❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پڕۆپۆزەڵ چیە؟

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2011-04-23 11:15:43

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2020-02-20
په‌یامه‌كان: 953
WindowsFirefox

پڕۆپۆزەڵ چیە؟

رۆپۆزەڵ بریتییە لەو دۆكیومێنتەی یا ئەو چەند لاپەڕە نووسراوەی كە ( بیرۆكەو سكێچ و پلانی ) جێبەجێكردنی پرۆژەیەك یا كۆرسێكی ڕاهێنانمان بە شێوازێكی ڕوون و بە وردی بۆ پێناسە دەكات، وێنەی ڕەهەندەكانی بیرۆكەكەو كێشەیەكی پەیوەندیدار بە بیرۆكەكەوە بۆ دەكێشێت.
     هەروەها بریتییە لەو ئامرازەی كە بەكاری دەهێنین بۆ قایل پێكردنی ڕێكخراوێكی دۆنەر یا ڕێكخراوێكی هاوبەش تا بڕێك پارەمان بۆ تەرخان بكات وەك سەرچاوەیەكی گرنگ بیخەینە گەڕ بۆ جێبەجێكردنی چالاكییەكانی پرۆژەكەمان كە دەرئەنجامە چاوەڕوانكراوەكانی دەبێتە هۆی چارەسەركردنێكی ڕێژەیی بۆ كێشە دەستنیشانكراوەكەی كە لە نێو كۆمەڵگادا كاریگەری نێگەتیڤی جێهێشتووە، لەهەمانكاتیشدا دەبێتە هۆی ڕوودانی گۆڕانكارییەكی كۆمەڵایەتی خوازراو- لە بارێكی خراپەوە بۆ بارێكی باشتر.
         پرۆپۆزەڵ ئەو پاساوانەی تێدا ڕوون دەكرێتەوە كە پاڵ بە ڕێكخراوێكەوە دەنێت تا پرۆژەیەك جێبەجێ‌ بكات بۆ گروپێك یا چەند گروپێكی مەبەست وە لە شوێن و كاتی دیاریكراودا. لە هەمان كاتدا ئەو پاساو و بەڵگانەش دەخاتە بەردەم لایەنی پەیوەندیدار بۆ هاوكاری و هەماهەنگی كردن و فۆرمەلەكردنی بنەماكانی پەیوەندی دروستكردن و دامەزراندنی زۆرترین متمانەی هاوبەش لە نێوان هەردوو لادا.


         بۆ ئەوەی پرۆپۆزەڵەكەت ببێتە جێی سەرنجی ڕێكخراوی هاوبەش یا هەر دامەزراوەیەكی دۆنەر و ڕەزامەندی لەسەر وەربگریت پێویستە ناوەڕۆك و بیرۆكەی پرۆپۆزەڵەكە لەگەڵ ئامانجی ستراتیژی و پانتایی كاری ڕێكخراوەكەی خۆت و ڕێكخراوی دۆنەر وێك بێتەوەو لەهەمان كاتیشدا زۆر واقیعی و لۆژیكی و كۆك و تۆكمە بێت.
    شیكردنەوەی بارودۆخی ڕێكخراوەكەت:
    پێش ئەوەی بڕیار لەسەر ئەنجامدانی هەر پرۆژەیەك بدەیت، پێویستە بارودۆخی خۆت شیتەڵ بكەیت و بیناسیت كە ئەویش لە ڕێگای (SWOT) ەوە دەبێت:
    (Strength) خاڵی بەهێزی ڕێكخراوەكەت.
    (Weakness) خاڵی لاوازی ڕێكخراوەكەت.
    (Opportunities) دەرفەتەكانی بەردەم ڕێكخراوەكەت.
    (threats) مەترسیەكانی بەردەم ڕێكخراوەكەت.

