❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زمانت قرتاندووە و زمانێکی ترت داناوە !

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2011-04-25 16:02:28

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2017-08-08
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
UbuntuFirefox

زمانت قرتاندووە و زمانێکی ترت داناوە !

لێرەدا و لەو سەردێڕە مەبەست لە زمان نییە وەکو پارچە گۆشتەکە ،بەڵکو زمانی قسەکردن و ئاخافتنە بە بنەمای قسەکەر قسە کراوە واتا زمانی تۆ واتا زمانی تۆ وەکو کوردێک ، کەس بووە زمانی خۆی ببڕێ یان بیقرتێنێ و زمانێکی تری دۆستە یان ناحەزەکەی لەجێگای دابنێ؟ ئەگەر بڵێی نەخێر هەڵەیت ،چونکە کورد وایکردووە و واشدەکات .نووسینی ئەم بابەتە لەلایەن خودی خۆم زۆر لام گرنگ نەبوو کە بینووسم یان نا ! چونکە دڵنیابووم لەوەی کاریگەرییەکی نابێت کە مەبەستمە بەڵام (کە جام پڕبوو لێی ئەڕژێ) .

ئەگەر هەموو نەتەوەیەک سروشتی خۆی هەبێ سروشتی کورد "درەنگ وەرگرتنە" چونکە هەر لەمێژەوە بیر و هۆشی بە کەلتور و ڕێسا و بنەماکانی عەرەب و فارس و تورک و نەژادی تر ئاخێندراوە و پڕبووە ئیدی ئاسان نییە جێگای شتەکانی خۆی ببێتەوە. سروشتی مێشی وەکو ئامانێک یان پیاڵەیەک وایە ئەگەر لە هەندێ شت خاڵی نەبێ ئەوا جێگەی شتی دیكەی نابێتەوە واتە: دەبێ هەندێكی لێ بڕیژین و فڕێ بدەین تا نەختێكی دیكەی تێبكەین. مێشكی تاكی كورد پڕاوپڕی كەلتوور و بیرو باوەڕ و فەلسەفەی خەڵكی ترە، بە واتایەكی تر... مێشكی داگیركراوە، ئەمەیان یەكەمین و سەختترین دۆخی داگیركردن و داگیركارییە، رزگاریی مرۆڤی كورد لە نەهێشتنی ئەو داگیركردنەوە دەس پێدەكات. هەر لەو روانگەیەوەیە كە كورد خۆی بە كەمتر دەزانێ و، بڕوای بەوە نییە كە مێژوو و رابردووی دەوڵەمەندی، وەكو خەڵكی دیكە، هەیە، ئەگەر زەنگینتریش نەبێ! جا من نایەمە سەر باسی مێژووی کورد بە گشتی ،بەڵکو زمانی کوردی .
لەبارەی زمانی کوردییەوە حاجی قادری کۆیی دەڵێت (بەلاغەتێکی هەیە هیچ زمانێ نایگاتێ) ،حاجی قادر  ئەو قسەیەی تەنی بۆا پەسن و پێدا هەڵگوتنێکی سەرڕۆ "سگحی" نییە حاجی بۆ خۆشەویستیی کورد کردبێتی، بگرە قسەیەکی بە سەرچاوە و بناغەیە ،دەشێ بێتە سەلماندن .راستە کورد پەڕپووتن لە مێژووی خۆیاندا بەڵام وە نییە هەموو شتێکی کوردی هەر پەڕپووت بێ. زۆرجاری تریش ئەو قسەیەی مەسعوود محەمەدم بەنموونە هێناوەتەوە کە دەیگوت: "ئێمە خاکەکەمان لە خۆمان پیاوتر بووە"، واتە خاکی کوردستان زیاتر جێی شانازییە لە مێژووی کوردەکە خۆی. من دەڵێم دەبێ پرسی زمانیش بچێتە پاڵ خاکی کوردستان، ئەویشمان لە خۆمان و مێژووەکەمان پیاوتر بووە. حاجی قادر ئەوەش دەڵێ کە زمانەکە بەهۆی بێخەمیی کوردانەوە بێ رەواج و بێ بەها کەوتووە. زۆر راستە، ئەگەر سەیری پەرتووکخانەیی کوردی بکەی دەبینی لە رووی لێکۆڵینەوەی زمانەوانییەوە زۆر هەژارە. زمانێک تا ئێستە رێزمان و رێنووسی بۆ نەهاتبێتە دانان کە ئێمە ئێستا نێزیکەی سەدە و چاریەکە سەدەیەک لە دوای قسەکەی حاجی قادرەوە دەژین، دەبێ لە چ کڵۆڵییەکدا بێ؟ زۆرجار بیانییەک داوام لێ دەکا بۆ نامیلکەیەکی فێربوونی زمانی کوردی، نازانم چیی وەڵام بدەمەوە. ئەو هەموو پڕۆفیسۆر و ئەکادیمیا و بەشی کوردییەش لە کوردستان کڵاشە دەکا.
لە سەردەمی نوێدا، زمان دوو قۆناغی بڕیوە. مەبەستم لە سەردەمی نوێ سەردەمی دوای زاینی پێغەمبەر عیسایە. قۆناغی یەکەم: تۆمارکردن و نووسینەوەی زمان. قۆناغی دووەم: رێکخستنی. زمانی عەرەبی لە سەردەمی عەباسیدا هاتە تۆمارکردن و هەروەها رێکخستن، واتە دانانی رێزمانەکەی. زمانی کوردی باش بوو لە سایەی چەند کەڵەپیاوێکەوە هاتە تۆمارکردن بێ ئەوەی چ داوودەزگایەکیشیان لە پشتەوە بێ. لەم نووسینەدا زیاتر باسی کوردیی ناوەڕاست دەکەم کە پێی دەڵێن دیالەکتی سۆرانی و ئاشکرایە دەوڵەمەندترین دیالەکتی کوردییە لە هەموو رووێکەوە. ئەمەش ناوچەیەکە لە رۆهەڵات لە شاری سنەوە دێ تا دەگات بە هەولێر لە رۆئاوا. لە باکوریش لە ناوچەی موکریان "مەهاباد"ەوە تا دەگا بە گەرمیان "کەرکووک". ئەوانەی زمانی کوردییان کۆ کردەوە بەسەر تەواوی ئەو ناوچە فراوانەدا هاتوونەتە دابەشبوون. مەبەستم لە کۆکردنەوە ئەو کەسانەیە کە جوانترین دەقیان بەزمانی کوردی داڕشتووە جا چ نووسینی خۆیان بێ چ وەرگێڕان. بۆ نموونە عەلائەدین سەجادی "سنە" تەنیا ئاماژە بە دوو بەرهەمی دەکەم: رشتەی مرواری و کوردواری کە مرۆڤ لە ئاست دەوڵەمەندیی زمانی کوردیدا سەرسام دەکەن. شێخ محەمەدی خاڵ "سلێمانی" فەرهەنگی خاڵ و پەندی پێشینان و ناڵەی دەروون. عەبدوڕەحمان شەرەفکەندی ـ هەژار "مەهاباد" تەنیا ئاماژە بە شەرەفنامە و فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە و وەرگێڕانی قورئان دەکەم. مەلا عەبدولکەریمی مودەریس "هەورامان" تەنیا یادی مەردان و دیوانی نالی. شوکور مستەفا "کەرکووک" قەڵای دمدم و وەرگێڕانی بەرهەمەکانی یەشار کەمال. مەسعوود محەمەد "کۆیە" هەر سێ بەرگی حاجی قادر و مرۆڤ و دەوروبەر وەک نموونە. دوا ناویش لەم زنجیرەیەدا عەزیز گەردی "هەولێر" داغستانی منی رەسووڵ هەمزەتۆڤ، وەک نموونە. بێگومان ناوی تریش هەن وەک تۆفیق وەهبی، حوسێن حوزنی و کەمال جەلال غەریب کە خزمەتی بێ وێنەیان بە زمانی کوردی کردووە بەڵام ئەمانە زیاتر لە بواری رێزمان و زاراوەسازی و رۆژنامەوانیدا کاریان کرد بۆیە کارەکانیان دەچێتە ناو قۆناغی دووەمەوە کە قۆناغە گرینگەکەیە و بەنیوەچڵی لەلایەن کوردی بێخەمەوە هاتووەتە بەجێهێڵان.

