❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2011-08-05 19:15:29

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2020-02-25
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsFirefox

کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

سلاو رێزی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بۆ گشت ئه‌ندامانی خۆشه‌ویست

بۆ ئه‌مجاره‌ی ساباته‌که‌مان ئه‌ندامێکی روح سوک و خۆشه‌ویست   میوانه‌ی ئێوه‌ی خۆشه‌ویسته‌ .کاکه‌ (( داوین)) ه‌ ئه‌و که‌سه‌ی  که‌ هه‌رده‌م له‌ خزمه‌تی ئه‌ندامان دابووه‌ به‌تایبه‌تی له‌ بابه‌ت ئاماده‌کردن بۆ یانه‌ و مالپه‌ر    و دنیایه‌ک خۆشه‌ویستی هه‌یه‌ له‌ نێو روحی ئێمه‌دا ،له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌بێته‌ میوانی سابات   هیوای به‌خته‌وه‌ری و سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازین له‌ هه‌موو کارو چالاکیه‌کانی نێو یانه‌و ده‌ره‌وه‌ی یانه‌ ، به‌ هیوای سه‌رکه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی بۆ کاکه داوین  ، لێره‌وه‌ ئێمه‌ش ده‌رگای پرسیاره‌کان والا ده‌که‌ین به‌ ده‌م ئیوه‌ی خۆشه‌ویسته‌وه‌ بۆ ئاراسته‌ کردنی پرسیاره‌کانتان بۆ میوانی خۆتان به‌ ره‌چاو کردنی خال و یاساکانی به‌شی میوانداری .

له‌گه‌ل خۆشه‌ویستی و رێزی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کوردژین بۆ ئێوه‌ی گوڵ

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2011-08-05 23:09:05

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: Blue barewabari
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2020-06-02
په‌یامه‌كان: 2359
WindowsXPOpera

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

دەست خۆش برای ئازیزم کاک سیروان .

پڕ بەدڵ بەخێرهاتنی برای زێدەئازیزمان کاک  dawin ئەکەم بۆ ساباتی ئازیزانی کورژین و هیوای بەختەوەریان بۆ ئەخوازم .


١_ ( شام خۆشە ، وڵات شیرینترە ) ، کاک  dawin وەک بزانم لە دەرەوەی وڵاتە !! لە هەندەران و لە وڵاتێکدا کە ئەوپەڕی ماف و ئازادیەکانی تیا مسۆگەرکراوە
     بۆ هاو وڵاتیان ، ئاخۆ بۆ بەڕێزتان قەرەبووی خەم و ئازارەکانی دووری نیشتیمانی دایک ئەکاتەوە ؟؟
٢_ پێت وایە نووسین هەندێ لەسیفەتەکان و کەسایەتی خاوەنەکەی تیا دەرئەکەوێت ؟
٣_ ئاستی ئێستای ڕۆشنبیری گەنجانی کورد لە ئێستادا و لە کوردستاندا چۆن لێک ئەدەیتەوە ؟ پێتان وایە هەنگاوەکان سستن یا خێران ؟؟
٤_ ئاستی یانەی کوردژین و ئەندامان و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی چۆن هەڵ ئەسەنگێنیت ؟؟


بە هیوای سەرکەوتنتان .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2011-08-06 01:06:05

Glenakam
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-28
دواترین سه‌ردان: 2014-02-13
په‌یامه‌كان: 567
WindowsXPMSIE7

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

ده‌ستت خۆش کاکه‌ سیروان بۆ ئه‌م میواندارییه‌ جوانه‌.

زۆر به‌خێربێت کاکه‌ داوین بۆ ساباتی ئه‌م جاره‌ی کوردژین

چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌ هیوادارم ماندووت نه‌که‌م:


1-چـــــــــۆن پێناسه‌ی غه‌ریبی ئه‌که‌یت؟
2-ئایا بڕیارت نه‌یاوه‌ به‌ یه‌کجاری بگه‌ڕێیته‌وه‌ بۆ کوردستان چیتر له‌ ووڵاتی غه‌ریبی نه‌بیت؟
3-کام ئاواته‌یه‌ که‌ هه‌رده‌م خۆزگه‌ی بۆ ئه‌خوازی؟
4-بۆچی نازناوی داوین هه‌ڵبژاردوه‌؟ئایا ته‌نها ناوه‌ یان ...؟
5- (شێت خۆی به ژیر داده‌نێ و ژیریش خۆی ده‌ڵێ که شێته) تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م ووته‌یه‌ی؟ڕوونکردنه‌وه‌و چیه‌؟
6-به‌ بابه‌تی کام ئه‌ندام زۆر سه‌رسامی؟
7- چۆن به‌ یانه‌ی کوردژین ئاشنا بووی؟

لێره‌یا کۆتای به‌ پرسیار ئه‌هێنم با پرسیار بۆ هاوڕێیان بمێنێته‌وه‌...
هیوای سه‌رکه‌وتن و هه‌میشه‌ به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم کاک داوین هه‌ربژیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2011-08-06 11:58:22

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-05
په‌یامه‌كان: 5239
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

بــــــــه‌خــــێر بێیت کـــــــــــاک داویــــــــن

ســــــــــــــــــــــه‌ره‌تا پڕبه‌دل به‌خێرهاتنی میوانی ئازیمان "کــــــــــاک داویــن"ئه‌كه‌م
سوپاس بۆ ئه‌و کاته‌ی که‌ پێی به‌خشین دنیایه‌ك ڕێزو خۆشه‌ویستیم هه‌یه‌ بۆت..




چه‌ند پرسیارێكم هه‌یه‌ بۆت::

1★ نــــــــاوی ڕاستی کاک داوین چییه‌؟
2★ کاک داوین ته‌مه‌نی چه‌نده‌؟ئـــــــایا ژیانی هاوسه‌ری پێک هێناوه‌؟
3★ ته‌مه‌نی مرۆڤت وه‌ك چی دێته‌ به‌ر چاو؟
4★ کاک داوین خۆی ئه‌خاته‌قالبی چ جۆره‌ كه‌ســـــــــــــێك واته‌...كه‌سێكی توره‌...كه‌سێكی ساده‌ ....كه‌سێكی ئالۆز؟
5★ ماوه‌ی چه‌ند ساڵه‌ ولاتی خۆت جێ هێشتووه‌؟بیرت له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌کجاری کردووه‌ته‌وه‌؟
6★ به‌لای تۆوه‌ خالی هاوبه‌ش له‌ نیوان (دابران وسه‌فه‌ر)چیه‌؟
7★ تۆ چی ده‌لێی بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ ؟
8★ کاک داوین تا ئێستا بۆ چ شتێك زۆر فرمێسكی رشتووه‌؟
9★ به‌و پێیه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆره‌ دووریت له‌ وڵاتی خۆت و که‌سو کارت پێناسه‌ی تۆ چیه‌ بۆ ووشه‌ی (دابران)؟
10★ لای کاک داوین شیعر چیه‌ و شاعیر چیه‌؟
11★ ئه‌مه‌وێت ئه‌م دوو دێره‌ شعره‌م بۆ بنووسیت كه‌وا له‌ ژیانت وون نابێت؟
12★ چ شتێك داوین ناتوانێت له‌ یادی بكات؟
13★ چاوه‌روانی ناخۆشترین به‌شی ژیانه‌ ئایا ئه‌و چاوه‌روانیه‌ی له‌ده‌رگای دلی داوینی داوا چییه‌؟
14★ ئه‌م

به‌سه‌ختی کاک داوینی بریندار کرد تا ئه‌و پله‌ی داوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی ئه‌ندامی بکات!!بـــــــــــۆچی؟
15★ زانا ئه‌نجێلیكاده‌لێت:
(هاورێی راسته‌قینه‌ فرمێسكی یه‌كه‌مت ده‌بینی و دووه‌مت ده‌سرێته‌وه‌و سێیه‌مت راده‌وه‌ستێنێ)ئه‌مه‌ لای تۆ چ ئه‌گه‌یه‌نێت؟؟



دووباره‌ و سێ باره‌ زۆر به‌خێر بێت بۆ ئه‌م ساباته‌ بڕ خۆشه‌ویستیه‌،،سوپاس بۆ ئه‌و کاته‌ی پێت به‌خشین
ئه‌گه‌ر پرسیاره‌کانم زوو بوون به‌دڵی خۆت وه‌لامیان بده‌ره‌وه‌ کامیان زۆر قورس بوو ته‌رکی بکه‌ هاهاها..
ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2011-08-06 12:32:24

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsFirefox

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

سه‌ره‌تا ده‌ستخۆش بۆ کاک سیروان بۆ سازدانی ئه‌م میوانداریه‌
زۆر به‌خێرهاتی خاڵه‌ داوین گیان
زۆر خۆشحاڵ بوم به‌ بینینی ناوه‌که‌ت له‌ سابات
به‌هیوام کاتێکی خۆش به‌ریته‌ سه‌ر و به‌ پرسیاره‌کانمان ماندوت نه‌که‌ین

