❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / » لە كوردستان خۆكوشتن لەنێو پیاواندا زۆر دەبێت

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2012-03-03 07:53:30

salma.chavrash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-20
دواترین سه‌ردان: 2012-06-15
په‌یامه‌كان: 528
WindowsOpera

» لە كوردستان خۆكوشتن لەنێو پیاواندا زۆر دەبێت

رووداو -هەولێر
"كەس تاوانبار مەكەن، خۆم وام لە خۆم كرد، گەردنم ئازاد بكەن" ئەوە دوایین قسەی ئەحمەدی تەمەن 16 ساڵان بوو، ئەحمەد ئەو وەشانەی بە پارچە خەڵووزێك لەسەر دیواری ئەو خانووە نووسیبوو، كە خۆی تێدا خنكاند. باوكی ئەحمەد دەڵێ كوڕەكەی كێشەیەكی بچووكی بۆ دروستببوو لەسەر مۆبایل "شایەنی ئەوە نەبوو خۆی لەسەر بخنكێنێ".
ئەحمەد عەبدولقەهار ئەحمەد، دانیشتووی گوندێكی سەر بە ناحیەی قوشتەپەی هەولێربوو، كە ماوەیەك لەمەوبەر خۆی خنكاند، ئەحمەد نموونەی دەیان كەسی هاوشێوەی خۆیەتی، كە پەنا بۆ خۆكوشتن دەبەن.
خۆكوشتن كە "مردنی دەستكرد"یشی پێدەگوترێت دیاردەیەكی جیهانییە. ئەوەی تێبینی دەكرێ، جیاواز لە پێشوو، لەو چەند ساڵەی دواییدا ساڵ بە ساڵ رێژەی خۆكوشتنی پیاوان لە كوردستاندا زیاد دەكات.
پیاوان زیاتر بە خۆ هەڵواسین و گوللە، خۆیان دەكوژن، كە بە رای پسپۆڕانی دەروونی، هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە پیاوان پتر مامەڵە لەگەڵ چەك دەكەن.
هەندرێن نەجات، توێژەری كۆمەڵایەتی، پێیوایە خۆكوشتن لە كوردستان دیاردەیەكی تازەیە، پێشتر تەنیا پێشمەرگەكان كە لە كەوتنە دەست دوژمن نزیكدەبوونەوە ، خۆیان دەكوشت، بەڵام ئێستا "ئەوانەی خۆیان دەكوژن زۆربەیان كێشەی كۆمەڵایەتییان هەیە، لەوكاتەی كە خۆیان واهەستدەكەن چارەسەر بۆ كێشەكەیان نییە، خۆیان دەكوژن، تاوەكو خۆیان رزگار بكەن، ئەوەش یاخیبوونە".
هەرچەندە ئاماری دروست نییە  بۆ خۆكوشتن لە كوردستان، لەبەرئەوەی زۆریان دەشاردرێنەوەو بە قەزاوقەدەر لەلای پۆلیس تۆماردەكرێن، بەڵام بەپێی ئاماری پەیمانگەی پزیشكی دادوەری لە هەولێر، لە ماوەی 6مانگی سەرەتای 2011 لە هەولێر پێنج پیاو بە پەت خۆیان خنكاندووەو 16 پیاویش بە سووتان خۆیان لەنێوبردووە.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی لەماوەی 8 مانگی سەرەتای 2011، لەو پارێزگایە 23 پیاو بە گوللە و خۆهەڵواسین كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوەو 6یش بە سووتان.

