.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447724242223) .
بەناوی یەزدانی مەزن
ئه‌ندامی هێمن و به‌توانا و رۆح سوک و دڵسۆز و خۆشه‌ویستی یانه و برای ئه‌زیزم (کوڕه هه‌ژار) به‌خێر بێی بۆ ساباتی ئه‌زیزانی کوردژین خۆشهاڵبووم که کردنه‌وه‌ی وه‌رزی تازه‌ی سابات به میوانداری به‌ڕێزتان ده‌ستی پێ‌کرد به‌هیوام کات و ساتێک خۆش به‌سه‌ر به‌ری ئه‌زیزم.
*سوپاس خاتوو فریشتەی جوانی رێزم بۆت هەیە ، سوپاسی پێناسەت تۆش ئەکەم بۆ کورە هەژارێك.
گه‌ر نه‌بمه هۆی ماندوو بونی جاوه‌کانت چه‌ند پرسیاریکم هه‌یه له به‌ڕیزتان:
*من لە خزمەتانم ئەم چەند رۆژە بە خۆشحاڵیەوە .
1. ناوی (کوره هه‌ژار ) ناویکی سه‌رنج راکێشه ، هۆکاری هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ناوه چیه؟
* لەراستیا خۆم نازانم سەرنج راکێشی ناوەکەم لە چیایە لەکاتێکا ناوەکەم دەلیلە بۆ هەژاران هەمەوێ خۆم لە بەرگی مناڵە هەژارێکا ببینەوە نەك هەر بەجەستە بەڵكو بە گیان و ژیانم بە مال و سامانم ، لەکاتێکا هەژار سکی برسی لەشی سەرما بێ ناز ماندوو .... خۆم لێرەیا ئەو سەرنج راکێشانە لەنەوەکەما نابینم ، سەرنجم لەکاتێکا رائەکێشرێ ئەبینم کەسێك سەرینێك ئەکاتە ژێڕ سەری منالە هەژارێکی ماندوو. هیوادارم مەبەستم لێرەیا روون بێت .
2. کوردژین چی فێری کوره هه‌ژار کرد؟ ئه‌ی چی لێ سه‌نده‌وه؟
*بەچرای کوردژین بەردەمی خۆمم رۆشن کردۆتەوە ، هەوڵـم یاوە ئەم چرایە بگرم بۆ ئەوکەسانەش کە بە کوردژینا تێئەپەرن ، مرۆڤی سه‌ركه‌وتوو كه‌سێكه كه له تاریكی‌دا به‌دوای ڕۆشناییدا بگه‌ڕێت،نه‌ك ئه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕوان بێت تا ڕۆژ ده‌بێته‌وه ، بەڵام کوردژین بە چراکەی تاریکایەکانی رۆشنا کردۆتەوە .
کوردژین ئەو شتانەی یان زانیاریانەی ئەم ئەزانین هەمووی لێسەندمەوە.
3. ئه‌و که‌سایه‌تیانه کێن که له ژیانتدا هه‌وڵ ئه‌ده‌ی وه‌ک ئه‌وان بیت؟ له‌به‌ر چیش؟
*دایك و باوکی خۆشەویستم ، کەدایم هەوڵ ئەیەم وەکو ئەوان بم لە ژیانا شانازیان پێوەئەکەم ، لەبەر ئەوەی ئەوەی ویستومە لەژیانا لەو کەسەیاتیانە لەوانە مەوجودە. لێرەوە ناوچەوانیان ماچ ئەکەم سوپاسیان ئەکەم بۆ ئەو ئەرکەی لەسەرشانیان بوو بۆ ئێمە .
4. به‌سه‌رهاتێکی خۆشی ژیانی خۆتمان بۆ باس بکه‌ی
*لە پۆلی سێی ناوەندی بووم سالی ٢٠٠٠ مامۆستای فیزیامان لە ئەوروپا گەرابویەوە زۆر ئەبقەری بوو هەتا مەنهەجێکی جوان تێنەگەیانیتایە تێنەئەپەری بەسەریا، لەو بابەتەیابوین کە چۆن زەوی بەدەوری خۆرا ئەسوریتەوە ، خوینکارێکی هەستانە لای تەختە رەشەکە خۆشی بەدەوریا ئەسورایەوە بۆی باس ئەکردین کە خۆن زەوی ئەسورێتەوە ، یەك جار مامۆستاکە سورایەوە بەدەوریا وتی ئەمە ١٢ سەعات جارێکی تر سورایەوە وتی ئەمە ٢٤ سەعات ، من لەویایا پێکەنین گرتمی وتی رەنج هەستە بزانین بەچی پێکەئەنی با ئێمەش پێکەنین هەموو ، منیش هەستام وتم مامۆستا پرسیارێکم لادروستبوو بۆیە پێکەنیم ، وتی بەڵی پرسیارەکەت چیە وتم مامۆستا ٢٤ سەعاتت تەواوکرد بەدەوری خۆراسورایتەوە بەڵام ئێستا ئەو شوێنەی تۆ لێی راوەستاوی شەوە یان رۆژە ..ههههههههه
لێرەوە رێز‌و خۆشەویستیم بۆ مامۆستاکانم و هەموو مامۆستایەکی دڵسۆز هەیە هیوادارم دایم لەبەرەوپێشچونی خوێندکارەکانیانا بن ..
