❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مه‌ رجه‌ کانی لاإله‌ إلاالله))

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2011-04-25 14:31:47

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2021-03-07
په‌یامه‌كان: 2252
WindowsMSIE7

مه‌ رجه‌ کانی لاإله‌ إلاالله))

مه‌ رجه‌ کانی لاإله‌ إلاالله))

--------------------------------------------------------------------------------

((شروط لاإله‌ إلاالله‌))
((مه‌ رجه‌ کانی لاإله‌ إلاالله))

سه‌ ره‌ تایه‌ ك و دووچیرۆکی په‌ ند ئامێز
سه‌ ره‌ تا ئه‌ وه‌ ی که‌ هانی دام ئه‌ م بابه‌ ته‌ بنوسم کۆمه‌ ڵێك ڕاو بۆچوونی هه‌ ندێك له‌ مسوڵمانانه‌ که‌ فه‌ رمووده‌ یه‌ کی پێغه‌ مبه‌ ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) دێننه‌ وه‌ که‌ فه‌ رموویه‌ تی هه‌ ر که‌ سێك کۆتا ووشه‌ ی ژیانی بڵێت لاإله‌ إلله‌ الله‌ ده‌ چێته‌ به‌ هه‌ شته‌ وه‌ .
بێگوومان ئه‌ م فه‌ رمووده‌ یه‌ ڕاسته‌
به‌ ڵام لێره‌ دا پرسیارێك دێته‌ پێشه‌ وه‌ ئه‌ ویش ئه‌ وه‌ یه‌ ئایا له‌ سه‌ ره‌ مه‌ رگدا ئه‌ م ووشه‌ یه‌ به‌ زمانی هه‌ موو که‌ سێك دا دێت ؟
که‌ به‌ داخه‌ وه‌ کۆمه‌ ڵێكی زۆر له‌ مسوڵمانان ئه‌ م فه‌ رمووده‌ یان کردۆته‌ بیانوی خۆ دزینه‌ وه‌ یان له‌ (عیبادة) په‌ رستنی خوای په‌ روه‌ ردگار و وه‌ جێبه‌ جێ کردنی فه‌ رمانه‌ کانی
بۆ زیاتر تێگه‌ شتن له‌ م باسه‌ دوو به‌ سه‌ ر هاتی کورت باس ده‌ که‌ ین له‌ کاتی گیان کێشانی دوو که‌ س دا که‌ یه‌ کێکیان باوه‌ ڕدا ره‌ وئه‌ و ی تریشیان به‌ ناو باوه‌ ڕداره‌.

به‌ سه‌ رهاتی یه‌ که‌ م:-(( که‌ سێکی باوه‌ ڕدار))

ده‌ گێڕنه‌ وه‌ که‌ وا یه‌ کێك له‌ زانایانی ئیسلام له‌ کاتی سه‌ ره‌ مه‌ رگ دا بوو قووتابیه‌ کانی له‌ ده‌ وری دانیشتبوون ته‌ ڵقینیان ده‌ دا زوو زوو پێیان ده‌ وت مامۆستا بڵێ لاإله‌ إلاالله‌ که‌ چی ئه‌ وه‌ ی جێگای سه‌ ر سوڕمانبوو! ئه‌ وه‌ بوو که‌ ئه‌ م زا نا به‌ ڕێزه‌ به‌ ده‌ بگی به‌ رز ده‌ یووت(لا ..لا..لا) واته‌ نا نا نا !!!
هه‌ ر بۆیه‌ قووتابیه‌ کانی زۆر بێتاقه‌ ت بوون بۆ مامۆستاکه‌ یان که‌ چه‌ ند ساڵه‌ ماندووه‌ له‌ پێگه‌ یاندنیان دا و فێری زانستی شه‌ رعی کردوون که‌ چی ئێستا ناتوانێت بڵێت لاإله‌ إلاالله‌ له‌ سه‌ ره‌ مه‌ رگیدا پاش که‌ مێك مامۆستای به‌ ڕێز له‌ هۆش خۆی چوو کاتێك مامۆستا هۆشی به‌ به‌ ردا هاته‌ وه‌ بانگی قووتابیه‌ کانی کرد و پێی وتن ڕۆڵه‌ کانم ئاگام لێتان بوو که‌ ده‌ تان ووت بڵێ لاإله‌ إلاالله‌ ده‌ م ویست بیڵێم و له‌ و کاته‌ دا شه‌ یطان پێی ده‌ وتم نا شایه‌ تمان به‌ شانی من بێنه‌ منیش به‌ شه‌ یطانم ده‌ وت نا نا نا مه‌ به‌ ستم ئێوه‌ نه‌ بووو ترسام له‌ وه‌ ی که‌ له‌ ده‌ مم ده‌ رچێت و شایه‌ تی به‌ و بده‌ م هه‌ ر له‌ به‌ ر ئه‌ مه‌ بوو نه‌ م ده‌ توانی بڵێم لاإله‌ إلاالله‌ له‌ پاش ئه‌ مه‌ زانای به‌ ڕێز شایه‌ توومانی هێناوبۆ هه‌ میشه‌ ماڵئاوایی له‌ دونیا کرد جا برای به‌ ڕێزم خووشکی ئیماندارم خوێنه‌ ری به‌ ڕێز ئه‌ گه‌ ر ئه‌ مه‌ سه‌ ره‌ مه‌ رگی زانایه‌ کی فێرخواز بێت ئه‌ ی ده‌ بێت حاڵی ئه‌ و که‌ سه‌ چۆن بێت که‌ مانای لاإله‌ إلا الله‌ و مه‌ رجه‌ کانیشی نازانێت خوا په‌ نامان بدات .