    2- كورتەیەك لەسەر پرۆژەكە (Project summary):
    - ناوی پرۆژەكە (Project Title):  بەهێزكردنی توانای مامۆستای قوتابخانە سەرەتاییەكان.
    - ناوی ڕێكخراوەكە (Organization): كۆمەڵەی خەڵك بۆ گەشەپێدان (PDA).
    - بەڕێوەبەری پرۆژەكە (Project manager): سەرهەنگ ئومێد قادر.
    - (كات/ماوە)ی پرۆژەكە (Duration): شەش مانگ.
    - شوێن (Location): هەولێر.
    - گروپی مەبەست (Targeted Group): مەرجە هەموو پرۆژەیەك گروپی مەبەستی تێدا بێت چونكە پرۆژە لە فەراغدا ئەنجام نادرێت.
    ← سوودمەندانی ڕاستەوخۆ (Direct beneficiaries) :
    ژمارە (Number): (30) مامۆستا لە (30) قوتابخانەی سەرەتایی جۆراوجۆر لە هەولێر.
    ڕەگەز (Gender): نێر و مێ‌.
    تەمەن (Age): لە ماوەی تەمەنی نێوان (22-45) ساڵ.
    پێوەری هەڵبژاردن (Criteria of selection): مامۆستا تازە دامەزراوەكان، موستەجیب بن و ئیعتیماد بكرێتە سەریان.
    ← سوودمەندانی ناڕاستەوخۆ (Indirect beneficiaries): ( ئەو قوتابیانەی كە لە قوتابخانە سەرەتاییەكانی هەولێردا دەخوێنن ).
    - تێكڕای بودجەی پرۆژەكە: (50000$).

    3- سیاقی پرۆژەكە (Context):
    ← خەلفیەت (background):
    دوای ئەوەی كە هەستاین بە كرداری (هەڵسەنگاندنی پێداویستییەكان – Need Assessment) یاخود كرداری (شیكردنەوەی كێشەكان – Problem Analysis) و دەرئەنجامەكانی ئەو پرۆسێسەشمان لەبەردەستدایە، ئەوا لەم بەشەی پرۆپۆزەڵدا قسە لەسەر ئەو زانیارییە بەدەستهاتووانە دەكەین كە پەیوەندیدارن بە كێشە دەستنیشان كراوەكەوە. لەم بەشەدا پێویستە جەخت لەسەر ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بكرێت و نوسینەكەشمان لە (لاپەڕەیەك كەمتر نەبێت):
    كورتە باسێكی مێژوویی دەربارەی ڕێكخراوەكەت و ئەو ئەزموونەی كە هەیەتی لەبواری چارەسەركردنی هەمان كێشە گەر پێشتر كاری لەسەر كردبێت.
    ڕەوشی ئێستای گرووپی مەبەست (شیكردنەوەی بەشداری) لە پەیوەندی بە كێشەكەوە و پێشكەشكردنی زانیاری پێویست لەسەر گرووپی مەبەست. واتە ئایا ئەم گروپە چەند زەرەرمەند بوونە و پەیوەندیان بە كێشەكەوە هەیە، وە دوای ڕاهێنان چۆن بەرەنگاری ئەم كێشەیە دەبنەوە و چۆن چارەسەری دەكەیت.
    ئەو هۆكارانەی بوونەتە هۆی دەركەوتنی ئەو ڕەوشە لە ڕووی (سیاسی-كۆمەڵایەتی-ئابووری) یەوە.
    پێویستە زانیاریەكان نوێ‌ بن، زۆر گشتگیر نەبن، جێی متمانەو باوەڕ پێكراو بن.
    زانیاریەكان پەیوەندیدار بن بە بابەتەكەوە.
    لە داڕشتن و ڕێكخستن و شیكردنەوەی زانیارییەكان هەوڵ بدە وێنەیەكی گەشبین پێشكەش بكەیت.
    خۆ بپارێزە لە بەكارهێنانی دەستەواژەی بارگاو بە سۆزداری (سۆزداری مەبە و واقیعیانە بە) و هەرگیز زیادەڕۆیی مەكە لە دەربڕین.
    هەوڵ بدە سەرنجی خوێنەر یا دۆنەر ڕابكێشیت.