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13037433251.jpg

کورد لەم قۆناغی دووەمەدا کە قۆناغی رێکخستنی زمانە، تەواو سەری لێ شێوا، پسپۆڕ و شارەزای پێویستی نەبوو بۆ کارەکە. ئازادیی کوردستان و تەقینەوەی نووسین بەکوردی و لێمشتی میدیای کوردیشی بەسەردا هات. زمانی کوردی لە قۆناغە خۆڕسکییەکەی کۆنیدا مەترسیی لەسەر نەبوو، بەدرێژای مێژوو بەدەنگ داخوازیگەلی کۆمەڵی کوردییەوە هاتبوو، لێ بەڵێ لەم چاخە تیژڕۆیەدا ناتوانێ فریا بکەوێ. کوردی، ئەمڕۆ زمانێکە بێ فەرهەنگی زانستییانە و بێ رێزمان و بێ رێنووس و بێ زاراوەسازیی بەردەوام، زمانی وا ناتوانێ راکردن لەگەڵ رۆژاندا دەستەبەر بکا. ئەمڕۆ لە ئەزموونی فەرمانڕەواییی کوردستاندا، کەرتی زمان شەپڕێوترین کەرتە، بچووکترین رێکخستن و بەرنامەکاریی تێدا نایە دیتن. ئەمەش بێگومان پشووی زمانەکە سوار دەکا و رەنگە لە ماوەیەکی داهاتوودا بەجارێک لە کەڵکی بخا.

لێرەدا پرسیار هەیە ،بۆچی من ،تۆ ،ئەو ،هەمووان لامان ئاساییە بڵێین قەڵەم کە وشەیەیە لە زمانی عەرەبی ،فارسی ،تورکی ،ئازەربایجانی ،ئۆردو ،تەنانەت زمانی هیندیش هەر دەڵێ کەلەم ،بەڵام لە کوردییدا وشەیەکی زۆر جوان و بە مانای هەیە (پێنووس) بۆچی لات ئاسایی نییە کە بەکاری بهێنی؟ شەرمە؟ یان وشەیەکی وتنی لە قەڵەم ناخۆشترە؟ ئاخر ئەم پرسیارە زۆر گرنگە لە خۆ مانی بکەین ،ئەگەر خۆمان خاوەنی وشەکە نەبوویان ئەوا ئەموت ئەشهەدوو بیللا هەقیانە ئێمە خۆ هەر وشەمان نییە ،بەڵام لەسەر شەش زمانی جیاواز و شەش دەوڵەت ئێمە خاوەنی وشەکەین ئەوان خۆشیان نازانن قەڵەم هی کامیانە ،ئەوە قەڵەم وەکو نموونە هێنامەوە ئەگینا دەفتەر .کتێب ،مەکتەب ،دەرس ،شەهید ،تەرجومە ،تەجیل ،جەنازە ،حەماس .....هتد زۆر و زۆری تریش کە زۆر زۆر لامان ئاساییە و بەکاریان دەهێنین ،کە هەر هەمووشیان بە کوردی بوونی هەیە لە هەر چوار زاراوەکە (سۆرانی و بادینی و گۆڕانی-زازاکی لەگەڵ لوڕی) بەڵام بەداخەوە و هەزار حەیف و مەخابن کە نە وا فێرکراوین بە کوردی بدوێین وە نە هەوڵیش دەدرێت ،مینبەری مەزن بۆ ئەو کارە ڕاگەیاندن و پێگەکان و خوێندگا و پەروەردەی دایک و باوکە ،کە ئەمانە لە هەموو چینێکی تر خراپترن بۆ بەکارهێنانی زمانی بیانی ،بە تایبەتی ڕاگەیاندنەکان کە ئەمە ئەرکیانە.

لەبارەی هەموو شتێکەوە بەوێرایی دەنووسم و لە ئەنجامەکانی ناپرینگێمەوە ئاخۆ چی روو دەدا، تەنیا لە دوو پرسدا بە بیرەبیر "تردد" و دڵەڕاوکەوە دێمە پێش، یەکیان پرسی زمانی کوردی و ئەوی تریان پرسی ئافرەتی کوردە. لەم دوو بوارەدا دەم هەراش و خۆبەگەورەزانی فشوفۆڵ ئەوەندە زۆرن مرۆڤ ناوێری بۆچوونی خۆی بەڕاشکاوانە دەربڕێ. بەڵام پرسیارێک هەر دەکەم: بیلامانێ ئەو ئەکادیمیای کوردییە چی دەکا؟ کوا رێزمان کوا رێنووس کوا  فەرهەنگ؟ یان پرسیارێکی تر: چەندان تێزی خوێندنم بینیوە لە ماستەر و دکتۆرا، کوردییەکەیان ئەوەندە پەڕپووتە سەرسامت دەکەن. خوێندنی باڵا بەم باڵایییەی خۆیەوە بۆ داناچەمێتەوە و سەیری یەکێکیان بکا؟

لەبارەی هەر پرسێکی کوردییەوە بنووسی و رەخنە ئاراستەی لایەنی کوردی بکەی، ئەگەر هەزار راوێژی جوانیشت نووسیبێ نەک کەس گوێت لێ ناگرێ و بەقسەت ناکا، بگرە تا بۆشیان بلوێ بوغزت لێ دەکێشن. هیوادارم کەس وەڵامی ئەو پرسیارەی سەرەوەم نەداتەوە و دان بەخۆیاندا بگرن لە ئاست رەخنەیەکی دۆستانە و وا باشترە بەخۆیاندا بچنەوە. ئەگەر وا نەکەن، بەم حاڵەی کوردییەوە کەرکووک نابێتەوە بەکوردستان، بەم حاڵەی کوردییەوە دەوڵەتی کوردی چاوی بەژیان ناپشکوێ کە دەوڵەت بنیشتۆکەی زارانە لەناو هزری هەرزە خەیاڵاندا. بەم حاڵەی کۆڕ و زانستگەی کوردیشەوە، زمانی کوردی لە سایەی ئەم بێ تەعەسوبییەی کورد "حاجی گوتەنی"، سەدەی بیست و یەکەم تەواو ناکا. بەداخەوە بۆ ئەم زمانە نازدارە و بەداخەوە بۆ بێکەسییەکەی.




--------------------
--------------------
نووسینی : بڕوا عوسمان
تایبەت لە : كوردژین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2011-04-25 22:48:29

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2019-05-25
په‌یامه‌كان: 2971
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: زمانت قرتاندووە و زمانێکی ترت داناوە !

