.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .
لەساڵی 1938 لەشفرۆشەكان نەیانهێشت بەغدا ژێرئاو بكەوێت
یەكەمجار ئینگلیزەكان لە عێراق بە فەرمی مۆڵەتیان بە لەشفرۆشەكان دا
رەنگە بەلای هەندێكمانەوە، بەكارهێنانی وشەی (قەحپە) لەجێی خۆی نەبێت و بە وشەیەكی بازاڕیی بزانرێت، ئەمەیان راستە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وشەكە ئەسڵێكی وەهای هەیە، كە خۆشە ئینسان بزانێت، جیا لەمەش بە بەراورد لەگەڵ وشەكانی دیكەی فوصحای عەرەبی، كە بۆ قەحپە بەكاردێت و لەزمانی كوردیش كە لەشفرۆشی بەكاردێت، وشەی "قەحپە" جوانترە.
لەو رۆژانەدا خەریكی خوێندنەوەی لێكۆڵینەوەیەك بووم كە لەبارەی قەحپەوە نووسراوە، لێكۆڵینەوەكە بەناوی "چاوپێداخشانێك بەمێژووی لەشفرۆشی لەبەغدا"یە. ئەو لێكۆڵینەوەیە لەلایەن كەسێكی ئەكادیمی و مامۆستایەكی زانكۆوە ئەنجام دراوەو بەچەند بەشێك لەلایەن چەند سایتێكی عەرەبی و عێراقی بڵاوكراوەتەوە، ناوی توێژەرەكە دكتۆر موعتەز عەبدولحەمیدە.
توێژەر هەوڵی داوە، ئەو وشە و زاراوانە وەربگرێت، كە لەلایەن خەڵكی بەغداوە بۆ كاری لەشفرۆشی بەكارهاتوون، بۆنموونە باس لەوشەی قەحپە دەكات، كە بەمانای "كۆكین، كۆخە" دێت، گوایە ئەو وشەیە لەوە هاتووە، كاتێك ئافرەتەكان لەشوێنە گشتییەكان بەدوای موشتەری گەڕاون، بۆ سەرنجڕاكێشانی پیاوان كۆكیون، بۆیە هەست دەكەیت ئەو وشەیە ئەگەر بە لەشفرۆشیش بگوترێت، ئەوا لەبنەڕەتدا هیچ رەگەزێكی لەمانا سێكسیەكان تێدا نییە.
توێژەر چەندین وشەی دیكەیش شی دەكاتەوە، لەوانە وشەی "قرخ". ئەو وشەیە وشەیەكی توركییە، بەمانای ژمارە "40" دێت، نووسەر ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كە لەسەرەتای بیستەكاندا ئەو گەوادانەی ناوی قرخیان لێنراوە، بۆ ئەوە بووە كە چڵ ساڵ كاری گەوادییان كردووەو ئەزمونێكی زۆریان لەو بارەیەوە كۆكردۆتەوە.
توێژەر هەندێك وشەی دیكەی شیكردۆتەوە، لەوانە ناوەكانی گەواد، كە لەبەغدا جگە لەگەواد چەندین وشەی دیكە بەكارهاتوون، لەوانە "ئەبو كرۆن، دەیوس، زو قرنەین، كە بەمانای دوو قۆچ دێت (كرخانجی وغسال خراك". چەند نموونەیەكیش لەشیعر دەهێنێتەوە، كە لەسەر ئەو گەوادانە گوتراون، تەنانەت نموونەی شاعیرێك دەهێنێتەوە، كە لاواندنەوەی بۆ یەكێك لەدەیوسەكان نووسیوە، هەورەها باسی ئەوەش دەكات، كە گەوادەكان لەعەرەب و ئەرمەن و جولەكە پێكهاتبوون.