    ← قسەكردن لەسەر كێشەكە (Problem Statement):
    پاشان دێینە سەر بڕگەیەكی دی كە پێی دەگووترێت (Problem Statement) هەر لە سێكشنی (Context) و كە تیایدا وەسفی ئەو ڕەوشە یا ئەو دۆخە یا ئەو كێشەیە دەكەین كە كاریگەری لەسەر گروپی مەبەست داناوە لە ناوچەیەكی جوگرافی دیاریكراو (ژینگەی پرۆژەكە). قسەكردن و تاوتوێكردنی كێشەكە بە شێوەیەكی ئاشكرا هەنگاوێكی گرنگە لە كاتی ئامادەكردنی پرۆپۆزەڵدا. لەم بڕگەیەدا جەخت لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە دەكرێت و نوسینەكەشمان لە (لاپەڕەیەك كەمتر بێت):
    باسكردنی كێشەكە بە پیشاندانی ڕاستیەكان، بەڵگەكان و ژمارەكان (ڕێژەكان) كە ئەویش لە ڕێگەی شوێنی پەیوەندیدارەوە.
    بۆ پاڵپشتیكردنی ڕاستی قسەكانت سوود لە دەرهاویشتەی ڕووپێوی و ئامار و ڕاپرسی وەربگرە كە پێشتر ئەنجامتداوە.
    ڕوونكردنەوەی زانیارییەكان لەسەر شوێن و ژینگە و گرووپی مەبەستی پرۆژەكە.
    دڵنیابە لەوەی ئەو زانیارییانەی كە كۆت كردوونەتەوە باش بە دۆكیومێنت كراون و جێی  متمانەن.
    قسە لەسەر (هۆكار – كاریگەری – دەرئەنجامی) كێشەكە بكە لەسەر گرووپی مەبەست و ژینگە كۆمەڵایوتییەكە.
    زانیارییەكان نوێ‌ بن، ئاشكرا بن و پەیوەندیدار بن بە كێشەكە (شیكردنەوەی كێشەكە).

    ← پاساو (Justification): ئەم بڕگەیە، كە پێی دەگووترێت (پاساو)، لەم سێكشنی (Context)ەدا تایبەتمەندی و گرنگی خۆی هەیە و پێویستە باش لێی تێبگەین تا باش بەرجەستەی بكەین لە نێو پرۆپۆزەڵەكەماندا. پێویستە (Justification) وەك ئامرازێكی قایلكەر بەكاربهێنین تا ڕەزامەندی دۆنەر وەربگرین بۆ پێدانی ئەو بڕە پارەیەی كە داوامان كردووە. پاساو پێویستە ئەم زانیارییانەی لای خوارەوە لەخۆ بگرێت (لە لاپەڕەیەك كەمتر نەبێت):
    جارێكی كە قسەكردن لەسەر كێشە و باشتر پێناسەكردنی.
    بۆ پێشینەییمان (Priority) داوە بەم كێشەیە؟
    ئەم گرفتە بۆ گرنگە بۆ ڕێكخراوەكەمان تا لەم كاتەدا كاری لەسەر بكات؟ چۆن دەیگۆڕی بۆ ئامانج؟
    ڕوونكردنەوەی سیاسەتی گەشەپێدانی (Development Policy) ڕێكخراوەكەمان و پەیوەستبوونی بە كێشە دەست نیشانكراوەكە و ئەو بەهایانەی كە لە ئاكامی ئەم پرۆژەیەوە دێنە بەرهەم.
    ئەو دۆخە چاوەڕوانكراوەی كە دوای تەواوبوونی پرۆژەكە دەڕەخسێ‌ لە پەیوەند بە گرووپی مەبەستەوە، واتە قسەكردن لەسەر داهاتووی پرۆژەكە.
    ئاستی بەشداری خەڵكانی جێ‌ مەبەست و شپتیوانییان و كاریگەری پرۆژەكە لەسەریان.
    جۆری سوودمەندانی ڕاستەوخۆ (ژنان، گەنجان، منداڵان ...هتد).
    گەر پێشتر كاری لەم جۆرەت كردووە و ئەو دەسكەوتانە چین لەو بورەدا و ئەو وانە نوێیانە كە فێری بوون.
    باسی توانایی و پسپۆڕی و ئەزموونی ڕێكخراوەكەت بكە و پەیام و ئامانجی ڕێكخراوەكەت ببەستەوە بەو دەستكەوت و دەرئەنجامانەی كۆتایی پرۆژەكەت.
    هەوڵدان بۆ قایل پێكردنی ڕێكخراوی دۆنەر و دەربڕینی ئومێد و گەشبینی بەوەی كە پرۆژەكە بە سەركەوتوویی گۆتایی پێدێت.
    ئایا كاریگەری و دەرئەنجامە چاوەڕوان كراوەكان دەبنە پاساوێكی بەهێز بۆ وەرگرتنی بڕی پارەی داواكراو؟ واتە ئایا كاریگەری و ئامانج و گۆڕانكاری و چارەسەرەكان ئەوە ئەهێنێت كە دۆنەر پارەی بۆ تەرخان بكات؟