دووباره به‌خێر بێیت به‌ڕێزم به‌هیوام نه‌بوبیتمه هۆی ماندوو کردنت
هیوای ژیانێکی خۆش و سه‌رفرازت بۆ ئه‌خوازم
ته‌مه‌نێکی پر شادی و ئومێد به‌سه‌ربه‌ریت به‌ڕێزم
کاتێکی ئاسوده
*سوپاس گیان ، زۆر خۆشحاڵ بووم هیوادارم وەلامەکانم مەبەستی بەرێزتی پێکابێت .
سەرکەوتوبیت لەهەموو بوارێکی ژیانتا انشااللە.
کاتێکی خۆشتر بۆ تۆ گیان.
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سلاو ورێز
کاکە گیان زۆر بەخێربێیت بۆ ساباتی کوردژین هیوادارم کە چەند ساتێکی بەختەوەر بەریتە سەر و ماندووت نەکەین لە وەلامی پرسیارەکان منیش وەک ئەندامێک چەند پرسیارێکم لا گەڵالەبووە لەوانە
* سلاو رێزوخۆشەویستم بۆ جەنابت هەیە کاک سیروان گیان ، بەپێچەوانەوە خۆشحالم بە بەژداری بەرێزت گیان ، هەرپرسیارێك لە ئێوەوە بێت.
١- ئایا کورە هەژار چۆن دەروانێتە ئیستای بواری نێت لەلایەن گەنجانی کورد ؟ ئایا پێت وایە تا جەند لە خزمەتکردن و گەیاندنی زانیاری لەکاتی ئێستادا بەکاری دەهێنن ؟
*گەنجانی ئەمرۆ ئەوەنەی سەرقالی شتی بەکاربەرو کات کوشتنە ، ئەوەندە لەخەمی خۆ رۆشنبیر کردن نیە ، بەتایبەت لە جیهانی نێت دایم بەدوای شتی لاوەکیەوەیە ئەمەش نەبونی سیستەم دەرئەخات بەتایبەتی لای دایکان و باوکانمان ، بەراستی ئاستی زانستی لای گەنجانی کورد زۆر لاوازە هیچ سەرجاوەو کتێبێک ناخوینەوە گەر هەشبێ زۆربەکەمە بۆیە دیار نیەپێمانەوە، ئەمرۆ زانیاری بەسودو کۆکراوەی کتێبەکان هەموو لە نێتا بەدی ئەکریت بەلام ئێمە تاچەند خولیای خوێندنەوە و وەرگرتنی زانیاریمان هەیە ، بەداخەوە من زۆرێک لەگەنجان ئەبینم لە نێتا بە چات و هاك و ئەم جۆرە شتانەوە خۆیان سەرقال کردوە لەکاتێکا ئەتوانین سودی زۆر لە نێت وەرگرین بەهۆی ئەو پیشکەوتنەی کە ئێستا هاتۆتەکایەوە شان نەسانی مۆبایل و سەتەلایت کە جیهانیان بچوك کردۆتەوە بەلام بەداخەوە لای ئیمە هێشتا بەپیی پێویست بەکارنایەت ، هیوادارم ئەمرۆ ئەر رۆشنبیرانەی هەن لەجیهانی نێتا بتوانن ئەو هەلە بقۆزنەوە بەشێوەیەکی دروست بەرنامە دارێژیبکەن لەنوسین و بابەتەکانیانە بۆ دروستکردنی گەنجێکی پێگەیشتوو لەهەموو بوارێکا .
٢- تاراوگە یەکێک لە ئاقارە هەرە ناخۆشەکان بۆ مرۆڤ ئەگەر بەردەوام لەم ئاقارە خولانەوەیەکی داخراوی هەبێت ئایا لە تاراوگە چی فێربوویت ؟ تا چەند لەگەل تاراوگە راهاتوویت ؟
*پێم وایە مرۆڤ لەوساتەی لەدایک ئەبێت تا ئەوکاتەی ژیان بەجێئەهێڵێت لەسر بازنەیەک دەوران ئەکات لەخالێکەوە دەست پێئەکات ، چا ئەوبازنەیە لای هەندێك تەسك و بچوکە لای هەندێک فراوانە ئەوێش خۆت ئەتوانی ئەوبازنەیە بکێشیت بەسورانەوەمان لەسر ئەوبازنەیە ئەگەینەوە خالی سەرتا ، بەڵام هەیە پێش ئەوەی دیسان دەست پێکاتەوە سەرئەکەت لەودەورانە چی بەسەرهاتوە چی ئەیەوێ ئەمجارە بە دەورەیەکی فروانترا تێپەرێت یان تەسك تر،یان بەهەمان بازنەیا ئەمجارەش دەستپیکاتەوە.