جا به‌ ده‌ست بکه‌م به‌ پرسیاره‌کانم
1/سه‌ره‌تا چۆن به‌ یانه‌ی کوردژین ئاشنا بویت؟؟
2/په‌یوه‌ندیت له‌ گه‌ڵ ئاینی پیرۆزی ئیسلام چۆنه‌؟؟؟
3/چ بابه‌تێک له‌ کوردژین زۆر سه‌رنجی ڕاکێشاویت و پێی سه‌رسام بویت؟؟؟
4/له‌ یانه‌ حه‌ز به‌ هاوڕێیه‌تی چ ئه‌ندامێک ده‌که‌یت و حه‌ز ده‌که‌یت له‌ نزیکه‌وه‌ بیناسیت ؟؟به‌س ئه‌مه‌ ته‌رکی نیه‌ ههههه
5/پێناسه‌ی خۆتم بۆ بکه‌ به‌ یه‌ک وشه‌؟؟
6/تا ئێستا ڕوبه‌ڕوی حاڵه‌تێکی ناخۆش بویته‌ته‌وه‌ که‌ نه‌توانی هیچکات له‌بیری که‌یت ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که‌ت به‌ڵێیه‌ ئه‌کرێ بزانین چی بوه‌؟؟؟
7/چه‌ند ساڵه‌ له‌ کوردستان دورکه‌وتویته‌ته‌وه‌؟؟؟ئایا له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ سه‌ردان هاتویته‌ته‌وه‌؟؟وه‌ به‌ڕای تۆ له‌و کاته‌ی جێت هێشتوه‌  هیچ گۆڕانێک ڕویداوه‌؟؟؟
8/په‌شیمان نیت له‌وه‌ی وه‌ی وه‌طه‌نی خۆتت جێ هێشتوه‌ه؟؟؟
9/حه‌ز به‌ ده‌نگی چ هونه‌رمه‌ندێک ده‌که‌یت؟؟؟وه‌ ئه‌و گۆرانیه‌ کامه‌یه‌ که‌ زۆرکات له‌به‌ر خۆته‌وه‌ ئه‌یڵێیته‌وه‌؟؟؟
10/پێناسه‌ت چیه‌ بۆ ئه‌مانه‌:
دایک
باوک
هه‌نده‌ران
که‌رکوک
خۆشه‌ویستی یه‌ک لایه‌نه‌
هاوڕێیه‌تی
10/بابه‌تێکت نوسیبو له‌ کوردژین به‌ناوی خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌....ئه‌مه‌یه‌کێکه‌ له‌و بابه‌تانه‌ی که‌ زۆر زۆر پێی سه‌رسام بوم ئه‌توانم بزانم نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌ چۆن سه‌ریهه‌ڵدا له‌لای خاڵه‌ داوین؟؟؟؟
11/خاڵه‌ داوین خۆشه‌ویستی کردوه‌....بو واتایه‌کی که‌ هیچکات عاشق بویت؟؟؟
12/پیاو زۆر به‌ که‌می ئه‌گری ئایا خاڵه‌ داوین هیچکات گریاوه‌ ئه‌گه‌ر به‌ڵێ بۆچی؟؟
13/حه‌زت ئه‌کرد کام پرسیاره‌م نه‌کردایه‌ و جوابدانه‌وه‌ی بۆت زه‌حمه‌ت بو؟؟
14/قورسترین پرسیار پرسیاری چ ئه‌ندامێک بوه‌ له‌ کۆتایی میوانداریه‌که‌ پێمان بڵێ؟؟؟

زۆر زۆر داوای لێبوردن ئه‌که‌م له‌ زۆری پرسیاره‌کانم  ببوره‌
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم
هیوادارم تا هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بیت و
به‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانی خۆت کوردژین بڕازێنیته‌وه‌
ماندونه‌بیت و بمێنیت بۆ ئێمه‌ و کوردژین
به‌خته‌وه‌ربیت

له‌کۆتایدا له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆرانیه‌ جێت ئه‌هێڵم بمێنیت به‌ خۆشی

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن یوجین (2011-08-06 12:34:47)

Kurdzhin
شار خامۆشه‌ کش و ماته‌ کۆڵان که‌سی لێوه‌ نایه‌ت
مه‌ره‌ گیان  ئاره‌ گیان برا جوانه‌ مه‌رگه‌کانم بیرتانه‌که م  ئاخر  ناتوانم باوه ر به خوم بينم كه ئيوه مردون  نائيوه نه مردون
ده‌ وه‌رنه‌وه‌ توخوا وه‌رنه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#6 2011-08-06 16:11:17

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2020-03-25
په‌یامه‌كان: 731
WindowsVistaSafari

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌



  بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان


سڵاو ڕێزو خۆشەویستیم بۆ ئێوەی  بەڕێز

خەرمانێک لەگوڵ و سینەیەک لەخۆشەویستیم بۆ هەموو دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەندامە خۆشەویستەکانی یانەکەم،

دەست خۆشی و ڕێزی بێ پایانم بۆ کاکە سیروان بۆ ئەم میوانداریەو  بۆ ئەو ووشە جوانانەت ،

هیوادارم کەبتوانم لەم میوانداریەدا لەئاست پرسیارەکانی بەڕێزتان بم ،

میوانێکی ڕؤح سوک بم ، لەگەڵ ڕێزم بۆ  هەموان ،

  هاوڕێتان Dawin.

Kurdzhin
0386

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#7 2011-08-06 17:32:09

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2020-03-25
په‌یامه‌كان: 731
WindowsVistaSafari

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

وەڵام بۆ پرسیارەکانی بەڕێز هێمن زانکۆ




دەست خۆش برای ئازیزم کاک سیروان
پڕ بەدڵ بەخێرهاتنی برای زێدە ئازیزمان کاک dawin ئەکەم بۆ ساباتی ئازیزانی کوردژین و هیوای بەختەوەریان بۆ ئەخوازم .


سەرەتا دەستخۆشی منیش بۆ کاکە سیروان بۆ ئامادەکردنی ئەم میوانداریە و ، سوپاسی بێ پایانم بۆ برای بەڕێزم کاکە هێمن زانکۆ ، فەرموو بۆ پرسیارەکانت لەخز مەتدام .

١-( شام خۆشە ، وڵات شیرینترە ) کاک dawin وەک بزانم لەدەرەوەی وڵاتە!!لەهەندەران و لەوڵاتێکدا  کەئەوپەڕی ماف و ئازادیەکانی تیا مسۆگەر کراوە بۆ هاوڵاتیان ، ئاخۆ بۆ بەڕێزتان قەرەبوی خەم و ،
ئازارەکانی دووری نیشتمانی دایک ئەکاتەوە ؟



(شام شەکرە ، وڵات شیرینترە ) کەس نی یە لەومەبەستە خاوێنە هەڵە تێ بگات ، خاک شیرینە ، هەرلەبەر ئەوەیە زۆرینەی مرۆفەکان لەزۆربەی شارستانیەکان و بەشێکی گەورەی مێژوودا ، خۆشەویسترین ،

کەسانی خۆیانی پێ دەسپێرن ، (خاک هەبونێکی بەرجەستەیە ، ئەگەر لێیشی دووربیت لەمێشکی خۆتدا هەر ئەتوانی بۆنی بکەیت )

خاک ئەوەیە کەهەمیشە هەڵی گرتویت کەپێ بەپێت دەڕوات ، خاک ئەوەیە کەئاسۆت پێ دەناسێنێت .

خاک بۆ هەموو کەس شیرینە ، زۆرینەی مرۆف و هەتا ئاژەڵ و پەلەوەرەکانیش عاشق بەزێدی خۆیانن، لای هەموو کەس زێد ئاڵوواڵاو ڕەنگینە ، بۆنی خۆشە ، دڵڕفێنە جێگای زیندەوەر گەلێکە ،

کەمرۆف بەبینینیان شاد دەبێت .

زێد وەکو باوەشی دایکە تێیدا وون نابییت ، لێ ی ماندوونابییت ، دڵ لێ ی فەرامۆش نابێت  .

کاکە هێمن :

ئەم وڵاتە کەمنی تیا ئەژیم ، وەکو لای بەڕێزت ڕونو ئاشکرایە  لەهەموو ڕویەکەوە جوانە (شیرینە ) بۆجی بگەڕێیت تیایەتی ، هەر لەماف و لەئازادی ، سەربەستی ڕادەربڕین ، جوانی ...عەشق و.....

بەڵام لەدڵی مندا شیرینترم بەجێهێشتوە ، لەسەر خواستی خۆشم نەبووە ، بەدڵنیاییەوە پێت ئەڵێم ، نەخێر .. نەمتوانیوە قەرەبوی خەمو ئازارەکانی نیشتمانم بکەمەوە جونکە :-

غوربەت تاڵەو دەردی غوربەت تاسەر ئێسقان لەژان و ئازاردا مرۆف هەڵدەکۆڵێ .


٢-پێت وایە نووسین هەندێ لەسیفەتەکان و کەسایەتی خاوەنەکەی تیا دەرئەکەوێت ؟

هەموو نوسەرێک بۆ بەرهەمهێنانی کاری داهێنان شێوازی تایبەتی خۆی هەیە ، کەدەربڕینی کەسایەتی ئەدەبیەتی و ئەو دەنگەیە لەهاو پۆلەکانی جیا ئەکاتەوە .