    4- وەسفی پرۆژەكە (Project Description): - ئامانجەكان و پێوەرەكان (Objectives and Indicators):

    - ئامانجی درێژ خایەن (Long – term objective):
    بریتییە لەو ئامانجە ستراتیجییەی كە لە ئەنجامی بە دەستهێنانی ئامانجی هەنووكەییەوە (ئامانجی كورت خایەن) دێتە دی، واتە ئامانجە تایبەتییەكان بەشداری دەكەن لە بەدەستهێنانی ئامانجی گشتیدا، دیارە ئەمەش لەدوای تەواوبوونی كاتی دیاریكراوی پرۆژەكە، واتە ئامانجی درێژخاەیەن لەژێر كۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەكەدا نییە. ئەكرێ‌ بووترێ‌ كە ئامانجی درێژخایەن بەڵگەو پاساوی جێبەجێكردنی پرۆژەكەیەو بە چارەسەری داهاتووی كێشە دەستنیشان كراوەكە دەژمێردرێ‌. پێویستە لە هەڵبژاردنی گرووپی مەبەست (سوودمەندانی ڕاستەوخۆ)، ئامانجی درێژخایەن لەبەرچاو بگیرێ‌ و خوێندنەوەی تایبەتی بۆ ئەو مەبەستە بكرێت. بێگومان پەیوەندییەكی نزیك هەیە لە نێوان ئامانجی كورت خایەن و ئامانجی درێژ خایەن چونكە بەدەستهێنانی ئەم دوو ئامانجە گەشبینی بە جێبەجێكاری پرۆژەكە دەبەخشێت بەوەی كە سەركەوتن بەدەست بهێنێت.