ده‌سته‌کانت خۆش بێت یاخوا کاکه‌ بروا گیان بۆ ئامده‌کردنی ئه‌م بابه‌ته‌ پر له‌جوانیه‌
به‌راستی هه‌مو قسه‌کانت له‌ جێی خۆیه‌تی و ده‌رکت به‌ زۆرێک له‌ راسته‌یه‌کان کردوه‌
هیوا خوازم هه‌مو کوردێک له‌ هه‌رشوێنێکی دونیا شانازی به‌ زمانی خۆیه‌ووه‌ بکات نه‌ک گالته‌ ی پێبکات
به‌راستی ئێمه‌ که‌مته‌رخه‌مین له‌به‌رامبه‌ر زمانی کوردیدا ، ته‌نانه‌ت له‌ نێتیش که‌سانێک هێنده‌ ماندو ده‌بن
ته‌نها له‌ پێناوی ئه‌وه‌ی بتانیت له‌ نێت به‌ کوردی بنوسیت که‌ چی له‌ هه‌مان کات که‌ به‌ هه‌ندێ که‌س ده‌لییت
شتێکی وا هه‌یه‌ ده‌توانیت به‌ کوردی بنوسیت ، گاڵته‌ت پێده‌کات و ده‌لێت من هه‌ر له‌ لاتینی راهاتوم ،
به‌راستی من بۆ خۆم زۆر جار ئه‌مه‌م به‌سه‌ر هاتوه‌ ،، دوابه‌ره‌ ده‌ستت خۆش بێت و سه‌ر فراز بیت

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2011-04-26 02:31:40

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2019-11-10
په‌یامه‌كان: 731
WindowsVistaSafari

Re: زمانت قرتاندووە و زمانێکی ترت داناوە !

بەڕێز کاک بڕوا  پاش ئەوەی خێزانی زمانەکانم لەبەشی زمانەوانی دانا بەڕێزت بەو پێنوسەی کەهەر بەڕێزت ئەزانی پێ ی ئەڵین پێنوس سێ لاپەڕە ڕەخنەت ناراستەوخۆ ،بەبابەتێک،

دابەزاند ، بەڕێزەکەم کەتۆ بابەتێک ئەخوێنیتەوە لەمەودوا هەوڵ بدە لێی تێبگەیت بابەتەکەی من باسی خێزانی زمانەکان دەکات نەک مێژووی زمانەکان،

بەڕێزت بزانە من ئێستا تەمەنم بۆ پەنجا ساڵ دەڕوات هەتاکو ئەم کاتە من قوتابیم، هەرجیم پێکرابێ کردومە بۆخزمەتی زمانی کوردی و ووشەی کوردی،لەتەمەنی هەرزەکاریمەوە،

ئاوارەی شاران و ووڵاتانم ئەزانی بۆ ?? لەسەر ئەو کوردەی کەلەسەر تەختە ڕەشەکە نووسیووتە، لەبەر ئەو کوردبوونەم  ڕژێمی گۆڕبەگۆڕی سەدام باوکم و هەموو کەسوکارەکەمی ،

ئەنفال کرد کەهەتا ئێستا نازانم گۆرەکانیان لەکوێن ، لەسەر ئەوکەرکوکەی کەتۆباسی ئەکەیت نۆکەری سەدامم پێنەکرا ، بۆیە دەربەدەری و ئاوارەیم هەڵبژارد ،

لەبەر ئەوە من نەنۆکەری فارسم و نەنۆکەری تورک ،پاشان بۆ ئەو هاوڕێیەت کەئەیەوێت فێری زمانی کوردی بێت بۆ خۆت فێری ناکەیت بەو پێیەی بەڕێزتان لەزمانی کوردی دا ،

زمانناسن ، لەهەموو ئەوروپا  ئەو زمانناسە بەڕێزانەی کورد زمانی کوردی بەهەردوو زاراوەکەی وەریان گێراوەتە سەر  زمانەکانی ووڵاتان و لەهەوڵ دانان بۆ ناساندنی کورد و زمانی ،

کوردی ، پاشان دەستەواژەی  کڵاشە ئەکەن  ئەمە دەستەواژەی زمانی ڕۆشنبیر نی یە ، من تەنها یەک لاپەڕەم وەرگێراوە سێ پەرە ڕەخنەی ناراستەوخۆ بەو پێنووسە پڕ لەقینەت،

ئاراستەم کراوە ، ئنجا ووڵات و زمانزان و  خەڵکانی تریشت پیاو خراپ کرد،

بۆمن گوێ ی نادەمێ جونکە لەتۆ  جاوەڕێ ی ئەو دەست خۆ شیە  بووم  بۆ من و هەموو زمانناسەکانی وو ڵاتەکەم، بەڵام بەداخەوە ، هەستی هەمومانت بریندار کرد،

بەڕێزەکەم هەوڵ بدە ڕەخنەی داهێنەرانە فێر بە...   نەک دەستەواژەی ناشیاو بریندارکردنی بەرامبەرەکەت


لەگەڵ ڕێزی هەمو زمانناسەکانی ئەوروپاو  ووڵاتەکەم .

Kurdzhin
0386

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2011-04-26 11:22:14

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2017-08-08
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
UbuntuFirefox

Re: زمانت قرتاندووە و زمانێکی ترت داناوە !

بەڕێز داوین ،باوەڕبکە من تێناگەم تۆ باسی چی دەکەیت ،وە لەوە دڵنیابە نە ئاماژەم بە تۆ وە نە بە نووسەرێکی دەرەوە کردووە ،بۆم نییە هەستی کەس بریندار بکەم ئەگەر لە خاڵێکا من هەڵەم تکام وایە ئاماژەی پێبدەی تاکو لێتەوە فێرببم.

سوپاس بۆ تۆ کاک بڕوا ،خۆشحاڵم کە بەڕێزت لە بنچینە و ئامانجی بابەتەکە گەیشتوویت من نووسەر و نیم و ئەمەش یەکەم نووسینم نییە ،بەڵام دەربڕینی مشتێک لە ڕاستی و هەستی کوردایەتی پێویستی بە نووسەرایەتی نییە.

لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیم.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2011-04-26 16:40:33

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: Blue barewabari
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2019-11-10
په‌یامه‌كان: 2357
WindowsXPOpera

Re: زمانت قرتاندووە و زمانێکی ترت داناوە !

برای بەڕێزم کاک بڕوا :  هیوای بەختەوەریت بۆ ئەخوازم .
بابەتەکەتم خوێندەوە ، دەسەکانت خۆش بێت ، بەڵام چەند پرسیارێکم هەبوو :
١_ سەردێڕی بابەتەکەت (  زمانت قرتاندووە و زمانێکی ترت داناوە ) !!! مەبەستت کێیە ؟؟ باشتر نەبوو ناوی ئەو کەسە بێنیت ؟؟ هەر خۆت ئەڵێیت ( لەوە
     دڵنیابە نە ئاماژەم بە تۆ وە نە بە نووسەرێکی دەرەوە کردووە ) !! ئەی ئەو سەرێڕە چی ئەبەخشێت بە ڕای خۆت ؟
٢_ ئەم بابەتە ڕەخنەی زمانەوانیە ، تێ نەگەیشتم بە چ بۆنەیەکەوە لەم بەشەدا نووسراوە کە بەشی زمانەوانیە نەک ڕەخنە ؟؟؟ 
٣_  نازانم بۆ ئەبێ ئێمە خۆمان زمانی خۆمان و ئەدەبی خۆمان ئەوەندە بە سووک بزانین کە پێشم وانیە یەکجار بەو شێوەیە بێت !! ئەگەر ئێمە بە زمانی
     خۆمان وابڵێین  ئاخۆ ئەبێ فارس بە زمانەکەی خۆیان چی بڵێن (( تدخین اکیدا ممنوع است )) جگەرەکێشان بە دڵنیایی قەدەغەیە ، ئەم ڕستە
     فارسیە سێ وشەی عەرەبیە ، تەنها وشەی است کە بەرامبەری پاشگری ( ە ) بزوێنە لە زمانی کوردیدا ، کەچی فارسەکان شانازی بە زمانی
     خۆیانەوە ئەکەن و هەرگیز وەک ئێمە خۆیان ناشکێنن !!
٤_  تێگەیشتم کە بابەتەکە ڕەخنەی زمانەوانیە بەڵام نەمزانی ئازادکردنی کەرکوک و دروست کردنی دەوڵەتی کوردستان پەیوەندی چی بوو بە زمانەوە ؟؟
      ئاخۆ  ئەگەر زمانی کوردیمان پاک کردەوە لە وشەی بێگانە کەرکوک ئەگەڕێتەوە سەر کوردستان ؟؟ وڵاتانی جیهان بە گشتی و وڵاتانی عەرەب چاوەڕێی
      ئەوە ئەکەن ئێمە زمانەکەمان پاک بکەینەوە لە وشەی بێگانە تا دەست بەجێ دان بە دەوڵەتی کوردیدا بنێن ؟؟