لەتاراوگەیا فیربووم بازنەی ژیانم فراوانتر کەم ،توانیومە لەتاراوگە خۆم رابێنم لەگەل ئەوکەشەی کە تێیکەوتوم ، نەمهێشتوە ژیان یاری بەمن بکات دایم هەوڵم یاوە من یاری بەژیان بکەم ، ئەوەش بە فەزڵی خوای گەورەی ئەزانم سوپاس بۆ خوا .
٣- خوێندنەوەت بۆ کوردژین بە گشتی و ئەندامان چیە ؟ چۆن هەلیدەسەنگێنی بە شێوەیەکی گشتی ؟
* کوردژین لە گری چرایەک ئەچیت کە تاریکایی زانیاریەکانی ناودلی ئێمەی رووناک کردۆتەوە ، ئەو دەستەی کە ئەم گری چرایەی راگرتوە دایم لەدرەوشانەوەیا بێت ئەندامانی خۆشەویستە لێرەوە سوپاسی یەکەیەکەی هەموو ئەندامان ئەکەم ، ئەمەوی ئەوەس بلێم بەراستی ئەوەی کورە هەژاری لە ژیانە پێی دەولەمەند بووە زانیاریە بەسودەکانی ئێوەیە ..
هیوادارم کەر ماندووت نەکەم
چاوی منی دووبارە بەخێر بێیت هیوای سەرکەوتن و بەختەوەریت بۆ دەخوازم لە کارەکانی یانە و دەرەوەی یانە
لەگەل رێزمدا
بەپێچەوانەوە کاک سیروان گیان زۆر خۆشحاڵ بووم ، هیوای سەرکەوتن بۆتۆی بەرێز ئەخوازم منیش بۆ ئەو ئەرکە گەورەیەی هەڵت گرتوە مانددو نەبیت گیان.
له‌سه‌ر هێڵ نییه
برای زۆر خۆشه‌ویست و زۆر ئه‌زیزم کاکه ڕه‌نج گیان به‌خێر بێیت بۆ ساباتی ئه‌زیزانی کوردژین
ده‌ستخۆشی زۆرم بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌زیز بۆ میوانداری ئه‌مجاره‌یان که تۆی زۆر به‌ڕێز و ئه‌زیزیت
براگیان زۆر زۆر خۆشحاڵم که تۆ ئه‌مجاره میوانی ساباتیت
ئه‌مه پێشکه‌ش بێت به‌تۆ له‌به‌ر خۆشه‌ویستی زۆرت بۆ دایکی به‌رێز و ئه‌زیزت
کاکه سانکۆ گیان منیش چه‌ند پرسیارێک له‌تۆی ئه‌زیز ده‌که‌م:
1- چ شتێک زۆر زۆر بێزارت ئه‌کات، که به‌هۆیه‌وه ته‌واو بێتاقه‌ت بیت؟
2- ئیمامی علی (ر) له‌وته‌یه‌کیدا هاتووه: من عرف نفسه عرف ربه. واته که‌سێک خۆی بناسێت ئه‌وکات خوا ئه‌ناسێت. ئایا تۆ پێشتر خۆت ناسی یا خوا؟
3- جیاوازی چیه له‌نێوان (ونبوون له بووندا) له‌گه‌ڵ ( ناسینی خود)، یا ئایا ئه‌مانه چین؟
4- وته‌یه‌ک هه‌یه ئه‌ڵێت:
- دایکه زیاتر له‌وه خۆشمده‌وێی که خۆشتده‌وێم.
- چۆن بۆم ده‌سه‌لمێنی ئه‌زیزم؟
- چونکه تۆ دوو کوڕت هه‌یه به‌ڵام من ته‌نها یه‌ک دایکم هه‌یه.
ئایا تۆش پێت وایه که‌تۆدایکتت زیاتر خۆش ئه‌وێ وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و خۆشتی ئه‌وێ؟
5-
کوردژین ئەو شتانەی یان زانیاریانەی ئەم ئەزانین هەمووی لێسەندمەوە.
ئه‌مه‌یان واتای چی؟ ئه‌توانی بۆمان ڕوون بکه‌یته‌وه؟
6- ژیان به‌ناخۆشیه‌وه خۆشه. ئه‌م وته‌یه چۆن لێک ئه‌ده‌یته‌وه؟
7- گوێ له‌چ گۆرانی بێژێک زۆر ڕائه‌گری یا به‌چ هونه‌رمه‌ندێک زۆر موعجیبی؟
له‌ماندووبوون کردنت بمبوره، به‌ڵام ئیتر ئه‌مجاره‌یان نۆبه‌ی تۆبوو که‌مێک هه‌ر ماندووت ئه‌که‌ین هههههه
هیوامه که سه‌رکه‌وتوو و ئاسووده و به‌خته‌وه‌ر بیت برای ئه‌زیز و به‌ڕێزم (کوڕه هه‌ژار).
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Muslim (2011-04-12 10:43:30)
له‌سه‌ر هێڵ نییه
به‌خێر هاتی کوره هه‌ژار گیان بۆ ئه‌م ساباته جوانه
به‌ناوی یه‌زدانی دلۆڤان ....