تێبینی ئەوە دەكرێت، كە هەندێك لەوشەكان توركی عوسمانی بووە، لەوانە ئەگەر ئافرەتێكی سۆزانی تەمەنی هەبوایە پێیان گوتووە "بەربووك" دیارە لەزمانی كوردیدا وشەی بەربووك هەیە، كە بەو كەسە دەگوترێت كە لەگەڵ بووك دەڕوات، كە زۆربەی جار ئافرەتێك بووە لەخزم و كەسی بووك بووە، بەڵام ئەو بەربووكە وشەیەكی دیكە، كاتێك گۆزە كۆن دەبێت و لێوارەكانی بەكەڵكی ئاو خواردنەوە نایەت پێی دەگوترێت بۆتە بەربووك، واتە شكاو و كۆن بووە، ئەو وشەیە لەوە هاتووە كە سۆزانییەكە پیربووەو كەڵكی رابواردنی نەماوە، یان ئەگەر ئافرەتێك بەنهێنی دوور لەو ماڵانەی كە بەئاشكرا لەشفرۆشی تێدا كراوە، كاری كردبێت پێی گوتراوە "كوزلی" واتە ئەو ئافرەتەی بەنهێنی كار دەكات، نووسەر دەڵێ "كوزلی وشەیەكی توركیە بەمانای نهێنی دێت".
هەر لەبەشی یەكەمی لێكۆڵینەوەدا جۆرەكانی سۆزانی باسكراوە، یەكەمیان "قحبە عۆرە" بووە، بەوانە گوتراوە كە زۆر بەدەسەڵات و هاروهاج بوونە، "شۆشتر" ئەوانە بووینە كە زۆربڵێ و زماندرێژ و جوێندەر بوونە، جۆرێكی دیكەیش هەبووە كە قەحپەی خەندەكیان پێگوتوە، ئەوانە بوونە لەگەڵ موشتەرییەكانیان دەچوونە دەرەوەی شار و بەپارەیەكی كەمتر لەسۆزانییەكانی دیكە.
دوای ئەوەی ئینگلیزەكان دێنە عێراق، كاری لەشفرۆش دەكەنە كارێكی فەرمی، هەموو لەشفرۆشەكان لەناوچەیەكی دیاریكراوی بەغدا كۆدەكاتەوە، بەتایبەتی هەموویان لەدوو گەڕەك دەبن بەناوی" گەڕەكی الكلجیە و كوكزنەزەر" بووە، یەكەمیان ناوەكەی لەسەردەمی مەغۆلەكانەوە هاتووە، ئەویدیكەیشیان توركی بووە، لەسەردەمی سولتان موراد هاتووە، كوك نەزەر فەرماندەی تۆپخانەبووە، ئەو گەڕەكانە كۆڵانەكانیان تەسك و باریك بوون و دەروازەیەكی سەرەكیان هەبووە لەنزیك شەقامی رەشید بووە، زۆربەی كۆڵانەكانی لەكۆتاییەكان داخراوبوونە پێیان گوتراوە "دەربۆنە" لەبەر ئەوەش بەكچە لەشفرۆشەكان گوتراوە، ئێستاش هەندێك جار پێیان دەگوترێت "بنات الدربون" واتا كچانی ئەو گەڕەكانە كە زۆربەی زۆریان لەشفرۆش و دەیوس بوون. ئەوكاتە ئینگلیزەكان مۆڵەتی فەرمی بەدەیوس و سۆزانییەكان دەدەن، كە ئەو كات بەو مۆڵەتە گوتراوە "پاس"، جیا لەمەش هەردەم سەرژمێرییان بۆ لەشفرۆشەكان كردووەو مانگانەش پشكنینی پزیشكیان بۆ كردووە. نووسەر نكۆڵی لەوە ناكات، كە پێشتر لەلایەن عوسمانییەكان رێگەی پێدراوە، بەڵام لەلای ئینگلیزەكان بەشێوەیەكی فەرمی كاری لەسەر كراوەو شوێنەكان بە لافیتە لەسەر نوسراوە "brothel" واتە ماڵی لەشفرۆشەكان و دواتریش ئەفسەرێكی بۆ تەرخان كراوە، بۆ ئەوەی بتوانێت رێگری بكات و سەربازانی ئینگلیز لەبەغدا هاموشۆی ئەو شوێنانە نەكەن.