ئەگەر باسی خۆم بکەم ، لەو دڵۆپە نووسینەم لەدەریایەک ، لەپێش جاوی بەڕێزتاندایە  لەیانەی جوانی کوردژینم ، زادەی هەلو مەرجی  رەخساوی ڕۆژگاری خۆیانن ،

تاسەی ژوانێک کەتەنیا شەماڵ تەتەری دیاریکردنی هەوارگەی بووە ، گەڕانە بۆ ژێر سێبەری  کەپرۆکەی عەشقێکی دۆڕاو ، فرمێسک بۆ مەرگی خۆشەویستیم ، حەسرەتی ئەو خەون و خولیایانەی ،

یان هەرنەهاتونەتە دی ، یان لەناوەڕاستدا پەراش پەراش بون .،

بەدڵنیایەوە ئەم سیفەتانە لە کەسایەتی داویندایە .


٣- ئاستی ئێستای ڕۆشنبیری  گەنجانی کورد لەئێستاداو لەکوردوستاندا جۆن لێک ئەدەیتەوە ؟

ئەتوانم بڵێم تائەندازەیەک ڕوی لەپێشکەوتنە ، لەجاو ساڵانی پێشودا ، لەسەر ئاستی ڕۆشنبیری بەخاوی هەنگاو ئەنێت بەرەو سەرکەوتن .

٤- ئاستی یانەی کوردژین و ئەندامان و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی جۆن هەڵ ئەسەنگێنی??

لەئەمڕۆدا ماڵپەڕەکانی ، سبەی و لفین ،، کوردستان پۆست لەماڵپەڕە دیارەکانی ئێمەن ، لەنێویاندا ماڵپەڕو یانەی کوردژینیش لەلای من لائاستێکی پرشنگداردایە ،

بەڕاستی ئەندامی لێهاتوی تێدایە یانەی کوردژین زۆر جالاکن و مایەی شانازین ، ڕێزو خۆشەویستیم هەیە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ، من هەمویان بەمامۆستای خۆم ئەزانم ، مەمیشە لەهەوڵی جوانکردنی ،

یانەی کورد ژینن ، هەموشیان بەئەرک و ماندوو بونی خۆیان ئەو شوێنەیان پێ بەخشراوە.


بەهیوای سەرکەوتنتان .

زۆر سوپاس بۆ بەڕێزت خۆشحاڵ بووم کاکە هێمن زانکۆ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#8 2011-08-06 19:33:46

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2017-03-07
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌



http://warvan.net/uploads/13126675251.gif
بەخێرھاتنێکی زۆۆر گەرمت دەکەم برای زۆۆر ئازیزمان کاکە داوێن خۆشبەختین بە میوانداریکردنت و میوانێکی ئازيز و رۆح سوکی لامان بابەتە جوان و ڕازاوەکانت ھۆکارێکن بۆ ئەوەی ئێمە ئاشنای بەڕێزتان ببین و من پێشەکی دەست خۆشیت لێدەکەم بۆ ئامادەکردنی ئەو بابەتە جوانانەت کەبەراستی ماندوو بوونی زۆریان پێوە دیارە خوازیارم بەردەوامبیت لەگەڵمان و ئاشناببین بەبابەتی جوان و جوانتر لەلایەن بەڕێزتەوە


http://warvan.net/uploads/13126675252.gif

ئيستــا پرسیارەکان و خوازیارم ماندووت نەکات نوسينى وەڵامەکان

₪. ئه‌و ڕۆژه‌ی بوی به‌ ئه‌ندامی کوردژین چ هه‌ستێکت هه‌بوو ؟؟

₪. قورسترین کات که‌ هه‌رگیز ناتوانیت له‌ بیری بکه‌یت چ کاتێکه‌؟؟

₪. كاك داوين که‌سایه‌تی خۆی له‌ چ شتێکیا ده‌بینێته‌وه‌؟؟

₪. چ کاتێک هه‌ست به‌ ئاسوده‌یی رۆحت ئه‌که‌یت ؟؟

₪. چۆن ئه‌روانێته‌ مرۆڤی هه‌ژار؟ ھەژاری چ مانایەکی ھەیە لای تۆ ؟؟

₪. گریان ئاسودەیی بەمرۆڤ دەبەخشێت کاک داوێن گریاوە ،وەک دەڵێن پیاو کەمتر دەگری ؟؟

₪. چۆن کاته‌کانى ژیانت دابه‌ش کردوه‌ ؟ ھەرچۆن بۆت گونجا وا به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌یت ؟ یان رێک خستن لەژیانت ھەیەو گرنگی بەکات دەدەیت چونکە وتراوە کات شمشێرە نەی بڕی دەت بڕێ؟!

₪. وەک تێبینی بابەتەکانی منت کردبێت چۆن دەیان بینیت پێتوایە توانیوومە سودبەخشبم ؟!

₪. بەسەرھاتێکی خۆشمان بۆ بگێرەوە و ئەم لاو ئەولا نەکەیت ھا هههه گاڵتە دەکەم بەس ھەر بۆمان باسکە ههه ؟؟


http://warvan.net/uploads/13126675252.gif


ھیوای سەرکەوتن و تەمەندرێژیت بۆ دەخوازم بەھیوای ماندوونەبوونت

:: سەنگین ::

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#9 2011-08-06 19:35:19

پــــــرژه‌
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-28
دواترین سه‌ردان: 2015-01-23
په‌یامه‌كان: 732
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

ده‌ست خۆشی له‌ کاک سیروان ده‌که‌م بۆ ئه‌م میوان داریه‌
به‌خێر بێت کاک داوین بۆ ساباته‌ جوانه‌که‌ی کوردژین

ئه‌مه‌ش پرسیاره‌كانی من...

1.به‌ چ جۆره‌ که‌سانێک ده‌لێت تۆ باشترین که‌سیت...؟؟یاخود تۆ خراپترین كه‌سیت..؟؟


2.ئه‌و شته‌ چییه‌ که‌ خه‌یاڵه‌کانی تۆی  داگیر کردووه‌ ...؟؟


3_دایـــــك لای تۆ چی ئه‌گه‌یێنئ؟  قه‌ت بۆ دایکت گریاویت؟؟



4 - ته‌نیای ئه‌ومیوانه‌ ناوه‌خته‌یه‌ که‌ دوور تا نزیک هه‌موومان پێشوازی لێده‌که‌ین گووزارشتی به‌ڕێزتان بۆئه‌وده‌سته‌واژه‌یه‌ چی یه‌؟؟؟


5 - چی به‌و که‌سه‌ ئه‌ڵێیت که‌ په‌یمان شکێنه‌ و خیانه‌ت کاره‌؟


6 - لێبوردن کاری مرۆڤی گه‌ووره‌یه‌ و حه‌زکردن له‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ کاری مرۆڤی ترسنۆکه‌!!
    تا چه‌ند ئه‌م ووته‌ ڕاسته‌ به‌ لاته‌وه‌ ؟
دووباره‌ به‌خێر بێت هوای ته‌مه‌ن درێژی و له‌ش ساخیت بۆ ئه‌خوازم

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن پــــــرژه‌ (2011-08-06 19:55:33)

Kurdzhin
http://i43.tinypic.com/3hkx2.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#10 2011-08-07 01:21:28

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2020-03-25
په‌یامه‌كان: 731
WindowsVistaSafari

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

Glenakamوەڵام  بۆ پرسیارەکانی بەڕێز

ده‌ستت خۆش کاکه‌ سیروان بۆ ئه‌م میواندارییه‌ جوانه‌.

زۆر به‌خێربێت کاکه‌ داوین بۆ ساباتی ئه‌م جاره‌ی کوردژین

زۆر سوپاس بەڕێز گڵێنەکەم ، دەستی کاک سیروانیش خۆش بێت .

چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌ هیوادارم ماندووت نه‌که‌م:


بەڕێزیت لەخزمەتدام بفەرموون

1-چـــــــــۆن پێناسه‌ی غه‌ریبی ئه‌که‌یت؟

غەریبی ئەو ئازارە بەردەوامەیە ڕۆژانە درێژبۆتەوە بە درێژای ئەو ماوەیەی کە لە نیشتیمانم دائەبڕێ، گیانێکە  بەبێ ڕۆح ، غەریبی وون بونە ، غەریبی ژانە  .

ساتەکانم گوزەراند ، تابگەمە بەختەوەری بەڵام ، بێ ئاگابووم لەوەی کەساتەکان خۆیان بەختەوەری بوون .


2-ئایا بڕیارت نه‌یاوه‌ به‌ یه‌کجاری بگه‌ڕێیته‌وه‌ بۆ کوردستان چیتر له‌ ووڵاتی غه‌ریبی نه‌بیت؟

بەڕێز گلێنەکەم ، هەر جاوم لەو سات و کاتەیە ، هەر ئەڵێم ئەبێ کەی بێت ، بەخاکی ووڵاتەکەم شادببمەوە ، بەڵام هەر لەوکا تانەشدا ، ترس دام ئەگرێتەوە ،

ترس بۆ گەڕانەوە ی ڕۆژگارە لیخنەکان ، ترس لەداهاتووم کەبگەڕێمەوە بەیەکجاری ... نازانم ئەبێ ڕۆژگار ج دیاریەکی لەکەشکۆڵەکەیدا بۆ هەڵگرتبم .