    2- ئامانجی كورت خایەن (هەنووكەیی) (Specific Purpose)(Short– term objective): ئامانجی هەنووكەیی بریتییە لەو مەبەست و هۆیە سەرەكییەی كە ئێمە پرۆژەكەی لە پێناودا جێبەجێ‌ دەكەین، هەروەها بریتییە لەو كاریگەرییە ئەرێنییە و ئەنجامە ویستراوە و گۆڕانكارییە پێویستەی كە چاوەڕوان دەكرێت بە سەركەوتوویی پرۆژەكە بە دەستی بهێنێت، ئەمەش لە میانەی ئەو (كات)ە دیاریكراوەی كە بۆ پرۆژەكە تەرخان دەكرێت و لە (شوێنێك)ی دیاریكراودا. لە بەدەستهێنانی ئامانجە هەنووكەییەكاندا، گروپی مەبەست سوودمەندی ڕاستەوخۆن و سەركەوتنی پرۆژەكە لە بەدەستهێنانی ئەو ئامانجانەدا خۆی دەبینێتەوە. بۆیە پێویستە ئامانجی كورت خایەن زۆر بە دیقەت و سەرنجەوە پێناسەی بۆ بكرێت و دابڕێژرێت.
    بە پرۆژەیەك دەوترێ‌ سەركەوتوو كە ئامانجە كورت خایەنەكانی بەشداری بكەن لە بەدەستهێنانی (ئامانجی درێژ خایەن – ئامانجی ستراتیجی) لە دوای تەواو بوونی پرۆژەكە، ئەمەش واتا بەردەوامیدان بە ئامانجی درێژ خایەن. هەروەها پێویستە مەودای ئامانجە كورت خایەنەكان كورت بكرێنەوەو لە داڕشتن و تۆماركردنیاندا زیادەڕۆیی پێوە دیارنەبێت و ئاڵۆز و نادیار نەبن. ئامانجێكت پێ‌ نایەتەدی، بەڵێنی بە دەستهێنانی مەدە، واتە خۆت هەڵسەنگێنە تا ڕاستگۆ بیت لە داڕشتنی پرۆپۆزەڵەكەت و جێی متمانە بیت لای ڕێكخراوی دۆنەر. دەكرێت لە جێبەجێكردنی پرۆژەیەكدا زیاد لە یەك ئامانجی هەنووكەیی بەدەست بهێنین بەڵام باشتر وایە لە (3) ئامانج زیاتر نەبێت.
    هەندێك ئامانج هەیە پێیان دەگووترێت: (Visible) یا (Tangible) واتە بە چاو دەیبینین وەك درووستكردنی قوتابخانەیەك، بەڵام هەندێكی دی لە چۆنیەتی گۆڕانكاری لە ڕەفتار و هەڵسوكەوت یا چۆنێتی ڕاپەڕاندنی ئەركێك یا لە ڕێژەدا دەردەكەوێت.
    ئامانجە هەنووكەییەكان پێویستە (SMART) بن واتە:
    دیاریكراو بێت (Specific).
    قابلییەتی پێوانەكردنی هەبێت (Measurable).
    گونجاو بێت (Appropriate).
    واقعی بێت (Realistic).
    كاتەكەی دیاریكراو بێت (Time-bounded).
    وە لە كاتی نووسینی ئامانجە هەنووكەییەكان زۆرتر ئەم فرمانانە بەكاردەهێنین:
    ( زیادكردن، بەرزكردنەوە، داگرتن، باشتركردن، كەمتركردنەوە، بەهێزكردن، دروستكردن، بنەبڕكردن، ....هتد).
    - Impact Indicators:
    ئیندیكەیتەرەكان یارمەتیمان دەدات بۆ ئەوەی بزانین تا چ ئەندازەیەك ئامانجەكان بە دەست هاتوون، واتە بەكاردێن بۆ زانینی ئاستی ستاندەردی گەیشتن بە دەرئەنجامەكان و ئامانی هەنووكەیی و ئامانجی درێژ خایەن لە كاتە جیاوازەكاندا. ئیندیكەیتەرەكان بنەمایەك دروست دەكەن بۆ پرۆسەی چاودێری و هەڵسەنگاندن، واتە ئێمە لە ڕێگای چاودێری و كۆكردنەوەی زانیاری و هەڵسەنگاندنەوە ئەو ئیندیكەیتەرانە دەناسین و بە دەستی دێنین. بێگومان بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی كە ئامانجەكان بەدەست هاتوون پێویستمان بە ئیندیكەیتەر هەیە، لە هەمان كاتدا پێویستمان بە پێوەر هەیە بۆ پێوانەكردنی ئەو ئیندیكەیتەرانە. ئیندیكەیتەرەكانیش دەكرێ‌ بڵێین سێ‌ جۆرن بەم شێوەیەی لای خوارەوە:
    + ئیندیكەیتەری چەندایەتی (Quantitative).
    + ئیندیكەیتەری چۆنایەتی (Qualitative).
    + ئیندیكەیتەری ڕەفتاری (behavioral).
    ئەو پێوانانەی كە لە ئەنجامی پێوانەكردنی ئیندیكەیتەرەكانەوە بە دەردەكەون پێویستە ئەوەندە نموونەیی و دروست بن تا دڵنیامان بكات لەوەی كە ئیندیكەیتەرەكان تا ڕادەیەكی باش بابەتیانە و ڕاستەقینەن. كاتێك بڕیار دەدەین كە ئیندیكەیتەرێك پاش پێوانەكردنی بابەتیانەیە و ڕاستەقینەیە كە هەمان پرۆسەی پێوانەكردن بۆ ئەو ئیندیكەیتەرە لەلایەن چەند كەسێكی سەربەخۆوە و هەریەكە و بەجیا لەویتر ئەنجامی بدات و هەمان پێوانەمان لێوە دەست بكەوێت .
    - پێویستە ئیندیكەیتەرەكان ئەمانەی خوارەوە دیاری بكات:
    گرووپی مەبەست (بۆ كێ‌).
    چەندایەتی (چەندێك بە ژمارە).
    چۆنایەتی (تا چەند باش).
    كات (تا كەی).
    شوێن (لە كوێ‌).

