❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سۆز خان میوانی ساباته‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#21 2011-07-21 12:30:34

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

ده‌ست خۆشی بۆ کاک سیروانی ماندوونه‌ناس
سه‌ره‌تا سڵاو بۆ ســـــــۆز گیان ئه‌م کاته‌و هه‌مووکاته‌کانت گووڵ باران هاورێم به‌خێر هاتنێکی گه‌رمت ئاراسته‌ ده‌که‌م وهیوادارم ته‌مه‌ن درێژو و ئاسوو ده‌بیت
له‌سه‌رجه‌م بواره‌کانی ژیاندا یانه‌ت ئاوه‌دان کرده‌وه‌ هاورێێ گیان هیوادارم کاتێکی خۆش به‌سه‌ر ببه‌یت..

منیش بەم چەند پرسیارە بەژادر ئەم لەم ساباتەی بەرێزتاندا.


1 - ئەگەر جه‌سته‌مان‌ به‌و خواردنانه‌ تێر بێت که‌ ده‌یخۆن، ئایا رۆح به‌چی تێرکه‌ین؟؟؟


2 - سۆز خان کوردژین چی پێ به‌خشیت و چۆن بویته‌ ئه‌ندام و پێناسه‌ت چیه‌ بۆ ئه‌م یانه‌یه‌؟؟

3 - سۆز چۆن ده‌روانێته‌ ئاستی ئه‌ندامانی یانه‌ی کوردژین؟؟ چۆن ئه‌ندامی چالاک ده‌ست نیشان ده‌کرێت؟

4 - پێناسه‌ی سۆز خان بۆ هاورێێه‌تی له‌ نێت چی یه‌ ؟ چۆن هاورێیه‌تی له‌ نێت هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟؟ وه‌ چی به‌وانه‌ ده‌ڵێت که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای درۆ هاورێێه‌تی له‌ نێت ئه‌به‌ستن؟؟

5 -  زانکۆ چی فێر کردیت؟ ئاستی زانکۆکانی کوردستان له‌ رووی زانست و زانیارییه‌وه‌ چۆن ده‌بینیت؟؟

6 - گه‌ر مێژوی ته‌مه‌نت له‌سه‌ر پارچه‌وه‌ره‌قه‌یه‌ک بنوسیته‌وه‌ چ ته‌مه‌نێکت پره‌ له‌ یاده‌وه‌ری خۆش ؟؟

7 - پێم وا بێت مرۆڤه‌کان به‌ که‌می نه‌ بێت زۆربه‌یان گریاون و ئه‌ گرین به‌تایبه‌تی کچان که‌ زیاتر هه‌ست ناسکن چی وات لێ ئه‌کات که‌ زۆر بگریت ؟

دووباره‌ به‌خێر بێیت ســــــۆز خـــــان گیان ببوره‌ ئه‌گه‌ر پرسیاره‌کانم زۆر بن...

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#22 2011-07-21 11:11:56

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-11-24
په‌یامه‌كان: 1692
WindowsMSIE7

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ ( Sweet Girl )



dast xoshi la bashe bareu barayaty yana akam

baxer bet soza gian ba hiwam sarkautu bit


- سوپاس خاتوو سویتی

chan prsyarekt le akam


فه‌رموو له‌خزمه‌تتام

1- xoshtren kate zhyant kay bu?


- ئه‌و کاته‌ی بووم به‌ پور .

2- ch shtek zor kart te aka pee betaqat abe?


- پێشتر وه‌ڵامم داوه‌ته‌وه‌ ئه‌زیزم

3- ta chan atwani mtmana ba kasani duru bart bkai?


- متمانه‌ ئه‌که‌م به‌ڵام دوای هه‌ڵسه‌نگاندی که‌سه‌که‌.

4- 7azt la ch goranyaka ?


-ئه‌مه‌ ئه‌و گۆر‌انیه‌یه‌ که‌ زۆر حه‌زم لێیه‌.


5- ta chan lasar model aroe?


- وه‌ڵا ناڵێم هه‌ر هیچ له‌گه‌ڵ مۆدیلا نیم ، به‌ڵام ناشڵێم 100%.

sarkautu bit u baxtawar bit gian



بژیت دڵه‌که‌م کاتت شاد

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن soz (2011-07-24 06:45:03)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#23 2011-07-22 04:40:49

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-05
په‌یامه‌كان: 5239
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

بـــــــه‌خــــێر بـــێــیــت ★ خــــــــــــاتوو ســـــــۆز ★
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-8ddf994e08.jpg



سۆز خوشکه‌ جــوانه‌كـه‌م زۆر زۆر به‌خێربێیت بۆ ئه‌م ساباته‌ گه‌رم و فێنک و جوانه‌
به‌خته‌وه‌ر و كامه‌رانم كــه‌ ئه‌بینم تۆ میوانمانیت و ده‌رگای پرسیاره‌کانت واڵا‌یه‌..



ئه‌مه‌وێت بپرسم:


1★ یه‌کێی له‌و ئه‌ندامانه‌ی ده‌ستی نووسینی هۆنراوه‌ت هه‌یه‌  ئایا هۆنراوه‌ چی پێبه‌خشیوی؟؟
2★ هۆنراوه‌ فێری خۆشه‌ویستی کردی یان خۆشه‌ویستی فێری نووسینی هۆنراوه‌ی کردی؟؟
3★ چۆن سه‌یری ئافره‌ت ده‌که‌ی ئافره‌ت لای تۆ چ مانه‌یه‌کی هه‌یه‌؟؟
4★ جوانترین جوانی چیه‌ لای تۆ؟؟
5★ به‌ کام له‌و ئه‌ندامانه‌ سه‌رسامی که له‌ کوردژین‌ هۆنراوه‌ ده‌نووسن؟؟
6★ خاتوو سۆز سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی کوردژین له‌ چیه‌وه‌ ئه‌بینیت..؟
7★ چ بابه‌تێك زۆر سه‌رنجی ڕاكێشاویت له‌ یانه‌ وه‌ سودت زۆر لێ بینیوه‌ ؟؟
8★ ژیان نرخیکی ئەوتۆی نییە لەلای زۆر بەی مرۆڤەکان ئایا لای تۆ نرخیکی گرانی هەیە کە بۆ خۆشی زۆرترین هەوڵی بۆ بەی؟؟
9★ چ به‌شێکی زانکۆت ته‌واو کردووه‌؟ئایا له‌گه‌ڵ حه‌ز و ئاره‌زووی خۆتدابوو؟
10★ ئه‌گه‌رداوات لێ بکه‌م هۆنراووه‌یه‌کی (دایک)م پێشکه‌ش بکه‌ی نه‌ک له‌لایه‌نی سۆزه‌وه‌ له‌لایه‌نی ناخته‌وه‌ چ هه‌ستێكت هه‌یه‌ بۆئه‌وشعره‌؟؟
11★ غوربه‌ت جه‌نگێکی کاتییه‌؟؟یاخود ئه‌وشووێنه‌یه‌ که‌به‌هاجوانه‌کانی مرۆڤایه‌تی تیابه‌دی ده‌کرێت؟؟
12★ (گریــــانم بۆ كـــه‌سێك دێت كــه‌ هیچ نـــازانێت ، پێكـــه‌نینم بۆ كه‌سێك دێت كـــه‌ زانـــایه‌ و بێ هه‌ڵوێسته‌) ئایا تا چه‌ند ئه‌م ووته‌یه‌ شتیكی ڕاسته‌ و هۆكــــاری ڕاستیه‌كــه‌ی چیه‌...؟




له‌كۆتایدا هیوادارم پرسیاره‌كـــانم هه‌راسانیان نه‌كردبیت
هه‌میشه‌ خۆشه‌ویستی هه‌موو لایه‌كی  ..
دووبـــــاره‌ زۆر به‌خێربێیت و ئه‌م دیاره‌ش پێشکه‌ش به‌ تۆ:

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#24 2011-07-23 21:34:40

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشی بۆبرا ماندوونه‌ناسه‌که‌م کاکه‌ سیروان
به‌خێرهاتنت ده‌که‌م خووشکه‌ جوانه‌که‌مهیوادارم ته‌مه‌ن درێژ بیت وسه‌رکه‌وتووی باقیاتی ته‌مه‌ن وهه‌مگاوه‌کانی ژیانت بیت
له‌به‌رئه‌وه‌ی خووێندمه‌وه‌ که‌سه‌رسامیت به‌دوو ووشه‌ بۆیه‌ پێت ئه‌ڵێم شێته‌گیان منیش چه‌ند پرسیارێک ماندووت ناکه‌م داوای ده‌رفه‌ت ئه‌که‌م بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌کانم ناشرین گیا هاهاهاها


1.دوو ده‌سته‌واژه‌ هه‌یه‌ که‌هه‌مووکات چۆک به‌پیاوان داده‌دات وناتوانیت خۆگربێت له‌ئاستیداوناتوانێت فرمێسکه‌کانی بشارێته‌وه‌ئه‌ویش(خۆشه‌ویستی بینینی ومه‌رگی دایکه‌)ئه‌توانی پێم بڵێیت وه‌ک ڕه‌گه‌زێکی جیاوازچ ڕێچکه‌یه‌کی گرتووه‌ له‌ژیانی به‌ڕێزتا؟؟؟


2.به‌وپێیه‌ی که‌که‌سێکی لێبوورده‌یت کام له‌م ووشانه‌ لێبوورده‌یت لێ وه‌رئه‌گرێته‌وه‌(خیانه‌ت -درۆ_ووشه‌یه‌ک که‌ئازاری ناخت بدات)


3.پێت وایه‌ ته‌مه‌نی مرۆڤ بۆکارێک ته‌رخان کرابێت بێ سوودمه‌نی به‌ڕێی کردبێت که‌زۆر باوه‌ڕی پێی بێت به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدابتوانێت جارێکی تر بگه‌رێته‌وه‌ سه‌رهه‌مان ڕێچکه‌ی پێشوو سه‌رکه‌وتووبێت له‌وبواره‌ی که‌شکستی تیاخواردووه‌؟؟؟


4.ژیان میوانێکی کاتی مرۆڤه‌کانه‌ دوورتانزیک به‌جێی ده‌هێڵێت ئه‌توانی ووردبوونه‌وه‌یه‌ک بکه‌ی له‌نێوان ئه‌وو دێره‌داوهه‌ستت ده‌رببڕی پێم بڵێیت(ژیان_کات )چی ئه‌گه‌یه‌نێت له‌لای به‌ڕێزتان؟؟؟


