❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چه‌ند زانیاریه‌ک ده‌ر باره‌ی هاک که‌ر کێنو چین

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2012-07-17 22:54:03

ny.younis
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-07-16
دواترین سه‌ردان: 2012-08-07
په‌یامه‌كان: 11
WindowsSafari

چه‌ند زانیاریه‌ک ده‌ر باره‌ی هاک که‌ر کێنو چین

چه‌ند زانیاریه‌ک ده‌ر باره‌ی ها که‌راکه‌ن چین کێن بۆ هاک ده‌که‌ن + کورد ژین


وشه‌ی هاکه‌ر له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی 1960 هاته‌ کایه‌وه‌. هاکه‌ر به‌و که‌سه‌ ده‌گوترا که‌ پرۆگرام دروست ده‌کات و کۆده‌کانی کۆمپیوته‌ر ده‌دۆزێته‌وه‌ و که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گرێت.


هاکه‌ره‌کان ئه‌و که‌سانه‌ بوون که‌ ڕێگای نوێیان ده‌دۆزییه‌وه‌ بۆ سوود وه‌رگرتن له‌ کۆمپیوته‌ر و ئه‌و پرۆگرامانه‌یان دروست ده‌کرد که‌ که‌سی تر توانای دروست کردنی نه‌بوو، هاکه‌ره‌کان گرینگترین ستافی کۆمپانیاکانی بواری کۆمپیوته‌ر بوون و له‌ بچوکترین پرۆگرام هه‌تا به‌هێز ترین سیسته‌مه‌کانیان دروست ده‌کرد، له‌م لایه‌نه‌وه‌ بیل گیتس و ستیڤ جابزیش هاکه‌ر بوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یانزانی که‌ کۆمپیوته‌ره‌کان چ تواناییه‌کیان هه‌یه‌ و ڕێگاکانی به‌کار هێنانیان چۆنه‌.


به‌ڵام له‌م نێوه‌نده‌دا، هه‌ندێک له‌ هاکه‌ره‌کان جگه‌ له‌ دروست کردنی پڕۆگرامه‌کان، سه‌یری پڕۆگرامه‌کانی تریشیان ده‌کرد، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌ چۆن دروست کراون.


هاکه‌ره‌کان، ئه‌و که‌سانه‌ بوون که‌ هه‌ر کات باگ ده‌هاته‌ ناو کۆمپیوته‌ره‌کان، که‌ کێشه‌یه‌ بۆ کۆمپیوته‌ر، کۆده‌کانی چاک ده‌کرده‌وه‌ و له‌ناویان ده‌برد و له‌به‌رامبه‌ر دا مووچه‌یان وه‌رده‌گرت.

له‌دوای پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆجی به‌ گشتی و کۆمپیوته‌ر به‌تایبه‌تی و زۆر بوونی ئه‌و که‌سانه‌ که‌ هه‌موویان ئه‌ندازیاری کۆمپیوته‌ر بوون، ناوی هاکه‌ر پێگه‌ی خۆی له‌ده‌ست دا، هاکه‌ره‌کان به‌و که‌سانه‌ ده‌گوترا که‌ ده‌چوونه‌ ناو ئه‌و تۆڕانه‌ی که‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به‌وانه‌وه‌ نه‌بوو. ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا که‌ به‌زۆری هاکه‌ره‌کان مه‌به‌ستیان تێکدان یاخود چاودێری نه‌بوو و ته‌نیا ده‌یانویست بزانن تۆڕه‌کان چۆن کار ده‌که‌ن و به‌ربه‌سته‌کان له‌ناو به‌رن بۆ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌کانیان زۆرتر ببێت.


له‌ڕاستیدا ئه‌مڕۆکه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌یه‌، له‌کاتێکدا که‌ زۆربه‌ی خه‌ڵک، هاکه‌ره‌کان به‌و که‌سانه‌ ده‌ناسن که‌ ڤایرۆس ده‌گوازنه‌وه‌ و سیسته‌م و تۆڕه‌کان تێک ده‌ده‌ن، هاکه‌ره‌کان ته‌نها بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی زانیاری و په‌ره‌پێدانی تواناکانیان، کۆد و وشه‌ی نهێنیه‌کان ده‌که‌نه‌وه‌ و ده‌توانن زانیارییه‌کانیان بۆ یارمه‌تیدانی حکومه‌ت و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاکانی به‌رگری کردن به‌کار بێنن.


زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی پرۆگرام دروست ده‌که‌ن، سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ وشه‌ی هاکه‌ر به‌و که‌سانه‌ بدرێت که‌ زانیارییه‌کانیان بۆ مه‌به‌ستی خزمه‌تکردن به‌کار دێنن و بۆ تۆڕه‌کان به‌که‌ڵکن. له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ کاری تێکده‌رانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ کراکه‌ر ناو ببرێن، بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازی له‌گه‌ل هاکه‌ر هه‌بێت و خه‌لک هه‌ست به‌ جیاوازی نێوانیان بکات.


پێداویستی هاکه‌ره‌کان


هاکه‌ره‌کان بۆ ئه‌نجام دانی کاره‌کانیان، جگه‌ له‌ زانیاری پێویستیان به‌ شتێکی تره‌ که‌ کۆدی کۆمپیوته‌ره‌، له‌کاتێکدا که‌ چه‌ندین یانه‌ی تایبه‌ت به‌ هاکه‌ره‌کان له‌ ئینته‌رنێت هه‌یه‌، ته‌نها چه‌ند که‌سێکی که‌م ده‌توانن کۆد دابنێن، به‌ زۆری هاکه‌ره‌کان کۆدی ئاماده‌ دانلود ده‌که‌ن که‌ له‌ لایه‌ن که‌سانی تره‌وه‌ نووسراون. ده‌یان هه‌زار پرۆگرام هه‌یه‌ که‌ هاکه‌ره‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی کۆمپیوته‌ر و تۆڕه‌کان سوودیان لێ وه‌رده‌گرن و ئه‌و توانائیه‌یان پێ ده‌دات که‌ بچنه‌ ناو سیسته‌مه‌کان. هه‌ر بۆیه‌ش جێگای سه‌رسوڕمان نیه‌ کاتێک هاکه‌رێک وێڕای دروست کردنی پڕۆگرامه‌کان، له‌هه‌مان کاتدا کۆدی پڕۆگرامه‌کانی تریش ده‌دۆزنه‌وه‌.


هاکه‌ره‌ تێکده‌ره‌کان (کراکه‌ره‌کان) بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ سوود له‌ پڕۆگرامه‌کان وه‌رده‌گرن:


- وشه‌ی نهێنی بدۆزنه‌وه‌: چه‌ندین ڕێگا هه‌یه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی وشه‌ی نهێنی له‌ گریمانه‌کان بگره‌ هه‌تا پێکهاته‌ ڕێک خراوه‌کان که‌ بریتین له‌ ژماره‌ و پیت و نیشانه‌کان.



- ‌ڤایرۆس بخه‌نه‌ ناو کۆمپیوته‌ره‌کان: له‌ کاتی تووشبوون به‌ ڤایرۆس چه‌ندین کێشه‌ ڕووبه‌ڕووی به‌کار هێنه‌ر ده‌بێته‌وه‌، له‌وانه‌ تێکدانی سه‌رجه‌م پڕۆگرامه‌کان و هه‌روه‌ها سیسته‌م و دۆزینه‌وه‌ی سه‌رجه‌م کۆده‌کانی ناو کۆمپیوته‌ر و سیسته‌م.


- چاودێری شوێنه‌واره‌کانی گه‌ڕان: هه‌ندێک پڕۆگرام هه‌ن که‌ له‌توانایان دایه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ به‌کار هێنه‌ر سوودی لێ وه‌رگرتووه‌ و ته‌نانه‌ت پێیدا تێپه‌ڕیوه‌، پێشانی هێرش به‌ره‌که‌ ده‌دات و ئه‌ویش سه‌رجه‌م ئه‌م ڕێگایانه‌ ده‌ڕوات و سه‌رجه‌م زانیارییه‌کان ده‌دۆزێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی بێت به‌ده‌ست ده‌هێنێت.


- چوونه‌ ناو تۆڕه‌کان: هه‌ندێک پڕۆگرامیش له‌ لایه‌ن هاکه‌ره‌کان یاخود له‌ ڕاستیدا کراکه‌ره‌کان، دروست کراون که‌ توانایی دزه‌ کردن بۆ ناو تۆڕه‌کانیان هه‌یه‌ و کۆمپیوته‌ره‌کان ده‌خه‌نه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، به‌زۆری ئه‌و کۆمپیوته‌رانه‌ی که‌ نوێ بن تووشی ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌بن. سوود وه‌رگرتن له‌م کۆمپیوته‌رانه‌ که‌ له‌ڕێگای کۆمپیوته‌ری تایبه‌تی چاودێری ده‌کرێن، یه‌کجار زۆره‌ و ته‌نانه‌ت کراکه‌ره‌کان ده‌توانن له‌ کۆمپیوته‌ری که‌سی تووشبوو، نامه‌ بۆ که‌سانی تر بنێرن، به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی ئاگادار بێت.


