.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .
پهڕهكان: 1
بێگومان درۆکردن یەکێکە لە دیاردە ناشیرین و قێزەونەکان،کەسێتی تاک پێی لەکەدار دەبێ‌ لەناو خێزان و قوتابخانە و دام و دەزگاکاندا کەسی درۆزن بە چاوێکی سووک و بێ‌ نرخ سەیر دەکرێت،ئەوەی لێرەدا قسەی لەسەر دەکەین درۆکردنە لەلای منداڵ، بۆچی منداڵ درۆ دەکات؟پاڵنەرەکانی درۆکردن چین؟ڕۆڵی خێزان و قوتابخانە چیە لە ڕێنمایی کردنی کەسێتی منداڵ تاوەکو تۆوی ڕاستگۆیی لە ناخی منداڵدا بچێنن.
درۆکردن چییە؟
درۆکردن ئەو کردار Ùˆ Ú¯ÙˆÙتارەیە Ú©Û• پێچەوانەی ڕاستیە Ùˆ یەکسان نیە Ù„Û•Ú¯Û•Úµ واقیعدا Ùˆ منداڵ پەنای بۆ دەبات Ù„Û• پێناو تێرکردنی پێداویتسیەکانی Ùˆ گەیشتن بە Øەز Ùˆ ئارەزووەکانی.
شێوازەکانی درۆکردنی منداڵ:
سەرچاوەکان باسی ئەوە دەکەن کە منداڵ بە چەندین شێوازی جیاواز گوزارشت لە درۆ دەکات لەوانە:
*) درۆکردنی خەیاڵی: لێرەدا منداڵ درۆ دەکات بەڵام Ù„Û• واقیع دوور دەکەوێتەوە، ÙˆÛ•Ú© ئەوەی هەندێک منداڵ لەناو برادەرەکانیان دەڵێن:من دەتوانم بە ئاسماندا بÙڕم،من دەتوانم Ù„Û• قەسرێکی گەورە بازبدەم،من دەتوانم سواری پشتی ئەو کۆترە بم لەئاسمان..
*) درۆی پڕوپاگەندەیی: کاتێک منداڵ درۆ دەکات و بانگەشەی شتێک دەکات کە تیایدا نیە،ئەمەش بەهۆی هەستکردن بە کەمی لەلای ئەو منداڵە،واتە منداڵێک کەم و کورتی جەستەیی زمانی بینین بیستنی هەبێ‌ درۆ دەکات تاوەکو قەرەبووی ئەو کەم و کورتیەی بکاتەوە..
*) درۆکردن بۆ شانازی و زیادەڕەوی کردن: ئەم شێوازە منداڵ پەنای بۆ دەبات و لە سنوری خۆی دەردەچێت،بۆ نموونە منداڵ چیرۆک دروست دەکات تا بەرامبەرەکەی سەری سوڕبمێنێ‌ و دەڵێت:باوکم سەیارە لە 200 لێ‌ دەخوڕێ‌،باوکم بەتوانایە و 20 کەس دەداتە زەویدا،من چوومە نووکی دارەکەمان..
*) درۆکردن بۆ بەرگری کردن و خۆپاراستن: زۆر کات منداڵ پەنا بۆ ئەم شێوازە دەبات و دەڵێت:بەخودا و بە پێغەمبەر من ئەو کارەم نەکردووە تاکو دایک و باوکی سزای نەدەن..
*) درۆکردن لەپێناو تۆڵە سەندنەوە: کاتێک منداڵ پەنا دەباتە بەر ئەم شێوازە درۆکردنە دەیەوێت تۆڵە لە هاوڕێ‌ و برادەرانی تری بکاتەوە کە پێشتر سزایان داوە..
*) درۆکردن بەهۆی چاولێکەری: کاتێک منداڵ دەبینێ‌ دایک Ùˆ باوک Ùˆ گەورەکان لەماڵەوە درۆ دەکەن یان ئەکتەری Ùیلمەکان چاویان Ù„ÛŽ دەکات،چونکە منداڵ بونیادێکی زیاتر تەقلیدیە ÙˆÛ•Ú© Ù„Û•ÙˆÛ•ÛŒ عەقڵانی بێ‌..
هۆکارەکانی درۆکردن:
1) منداڵ لاسایی گەورەکان دەکاتەوە بە پرۆسەی Ùێربوون تێپەڕ دەبێ‌،واتە:ئەوانەی خۆیان بە Ù¾ÛŽØ´Û•Ù†Ú¯ÛŒ منداڵ دەزانن Ú†ÛŒ Ù„Û• ماڵەوە Ùˆ ڕاگەیاندنەکان Ùˆ قوتابخانە کاتێک درۆ دەکەن منداڵ چاو Ù„Û•Ù… گەورانە دەکات،بۆنموونە: ئەو باوکەی بەڵێن بە منداڵەکەی دەدات Ùˆ دەڵێ‌:دەتبەم بۆشاری یاری Ùˆ پاسکیلت بۆ دەکڕم،یان بەخودا پارەم پێ‌ نیە Ùˆ نەخۆشم Ùˆ ناتوانم، بۆیە منداڵ ئەم هەڵسوکەوتانە دوبارە دەکاتەوە.