5.ئه‌وکاته‌ی له‌لایه‌ن که‌سێکی خۆشه‌ویسته‌وه‌ ئیحراج ئه‌کرێیت به‌پرسیارێک یاخوود داواکارییه‌ک که‌ هه‌ست ئه‌که‌ی زۆر ئه‌سته‌مه‌ ڕه‌دفعلت چی یه‌؟؟؟ئه‌توانی وه‌ک وه‌ی پێت سپێردراوه‌ بیگه‌یه‌نیته‌ که‌سی به‌رامبه‌ر؟؟؟

پرسیارزۆره‌وته‌وانابێت منیس نامه‌وێت زیاتر له‌کاتت بگرم خۆشحاڵ بووم که‌توانیم له‌م میواندارییه‌دابه‌چه‌ند دێڕێک هاووڕێ دێرینه‌که‌م به‌سه‌ربکه‌مه‌وه‌ سه‌رکه‌وتووبیت گیانه‌ ته‌مه‌ن درێژ بیت به‌م هۆنراوه‌یه‌ جێت ئه‌هێڵم که‌زۆر سه‌رسامم پێی به‌وپێیه‌ی که‌خاوه‌نی نووسینی هۆنراوه‌یت

بگه‌ڕێووه‌بۆکوێ ئه‌ڕۆی
له‌کوێ هه‌وارت هه‌ڵده‌ده‌ی
له‌ئامێزی من بترازێی
له‌هه‌رکووێ بیت په‌نام ئه‌ده‌ی

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#25 2011-07-24 07:27:50

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-11-24
په‌یامه‌كان: 1692
WindowsMSIE7

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ به‌ڕێز (Sad Clown )



دەست خۆشی لە بەڕێوەبەرایەتی کوردژین دەکەم بەڕاستی ئەمە بەشێکی سەرنج ڕاکێشە !
بەخێرهاتنت دەکەم خۆشکی بەڕێزم و بەخێرهاتنی خۆشم ئەکەم ههههه (کە یەکەم جارە بەشداری لەو بەشە دا دەکەم)

- سوپاس به‌ڕێزه‌که‌م و خۆشحاڵم به‌به‌شداریکردنت وه‌ خۆشحاڵترم که‌ یه‌که‌م جاری به‌شداریت له‌ میوانداریرکردنی منایه‌
زۆر زۆر به‌خێر بێیت.


بە چەند پرسیارێک بەشدار دەبم هیوادارم نەبمە هۆی ماندوو بوونت

-به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ وه‌ڵامی جه‌نه‌بتان ئه‌ده‌مه‌وه‌ فه‌رموو

1. ژیان ئەوە ئەهێنێت کە بۆی بژیت ؟ ئەگەر نەخێر، ئەی بۆچی لە ناو ژیان خەفەت هەیە ؟

-به‌ڵێ بێگومان ژیان ئه‌وه‌ ئه‌هێنێت که‌ بۆی بژین
، چونکه‌ ژیان پڕه‌ له‌ جوانی پڕه‌ له‌ خۆشه‌ویستی پڕه‌ له‌ خۆشه‌ویسته‌کانمان.


2. چۆن جیاوازی لە نێوان گریان و پێکەنین دەکەیت ؟ لە کاتێکدا گریانی خۆشی و پێکەنین لە داخاش هەیە ؟

-پێکه‌نین و گریان دووهه‌ستی هه‌ڵقوڵاوی ناخی مرۆڤه‌کانن که‌ دژ به‌ یه‌کن ئه‌توانین بڵێین ئه‌وه‌ جیاوازیه‌که‌یانه‌ واتا  دوو ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌یان هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌کرێت هه‌ندێكجار هه‌مان ئاڕاسته‌یان هه‌بێت ئه‌مه‌ش به‌ مانای ئه‌وه‌ی هه‌ندێكجار مرۆڤ له‌خۆشی و له‌ ناخۆشیا ئه‌گری و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌.

3. چۆن پێناسەی درۆ دەکەیت ؟ ڕات چیە لەبارەی درۆی سپی ؟

-درۆ ژه‌هراویترین ژه‌هره‌ که‌ پێش هه‌مووکه‌س بکه‌ره‌که‌ی ژه‌هراوی ئه‌کات !
-به‌ڵام درۆی سپی ئه‌و درۆیه‌یه‌ که‌ بتوانرێت به‌ هۆیه‌وه‌ که‌سێك له‌ کێشه‌ دوور بخه‌یته‌وه‌
به‌ڵام له‌سه‌رحسابی که‌سی تر نه‌بێت که‌ بێگومان ئه‌وه‌ کارێکی مرۆڤانیه‌.



4. لێیان پرسیویت پێناسەت بلە لە یەک ووشە، تۆش وتت (لێبووردە) ئایا لە بەرامبەر خیانەت یشدا لێبووردەی ؟!

-به‌ڕێزه‌که‌م تا ئێستا سوپاس بۆ خوا که‌س خیانه‌تی لێبه‌کردووم، به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌ی زۆر گه‌ووره‌ لێبورده‌ بووم.

5. لەگەڵ سیاسەت چۆنی ؟

-تۆزێك سه‌ر لێده‌رئه‌که‌م و جار و بار له‌باره‌یه‌وه‌ ئه‌خوێنمه‌وه‌.


6. گەشبینیت بەوەی ڕوژێ لە ڕۆژان کوردستان ببێتە ووڵات ؟ و خۆشت ئەو ڕۆژە ببینی ؟

-به‌ڵێ زۆرش به‌وه‌ گه‌شبینم یه‌کێکه‌ له‌ هیواکانم.

7. بۆچی هۆنراوە دەنووسیت ؟ لە پێناو چی ؟ و بۆ کێ ؟

- بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی خه‌یاڵه‌کانم بکێشم ، و ئه‌و هه‌سته‌ی له‌ ناخمایه‌ به‌ سۆزه‌وه‌ ده‌ریببڕم ، بۆ خۆشه‌ویستانم هۆنراوه‌ ئه‌نووسم.

8. ڕات چیە بەرامبەر مامۆستا عبدالله پەشێو ؟

- شاعیرێکی گه‌ووره‌ و سه‌رکه‌وتوه‌ هۆنراوه‌کانی زۆر جوانن.


9. چ ستایلێکی هۆنراوەت بە دڵە ؟ لە شاعیرە کلاسیکیەکان بە کێ سەرسامی ؟

-وه‌كو پێشتریش ووتمه‌ زۆر حه‌ز له‌ هۆنراوه‌ ئه‌که‌م به‌ڵام زیاتر حه‌ز له‌و هۆنراوانه‌ ئه‌که‌م که‌ کێش و سه‌روایان هه‌یه‌.
شاعیره‌ کلاسیکیه‌کانیش سه‌رسامی هۆنراوه‌کانی زۆربه‌یانم.
 


10. دوا پرسیاریش: بۆچی ئەوانەی لە یاد دەکرێن، هەرگیز ئەوانەیان بیر ناچێتەوە کە لە یادییان کردوون ؟!

- بمبوره‌ به‌ڵام من تا ڕاده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه‌یا نیم چونکه‌ بزانم که‌سێك یه‌كجار له‌ یادی کردووم هه‌زارجار له‌ یادی ئه‌که‌م !

هەر سەرکوتوو بیت ...

- سه‌رکه‌وتن بۆ تۆش ئه‌زیزم خۆشحاڵبووم به‌ پرسیاره‌کانت
به‌هیوام وه‌ڵامه‌کانم له‌جێی خۆیا بوبوێت و جه‌نابتانی گه‌یاندبێته‌ مه‌به‌ست

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#26 2011-07-24 12:17:47

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-11-24
په‌یامه‌كان: 1692
WindowsMSIE7

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ ( کاك سیروانی به‌ڕێز )



سلاو ورێز سۆز خان زۆر به‌خێر بێیت بۆ ساباتی کوردژین


-سڵاو و ڕێزی منیش بۆ تۆ کا‌ك سیروان گیان ئه‌مه‌وێ لێره‌وه‌ زۆر زۆر سوپاسی تۆ بکه‌م که‌ زۆر ماندووم کردی به‌م میوانداریه‌وه ئه‌خوازم هه‌میشه‌ سه‌رکه‌وتووبیت.


ماندوو نه‌بیت له‌ وه‌لام دانه‌وه‌ی پرسیاری ئه‌ندامان و
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم له‌ کارو چالاکیه‌کانی نێو یانه‌ و ده‌ره‌وه‌ی یانه‌
هیوادارم که‌ هه‌موو کات ئاسوده‌ و ده‌م به‌خه‌نده‌ بیت و خه‌ون و ئاواته‌کانت بێته‌ دی


-بێگومان له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی هاوڕێیانما هه‌رگیز هه‌ست به‌ مانبووبون ناکه‌م چێژ له‌و کاتانه‌ ئه‌بینم که‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێکانما به‌سه‌ری ئه‌به‌م
سوپاس بۆ هه‌ستی جه‌نابت منیش هیوامه‌ خه‌نده‌ هه‌میشه‌ میوانی ئێوه‌ی به‌ڕێز بێت




منیش وه‌ک ئه‌ندامێک حه‌زم کرد به‌ چه‌ند پرسیارێک به‌شداری تیا بکه‌م :


-له‌ خزمه‌تتام و به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانت ئه‌ده‌مه‌وه‌.


با له‌ هۆنراوه‌ نوسین ده‌ست پێ بکه‌ین ههههههه


-فه‌رموو چۆن پێت خۆشه‌ و له‌ کوێوه‌ ده‌ست پێ ئه‌که‌ی
به‌ چاوان وه‌ڵامت ئه‌ده‌مه‌وه‌:


1- - ئایا روویداوه‌ که‌ هۆنراوه‌یه‌کت نوسبێت به‌لام نه‌گه‌یشتبیته‌ ئامانج
و خالی سه‌ره‌کی هۆنراوه‌که‌ت و له‌ کۆتایدا
هۆنراوه‌که‌ت فرێ دابێت یان په‌ره‌که‌ت دراندبێت ؟ ئه‌مه‌ بۆ ؟


-وه‌کو پێشتر ئاماژه‌م پێکردووه‌ یه‌که‌مجار که‌ هۆنراوه‌م ئه‌نووسی ئه‌م دڕاند له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیازی بڵاوکردنه‌وه‌یم نه‌بوو،
به‌ڵام له‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ کوردژین یه‌که‌م هۆنراوه‌م بڵاوکرده‌وه‌ هه‌رگیز دڵم نایه‌ت بیاندڕێنم هه‌تا دڵم نایه‌ت بیشیسڕمه‌وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌شگه‌م به‌ ئامانج لێی ئه‌گه‌ڕێم بۆ کاتێکی تر.



