.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .
پهڕهكان: 1
ـ حه‌پۆل له داخی مێشووله ته‌ختی خه‌وه‌كه‌ی به‌تۆڕ داده‌پۆشێ، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی مێشووله‌كان تووڕه بكات ئه‌وشه‌وه تا به‌یانی ناخه‌وێ!
ـ حه‌پۆل ده‌چێ بۆ دووكانێك ته‌به‌دۆره ده‌كڕێ به دووكاندار ده‌ڵێ: ئه‌رێ خاڵه راسته هه‌رچییه‌ك بخه‌یته ناوی وه‌ك خۆی رایده‌گرێ؟ كابرا ده‌ڵێ: به‌ڵێ! سبه‌ی حه‌پۆل ده‌چێ بۆ ده‌وره، مامۆستای كۆمپیوته‌ره‌كه‌یان ده‌ڵێ: خوله ئه‌و ته‌به‌دۆره‌یه چی تێدایه؟ حه‌پۆل ده‌ڵێ: مامۆستا دوو دانه چلووره و سێ په‌رداخ چای گه‌رم!
ـحه‌پۆل : زریان ئاگات له پشیله‌كه‌ت بێ ئه‌مڕۆ یه‌كێك له جووكه‌كانی منی خوارد! زریان: ئێ؟! باش بوو وتت، خه‌مم بوو ئه‌مڕۆ نه‌مده‌زانی چی بده‌مێ!
ـ حه‌پۆل قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی له ماڵه‌وه لێ بزر بوو و به دایكی وت: دایه ده‌چمه ده‌رێ له قه‌ڵه‌مه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێم. دایگی گوتی: تۆ قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت له ماڵه‌وه لێ بزر بووه بۆچی ده‌چی بۆ ده‌ره‌وه؟ حه‌پۆل ده‌ڵێ: ئاخر ماڵه‌وه تاریكه!
ـ دایكی حه‌پۆل كوڕم دوێنێ شه‌و دوو دانه شیرنی مابوو به‌ڵام ئێستا دانه‌یه‌ك ماوه تۆ نازانی بۆ؟ حه‌پۆل با دایه ئاخر دوێنێ شه‌و تاریك بووه ئه‌وه‌ی دیكه‌م نه‌بینیه‌وه!
ـ رۆژێك حه‌پۆل ئاوی سارد به‌سه‌ر خۆی دا ده‌كات، دایكی ده‌ڵێ كوڕم بۆ واده‌كه‌ی؟ ده‌ڵێ: ده‌مهه‌وێ نه‌خۆش بهكهوم، دایكی ده‌ڵێ: بۆ، ئه‌ویش ده‌ڵێ: ئاخر دایه دهزییهكی "پنی سیلین"مان هه‌یه خه‌ریكه رێكه‌وته‌كه‌ی به‌سه‌ر ده‌چێ!
ـ حه‌پۆل ده‌یهه‌وێ بچێ بۆ خۆر، ده‌ڵێن حه‌پۆل ئه‌گه‌ر بچی بۆ خۆر ده‌توێیه‌وه! حه‌پۆل ده‌ڵێ: نا.. خه‌متان نه‌بێ! جۆرێكم به‌رنامه بۆ داناوه شه‌و ده‌گه‌مێ!
ـ میزه‌ڵدان فرۆشێك دوای ماوه‌یه‌ك سه‌گ و شوانی دێته‌وه و به عاله‌م و ئاده‌م قه‌رزدار ده‌بێ، ئاخر میزڵدانهكانی به شه‌رتی چه‌قۆ ده‌فرۆشت.
ـ نه‌فه‌رێك ده‌یهه‌ویست ماسییه‌ك بخكێنێ، زوو زوو سه‌ری ماسییه‌كه‌ی ده‌خسته بن ئاو و ده‌ری ده‌هێنایه‌وه.