کاک بڕوا گیان بڕوابکە زمانی کوردی هیچ پەیوەندی نیە بە گەڕانەوەی کەرکوکەوە چونکە بەڵگەکانی ویکیلیکس بە ڕوونی ئاماژەی داوە بە فرۆشتنی کەرکووک بە ئامۆزای گەورەو خۆشەویستمان ( عبدوڵڵا گوڵ و و هەموو گوڵەکانی تورکیا و هەموو تۆرگۆت ئۆزالەکان ) ، هیوادارم بە هەڵە لێم تێ نەگەیت و ئەوەندە زمانی کوردی و ئەدەبی کوردی بە سووک نەزانیت ، هەموومان ئەزانین زمانی کوردی و ئەدەبی کوردی زۆر زۆر هەژارەو هیچی بۆ نەکراوە .
هێنانی کەلتوری تورک و فارس پەیوەندی بە گەلی کوردەوە نیە بەڵکو جۆرێکە لە بازرگانی لە نێوان ئێمە و ئەواندا !! ئێمە نەوتیان پێ ئەفرۆشین و لە بەرامبەریشدا ئەدەب و کەلتوریان لێ ئەکڕین !! ئەگەر تەماشای کەناڵە کوردیەکانمان بکەین بە ئاشکرا ئەم ڕاستیە ئەسەلمێنن چونکە زنجیرە تورکیەکان مێشکی گەنجانی کوردیان پاراوکردوە بە کەلتورو ئەدەبی خۆیان .
نابێ گلەیش بکەین لە بەختی خۆمان چونکە خزمایەتی پشتمان قایم ئەکات !! ئێستا شوکور بۆ خوا نیوەی کوردستان بوین بە خاڵۆزاو پورزا لەگەڵ فارسەکان و نیوەکەی تریشمان بووین بە ئامۆزای تورک .

برای ئازیزم : ڕەخنە گرتن زۆر ئاساییە و گلەییم نیە لەو هەڵوێستە ، بەڵام بەڕای من باشتر وابوو ڕەخنەکە ئاراستەی ئەو کەسە بکرێت کە مەبەستتە و بە پەیامی تایبەت نەک لێرە و لەبەرچاوی ئەندامان ، ئەگەر مەبەستیشت کەسێک نیە باشتر وابوو سەردێڕەکە بگۆڕیت و ئەم ڕەخنەیەشت ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بکەیت چونکە زیاتر ڕەخنەیە لەوان وەک خۆت ئاماژەت پێداوە .

هیوادارم ئەم چەند وشەیەم بە دڵێکی فراوانەوە لێ وەربگریت ، لەگەڵ ڕێزم .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#6 2011-04-26 21:00:54

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2017-08-08
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
UbuntuFirefox

Re: زمانت قرتاندووە و زمانێکی ترت داناوە !

سەرەتا ئەم بابەتە "ڕەخنە" نییە ! جیاوازی هەیە لە نێوان فرە جۆری بابەت ،بابەتی شیکاری ،ڕەخنەئامێز ،ڕوونکردنەوە ،هەواڵ ،فێرکاری ..هتد دڵنیابە ئەمە ڕەخنە نییە  ،سەردێڕ مەبەستم تۆیە کاک هێمن ! مەبەستم خۆمە مەبەستم هەر هەموو کوردە بە تایبەتی کوردی باشور ،لێکدانەوەی سەردێڕ لەلایەن خودی خوێنەر پەیوەندی بە منەوە نییە ،چونکە نە ئامانجێکی پشت پەردەم هەیە لە نووسینەکە وە نە دژایەتی کەسێک/لایەنێک/نەتەوەیەک .
بەڕێزتان بەڕێوەبەری یانەن ،دەسەڵاتی ئەوەت هەیە کە بابەتێک لەگەڵ بەشەکەی نەگونجا بیگوازیتەوە ،وابزانم ناوی بەشەکە (زمانەوانی) وابزانم تەنها وەرگێران ناگرێتەوە ،هەروەکو ئاماژەم پێدا بەڕێزتان ئازادن لە گواستنەوەی بۆ هەر بەشێک یاخود سڕینەوەی بابەتەکە ئەگەر لەگەڵ ناوەڕۆک و ئامانجی ئەو یانەیە نایەتەوە !!
من زمانی خۆم بە سووک نازانم کاک هێمن ! ئەو قسەیەم لە کەسێکی دانا و ڕۆشنبیر چاوەڕێ نەدەکرد ،فارسی چی بەکاردێنێ کێشەی خۆیانە کێشەی من نییە ،تۆش کە خزمەت بە زمانی دایک (فارسی) دەکەیت دووبارە ئازادیت لەوە ،وەکو لە بابەتەکە ئامەژم پێداوە بە شەش نەتەوە و دەوڵەت نازانن قەڵەم هی کامیانە ،فارسیش زۆر دەربەدەر و ماڵوێران دەبوو ئەگەر وشەی عەرەبی و تورکی و هیندی نەبایە.
دووبارە ...ئەمە ڕەخنە نییە ،کوردستانی بوون و کەرکوک تەنها پاشکۆی بابەتەکە و گەڵاڵە کردنی ناوەڕۆکی بابەتەکەیە ،وابزانم دەوڵەتێک ئەگەر خاوەن زمانێکی سەربەخۆ  نەبێت دەوڵەت نییە!


حەز ناکەم ئاڕاستەکە بۆ سیاسەت بڕوات بەڵام ویکیلیکس ڕۆژانە سەدان نووسینیان بە درۆ دەخرێتەوە و هەندێکیشیان پشڕاست دەکرێتەوە ،تۆش کە ئەوەندە بە خەندە ئامێزەوە باسی فرۆشتنی کەرکوک دەکەیت ،من ئەوەم نە گەرەکە.
من خۆم باسی ئەوە دەکەم کە زمانی کوردی هیچی بۆ نەکراوە تۆش هەمان خاڵ بیر من دێنیتەوە ،بەڵام لەوەدا هەڵەیت کاک هیمن ئەگەر بڵێی زمانێکی هەژارە ،زەنگینی نووسینی تۆ  گوزارشتی لێ دەکات!
دووبارە لەوە دڵنیابە کاک هێمن من زمانەکەم سووک نەکردووە ،ئەگەر وا هەست دەکەیت وام کردووە ،سوپاست دەکەم بۆ سڕینەوەی بابەتەکە ،من زمان و خاکی کوردستان دەپەرستم ،ئاستی بەڕێزتان کە چەندە دانا و تێگەیشتوون و لەگەڵ گەوجی من لەوانەیە بەراورد نەکرێت ،بۆیە لێبوردن دەخوازم.