به‌ سه‌ رهاتی دووه‌م:-))که‌ سێکی به‌ ناو باوه‌ ڕدار))

ده‌ گێڕنه‌ وه‌ که‌ وا سه‌ یاره‌ یه‌ ك له‌ کاتی ڕۆشتن دا وه‌ رده‌ گه‌ ڕێت پاش ئه‌ وه‌ ی که‌ کۆمه‌ ڵێك که‌ س ده‌ گه‌ نه‌ سه‌ ر سه‌ یاره‌ که‌ سه‌ یری شۆفێری سه‌ یاره‌ که‌ ده‌ که‌ ن که‌ حاڵی زۆر خراپه‌ و له‌ سه‌ ره‌ مه‌ رگدایه‌ یه‌ کسه‌ ر که‌ سێك ده‌ چێته‌ سه‌ ری و پێی ده‌ ڵێت کاکی برا شایه‌ توومان بێنه‌ بڵێ لاإله‌ إلا الله‌ که‌ چی ئه‌ وه‌ ی جێی ناڕه‌ حه‌ تی و سه‌ ر سوڕمانه‌ !
وه‌ ڵامی شۆفێره‌ که‌ بوو که‌ ده‌ یووت نا پێکێکی که‌ م بۆ تێبکه‌ له‌ مه‌ شرووب خوا په‌ نامان بدات هه‌ رچه‌ ند لێیان دووباره‌ کرده‌وه‌ به‌ ڵام به‌ داخه‌ وه‌ گیانی کێشراو هه‌ ر هه‌ مان وه‌ڵامی هه‌ بوو نه‌ یتوانی شایه‌ توومان بێنێت چوونکه‌ نه‌ مانای لاإله‌ إلاالله‌ ونه‌ مه‌ رجه‌ کانیشی نه‌ ده‌ زانی ئیتر چی بڵێت له‌ شتێك که‌ شاره‌ زایی نیه‌ تیایدا خوا په‌ نامان بدات
جا ئێستا بۆت ڕوون بۆیه‌ وه‌ که‌ وا کێ ده‌ توانێت له‌ سه‌ ره‌ مه‌ رگدا بڵێت لاإله‌ إلا الله‌
چۆن ده‌ توانیت بچیته‌ هۆڵی ئیمتیحانه‌ وه‌ گه‌ ر هیچ کۆششێکت نه‌ کرد بێت و هه‌ وڵت نه‌ دابێت بێگوومان ده‌ رناچیت که‌ وا یه‌ باش بزانه‌ شه‌ هاده‌ ی کۆتایی ته‌ مه‌ نت وتنی لاإله‌ إلا الله‌ یه‌ ئه‌ گه‌ ر خوا یارمه‌ تی دایت و توانیت ئه‌ م شه‌ هاده‌ یه‌ به‌ ده‌ ست بێنیت ئه‌ وه‌ به‌ هه‌ شت جێگه‌ ته‌ إن شا ألله‌ ئه‌ گه‌ ریش نه‌ ت وت ئه‌ وه‌ چاوه‌ ڕوانی ماڵ وێرانی به‌ له‌ ودوونیا که‌ ئاگر جێگه‌ ته‌ خوا په‌ نامان بدات .
له‌ به‌ شی دووه‌ مدا إن شاألله‌ باسی مانای لاإله‌ إلا الله‌ و مه‌ رجه‌ کانی ده‌ که‌ ین خوا یارمه‌ تی مان بدات تا بتوانین له‌ ئێستاوه‌ خۆمان ئا ماده‌ بکه‌ ین بۆ وه‌ رگرتنی شه‌ هاده‌ ی به‌ هه‌ شت