"ئەوانەی خۆیان دەكوژن
زۆربەیان لە 18 ساڵ بچوكترن"

رێژەی خۆكوشتن لە وڵاتانی جیهانی سێیەم، وەكو ئەفغانستان و پاكستان و وڵاتانی عەرەبی زۆرە، بەڵام لە وڵاتە پێشكەوتووەكانیش خۆكوشتن دیاردەیەكی بەرچاوە، زۆرترین رێژەی خۆكوشتن لە جیهاندا لە ژاپۆن و ئەڵمانیایە، بەڵام جیاوازییەكەی لەگەڵ كوردستاندا ئەوەیە، ئەوان زۆربەیان لە سەرووی 40 ساڵییەوە خۆیان دەكوژن.
عەمید عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، دەڵێت، رێژەی خۆكوشتن و كێشەی كۆمەڵایەتی لە هەولێر زیادبووەو زۆربەی ئەوانەی خۆیان دەكوژن، لە 18ساڵ بچوكترن "حاڵەتمان هەبووە لە 9 ساڵی خۆی خنكاندووە، كوڕ هەیە لەبەر ئەوەی كچێك پێی رازی نەبووە خۆی كوشتووە، بەڵام كەس لەبەر هەژاری خۆی نەكوشتووە".

"پیاوان زیاتر لە ژنان خۆیان دەكوژن"

بەپێی ئاماری رێكخراوی یەكێتی پیاوانی كوردستان، لە 9 مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە 90 كەیسیان هەبووە، كە پیاو زوڵمی لێكراوە، كەچی لە ساڵی 2010 تەنیا 89حاڵەتیان هەبووە. بوڕهان عەلی فەرەج، سكرتێری ئەو رێكخراوە، لەگەڵ ئاماژەدان بەو ئامارە، دەڵێت رۆژ بە رۆژ كێشەی پیاوان لە كوردستان زیاتر دەبێت "رێژەی خۆكوشتنی پیاو لە كوردستان زیاترە لە خۆكوشتنی ژنان، بەڵام پیاو وەكو قوربانی سەیر ناكرێت، چونكە حكومەتی كوردستان سیستەمەكەی ژنسالارییە، نازانم ئەوە نانی پێ پەیدا دەكرێت، یان وەكو فشارێكە".
بوڕهان بەپێچەوانەی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر دەڵێت، سەرچاوەی زۆر لە كێشە كۆمەڵایەتییەكان ئابوورییە، بەڵام "زۆر كەسیش كە خۆیان دەكوژن، هەژار نین".
سەر لەبەیانی 14/5/2011 لەناو بازاڕی هەولێر، عەباس سەعید فەرەج 27 ساڵ، خۆی خنكاند، عەباس باوكی دوو منداڵ بوو، حەمباڵی دەكرد، هاوڕێیەكی عەباس گوتی "عەباس نەیدەتوانی بەو عارەبانەیە بژێوی ژیانی پەیدابكات".

"خۆكوشتن لە ئیسلامدا حەرامە"

خۆكوشتن لە ئیسلامدا رەتكراوەتەوە، پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) فەرمودەیەكی لەبارەی خۆكوشتنەوە هەیە، كە دەفەرموێت، هەر كەسێك لەسەر چیایەك خۆی فڕێ بداتە خوارەوە، بۆ هەمیشەیی لە دۆزەخدا دەبێت و بە هەمانشێوەی دونیا، چیایەكی بۆ دروستدەكەن هەر بەو شێوەیە خۆی دەكوژێتەوە، بەهەر شێوەیەك خۆی بكوژێت، لە دوارۆژدا بەو شێوە خۆی دەكوژێتەوە.
ئەحمەد یاسین، شارەزا لە شەریعەتی ئیسلامی، ئاموژگاری ئەو كەسانە دەكات كە خۆیان بە موسڵمان دادەنێن و نیازی خۆكوشتنیان هەیە، لە پێناوی رزگاربوون لە ئازارەكانیان، دەڵێت "ئەگەر لەو بڕوایەدان دەچنە شوێنێكی خۆشتر، بەدڵنیایەوە ژیانیان خراپتر دەبێت، ئەگەر دەیەوێت لە ژیانە كۆمەڵایەتییەكەش رزگاری بێت، كۆمەڵێك كێشە لە دوای خۆی بەجێدەهێڵێت".
لە كۆمەڵگە رۆژئاواییەكان و باشووری ئاسیادا دیاردەی خۆكوشتن زۆرە، بەڵام لە كۆمەڵگەی كوردیدا خۆكوشتن شتێكی نامۆ و جێگەی شەرم بووە بۆ پیاوان وبە "بێ غیرەتی" دانراوە، سەرباری ئەوەی بەپێی ئایینی ئیسلام هەركەسێك خۆی بكوژێت بە قاتل دادەنرێت و جێگەی دۆزەخە.