منیش هیوادارم ئەم چەند وشەیەم بە دڵێکی فراوانەوە لێ وەربگریت وەکو هەمیشە!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#7 2011-04-26 21:42:12

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: Blue barewabari
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2019-11-10
په‌یامه‌كان: 2357
WindowsXPOpera

Re: زمانت قرتاندووە و زمانێکی ترت داناوە !

سوپاس کاک بڕوا گیان ، دەست خۆش بۆ وەڵامەکەت .

سەردێڕ مەبەستم تۆیە کاک هێمن ! مەبەستم خۆمە مەبەستم هەر هەموو کوردە بە تایبەتی کوردی باشور

خۆزگە تەنها مەبەستت کەسێک بوایە زۆر باشتر بوو !! چونکە من پێم وانیە هەموو گەلی کورد زمانی قرتاندبێ !!

ئەزیزم من کاتێک باسی باسی سووکی زمانی کوردی ئەکەم دیارە لە نووسینەکانی خۆتەوە سەرچاوەی گرتوە ، هیوادارم بەو شێوەیەش نەبیت و هەردەم گەشبین بیت بەرامبەر هەموو جۆرەکانی پێشکەوتن ، هەر ئێمەی کورد بووین سەردەمێک بە زمانی مەحوی و نالی و شێص ڕەزا و ....... فێری ئەدەبی کوردی ئەبووین !! کە ئێستاش بەرهەمەکانیان مایەی شانازین بۆ گەلەکەمان و خاوەنی گەورەترین گەنجینەی ئەدەبین بۆ گەلەکەمان ، بەڵام هەمووشمان باش ئەزانین کە زمانی ئەوان چەند دووربوە لە ڕەسەنایەتی زمانی کوردیەوە !! ئەگەر تەماشای زمانی سۆرانی بکەین هێشتا زۆر باشە و تا ڕادەیەکی زۆر پاک کراوەتەوە بە تایبەتی لەدوای ڕاماڵینی ڕژێمی گۆڕ بەگۆڕی بەعس بە خۆی و کەلورەکانیەوە .

شەش نەتەوە و دەوڵەت نازانن قەڵەم هی کامیانە

بۆ نازانن کاک بڕوا گیان ؟؟ یەکەم شت کە دروست کربێت لە لایەن خوای گەورەوە چی بوو ؟؟ (( قلم )) نەبوو ؟؟ لە قورئانیشدا بە قلم ناوی نەهاتوە ؟؟ ئیتر بۆ نازانین کە وشەی قلم عەرەبیە ؟؟

وابزانم دەوڵەتێک ئەگەر خاوەن زمانێکی سەربەخۆ  نەبێت دەوڵەت نییە

کاکە گیان سوپاس بۆ خوا ئێستا زمانی کوردی خەریکە لە هەموو جیهاندا ئەناسرێ و بەڵگەش بۆ ئەوە دانانی زمانی کوردیە لە گۆگڵدا ، بۆیە وەک پێشتر ئاماژەم پێدا بە دەوڵەت کردنی کورد و خاکی کورد پێم وانیە لە سەر زمانەکەی پەکی کەوتبێ !! .

من زمان و خاکی کوردستان دەپەرستم

وەڵڵا کاکە بڕوا گیان من نایپەرستم هههههه زمانی خۆم و خاکی خۆمم خۆش ئەوێ بەڵام ئامادە نیم بۆ پەرستنی چونکە پێم وایە پەرستن تەنها بۆ خوداوەندە .

بەڕێزم  ئەگەر ئەمجارەش بە جوانی و وردبینیەوە تێبینی لە نووسینەکانم بکەیت پەشیمان ئەبیتەوە لەم ڕستەیەت :

تۆش کە خزمەت بە زمانی دایک (فارسی) دەکەیت

بۆیە قسەم لەسەر ئەم ڕستەیەت نیە .
خۆت باسی ئەوەت کردوە کە چی بە زمانی کوردی کراوە !! خۆت ڕەخنەت گرتوە !! بۆیە ئەڵێم با کەمێک زمانی خۆمان لا سەنگین بێت و هەوڵیش بدەین بۆ زیاتر سەنگین کردنی .

ئاستی بەڕێزتان کە چەندە دانا و تێگەیشتوون و لەگەڵ گەوجی من لەوانەیە بەراورد نەکرێت

هەموو ئەندامانی یانە ڕێزیان هەیە لام ، خۆشەویستن لام ، هەتا لەژیانا مابم شانازیان پێوە ئەکەم ، نە کەسم بە گەوج زانیوە و نە خۆشم بە زانا زانیوە ، حەزیش ناکەم وا هەست بکەین کە ڕەخنەمان لێ گیرا مانای وایە بە گەوجیان زانیوین چونکە ئەگەر وابێت نووسینەکانی بەڕێزتان چەند دکتۆر و ماستەر و ئەدیبی گەوجاندوە ؟؟!!

هیوادارم دڵفراوان بیت و دووربیت لە هەڵچوون ، ئەوەی بە هێزمان ئەکات و فێری ژیان و زانیاریمان ئەکات تەنها خۆشەویستی و ڕێزمانە بۆ یەکتر و گەورە ڕاگرتنی بۆچوون و تێبینیەکانمانە .

سەربەرز و سەرفرازبن .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#8 2011-04-26 22:20:07

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2017-08-08
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
UbuntuFirefox

Re: زمانت قرتاندووە و زمانێکی ترت داناوە !

بە بۆچوونی من ئەم گفتوگۆیە بەردەوام نەبێت چاکە ، دڵنیابە دوورم لە هەموو جۆرە هەڵچوونێک ، هەر وای بە گونجاو نابینم کە ئەو جیاوازییەکەی تەمەن و تێگەیشتنی من و تۆ ئەم جۆرە گفتوگۆیە برەوبدات. من ئەوەی نووسیمە لێی پەشیمان نیم چونکە خۆم نووسیمە و بۆچوونی تاکەکەسی خۆمە ،سوپاس بۆ تۆ کاک هێمن ماڵت ئاوا !

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن BrWa_94 (2011-04-26 22:22:22)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#9 2011-04-26 20:46:26

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2019-10-06
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: زمانت قرتاندووە و زمانێکی ترت داناوە !

سلاو و رێز کاکە بروا دەستت خۆش بێت بۆ نوسینی ئەم بابەتە
هیوای بەختەوەری و لەش ساغی بۆ بەرێزتان
سەرەتا حەزم نەکرد بەشدار بم بەلام لە دوا جار بریارم دا بەشداری بکەم و چەند روونکردنەوەیەک بدەم سەبارەت بە بابەتەکەی بەرێزتان

لە دەست پێکدا دەلێم ئەمە بابەتێکی رەخنە ئامێزە ناچێتە ناو ئاقاری شیکاری و فێرکاری و هەواڵ و روون کردنەوە

چونکە شیکاری مەبەست لێی شیکار کردن و لێککردنەوەی بابەتەکە و هەلوەشاندنەوەیەتی لە بنەماوە مەبەست لە هەلوەشاندنەوە واتا لێکدانەوەیەکی زانستی بێت و هەموو بنچ و بنەماکانی لێکبدرێتەوە بۆ کەسی خوێنەر وەک بابەتەکانی بیرکاری و ،،،،هتد

فێرکاری ئەمە مەبەست لێی بابەتێکی فێرکاریە و کەسی خوێنەر فێردەکات لەسەر بنەمایەکی زانستی وەک راهێنانە وەرزشیەکان ،،،هتد

