.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .
(كوێستان. س)، تەمەن 30 ساڵ و دایكی سێ منداڵ، لە گرتووخانەی پۆلیسی چەمچەماڵەوە چۆنیەتی خنكاندنی مێردەكەی بۆ (رووداو) گێڕایەوە و گوتی كە بەهیچ جۆرێك پەشیمان نییە لەو تاوانەی كردوویەتی.
كوێستان، بە یارمەتی كەسێك شەوی 19/2/2012 مێردەكەی خۆی بەناوی بەشارەت حەمید بە عەلاگەی نایلۆن خنكاند و پاش ئەوەی پۆلیس وەك گومانلێكراو دەستگیری دەكەن، دەستبەجێ دان بە تاوانەكەی دادەنێت.
عەدنان عوسمان، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ دەڵێ لەسەرەتای لێكۆڵینەوەكانیان خێرا گومانی بۆ ئەوە چووە كە بەشارەت بە دەستی ژنەكەی كوژراوە “دواتر بۆمان روونبووەوە ژنی بەشارەت پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ پیاوێكی دیكە هەیە”.
كوێستان كەچەند جارێك لەلایەن مێردەكەی لێیدرابوو، چۆنیەتی ئەنجامدانی تاوانەكەی ئاوا بۆ (رووداو) گێڕایەوە “ئەو شەوە مێردەكەم مەشروبی زۆری خواردبووەوە، منیش بەو كوڕەم گوت كە پەیوەندیم لەگەڵی هەبوو، مەوعیدمان دانا كە كاژێر 11:30 خولەكی شەو بێتە ماڵمان، چونكە ئەوكاتە كارەبا دەبڕێ، بۆئەوەی بە تاریكی بیكوژین، هەتا ئەوهات من دەست و قاچی بەشارەتم بە كەلەپچەی پلاستیك بەستەوە، رێك لە كاژێر 11:30 خولەك كارەبا بڕا، عەلاگەیەكم هێناو لە سەریم ئاڵاند”، ئینجا كوێستان باسی ساتەكانی خنكاندنی مێردەكەی دەگێڕێتەوە دەڵێ “ بەشارەت پێیگوتم بۆ دەمكوژی؟، گوتم هەقی خۆمت لێدەكەمەوە، گوێم نەدایە هاوارەكانی پێش گیان دەرچوونی”، هەروەها دەڵێ “دواتریش خۆم تەلەفونم بۆ پۆلیس كرد و پێمگوتن مێردەكەم زۆر هیلاكە و خەریكە دەمرێ”.
ئەو كوڕە تەمەن 25 ساڵەی هاوكاری ئەنجامدانی تاوانەكەی كردووە لەگەڵ كوێستان ، لەبەردەم دادوەردا دانی نا بە تێوەگلانی خۆی لەكوشتنی بەشارەتدا. بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ دەڵێ لەبەردەم دادوەردا گوتی “پەشیمان نیم لەو تاوانە، چونكە بۆ رزگاركردنی ژنێك ئەو كارەم كردووە”.
rudaw
لهسهر هێڵ نییه
dast xosh
barasti rwdaweki naxoshm xwenawa zor dll tang bum pee
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن دایکی هانۆ (2012-02-27 09:35:05)
لهسهر هێڵ نییه
dast xosh bet tolakrdnawa awa nabet
bas aw peawa haqe xoe bwa le yawa yaxwa daste xosh bet
لهسهر هێڵ نییه
dast xosh bo payamakantan
harbzhin
لهسهر هێڵ نییه