بەڕێز گلێنەکەم ، من ساڵی ١٩٩٤ کەهاتم بۆ ئەوروپا  گەنجێکی جوان و پرج ڕەش بووم ، بەڵام ئێستا تەمەن بەرەو ژور ئەڕوات بۆ ١٨ ساڵ ئەڕوات لەو گێژاوەدام

بڕیاری گەڕانەوەی یەکجاری زۆر سەختە .


3-کام ئاواته‌یه‌ که‌ هه‌رده‌م خۆزگه‌ی بۆ ئه‌خوازی؟

(ئەو ئاواتەی کەهەردەم خۆزگەی بۆ دەخوازم  سەربەخۆی کۆماری کوردوستانە ).

4-بۆچی نازناوی داوین هه‌ڵبژاردوه‌؟ئایا ته‌نها ناوه‌ یان ...؟

نازناوی داوین ، کورت کراوەی ناوێکی کوردیە بەناوی( داری ئەوین ) ئەویش یەکێکی ترە لەناوە نهێنیەکانم لەیانەی کوردژین .

5- (شێت خۆی به ژیر داده‌نێ و ژیریش خۆی ده‌ڵێ که شێته) تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م ووته‌یه‌ی؟ڕوونکردنه‌وه‌و چیه‌؟

من ئەڵێم :

(باشتر وایە لەگەڵ زاناکان بگرین ...  وەک لەوەی لەگەڵ شێتەکان پێبکەنین ).


6-به‌ بابه‌تی کام ئه‌ندام زۆر سه‌رسامی؟

لەیانەی کوردژین زۆر ن ئەو ئەندامانەی بابەتی جوانیان هەیە کەتایبەت بەخۆیانە ، بەزۆربەیان سەرسامم (ناوەکان زۆرن ، ناوی کەس ناهێنم ) هەموو ئەندامان بەڕێزو خۆشەویستن لەلای من .

7- چۆن به‌ یانه‌ی کوردژین ئاشنا بووی؟

لەگوگل ، ئەگەڕام بۆ مانای ووشەیەکی کوردی بەرامبەر زمانی ئەڵمانی ، بەڕێکەوت یانەو ماڵپەڕی کورد ژینم دۆزیەوە .

لێره‌یا کۆتای به‌ پرسیار ئه‌هێنم با پرسیار بۆ هاوڕێیان بمێنێته‌وه‌...
هیوای سه‌رکه‌وتن و هه‌میشه‌ به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم کاک داوین هه‌ربژیت.


منیش کاتێکی خۆش و شاد بۆ بەڕێزتان ئەخوازم  ، ئاسودەبیت .

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن dawin (2011-08-07 01:30:37)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#11 2011-08-07 06:30:25

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsFirefox

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه‌ سیروان بۆ ئاماده‌کردنی میوانداری کاک داوین
به‌خێهرهاتنی کاکه‌ داوین ئه‌که‌م هیوای ته‌مه‌ن درێژی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم
به‌و پرسایرانه‌ی ئه‌یکه‌م هیوادارم ماندوت نه‌که‌م

ئایا چی سیفه‌تێک له‌ مرۆڤا زۆۆۆر پێت ناشرینه‌ ؟ وه‌ ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ت به‌رجاو ئه‌خات؟
ئایا ترسنۆکی چۆن پێناسه‌ ئه‌که‌یت ؟ وه‌ مرۆڤی ترسنۆک تا چه‌ند نرخی هه‌یه‌ لای تۆ ؟ ئایا مرۆڤێکی ترسنۆکی ؟ /هه‌ڵبه‌ته‌ جگه‌ له‌ ترس له‌ خوای گه‌وره‌
ئایا غیره‌تی ئینسان واته‌ چی ئینسان واته‌ چ سیفاتێکی ئینسان ؟
ئایا هاورییه‌تی نێت به‌ سه‌رکه‌وتو ئه‌زانیت ؟ ئایا مجاملی هاوڕییه‌تی له‌ ناو نێت ئه‌کرێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی نێت ؟

هه‌ر ئه‌وه‌نه‌ بو پرسیاره‌کانم هیوادارم ماندوت نه‌که‌م خۆشحاڵبوم کاتێکی خۆش

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#12 2011-08-07 09:52:11

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-11-24
په‌یامه‌كان: 1692
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

ده‌ست خۆشی له‌ کاك سیروان ئه‌که‌م بۆ ماندوبوونی .....

زۆر زۆر به‌خێرهاتنی به‌ڕێزتان ئه‌که‌م کاکه‌ داوین به‌ هیوام کاتێکی خۆش له‌گه‌ڵ هاوڕێیانا به‌سه‌ربه‌ریت
و ماندوو نه‌بی له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان

منیش ئه‌م چه‌ن پرسیاره‌ له‌ جه‌نابتان ئه‌که‌م :

1- پێناسه‌ی کاکه‌ داوین چیه‌ بۆ ژیان ؟
2- کاکه‌ داوین به‌ چ شتێك زۆر توڕه‌ ئه‌بێت ؟
3- له‌ چ شتێکی ژیانت په‌شیمانی ؟
4- کاکه‌ داوین داوات لێئه‌که‌م ئامۆژگاریه‌کم بکه‌یت ، چیم پێئه‌ڵێیت ؟

دووباره‌ به‌خێرهاتنی تۆی به‌ڕێز ئه‌که‌م و هیوامه‌ هه‌رده‌م سه‌به‌رز و کامه‌ران بیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#13 2011-08-07 10:56:55

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsFirefox

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-37cfaa9ec9.png

به‌خێر هاتنت له‌گه‌ڵ مۆسیقایه‌كی پڕ له‌ پاكێتی پیانۆیه‌ك ئه‌كه‌م ،،
له‌گه‌ڵ شنه‌ با ڕۆمنسییه‌كانی خۆشه‌ویتی كوردستانت
له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌ نوێیه‌كانی منداڵێك ،،
له‌گه‌ڵ پیرێكی ناخ پڕ له‌ گه‌وره‌ی و ته‌قوا به‌خێر هاتنت ئه‌كه‌م ...


ئه‌خوازم ماندووت نه‌كه‌م به‌م پرسیارانه‌م :



<img src="http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-8c1765ba83.gif">

وتنت بۆ ئه‌م دوو وته‌یه‌ چی یه‌ ؟

"پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی(محمد ، ص)" ده‌فه‌رموێت :

* هه‌موو ئاده‌میزادێك هه‌ڵه‌ ده‌كات ,, وه‌ باشترین هه‌ڵه‌ كاران ته‌وبه‌ کارانن...*


شکسبير دەڵێ :

خۆشت بووێم يان رقت لێم بێت
هەر دووکيان بۆمن باشتڕينن!!
گەر خۆشت بووێم هەميشە لەدڵت دەبم
گەر رقت لێم بێت هەميشە لەخەياڵت دەبم.



ئه‌و كاتانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ خۆت به‌ته‌نیا دائه‌نیشیت ،، هه‌ستت به‌چی كردووه‌ ،،
بیركردنه‌وه‌كانت خه‌یاڵ بوون یا واقیعێكی نزیك ؟؟؟

تـه‌قـوا چـی یـه‌ لایـی بـه‌ڕێـزت ؟؟


<img src="http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-20e6323dbe.gif">


ئه‌خوازم ماندووم نه‌كردبێت ،،
هیوامه‌ هه‌میشه‌ ته‌ندروست باش و به‌خته‌وه‌ربیت
ئاسوده‌یی بۆ تۆی به‌ڕێز  .


<img src="http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-8c1765ba83.gif">

Kurdzhin

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-92dc455286.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#14 2011-08-07 11:27:43

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsFirefox

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

دةستةكانت خؤش بيت كاك سيروان بؤ ئاماده كردنى ئةم ميواندارييه
زؤر بةخيرهاتنى بةريز كاك داوين ئةكةم
هيواى خؤشبةختى و تةمةن دريزيت بؤ ئةخوازم...

1. هةركيز ئاواتت خواستووه كه بكةرييتةوه بؤ رابردوو ؟
2. هةركيز له نائوميدييا كرياويت و وتووته خؤزكه ئةمه وا نةئةبوو ؟

داواكارييةكى بجوكم له بةريزتان هةيه..
دةميكه له كةسيكى ئازيزم زويرم وه هةلةى من بوو بةلام هةرجةند ئةكةم جورئةتى ئةوةم نييه كه لةكةل ئةو كةسه قسه بكةم, تةنانةت ناتوانم سةيرشى بكةم
ئاتوانى بؤ ئةمه ئامؤزكارييةكم بكةيت ؟

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#15 2011-08-07 15:18:58

Rega Shyaw
کازیوەی یانە
Iraq
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-24
دواترین سه‌ردان: 2019-07-18
په‌یامه‌كان: 1002
WindowsFirefox

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

سەرەتا دەست خۆشی لە کاکە سیروان دەکەم بۆ دانانی ئەم بابەتە جوانە و بەخیر هاتنی کاکە داوین یش دەکەم ..