به‌و هیوایه‌م کاوره هه‌ژار گیان له‌م ساباته‌ی ئه‌م جاره‌مان خۆشترین کاته‌کانت به‌سه‌ر به‌ریت
هیوام وایه که هه‌میشه به‌خته‌وه‌ر بیت له‌گه‌ڵماندا هه‌ر سه‌ر فراز بیت
فه‌مروو ئێمه‌ش تۆزێ ئه‌زییه‌تت ده‌ده‌ین و چه‌ند پرسیارێک ده‌که‌م
1. کوره هه‌ژار تا چه‌ند گه‌شبینه له ژیانی دا؟ بۆ؟
2. ئایا کوره هه‌ژار هۆکاری چی بوه چوه ده‌ره‌وه‌ی ولات ؟ئایا نیازی گه‌رانه‌وه‌ی نیه و ئیتر له‌م نیشتمانه ژیان به‌رێته سه‌ر
3.ئه‌وشته‌ی کوره هه‌ژار هه‌میشه لێی په‌شیمانه‌و خۆزگه به نه‌کردنی ده‌خوازێت چیه ؟
4. ده‌توانیت پێناسه‌یه‌کی کوردی ئه‌مانه‌م بۆ بکه‌یت ؟
منال ، پیر ، ئسلام ...
5.تا ئێستا بوه که یه‌کێک له ئه‌ندامانی کوردژین کوره هه‌ژار بێزار بکات ؟
6. بێجگه له کوردژین له هیچ یانه‌یه‌کیتر ئه‌ندامیت چاڵاکئییت هه‌یه ؟
هیوادارم به دلێکی فراوانه‌وه ئه‌م چه‌ند پرسیاره وه‌لام بده‌یته‌وه
ببوره که ماندوم کردیت
هه‌ر سه‌ر فراز و به‌خته‌وه‌ر بیت
عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆش بێت کاکه سیروان گیان بۆ میوانداری کردنی
ئه‌م ئەندامە رۆح سوکه‌ی نێو یانه‌ی کوردژین،،
به‌خێر بێت کورە هەژار گیان بۆ که‌نار ده‌ریایی میوانداری یانه‌ی کوردژین ،
هیوام وایه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هاورێێاندا له سه‌ر ئه‌م که‌ناره جوانه‌دا کۆمه‌ڵێک
ساتی خۆش به‌سه‌ر به‌ریت ،بتوانیت به وته شیرنه‌کانت دڵی میوانه‌کانت خۆش بکه‌یت ،
دووباره زۆر به‌خێر هاتنت لێ ده‌که‌م ئه‌خوازم ماندوو نه‌بیت قه‌ت له ژیاندا..
*زۆر سوپاس کاک یادگار گیان ، منیش پێمخۆشە لەکەناری کوردژین ئەو ساتە خۆشە لەگەڵ ئازیزانی کوردژیندا ببەمەسەر، هیوادارم بتوانم ئوەی ئێوە مەبەستانە لەم کەنارەیا بیخەمە روو بۆ ئێوەی ئازیز.
منیش ئه‌مه‌وێت بپرسم له تۆی هاورێی::
*هەرپرسیارێك لە ئێوەی ئازیزەوە بێت بەخۆشحاڵیەوە.
1- ژیان نرخیکی ئەوتۆی نییە لەلای زۆر بەی مرۆڤەکان ئایا لای تۆ نرخیکی گرانی هەیە کە بۆ خۆشی زۆرترین هەوڵی بۆ بەی؟؟
*گەشبینی و هیوا لە ژیاندا با هوتافت بێت پێکەنین و زەردەخەنە با وێنەت بێت و خوشەویستى ناونیشانت بێت بەم شێوە بە چونکە تۆ مرۆفیت کە ڕێزدار ترین دروستکراوى پەروەردگارییت.....
دڵ ته‌نگ مه‌به به‌وه‌ی له ژیان به‌سه‌رت دێت ! چونكه ته‌نها بۆ تاقی كردنه‌وه دروستكراوین..
هه‌تاكو خودا بمانبینێت ....ئایا ئارام ده‌گرین
ئێمە لەژیان بۆتاقیکردنەوە دروستکراوین ، لەوانەیە زۆرێک لەکەسانی تر پێچوانەی من بیرکەنەوە ئەمەش سایسۆلۆژی ئەقلی ئینسانە رای جیاواز بۆچونی جیاواز ئەبێت هەبێت .
شەرت نیە لە ژیانا تەنها چاوەرێی خۆشی بین یان هەوڵی بۆبەین زۆرکات دەستمان پێناگات بگرە زۆرکات بەحەزی ئێمە کارێك نایەتە پێش کە پێمان خۆش بێت کۆسپ و تەگەرەی زۆرمان لەژیانە بۆیەتە پێش ، بۆیە هەیە ئەم کۆسپ و تەگەرانە وا لەو کەسە ئەکات کە ژیان نرخێکی بۆ نامێنێت ، بەلام هەشە بەسەر ئەو تاقیکردنەوانەدا سەر ئەکەوێت .. بۆیە من دایم هەوڵمیاوە بە بەپستیوانی خوای گەورە سەربکەوم بەسەر ئەو تاقیکردنەوانەدا..