هەواڵ مەبەست لێی گەیاندنی هەوالێکە بە کەسێک جا لەسەر هەرشێوەیەک بێت

روون کردنەوە واتا روون کردنەوەی بابەتێک یان هەوالێک بۆ کەسێکی بەرامبەر

ببورە کە ئەم چەند شی کردنەوەیەم دا و هیچ مەبەستێکم نەبوو تەنها لەبەر ئەو دەستەواژەیەت بوو کە ئەلێیت ئەمە رەخنە نیە بەریزم تۆ بە هەموو شێوەیەک رەخنە لەوە دەگریت کە چەند ولاتێک یان نەتەوەیەک نازانن قەلەم هی کامیانە ئایا چۆن ئەلێیت ئەمە رەخنە نیە یاخود باس لەوە دەکەیت کە مێشکی تاکی کورد داگیرکراوە ئایا ئەمە ناچێتە ناو قالبی رەخنەیەکی تیۆری

ئینجا حەز دەکەم بێمە سەر چەند باسێک و لایەنێک لە بابەتەکەی بەرێزتان رەنگە ئەم نوسینانەی من وەک روونکردنەوەیەکی رەخنەیی خۆیان پیشان بدەن سەبارەت بە بابەتەکەی بەرێزتان

ئەگەر بە شیوەیەکی گشتی بروانینە بابەتەکەی بەرێزتان خالێکی زۆر گرنگی تیا بەدی دەکەم ئەویش ئاراستەکردنی رەخنەیەکی توندە بۆ خودی تاکی کورد لە بەکارهێنانی زمان مەبەست جا هەر زمانێکی بیانی بێت ئەمەش شتێکی ئاساییە کەسێک هەلسێ ئاراستەی رەخنەیی بخاتە رووی تاکی کورد و بلێت ئێوە زمانی خۆتان فەرامۆش کردووە بەلام ئەبێت سەرەتاییەکی باش دەربارەی مێژووی زمانەکەمان و ناوچەکە و درواسێیەکان بزانین ئینجا ئاراستەکان بە شێوەیەکی تر رەوانە بکەین

من زۆر بابەتی هاوشیوەی بەرێزتانم خوێندۆتەوە و مەبەسی ناوەرۆکی بابەتەکان هەمووی باس لەوە دەکەن ئاخۆ بۆ تاکی کورد پەنا دەباتە بەر بەکارهێنانی وشەی بیانی و وشەگەلێکی خۆی جێ دەهێلێت و چۆن ئێمە ئەبینە خاوەن زمانێکی یەکگرتوو و هەموو تاکەکانی کورد بەم زمانە بنوسن و قسە بکەن ،،،،،،،،هتد

بەلام ئەمەی کە بەرێزتان باست کردووە رەنگە زۆر هۆکار لە پشت هەموو ئەمانەوە بن گرنگترینیان داگیرکردنی کوردستانە لە لایەن داگیرکەرە ناوچەیەکانی وەک فارس و عوسمانیەکان ئەگەر ئاوڕێک بە مێژووەکەدا بدەینەوە و سەیری کوردستانی باکور بکەین ئەبینین لەسەرەتای دروست بوونی دەولەتی عیلمانی تورکی و دەسەلاتی " کەمال ئەتاتورک " یەکەم هەنگاو بۆ ون کردن و شیواندنی زمانی کوردی سەپاندنی زمانی لاتینی تورکی بوو ئەمەش خۆی لە خۆیدا بەشێوەیەکی زۆر دڕندە و سەپاندنێکی زۆر بوو بۆیە لەو ساوە تاکو ئیستا کوردەکانی باکور زمانی لاتینی بەکاردەهێنن و بۆتە بەشێک لە کەلتوری ئەوان ئەمە راستیەکە و نابێت نکۆلی لەوە بکەین

سەبارەت بە کوردستانی رۆژئاوا هەمان بۆچوون هەیە بەلام ئەمجارەیان زمانەکە ئەگۆڕێت بە زمانی عەرەبی کە سوریا چۆن هەموو ئاسەوارێکی کوردی سریەوە تا بگرە رەگەزنامە مافی رەوای کوردەکانە بەلام بڤەیە و ئیتر

بۆ کوردستانی رۆژهەلات بەهەمان شێوە بەلام زمانەکەیان فارسیە

بۆ کوردستانی خۆشمان ئەوەش وەک ئەزانین کە پێش رژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق چۆن زمانێکی تێکەلمان هەبووە  لە عەرەبی و کوردی ئەمەش بە هۆی بوونی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بووە رەنگە بپرسن بۆ ؟
کاتێک ئاین لە ناوچە چیاکانی کوردستان بلاودەبێتەوە کوردەکان جیا لە عەرەبەکان بەشێوەیەکی زۆر خۆشەویستانە وەریان گرتووە و مامەلەیان لەگەل کردووە بەلام لە ناوچەیەکە و بۆ ناوچەیەکی تر جیاوازی هەیە وەک بنکەی سەرەکی خوێندن ئەو کات " مزگەوتەکان" بوون بۆیە پەرتوک و خوێندنی ئەو کات زمانەکەی عەرەبی بووە ئەگەر چاوێک بە مێژووی زمانی کوردی دا بخشێنینەوە مێژوویەکی ئەوەندە درێژی نیە تاکو پێش هاتنی ئیسلام بلێین کورد بە زمانێک قسەی کردووە و نوسیویەتی کە تایبەت بووە بە خۆی بگرە عەرەبەکانیش زمانی تایبەت بە خۆیان نیە دوایی باس لەوەش دەکەم کە چ جۆرە زمانێکە و ئەلف و بێیەکە بەکاری دەهێنن 

بۆیە کاریگەری مزگەوت و خوێندن لە مزگەوت کە ئەو کات تاکە رێگە و سەرچاوەی زانست و زانیاری بووە بۆتە هۆی ئەوەی کە زمانی بیانی لە نێو ئێمەدا جەکەرە بکات و بە ئاقارێکی تر بڕوات

ئیتر دوای هاتنی رژێمەکان بۆ سەر حوکم لە عێراق ئەمە زیاتر دووبارە ئەبێتەوە کە چۆن بە هەموو شیوەیەک دەیانویست کورد ناچار بکەن زمانی خۆیان لە بیر بکەن وەک " من کاتی خۆی قوتابی بووم وانەکانمان هەمووی عەرەبی بوو .. ئیتر نمونەیەکی زر سادەت بۆ بهێنمەوە " لەکاتی جەنگی ئێران و عێراق و دوای سەرەتای سالی هەشتایەکان بەشیوەیەکی گشتی دەسەلاتی ئەو کاتی عێراق هەلسا بەکردنەوەی قوتابخانەی تایبەت کە هەموو وانەکان جگە لە کوردی هەمووی عەرەبی بوون " پیش ئەم مێژوەش هەر هەبووە بەلام لەو کاتەدا لەهەموو شارو شارۆچکەکان قوتابخانەی لەم شێوەیەی کردەوە ئیتر نامەوێت باس لەوە بکەم

ئێستا ئەمانەی سەرەوە هۆکارگەلێکی بوون لە مێژوو و کۆتاییەکانی سەدەی بیستەم

بەلام ئەگەر بگەرێینەو ەبۆ مێژوویەکی کورت کە باس لە سەردەمی هۆزانڤانەکان بکەین بەتایبەتی لە سەردەمی کلاسیک و رۆمانیک و سیمبولیزم و روانگە و سەردەمی هەشتایەکان و نەوەدەکان و ئیتر بەدواوە تا دەگاتە ئەمرۆکە
ئەبینین هەر سەردەمە و زمانێکی جیا هەبووە مەبەستم لە زمانە جیایەکە واتا تێکەلاویەکەی لەگەل زمانەکانی تورکی و عەرەبی و فارسی