1-مانای لاإله‌ إلا الله
واته‌:- (لامعبود بالحق إلا الله) هیچ په‌ رستراوێك نیه‌ به‌ ڕاستی بپه‌ رسترێت بێجگه‌ له‌ ألله‌.
له‌ مانای لاإله‌ إلا الله‌ دا کۆمه‌ ڵێك له‌ مسوڵمانان به‌ م جۆره‌ مانای ده‌ که‌ ن که‌ واتای ته‌ واو ناپێکێت که‌ ده‌ڵێن هیچ خوایه‌ ك نیه‌ بێجگه‌ له‌ ألله‌ ووشه‌ ی (بالحق) به‌ کار ناهێنن واته‌ به‌ ڕاستی په‌ رستنی خوای گه‌ وره‌ که‌ ألله‌ یه‌ ده‌ بێت له‌ مانای دا به‌ کار بهێنرێت بۆ ئه‌ وه‌ ی ڕوون ببێته‌ وه‌ بۆ خه‌ ڵکی که‌ وا ئه‌ وا نه‌ ی له‌ غه‌ یری ألله‌ بانگه‌ وازی خوایه‌ تی ده‌ که‌ ن چه‌ وا شه‌ کارن و خه‌ ڵکی گومڕا ده‌ که‌ ن چوونکه‌ فیرعه‌ ون یش ده‌ یووت ((أنا ربکم الأعلی )) که‌ وا ته‌ ده‌ بێت بۆ ناسینی خوای گه‌ وره‌ جوانترین مانای بۆ بکرێت که‌ وا ئینسان ئاوێته‌ ی ئه‌ م خوا ناسینه‌ بێت نه‌ ك پێمان وا بێت به‌ م مانا‌ کوورته‌ که‌ ده‌ ڵێین هیچ خوایه‌ ك نیه‌ بێ له‌ ألله‌ وا بزانین مانای لا إله‌ إلا الله‌ مان کرد بێت ئه‌ ویش به‌ وه‌ ده‌ بێت که‌ مه‌ رجه‌ کانی لا إله‌ إلا الله‌ به‌ ته‌ واوه‌ تی بزانین وه‌ به‌ کرده‌ وه‌ ش بیسه‌ لمێنین ئه‌ و کات ده‌ توانین حه‌ قی لاإله‌ إلا الله‌ بده‌ ین.

2-مه‌ رجه‌ کانی لاإله‌ إلا الله‌

هه‌ رکه‌ سێك شایه‌ تی بدات به‌ (لاإله‌ إلا الله‌) ده‌ بێته‌ مسوڵمانی ڕاسته‌ قینه‌ ئه‌ گه‌ ر ئه‌ م مه‌ رجانه‌ ی تێدا بێته‌ دی :-
1-(العلم)
زانینی واتاکه‌ ی:- بریتیه‌ له‌ ڕه‌ ت کردنه‌ وه‌ ی په‌ رستراویه‌ تی غه‌ یری خواو چه‌ سپاندنی بۆ خوای گه‌ وره‌ ،وه‌ ك ده‌ فه‌ رموێت:-
(فَأٱعۡلَمۡ أَنَّهُ ۥ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا ٱللَّهُ)
(محمد/19)
واته‌ :-بزانه‌ که‌ هیچ په‌ رستراوێك نیه‌ به‌ ڕاستی بپه‌ رسترێت بێجگه‌ له‌ خوا.
پێغه‌ مبه‌ ری خواش (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)ده‌ فه‌ رمووێت:-
(من مات و هو یعلم لاإله‌ إلا الله‌ دخل الجنة)
رواه‌ مسلم
واته‌:- هه‌ ر که‌ س بمرێت وبزانێت که‌ هیچ په‌ رستراوێك نیه‌ به‌ ڕاستی بپه‌ رسترێت بێجگه‌ له‌ خوا ده‌ چێته‌ به‌ هه‌ شته‌ وه‌.
2-(الیقین)
دڵنیابوون:- واته‌ به‌ دڵ بڕوای پێبکرێت وهیچ گومانێك به‌ رانبه‌ ری نه‌ مێنێت،
چوونکه‌ خوای گه‌ وره‌ ده‌ فه‌ رمووێت:-
(إِنَّمَا ٱلۡمُؤۡمِنُونَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ثُمَّ لَمۡ يَرۡتَابُواْ)
(الحجرات/15)
واته‌:- هه‌ ر ئه‌ وانه‌ باوه‌ ڕ دارن که‌ باوه‌ ڕیان به‌ خواو پێغه‌ مبه‌ ره‌ که‌ ی هێناوه‌ ،پاشان گومانیشیان نه‌ بووه‌.