2 - ئایا ئەتوانی ناخت بشۆیتەوە لە رابردوو واز لە رابردوو به‌ینی بۆ داهاتوو ..ئەگەر چی خۆشیش بووبیتن یان ناخۆش؟!
* ناتوانم ناخم بشۆمەوە ،نەك من بگرە هەموو کەسێک ،من هوڵـم یاوە کە رابردووم بکەمە دەرسێك بۆداهاتووم بیکەمە پردێك بەسریا بپەرمەوە ، هەوڵـئەیەم باشەکانی رابردوم بکەمە کەڵغانی داهاتووم ، وە ناخۆشیەکانی بکەمە دەرسێک بۆ داهاتووم .
لەبەرئەوە لەوقەناعەتەیام لەیادکردنی راببورردو سەختە بەلام وات لێنەکات نەتوانی هەنگاو بۆ داهاتوو بنێیت..
3- لێبوردن کاری مرۆڤی گه‌ووره‌یه و حه‌زکردن له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه کاری مرۆڤی ترسنۆکه!!
تا چه‌ند ئه‌م ووته ڕاسته به لاته‌وه ؟
*كاتێك هەڵەیەك دەكەیت چۆن حەزدەكەیت، بەرامبەر لێت خۆشبێت، تۆش وەهابە، ئەگەر كەسێك هەڵەیەكی بەرامبەر كردیت، لێی ببوورە!
كەواتە بۆ ئەوەی ئاسوودە بین‌و ڕێگە نەدەین چی تر ڕق‌و كینە ئازاری ناخمان بدات با لێبوردەبین.
4 - غووربه‌ت جه‌نگێکی کاتییه؟؟
یاخوود ئه‌وشووێنه‌یه که‌به‌هاجوانه‌کانی مرۆڤایه‌تی تیابه‌دی ده‌کرێت؟؟
*غوربەت جەنگێکی کاتییە ، بەلام ئێمە لەو جەنگەیا لەکام جۆر جەنگاوەرین .
ناپلیۆن ئەڵێت : ئه‌و سه‌ربازه ئاساییه‌ی که خه‌و به‌وه‌وه نابینێ ڕۆژێک له ڕۆژان ببێته ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌وه سه‌ربازێکی بێ که‌ڵكه .
5 - ئه‌گه‌ر که‌سێک بڵێت ئامۆژگاریه‌کم بکه چ شتێکی پێده‌ڵێیت؟
کورە هەژار ڕاسته ( ئامۆژگاری کردن وه‌ک یارمه‌تیدان وایه)؟
*بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره بیت سه‌ره‌تا بچووك به، ئه‌و داره‌ی كه‌سه‌ری له ئاسمان ده‌دات , سه‌ره‌تاله تۆوێكی بجووك سه‌وز بووه .
بەڵی ئامۆژگاری کردن یارمەتیدانە نەک هەروەک ئەو وابێت بەلکو یارمەتی ئەکەسەیە ئامۆژگاری باش.
6 - هه‌مومان ئه‌زانیت ووشه‌ی دابران ووشیه‌کی زۆر نامۆیه
چۆن له دابران ئه‌روانیت یاخود چۆن له دابران گه‌یشتویت؟
*دابران لای منیش نامۆیە بەوپییەی لەدایکو باوک براو خۆشک دابراوم بەلام نامۆتر ئەوەیە زیاتر لای من کەلە خوای گەورە داببرێین.
7 - مرۆڤ له‌سکی دایکی دا به ته‌نهایه ، که ده‌خه‌وێت هه‌ر بۆ خۆی ده‌خه‌وێت ،
که نه‌خۆش ده‌که‌وێت هه‌ر بۆ خۆی نه‌خۆش ده‌که‌وێت ، که ده‌شمرێت هه‌ر بۆ خۆی ده‌مرێت ،
ئایا مرۆڤ ته‌نهایه یان هه‌میشه له‌گه‌ڵ که‌سانی دیکه‌دایه ؟؟
*مرۆڤ بۆ ئەبێت هەست بەتەنیای بکات کەلەهەموو کات و شوێنێکا خوای لەگەلایە ، من هەست بەو تەنیایە ناکەم .
8 - (خوشک ، برا ، هاورێکه‌ت) که‌سانی دیکه ، چۆن بزانن که تۆ خۆشت ده‌وێن ؟
ئایا پێویسته خۆشه‌ویستی ده‌رببرێت یان هه‌ر به نهێنی بمێنێته‌وه ؟بۆچی؟
*بەو خۆشەویستەی کە هەمە بۆیان ئیتر بە سلبیاتو ئیجابیاتیەوە ، لە باخچەیەکا بۆنی گولی تیابیت ،حەتمەن گولی هەر تیایە .
پێم باشە خۆشەویستی دەببری ، بەلام خۆشەوستیەک لە قولای دڵەوە بۆت هەبیت تەنها بۆ خۆشیرین کردن نەبێت بتەوێ لایان خۆشەویستبیت بەروکەش، ،ئەوخۆشەویستیەی خوا بۆ بەندەکانی هەیەتی بە ئاشکرا با ئێمەش بە ئاشکرا بێت دەریببرین .