ـ دزێك سه‌یاره‌ی نه‌فه‌رێك ده‌دزێ، یه‌كێك گوتی: تاوانی خۆت بوو كه ئاگاداری سه‌یاره‌كه‌ت نه‌بووی، ئه‌وی تر گوتی: تاوانی كرێچییهكهتان بووه كه ده‌گای حه‌وشه‌ی دانه‌خستووه، ئیتر هه‌ركه‌سه‌و ئه‌وی تری تاوانبار كرد. له‌پڕ خاوه‌ن سه‌یاره‌كه گوتی: دیاره هه‌موومان تاوانبارین و دزه‌كه‌ش هیچ تاوانێكی نییه!!!
ـ باوك: كوڕم له‌و كوڕه‌ی دراوسێمان فێربه، رێك به‌قه‌ده‌ر یه‌كن به‌ڵام ئه‌و هه‌میشه یه‌كه‌مه! كوڕ: بابه‌گیان جا تۆش رێك به‌قه‌ده‌ر خاڵمی ئه‌ی بۆچی وه‌ك ئه‌و نه‌بووی به دوكتوور؟!
ـ دزێك چووه ماڵێك، چوونكه هیچی بۆ دزین نه‌دۆزییه‌وه، تووڕه بوو و له‌داخان ته‌کلیفی منداڵه‌كه‌یانی دڕاند!
ـ نه‌فه‌رێك قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێ، واز له‌خوێندن دێنێ!
ـ مامۆستا: به‌هێزترین كه‌سێك كه ده‌یناسی كێیه؟ قوتابی: خاوه‌ن ماڵه‌كه‌مان...!!!
ـ شه‌وێك مشكێك به مارێك ده‌ڵێ: تكایه ده‌كرێ ئه‌وه‌نده له وشه‌ی "ش" كه‌ڵك وه‌رنه‌گری؟ ماره‌كه ده‌ڵێ: باشه مشكه شه‌و شاد رۆیشم ش ش ش ش...!
ـ پهرگارێك مێشكی ده‌شڵه‌قێ لاكێشه ده‌كێشێته‌وه!!!
ـ نه‌فه‌رێك باوكی ده‌مرێ، رۆژی تازیه (سه‌ره‌خۆشی) یه‌كه‌ی زۆر قه‌ره‌باڵخ ده‌بێ هه‌ر بۆیه بۆ رۆژی چلهكهی بلیت ده‌فرۆشێ.
ـ له باوكێكی پیر ده‌پرسن: ئه‌رێ خاڵه چه‌ند منداڵت هه‌یه؟ ده‌ڵێ: وه‌ڵا نازانم یه‌ك منداڵی 50 ساڵه‌م هه‌یه یان 5 منداڵی 10 ساڵه‌م هه‌یه!
ـ رۆژنامه: خواردنی ماسی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌تان زوو وهقسهكردن بێت. پشیله روو به خاوه‌ن ماڵ: وه‌ڵا ئه‌م ماسییه‌م بۆ خۆم ناوێ، پێشنیاری دوكتۆره، ئاخر بێچووهكهم وهقهسه نایه!!!
ـ خاوه‌ن ماڵ: هه‌ركات دێم ده‌ڵێم كرێ خانووه‌كه‌م بده‌یه، ده‌ڵێی راوه‌سته تا مهعاشهكهم وهدهگرم، ئاخر كاكه تۆ كه‌ی مهعاشهكهت وه‌رده‌گری؟ كرێ چی: هه‌ركات دامه‌زرام!
ـ رۆژێك گورگ ده‌چێته به‌ر ده‌رگای ماڵی تیتل و بیبل و ده‌ڵێ: تیتل و بیبلی له دایه ده‌ركه وهكهن له‌دایه شیرم له گوانان دایه! تیتل و بیبلیش ده‌ڵێن: كوڕه بڕۆ خڕی كه‌وه گورگی بێچاره ئێمه ئایفۆنی وێنه‌ییمان هه‌یه ده‌تبینین!
ـ دایك: بێ‌ژان كچم ئه‌وه من ده‌چمه ده‌رێ ده‌ست له شقارته‌كه نه‌ده‌ی! بێ‌ژان: نا دایه‌گیان چه‌رخه‌كه‌ی بابمم پێیه!