2- -شیعر هونه‌رێکی سیحری و جوانیه‌ وێناکردنی هه‌سته‌  له‌م باره‌یه‌وه‌ " سۆز "  چی ده‌لێت ؟


-ده‌ربڕینێکی جوانه‌ له‌باره‌ی شیعر بێگومان شاعیران به‌ هۆنراوه‌کانیان وێنه‌ی ئه‌و هه‌سته‌ ئه‌کێشن که‌ له‌ ناخیانایه‌ به‌ هونه‌رێکی پڕ له‌ سیحر و جوانیه‌وه‌.

ئینجا : هههههههههههههههه
3- چۆن ده‌ڕوانیته‌ ئاستی هۆشیاری تاک به‌ هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه‌ له‌ کاتی ئێستادا له‌ نیو کۆمه‌لگای کوردی چۆن ده‌بینی  ؟


-من ئاستی هۆشیاری تاك به‌ هۆشیاری کۆماڵگه‌وه‌ ئه‌به‌سمه‌وه‌ پێم وایه‌ وا به‌سته‌ی یه‌کترن وه‌کو تێڕوانینی خۆم وا هه‌سته‌که‌م ئێستا  له‌ چاو چه‌ند ساڵی رابردووا خه‌ریكه‌ ئاستی هۆشیاری تاکه‌کان به‌ره‌و باش و باشتر ئه‌ڕوات.   

4- ئایا پێت وایه‌ کیشه‌ کۆمه‌لایه‌تییه‌کانی ئێستا تا جه‌ند به‌ هۆی نێته‌وه‌ رووده‌ده‌ن ؟


-کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی پێش هه‌بوونی نێتیش بوونی هه‌بووه‌ ، بێگومان وه‌کو هه‌مووشمان ئه‌زانین نێت و هۆکاره‌کانی تری خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندی کردن ئه‌گه‌ر بۆ مه‌به‌ستی خۆی که‌ خزمه‌تگه‌یاندنه‌ به‌ مرۆڤایه‌تی به‌کاربهێنرێت ئه‌وا نیعمه‌تێکی گه‌وره‌یه‌ و کار ئاسانی زۆر پێشکه‌ش ئه‌کات. خۆ ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌و مه‌بسته‌ به‌کار نه‌هێنرێت ئه‌وا کاره‌سات ئه‌خولقێنێ بێگومان وه‌کو هه‌ممو ئاگادارین زۆر که‌سی تووشی کێشه‌ی زۆر گه‌ووره‌ کردووه‌ .

5- ژیان چیه‌ جگه‌ له‌ ئاشنابوونی دوو بێگانه‌ و بێگانه‌بوونی دوو ئاشنا ؟ ئایا ئه‌م وته‌یه‌ چۆن لێک ده‌ده‌یته‌وه‌ ؟


-سروشتی ژیان وایه‌ به‌رده‌وام مرۆڤه‌کان دۆست و ئاشناکانیان له‌ ده‌ست ئه‌ده‌ن و ئه‌بن به‌ بێگانه‌ بۆیان ،  دۆست و ئاشنای تر ئه‌دۆزنه‌وه‌، سوڕی ژیان به‌و شێوه‌یه‌ هاتووه‌ و هه‌ر واش به‌رده‌وام ئه‌بێت !


ببوره‌ له‌ زۆری پرسیاره‌کانم هیوادارم که‌ ماندووت نه‌که‌م به‌ وه‌لامدانه‌وه‌یان
دووباره‌ زۆر به‌خێر بێیت سه‌رچاوان و به‌ هیوای ئاسوده‌یی و به‌خته‌وه‌ری بۆ تۆی به‌ریز


- بوراوی پرسیاره‌کانت زۆر نه‌بوو به‌س قورس بوون ههههههههههه تۆزێ ماندووی کردم هههههههههه
گاڵته‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌که‌م کاك سیروان زۆر زۆر خۆشحاڵ بووم به‌ پرسیاره‌ جوانه‌کانت
دووباره‌ سوپاس بۆ به‌شداریت ئاسووده‌یی و به‌خته‌وه‌ری ئێوه‌ش له‌ یه‌زدان داواکارم.


کاتت شاد


- کاتی به‌ڕێزیشتان پڕ گوڵ بێت.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن soz (2011-07-24 12:18:56)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#27 2011-07-24 12:32:44

Dastan...13
کازیوەی یانە
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2019-07-04
په‌یامه‌كان: 2762
WindowsXPMSIE

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

سلام علیكم
سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشی له‌ كاك سیروان ئه‌كه‌م بۆ ئه‌و هه‌لبژاردنه‌

سلاوت لێ‌ بێت هاوڕێ‌ گیان به‌راستی تۆ یه‌كێكی له‌ خه‌مخۆران و ئه‌ندامه‌ چالاكه‌كانی یانه‌ میوانداریه‌كه‌ت جێگه‌ی خۆیه‌تی من پرسیارێكی وه‌هام نیه‌ بۆ به‌رێزت هه‌ر حه‌زم كرد به‌شداربم به‌ چه‌ند وشه‌یه‌كه‌ ئكه‌ ئه‌شزانم به‌ ته‌نها ئه‌و وشانه‌ بۆ تۆ به‌س نین بۆ هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌خواخم هه‌ر سه‌ركه‌وتو و سه‌ر به‌رز بیت هاوڕێ‌ گیان

ئه‌و پرسیاره‌شم هه‌یه‌ با بیكه‌م نازانم هاورێیان كردویانه‌ یا نا به‌رچاوم نه‌كه‌وت
جارێكیان بابه‌تێكت بلاو كرده‌وه‌ شعرێك بوو له‌ سه‌ر ئه‌ندامانی یانه‌ جا بۆیه‌ ئه‌پرسم ئایا سۆز شاعێره‌ یاخود نا ئه‌گه‌ر شاعێره‌ بۆ كێ‌ شعر ئه‌نوسێت
وه‌ بۆچی ده‌ستی دایه‌ شعر نوسین

ئه‌وه‌ لای خۆی پرسیارم نه‌بوو كه‌چی كۆمه‌لێك پرسیارم كردوه‌
كاتێكی خۆش و سه‌ركه‌وتو بیت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up1/uploads/images/kurdzhin-07d1a22aba.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#28 2011-07-24 09:04:40

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-11-24
په‌یامه‌كان: 1692
WindowsMSIE7

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ ( خاتوو نورا )




                                                 

                                                       

نده‌ستی کاک سه‌روان خۆشبێ بۆ میوانداری کردنی ئه‌م گوڵه‌ی یانه‌
                                                       
                                                                       زۆر زۆر به‌ خێر بێیت بۆ ساباتی کورد ژین هیوام وایه‌ پرسییاره‌کانمان

                                                                      ماندوت نه‌که‌ن{مه‌به‌ستم به‌وه‌ی که‌زۆر زۆر بنوسی }


-زۆر سوپاس بۆ تۆ خاتوو نورا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ماندوو نابم ئه‌زیزم



                 
                                                                   

پێم خۆشه‌ پرسیاره‌کانت لێ بکه‌م:


- له‌ خزمه‌تی تۆی گوڵام منیش پێم خۆشه‌ وه‌ڵامی تۆی ئه‌زیز بده‌مه‌وه‌



                                                                 

1یه‌که‌م بابه‌ت که‌ له‌ کورد ژینا خوێندته‌وه‌چی بوو؟



- دڵی من ئه‌گه‌ر سه‌یری به‌رواری به‌ ئه‌ندامبوونم بکه‌ی من نزیکه‌ی 4 ساڵ پێش ئێستا بووم به‌ ئه‌ندام، له‌به‌ر ئه‌وه‌ بمبوره‌ بیرم نیه‌.




                                                               

2-  کوردژین زۆر کاتت ئه‌گرێ؟رۆژی چه‌ند
                                                                   کاژمیر له‌ یانه‌ی؟



-نه‌خێر هیچ کاتێکی لێ نه‌گرتووم به‌ڵكو و کاتی زۆری بۆ گه‌ڕاندومه‌ته‌وه‌ چونکه‌ که‌  زانیاریه‌كم ئه‌وێ یه‌کسه‌ر لێره‌ ده‌ستم ئه‌که‌وێ بێ ئه‌وه‌ی کاتێکی زۆری بوێت، وه‌ ڕۆژانه‌ نزیکه‌ی 7 کاتژمێر له‌ یانه‌م .



                                                             

3-چی به‌ به‌ ڕێوبه‌رایه‌تی کورد ژین ئه‌ڵێیت؟



-ماندوونه‌بن هاوڕێ به‌ڕێزه‌کانم هیوام وایه‌ هه‌میشه‌ سه‌رکه‌وتووبن
به‌ ڕاستی خزمه‌تێکی ماندوونه‌ناسانه‌ پێشکه‌ش ئه‌که‌ن ته‌مه‌ن درێژیتان بۆ ئه‌خوازم.


                                                                                                                               

تائێستا چه‌ند هۆنراوه‌ت نوسیوه‌؟


- بمبوره‌ به‌ ووردی نازانم چه‌ندم نووسیوه‌ .



                                                                 

ئا مانجت له‌ بون به‌ ئه‌ندام له‌ کورد ژینچیه‌؟


-وه‌رگرتنی زانیاری به‌سوود و دۆزینه‌وه‌ی هاوڕێی به‌ڕێز و باش.



                                                               

حه‌زه‌که‌ی بچیته‌ به‌ڕێو به‌رایه‌تی کورد ژین؟


-مێز خۆشه‌ خوا بوداتێ به‌ڵام قاچم نایگاتێ هههههههههههههههههه
نورا خان ، ئه‌گه‌ر ڕۆژێك له‌ ڕۆژان پێویستیان به‌ من بێت به‌ شانازیه‌وه‌ قبوڵی ئه‌که‌م،
به‌ڵام وه‌کو حه‌ز نه‌خێر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی هاوڕێیان ئه‌زانن ئه‌و مه‌جاله‌م نیه‌ ئه‌رکێکی وا بگرمه‌ ئستۆ ،
واتا له‌به‌ر که‌می کات ڕه‌نگه‌ سه‌رکه‌وتوو نه‌بم له‌ ئه‌رکێکی وه‌دا


خۆشترین شوێن لای تۆ کوێیه‌؟

 

- ئه‌و شوێنه‌ی که‌ خوشکه‌زاکه‌می لێبێت

                                                                                                                 

واباوه‌ که‌ بچی بۆ میوانی دیاریه‌ک له‌ گه‌ڵ               
                                                              خۆت به‌ری؟ ئایه‌ تۆ دیاری بۆ کوردژین ناهێنی
                                                              هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر دیار یه‌که‌ت هۆنراوه‌یه‌ک بێ زۆر باشه‌
                                                              به‌سه‌ر هه‌ رشتێ که‌ خۆت حه‌ زت لێیه‌.