    بۆ نموونە:
    ئامانجی پرۆژەیەك: خۆسوتاندنی ژنان كەم بۆتەوە.
    ئیندیكەیتەر: كەم بوونەوەی دیاردەی خۆسوتاندن.
    گرۆی مەبەست: (20) بەشداربوو (نێرو مێ‌) لە هەڵسوڕاوانی بواری ژنان لە خولێكی پێگەیاندنی ڕاهێنەردا تا كار لەسەر دیاردەی خۆ سوتاندنی ژناندا بكەن.
    چەندایەتی: ڕێژەی خۆسوتاندن (20%) كەم بۆتەوە.
    چۆنایەتی: بە گەڕخستنی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ كاركردن لەسەر ئەو كێشەیە.
    كات: لە نێوان ئایاری (2010) تا ئایاری (2011).
    شوێن: كوردستان / هەولێر.

    5- پلانی جێبەجێكردنی پرۆژەكە (Implementation Plan of the Project Activities) (Process): ئەم قۆناغە (هەنگاوێكە بۆ قۆناغی جێبەجێكردن ) لەم سێكشنەدا قسە لەسەر ئەو پلانە دەكەین یا ئەو پلانی كارە دادەڕێژین كە تیایدا كۆمەڵێك چالاكی و فرمان و كردە (Action) بەرجەستە دەبێت كە هەموویان هەنگاو دوای هەنگاو ئاڕاستەمان دەكەن بۆ گەیشتن بە ئامانجەكان و دەرئەنجامە چاوەڕوانكراوەكان. لەم قۆناغەدا گرنگە ستراتیژو ئاڕاستەو ستراكچەرو ئامانجەكانی پرۆژەكەمان لە بەرچاو بێت، كەواتە ئامانجەكانن كە جۆرو سروشت و بنەمای چالاكییەكانمان بۆ دیزاین و وێنا دەكەن.
    لەم قۆناغەدا پێویستە وەڵامی ئەم پرسیارانە بدرێتەوە:
    تۆ چ كردەیەك دەكەیت؟ ئایا ئامادەكاریت بۆ كردوون؟
    ئەو كردانە لە كوێ‌ ئەنجام دەدەیت؟
    چۆن ئەو كردانە جێبەجێدەكەیت؟
    كێ‌ بەشداری پێدەكەیت؟ واتە سوودمەندە ڕاستەوخۆكان كێن و ژمارەیان چەندە؟
    ئەو سەرچاوە (كات، ستاف، دراو، كەرەستەو كەلوپەل) پێویستانە چین بۆ جێبەجێكردنی چالاكییەكان؟
    كەی چالاكییە هەمەچەشنەكان دەستپێدەكەن و دەرهاویشتە هەمەجۆرەكان دەردەكەون؟
    ئامانجی هەر چالاكییەك چین؟
    ئەو میتۆدانە چین بەكاریان دەهێنیت؟
    كێ‌ ئەو كردانە سەرپەرشتی دەكات، چاودێری دەكات؟
    چۆن چاودێری دەكرێن و بواری چاودێریكردن كوێ‌ دەگرێتەوە؟
    چۆن هەڵسەنگاندن بۆ چالاكییەكان دەكەیت؟
    ئایا شیكردنەوەت بۆ فاكتەرەكان كردووە لە كاتی دەركەوتنیدا پێت كۆنترۆڵ دەكرێت؟ مەبەست لەو فاكتەرە دەرەكیانەن كە كاریگەریان هەیە لەسەر پرۆژەكەمان لە هەر قۆناغێكدا (سودبەخشەكان و زیانبەخشەكان).
    دوای بەگەڕخستنی ئینپوتەكان (سەرچاوەكان) لە میانەی چالاكییە جۆراوجۆرەكاندا، دەرهاویشتەكانی ئەو چالاكییانە پێیان دەگووترێت (دەرئەنجامەكان – Results) یاخود دەرهاویشتەكان (Outputs) و لەم بڕگەیەدا هەموویان بە شێوەیەكی دروست تۆمار دەكەین. بۆ بەدەستهێنانی یەك (دەرهاویشتە) چەند چالاكییەك ئەنجام دەدەین. واتە دەرهاویشتەكان بنەما دروست دەكەن بۆ چۆنیەتی و چییەتی و جۆرێتی چللاكییەكان. گەشەپێدانی پرۆژە لەسەر ئینپوتی سەرچاوەكان (Input of resources) و جێبەجێكردنی چالاكییەكان دادەمەزرێ‌ كە پاشان دەبنە هۆی دەركەوتنی (دەرهاویشتەكان-Outputs)، دەرهاویشتەكانیش دەبنە هۆی بەدەستهێنانی ئامانجە ویستراوەكانی پشت جێبەجێكردنی پرۆژەكە. ئینپوتەكان و چالاكیەكان و ئاوت پوتەكان بریتین لە ڕەگەزەكانی هەر پرۆژەیەك، هەبوونی ئەم ڕەگەزانەش بە تەنها پێوەر نین بۆ سەركەوتن و سەرنەكەوتنی پرۆژەكە بەڵكو بەبێ‌ داڕشتنی پلانێكی سیستماتیكی و دیزاین كردنێكی گونجاو مەحاڵە سەركەوتن لە پرۆژەدا مسۆگەر بكرێت.
    گەشەپێدانی پرۆژە وەك زنجیرەیەك ڕووداوی بەیەكەوە بەستراوی ئاوێتە بەیەك دێتە پێش چاو، ڕەگەزە سەرەكییەكانی پرۆژە وەك زنجیرەیەكی تێك هەڵكێش بەیەكەوە هەنگاو بە هەنگاو، قۆناغ بە قۆناغ دەچێتە پێشەوە تا ئەو شوێنەی كە لە ژێر كۆنترۆڵی كارگێڕی پرۆژەكەدا نامێنێ‌. دەكرێت لێرەدا دەستەواژەی گریمان بەكاربهێنین بە سوود وەرگرتن لەم وینەیەی خوارەوە (پەیكەری پرۆژە) و بەم شێوەیەی لای خاورەوە:
    ئەگەر ئینپوتی سەرچاوەكان هەبێت (ستاف، دارایی، خەڵك، شارەزایی، كات) ئەوا چالاكییەكان دەكەونە گەرو ئەنجام دەدرێن.
    گەر چالاكییەكانیش دەست پێكرا ئەوا ئاوت پوتەكان (دەرئەنجامە چاوەڕوانكراوەكان) بە دەست دێن.
    گەر ئاوت پوتەكان بە دەست هاتن ئەوا (ئامانجە كورت خایەنەكان بە دەست دێن).
    گەر ئامانجە كورت خایەنەكانیش بە دەست هاتن ئەوا (ئامانجە درێژ خایەنەكانیش بە دەست دێن) واتە پرۆژەكە بەردەوامی خۆی وەردەگرێت.
    6- چاودێریكردنی پرۆژەكە (Monitoring Plan).
    7- هەڵسەنگاندنی پرۆژەكە (Evaluation Process).