نووسەر باسی لایەنی كۆمەڵایەتی هەموو لەشفرۆشەكانی بەغدا دەكات و تەنانەت ناویان دەنوسێت و چەند لایەنی ژیانیشیان باس دەكات، ناوی هەموو دەیوسەكان دەهێنێت، چەندین بەسەرهاتی دوورودرێژ لەبارەی لەشفرۆشەكان دەگێڕێتەوە، هەندێك رووداو و بەسەرهات و نوكتەش لەبارەی دەیوس و سۆزانییەكان دەگێڕێتەوە.
یەكێك لەو رووداوانەی كە نوكتەئامێز و سەرنج راكێشە، لەبارەی لافاوەكەی بەغدایە، كاتێك لەساڵی 1938 لافاوێك دروست دەبێت، بەنداوی نازم پاشا لەناحیەی وەزیریە دەشكێت و ئاو لەكۆڵانەكان دەڕوات، لەو حاڵەتەدا پۆلیس خەڵك بۆ بێگاری "سوخرە" دەهێنێت و كاریان پێدەكات، بۆیە پۆلیس هەوڵدەدات بەو خەڵكانەوە بەنداوەكە بەهێز بكاتەوەو بۆ ئەوەی رێگری لەتەقینەوەی بەنداوەكە بكات، ئەوكاتە بەرپرسی پۆلیسی سەرای عەدنان محێدین دەبێت، نیوەشەو لەلایەن بەڕێوەبەری پۆلیسی بەغدا تەلەفۆنی بۆ دەكرێت و داوای لێدەكرێت كە سوخرەیەك ئەنجام بدات بۆ ئەوەی لەگەڕەكی كەسرە، رێ لەئاوەكە بگیرێت، ئەگەر لەوێ بتوانرێت كار بكرێت، ئەوا مەترسی لافاوەكە نامێنێت، بەرپرسی پۆلیسی سەرای لەداخان تەلەفۆنی لەدەست بەردەبێتەوە و تووشی شۆك دەبێت و لەخۆی دەپرسێت "بەم نیوەشەوە خەڵك لەكوێ بهێنم؟" دواتر بەبیری دادێت كە لەگەڕەكی كولجیە هەردەم موشتەری و لەشفرۆش هەیە، ئەوێ بەنیوەشەو جمەی دێت، بەخۆی و چەندین ئۆتۆمبێلی پۆلیس روودەكاتە ئەوێ و داوای هاوكارییان لێدەكات، چەندین موشتەری و دەیوس و سۆزانی سواری سەیارەكانی پۆلیس دەبن و بۆ شوێنی مەبەست دەڕۆن، تا بانگی بەیانی كارەكە تەواو دەكەن و بەكەیسی خۆڵ شوراكە قایم دەكەن، كاتێك دەگەڕێنەوە ماڵەكانیان، بەیانی ئەمینی پارێزگای بەغدا بە فەرمی سوپاسنامە بۆ دەیوس و لەشفرۆشەكان دەنووسێت، نووسەر دەڵێت "ئەوان نەیانهێشت بەغدا بكەوێتە ژێر ئاوەوە".
civilmag.com
لهسهر هێڵ نییه
دةست خؤش
لهسهر هێڵ نییه
dast xosh hawre barez
لهسهر هێڵ نییه
دەس خۆش
لهسهر هێڵ نییه
zor sopas bo ewe
لهسهر هێڵ نییه
وهالله برا سوودیان ههبووه له كاتی لافاوهكه ههههههههههه
لهسهر هێڵ نییه