ـ پاسێك له سهراولێژییهك ده‌چووه خوارێ، نهفهرێكیش به‌دوایدا رای ده‌كرد، یه‌كێك گوتی: بڕوا ناكه‌م بیگه‌یتێ! نهفهرهكهش گوتی: دوعام بۆ بكه بیگه‌مێ چوونكه خۆم شۆفیرهكهیم.
ـ نه‌فه‌رێك بزمارێكی سه‌راوبن له‌سه‌ر دیوار دانابوو و ده‌یهه‌ویست بهقوونهكهی له دیواری دابكگوتی، به‌ڵام هه‌رچی هه‌وڵی دا بۆی جێ به‌جێ نه‌بوو. له‌وه‌دابوو كه هاوڕێكه‌ی هات و گوتی: ئه‌وه شێت بووی؟ ئه‌و بزماره خۆ نووكه‌كه‌ی له‌ولایه و هی ئه‌م دیواره نییه و هی دیواره‌كه‌ی ئه‌وبه‌رییه، كه‌ره!
ـ یه‌كێك له موسافیرهكانی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك چوو بۆ ئاوده‌ستی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌گای ئاوده‌سته‌كه‌ی كرده‌وه وێنه‌ی خۆی له‌ناو ئاوێنه‌كه‌دا بینی. خێرا دهگاكهی پێوه‌داوه و گوتی: خاڵه ببووره! ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوان بوو به‌ڵام كه‌س له ئاوده‌سته‌كه نه‌هاته ده‌رێ، هه‌ربۆیه چووه لای به‌ڕێوه‌به‌ری شه‌مه‌نده‌فه‌ر و گوتی: به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێز نه‌فه‌رێك یه‌ك ساعه‌ته چۆته ناو ئاودهستهكهوه و نایه‌ته ده‌رێ! به‌ڕێوه‌به‌ریش به تووڕه‌ییه‌وه به‌ره‌و ئاوده‌سته‌كه چوو، هه‌ركه ده‌رگای كرده‌وه وێنه‌ی خۆی له ناو ئاوێنه‌كه‌دا بینی، خێرا دهگاكهی پێوه‌داوه و به موسافیرهكهی وت: گێله! ئه‌وه‌ی له ناو ئاوده‌سته به‌ڕێوه‌به‌ری شه‌مه‌نده‌فه‌ره، كه‌ره!
ـ رۆژێک باوکێک له کوڕه‌که‌ی ده‌پرسێ: کوڕی خۆم 2×2 ده‌کاته چه‌ند؟ منداڵه‌که‌ی وڵامی داوه: بابه گیان ده‌بێته 4. باوکی 4 ده‌نک گوێز ده‌دا به کوڕه‌که‌ی. ڕۆژی دواتر باوکی دیسان له کوڕه‌که‌ی ده‌پرسێ: به‌قوربان،4 ×4 ده‌بێته چه‌ند؟ کوڕه‌که ده‌ڵێ: 2 گۆنی.
ـ دوو شێت به یه‌که‌وه قسه‌یان ده‌کرد. شێتی یه‌که‌م: له خه‌ونم دا چووبووم بۆ سه‌فه‌ر. شێتی دووهه‌م: منیش له خه‌ونم دا خه‌ریک بووم خواردنێکی به‌تامم ده‌خوارد. شێتی یه‌که‌م : به ته‌نیا ده‌تخوارد؟ ئه‌ی بۆ به منت نه‌گووت له گه‌ڵت بخۆم؟ شێتی دووهه‌م: ده‌مویست پێت بڵێم، به‌ڵام گووتیان چووی بۆ سه‌فه‌ر!