[[ ئەگەر پێویست بکات باس لە مێژووی سەرهەلدانی زمانەوانی کوردیشت بۆ دەکەم  ]]

ئینجا دێمەوە سەر سەرەتای  دروست بوونی پاک بوونەوەی یاخود هەولدان بۆ پاککردنەوەی  زمانی کوردی  ئەگەر سەیری نوسین و نوسراوەکانی پێش سالانی پیستی سەدەی رابردوو بکەین دەبینین تێکەلاویەکی زۆر هەیە لە نێوان زمانی کوردی و عەرەبی و فارسی و تەنانەت جار جارەش تورکی بەلام بە سێوەیەکی کەمتر لە دوو زمانەکەی تر

بەلام بە هاتنیسەردەمی زێرینی شێخ نوری شێخ سالح و گۆڕان دوای ئەو ئەم مێژووە و تێکەلاویەی زمانە کەمتر دەبێتەوە ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە "گۆران " هەلسا بە دروست کردنی کاروانێکی نوێی هۆنراوەی کوردی کە بە کاروانی شیعری نوێخوازی دادەنرێت بۆ ؟ لە هەموو رویەکەوە هەولی دا زمانی کوردی ببێتە مەبەستی سەرەکی و پاکی بکاتەوە لە زمانی بیانی کە واشی کرد هەرچەندە ئەگەر بروانینە گۆڕانی شاعیر دەبینین زۆر سەرسام بووە بە ئەدەبی توورکی بەتایبەتی شاعیری تورکی " تۆفیق فکرەت " بەلام ئەو گوێی بەوە نەداوە و بەردەوام بوو تا زمانێکی زۆر پارای بەکارهێنا لە هۆنراوەکانی کاتێک هۆنراوەکانی ئەو دەخوێنیەوە جیا لە هەموو شاعیرانی تر هەست بە دنیایەکی تر و کوردیەکی تر دەکەیت ئیتر تا دەگاتە سەردەمی " پیرمێردی " مەزن کە ئەگەر " پەندەکانی پیرەمێد " بخوێنینەوە ئەم راستیە زۆر بە جوانی بەدی دەکەین کە چۆن زمانێکی پەتی و پاراوی بەکارهێناوە
دوای ئەویش هەردی و چەند شاعیر سارەزایەکی تری زمان تا دەگاتە سەردەمی " ڕوانگە " یسالی حەفتا لەگەل دامەزرێنەرانی وەک " شێرکۆ بێ کەس و لەتیف هەلمەت و جەمال شارباژێری و ....هتد " و دروست بوونی " کوڕی زانیاری کورد " کە بێ وچان هەولی پاک کردنەوەی زمانی کوردی دا کە تاکو ئیستاش بەردەوامە و چەندین کاری زۆر گرنگیان کرد لەوانەش کەم بەکارهێنانی زمانی عەرەبی بوو بەلام بە هۆی رژێمی ئەو کات نەیان توانی بەشێوەیەکی باش ئەم کارە بکەن

دوای ئەو دەگەینە دوای راپەرین ئەگەر بەراوردێک بکەین لەگەل پیش راپەڕین دەبینین جیاوازیەکی زۆر هەیە لە نێوان ئەوسا و ئێستا و سەرەتای نەوەدەکان

نمونەیەکی زۆر سادە " تا دوای راپەڕین هەموو ئەو کەسانەی کە پزیشک بوون یان یاریدەدەری پزیشک بوون لەسەر دوکان و شوێنەکانیان ئەیان نوسی " عیادة الطبیة " بەلام دوای ئەوەی کە لە چەند رۆژنامەیەکی ئەو کات ئەگەر هەلە نەبم دوان یان سیان بوو وشەی عیادة بەکارنەبرا لە جیاتی ئەو " نۆرینگە " بەکارهات ئیتر زۆرینەی شوێنەکان " عیادة " یان سریەوە و کردیان بە " نۆرینگە " ئیتر ئەمە نمونەیەکی زۆر ئاسایی بوو

دوای ئەوە زمانی کوردی بەرای من لە رووی بەکانەهێنانی زمانی بیانیەوە ئێستا زۆر زۆر دەولەمەنترە وەک لە سەدەکانی رابردوو چونکە لەو کاتدا هەنگاو نە ئەنرا بۆ پاک کردنەوەی زامن بەلام لەکاتی ئێستادا هەنگاوی باش نراوە لەلایەن ئەکادیمیای کوردی و کۆری زانیاری کورد تا چەند لیژنەیەکیان هەیە ئێستا لەم بوارە دەکۆلنەوە و بەردەوام هەوڵ دەدەن زمانی کوردی لە وشەی بیانی پاک بکەنەوە بەلام ئەمەش کارێکی زۆر قورسە بۆ ؟
جونکە بە پیشکەوتنی تەکنەلۆژیا و زانست و هاتنی کۆمپیەتەر و ئەنتەرنێت و چەند ئامێرێکی تری ئەلیکترۆنی وای کرد کە کوردەکان زیاتر تێکەلاویان هەبێت لەگەل ولاتان بەتایبەتی ولاتانی ئەروپی ئەمەش بووە هۆی دووبارە دروست بوونەوە و سەرهەلدانەوەی وشەی بیانی لە نێو تاکی کورد هۆی ئەمەش لەبەر نەبوونی وشەی گونجاوە بەرامبەر بەم ئامێرانە یاخود کەرستانە یان وشانە

بێ خەمی و بێ رەواجی بەرامبەر بە زمان لەکاتی " حاجی قادرا " زۆر تەواوە بەلام ئەم وتەیەی شاعیری گەورە لەگەل کات و ساتی ئێستا ناگونجێت بۆ ؟
چونکە لە کاتی حاجیا مەرجیەتی بوونی شاعیری سەرکەوتوو و شاعیری تەواو ئەوەبووە کە ئەبوایە بە هەموو زمانێک واتا " کوردی و عەرەبی و فارسی و جار جارەش تورکی " هۆنراوەی هەبێت ئەگینا بە شاعیر دانەئەنرا بۆیە زۆربەی شاعیرانی ئەو کات زمانەکەیان زمانێکی تێکەل بووە

ئینجا بێمە سەر چەند دەستەواژەیەک کە هێرشێکی زۆر گەورە دەکەیتە سەر زمانی کوردی کە ئەلێیت [[ ئەمڕۆ زمانێکە بێ فەرهەنگی زانستییانە و بێ رێزمان و بێ رێنووس و بێ زاراوەسازیی بەردەوام، زمانی وا ناتوانێ راکردن لەگەڵ رۆژاندا دەستەبەر بکا. ئەمڕۆ لە ئەزموونی فەرمانڕەواییی کوردستاندا، کەرتی زمان شەپڕێوترین کەرتە، بچووکترین رێکخستن و بەرنامەکاریی تێدا نایە دیتن. ئەمەش بێگومان پشووی زمانەکە سوار دەکا و رەنگە لە ماوەیەکی داهاتوودا بەجارێک لە کەڵکی بخا.]]