9 - ئایا پێناسه‌ی کورە هەژاری ئازیز بۆ ته‌مه‌ن چی یه
*ته‌مه‌ن واته درێژی یان زۆری ساڵه‌کان ناگه‌یه‌نێ به‌ڵکو ئه‌وه‌یه له‌و ته‌مه‌نه‌ی که هه‌ته چیت به‌رهه‌م هێناوه خزمه‌تی ده‌وروبه‌ر بکات و پاش مردنیشت هه‌ر بونت هه‌بێت.
دووباره به‌خێر بێت هاورێێ گیان ئه‌خوازم
به هۆی پرسیاره‌کانمه‌وه ماندوم نه‌کردبێتی ،،
کاتت خه‌نده و ئاسوده‌یی بێت ،،،
*زۆر سوپاس کاک یادگار گیان هیوادارم وەلامەکانم مەبەستی بەرێزتی پێکابیت گیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه
برای زۆر خۆشه‌ویست و زۆر ئه‌زیزم کاکه ڕه‌نج گیان به‌خێر بێیت بۆ ساباتی ئه‌زیزانی کوردژین
ده‌ستخۆشی زۆرم بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌زیز بۆ میوانداری ئه‌مجاره‌یان که تۆی زۆر به‌ڕێز و ئه‌زیزیت
براگیان زۆر زۆر خۆشحاڵم که تۆ ئه‌مجاره میوانی ساباتیت
ئه‌مه پێشکه‌ش بێت به‌تۆ له‌به‌ر خۆشه‌ویستی زۆرت بۆ دایکی به‌رێز و ئه‌زیزت
*زۆر سوپاس کاکە موسلیم گیان برای ئازیز و خۆشەویستم ، زۆر وسوپاس بۆ ئەو گۆرانیە خۆشەشت گیانە ، ببوورە کە دواکەوتم لەوەلامدانەوەی تۆی ئازیز ، بمان بەخشە ، منیش زۆر خۆشحالم بە بەژداری کردنی تۆی خۆشەویست ...
کاکه سانکۆ گیان منیش چه‌ند پرسیارێک له‌تۆی ئه‌زیز ده‌که‌م:
*هەر وەلامێک لە تۆوە وەلام لەمنەوە ئەزیزم.
1- چ شتێک زۆر زۆر بێزارت ئه‌کات، که به‌هۆیه‌وه ته‌واو بێتاقه‌ت بیت؟
*بەخوا بێ مەوعیدی ، کەسێك بەڵێنت ثێ ئەیات لە کاتێکی دیاری کرواوو ئامادە نەبێت .
2- ئیمامی علی (ر) له‌وته‌یه‌کیدا هاتووه: من عرف نفسه عرف ربه. واته که‌سێک خۆی بناسێت ئه‌وکات خوا ئه‌ناسێت. ئایا تۆ پێشتر خۆت ناسی یا خوا؟
* بێگومان منیش پێش خوا خۆمم ناسی ، لەکاتێکا خۆمم نە ئەناسی هەنگاوم ئەنا نەم ئەزانی هەنگاوەکانم بەرو کوێ ئەنێمو لە کوێوە بگەریمەوە بەلام بە ناسینی خۆم هەوڵمیدا شوێن هەنگاوەکانم هەڵبگرم و دیاریان بکەم تا لەکۆتایدا بەورێگا راستەی پیایا رۆشتوم بگەریمەوە..
3- جیاوازی چیه له‌نێوان (ونبوون له بووندا) له‌گه‌ڵ ( ناسینی خود)، یا ئایا ئه‌مانه چین؟
*ئەو کەسەى چاکە لەگەڵ خودیی خۆیدا ناکەت جاوەڕیی چاکەیی لێمەکە.
دیل گارنگی لە کتێبێکیا بە ٣٠٠ لاپەرە لەسەر ئەوە ئەدوێت (خۆت بدۆزەرەوەو خۆت بە ) کتێبێکی زۆر کاریگەرە لەسەر مرۆڤ باس لەوە ئەکات لەژیانا چیبکەین بۆ ئەوەی مادام ئێستا کەهەین خۆمان ون نەکەین و خۆمان بناسین .
4- وته‌یه‌ک هه‌یه ئه‌ڵێت:
- دایکه زیاتر له‌وه خۆشمده‌وێی که خۆشتده‌وێم.
- چۆن بۆم ده‌سه‌لمێنی ئه‌زیزم؟
- چونکه تۆ دوو کوڕت هه‌یه به‌ڵام من ته‌نها یه‌ک دایکم هه‌یه.
ئایا تۆش پێت وایه که‌تۆدایکتت زیاتر خۆش ئه‌وێ وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و خۆشتی ئه‌وێ؟
*لێیان پرسیم .خۆشدەوێێت ♥♥
وتم:شەیدای بووم شێتانە ♥ !!