ئامادەکردنی سورێن     تایبەت بەکوردژین

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2011-04-23 13:51:06

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

Re: پڕۆپۆزەڵ چیە؟

به‌ڕێز کاکه‌ سورێن گیان
ده‌سته‌کانت خۆش بێت ئازیزه‌که‌م
به‌ڕاستی بابه‌تێکی زۆر به‌ سوده‌
زانیاریه‌کی باشت به‌خشی پێمان
من پێم وایه‌ زوربه‌مان له‌ مانای وشه‌که‌ و زانیاریه‌کی که‌م نه‌بێت هیچی ئه‌وتۆ نازانین له‌ باره‌یه‌وه‌.
به‌وپه‌ڕی ده‌ستخۆشیه‌وه‌ زۆر به‌ وردی و کارامه‌یی ڕونتکردوه‌ته‌وه‌
هیوادارم بێ به‌شمان نه‌که‌یت له‌ زانیاریه‌ به‌ سوده‌کانت
به‌ڕێزه‌که‌م دوباره‌ ده‌سته‌کانت خۆش بێت سه‌رکه‌وتو بیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2011-04-24 20:01:25

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2020-02-20
په‌یامه‌كان: 953
WindowsFirefox

Re: پڕۆپۆزەڵ چیە؟

زۆر سوپاس باپێرەگیان بۆ پەیامەکەت خۆشحاڵبوم بە دەستخۆشیەکەت هیوادارم توانیبێتم بابەتێک بەسود بڵاو بکەمەوە و بۆشاێەکی مەحریفەی کوردیم پڕکردبێتەوە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 34.204.176.125
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net