- خانم گیان فه‌رموو ئه‌م چه‌د دێره‌ هۆنراوه‌ پێشکه‌شه‌ به‌ تۆ و هه‌موو ئه‌و هاوڕێیانه‌ی کاتی خۆیان ئه‌به‌خشنه‌ به‌خێرهاتنی من و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م میوانداریه‌



سڵاو هاوڕێیان دیاری ئه‌م جاره‌
له‌سه‌ر داخوازی نوره‌ی نازداره‌
هه‌رچه‌ند دیاریه‌که‌م بچوک و که‌مه‌
لێم قبوڵ بکه‌ن ئه‌وه‌ی که‌ هه‌مه‌
چه‌ند ووشه‌یه‌کی ساده‌ و نه‌خشاوه‌
چونکه‌ له‌ ناخی دڵ هه‌ڵقوڵاوه‌
ئه‌گه‌ر بکرایه‌ دڵمم ئه‌هێنا
له‌ جیاتی دیاری لێرا دام ئه‌نا
له‌ ژێر ساباتی کوردژینی جوان
خۆم و پێنووسم هاتمه‌ خزمه‌تتان
سڵاو له‌ ئێوه‌ ئازیزه‌کانم
هاوڕێ و خۆشه‌ویست دڵسۆزه‌کانم
به‌ڕاستی جێگای شانازی منن
بۆ دیه‌کانم بینایی منن
زۆر زۆر خۆشحاڵ بووم به‌ ووته‌کانتان
به‌ هه‌ستی به‌رز و پرسیاری جوانتان
ته‌مه‌ن درێژ بن وه‌ك چیای سه‌فین
هیوامه‌ هه‌رده‌م به‌ خۆشی بژین
ساباتی کوردژین هه‌ر ئاوه‌دان بێت
هه‌ر وه‌کو ئێستا پڕ گوڵی جوان بێت



                                                                                                       

چۆن پێناسه‌ی ئه‌م شتانه‌ ئه‌ که‌یت


                                                     
                                                                   

محمد {د.خ}:-فریادڕه‌سی مرۆڤایه‌تی ، ڕوناککه‌ره‌وه‌ی ڕێگای ژیان، شه‌فاعه‌تکاری ڕۆژی مه‌حشه‌ر
                                             
نوێژ: ئه‌و وه‌رزشه‌یه‌ که‌ خوای گه‌ووره‌ له‌سه‌ری فه‌رز کردووین بۆ ئاسووده‌ بونی ناخمان و بۆ نواندنی به‌ندایه‌تی بۆ دروستکه‌ری هه‌موو دروستکراوه‌کان.

خێزان: ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ که‌سه‌یه‌ که‌ پێکه‌وه‌ له‌ ماڵێک ئه‌ژین و خۆشه‌ویستی و ڕێز کۆی کردونه‌ته‌وه‌، ئه‌و شوێنه‌یه‌ که‌ پێویسته‌ لێیه‌وه‌ فێری ئادابی جوان ببین و باشترین په‌روه‌رده‌ی تیا فير ببین چونکه‌ هه‌رشتێك له‌ خێزانه‌وه‌ فێر ببین ناتوانین ته‌رکی بکه‌ین.


                                   
                                                     

جوان ترین وشه‌ لای خۆت مه‌به‌ستم پێناسه‌ که‌ی یه‌تی


- جوانترین ووشه‌ به‌لامه‌وه‌ خۆشه‌ویستیه‌ هیوامه‌ دڵی هه‌موومان پڕ بێت له‌ خۆشه‌ویستی چونکه‌ دڵێك خۆشه‌ویستی تیا نه‌بێت ئه‌توانم بڵێم نه‌بوونی باشتره‌ !



                                             

هیوام هوایه‌ بێ زارم نه‌ کردبیت
                                            به‌خته‌وه‌ر بتت


- ناگیانه‌که‌م هه‌رگیز ێزار نابم به‌ ووشه‌ و پرسیاره‌ جوانه‌کانی ئێوه‌ کاتت شاد ماڵه‌که‌م

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن soz (2011-07-26 06:54:21)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#29 2011-07-24 13:12:22

سوسو كيان
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-23
دواترین سه‌ردان: 2014-12-29
په‌یامه‌كان: 41
WindowsXPFirefox

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

بةخيَرهاتنى خؤشةويسترين هاورِيَم (سؤز كيان) ئةكةم هيوادارم لةزياندا سةركةوتوو بيَت.
من تةنها يةك برسيارم هةية وابزانم هةموو برسياريَكى ليَ كراوة


1- حةز ئةكةم  بيَناسةيةكى هاوريَم بؤ بكةيت؟

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن سوسو كيان (2011-07-24 13:15:09)

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-0a3ce7f9bb.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#30 2011-07-24 13:52:50

yado
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-22
دواترین سه‌ردان: 2016-03-09
په‌یامه‌كان: 387
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

به‌خێر بێیت خاتوو سۆزی گوڵ به‌ڕاستی خۆشحاڵم که‌ ئێوه‌ ميوانی ساباتی ئه‌م کودرژینه‌ جوانه‌مانن
به‌راستی ئه‌و هۆنراوه‌ زۆر جوان بوو به‌راستی دیاریه‌کی زۆر به‌ نرخه‌ چونکه‌ دانانانی هۆنراوه‌یه‌کی ئاوا جوان ناخێکی جوان و هه‌ستێکی به‌رزو خۆشه‌ویستیه‌کی بێ سنووری ده‌وێ خۆشحاڵین کاتێک هه‌ست به‌بوونی ئه‌و هه‌موو شته‌ جوانه‌ ده‌که‌ین له‌ ناخی تۆ دا ...بێگومان

تا ئێستا لای من خۆشه‌ویستترین و به‌سوودترین یانه‌ بووه‌ هیوای ته‌مه‌ن درێژی و به‌رده‌وام بوون بۆ به‌ڕیوه‌به‌ران هه‌موو ئه‌ندامانی ئازیز ده‌خوازم خواته‌مه‌نتان درێژکات و له‌ ئێمه‌تان نه‌کا هه‌رسه‌رکه‌وتوو بن کاتتان شاد و سه‌رفراز بن.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن yado (2011-07-24 14:49:27)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#31 2011-07-24 22:07:10

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2017-04-03
په‌یامه‌كان: 2777
WindowsMSIE7

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

به‌ ناوی جوانترینی جوانیه‌کان خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان

هاوڕێی زۆر به‌رێز خاتوو سۆز ، زۆر خۆشحاڵم بۆ میوانداری ئه‌مجاره‌ی سابات به‌رێزت میوانێکی ڕۆح سوک بوویت
هیوام وایه‌ کاتێکی خۆش و ئاسوده‌ت به‌سه‌ر بردبێت و بێتاقه‌ت نه‌بوبیت له‌ پرسیاره‌کان .

من خۆم دواخست بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاره‌کان هه‌موو بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاری دوباره‌ نه‌که‌م

چه‌ند پرسیارێک ئه‌که‌م و هه‌روه‌هاش چه‌ند ڕسته‌یه‌کی گه‌وره‌کانم هه‌یه‌ بۆ به‌رێزت ڕونکردنه‌وه‌و بۆچونی خۆت باس بکه‌یت له‌سه‌ری .


پرسیاره‌کان :-

1-خاتوو سۆز له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ دایک بوه‌ ، له‌ هه‌ولێر ئه‌ژی ، به‌ڵام ناوه‌که‌ی نوسراوه‌ سۆز به‌رزنجی ، ئه‌مه‌ چۆنه‌؟

2-خاتوو سۆز که‌سێکی هێمن دیاره‌ ، ئایا هیچکات ئه‌م هێمنیه‌ گرفتی بۆ دروست نه‌کردویت ؟ یان به‌ شێوازێکی تر نه‌بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی سوئیستیفاده‌ت لێ بکرێت ؟

3-ئایا نوسینی هۆنراوه‌ ، به‌هره‌یه‌ یان لێزانینه‌ ، یان هه‌وڵدانه‌ ؟ واته‌ که‌سێک ته‌نها به‌ هه‌بونی به‌هره‌ ئه‌توانێت بنوسێت، یان ئه‌بێت هه‌وڵ بدات و لێشی بزانێت ؟ ئایا به‌ که‌م بونی یه‌کێک له‌مانه‌ هۆنراوه‌یه‌کی جوان ئه‌توانرێت بنوسرێت ؟

4-پرسیارێکیش له‌سه‌ر دین ئه‌که‌م ، خاتوو سۆز بیرو بۆچونی دینی چۆنه‌ ؟ ئایا دینت به‌و شێوازه‌ وه‌رگرتووه‌ که‌ خوا ئه‌یه‌وێت ؟ ئه‌گه‌ر وه‌رت گرتووه‌ ئایا هه‌مو ئه‌و کارانه‌ت کردوه‌ که‌ خوای گه‌وره‌ له‌سه‌رتی فه‌رز کردوه‌ ؟


با پرسیاری زیاتر نه‌که‌م هههههههه به‌س نه‌بوو مامه‌وه‌ بۆ ئاخیر ،
خاتوو سۆز ئه‌مه‌ش ڕسته‌کانه‌ که‌ باسم کرد فه‌رموو ....


•ئێمه‌ی مرۆڤ دروستکراوێکی سه‌یرین ، کاتێک ئه‌ڵێن به‌ ته‌نیا جێم بهێڵه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌موو کات زیاتر پێویستم پێته‌.

•عه‌شق ئه‌و کاته‌ی دڵی مرۆڤ پڕ ئه‌کات ، مێشکیشی خاڵی ئه‌کاته‌وه‌ .

•ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حه‌قی بیت ئه‌وا پێویست به‌ توڕه‌ بوون ناکات !
   وه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حه‌قیش نیت ئه‌وا بۆت نیه‌ توڕه‌ ببیت له‌سه‌ر ناحه‌ق!

•فریو مه‌خۆ به‌ لێکچونی شه‌و و ڕۆژه‌کانی ته‌مه‌نت
  چونکه‌ ئه‌مرۆ دوێنێ نییه‌ ، سبه‌ینێش نابێته‌وه‌ به‌ ئه‌مڕۆ!!

•مرۆڤه‌ گه‌وره‌کان ئه‌وانه‌ نین که‌ هیچ کات شکستیان نه‌چێشتووه‌ ،
   گه‌وره‌کان ئه‌وانه‌ن له‌ دوای شکست ، سه‌رکه‌وتوو بون!