لێیان پرسیم : جوانە ئەوەى کە شەیدای بوو؟
وتم:زۆر جوانە کەس رەنگە هاوتایی نەبێت
لێیان پرسیم : لە کوێیە
...ووتم.ناو دڵمداییە وە ئەویش لە چاوەکانمداییە
لێیان پرسیم :ناوى چییە
✿---✿---✿
وتم دایکمە کە سۆمای چاوانمە..
✿---✿---✿
*هیچ شتک نیە لایی من جێگای شانازى بێت ....هێندەیی ئاینەکەم کە پێناسەمە
هیچ شتێک نیە لاى من گەورە بێت ..هێندەیى ئەو دایکەیی کە پەروەردەیی کردم
تاکە کەس کە ماییەیى سەربەرزیمە ئەو کەسەیە کە ناوم بە ناوییە وە مۆرکراوە کە باوکمە.
کوردژین ئەو شتانەی یان زانیاریانەی ئەم ئەزانین هەمووی لێسەندمەوە.
* لێیان پرسیم کوردژین چی لە کورەهەژار سەندۆتەوە، منیش وتم ئەو شتانەی یاخود زانیاریانەی لام نابوون و نەم ئەزانین هەمووی لێسەندمەوەوە لە جێگای نەزانین............. زانیاری پێبەخشیم . هیوادارم روون بێت براکەم.
ئه‌مه‌یان واتای چی؟ ئه‌توانی بۆمان ڕوون بکه‌یته‌وه؟
6- ژیان به‌ناخۆشیه‌وه خۆشه. ئه‌م وته‌یه چۆن لێک ئه‌ده‌یته‌وه؟
* واتە هەمووشتێک لەرادەی خۆی زیاتر ناخۆشە. ئێمە هیچکاتێک تام لەخۆشی نابینین گەر ناخۆشیمان نەچێشتبێ پێشتر..
هەموو شتێک ئەگەر لەڕادەیی خۆیی زۆر بوو کەم ئەکات نرخى
تەنها زاست و زنیارى نەبێت لە زۆربووندا بەرز ئەبێت نرخى
7- گوێ له‌چ گۆرانی بێژێک زۆر ڕائه‌گری یا به‌چ هونه‌رمه‌ندێک زۆر موعجیبی؟
* کازم ساهیر زۆر پێی سەرسامم بە گۆرانیە کۆنەکانی بەتایبەت ، وەکو موعجیبی بەکوردییەکەی عەنتیکە ،،بەلام حەزم لە بەهجەت یەحیا و عەدنان کەریم و گۆرانی فۆلکلۆر بەعام، مسولمانێکی مۆدێرینم بەلام حەزم بەگۆرانی فۆلکلۆرە ههههههههههه.
له‌ماندووبوون کردنت بمبوره، به‌ڵام ئیتر ئه‌مجاره‌یان نۆبه‌ی تۆبوو که‌مێک هه‌ر ماندووت ئه‌که‌ین هههههه
هیوامه که سه‌رکه‌وتوو و ئاسووده و به‌خته‌وه‌ر بیت برای ئه‌زیز و به‌ڕێزم (کوڕه هه‌ژار).
* خوای گەورە بمان بورێت براکەم ، هیچ ماندو نەبوم براگیان بەلام ببورە بۆی کە مەجالم نەبوو زوو وەلامت بەمەوە ئێستاش هاتمە خەت حزم کرد وەلامەکەت بۆ بنەسمو یەکسەر برۆم بخەوم هههههههه لێرە کات زۆر زوو تی ئەپەرێت نازانم بۆ ئەڵیی لە مەریخێکت ترین هههههههه لە کوردیستانە حەیاتە فریای ئیش خوێندن سەردان گەران هەمووی ئەکەوتین ...
منیس هەروەها گیان هیوام سەرکەوتنتە لەهەموو بوارێکی ژیانتا ..
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سەرەتا دەست خوشی بۆ کاکە سیروان بۆ ئەم مێوان
زۆر زۆر بە خێربێیت کورە ھەژار کیان بو سابات جوان مەنیش جەند پرسیارکم ھەیە ھیوادارم مەندووت نەکەم
١- جون لە ھەر جوار وەرزی سال دەروانی؟
٢-جون پێناسەی کریان دەکەی؟
٣-جە وشەیەک لەیتو خوەشترین وشەی؟
٤-زیاتر جی بەشکی کوردژینت بێ خوەشە؟
دووبارە زۆر زۆر بەخێرەبیتو بۆ ساباتی کوردژین
له‌سه‌ر هێڵ نییه
به‌خێر هاتی کوره هه‌ژار گیان بۆ ئه‌م ساباته جوانه
به‌ناوی یه‌زدانی دلۆڤان ....