2) ڕاگەیاندن: زانای ئەمریکی (البرت باندۆرا) کاتێک دوو Ú©Û†Ù…Û•ÚµÛ• منداڵ دەکاتە دوو ژوری جیاوازەوە تاوەکو Ùیلمیان بۆ لێدەدات،دەبینێ‌ منداڵەکان ئەوەی سەیریان کردووە دوبارەی دەکەنەوە،باشە کاتێک Ù„Û• ماڵەوە لەبەردەم شاشەیەک ئەکتەرەکان Ú©Û• بەشێک Ù„Û• درۆ Ùˆ ناڕاستی Ùێری منداڵ دەکەن Ùˆ کاریگەری لەسەر منداڵ دەبێ‌ Ùˆ دوبارەی دەکاتەوە.
3) خۆ بەکەم زانین: هەستکردن بە کەمی لایەنێکە لە لایەنەکانی کەسایەتی مرۆڤ،کاتێک منداڵ کەم و کورتی جەستەیی دەبێ‌ لە ئەندامەکانیدا،یان بێبەشبوون لە سۆز و خۆشەویستی دایک و باوک ئەوکاتە منداڵ بۆ قەرەبوو کردنەوەی خۆ بەکەم زانینەکەی پەنا دەباتە بەر درۆکردن.
4) منداڵ دەیەوێت پێویستیی یە سەرەتاییەکانی تێ بکات:وەک ئەو منداڵەی بۆ ڕاکێشانی سەرنجی بەرامبەرەکەی سەیارە و یاریەکانی هاوڕێکەی زەوت دەکات و درۆ دەکات.
5) منداڵ درۆ دەکات تا Ù„Û• سزادان بەدوور بێت: ئەم هۆکارە پاڵ بە منداڵەوە دەنێت درۆ بکات،کاتێک دایک Ùˆ باوک پرسیار Ù„Û• منداڵەکەیان دەکەن دەڵێن:چیت Ù„Û• پارەکەت کرد دەڵێت:Ùڵانە منداڵی هاوڕێم Ù„ÛŽÛŒ سەندم Ù„Û• کاتێکدا وانیە Ùˆ Ú•Û•Ù†Ú¯Û• Ù„Û• شتی خراپدا سەرÙÛŒ کردبێ‌،یان مامۆستا بەخودا کتێبەکەم دیار نەبوو نەمخوێندووە،ئەم کردارانە بۆ ئەوەیە تاوەکو Ù„Û• سزادان بەدوور بێت.
6) منداڵ ئیرەیی بۆ دروست دەبێت: ئەمەش کاتێک دایکان و باوکان جیاوازی لە نێوان منداڵەکانیان دەکەن،چی جیاوازی پارەپێدان بێ‌ یان جیاوازی دەربڕینی سۆز و خۆشەویستی بێ‌،لەم کاتەدا منداڵ درۆ دەکات تاوەکو قبوڵی بکەن یان خاڵی لاوازی برا و خوشکەکانی دەڵێت تاوەکو زیاتر لە ئامێزی بگرن لە ماڵەوە.
ڕۆڵی ڕێنمایی کاری پەروەردەیی لە چارەسەرکردنی درۆکردندا؟
لەسەر ئاستی خێزان:
1)پێویستە ژینگەی ماڵەوەی منداڵ ئارام بێت Ùˆ دووربێت Ù„Û• Ø´Û•Ú• Ùˆ ئاژاوە Ùˆ درۆکردن،هەریەک Ù„Û• دایک Ùˆ باوک Ùˆ باپیرە Ùˆ داپیرە Ùˆ خووشک Ùˆ برا کردار Ùˆ Ú¯ÙˆÙتارەکانیان بەڕاستی بە منداڵ بڵێن،ڕەنگە هەندێک دایک Ùˆ باوک بەردەوام بڵێت بە گاڵتەمە بەڵام منداڵ بە ڕاست وەری دەگرێت،باشتر وایە دایک Ùˆ باوک ڕاستگۆ بن Ù„Û•Ú¯Û•Úµ منداڵەکانیان Ùˆ ڕاشکاوانە وەڵامی پرسیارەکانی منداڵ بدەنەوە.