•له‌ په‌یوه‌ندی نێوان دوو که‌سدا ، کاتێک هیچ کێشه‌یه‌ک نیه‌
   ئه‌وه‌ به‌ دڵنیایه‌وه‌ که‌سێک له‌و دوانه‌ هه‌موو قسه‌کانی دڵی خۆی ده‌رنه‌بڕیوه‌ !! شکسپیر


به‌ داوای لێبوردنه‌وه‌ له‌ ماندو بونت ، هیوام وایه‌ بێزارم نه‌کردبیت هاورێ گیان
کاتت شاد و ئاسوده‌ بیت

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#32 2011-07-25 09:01:58

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2019-12-24
په‌یامه‌كان: 2971
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

به‌خێر بێیت خاتوو سۆز بۆ ئه‌م میوانداریه‌ جوانه‌





سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشیم بۆ کاک سیروانی زێده‌ ئازیز بۆ ئه‌م ئه‌رکه‌ی کێشای ئه‌خوازم ماندو نه‌بیت
دوای ئه‌وه‌ش به‌خێر هاتنێکی گه‌رم و زۆریش گه‌رم له‌ خاتوو سۆز ئه‌ککه‌م بۆ ئه‌م ماڵه‌ جوانه‌
ماله‌که‌ت روناککرده‌وه‌ ،
منیش دوا که‌وتم له‌ پرسیار کردن هپکاره‌که‌شی خۆت ئه‌ی زانیت هههههههههه
باشه‌ خه‌مت نه‌بێت هه‌نێ پرسیارم هه‌ر هه‌یه‌ بۆ ئه‌زیه‌ت دانت ههههه
ئه‌خوازم کاتێکی زۆر خۆش به‌ریته‌ سه‌ر و ماندوبونی وه‌لامه‌کان هه‌راسانت نه‌کات هههه


پرسیاره‌کانم ...........

1. زۆر جار له‌وانه‌یه‌ ئه‌و پرسیاره‌ کرابێت و گوێمان لێی بوبیت له‌ هاورییانمان به‌لام من ویسم رای تۆ بزانم (( ئایا ژیان ئێمه‌ به‌رێ ده‌کات یان ئێمه‌ ژاین به‌ری ده‌که‌ین ))



2. قه‌ت بوه‌ سۆز له‌ یانه‌دا زۆر چاوه‌روانی که‌سێکی کردبێت و نه‌ هاتبێت وه‌ هۆکاری ئه‌م چاوه‌روانیه‌ چیه‌ ؟




3. ئوه‌ شیعره‌ی هانا خان چیه‌ که‌ هه‌میشه‌ له‌ کاتی دلته‌نگی له‌به‌ر خۆیه‌وه‌ ئه‌ی لێته‌وه‌ ؟



4. بیستومه‌ له‌ کاتی توره‌بونا زوزو شت ئه‌سکێنیت هههههه ، چی ئه‌که‌یت بۆ ئه‌وه‌ی توره‌ بونه‌که‌ت نه‌مێنێت ؟



5. ( فرانسوا ڤوڵتر) ده‌لێت (( بڕوام وایه‌ هه‌ر مرۆڤێک ته‌نها 15 خوله‌ک بیر له‌ ڕیکخستنی ژیانی خۆی بکاته‌وه‌و بۆ چاکسازی ، ئه‌وا هه‌موو مانگێکی ژیانی له‌ مانگی پێشوتر خۆشتر و باشتر ده‌بێت )). چۆن له‌م وته‌یه‌ ده‌روانیت ....؟



6. کۆتا پرسیارم خۆشه‌ویسترین هاورێی ژیانت کێیه‌ ؟؟



باشتره‌ چیتر ره‌زی خۆم قورس نه‌که‌م و کۆتای به‌ پرسیاره‌کانم بێنم لێره‌دا ههههههههه
ئه‌خوازم که‌ ماندوم نه‌ کردبێتیت به‌ پرسیاره‌ بیتامه‌کانم
هیوام وایه‌ به‌خته‌وه‌ر وسه‌ر به‌رز بیت

دوباره‌ به‌خێر هاتی وسه‌رچاومان هاتیت

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#33 2011-07-25 13:07:46

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-11-24
په‌یامه‌كان: 1692
WindowsMSIE7

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ  (کاکه‌ یادگار )

ده‌ست خۆشی بۆ کاک سیروانی ماندوونه‌ناس
سه‌ره‌تا سڵاو بۆ ســـــــۆز گیان ئه‌م کاته‌و هه‌مووکاته‌کانت گووڵ باران هاورێم به‌خێر هاتنێکی گه‌رمت ئاراسته‌ ده‌که‌م وهیوادارم ته‌مه‌ن درێژو و ئاسوو ده‌بیت
له‌سه‌رجه‌م بواره‌کانی ژیاندا یانه‌ت ئاوه‌دان کرده‌وه‌ هاورێێ گیان هیوادارم کاتێکی خۆش به‌سه‌ر ببه‌یت..


-سوپاس کاکه‌ یادگاری زۆر به‌ڕێز هه‌موو کاته‌کانی ئێوه‌ش پڕ گوڵ بێت سوپاس بۆ هه‌ستی جه‌نابت یانه‌  به‌ ئێوه‌ی به‌ڕێزه‌وه‌ ئاوه‌دانه‌ .

منیش بەم چەند پرسیارە بەژادر ئەم لەم ساباتەی بەرێزتاندا.


-هه‌ر زۆر خۆشحاڵم و به‌ چاوان وه‌ڵامی جه‌نابتان ئه‌ده‌مه‌وه‌


1 - ئەگەر جه‌سته‌مان‌ به‌و خواردنانه‌ تێر بێت که‌ ده‌یخۆن، ئایا رۆح به‌چی تێرکه‌ین؟؟؟


-- خۆشه‌ویستی ( خۆشه‌ویستی بۆ ئایین ، خۆشه‌وستی بۆ ژیان ، خۆشه‌ویستی بۆ که‌سه‌کان ... هتد)
وه‌ مۆسیقا



2 - سۆز خان کوردژین چی پێ به‌خشیت و چۆن بویته‌ ئه‌ندام و پێناسه‌ت چیه‌ بۆ ئه‌م یانه‌یه‌؟؟


-کۆمه‌ڵێك هاوڕێی به‌ڕێز و هه‌گبه‌یه‌ك زانیاری و نه‌ترسی بۆ بڵاوکردنه‌وه‌و نووسینی هۆنراوه‌.،له‌ڕێگه‌ی کچێکی هاوڕێم که‌ ئه‌وکاته‌ ئاشنای کردم به‌ مه‌کۆی جه‌بار شێخانی بوو پێم وابێ کاتێك له‌وێوه‌ هاتمه‌ کوردژین له‌ 2007 زۆر بابه‌ته‌کانم به‌دڵ بوو هه‌ر ئه‌وکاته‌ بووم به‌ ئه‌ندام،
کوردژین ماڵێکه‌ پڕ له‌ ڕێز و خۆشه‌ویستی ، خێزانێکه‌ هه‌مو ئه‌ندامه‌کانی ڕێزی یه‌ك ئه‌گرن زانکۆیه‌که‌ ‌ ئه‌توانین زۆر شتی لیه‌وه‌ فێر بین.



3 - سۆز چۆن ده‌روانێته‌ ئاستی ئه‌ندامانی یانه‌ی کوردژین؟؟ چۆن ئه‌ندامی چالاک ده‌ست نیشان ده‌کرێت؟


-به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی باسی که‌ین ئه‌ندامی لێهاتوومان هه‌یه‌ . ئه‌ندامی چالاك ئه‌و ئه‌ندامه‌یه‌ پێش هه‌موو شت ڕێزی خۆی و ئه‌ندامان بگرێت و  له‌ کاتی ئاماده‌کردن و دانانی بابه‌ته‌کانیا هیچ کات بیر له‌ پاداشت وه‌رگرتن یاخود پله‌ وه‌رگرتن نه‌کاته‌وه‌.

4 - پێناسه‌ی سۆز خان بۆ هاورێێه‌تی له‌ نێت چی یه‌ ؟ چۆن هاورێیه‌تی له‌ نێت هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟؟ وه‌ چی به‌وانه‌ ده‌ڵێت که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای درۆ هاورێێه‌تی له‌ نێت ئه‌به‌ستن؟؟


-هاوڕێیه‌تی له‌ نێت هه‌ر هه‌مان هاوڕێیه‌تیه‌ که‌ له‌ قوتابخانه‌ و زانکۆ  و فه‌رمانگه‌ و شوێنه‌گشتیه‌کاندا هه‌یه‌، به‌ڵام هاوڕێیه‌تی نێت ووردی و وریاییه‌کی زیاتری ئه‌وێت له‌ هه‌ڵبژاردنیدا. بێگومان هاوڕێ بۆ متمانه‌ پێکردنه‌ بۆ پشت پێبه‌ستنه‌ سا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ بناغه‌که‌ی درۆ بێت که‌واته‌  من به‌وه‌ ناڵێم هاوڕێه‌تی و بێگومان به‌رده‌وامیش نابێت. 

5 -  زانکۆ چی فێر کردیت؟ ئاستی زانکۆکانی کوردستان له‌ رووی زانست و زانیارییه‌وه‌ چۆن ده‌بینیت؟؟


- زانکۆ فێری تێکه‌ڵ بوونی کردم به‌ کلتووری جیاواز ! که‌مترین شتێك که‌ زانکۆ فیری کردبم زانیاری بوو !
کاك یادگار ئه‌وه‌ی من ئه‌یبینم ته‌نیا شه‌هاده‌یه‌که‌ ئه‌یده‌ن  به‌و قوتابیانه‌ی زانکۆ ته‌واو ئه‌که‌ن به‌ بێ زانیاری
هۆکاری یه‌که‌میش له‌وه‌یا ئه‌بینم که‌ قوتابی به‌ ئاره‌زووی خۆی وه‌رناگیرێت له‌ زانکۆکانا مه‌گه‌ر ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م نه‌بێت.



6 - گه‌ر مێژوی ته‌مه‌نت له‌سه‌ر پارچه‌وه‌ره‌قه‌یه‌ک بنوسیته‌وه‌ چ ته‌مه‌نێکت پره‌ له‌ یاده‌وه‌ری خۆش ؟؟


-مامه‌ یادگار هه‌رچه‌نده‌ هیچ کات و له‌ هیچ تاقیکردنه‌وه‌و پرسیارێکا وه‌ره‌قه‌که‌م به‌ سپێتی نه‌گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌
به‌ڵام ئه‌م پرسیاره‌ی جه‌نابت ئه‌و ڕیکۆرده‌ی شکاند و به‌ بێ دوو دڵی ئه‌ڵێم وه‌ره‌قه‌که‌ به‌ سپێتی ئه‌گه‌ڕێنمه‌وه‌ !


