❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ساكؤلؤزياى رةنكةكان

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2012-10-28 13:44:49

MirDin
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-12-24
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 951
WindowsMSIE7

ساكؤلؤزياى رةنكةكان

1_ ڕەش: ڕەنگی ڕەش هێز‌و توانایەكی باڵای هەیە، ئەم ڕەنگە لەزۆرێك مۆدیلەكاندا بەكاردێت، هەروەها هۆكاری هەڵبژاردنی ڕەنگی ڕەش لەلایەن زۆرێك لەخەڵكیەوە یان پۆشینی پۆشاكی ڕەش ئەوەیە كە لاوازو باریك بێنە پێشچاو، یاخود پیاوانی دینی ئەم ڕەنگە بۆیە هەڵدەبژێرن واتە پاپەندن بەداخوازیەكانی خوای گەورەوە.
2_ پەمەیی: ڕەنگی پەمەیی نیشانەی پیشاندانی هەستە، هەروەها هۆكارێكە بۆئاسودەیی‌و ئارامشی جەستەیی‌و ڕۆحی.
3_ وەنەوشەیی: ڕەنگی ڕاستگۆیی‌و ڕاستبێژیە، نیشانەی بەخشندەیی سەروەت‌و سامانە، ئەم ڕەنگە فرەتر ڕەنگی ژنانە‌و ڕۆمانسیە، هەرچەندە بەكەمی ئەم ڕەنگە بەكاردەهێنرێت.

4_ سەوز: دروشمی سروشتە، نەوازشی چاوە، ڕەنگی زیندەگیە، خەڵكی بۆگەیشتن بەئاسایشی ڕۆحی لەژووری سەوزدا دادەنیشن، لەنەخۆشخانەكاندا بەهەمیشەی لەڕەنكی سەوز سود وەردەگرن، چونكە دەبێتە هۆی ئارامشی نەخۆشەكان، سەوزی تۆخ ڕەنگی پیاوانەییە.
5_ سور: نیشانەی هەڵچوونی سۆزو عاتیفەیە، ڕەنگی سور بەبزوێنەرو جوڵێنەری ترپەی دڵ‌و نەفەس‌و، هەروەها عیشق هەژمار دەكرێت، كەسێك كە پۆشاكی سور دەپۆشێت، دەیەوێت خۆی وەك كەسێكی بەئیرادەو باوەڕبەخۆ نیشان بدات‌و سەرنجی چواردەور بەلای خۆیدا ڕابكێشێت، هەرچەندە ڕەنگی سور هاریكاری هیچ كەس ناكات بۆهاتنەوە یادی بیەوەریەكانی. ئامارەكان دەریانخستووە لەزۆر جێگەو، وڵاتدا گرۆپە دزەكان ئۆتۆمبیلی سوریان پێیە.6_ شین: ڕەنگی ئاسمانە‌و هۆكارێكی سەرەكیە بۆئاسودەی ڕۆح‌و دەرون، ڕەنگی شین فاكتەرو میكانیزمێكە بۆدۆزینەوەی پەرچەكرداری لەمرۆڤدا، كە سەرئەنجام دەبێتە ئارامشی‌و ئاسایش، لەبەر ئەوەیە بۆژووری خەوتن لەڕەنگی شین سود وەردەگرن، چونكە دەبێتە هۆی كۆنتڕۆڵ كردن‌و لەبەیت بردنی خەمۆكی‌و دڵتەنگی.
تازەباوناسان، ئامۆژگاری ئەوخاوەن پیشە‌و كارانە دەكەن، كە دەیانەوێت كارمەندی تازە دابمەزرێنن لەكارەكەیاندا، باشتر وایە لەوجێگەیەی كە بەرنامەو پرۆگرامی كارەكەیان بۆڕوون‌و شرۆڤە دەكەن باڕەنگی شین بێت، چونكە سمبول‌و نیشانەی ڕاستگۆی‌و ڕاستبێژیە.
لێكۆلینەوە‌و توێژینەوەكان دەریانخستووە ئەوكەسانەی كە جلی شین دەپۆشن، هەروەها وەرزشی بەرزكرنەوەی كێشی قورس دەكەن، ئەوا توانای بەرزكردنەوەی كێشی زیاتریان هەیە.


7" قاوەیی: ئەم ڕەنگە بەبەردەوامی ڕواڵەت‌و ڕووكاری كۆن نیشان دەدات، قاوەی ڕەنگی زەویە‌و لەسروشتدا بەگەورەی دەبینرێت، ئەم ڕەنگە نیشانەی خەم‌و حەسرەت‌و، هەروەها دڵتەنگیە، زۆربەی خەڵكی پێیان خۆشە بڵێن” ڕەنگی قاوەی نزیكە لەحەز‌و هەستیان.

8" زەرد: زەرد دەبێتە هۆی كەمەندكێش كردنی شادی‌و خۆشحاڵی‌و شادوومانی‌و بەناونیشانی ڕەنگی هەڵبژێردراو لەناوخەڵكدا ناسراوە، هەرچەندە خەڵكی لەنێو ژووری زەردا كۆنتڕۆڵی خۆیان لەدەست دەدەن‌و منداڵ بەبینی ڕەنگی زەرد زیاتر دەگریەن، ئەم ڕەنگە بۆچاو، ڕەنگێكی كراوەیە‌و ڕوونە. ئەوشوێنانەی كە دەوروپشتی بەپشتێنەی زەرد دەگرن دەبێتە هۆی ئازاری ڕۆحی، ڕەنگی زەرد دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی هۆش‌و بەئاگایی.

(سايتى ده رونناسى)

Kurdzhin
[b]
كات و زەردەخەنه دوو شتى گرنگن له ژيان
هەندێك جار كات وامان لى دەكات خەنده له بيربكه ين
هەنديك جاريش خەندەى كەسێك كاتمان له بيردباتوه.....[/b]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.118.255.234
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net