"نهێنییەكەیان لەگەڵ خۆیان
بردە نێو گۆڕ"

(رووداو) بەدواداچوونی بۆ چەندین رووداوی خۆكوشتن كردووە، كە هۆكارەكەیان بە نهێنی ماوەتەوە، بەتایبەتی گەنجەكان، لەوانە، بریندار رەمزی جەمیل ،14ساڵ، دانیشتووی گەڕەكی 99ی شاری هەولێر، رۆژی 26/11/2010 خۆی خنكاند. هەرێم ئیسماعیل ،18ساڵ، رۆژی 1/10/2010 لە گەڕەكی شۆڕشی هەولێر خۆی خنكاند، رێكان سامی ئیبراهیم ،19ساڵ، دانیشتووی گەڕەكی بەهاری نوێ، رۆژی 6/4/2011 لە ماڵەكەی خۆیان خۆی خنكاند، رۆژی 13/9/2011 گەنجێك بەناوی (س.ئ.ع) 20 ساڵ، دانیشتووی گوندێكی سەر بە كۆمەڵگەی شاوێسی نزیك هەولێر، خۆی كوشت.
ئاری رەفیق، توێژەری كۆمەڵایەتی، دەڵێ لە كوردستان خۆسووتاندن خراپترین و شاراوەترین شێوازی خۆكوشتنە، ئاری باسی لە چەند هۆكارێك كرد بۆ خۆكوشتن و گوتی "تووندوتیژی لە سیستەمی پەروەردە لە هەرێمی كوردستان، وایكردووە تۆڵەكردنەوە لە بیركردنەوەی زۆربەماندا هەبێت، راگەیاندن و لاساییكردنەوەیش هۆكارێكی سەرەكییە، پێویستە خۆكوشتن لە كوردستان ناشرین بكرێت".
ئەمساڵ رووداوەكانی خۆكوشتن لەنێو گەنجاندا بە جۆرێك پەرەیسەند، پەرلەمان كۆبوونەوەیەكی تایبەتی لەبارەوە كرد.
هەندرێن نەجات، توێژەری كۆمەڵایەتی پێیوایە ئەو كەسانەی بڕیاری خۆكوشتن دەدەن بەزۆری لە توێژی گەنجانن "دەگەنە بارێكی بێ هێوابوون، كۆنترۆڵی خۆیان لەدەستدەدەن، گۆشەگیر دەبن، بەوە تووشی خەمۆكی دەبن، كۆتاییەكەشی خۆكوشتنە. لە كوردستان كێشەكان بەرەو زیادبوون دەچن و هیچ بەرنامەیەك نییە بۆ چارەسەری، بۆیە خۆكوشتن لە هەڵكشاندایە".

"پیاوێك دەڵێ لەبەر زوڵمی
ژنەكەم خۆم دەسووتێنم"