7 - پێم وا بێت مرۆڤه‌کان به‌ که‌می نه‌ بێت زۆربه‌یان گریاون و ئه‌ گرین به‌تایبه‌تی کچان که‌ زیاتر هه‌ست ناسکن چی وات لێ ئه‌کات که‌ زۆر بگریت ؟


- جگه‌ له‌وه‌ی وه‌کو ووتراوه‌ گریان چه‌کێکی سروشتی خوا پێداوی ئافره‌ته‌،منیش  دڵم زۆر زۆر خراپه‌ بۆ گریان ،بینینی فرمێسك له‌ چاوی هه‌ر که‌سێکا بۆ هه‌رچی بێت ئه‌گه‌ر نه‌توانم بیسڕمه‌وه‌ به‌سه‌ بۆ گریانم !


دووباره‌ به‌خێر بێیت ســــــۆز خـــــان گیان ببوره‌ ئه‌گه‌ر پرسیاره‌کانم زۆر بن...


-دووباره‌ سوپاس بۆ تۆ کاکه‌ یادگار برا به‌ڕێزه‌که‌م پرسیاره‌کانت خۆشحاڵیان کردم.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#34 2011-07-26 13:08:17

hana2009
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-10
دواترین سه‌ردان: 2013-05-20
په‌یامه‌كان: 21
WindowsMSIE7

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

سه ره تا به خيربيت بو ميوانى سابات به ريز سوز تو له ج شوينه ك ده وام ئه كه يت ج شتيكت لا خوشه ويسته

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#35 2011-07-27 08:24:58

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-11-24
په‌یامه‌كان: 1692
WindowsMSIE7

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ (سۆزی خان )



http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-f49ceceebb.jpg




سۆز خوشکه‌ جــوانه‌كـه‌م زۆر زۆر به‌خێربێیت بۆ ئه‌م ساباته‌ گه‌رم و فێنک و جوانه‌
به‌خته‌وه‌ر و كامه‌رانم كــه‌ ئه‌بینم تۆ میوانمانیت و ده‌رگای پرسیاره‌کانت واڵا‌یه‌..


- زۆر سوپاس خاتوو سۆزی گیان ئه‌خوازم هه‌میشه‌ به‌خته‌وه‌ری و کامه‌رانی میوانی تۆی ئازیز بێت.


ئه‌مه‌وێت بپرسم:


- فه‌رموو دڵه‌که‌م با وه‌ڵامت بده‌مه‌وه‌


1★ یه‌کێی له‌و ئه‌ندامانه‌ی ده‌ستی نووسینی هۆنراوه‌ت هه‌یه‌  ئایا هۆنراوه‌ چی پێبه‌خشیوی؟؟


-حه‌زێکی زۆرم بۆ هۆنراوه‌ هه‌یه‌ ( خوێندنه‌وه‌ و نووسینی ) ئاسووده‌ی ئه‌به‌خشی به‌ ناخم چونکه‌ ئه‌توانم به‌ هۆی هۆنراوه‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ ناخمایه‌ ده‌ری ببڕم .

2★ هۆنراوه‌ فێری خۆشه‌ویستی کردی یان خۆشه‌ویستی فێری نووسینی هۆنراوه‌ی کردی؟؟


-سۆزی گیان ئه‌گه‌ر مرۆڤێك خۆشه‌ویستی له‌ ناخیا نه‌بێت ناتوانێت هۆنراوه‌ بنوسێت که‌واته‌ ئه‌توانم بڵێم خۆشه‌ویستی فێری هۆنراوه‌ نووسینی کردووم ( خۆشه‌ویستی بۆ جوانیه‌کان و بۆ خۆشه‌ویستانم )

3★ چۆن سه‌یری ئافره‌ت ده‌که‌ی ئافره‌ت لای تۆ چ مانه‌یه‌کی هه‌یه‌؟؟


-ئافره‌ت بوونه‌وه‌رێكه‌ پڕه‌ له‌ ناسکی و جوانی ، حه‌زه‌که‌م لێره‌یا بۆچوونێکی فه‌یله‌سوف و شاعیری گه‌ووره‌ی هیند ( تاگوور ) بۆ جه‌نابت بنووسم که‌ خۆم زۆر موعجیبی ئه‌م بۆچوونه‌م ، وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ڵێن  ئافره‌ت هه‌ر خۆیان وه‌سفی خۆیان ئه‌که‌ن ! هههههه
فه‌رموو ئه‌مه‌ بۆچوونه‌که‌یه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ئافره‌ت .

(خوای گه‌ووره‌ سه‌ره‌تا ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریاکان و هه‌موو شتێکی دوست کردووه‌ ، پاشان پیاوی درووستکردووه‌ ، که‌ ویستی ئافره‌ت درووست بکات که‌ره‌سته‌کانی ئاماده‌ کرد ....له‌ مانگ نهێنیه‌که‌ی وه‌رگرت ، له‌ ده‌ریا قوڵیه‌که‌ی ، له‌ شه‌پۆله‌کان هه‌ڵکشان و داکشان ، له‌ ئه‌ستێره‌کان دره‌وشانه‌وه‌ ، له‌ خۆر گه‌رمیه‌که‌ی ، له‌ ئاورنگ دڵۆپه‌کانی ، له‌ با گۆڕانکاریه‌کانی ، له‌ دره‌خت له‌رزینی ، له‌ گوڵ ڕه‌نگ و بۆنه‌که‌ی ، له‌ گه‌ڵاکان ڕۆح سوکی و جوانیه‌که‌ی له‌ لقه‌کان خواریه‌که‌ی ، له‌ خشه‌ی داره‌کان سۆزه‌که‌ی ، له‌ سروه‌ ناسکیه‌که‌ی ، له‌ هه‌نگوین شیرینیه‌که‌ی ، له‌ مه‌ڵاس تاڵیه‌که‌ی ،له‌ ئاڵتوون  بریقه‌که‌ی ، له‌ ئه‌ڵماس ڕه‌قیه‌که‌ی ، له‌ مار حیکمه‌ته‌که‌ی ، له‌ جه‌نگدا شێوه‌ گۆڕینه‌که‌ی ، له‌ پۆڕیشدا ڕۆشتنه‌که‌ی ، له‌ ئاسك چاوه‌که‌ی ، له‌ که‌روێشك شه‌رمنیه‌که‌ی ، له‌ تاووس له‌ خۆبای بوون و ڕازاندنه‌وه‌که‌ی ، له‌ پڵنگ دڕنده‌ییه‌که‌ی وه‌رگرتووه‌ پاشان خوای گه‌ووره‌ له‌م سیفه‌تانه‌ ئافره‌تی درووست کردووه‌ و پێشکه‌شی کردووه‌ به‌ پیاو)
لێره‌یا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ بڵێم ئافره‌ت به‌م شێوه‌ درووست بووه‌ به‌ڵکو ئه‌مه‌وێ بڵێم ئافره‌ت ئاوایه‌ سیفه‌تی ئه‌و درووستکراوانه‌ی هه‌یه‌ ............


4★ جوانترین جوانی چیه‌ لای تۆ؟؟


-جوانترین جوانی به‌ لامه‌وه‌ جوانی ناخی مرۆڤه‌کانه‌.

5★ به‌ کام له‌و ئه‌ندامانه‌ سه‌رسامی که له‌ کوردژین‌ هۆنراوه‌ ده‌نووسن؟؟


- کاك ڕێکان ، کاك سیرون ، کاك مه‌ریوان
هۆنراوه‌کانیان زۆر جوانن هیوای به‌رده‌وامیان بۆ ئه‌خوازم.



6★ خاتوو سۆز سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی کوردژین له‌ چیه‌وه‌ ئه‌بینیت..؟


-یانه‌ی کوردژین یانه‌یه‌کی سه‌رکه‌ووتوه‌ به‌ هۆی هه‌وڵ و ماندووبون و لێهاتووی کاك ڕێکان و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی و به‌ هۆی بوونی ئه‌و یاسا جوانانه‌ی که‌ دانراون  و بێ گومان ئه‌و ڕێز و خۆشه‌ویستیه‌ی له‌ نێوان ئه‌ندامانا هه‌یه‌ و ئه‌و بابه‌ته‌ جوانانه‌ی که‌ ئه‌ندامه‌ به‌ توانا و لێهاتووه‌کان ئاماده‌ی ئه‌که‌ن.

7★ چ بابه‌تێك زۆر سه‌رنجی ڕاكێشاویت له‌ یانه‌ وه‌ سودت زۆر لێ بینیوه‌ ؟؟


-یانه‌ زۆر بابه‌تی زۆر جوانی تیایه‌ و سوودیشم له‌ زۆربه‌یان بینیوه‌ به‌ڵام وه‌کو پێشتر وه‌ڵامی به‌ڕێزێکم داوه‌ته‌وه‌ ناتوانم یه‌ك بابه‌ت دیاری بکه‌م چونکه‌ زۆرن ئه‌و بابه‌تانه‌ی که‌ سوودی زۆر باشم لێ بینیوون .

8★ ژیان نرخیکی ئەوتۆی نییە لەلای زۆر بەی مرۆڤەکان ئایا لای تۆ نرخیکی گرانی هەیە کە بۆ خۆشی زۆرترین هەوڵی بۆ بەی؟؟


-ژیان لای من به‌ نرخه‌ به‌ڵێ ئه‌گه‌ر به‌ نرخ نه‌بوایه‌ خوای گه‌ووره‌ درووستی نه‌ده‌کرد ، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ تا له‌ ژیانا بم زۆرترین هه‌وڵ ئه‌ده‌م بۆ خۆشی و خۆشگووزه‌رانی جا چ بۆخۆم بێت یان بۆ ده‌ورووبه‌ره‌که‌م .


9★ چ به‌شێکی زانکۆت ته‌واو کردووه‌؟ئایا له‌گه‌ڵ حه‌ز و ئاره‌زووی خۆتدابوو؟


-خاتوو سۆزی ده‌رچووی کۆلێژی زانستم به‌شی بایۆلۆجی ، نه‌خێر هیچ حه‌زێکم بۆ ئه‌و کۆلێژه‌ و ئه‌و به‌شه‌ نه‌بوو.