2)گێڕانەوەی چیرۆکی ڕاستەقینە:لە کوردەواریدا میلەتی کورد چەندین چیرۆکی سەردەمی پێغەمبەر(ص) و پیاوچاکانی هەیە کە باس لە ڕاستگۆیی دەکەن،بۆ نموونە: شێخ عبدالقادری گەیلانی کە نمونەی ڕاستگۆی بوو درۆی نەکرد و ڕاستگۆ بوو.
3)باسکردنی زیانەکانی درۆکردن:Ú©Û• خوای گەورە Ùˆ سەروەرمان پێغەمبەر(ص) Ù„Û• زیانی درۆ Ùˆ کەسی درۆزن ئاگادارمان دەکاتەوە،وەک: خوای گەورە دەÙەرموێتان اللە لایØب من هو مسر٠الکذاب) یان پێغەمبەر(ص) دەÙەرموێ‌: ڕاستگۆیی ڕێگایەکە بۆ چاکە Ùˆ چاکەش ڕێگایەکە بۆ بەهەشت،بە پێچەوانەوە درۆکردن ڕێگایەکە بۆ خراپەکاری Ùˆ خراپەکاریش ڕێگایەکە بۆ دۆزەخ.
4)بەکارهێنانی سزادان: واتە:کاتێک دایک و باوک هەستیان کرد منداڵەکەیان درۆ ده‌کات پێویستە هۆکارەکەی بزانن و سزای بدەن بەوەی یاریەکەی لێ‌ بسەننەوە یان بەدەمیەوە پێ‌ نەکەنن تا هەست بکات کارەکەی نەشیاوە.
5)بەکارهێنانی پاداشت: مەبەست ئەوەیە کتێک منداڵ Ù„Û• ماڵەوە کاری باش Ùˆ ڕاستی تیا بەدی کرا،ئەرکی دایک Ùˆ باوکە دەست خۆشی لێ‌ بکەن Ùˆ دیاری بۆ بکڕن تا هەست بکات ڕاستگۆیی ئەنجامی باشە Ùˆ ببێتە کردار Ùˆ Ú¯ÙˆÙتاری.
لەسەر ئاستی قوتابخانە:
لێرەدا لایەنێکی تری پەروەردەی منداڵ ڕۆڵی هەیە،ئەویش قوتابخانەیە و تەواوکەری خێزانە،بۆیە ڕێنمایی کار دەتوانێ‌ ڕۆڵی هەبێ‌ بەم شێوەیە:
1)تێگەیشتن: تێگەیشتن یەکێکە لە ئامانجەکانی دەرونناسی،واتە: پەروەردەکار پێویستە شارەزای باری دەروونی و خێزانی منداڵ بێ‌ و تێ‌ بگات بۆچی ئەو منداڵە درۆ دەکات؟ بارودۆخی ماڵەوەیان چۆنە؟کاتێک ڕێنمای کار لە قوتابخانەدا تێگەیشت لە کێشەکە کارئاسانی بۆ دروست دەبی بۆ چارەسەرکردن.
2)پێشبینی: دوای ئەوەی مامۆستای ڕێنمای کار تێگەیشت Ù„Û• کێشەکە،دەبێ‌ ئەو پێشبینیە بکات Ú©Û• ئەم منداڵە Ù„Û• ئێستەوە درۆ بکات ئایا دوو Ú•Û†Ú˜ÛŒ تر بووە کاربەدەست یان دەبێتە دایک Ùˆ باوکێک نەوەیەک ئیÙلیج دەکات Ùˆ متمانە لەدەست دەدات.
3)کۆنترۆڵکردن: هەنگاوێکی تری ڕێنمای کار ئەوەیە Ú©Û• Ù„Û• قوتابخانە کاربکات تا کۆنترۆڵی درۆکانی منداڵ بکات Ùˆ Ùێری ڕاستگۆیی بکات بەم شێوەیە:
أ‌) بەکار هێنانی پاداشت و سزا:
سزادان:کاتێک منداڵەکە درۆی کرد،پێویستە مامۆستا بەدەمیەوە پێنەکەنێ‌ و لێی بپرسێتەوە و بێ‌ بەشی بکات لە هەندێک یاری تا هەست بکات درۆی کردووە.
پاداشت: دوای ئەوەی ڕێنمایی کار هەستی کرد ئەو منداڵە هەڵسوکەوتی باش بووە و ڕاستی دەڵێ‌ گرنگە مامۆستا سۆز و خۆشەویستی بۆ بگێڕێتەوە و لەناو قوتابیەکاندا لەسەر ڕاستگۆییەکەی پاداشتی بکات تا بەردەوام بێ‌ لەسەری.
ب) دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ماڵەوەی منداڵدا: تاکو ڕێنمایی کار بزانێ‌ ئەو منداڵە دایک و باوکی چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکەن؟ چۆن پارەی دەدرێتێ‌ ؟ چۆن پەروەردەی دەکەن؟
كورد كليك
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1