زۆرجار ژنەكان لە رقی مێردەكانیان خۆیان دەسووتێنن، بەڵام سكرتێری یەكێتی پیاوان پێیوایە، ژنانیش پیاوان دەچەوسێننەوە"بۆ نموومە خیانەتی هاوسەری، كە زۆرجار ژنەكان پەنای بۆ دەبەن، زۆرجار پیاوانی بەرەو خۆكوشتن بردووە، یان پیاو هەیە ژنەكەی تەڵاقداوە، دادگا هەموو مافەكانی بە ژنەكە داوە، بۆ نموونە لەم رۆژانە پیاوێك هاتە لام گوتی دوو منداڵم هەیە، ژنەكەم تەڵاقداوە، دادگا هەردوو منداڵەكەی داوەتە ژنەكەم و دەبێت مانگانەش پارەیان پێبدەم، ئەگەر چارەسەرم بۆ نەدۆزنەوە، لەنێو بازاڕ خۆم دەسووتێنم. ئەو چەوسانەوەیە پیاو بەرەو خۆكوشتتن دەبات".
ئاری رەخنە لە زانكۆ و رێكخراوەكان دەگرێت، چونكە بەڕای ئەو دامەزراوە ئەكادیمیەكان لە كوردستان لاوازترین لایەنن لە بەرەنگاربوونەوەی كێشەی كۆمەڵایەتی، خۆیان بە بەرپرس نەزانیووە لەبەرانبەر ئەو رەشەكوژیەی كراوە "چ زانكۆیەكی كوردستان كۆنفراسێكی لەبارەی خۆكوشتن كردووە؟ ئەو نامە ماستەر و دكتۆرانە چییان لێدێت كە پلەی نایاب و زۆرباشەیان پێدەدرێت؟"، ئاری گوتیشی "نزیكەی 1600 رێكخراو و سەندیكامان هەیە، بەپێی دوایین لیست كە من وەرمگرتووە 95%یان پارە لە حكومەت وەردەگرن، پێویستە ئەوانە دوو ساڵ كارەكانیان رابگرن و هەڵمەتێكی درێژخایەن و سەرتاسەری رابگەیێنن، لە دژی خۆكوشتن".
یەكێتی پیاوانی كوردستان خەریكی نووسینی پڕۆژە یاسایەكە بۆ بەرەنگاربوونەوەی خۆكوشتنی پیاوان، سكرتێری ئەو رێكخراوە باسی لەوەكرد، بەهۆی ئەو گۆڕانكارییانەی ئێستا لە كوردستان روودەدەن، نێرەكان رووبەڕووی كێشە و گوشار دەبنەوە، دەكەوێتە ژێر كۆمەلێك گوشار و بەرپرسیارێتییەوە" بۆیە بەردەوام خۆكوشتنی پیاوان زیاد دەكات، لەبەر ئەو گۆڕانكارییانەو جیاوازی چینایەتی لەنێوان هەژار و دەوڵەمەندەكاندا، خۆكوشتن بووەتە دیاردە".
پەرلەمانتار پەیمان عیزەدین، كە ئەندامی لێژنەی مافی مرۆڤە لە پەرلەمانی كوردستان، بۆ (رووداو) باسی لەوەكرد، خۆكوشتن یەكێكە لەو بابەتانەی بەپێی یاسا چارەسەر نەكراوە، زۆربەی خۆكوشتنەكان بەقەزاو قەدەر دادەنرێن "بەردەوام هەوڵی شاردنەوەی هۆكارەكانی خۆكوشتن دەدرێت، بەڵام زۆربەی خۆكوشتنەكانی كوردستان كەسێكی دیكەیان لە پشتەوەیە، بۆیە پێویستە خۆكوشتن وەك كوشتن دابنرێ و دەوروبەری كەسەكە لێكۆلینەوەیان لەگەڵ بكرێت".
بەبڕوای ئەو پەرلەمانتارە ئەوانەی خۆیان دەكوژن بەهۆی نادادپەروەری كۆمەڵایەتی، ئابووری، یاسایی و سیاسییەوەیە، بۆیە پێویستە حكومەت لێكۆلینەوە لەسەر هۆكارەكانی خۆكوشتن بكات و چارەسەری بۆ بدۆزێتەوە "كاری پەرلەمانە لێپرسینەوە لە حكومەت بكات، لەسەر ئەوەی بە وردی كاری كردووە بۆ چارەسەری خۆكوشتن یان نا، چونكە رێژەی خۆكوشتن زۆر زیادی كردووەو شێوازەكانی خۆكوشتنیش زیادیان كردووە، ئەوانەش ئاماژەی ترسناكن".  س  يانة ى   كولي سورة

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر رۆژێک شاد بوی هێواش پێبکه‌نه‌ تاوه‌ک و خه‌مه‌کانت به‌ئاگا نه‌یه‌نه‌وه‌ !
ئه‌گه‌ر رۆژێک خه‌مگین بوی هێواش بگری تاوه‌ک و شادیه‌کانت نا ئومێد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 34.236.38.146
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net