3-(القبول)
ڕازی بوون به‌ وه‌ ی له‌ م ووشه‌ پیرۆزه‌ ده‌ فامرێته‌ وه‌ به‌ دڵ و زمان:-
خوای گه‌ وره‌ ده‌ رباره‌ ی بێباوه‌ ڕان ده‌ فه‌ رمووێت:-
(إِنَّہُمۡ كَانُوٓاْ إِذَا قِيلَ لَهُمۡ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا ٱللَّهُ يَسۡتَكۡبِرُونَ)
(الصافات/35)
واته‌:- ئه‌ گه‌ ر به‌ و بێباوه‌ ڕانه‌ بووترایه‌ هیچ په‌ رستراوێك نیه‌ بێجگه‌ له‌ خوای گه‌ وره‌ خۆیان به‌ زل ده‌ زانی و لووت به‌ رزیان ده‌ کرد.
4-(الأنقیاد)
مل که‌چ کردن و پابه‌ ندبوون به‌ واتاکه‌ یه‌ وه:-
خوای گه‌ وره‌ ده‌ فه‌ رموێت:-
(وَأَنِيبُوٓاْ إِلَىٰ رَبِّكُمۡ وَأَسۡلِمُواْ لَهُ)
(الزمر/54)
واته‌:-بگه‌ ڕێنه‌ وه‌ بۆ لای په‌ روه‌ ردگارتان و مل که‌ چی ببن.