10★ ئه‌گه‌رداوات لێ بکه‌م هۆنراووه‌یه‌کی (دایک)م پێشکه‌ش بکه‌ی نه‌ک له‌لایه‌نی سۆزه‌وه‌ له‌لایه‌نی ناخته‌وه‌ چ هه‌ستێكت هه‌یه‌ بۆئه‌وشعره‌؟؟


-به‌ ڕاستی دایك ئه‌وه‌نه‌ گه‌ووره‌یه‌ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ هۆنراوه‌یه‌کی تێر و ته‌سه‌لی بۆ بنووسین به‌ سه‌ددان دێڕی ئه‌وێت به‌ڵام ڕۆحه‌که‌م پێشتر هۆنراوه‌یه‌کی ساده‌م بۆ دایك نووسیوه‌ که‌ لێره‌یا بۆت دا ئه‌نێم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من جارێ سه‌ره‌تایی هۆنراوه‌ نووسینمه‌ به‌ هیوام له‌ داهاتووا هۆنراوه‌یه‌ك بۆ دایك  بنووسم که‌ شایانی ئه‌و مرۆڤه‌ گه‌ووره‌ بێت

دایه‌ گیان،،،،،
ئه‌ی جوانترین دیاری یه‌زدان.....
ئه‌ی سه‌رچاوه‌ی پیرۆزی ژیان....
ئه‌ی پڕ له‌ سۆز ئه‌ی پڕ له‌ هه‌ست....
سه‌رجاوه‌ی هۆنراوه‌ و هه‌ڵبه‌ست....
تۆ ئه‌و که‌سه‌ی هه‌تا مابم....
له‌ خزمه‌تت غافڵ نابم....
تۆم له‌ چاوم ‌‌‌خۆشتر ئه‌وێ....
دایه‌ قه‌زات له‌ من که‌وێ....
هه‌رکه‌س قه‌دری تۆ به‌رز ڕاگرێ....
به‌هه‌شتی یه‌زدان بؤ خؤی ئه‌کڕێ....



11★ غوربه‌ت جه‌نگێکی کاتییه‌؟؟یاخود ئه‌وشووێنه‌یه‌ که‌به‌هاجوانه‌کانی مرۆڤایه‌تی تیابه‌دی ده‌کرێت؟؟



-غوربه‌ت به‌ڕاستی سه‌خته‌ ، ئه‌توانم بڵێم جه‌نگێکی کاتیه‌ .

12★ (گریــــانم بۆ كـــه‌سێك دێت كــه‌ هیچ نـــازانێت ، پێكـــه‌نینم بۆ كه‌سێك دێت كـــه‌ زانـــایه‌ و بێ هه‌ڵوێسته‌) ئایا تا چه‌ند ئه‌م ووته‌یه‌ شتیكی ڕاسته‌ و هۆكــــاری ڕاستیه‌كــه‌ی چیه‌...؟


-به‌ڕاستی ووته‌یه‌کی جوانه‌ ! ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ هیچ نازانن شایه‌نی به‌زه‌یی پێدا هاتنه‌وه‌ بن
ئه‌وا مایه‌ی پێکه‌نین و گاڵته‌جاڕین ئه‌و زانایانه‌ی که‌ بێهه‌ڵوێستن ، چونکه‌ زانست بێ هه‌ڵوێست ئه‌توانم بڵێم وه‌کو بیرێکی بێ ئاو وایه‌.





له‌كۆتایدا هیوادارم پرسیاره‌كـــانم هه‌راسانیان نه‌كردبیت
هه‌میشه‌ خۆشه‌ویستی هه‌موو لایه‌كی  ..


- سوپاس باوانم به‌ دڵنیاییه‌وه‌ خۆشحاڵ بووم به‌ به‌شداری تۆی گوڵ و پرسیاره‌ جوانه‌کانت.


دووبـــــاره‌ زۆر به‌خێربێیت و ئه‌م دیاره‌ش پێشکه‌ش به‌ تۆ:




http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-443d0a27bf.png

- ده‌ست خۆش گیانی من ئه‌مه‌ش دیاری منه‌ بۆ تۆ


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a836838a1a.jpg

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن soz (2011-07-27 08:34:47)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#36 2011-07-27 13:04:59

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-11-24
په‌یامه‌كان: 1692
WindowsMSIE7

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ ( کاکه‌ داریان )




سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشی بۆبرا ماندوونه‌ناسه‌که‌م کاکه‌ سیروان
به‌خێرهاتنت ده‌که‌م خووشکه‌ جوانه‌که‌مهیوادارم ته‌مه‌ن درێژ بیت وسه‌رکه‌وتووی باقیاتی ته‌مه‌ن وهه‌مگاوه‌کانی ژیانت بیت
له‌به‌رئه‌وه‌ی خووێندمه‌وه‌ که‌سه‌رسامیت به‌دوو ووشه‌ بۆیه‌ پێت ئه‌ڵێم شێته‌گیان منیش چه‌ند پرسیارێک ماندووت ناکه‌م داوای ده‌رفه‌ت ئه‌که‌م بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌کانم ناشرین گیا هاهاهاها


-سوپاس برای ئازیزم کاکه‌ داریان گیان سوپاس بۆ ووته‌ جوانه‌کانت هیوای منیش سه‌رفرازی و کامه‌رانی ئێوه‌ی به‌ڕێزه‌
فه‌رموو به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ وه‌ڵامی جه‌نابت  ئه‌ده‌مه‌وه‌



1.دوو ده‌سته‌واژه‌ هه‌یه‌ که‌هه‌مووکات چۆک به‌پیاوان داده‌دات وناتوانیت خۆگربێت له‌ئاستیداوناتوانێت فرمێسکه‌کانی بشارێته‌وه‌ئه‌ویش(خۆشه‌ویستی بینینی ومه‌رگی دایکه‌)ئه‌توانی پێم بڵێیت وه‌ک ڕه‌گه‌زێکی جیاوازچ ڕێچکه‌یه‌کی گرتووه‌ له‌ژیانی به‌ڕێزتا؟؟؟


-کاکه‌ داریان گیان مه‌رگ ناخۆشترین و تاڵترین دابڕانه‌ له‌ ئازیزان بۆ مه‌رگی هه‌موو که‌س ئه‌گریم ، به‌ڵام مه‌رگی دایك ئه‌توانم بڵێم هه‌ر مرۆڤێك زه‌ڕه‌یه‌ك هه‌ستی هه‌بێت ناتوانێت له‌ ئاستی مه‌رگی دایكا خۆی راگرێت ، داوا له‌ خوای گه‌ووره‌ ئه‌که‌م دایكی هه‌موومان ته‌مه‌ن درێژ بکات و ئه‌و دایکانه‌ی که‌ نه‌ماوون خوای گه‌ووره‌ لێیان خۆش بێت و به‌هه‌شتیان به‌ نسیب بکات.
بۆ ( خۆشه‌ویستی بینینی ) ئه‌مه‌یان باش تێنه‌گه‌شتم له‌ مه‌به‌ستت ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت که‌وتنه‌ داوی خۆشه‌ویستیه‌ ئه‌وه‌ ئه‌ڵێم بێگومان خۆشه‌ویستی به‌ بێ گریان مه‌حاڵه‌ ! ( چونکه‌ هه‌ر نه‌بێت جارێك بیری خۆشه‌ویته‌که‌ت ئه‌که‌یت و بۆی ئه‌گریت هههههههههههه)



2.به‌وپێیه‌ی که‌که‌سێکی لێبوورده‌یت کام له‌م ووشانه‌ لێبوورده‌یت لێ وه‌رئه‌گرێته‌وه‌(خیانه‌ت -درۆ_ووشه‌یه‌ک که‌ئازاری ناخت بدات)؟


-داوای لێبوردن کاتێك  پێویسته‌ بکرێت که‌ به‌ ووشه‌یه‌ك ئازاری ناخی که‌سێکت دابێت که‌ ئه‌ڵێم لێبوورده‌م که‌واته‌ ئه‌بێت پێش هه‌موو شت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ لێبوورده‌ بم و لێبوورده‌ش بووم
-درۆکردنیش ڕه‌نگه‌ که‌سێك به‌ درۆ کردن من بخه‌ڵه‌تێنێ به‌ڵام خۆی پێی بچووك ئه‌بێته‌وه‌  به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش لێبوورده‌  بووم.
-خیانه‌تیش تا ئێستا خیانه‌تم  لێم نه‌کراوه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێك به‌ راستی په‌شیمان بێت له‌وه‌ی کردویه‌تی دڵنیام ئه‌توانم لێی ببورم .




3.پێت وایه‌ ته‌مه‌نی مرۆڤ بۆکارێک ته‌رخان کرابێت بێ سوودمه‌نی به‌ڕێی کردبێت که‌زۆر باوه‌ڕی پێی بێت به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدابتوانێت جارێکی تر بگه‌رێته‌وه‌ سه‌رهه‌مان ڕێچکه‌ی پێشوو سه‌رکه‌وتووبێت له‌وبواره‌ی که‌شکستی تیاخواردووه‌؟؟؟


-به‌ڵێ من پێم وایه‌ ئه‌گه‌ر مرۆڤێك باوه‌ڕێ به‌ شتێك هه‌بێت ئه‌توانێ سه‌رکه‌وێت تێیدا هه‌تا ئه‌گه‌ر جارێك یان زیاتریش شکستی تیا بێنێت به‌ مه‌رجێك ئیراده‌ی به‌ هێز بێت و سوود له‌و هه‌ڵانه‌ وه‌رگرێت که‌ بوون به‌ هۆی شکستی .

4.ژیان میوانێکی کاتی مرۆڤه‌کانه‌ دوورتانزیک به‌جێی ده‌هێڵێت ئه‌توانی ووردبوونه‌وه‌یه‌ک بکه‌ی له‌نێوان ئه‌وو دێره‌داوهه‌ستت ده‌رببڕی پێم بڵێیت(ژیان_کات )چی ئه‌گه‌یه‌نێت له‌لای به‌ڕێزتان؟؟؟


-ژیان کاروان سه‌رایه‌ مرۆڤ بۆ ماوه‌یه‌ك پشوی تیا ئه‌دات و به‌جێی دێڵێت که‌واته‌ با ئه‌و کاته‌ که‌مه‌ی له‌وێداین خۆش بگوزه‌رێنین و دڵی که‌سی تیا ئازار نه‌ده‌ین.
-کات ئه‌و گوهه‌ره‌ به‌نرخه‌یه‌ که‌ هه‌رگیز ناتوانین به‌ره‌و دواوه‌ بیهێنین یان ڕایبگرین تا چاوه‌ڕێمان کات که‌واته‌ ئه‌بێت  ئه‌وه‌ بزانین که‌ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌ره‌و دواوه‌ هه‌نگاو بنێین ئه‌و به‌جێمان دێڵێت.