- گه‌ڕان له‌ناو ئیمه‌یله‌کان: هاکه‌ره‌کان (کراکه‌ره‌کان) ده‌توانن کۆدی وا دروست بکه‌ن که‌ بچنه‌ ناو ئیمه‌یله‌کان و ئامانجه‌کانیان بپێکن.


هاکه‌ره‌کان هه‌موو کات تێکده‌ر نین


کاتێک پرسیار له‌ هاکه‌ره‌کان ده‌کرێت یاخود له‌ لایه‌ن حکومه‌ته‌وه‌ لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت، دان به‌وه‌دا ده‌نێن که‌ به‌توانایی و زیره‌کی یان ده‌توانن کرده‌وه‌ی سه‌یر ئه‌نجام بده‌ن که‌ ببێته‌ هۆکاری تێکدان، به‌ڵام زۆربه‌یان ده‌ڵێن ته‌نیا بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌رز کردنه‌وه‌ی تواناکانیان له‌ بواری کۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت، ئه‌م کارانه‌ ده‌که‌ن.


له‌لایه‌کی تره‌وه‌ هه‌ست ده‌کرێ که‌ فراوان بوونی تۆڕه‌کانی ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندییه‌کان، بۆته‌ هۆکاری دووبه‌ره‌کی له‌ناو هاکه‌ره‌کان.


هاکه‌ره‌ کڵاو ڕه‌شه‌کان که‌ پیشه‌یان گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆس و تێکدانی سیسته‌مه‌کانه‌ و هاکه‌ره‌ کڵاو سپییه‌کان که‌ کاری تێکده‌رانه‌ ناکه‌ن و ته‌نها سیسته‌مه‌کانی پاراستن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، دژی یه‌کترن.


سه‌ره‌ڕای به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌م دوو جۆره‌ هاکه‌ره‌، ساڵانه‌ چه‌ندین یانه‌ی تایبه‌ت به‌هاکه‌ره‌کان دروست ده‌بێت، که‌ ڕیکلامێکه‌ بۆ هه‌ڵسوکه‌وتی دروست له‌ بواری کۆمپیوته‌ر و له‌هه‌مان کاتدا ده‌یان هه‌زار پڕۆگرامی نوێ ده‌خرێنه‌ به‌رده‌ست و چه‌ندین پێشبڕکێ له‌م بواره‌ ساز ده‌درێت.


هاکه‌ره‌ به‌ناو بانگه‌کانی جیهان


ستیڤ جابز و ستیڤ وێزنیاک، دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌پڵ، هه‌ردووکیان له‌گه‌وره‌ترین هاکه‌ره‌کانی جیهانن، که‌ هارد وێر و سۆفت وێره‌کان باش ده‌ناسن، ئه‌م دوو ئه‌ندازیاره‌ گه‌وره‌یه‌، که‌سانێکن که‌ بوونه‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌ کۆمپیوته‌ر له‌ بواری تاکه‌که‌سی به‌کار بێت و چیتر کۆمپیوته‌ر تایبه‌ت نه‌بێت به‌ کۆمپانیاکان.


لینۆس تۆرواڵدێز، به‌رهه‌م هێنه‌ری لینۆکس، که‌ سیسته‌مێکی کۆمپیوته‌ره‌، هاکه‌رێکی زۆر به‌هێزه‌، ئه‌و بڕوای وایه‌ که‌ له‌ڕێگای هاوبه‌شی زانیاری، هانده‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو که‌سێک هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری گرنگ بدات.
کوین میتنیک، هاکه‌رێکی تری زۆر به‌توانایه‌ که‌ له‌ساڵی 1980 له‌ ته‌مه‌نی 17 ساڵی به‌هۆی هاک کردنی بنکه‌ی به‌رگری ئاسمانی هێزه‌کانی باکووری ئه‌مه‌ریکا، به‌ند کرا، له‌دوای ئه‌مه‌ش چه‌ندین جار به‌هۆی هاک کردنی سیسته‌مه‌کانی پاراستنی حکومی، زیندانی کراوه‌.


هیوا دار م تۆزێک سودم گه‌یاندبێت به‌م یانه‌ خنج یلانه‌یه‌
براتان ny.younis یانه‌ی کورد ژین

Kurdzhin
له‌یادم ناچی هرچاوه‌روانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.210.22.132
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net