پێش ئەوەی دەست بەو چەند پرسیارە بکەم کە تا ئێستا نازانم چی ئەپرسم ههههه زۆر دەمێكەیە عەوداڵی ئەوەم بزانم (( داوین)) واتە چی ؟


ئێهــ ئینجا بێمە سەر پرسیارەکان ...

لە كاك داوین ئەپرسم خەڵكی کوێیە لە کوردستان ؟

حەز دەکەم یەک دوو پرسیاری ئەدەبیت لێ بکەم...

وەکو دەزانین مێژوی ئەدەب لە کوردستان وەکو نەتەوەکانی تر زۆر دەمێك نیە هەیە تەنها هەزار ساڵە .. چونکە ئەگەر ئێمە سەیری نەتەوەکانی دەورو بەرمان بکەین هەموو مێژووی ئەدەبیان لە ٢٠٠٠ ساڵ و زیاترە ... رەخنەی ئەدەبیش لەگەڵ سەرهەلدانی نووسینی دەقەکە وە دروست دبێت ... ئایا پێت وایە رەخنەی ئەدەبی لە کوردستاندا بە کوێ گەیشتووە ؟ وەکو دەزانین تا  سەد ساڵێك بەر لە ئێستا لەگەڵ دەرکەوتنی رۆژنامەی کوردستان و ئەوانی تر،رەخنەی ئەدەبی سەری هەلداوە بە تەواوی چونکە ئێمە تا بەر لە ئەوکاتیش تەنها بە شیعر شاعیرەکانمان وەکو ئەحمەدی خانی و حاجی قادر و نالی و سالم و هەندێکی تر بە شیعر نووسیویانە ..وە ئایا پێت وانیە کورد کەسێكی پسپۆری وای نیە کە بە مانای کەلیمە ناوی رەخنە گر بێت ؟ چونکە وەکو دەزانین رەخنە گر دەبێت شارەزا بێت لە ئەدەبی زۆربەی میلەتانی دونیا و شارەزایی لە بوارە سیاسی و ئابوری  کۆمەلایەتی و هەموو بوارەکانی تردا هەبێت ؟

وەکو نووسەرێك حەز دەکەم پرسیارێكت ئاراستە بکەم ..ئایا نووسینی رۆمان لەناو کوردا ..مەبەستم بە پارچەی سۆڤێتیشەوەیە .. چۆن هەلدەسەنگێنیت ؟
لە باشوری نیشتیمان  نووسەرمان زۆرە بەلام پێت وانیە ئەو زۆری و بۆریە و نووسەر بوەتە هۆی لاواز کردنی رۆمان لەناو کورددا ؟ هەرچەندە هەموومان شارەزاییەکی ئەوتۆمان نیە لە نووسین وبلاو کراوەی پارچەکانی تری کوردستان بەلام ئایا پێت وانیە زمانی نووسینی رۆمان لە باکور و رۆژەهەلاتی نیشتیمان پاراوتر بێت وەك لە باشور ؟ کەچی ئەوان لەژێر دەستی داگیرکەریشن ؟ ئیمە وەکو ئەو سەرۆکانەی خۆمان جاروبار ئەو سەربەخۆییەشمان پێ دەفرۆشنەوە دەڵێین ئێمە سەربەخۆشین هێشتا زمانی نووسینمان پاراوتر نیە لەوان ؟



دواپرسیاریشم  سیاسی ئەبێت

ئایا كاك داوین وەکو ڕۆشنبیرێك چۆن دەروانێتە داهاتوی کوردستان دوای ئەوەی ئەو شەپۆلە خۆپیشاندانانە ناوچەی خۆر هەلاتی ناوینی گرتەوە بە کوردستانیشەوە ؟ئایا پێی وایە کە ئەمە چاوەروانی گۆرنکاریەکی زۆر گەورەی لێ دەکرێت دوای ئەوەی حوسنی موبارەك و بن عەلی لەسەر تەختی دەسەلات رۆشتن و چاوەروانی رۆشتنی قەزافی و ئەسەد و عبداللە صالحیش دەکرێت ؟


لە کۆتاییدا زۆر بەخیڕ هاتنت دەکەم هیوادارم لە پرسیارەکانم گەیشتبێتی... دەست خۆش بۆ كاک سیروانیش دەکەم دووبارە ..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#16 2011-08-07 15:49:39

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌




ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ سیروان گیان بۆ بانگێشت کردنی ئه‌م میوانه‌ رۆح سوک
و پر له‌ زانیاری و ده‌ست ره‌نگینه‌ی نێو یانه‌ی کوردژین خۆشهاڵین به‌ میوانداری کردنی
وه‌ها که‌سێکی به‌ توانا و لێهاتوو بۆ نێو ساباتی کوردژین،،،،

کاکە داوین گیان منیش هەر وەکو ئەندامێکی ئەم یانەیە ئەموێت لەم ساباتەدا لەگەڵتدا بەشدار بم
بە چەند پرسیارێک هیوام وایە ماندووت نەکەم بە پرسیارەکانم..





1 - هۆنراوەی

هەستێکی زۆر قوڵ و خەمناکی تێدا بەدی دەکرێت
ئایا دەکرێت هۆکاری نوسینی ئەم هۆنراوەیەمان پێ بڵێت؟؟ چی وای ڵێت کرد ئەمە بنوسیت.



2 - ئایا بیركردنه‌وه‌ له‌ ڕابردوو داهاتوو ساز ده‌كات ،،؟
اخود ئایا ئەتوانی ناخت بشۆیتەوە لە رابردوو واز لە رابردوو بهینی بۆ داهاتوو ..
ئەگەر چی خۆشیش بووبیتن یان ناخۆش!


3 - مرۆڤ له‌سکی دایکی دا به‌ ته‌نهایه‌ ، که‌ ده‌خه‌وێت هه‌ر بۆ خۆی ده‌خه‌وێت ،
که‌ نه‌خۆش ده‌که‌وێت هه‌ر بۆ خۆی نه‌خۆش ده‌که‌وێت ، که‌ ده‌شمرێت هه‌ر بۆ خۆی ده‌مرێت ،
ئایا مرۆڤ ته‌نهایه‌ یان هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ که‌سانی دیکه‌دایه‌ ؟؟

4 - (خوشک ، برا ، هاورێکه‌ت) که‌سانی دیکه‌ ، چۆن بزانن که‌ تۆ خۆشت ده‌وێن ؟
ئایا پێویسته‌ خۆشه‌ویستی ده‌رببرێت یان هه‌ر به‌ نهێنی بمێنێته‌وه‌ ؟بۆچی؟


5 - بۆچی له‌ نێو سه‌رجه‌م یانه‌ کوردیه‌کاندا یانه‌ی کوردژینت هه‌ڵبژارد؟
کوردژین چی به‌ تۆ به‌خشی؟ چۆن پێناسه‌ی کوردژین ده‌که‌یت ؟
ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م یانه‌یه‌ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت ؟؟ داهاتوی کوردژین چۆن ده‌بینیت ؟
پێشنیارت بۆ کوردژین چیه‌ ؟؟ یانه‌ و ماڵپه‌ر كامیان پێش كه‌وتوو تره‌ ؟ كامیان زیاتر به‌لای تۆوه‌ گرنگه‌؟


6 - پێناسه‌ی کاکە داوین بۆ هاورێێه‌تی له‌ نێت چی یه‌ ؟
چۆن هاورێیه‌تی له‌ نێت هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟؟
وه‌ چی به‌وانه‌ ده‌ڵێت که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای درۆ هاورێێه‌تی له‌ نێت ئه‌به‌ستن؟؟

7 - وه‌کو ده‌بینینی خۆشه‌ویستی له‌ رێگه‌ی نێته‌وه‌ تا راده‌یه‌ک په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ ،،
تا چه‌ند به‌رێزتان له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره‌ خۆشه‌ویستیه‌دان و تا چه‌نده‌ به‌لاتانه‌وه‌ سه‌رکه‌وتووه‌؟؟


8 - ئامۆژگاریت چیه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ نیازن سه‌فه‌ر بکه‌ن بۆ تاراوگه‌؟



دووبارە زۆر زۆر بەخێر بێت هاورێی گیان بۆ نێو ئەم میواندارییە
خۆشحاڵ بووین بە میوانداری بەرێزتان...


Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#17 2011-08-07 16:11:57

Sad Clown
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-17
دواترین سه‌ردان: 2012-07-09
په‌یامه‌كان: 193
WindowsSafari

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

برای بەڕێزم بەرخێر بێی بۆ ساباتی کوردژیژی خۆشەویست ...
ماشاءالله هاوڕێیان پرسیاری زۆریان کردووە و شتێکی وایان نەهێشتووتەوە، بەهەر حال ئەمەوێ چەند پرسیارێک ئاراستەی بەڕێز بکەم

1. لە چ هەڵوێستێکی ژیانت پەشیمانیت و هەمیشە لەگەڵ ناختایە و داخت پێ ئەکێشێ ؟ هەروەها هەڵەیەکی وات کردووە لە ژیان دا کە بووبێتە ئەزمەەنێک بۆ داهاتووت ؟
2. ئەگەر هەلی ئەوەت هەبووایە تەمەن بگەڕێنیتەوە، ئەگەڕایتەوە بۆ ڕابردوو ؟ بەو مەرجەی هەمان ئەو ڕابردووەی لە ژیانتدا ڕوویداوە ؟ ئەگەر نەخێر، هۆکارەکەی چیە ؟
3. پەیوەندیت لەگەل سیاسەت چوونە ؟ تا چەند سیاسەت بوونی هەیە لە ڕۆژانەکانی ژیانت دا ؟ وە پێت وایە ژیان بێ سیاسەت بوونی هەبێت، بەو مانایەی ژیان بەستراوەتە بە سیاسەت ؟
4. کاری ڕۆژانەت چیە ؟ بە واتایەکیتر لە چ کارێک دا ئەزموونت هەیە ؟ ئەگەر ئەو کارەت نەبوایە حەز دەکرد لە چ بوارێک کارت بکردایە و بۆچی ؟
5. پلەی خوێندنی بەڕێزتان چیە ؟ تا چەند لێی ڕازیت ؟ هەروەها لەگەڵ خوێندنەوە چوونیت ؟ و زیاتر چی دەخوێنیتەوە ؟
6. ئاماژەت بەوە دا کە خەونی گەورەت سەربەخۆیی کۆماری کوردستانە ... ئایا گەشبینیت بە هەوڵەکانی سیاسەتوانانی ئەمڕۆی کورد بۆ دەستەبەر کردنی ووڵاتێکی سەربەخۆ ؟
7. چۆن دەڕوانیتە داب و نەریت و کلتوری کۆمەڵگای کوردی ؟ ئایا کەسێکی نوێخوازیت ؟ یان پێت باشە سوود لە ئەزموونی ڕابردوو وەربگیرێت ؟
8. سەرنجت چیە بۆ ئەم تێڕوانینە : ئەوانەی لە یاد دەکرێن هەرگیز ئەوانەیان بیر ناچێتەوە کە لە یادیان کردوون ؟
9. لە هەندەران چی فێر بووویت ؟ چی وای لێ کردیت ووڵات بەجێ بێڵیت (تەنها یەک هۆکار کە سەرەکیترینە) ؟ هەروەها هەندەران چی لە سەندوویت ؟ بەو پێیەی قەرەبوو کردنەوەی نەبێت ؟
10. پێت وایە سەختی ژیان هەموو شتێک بە مرۆڤەکان ئەکات ؟ یاخۆد قەدەری مرۆڤەکانە وا ئەکات ژیان لای هەندێ کەس سەخت بێت ؟ چ پەیوەندیەک لە نێوان ژیان و قەدەر دا ئەبینیت ؟

ماندوو نەبیت، هەر بژین

Kurdzhin
إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ

http://www.kurdupload.com/images/7gNd1336039177/250px-Solid_black.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#18 2011-08-07 18:04:51

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2020-03-25
په‌یامه‌كان: 731
WindowsVistaSafari

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌



وەڵام بۆ پرسیارەکانی بەڕێز سۆزی


ســــــــــــــــــــــه‌ره‌تا پڕبه‌دل به‌خێرهاتنی میوانی ئازیمان "کــــــــــاک داویــن"ئه‌كه‌م
سوپاس بۆ ئه‌و کاته‌ی که‌ پێی به‌خشین دنیایه‌ك ڕێزو خۆشه‌ویستیم هه‌یه‌ بۆت..


منیش زۆر سوپاسی بەڕێزتان ئەکەم هەمیشە جێگای ڕێزو خۆشەویستی منن .


چه‌ند پرسیارێكم هه‌یه‌ بۆت::

فەرموو بەڕێزەکەم بەئارەزوی خۆت پرسیار بکە.


1★ نــــــــاوی ڕاستی کاک داوین چییه‌؟

ناوی ڕاستیم ئیبراهیمە .


2★ کاک داوین ته‌مه‌نی چه‌نده‌؟ئـــــــایا ژیانی هاوسه‌ری پێک هێناوه‌؟

ئیبراهیم لە ١٥ ی مانگی مایسی ساڵی ١٩٦٤ لەشاری کەرکوک لەخێزانێکی هەتابڵێی هەژار جاوم بەدنیا هەڵهێناوە، بەڵێ ژیانی هاوسەریشم پێک هێناوە .


3★ ته‌مه‌نی مرۆڤت وه‌ك چی دێته‌ به‌ر چاو؟

من تەمەن وەک کورتە فلیمێک دەیبینم .



4★ کاک داوین خۆی ئه‌خاته‌قالبی چ جۆره‌ كه‌ســـــــــــــێك واته‌...كه‌سێكی توره‌...كه‌سێكی ساده‌ ....كه‌سێكی ئالۆز؟

داوین کەسێکی هەتابڵێ ی سادەو تاسەر ئێسقان خاکیم و هەتابڵێ ی لەسەر خۆو هێمنم.


5★ ماوه‌ی چه‌ند ساڵه‌ ولاتی خۆت جێ هێشتووه‌؟بیرت له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌کجاری کردووه‌ته‌وه‌؟

لە ٢٠ی نیسانی ساڵی ١٩٩٤ وڵاتم بەجێهێشتوە ، لەپرسیاری بەڕێز  گلێنەکەم ئاماژەم بەگەڕانەوەی یەکجاری کردوە .


6★ به‌لای تۆوه‌ خالی هاوبه‌ش له‌ نیوان (دابران وسه‌فه‌ر)چیه‌؟

سەفەر پەتی سێدارەی دابڕانە بەرهەمهێنی ژان و ئازارە و  زۆر جار بکوژە 


7★ تۆ چی ده‌لێی بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ ؟

من هەرگیز لەگەڵ تۆڵە سەندنەوە نیم  ، بەڵکو لایەنگری لێبوردەیم.


8★ کاک داوین تا ئێستا بۆ چ شتێك زۆر فرمێسكی رشتووه‌؟

بۆ کۆجی دوایی دایکی بەڕێزم ، زۆر بەداخەوە نەمتوانی بۆنی دواهەناسەکانی هەڵمژم لەساڵی ٢٠٠٧ کۆجی کرد و بۆ دواجار بەجێیهێشتم بەداخەوە نەمبینیەوە .


9★ ؟به‌و پێیه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆره‌ دووریت له‌ وڵاتی خۆت و که‌سو کارت پێناسه‌ی تۆ چیه‌ بۆ ووشه‌ی (دابران)

سەختترین ووشە کەهەرگیز دڵ وجەستە بەرگەی ناگرێ دابڕانە .


10★ لای کاک داوین شیعر چیه‌ و شاعیر چیه‌؟

شیعر هونەرێکی ناسکەو دەربڕێن و پیشاندانی ناخەکانە ، شاعیریش کوشتەی دەربڕینی ئەو ناسکی و هەستەیە .


11★ ئه‌مه‌وێت ئه‌م دوو دێره‌ شعره‌م بۆ بنووسیت كه‌وا له‌ ژیانت وون نابێت؟

هەموو شەوێ لەدور ووڵات

کەجاوانم ئەنوقێن و دێنەوە لات

لەماسی ناو گۆماوێک ئەجن ،

خەونی گەورەیان ناو دەریایە ،،

کەدەگەنە هەواری کۆن و زادگەیان ..

          جاوەکانم...

بەزایەڵەی فرمێسکەوە بەئاگایە .



12★ چ شتێك داوین ناتوانێت له‌ یادی بكات؟

درۆ و خیانەت .


13★ چاوه‌روانی ناخۆشترین به‌شی ژیانه‌ ئایا ئه‌و چاوه‌روانیه‌ی له‌ده‌رگای دلی داوینی داوا چییه‌؟

خودی دەرگاکە خۆیەتی جاوەڕێم بکرێتەوە ،بەدوای یەکەیەکەی ساتەکانی ڕابوردوما بەنێو سێبەرە تاریکەکانی یادما بگەڕێم ، هەموو ئەوکاتانەی کە نەمریان لەخەیاڵی مندا نۆشیوە بێن و بجن .

14★ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سه‌ختی کاک داوینی بریندار کرد تا ئه‌و پله‌ی داوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی ئه‌ندامی بکات!!بـــــــــــۆچی؟

لەبەر ئەوەی هەستی  هاوڕێکانمی تیا بریندارکرا و بۆ خۆم گوێم نەدایە ،باڵام هاوڕێکانمم لەخۆم خۆشتر ئەوێت .[url=

15★ زانا ئه‌نجێلیكاده‌لێت:
(هاورێی راسته‌قینه‌ فرمێسكی یه‌كه‌مت ده‌بینی و دووه‌مت ده‌سرێته‌وه‌و سێیه‌مت راده‌وه‌ستێنێ)ئه‌مه‌ لای تۆ چ ئه‌گه‌یه‌نێت؟؟


ئەو هاوڕێیە هاوڕێیە کەئەتگرێنێ ، فرمێسکەکانت ئەبینێ لەهەمان کاتدا لەناخۆشیەکا ندا هاوڕێ یباش سەبوری یە بۆ ڕۆح ئازارەکانت ئەحەوێنێتەوە ، هاوڕێ یباش وەکو ڕوناکی مانگ وایە هەموو کات نایبینی .

دووباره‌ و سێ باره‌ زۆر به‌خێر بێت بۆ ئه‌م ساباته‌ بڕ خۆشه‌ویستیه‌،،سوپاس بۆ ئه‌و کاته‌ی پێت به‌خشین
ئه‌گه‌ر پرسیاره‌کانم زوو بوون به‌دڵی خۆت وه‌لامیان بده‌ره‌وه‌ کامیان زۆر قورس بوو ته‌رکی بکه‌ هاهاها..
ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆت..


ماوتە کاولیکەی هەناسەم لەبەر بڕا

گاڵتە ئەکەم بەڕێزەکەم زۆر خۆشحاڵ بووم کاتت شاد بەڕێزی ..
.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن dawin (2011-08-07 18:10:53)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#19 2011-08-07 20:16:23

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2020-02-25
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌

سلاو ورێز
سه‌ره‌تا له‌ ناخی دڵمه‌وه‌ به‌خێرهاتنت لێده‌که‌م کاکه‌ داوین هیوای سه‌رکه‌وتن و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ده‌خوازم له‌کاره‌کانی رۆژانه‌ت و نیو یانه‌ و ده‌ست خۆشی هه‌وڵ و ماندوو بون لێده‌که‌م و چالاکی به‌رێزتان له‌ به‌خشینی زانیاری به‌سود و پڕ به‌ها له‌ راده‌به‌ده‌ره‌ بۆ ئێمه‌ بۆیه‌ ئه‌خوازم له‌گه‌لمان به‌رده‌وام بیت و هه‌میشه‌ به‌خته‌وه‌ر و ئاسوده‌ بیت و خۆشحالم که‌ به‌رێزتان یه‌کێکیت له‌ میوانانی سابات و هه‌ست به‌ دلخۆشی ده‌که‌م وه‌ک ئه‌ندامێک و برا بجوکێک به‌شداربم له‌گه‌لت و جه‌ند پرسیارێکت ئاراسته‌ بکه‌م هیوادارم که‌ ماندووت نه‌که‌م 

پرسیاره‌کانم :

1- ئایا ته‌کنه‌لۆژیای سه‌رده‌م وه‌ک ئه‌نته‌رنێت و رۆژنامه‌ ئه‌لیکترۆنیه‌کان تا چه‌ند کاریگه‌ریان هه‌بووه‌ له‌سه‌ر بنیاتی شیعری ؟
2- له‌هه‌ر قۆناغێکی شیعری زمان ده‌ورێکی کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌ سه‌ر ده‌قه‌کان ئه‌و زمانه‌ی تا چه‌ند بۆته‌  ئاراسته‌ییه‌کی جیاواز بۆ ئه‌وه‌ی ناخی خۆتی پێ بنوسیه‌وه‌ ؟
3-هۆنراوه‌ ئه‌و هه‌سته‌ له‌ بن نه‌هاتووه‌ی که‌ هه‌رگیز شاعیر لێی تێر نابێت ئایا " داوین " تا که‌ی ده‌توانێت له‌م هه‌سته‌ بروانێت ؟
4- چۆن له‌زۆری بۆری رۆژنامه‌و پێگه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان ده‌ڕوانی؟
5- ئه‌گه‌ر تاراوگه‌ نه‌بوایه‌ ئاراسته‌ی ژیانی کاکه‌ " داوین " له‌ کام ئاقاره‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت ؟
6- دیل کارنگی ده‌لێت " بیر له‌ رابردوو مه‌که‌ره‌وه‌ داهاتووت ئه‌مرۆیه‌ سبه‌ت نادیار " ئایا به‌رای کاکه‌ داوین ئه‌م وته‌یه‌ی دیل کارنگی چۆن لێک ده‌درێته‌وه‌ به‌ بیرو رای خۆت ؟
7- ژن ئه‌و ئاقاره‌ مه‌زنه‌ی ئێستا به‌لام کۆمه‌لێک غه‌درو ناحه‌قیه‌ک که‌ ده‌رهه‌ق  به‌ ژن ده‌کرێت به‌رێزتان چۆن ده‌رواننه‌ ئه‌م دیارده‌ ناشارستانیانه‌ ؟


لێره‌وه‌ پرسیاره‌کانم راده‌گرم چونکه‌ ره‌نگه‌ ماندووت بکه‌م له‌کاتی وه‌لامدانه‌وه‌یان

دووباره‌ به‌خێر هاتی سه‌رچاوانم و برای ئه‌زیز و خۆشه‌ویستیت

به‌خته‌وه‌ر و ئاسوده‌ بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#20 2011-08-08 00:41:21

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2020-03-25
په‌یامه‌كان: 731
WindowsVistaSafari

Re: کاکه‌ داوین میوانی ساباته‌



                              وەڵام بۆ پرسیارەکانی یوجینی بەڕێزم


سه‌ره‌تا ده‌ستخۆش بۆ کاک سیروان بۆ سازدانی ئه‌م میوانداریه‌
زۆر به‌خێرهاتی خاڵه‌ داوین گیان
زۆر خۆشحاڵ بوم به‌ بینینی ناوه‌که‌ت له‌ سابات
به‌هیوام کاتێکی خۆش به‌ریته‌ سه‌ر و به‌ پرسیاره‌کانمان ماندوت نه‌که‌ین


منیش خۆشحاڵتربوم ، دەستی کاکە سیروانیش خۆش




جا به‌ ده‌ست بکه‌م به‌ پرسیاره‌کانم

فەرموو خوشکەزاگیان لەخزمەتتدام.


1/سه‌ره‌تا چۆن به‌ یانه‌ی کوردژین ئاشنا بویت؟؟

بەڕێکەوت .. لەپرسیاری هاوڕێیان ئاماژەم پێداوە .


2/په‌یوه‌ندیت له‌ گه‌ڵ ئاینی پیرۆزی ئیسلام چۆنه‌؟؟؟

لەخوابەزیاد بێت مرۆفێکی موسڵمانم ،لەگەڵ ئەوەش ١٨ ساڵە لەئەوروپا ئەژیم بەڵام لەئاینی پیرۆزی ئیسلام لام نەداوە .


3/چ بابه‌تێک له‌ کوردژین زۆر سه‌رنجی ڕاکێشاویت و پێی سه‌رسام بویت؟؟؟

(ئێ خوشکەزا جوانەکەم بۆ شەڕم بۆ ئەنێیتەوە ) یوجین گیان بەڕێزەکەم بابەتی زۆر جوانی تیا نوسراوە ، بەزۆربەیان سەرسامم .


4/له‌ یانه‌ حه‌ز به‌ هاوڕێیه‌تی چ ئه‌ندامێک ده‌که‌یت و حه‌ز ده‌که‌یت له‌ نزیکه‌وه‌ بیناسیت ؟؟به‌س ئه‌مه‌ ته‌رکی نیه‌ ههههه

( بەخوا تۆ زۆرت پێیەو کەمی دەردەخەی ) خوشکەزا گیان ، باجارێ خۆم بخەمەوە ساغی ، یارەبی تۆبە تتێشم لێک جوو ،  باخۆم ساغ کەمەوە ، من خۆم بەهەموو ئەندامان بناسێنم و بزانن من کێم ،

ئەو وەختە منیش بیرێکی لێ ئەکەمەوە .



5/پێناسه‌ی خۆتم بۆ بکه‌ به‌ یه‌ک وشه‌؟؟

کوەر تۆزێ ڕەحم ? ٤٨ ساڵی ئەو تەمەنە م بەیەک ووشە بۆت پێناسەبکەم !! جارم نی یە بەجاوان ((( ئاوارە))) ،


6/تا ئێستا ڕوبه‌ڕوی حاڵه‌تێکی ناخۆش بویته‌ته‌وه‌ که‌ نه‌توانی هیچکات له‌بیری که‌یت ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که‌ت به‌ڵێیه‌ ئه‌کرێ بزانین چی بوه‌؟؟؟

نەخێر لەو حاڵەتەم توش نەبووە .


7/چه‌ند ساڵه‌ له‌ کوردستان دورکه‌وتویته‌ته‌وه‌؟؟؟ئایا له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ سه‌ردان هاتویته‌ته‌وه‌؟؟وه‌ به‌ڕای تۆ له‌و کاته‌ی جێت هێشتوه‌  هیچ گۆڕانێک ڕویداوه‌؟؟؟

١٨ ساڵە بەجێم هێشتوە ، هەتائێستا لەساڵی ٢٠٠٠ یەک جار گەڕاومەتەوە ، لەپرسیارەکانی هاوڕێیان ئاماژەم پێداوە .


8/په‌شیمان نیت له‌وه‌ی وه‌ی وه‌طه‌نی خۆتت جێ هێشتوه‌ه؟؟؟

(خوشکە زاگیان  من وەتەنم جێنەهێشتوە بەڵکو نەیانهێشت جێنشینی بم ) لەکەرکوک لەزێدی باپیرانم دەریان کردین ، جارمان هەر شاری سلێمانی بوو ، ئێ لەوێش هەر شەڕی ناوخۆ بوو ،

تەنیا جارە ، لەو سەردەم و ڕۆژگارە ... ئەم ژیانە بوو کەبەدەستی خۆم هەڵمبژارد ..



