❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پایزی عه‌شقم ////

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2012-10-25 00:22:06

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2019-10-04
په‌یامه‌كان: 731
WindowsXPMSIE7

پایزی عه‌شقم ////

گه‌ڵایه‌کی پایزی وه‌ری و .....که‌وته‌ به‌رده‌مم !! (ووشک و ڕه‌ق ) خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک پێ ی لێبنایه‌ !

ئه‌وا پارجه‌ پارجه‌ ئه‌بوو ...

هه‌ڵمگرتو ، خستمه‌ به‌ینی هه‌ردوو ده‌سته‌کانمه‌وه‌ ....ساتێک ده‌ستم به‌ڕوخساریدا گێڕا ...

تاکه‌مێ ئاسوده‌بێ ، هه‌ستم کرد قسه‌م له‌گه‌ڵدا ئه‌کات !! وه‌ک پێم بڵێ :-

سوپاس بۆ ڕزگارکردنم ...........................

سه‌یره‌ ئه‌م دونیایه‌ !! جێگای بێهێزی تیانابێته‌وه‌!!!

که‌مێک ڕۆیشتم و نه‌مویست بیر له‌هیج بکه‌مه‌وه‌ و مێشکم داگیر کات .....به‌ڵام ....

منداڵێکم بینی ، یاری به‌میزه‌ڵدانێکی ئاڵ ئه‌کرد ...ڕه‌نگه‌که‌ی له‌سیمای ئه‌کرد ... جه‌نده‌ جوانی منداڵی !!!

ئێستا گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ یادگاره‌ شیرین و تاڵه‌کانی منداڵیم !! هه‌میشه‌ یاریمان ئه‌کرد !! و پێ ئه‌که‌نین و،

ئه‌شگریاین ...............

گه‌ڵا پایزیه‌که‌م ، له‌به‌ینی ده‌سته‌کانمدا هه‌ڵگێڕایه‌وه‌ .....................به‌ڵام سه‌یرم نه‌کرده‌وه‌ !!

نامه‌وێ ژیانم وه‌کو ئه‌و گه‌ڵا پایزیه‌ بێ سوودو که‌ڵک به‌رمه‌سه‌ر ...بڕیارمدا ،

بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ ، کاتی خۆر ئاوابون بوو .....وێنه‌یه‌ک بوو جاوشارکێ ی له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌کان ئه‌کرد ،

وێنه‌یه‌ک بوو جاو تێر نه‌ئه‌بوو له‌بینینی ...........

له‌گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ماڵه‌وه‌ ، جاوم که‌وت به‌هه‌نسکی کجم له‌سینه‌یا داروینی کوڕی ....که‌بۆ ماڵی ئێمه‌ ده‌هاتن ،

خۆشحاڵ بووم به‌له‌ئامێزگرتنی نه‌وه‌کانم ...و یاریکردنم له‌گه‌ڵ داروینی ...کوڕی هه‌نسکی کجم ،

هه‌تا ئاماده‌کردنی خواردنی ئێواره‌مان............تێر تێر هه‌نسک و داروینم له‌ئامێزگرت ............

به‌ڵام گه‌ڵا پایزیه‌که‌ ، هه‌تا ئێستا له‌به‌ینی ده‌سته‌کانمدایه‌ .........

ئه‌یپارێزم له‌نێوان لاپه‌ڕه‌کانی ، ئه‌و ڕۆمانه‌ی که‌ته‌واو نه‌بووم له‌خوێندنه‌وه‌ی  .


نووسینی //// داوین
.

Kurdzhin
0386

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2012-10-25 06:20:38

Qadr Fuad Mawlood
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-02-18
دواترین سه‌ردان: 2017-09-23
په‌یامه‌كان: 401
WindowsMSIE7

Re: پایزی عه‌شقم ////

ده ست خؤش

Kurdzhin
به كو ليك به هار نايه ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2012-10-25 06:57:57

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-11-24
په‌یامه‌كان: 1692
WindowsMSIE7

Re: پایزی عه‌شقم ////

ئه‌ی هه‌زارجار ده‌ست و په‌نجه‌ت
خۆش بێت کاکه‌ داوینی به‌ڕێز
به‌ڕاستی جوان و نایاب ئه‌نووسیت
هیوای به‌رده‌وامی بۆ جه‌نابتان ئه‌خوازم
ئومێده‌که‌م بێبه‌شمان نه‌که‌ی له‌ نووسینه‌ جوانه‌کانت
ته‌مه‌ن درێژی بۆ جه‌نابت و خاتوو هه‌نسك و کاکه‌ داروینیش
دووباره‌ ده‌ست خۆش و سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2012-10-31 21:43:55

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2019-10-06
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: پایزی عه‌شقم ////

کاکە داوین هەزار جار دەستەکانت خۆش بێت بەراستی چێژم لێبینی لە خوێندنەوەی گەرانەوەییەکی زۆر جوان بوو بۆ مناڵی
ژیانی مناڵی پرە لە بەرائەتی ،، تێکەلکردنی پایز و گەرانەوە بۆ گەمەکانی سەردەمی مناڵی چەندە جوانن هەربژیت و خامەت رەنگین بێت و بێ بەشمان نەکەیت لە بابەتە جوانەکانت

منیش دەلێم

چەند خۆشە گەرانەوە بۆ نێو حیکمەتە رەنگاورەنگەکانی مناڵی

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2012-11-05 15:43:18

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2019-10-04
په‌یامه‌كان: 731
WindowsXPMSIE7

Re: پایزی عه‌شقم ////

ئه‌م کاته‌تان باش ئازیزانی داوین :-

زۆر سوپاستان ده‌که‌م بۆ به‌خشینی کاتی جوانی به‌ڕێزتان به‌خوێندنه‌وه‌ی نووسینه‌کانم ،

ئێوه‌ی به‌ڕێز هه‌میشه‌ هانده‌ری داوین بون بۆ به‌رده‌وامی داوین له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی به‌ڕێز ، به‌هیوای ..

به‌رده‌وامی و له‌ش ساغی و ته‌مه‌ندرێژی بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز ، شادو ئاسوده‌بن .

له‌گه‌ڵ ڕێزی داوین بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز
.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#6 2012-11-13 17:37:59

cholaka_kurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-12
دواترین سه‌ردان: 2013-11-15
په‌یامه‌كان: 2150
LinuxSafari

Re: پایزی عه‌شقم ////

Ak yaxwa aw dastanat qat naeshy
barasty babatkant jegay dast xoshen
agar hazar jar nlem dast xosh jar kama

bahewae bardawame shty jwantr

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#7 2012-12-23 21:46:25

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2019-10-04
په‌یامه‌كان: 731
WindowsXPMSIE7

Re: پایزی عه‌شقم ////

سڵاو له‌خوشکی به‌ڕێزم جۆله‌که‌گیان ;.

ده‌سته‌کانت خۆش بێت به‌ڕێزه‌که‌م ... سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ، منیش هیوای به‌رده‌وامی و سه‌رکه‌وتنت بۆ ،

ده‌خوازم ... هه‌میشه‌ ئاسوده‌و کامه‌ران بییت
.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.214.184.196
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net