کاک بڕوا :
ئەگەر چاوێک بە مێژوو دابخشێنینەوە لە سەردەمی " عەلی تەرماخی " رێزمانی کوردی نوسراوەتەوە " عەلی تەرماخی " نوسە ور شاعیر بووە زۆرلە سارەزایان پێیان وایە کە پیش بابە تاهیری هەمەدانی ژیاوە هەندێکیش ئەلێن لەسەردەمی ئەو ژیاوە " عەلی تەرماخی " لەسالی [ 1591 [ زاینی پەرتوکێکی دەست نوسی نوسیوە بە ناوی [[ هذا كتاب عبارة‌ علي تره‌ماخی                      هذا كتاب صرف لسان كردي ]] واتا [[ زمانی كوردی ]] بەرێزم لە سالی [[ ١٥٩١ ] رێزمانی کوردی یاخود بەشێکی وەک دەست نوس نوسرابێتەوە چۆن ئەم حوکمە بە خۆت ئەدەیت کە رێزمانی کوردیمان نیە ؟؟؟ بۆیە [ لەمێژوودا عەلی تەرماخی ] بە یەکەم رێزمان نوسی کوردی دادەنرێت  ئەمە نمونەیەک دوا بە دوای ئەو چەند کەسی تریش رێزمانی کوردی دەنوسنەوە ئەگەر پیویستی کرد باسی ئەوانیشت بۆ دەکەم

ئینجا ئەگەر باس لە [ رێنوس ] بکەم بەرێزم ئەم رێنوسەی کە ئیستا ئێمە بەکاریدەهێنین رەنگە لای بەرێزتان عەرەبی بێت بەلام لە رەسەنەوە عەرەبی نیە بەلکو عەرەبەکانیش رێنوسی تایبەت بە خۆیان نیە ئەو رێنوسەی ئێستا بەکاریدەهێنین  ئەمە [ ئارام ] یە ئارامی نەتەوەیەک بوونە پیش هەبوونی عەرەب و لە سوریا و عێراق و ناوچەکە ژیاون بۆیە ئەم ئەلف و بێیەی کە ئێستا هەیە ئارامیە و عەرەبەکان وەریان گرتووە ئێمەش لە عەرەبەکان وەرمان گرتووە و بە درێژایی مێژوو و بە چەند قۆناغێکی جیا نوسەران و رۆشەنبیران گۆڕانکاریان  بەسەر داهێناوە بۆ ئەوەی لەگەل نەتەوەی کوردا بگونجێت وەک نمونە [ دروست کردنی پیتەکانی " گ " لە پیتی "ک" و پیتی "ۆ " لە " و " و پیتی " ژ " لە " ر " و ،،،،،،،،هتد ]


ئەگەر زمانی کوردی بێ فەرهەنگ و بێ رێزمان و بێ رێنوس  و بێ زاراوە بێت ئایا تۆ ئەم نوسیەی کە نوسیوتە بە چ رێزمانێک و بە چ یاسایەک و بە چ رێنوسێک نوسیوتە ؟ حەزەکەم ئەمەم بۆ روون بکەیتەوە چونکە ئەم دەستەواژەیەی بەرێزتان هێرشێکی زۆر توندە بۆ سەر زمانی کوردی و هەمووی یەکسان دەکەیت بە سفر ئەم وتانە تاکو ئێستا شارەزایان و پسپۆڕانی زمان و ئەدەبی کوردی نەیان توانیوە ئەمە دەرببڕن بەرێزتان چۆن حوکم بەسەر ئەم بێ بنەمایە دەدەن کە رێزمانمان نیە و زاراوەمان نیە و فەرهەنگمان نیە ئەی کە زمانێک ئەم شتانەی نەبێت چۆن خەلک قسەی پێ ئەکات و گفتوگۆی پێ ئەکەن ئاخۆ نوسنەکەی بەرێزتان جەند رێسا و یاسای رێزمانی تیایە ؟ چەند زاراوەی تیایە ؟ چەند پشتت بەستوە بە رێنوس ؟
ئەگەر زمانێک بەرنامە و رێکخستنی نەبێت چۆن وانەکانی قوتابخانە و تا بگرە کۆلێژیش پشتی پێ دەبەستێت بەریزەکەم ئەم قسەیەی بەرێزتان هی ئەوەنیە دووبارە بکرێتەوە .. کەسێک زمانەکەی خۆی بێ رێزمان و زاراوە دابنێت ئایا ئەمە سوکایەتی نیە  بە زمانەکەی خۆی ؟ بە دڵنیایەوە سوکایەتیە بەلام بەرێزتان نکۆلیش لەوە دەکەن

دوا بەدوای ئەم چەند دەستەواژەیە دووبارە دەگەرێیتەوە بۆ سەر سوک کردن و بە هەند نەزانینی زمانەکەت و ئەنوسیت [[ کوا رێزمان کوا رێنووس کوا  فەرهەنگ؟ یان پرسیارێکی تر: چەندان تێزی خوێندنم بینیوە لە ماستەر و دکتۆرا، کوردییەکەیان ئەوەندە پەڕپووتە سەرسامت دەکەن. ]] هەمان نمونەی سەرەوە بۆ ئێرە زۆر گونجاوترە

بەرێزەکەم ئەمانە بە هەند نەزانین و سوکایەتی کردنە بە زمانی خۆت و نەتەوەکەت
من پرسیار لە بەرێزتان دەکەمئایا چەند توێژینەوەت خوێندووتەوە کە زمانەکەیان پەرپوتە ؟ یەکێک لە رێساکانی نوسینی توێژینەوە هەبوونی زمانێکی پاراوە دوای ئەوە سەرپەرشتیاری ئەم توێژینەوەیە هەموو هەلە رێزمانیەکان و زمانەوانیەکان راست ئەکاتەوە ئەگەر تیای بێت ئینجا ئەلێت دووبارە بینوسینەوە من لەمە تێناگەم کاتێک پەرپوت بوو بۆچی یە ؟ ئەمە ئەگەر بەهەند نەزانینی زمانی نەتەوەکەمان بێت

سەبارەت بە کارکردنیش بەرێزتان دلنیام ئاگادار نین ئەگینا ئەوندە بە رقەوە نانوسیت دەربارەی زمانەکەت
ئەزیزم
زمانی کوردی لە کاتی ئێستادا زۆر زۆر پاراو و پەتی ترە بە بەراورد لەگەل سەردەمەکانی پیشوو رەنگە بەریزتان سەردەمی پێشووتان پێ باشتر بێت بەلام بە پێچەوانەوە ئێستا سەردەمێکی زۆە گونجاترە چونکە سەدان سەرچاوەت هەیە کە ئەم راستیە دەسەلمێنن

هەر لەسەر پاکی زمان من نمونەیەکی زۆر ئاسای ترت بۆ دەهێنمەوە لەوانەی سەرەوە

ئێستا زمانی کوردی کە توشی هەندێک بار بووە وەک تێکەلاوی و نەبوونی هەندێک دەستەواژە ئەمە خۆی لە خۆیدا بە هۆی بوونی ئەنتەرنێت و تێکەلاوی کورد بووە لەگەل ولاتەکانی ئەروپا و هاتنی هەندێک دەستەواژەی نوێ بۆ نێو کورد کە لای ئێمە نیەتی

بەلام ئەگەر سەردانی لادێیەکان بکەیت ئەوکات ئەزانیت کە زمانی پاراو ماوەی یان نا من بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە سەردانم کردوون ئەزانم کە زمانی قسەکردن چۆنە لای ئەوان و چەند پاراو و پەتیە

بۆیە لێرەوە تکا دەکەم لە هەموو کەسێکی کورد کە شانازی بە زمان و نەتەوەکەی خۆی بکات ئەمەی من باسم کردووە رەنگە مێژوویەکی زۆر کورت بێت بەلام دەرفەت بێت وەکح زنجیرە بابەت لە کوردژین دا بلاویان دەکەمەوە

دووبارە دەستت خۆش بێت بۆ بابەتەکەت و تەمەن درێژ و بەختەوەر بیت




Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.227.208.153
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net