5-(الصد ق)
ڕاستگۆیی له‌ باوه‌ ڕبوون به‌ (لاإله‌ إلا الله‌)دا:-
خوای گه‌ وره‌ ده‌ فه‌ رمووێت:-
(الٓمٓ (١) أَحَسِبَ ٱلنَّاسُ أَن يُتۡرَكُوٓاْ أَن يَقُولُوٓاْ ءَامَنَّا وَهُمۡ لَا يُفۡتَنُونَ (٢) وَلَقَدۡ فَتَنَّا ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ‌ۖ فَلَيَعۡلَمَنَّ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ صَدَقُواْ وَلَيَعۡلَمَنَّ ٱلۡكَـٰذِبِينَ (٣))
(العنکبوت/1-3)
واته‌:-ئه‌ لف،لام،میم،ئایا خه‌ ڵکی وای داده‌ نێن که‌ وازیان لێبهێنرێت ،هه‌ ربه‌ وه‌ نده‌ ی بڵێن:باوه‌ ڕمان هێناوه‌ ده‌ ست به‌ رداریان ببین و تاقی نه‌ کرێنه‌ وه‌ ،بێگومان ئه‌ وانه‌ ی پێش ئه‌ مانمان تاقی کردۆته‌ وه‌ ،بۆ ئه‌ وه‌ ی خوای گه‌ وره‌ بزانێت ئه‌ وانه‌ کێن که‌ ڕاستیان کردووه‌ و ئه‌ وانه‌ شی بۆ ده‌ رکه‌ وێت که‌ درۆزنن.
پێغه‌ مبه‌ ری خواش(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌ فه‌ رموێت:-
(ما من أحد یشهد أن لاإله‌ إلا الله‌ ،وأن محمدآ عبده‌ ورسوله‌ صدقا من قلبه‌ إلا حرمه‌ الله‌ علی النار)
(متفق علیه‌)
واته‌:-هه‌ چ که‌ سێك شایه‌ تی بدات به‌ وه‌ ی هیچ په‌ رستراوێك نیه‌ به‌ ڕاستی بپه‌ رسترێت بێجگه‌ له‌ خوا و محمد(صلئ الله‌ علیه‌ وسلم) به‌ نده‌ و نێردراوی خوایه‌ ، به‌ ڕستگۆیی و له‌ دڵیه‌ وه‌ ئه‌ وا خوای گه‌ وره‌ ئاگری دۆزه‌ خی لێ قه‌ ده‌ غه‌ ده‌ کات .
6-(الإخلاص)نیاز پاکی و دڵسۆزی له‌ ووتنی(لاإله‌ إلا الله‌)دا:-
چوونکه‌ پێغه‌ مبه‌ ری خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)ده‌ فه‌ رمووێت:-
(إن الله‌ حرم علی النار من قال:لا إله‌ إلا الله‌ یبتغي بذالك وجه‌ الله‌ عز وجل)
(رواه‌ مسلم)
واته‌:-خوا ئاگری دۆزه‌ خی له‌ که‌ سێك قه‌ ده‌ غه‌ کردووه‌ بڵێت (لاإله‌ إلا الله‌ )و مه‌ به‌ ستی ڕه‌ زامه‌ ندی خوا ی گه‌ وره‌ بێت ڕووپامایی تێدا نه‌ بێت واته‌ کاره‌ که‌ ی بۆ خوا بێت نه‌ ك بۆ خه‌ ڵکی.
7-(المحبة)
خۆشویستنی ئه‌ م ووته‌ شیرینه‌ وناوه‌ ڕۆکه‌ که‌ ی وئه‌ وانه‌ ی پابه‌ ندی ده‌ بن وڕق ڵێبوونه‌ وه‌ له‌ وانه‌ ی سه‌ رپێچی و دژایه‌ تی ده‌ که‌ ن :-
پێغه‌ مبه‌ ری خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌ فه‌ رموێت:-
(ثلاث من کن فیه‌ وجد بهن حلاوة الإیمان ،أن یکون الله‌ ورسوله‌ أحب إلیه‌ مما سواهما ،وأن یحب المرء لا یحبه‌ إلا الله‌ ،وأن یکره‌ أن یعود في الکفر بعد إذ انقذه‌ الله‌ منه‌ ،کما یکره‌ أن یقذف في النار)
(متفق علیه‌)
واته‌ :- سێ سیفه‌ ت هه‌ ن له‌ هه‌ ر که‌ سێك دا بێت شیرینی باوه‌ ڕی ده‌ ست ده‌ که‌ وێت پێیان:
ده‌ بێت خواو پێغه‌ مبه‌ ره‌ که‌ ی له‌ لا خۆ شه‌ ویستر بێت له‌ هه‌ موو شتێکی تر،وه‌ هه‌ ر که‌ سێکی خۆش ویست له‌ به‌ ر خوا خۆشی بوێت ،وه‌ پێی ناخۆش بێت که‌ بگه‌ ڕێته‌ وه‌ بۆ بێباوه‌ ڕی دوای ئه‌ وه‌ ی خوای گه‌ وره‌ ڕزگاری کردوه‌ لێی ،هه‌ ر وه‌ ك پێی ناخۆشه‌ فڕێ بدرێته‌ ناو ئاگره‌ وه‌.
8-باوه‌ ڕ نه‌ بوون و کوفرانه‌ کردن به‌ (الطاغوت):-
واته‌:-ئه‌ و شتانه‌ ی که‌ ده‌ په‌ رسترێن بێجگه‌ له‌ خوا.
پێغه‌ مبه‌ ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌ فه‌ رمووێت:-
(من قال :لاإله‌ إلا الله‌ ،وکفر بما یعبد من دون الله‌ ،حرم ماله‌ ودمه‌)
(رواه‌ مسلم)
واته‌:-هه‌ ر که‌ سێك بڵێ (لاإله‌ إلا الله‌) و کوفرانه‌ به‌ وانه‌ بکات که‌ ده‌ په‌ رسترێن بێجگه‌ له‌ خوا ،ماڵ و خوێنی حه‌ رام ده‌ بێت.

ئه‌ مانه‌ ئه‌ و مه‌ رجانه‌ بوون که‌ پێویسته‌ له‌ که‌ سێکدا بێنه‌ دی که‌ بڵێت(لاإله‌ إلا الله‌) و به‌ پێی فه‌ رمووده‌ کان شایسته‌ ی به‌ هه‌ شت بێت.