به‌و هیوایه‌م کاوره هه‌ژار گیان له‌م ساباته‌ی ئه‌م جاره‌مان خۆشترین کاته‌کانت به‌سه‌ر به‌ریت
هیوام وایه که هه‌میشه به‌خته‌وه‌ر بیت له‌گه‌ڵماندا هه‌ر سه‌ر فراز بیت
فه‌مروو ئێمه‌ش تۆزێ ئه‌زییه‌تت ده‌ده‌ین و چه‌ند پرسیارێک ده‌که‌م
*زۆر سوپاس کاکە بروا گیان ، خۆشحالم بەرێزیشت بەژداری لەم میوانداریە ، بشم بوورە کە درەنگ وەلامی پرسیارەکانتم دایەوە کاک بروا گیان ، بەگەورەیی خۆت بمانبوورە. هەر پرسیارێک لە تۆی خۆشەویسەوە بیت .
1. کوره هه‌ژار تا چه‌ند گه‌شبینه له ژیانی دا؟ بۆ؟
* مادام کە ئێستا هەین ، گلەییەک نامێنی بیکەین ، باوەرکە زۆر گەشبیبنم هۆکەشی تەنها نوێژەکانمە کە ئەیکەم ، باشترین حیکمەت کە تایستا بۆم سەلمابێت ئەوەبوە کەهەستم بەناخۆشی کردوە لە ژیانا تەنها کاتێ بوە کە نویژم نەکردوە . نویژێك بەدڵ بەس .
2. ئایا کوره هه‌ژار هۆکاری چی بوه چوه ده‌ره‌وه‌ی ولات ؟ئایا نیازی گه‌رانه‌وه‌ی نیه و ئیتر له‌م نیشتمانه ژیان به‌رێته سه‌ر
* پرسیاریکی قورس بوو ، عاجز بونێکی نیوان خۆم دایکی خۆشەویستم بوو ، هەڵەکەش لە من بوو ئێستا کە پەشیمانم ، عیکمەتی ئەوەش ئاخری ئمانەکەم بوو کە لە ئەوروپا هێنام دەستم بە نوێژکرد ، نیازی یەکجاریم هەیە بەلام لە ئێستایە نەخیر.
3.ئه‌وشته‌ی کوره هه‌ژار هه‌میشه لێی په‌شیمانه‌و خۆزگه به نه‌کردنی ده‌خوازێت چیه ؟
* رۆژێك کە دلی دایکمم تیایە ئازاردابێت.
4. ده‌توانیت پێناسه‌یه‌کی کوردی ئه‌مانه‌م بۆ بکه‌یت ؟
منال ، پیر ، ئسلام ...
* مناڵ جوانترین مەخلوقە ، راسگۆترین ئینسانە .
پیر تەمەنێکە عاشقی سەردەمی لاویەتیە.
ئیسلام راسترن رێگایە.
5.تا ئێستا بوه که یه‌کێک له ئه‌ندامانی کوردژین کوره هه‌ژار بێزار بکات ؟
* نەخێر ، ئەگەر من کەسێكم بێزارکردبێ یان دڵی لێم رەنجابێت هیوادارم گەردنم ئازاد بکات.
6. بێجگه له کوردژین له هیچ یانه‌یه‌کیتر ئه‌ندامیت چاڵاکئییت هه‌یه ؟
*بەڵێ ئەندامبووم بەناوی سانکۆ لە زۆربەی مالپەرو یانەکاندا بەلام ئێستا نەخێر ئەگەر جالاکیم هەبیت ، لەکورژین هەمە بەبۆنەی کەمی کاتەکانمەوە .
هیوادارم به دلێکی فراوانه‌وه ئه‌م چه‌ند پرسیاره وه‌لام بده‌یته‌وه
ببوره که ماندوم کردیت
هه‌ر سه‌ر فراز و به‌خته‌وه‌ر بیت
*بەجاوان وەلامەکانیانم هەموویاتەوە هیوادارم بەدڵی تۆی بەریز بێت ، هیوادارم بەریزیشت سەرکوتوبیت لە هەموو بواریکی ژیانتا
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سەرەتا دەست خوشی بۆ کاکە سیروان بۆ ئەم مێوان
زۆر زۆر بە خێربێیت کورە ھەژار کیان بو سابات جوان مەنیش جەند پرسیارکم ھەیە ھیوادارم مەندووت نەکەم
*سوپاس بەریز گیان بۆ بەژداری تۆش من خۆشحاڵ ئەبم.
١- جون لە ھەر جوار وەرزی سال دەروانی؟
*وەرزەکانی ساڵ ھەر یەکەیان خاوەنی ڕەنگ و موزیک و دیرۆکی تایبەت بەخۆیان ھەیە، ھەریەکەیان بەجۆرێک سروشت و ژیانی مرۆڤەکان جوانتر دەکەن.
٢-جون پێناسەی کریان دەکەی؟
*پێناسە یان دەربرین بۆ گریان زۆرە ، لای هەرکەسەو بەشێوەیەک بەلام لای من گریان فرمێسك رشتن خاڵی بونەوەی دڵ پریە .
٣-جە وشەیەک لەیتو خوەشترین وشەی؟
* بمبەخشە.
٤-زیاتر جی بەشکی کوردژینت بێ خوەشە؟
*بەشی تەوەرەوگفتوگۆ .
دووبارە زۆر زۆر بەخێرەبیتو بۆ ساباتی کوردژین
* سوپاس گیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه