❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جوانترین نامە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە //////

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2011-11-07 00:24:13

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2019-10-04
په‌یامه‌كان: 731
WindowsVistaSafari

جوانترین نامە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە //////

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-ae6577a6b7.jpg

نامەیەک بۆ دایکم .....

                                        دایکی خۆشەویستم ...

تۆ هیواو خۆشیمی ....فیدات بێت نەفس و دنیام ، ئەی نیشتیمانم ... ئەی هێزی دڵم ..تۆبویت منت بەژیان ناساند ،

دایکە ....

ئەی ئەو ووشەیەی هەڵگری جوانترین ئاوازەکانە .... ئەی ئەو گۆرانیەی کەهەتا هەتایە دەوترێیتەوە ....

ئایا پیرۆزبای جەژن بەجەژن دەکرێت !!!!   تۆ جەژنمی

بەهاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز ،، پیرۆزبای لەکانگای دڵمەوە ، لەخۆشاوی جوانترین گوڵەکان .. جەژنت پیرۆز بێت دایە گیان ....

لەخودای گەورە داواکارم کەبەبەهەشتی  بەرینی خۆیت شاد بکات ....

بمبەخشە ......کەنەم توانی لەسەر گۆڕەکەت ئامادەبم ... بمبەخشە دایە گیان .



http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-fcc28ff60a.jpg

نامەیەک بۆ باوکم .....

                                               باوکی ئازیزم ....

ڕۆژگار هەوڵەکانی بەڕێزتی بۆ گێڕامەوە کەبۆ منت داوە ... بەڵام ،

نەمتوانی وەسفی بەخشینەکانت بکەم ... نەمتوانی تەعبیر لەخەبات و خۆشەویستیت بکەم بۆمن ...

هەرگیز لەبیرت ناکەم ..... کارەکانت دەبینم .. ڕوبارێکی لەبەخشین ، بەخشین لەخۆشەویستی و سۆز ، لەئاگاداری و ڕێنمای ...

خۆشم دەوێیت باوکە گیان ...

تۆ هەموو کات جەژنی لەژیانی مندا .... هەمو ڕۆژێ دڵخۆشم پێت ،

ئەمشەو شەوی جەژنەو خۆشحاڵم کەپیرۆزباییەکت لەدڵەوە بۆ بنێرم ، هەموو ساڵێکت بەخۆش بەختی ... دانەبڕێین لەڕووی باوکی ئازیزم ......

بەڵام .... بەڵام .... بەڵام ...تۆ لەکوێیت باوکە گیان .



http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c3304b1f56.jpg

نامەیەک بۆ هەژاران ....

جەند ئێمە خۆشمان دەوێن ، خۆشیەکانمان بە پیرۆزبای لێکردن لەئێوە خۆشتر دەبێت .. تۆ خاوەنی ماڵێکی بەرزی بۆ دونیات ...

خوای پەروەردگار ، ئەم دونیایەی بەخشیوە ،، بەوانەی کە هەژارانیان خۆش دەوێت ، وە ئەوانەی خۆشیان ناوێت ...

دڵگران مەبە کە هەژارییت ...

ئەوەش بزانە کە پێخەمبەری نازدارمان  درودی خوای لەسەر بێ بەمانگ لەماڵەکەیدا ئاگر نەکراوەتەوە ... بەبرسیەتی سەری ناوەتەوە ،،

لەگەڵ ئەوەشدا دڵخۆشترین مرۆف بووە ..  سوپاس بۆ پەروەردگارمان ..

بەدەرجێت لەسەر لێوەکانت زەردەخەنەی خۆشی بۆجەژن ، دڵخۆش بە بەڕۆژی جەژنت ...دڵخۆش بە بەجەژنی قوربان ..

ئەمە نامەیەکە لەکانگای دڵمەوە  نوسیومە بۆتان ..خۆشەویستیمان دەردەبڕین بۆ ئێوەی ئازیزانمان .

هەمو ساڵێکتان هەر جەژن و خۆشی دڵەکانتان داپۆشێ .



http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-fc0028fba3.jpg


نامەیەک بۆ هەتیوان ......

جەند ئێمە خۆشمان دەوێن ، خۆشیەکانمان  تە واو نابێت بەبێ پیرۆزبای کردن لەئێوە ،،،  کەتۆ خاوەن ماڵێکی بەرزیت بۆ دونیات ...

کەیەکێک لەدەرگاکانی  سۆزو ڕۆحت لەدەست داوە ، خودای پەروەردگار دایکت یان باوکتی لێوەرگرتیەوە ، لەدەر ئەوی خۆشی دەوێیت ،

ئەوەش بزانە کەپێخەمبەری ئازیزمان درودی خودای لەسەربێ پێش تۆ هەتیو بوە ... بڵێ الحمد للە.. رەحمەت بنێرە بۆ ئەو خۆشەویستانەت کەلەدەستت داون ،

پاشان زەردەخەنە بگەڕێنەوە بۆ لێوەکانت ... دڵخۆش بە بەجەژنی قوربانت ..

ئەمە نامەیەکە لەکانگای دڵمەوە نوسیومە بۆتان ، خۆشەویستیمان دەردەبڕین بۆئێوەی سەربەرزمان .




http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bba253679a.jpg

نامەیەک بۆ نەخۆشەکانمان .....

جەند ئێمە خۆشمان دەوێن ... خۆشیەکانمان تەواو نابێت بەبێ پیرۆزبای کردن لەئێوە ، کە تۆ خاوەن ماڵێکی بەرزی بۆ دونیات ...

ڕاستە جەند بەئازارن ئازارەکانتان پێوانە ناکرێت .. زۆر زەحمەتە کەبتوانن بەبێ ئێش و ئازار بحەوێنەوە ...

بەڵام هەمیشە سوپاسی پەروەردگارت بکە .. لێ ی بپاڕێرەوە کەشیفات بدات و لەشێکی تەندروستو  ساغت پێببەخشێت ..لەگەڵ هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز ..

پێم خۆش بوو بەبیرتان بێنمەوە ... کەئێمە لەگەڵتانداین و لەبیرمان نەکردون ،

هەمیشە خۆشمان دەوێن و ئارەزوی بینینتان دەکەین .

لەبەر ئەوە ئەم نامەیە لەکانگای دڵمەوە نوسیومە ، دەربڕی خۆشەویستیمانە بۆ تۆ ، هەمو ساڵێکتان جەژن و خۆشی  دڵەکانتان داپۆشێ .





http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2ead0a1efc.gif


نامەیەک لەدورە وڵاتەوە ......

دایکە .... باوکە ... خۆشەویستانم ....

کاتێ گوێ بیستی جەژن بووم ، بینیم کەخۆشی گەورەو بجوکی داپۆشی بوو ، پیرۆزباییان لەیەکتر دەکرد بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە ،

لەکەشێکی برایانەدا ... هەرباس ناکرێت ،

ئێوە خەیاڵەکانم بون لەهوشیار بونەوەم ، خەونەکانم بون لەخەومدا ، لەگەڵ ئەو مەسافەیەی کەلێتانەوە دورم ...

سەبرم بڕا ... ئارەزوی بینینتان دەکەم ..دڵتەنگ مەبن .... بەم زوانە دەگەڕێمەوە ...

پێم خۆش بوو ئەم نامەیەتان بۆ بنێرم لەدڵەوە پیرۆزبای جەژنتان لێ بکەم ،

هەمو ساڵێک دڵەکانتان پڕ بێت لەخۆشی و شادی ،

جەژنێکی خۆش خۆشەویستانم .



http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-528bb235c8.jpg


نامەیەک بۆ منداڵانی بناری قەندیلم ......

جەند ئێمە خۆشمان دەوێن ... خۆشیەکانمان تەواو نابێت بەبێ پیرۆزبای کردن لەئێوەی ئازیزانمان ...

ڕاستە ئێوە دەخەون و بەدەم ژەنینی فیشەک و باروتەوە بەخەبەر دێنەوە ،

ڕاستە تۆ لەجیهانێکی خوێناوی و ئیفلیجدا دەژییت ، لەگەڵ ئەوەشدا خۆ ڕاگری و جێگیری ... بەلێوەکانت بەجیهانت گەیاند ...

هیوا ئەبینین لەنێو جاوەکانتاندا ... تێگەیشتن بەڕوخسارتانەوە دەبینین ... ژیانێکی سەربەرزانە دەژین ،

پیرۆزبایتان لێدەکەم ... سەبرتان بێت و پشت بەخودا سەرکەوتنتان نزیکە ، بۆیە لەکانگای دڵمەوە پیرۆزبای جەژنی قوربانی پیرۆز تان لێ دەکەم

بەزێدی خۆتان شادببنەوە .





                                                                          (((   تایبەتە بەیانەی کوردژینم )))


داوین

کاتتان شاد

بەهیوای جوانتر

لەگەڵ ڕێزی داوین .

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن dawin (2011-11-07 00:33:02)

Kurdzhin
0386

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2011-11-07 11:05:46

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsXPSafari

Re: جوانترین نامە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە //////

نامەکانت پرن لە بەخشندەیی پرن لە هەست پرن لە ویژدان پرن لە بەسەر کردنەوەی کەسە خاوەن پێداویستیەکان پرن لە هەموو وشەیەکی جوان ..................

بەراستی نوسینی نامەیەک لەو جۆرە بۆ هەر یەک لەو کەسانەی باسیانت کردووە نوێبوونەوەیەک لە ژیان دەنەخشێنێت خۆزگە ئەو نامانە کە بۆ دایک دەنوسرێت بگاتە دەستی کە بۆ باوک دەنوسرێت بیبینێت بۆ هەژار دەنوسرێت هەست بە بونی خۆی بکات لە نێو دڵی مرۆڤەکاندا بۆ هەتیوان دەنوسرێت بیبینێت و هەست بکات کەسێک هەیە ئەیەوێت بۆشایی دایک و باوکی بۆ پر بکاتەوە .
بەڵام ئاخ ئامێزی هەموو دایکێک وەکو ئامێزی دایکی خۆمان دەبێت؟ زەردەخەنەی هەموو باکێک وەکو زەردەخنەی باوکی خۆمان دەبێت؟

هەوڵمدا زۆر لەسەر نامەکانت بنوسم خاڵە دواین گیان بەڵام ئەوەی ئەم ویست دەری ببرم بۆ نەخرایە سەر ئەم لاپەرەیە بۆیە هەر لە کورتی بێ دەنگیم هەڵبژراد.....

لێرەوە ئەمەوێت دەست خۆشیت لێ بکەم بۆ نوسینی وەها بابەتێک کە هەموو سنورەکانی لە هەموو روەکانەوە تێ پەرەنادووە رووی بەزەیی رووی هەست رووی ویژدان رووی خۆشەویستی ...... هتد.........

ئەخوازم خوای گەورە تۆ بۆ کەس و کارت و هاورێیانت و ئێمەش بهێڵێت هەردەم بە خۆشی و شادی لە ژیاندا گوزرە بکەیت هاوشارییە خۆشەویستەکەم
تەمەن درێژ و لەش ساغ بیت لە ژیاندا خامەی نوسینیت هەمیشە پر بێت لە نوسینی جوانی کوردی..

هەردەم لە بەختەوەریدا بیت....

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2011-11-07 11:14:18

Dina korey
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ღ سلێمانی ღ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2014-08-05
په‌یامه‌كان: 445
WindowsXPFirefox

Re: جوانترین نامە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە //////

كۆد:

 yadgar  nwsy

 نامەکانت پرن لە بەخشندەیی پرن لە هەست پرن لە ویژدان پرن لە بەسەر کردنەوەی کەسە خاوەن پێداویستیەکان پرن لە هەموو وشەیەکی جوان ..................

بەراستی نوسینی نامەیەک لەو جۆرە بۆ هەر یەک لەو کەسانەی باسیانت کردووە نوێبوونەوەیەک لە ژیان دەنەخشێنێت خۆزگە ئەو نامانە کە بۆ دایک دەنوسرێت بگاتە دەستی کە بۆ باوک دەنوسرێت بیبینێت بۆ هەژار دەنوسرێت هەست بە بونی خۆی بکات لە نێو دڵی مرۆڤەکاندا بۆ هەتیوان دەنوسرێت بیبینێت و هەست بکات کەسێک هەیە ئەیەوێت بۆشایی دایک و باوکی بۆ پر بکاتەوە .
بەڵام ئاخ ئامێزی هەموو دایکێک وەکو ئامێزی دایکی خۆمان دەبێت؟ زەردەخەنەی هەموو باکێک وەکو زەردەخنەی باوکی خۆمان دەبێت؟

هەوڵمدا زۆر لەسەر نامەکانت بنوسم خاڵە دواین گیان بەڵام ئەوەی ئەم ویست دەری ببرم بۆ نەخرایە سەر ئەم لاپەرەیە بۆیە هەر لە کورتی بێ دەنگیم هەڵبژراد.....

لێرەوە ئەمەوێت دەست خۆشیت لێ بکەم بۆ نوسینی وەها بابەتێک کە هەموو سنورەکانی لە هەموو روەکانەوە تێ پەرەنادووە رووی بەزەیی رووی هەست رووی ویژدان رووی خۆشەویستی ...... هتد.........

ئەخوازم خوای گەورە تۆ بۆ کەس و کارت و هاورێیانت و ئێمەش بهێڵێت هەردەم بە خۆشی و شادی لە ژیاندا گوزرە بکەیت هاوشارییە خۆشەویستەکەم
تەمەن درێژ و لەش ساغ بیت لە ژیاندا خامەی نوسینیت هەمیشە پر بێت لە نوسینی جوانی کوردی..

هەردەم لە بەختەوەریدا بیت....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.214.184.196
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net