تێبینی:-
زۆرینه‌ ی زانایان ڕه‌ حمه‌ تی خوایان لێبێت مه‌ رجه‌ کانی لاإله‌ إلا الله‌ یان کردووه‌ به‌ 7 به‌ شه‌ وه‌ به‌ ڵام هه‌ ندێکی که‌ یان بۆ زیاتر ڕووون کردنه‌ وه‌ به‌ پێویستیان زانیوه‌ که‌ وا ده‌ بێت ئه‌ م به‌ شه‌ شی له‌ سه‌ ر بێت که‌ ده‌ کاته‌ 8 مه‌ رج
خوای گه‌ وره‌ ش زاناتره‌
له‌ کۆتایدا ئه‌ گه‌ ر هه‌ ڵه‌ یه‌ کم کرد بێت داوای لێبوردن له‌ خوای گه‌ وره‌ ده‌ که‌ م وه‌ پاشان تۆ ی خوێنه‌ ری خۆشه‌ ویستیش
(سبحانك أللهم وبحمدك أستغفروك وأتوب إلیك)



كوردكليك

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2011-04-25 17:53:07

KcHa..MrWaRi
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: share halamtw qwrbani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-08
دواترین سه‌ردان: 2013-07-23
په‌یامه‌كان: 735
WindowsMSIE7

Re: مه‌ رجه‌ کانی لاإله‌ إلاالله))

دەستت خۆش بیت  گولی من خوا  جەزات باتەوە

Kurdzhin
~~کاتێک زمان کراوه‌یه‌~~
~~ناکرێت ده‌رگای دڵمان دابخه‌ین~~


http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13042836961.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2011-04-26 10:50:06

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2021-03-07
په‌یامه‌كان: 2252
WindowsMSIE7

Re: مه‌ رجه‌ کانی لاإله‌ إلاالله))

زؤر سوباس خوشكة ئازيزةكةم دةستى تؤش خؤشبيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2011-04-26 14:15:40

peshawa.rayyan
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ناحيةي ‌ڕزگاري
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-02
دواترین سه‌ردان: 2016-06-09
په‌یامه‌كان: 156
WindowsXPMSIE7

Re: مه‌ رجه‌ کانی لاإله‌ إلاالله))

ده‌ست خۆش  داواكارم‌ خوای گه‌ وره‌ به‌ چاكه بۆت تۆمار بكات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2011-04-28 07:16:38

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2021-03-07
په‌یامه‌كان: 2252
WindowsMSIE7

Re: مه‌ رجه‌ کانی لاإله‌ إلاالله))

زؤر سوباس هاورئ بةريزةكةم خواباداشتى تؤش بداتةوة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#6 2011-04-30 10:31:49

ئاسؤ دوكان
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-26
دواترین سه‌ردان: 2013-11-11
په‌یامه‌كان: 162
WindowsXPMSIE

Re: مه‌ رجه‌ کانی لاإله‌ إلاالله))

دةستت خؤش بيت بةهيواى بةردةوام بونت لةم بابةتة جوانانه

Kurdzhin
ئـــــه وه ى تــورِه بــون ئــــــةى بـــات
                         Ø¨Ù€Ù€Ù€ÙŠÙƒÙ‡ نـــين نـــاتـــونىَ بــى كيَـريَته وه!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#7 2011-04-30 10:53:54

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2021-03-07
په‌یامه‌كان: 2252
WindowsMSIE7

Re: مه‌ رجه‌ کانی لاإله‌ إلاالله))

زؤر سوباس كاك ئاسؤى زؤر بةريز دةستى تؤش خؤشبيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#8 2011-04-30 13:20:35

lavuli_hawa
کازیوەی یانە
شوێن: suli. 7ayataka
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-01
دواترین سه‌ردان: 2012-08-29
په‌یامه‌كان: 1135
WindowsSafari

Re: مه‌ رجه‌ کانی لاإله‌ إلاالله))

dastw xosh naska xanm 

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-5e9b500791.gif
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-133893222a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#9 2011-04-30 13:48:54

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2021-03-07
په‌یامه‌كان: 2252
WindowsMSIE7

Re: مه‌ رجه‌ کانی لاإله‌ إلاالله))

دةستى تؤش خؤشبيت هاورئ كيان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.214.184.69
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net