.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .
زاناکان دەڵێن :نووستن یارمەتی گەشەکردن باشتر دەکات بۆ خانەکانی مێشک لەلای منداڵان ،
توێژینەوەیەکی ئەمەریکی دەڵێت :ئەو ئیشکەرانەی کەلەشەودا ئیش دەکەن ، وە ئەو کەسانەی بەشەو لەبواری فڕۆکەوانیدا جەندین کاتژمێر کاردەکەن لەناو فڕۆکەدا ترسی توشبونیان بەنەخۆشی شەکرە زیاترە ،
توێژەرەوەکان لەووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەڵێن :کەم خەوی و گۆڕینی کاتەکانی نووستن ، لەشەوەوە بۆ ڕۆژ ..یاخود نەنووستن هەتا درەنگانی شەو ،پاشان مانەوە لەجێگادا بەنووستوی هەتا نیوەڕۆ ،
کار ئەکاتە سەر شێواندنی ئیشکردنی ئەندامەکانی لەشی مرۆف ، هۆکارە بۆ ئەوەی دەرهاویشتەی لووی پەنکریاس کەمتر ئەنسۆلین بڕێژێت ..ئەمەش دەبێتە هۆی زیاد بوونی شەکر لەخوێندا ،
سەرئەنجام تووش بون بەنەخۆشی شەکرە .
ئەوکەسانەی لەشەودا ناخەون بەشێوەیەکی تەواو ، کێشیان زیاد دەکات ، جونکە ئەو خواردنەی خواردویانە ئەگۆڕێت بەووزە .
تیمێکی لێکۆڵەرەوە جاودێری ( ٢١ ) کەسیان کرد بۆ ماوەی شەش هەفتە لەنەخۆشخانەی شاری ( بوستن ) جاودێری وردیان ئەکردن لەکاتەکانی نوستن و هەڵسانیاندا ئاگاداری ماوەی نووستنیان هەڵسانیانیان و،
جاودێری ئەو خواردنانەیان دەکرد کەلەو ماوەیەدا خواردویانە ،وەهەروەها کەم خەوی هۆکارە بۆ زیادبونی کێشی مرۆف .
لەسەرەتادا ئەم ( ٢١ ) کەسە لەڕۆژانی یەکەمدا تەنها (١٠) کاتژمێر ئەنوستن لەشەودا ، پاش سێ هەفتە ئەم ( ١٠ ) کاتژمێرە یان کەمکردەوە بۆ پێنج تا شەش کاتژمێر لە (٢٤ ) کاتژمێردا ،
کەجارێک بەشەو جارێک بەڕۆژ نووستون ،توێژەرەوەکان بۆیان دەرکەوتوە کەمی کاتژمێرەکانی نووستن و نەبونی کاتی دیاریکراوی نوستن هۆکارە بۆ گەڕانەوەی کرداری خواردن بەووزە ..جونکە لەش ،
لەکاتی پشودا بەشێکی کەم لە کاربۆهیدرات ئەسوتێنێت ، بەگوێرەی توێژەرەوەکان هێزی کرداری گۆڕینی ووزە کەم دەبێتەوە لەلای ئەو کەسانەی کەکەم دەخەون ،و ئەبێتە هۆی زیادبونی کێشی لەشیان شەش کیلۆگرام لەساڵێکدا ،
توێژەرەوەکان لەڕێگەی پشکنینی خوێنیانەوە بۆیان دەرکەوتوە کەڕێژەی شەکری گلوکوز لەخوێنیاندا بەرزبۆتەوە لەلای ئەو کەسانەی کەبەباشی نەنووستون ، یاخود لەکاتی خۆیدا نەنوستون ،
هۆکاری ئەمەش کەمبونەوەی ئەنسۆلینە کەخانەکانی پەنکریاس دروستی دەکەن ،
ڕێژەی شەکر لەخوێنی هەندێک لەو کەسانەی بەشداربون لەو پشکنینە مستەوایان وەکو یەکە بۆ کاتی پێش توش بون بەنەخۆشی شەکرە ، توێژەرەوەکان دڵنیابون لەسلبیاتی ئەو کەسانەی کەکاتژمێرەکانی نووستنیان کەم بوە لەشەودا ،
پاش ( ٩ ) ڕۆژ بەبەرنامەی نووستنی تەواو لەشەودا سلبیاتی لەسەریان بووە .
((( تایبەتە بەماڵپەڕو یانەی کوردژینم )))
سەرجاوە
------------- :-WWW.fem.com---Deutesch
ئامادەکار&وەرگێران
داوین
کاتتان شاد لەگەڵ ڕێزی Dawin.
لهسهر هێڵ نییه
دەستەکانت خۆش بێت خاڵە گیان بەراستی بابەتەکەت پرە لە زانیاری بەسود بۆ هەمووان
هیوام وایە لەش ساغ و بەردەوام بیت لە کاروانی سود گەیاندن بە هاورێێانت لە بابەتە جوانەکانتدا..
تەمەن درێژی بۆ تۆی ئەندامە خۆشەویستەکەی نێو یانەی کوردژین لە ژیاندا
دووبارە دەستەکانت خۆش بێت خاڵە داوین گیان...
لهسهر هێڵ نییه
زۆر سوپاس بۆ ئهو ووشهجوانانهت کاکه یادگار گیان..
منیش هیوای بهردهوامی و لهش ساغی و ئاسودهییت بۆ ئهخوازم ..
سوپاس بۆ پهیامهکهت .
لهسهر هێڵ نییه