5.ئه‌وکاته‌ی له‌لایه‌ن که‌سێکی خۆشه‌ویسته‌وه‌ ئیحراج ئه‌کرێیت به‌پرسیارێک یاخوود داواکارییه‌ک که‌ هه‌ست ئه‌که‌ی زۆر ئه‌سته‌مه‌ ڕه‌دفعلت چی یه‌؟؟؟ئه‌توانی وه‌ک وه‌ی پێت سپێردراوه‌ بیگه‌یه‌نیته‌ که‌سی به‌رامبه‌ر؟؟؟


-کاکه‌ داریان ئه‌گه‌ر داوای شتێکم لێ بکرێت و ئه‌نجام دانی ئه‌سته‌م بێت بۆم به‌دڵنیاییه‌وه‌ به‌ داوایلێبووردنێکی زۆره‌وه‌ بێتوانای خۆم ده‌ر ئه‌بڕم له‌ جێبه‌جێکردنیدا چونکه‌ له‌ دنیا ڕقم له‌وه‌یه‌ به‌ڵێن به‌ که‌سێك بده‌یت و نه‌یبه‌یته‌ سه‌ر .

پرسیارزۆره‌وته‌وانابێت منیس نامه‌وێت زیاتر له‌کاتت بگرم خۆشحاڵ بووم که‌توانیم له‌م میواندارییه‌دابه‌چه‌ند دێڕێک هاووڕێ دێرینه‌که‌م به‌سه‌ربکه‌مه‌وه‌ سه‌رکه‌وتووبیت گیانه‌ ته‌مه‌ن درێژ بیت به‌م هۆنراوه‌یه‌ جێت ئه‌هێڵم که‌زۆر سه‌رسامم پێی به‌وپێیه‌ی که‌خاوه‌نی نووسینی هۆنراوه‌یت

بگه‌ڕێووه‌بۆکوێ ئه‌ڕۆی
له‌کوێ هه‌وارت هه‌ڵده‌ده‌ی
له‌ئامێزی من بترازێی
له‌هه‌رکووێ بیت په‌نام ئه‌ده‌ی

-کاکه‌ داریان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌  ئه‌و کاتانه‌ی له‌گه‌ڵ پرسیاره‌ جوانه‌کانی ئێوه‌یام زۆر خۆشحاڵم سوپاس بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌که‌ت
برا به‌ڕێزه‌که‌م ده‌ست خۆش بۆ ئه‌و هۆنراوه‌ جوانه‌ش ته‌مه‌ن درێژی بۆ جه‌نابیشتان .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#37 2011-07-28 06:57:43

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-11-24
په‌یامه‌كان: 1692
WindowsMSIE7

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ( کاکه‌ داستان )



سلام علیكم
سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشی له‌ كاك سیروان ئه‌كه‌م بۆ ئه‌و هه‌لبژاردنه‌

سلاوت لێ‌ بێت هاوڕێ‌ گیان به‌راستی تۆ یه‌كێكی له‌ خه‌مخۆران و ئه‌ندامه‌ چالاكه‌كانی یانه‌ میوانداریه‌كه‌ت جێگه‌ی خۆیه‌تی من پرسیارێكی وه‌هام نیه‌ بۆ به‌رێزت هه‌ر حه‌زم كرد به‌شداربم به‌ چه‌ند وشه‌یه‌كه‌ ئكه‌ ئه‌شزانم به‌ ته‌نها ئه‌و وشانه‌ بۆ تۆ به‌س نین بۆ هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌خواخم هه‌ر سه‌ركه‌وتو و سه‌ر به‌رز بیت هاوڕێ‌ گیان


-سڵاو له‌ تۆش کاکه‌ داستان سوپاس بۆ ووته‌کانت .
منیش خۆشحاڵم به‌ به‌شداری کردنی به‌ڕێزتان له‌م میوانداریه‌ی من، هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ جه‌نابیشتان.



ئه‌و

پرسیاره‌شم هه‌یه‌ با بیكه‌م نازانم هاورێیان كردویانه‌ یا نا به‌رچاوم نه‌كه‌وت


-چه‌ن پرسیارت هه‌بێت به‌سه‌ر چاو و به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ وه‌ڵامت ئه‌ده‌مه‌وه‌ فه‌رموو؛


جارێكیان بابه‌تێكت بلاو كرده‌وه‌ شعرێك بوو له‌ سه‌ر ئه‌ندامانی یانه‌ جا بۆیه‌ ئه‌پرسم ئایا سۆز شاعێره‌ یاخود نا ئه‌گه‌ر شاعێره‌ بۆ كێ‌ شعر ئه‌نوسێت
وه‌ بۆچی ده‌ستی دایه‌ شعر نوسین


-کاکه‌ داستان گیان 2 جار هۆنراوه‌م بۆ هاوڕێیانی یانه‌ نووسیوه‌ چه‌ن هۆنراوه‌یه‌کی تریشم نووسیوه‌ به‌ڵام ناتوانم بڵێم شاعیرم ،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆر نیه‌ ده‌ستم داوه‌ته‌ نووسینی هۆنراوه‌ و ته‌نیا له‌ کوردژین و بۆ کوردژین نووسیومن، هۆنراوه‌ بۆ ئازیزانم ئه‌نوسم بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی خۆشم ئه‌وێن، وه‌ بۆیه‌ هۆنراوه‌ ئه‌نووسم بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ناخم بكێشم .



ئه‌وه‌ لای خۆی پرسیارم نه‌بوو كه‌چی كۆمه‌لێك پرسیارم كردوه‌
كاتێكی خۆش و سه‌ركه‌وتو بیت


-هه‌ر زۆر ئاساییه‌ کاکه‌ داستان پرسیاره‌ وانه‌که‌ت و ووشه‌ جوانه‌کانت خۆشحاڵیان کردم
کاته‌کان تۆش پر بێت له‌ ئاسووده‌یی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#38 2011-07-28 07:07:52

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-11-24
په‌یامه‌كان: 1692
WindowsMSIE7

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ( سوسو گیان )



بةخيَرهاتنى خؤشةويسترين هاورِيَم (سؤز كيان) ئةكةم هيوادارم لةزياندا سةركةوتوو بيَت.



- تۆش به‌خێر بێیت هاوڕێ زێده‌ ئازیز و شیرینم سوسو گیان سه‌رکه‌وتن بۆ تۆش گوڵی من

من تةنها يةك برسيارم هةية وابزانم هةموو برسياريَكى ليَ كراوة


-میش به‌چاوان وه‌ڵامت ئه‌ده‌مه‌وه‌



1- حةز ئةكةم  بيَناسةيةكى هاوريَم بؤ بكةيت؟
-هاوڕێ گیان هه‌رچه‌نه‌ یه‌ك پرسیارت کردووه‌ به‌ڵام پرسیاره‌که‌ت زۆر گرانه‌ !
چونکه‌ هاوڕێ و پێناسه‌کردنی ئه‌وه‌نه‌ به‌لامه‌وه‌ گه‌ووره‌ن که‌ ڕه‌نگه‌ نه‌توانم به‌ چه‌ن دێڕێك پێناسه‌ی بکه‌م
به‌ڵام ئه‌ڵێم هاوڕێ واتا پشتپێبه‌ستن واتا متمانه‌ واتا ڕاستگۆیی واتا قوربانیدان واتا ڕێز و خۆشه‌ویستی
وه‌ ( هاوڕێی باش وه‌کو گوڵ فرۆشه‌ گه‌ر لێشی نه‌کڕی بۆنی هه‌ر خۆشه‌)


سوپاس بۆ به‌‌شداریت ئه‌زیزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#39 2011-07-28 07:13:24

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-11-24
په‌یامه‌كان: 1692
WindowsMSIE7

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ ( مامه‌ یادۆ ی به‌رێز )



به‌خێر بێیت خاتوو سۆزی گوڵ به‌ڕاستی خۆشحاڵم که‌ ئێوه‌ ميوانی ساباتی ئه‌م کودرژینه‌ جوانه‌مانن
به‌راستی ئه‌و هۆنراوه‌ زۆر جوان بوو به‌راستی دیاریه‌کی زۆر به‌ نرخه‌ چونکه‌ دانانانی هۆنراوه‌یه‌کی ئاوا جوان ناخێکی جوان و هه‌ستێکی به‌رزو خۆشه‌ویستیه‌کی بێ سنووری ده‌وێ خۆشحاڵین کاتێک هه‌ست به‌بوونی ئه‌و هه‌موو شته‌ جوانه‌ ده‌که‌ین له‌ ناخی تۆ دا ...بێگومان یانه‌ی کوردژین تا ئێستا لای من خۆشه‌ویستترین و به‌سوودترین یانه‌ بووه‌ هیوای ته‌مه‌ن درێژی و به‌رده‌وام بوون بۆ به‌ڕیوه‌به‌ران هه‌موو ئه‌ندامانی ئازیز ده‌خوازم خواته‌مه‌نتان درێژکات و له‌ ئێمه‌تان نه‌کا هه‌رسه‌رکه‌وتوو بن کاتتان شاد و سه‌رفراز بن.

-زۆر سوپاس بۆ تۆ مامه‌ یادۆ گیان زۆر سوپاس بۆ په‌یڤه‌ جوان و به‌نرخه‌کانت خۆشحاڵتکردم به‌ به‌شداریت مامه‌ گیان
بێگومان هه‌موومان سوودمان له‌ کوردژین وه‌رگرتووه‌ و خۆشه‌ویتیه‌کی بێسنووری هه‌یه‌ له‌لامان منیش هیوای سه‌رکه‌وتنی زیاتر بۆ کوردژین و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌خوازم .
هه‌میشه‌ له‌ خۆشیابیت هاوڕێ گیان ته‌مه‌ن درێژ و کامه‌ران بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#40 2011-07-28 13:18:52

ReKaN
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
United Kingdom
Kurdzhin: Blue barewabari
شوێن: به‌ریتانیا-لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-07
دواترین سه‌ردان: 2019-10-14
په‌یامه‌كان: 1571
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: سۆز خان میوانی ساباته‌

سۆز خان خۆشهاتی بۆ ساباتی کوردژین ئه‌زیزم...
ده‌ستت خۆش بۆ گشت وڵامه‌کان لام وابێت هیچ پرسارێک نه‌ماوه‌ لێتی بکرێت  بۆیه‌ من هیچ پرسیارێکم نی‌یه‌ هاهاها، ته‌نیا ویستم ده‌ستخۆشیت لێ بکه‌م و به‌خێرهاتنت بکه‌م بۆ ئه‌م ساباته‌ .
هه‌ر ته‌مه‌ندرێژو سه‌رکه‌وتوبیت.

ڕێزو خۆشه‌ویستی بێ پایانم بۆت

Kurdzhin
گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌لفێكت به‌سه‌ هه‌ست ده‌كه‌یت كه‌ کوردژین ته‌نها بۆ خزمه‌تی تۆیه،،‌،‌
كه‌واته.......((سه‌ربه‌ستی له‌ جوڵانه‌وه‌ ))

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.233.219.101
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net