9/حه‌ز به‌ ده‌نگی چ هونه‌رمه‌ندێک ده‌که‌یت؟؟؟وه‌ ئه‌و گۆرانیه‌ کامه‌یه‌ که‌ زۆرکات له‌به‌ر خۆته‌وه‌ ئه‌یڵێیته‌وه‌؟؟؟

ئێ .. دەتۆ وابڵێ ئاوا دووپرسیاری خۆشیشم لێبکە ، زۆر گوێ لەگۆرانیە کۆنەکان دەگرم ، زیاتر مامۆستا صاڵح دیلان .. عەلی مەردان .. قادر دیلان .. بەڵام زۆرتر ئەم گۆرانیەی کەمال موحەمەد هەمیشە ،

گوێ ی لێدەگرم و لەناخی داویندایە ،بارانە ،، بارانەکەیەتی ،ئەمەش کۆپلەیەکیەتی :-

بارانە بارانە ، ئەمشەویش ، زامەکەم دووبارەیە ،

دورە وڵات و .. سەرەڕۆم .. دڵەکەم ئاوارەیە ،

منی ژێر کەپری داڕوخاو ، منی توڕەی لەشەو ئاڵاو ،

کەسیرەی ژێر بەفری خەمم جلوەم داوە لاسارم

دێم و دەجم ، دێوانە خۆم ، خەم لەدڵم نابێتەوە

خاکی بەر پێم ..تارکردوە ، یادگاریم بیر ناجێتەوە.


10/پێناسه‌ت چیه‌ بۆ ئه‌مانه‌:
دایک


هەموو کاتێک لەبیرمە ، هەردو جاوی من بوو بیری منە ، هەناسەمەو لەسینەمدایە ،هیج پێناسەیەک شک نابەم بۆ وەسفی گەورەی دایکم .

[url=][/url]باوک

سەرجاوەی هەست و سۆزە ، نوێ بونەوەیە ، ژیانە ، ئەگەر خوای گەورە بۆت بهێڵێت .


هه‌نده‌ران

سجنێکی بەئەدەب

[url=][/url]که‌رکوک

دڵی داوینە


خۆشه‌ویستی یه‌ک لایه‌نه‌

کەسێکت خۆش بوێت ، تاڕادەی شێت بوون ، سور بزانی کەبۆیشت نابێ ، خۆخەڵەتاندنە .


هاوڕێیه‌تی

ئەو پانتاییەیە هەتا بۆی بڕۆیت ، هەست بە دووری ناکەیت .


10/بابه‌تێکت نوسیبو له‌ کوردژین به‌ناوی خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌....ئه‌مه‌یه‌کێکه‌ له‌و بابه‌تانه‌ی که‌ زۆر زۆر پێی سه‌رسام بوم ئه‌توانم بزانم نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌ چۆن سه‌ریهه‌ڵدا له‌لای خاڵه‌ داوین؟؟؟؟

(جارێ ئاگادار بە خوشکەزاگیان فێڵم لێ مەکە ئەوە دوو پرسیارت هەر ژمارە ١٠ یە ) ،

ئەو بابەتە کەسایەتی داوین خۆیەتی ، بەرامبەر ئەو کەسەی لەهەرزەکاریمدا ، لەوڵات بەڕاستی خۆشم ویست ، هەتا ئێستاش ، منیش ویستم بۆ هاوڕێ بەڕێزەکانم لەیانەی جوانی کوردژین بەڕاستگۆی بگێڕمەوە .



11/خاڵه‌ داوین خۆشه‌ویستی کردوه‌....بو واتایه‌کی که‌ هیچکات عاشق بویت؟؟؟

بەڵێ خۆشەویستیم کردوە .. تاسەر ئێسقان عاشقیش بووم ، بەڵام بابایەکی هەژاری وەک من بەڕاستی خۆشەویستیم کردوە ، جابا خاڵی خۆت بۆت باس بکات :-

ئەو سەردەمە وەکو ئێستا مۆبایل و فەنتاسیا نەبوو ، هەر ڕێگای قوتابخانە بوو ، ئەگەر بتبینیایە  ئەویش نەم ئەوێرا قسەی لەگەڵ بکەم ، ئەوەندە شەرمن بووم  کەئەجومە بەردەمی لاڵ ئەبووم ،

بابازی بەسەردا نەیەم ،( هاوڕێیەکم بۆی گێڕامەوە ، کەهاوڕێکەی ئەوێش وەکو من شەرمن بووە ، بەرەو ڕوی کجەکە ڕۆیشتوەو ،کجەکەش بۆی وەستاوەو ، کابرا لاڵ ئەبێت لەشە رما  هەرسەیری کجەکەی ،

کردوەو ، کجی داماویش جاوەڕێ ی ووشەیەکە پێ ی بڵێت ، کابرا زمانی ئەیبڕێ و پێ ی ئەڵێت :-خخخ......ۆۆۆۆ.. تتتت لایە بابڕۆم  .)

هەر نامە نووسین بوو  ئەمنوسی و بجوکم ئەکردەوە و لەمەجالێکدا بۆم هەڵ ئەدا ، زۆر جار ئەگەر باران و قوڕ بوایە ، ئەوە فلیمم ئەسوتا ، ئەخوساو ئەویش پێیەکی پیا ئەناو ، ئەو ڕۆژە هەواڵ نەبوو .

تازە کاغەزو زەرفی نامە نووسین هاتبوو تایبەت بەنامەی خۆشەویستی ملەوەن بوو وڕەسمی دڵێکی تیا بوو تیرێکی بەناوا ڕۆیشتبوو ، ئینجا قەراخەکانی بەگوڵی وردی جوان ڕازابوەوە ،

لەگەڵ هاوڕێیەکم ئەو لەمن باشتر بوو من زۆر شەرمن بووم ، ئەوەی کەبۆت باس ئەکەم  ١٦/  ٣ / ١٩٨٣ یە دانەیەکم کڕی ، شەو جوان نووسیم و ڕازاندمەوە ، باشە ئەم کۆڵان نا ئەوی تر  هەرجۆنێ بوو ،

تۆزێ لێی نزیک بومەوە ، لەو کاتەدا من نامەکەم بۆ ئەو هەڵدا ، ئەو سەردەمە ئەسپ و عەرەبانە هەبوو نەوتیان پێ ئەفرۆشت شانسی من ئەو ڕوی نەهات دانەوێتەوەو نامەکە هەڵگرێتەوە ، جونکە نەوت فرۆشەکە ،

دراوسێیان بوو ، تایەی عەرەبانە بەسەریا ڕۆیشت ، دووبارە تێکەڵی قوڕو بارانەکەی کردەوە ، زۆربەی نامەکانم کەبەخوێنی دڵم ئەمنوسین ئاوا بەنادیاری ئەمانەوە .

خوشکەزاگیان ئاوا خۆشەویستیم کردوە ، عاشقیش بووم ، قەدەر دایبڕیمو ، هەتا ئەمڕۆش ئەو عەشقە هەر لەسینەمدایە .



12/پیاو زۆر به‌ که‌می ئه‌گری ئایا خاڵه‌ داوین هیچکات گریاوه‌ ئه‌گه‌ر به‌ڵێ بۆچی؟؟

بەڵێ گریاوم ، بۆ دایکم ، بۆ نیشتیمان ، بۆ کەرکوک ، بۆ خاک ،، بۆ لەدەستدانی هاوڕێکانم ،، بۆ ڕۆحی داوین .


13/حه‌زت ئه‌کرد کام پرسیاره‌م نه‌کردایه‌ و جوابدانه‌وه‌ی بۆت زه‌حمه‌ت بو؟؟

ئێوە هەموو هاوڕێ ی ڕاستەقیەی منن ، هەر پرسیارێکم لێبکەن بەزەحمەتی نازانم لەخزمەتاندام .


14/قورسترین پرسیار پرسیاری چ ئه‌ندامێک بوه‌ له‌ کۆتایی میوانداریه‌که‌ پێمان بڵێ؟؟؟

باشە خوشکەزا جوانەکەم .

[url=][/url]زۆر زۆر داوای لێبوردن ئه‌که‌م له‌ زۆری پرسیاره‌کانم  ببوره‌
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم
هیوادارم تا هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بیت و
به‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانی خۆت کوردژین بڕازێنیته‌وه‌
ماندونه‌بیت و بمێنیت بۆ ئێمه‌ و کوردژین
به‌خته‌وه‌ربیت

ەپرسیارزۆر سوپاس بۆ تۆی بەڕێز خۆشحاڵ بووم بەکانت .



لله‌کۆتایدا له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆرانیه‌ جێت ئه‌هێڵم بمێنیت به‌ خۆشی

زۆرسوپاس بۆ دیاریەکەت بۆ ئەوگۆرانیە خۆشە یوجین گیان ، کاتێکی شاد..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.235.172.213
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net