ـ پیاوێکی کوێر و پیاوێکی شه‌ل به یه‌که‌وه ده‌رۆیشتن. له نه‌کاو دیتیان ئه‌وه نه‌فه‌رێک خه‌ریکه ئۆتۆمبێله‌که‌یان ده‌دزێ، پیاوه کوێره‌که به پیاوه شه‌له‌که ده‌ڵێ: خێراکه ده‌ی! من ژماره‌ی ئوتۆمبێله‌که ده‌نووسم و ئه‌تۆش به دوای دزه‌که‌دا هه‌ڵێ!
ـ نه‌فه‌ری یه‌كه‌م: بۆچی ده‌گری؟ نه‌فه‌ری دووهه‌م: ئاخر ئه‌گه‌ر دوو ده‌قه درێنگتر گهیشتبوایهم پاسه‌كه جێی ده‌هێشتم! نه‌فه‌ری یه‌كه‌م: ئاخر جۆرێك ئه‌گری هه‌رده‌ڵێی به‌ڕاستی پاسه‌كه به‌جێی هێشتووی!
ـ مامۆستا: بڵێ بزانم جگه له ئۆكسیژێن چ شتێكی تر له هه‌وا دا هه‌یه؟ قوتابی: مامۆستا چۆله‌كه، مێش، تۆز و خۆڵ!!!
ـ نه‌فه‌رێك سه‌گێكی شه‌لی هه‌بوو، هه‌ركات دز ده‌هات، سه‌گه‌كه‌ی ده‌خسته ناو عاره‌بانه‌وه و به‌دوای ده‌كه‌وت.
ـ مامۆستا: بڵێ بزانم ته‌یموره شه‌له چۆن به‌ده‌سڵات گه‌یشت؟ قوتابی: مامۆستا به‌شه‌له شه‌ل.
ـ كه‌سی یه‌كه‌م: له چ جێگایه‌ك قه‌ڵه‌م ده‌ست ده‌كه‌وێ؟ كه‌سی دووهه‌م: زیاترهكهی له قه‌ڵ فرۆشی!
ـ یاریده‌ده‌ری فڕۆكه‌وان: سه‌یركه! خه‌ڵك له‌م سه‌ره‌ره‌وه وه‌ك مێرووله دیارن! فڕۆكه‌وان: گیانه‌كه‌م، ئه‌وی تۆ ده‌یبینی هه‌ر مێرووله‌یه، ئێمه هێشتا نهفڕیوین!
ـ دادوه‌ر: باشه كوڕه تۆ شه‌رم ناكه‌ی؟ ئه‌وه پێنجه‌مین جاره دێیته دادگا! تاوانبار: ئه‌ی بۆ خۆت شه‌رم ناكه‌ی هه‌موو رۆژێ دێیته دادگا؟!
ـ مامۆستا: ره‌وه‌ز كوڕم دا كرداری "لێدان"م بۆ سه‌رف بكه! ره‌وه‌ز گگوتی: لێمدای، لێت دام، به‌شه‌ڕهاتین.
ـ مامۆستا: چنار كچم كرداری "كێشان"م بۆ سه‌رف بكه! چنار گگوتی: كێشام، كێشات، پسا.
ـ به نه‌فه‌رێك ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئاو نه‌بوایه چی رووی ئه‌دا؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ: فێری مه‌له نهدبووین و دوایه دهخنكاین.
ـ نه‌خۆشێك ده‌ڵێ: دوكتوورگیان كوڕه وهفریام كه‌وه، هه‌موو شه‌وێك دێوێكی سێ چاو دێته خه‌ومه‌وه وه‌خته دڵم بتۆقێ! دوكتوور ده‌ڵێ: زۆر باشه به‌ڵام ده‌بێ سه‌ت هه‌زار دینارم بده‌یتێ! نه‌خۆشه‌كه ده‌ڵێ: ئێ؟! به‌ڕاست دوكتوورگیان؟! ده‌ی باشه لێی گه‌ڕێ بۆخۆم له‌گه‌ڵ دێوه‌كه پێك دێم!
ـ نه‌فه‌رێك گوێ بۆ cdیه‌كی به‌تاڵ راده‌گرێ و ده‌ست ده‌كا به گریان ، ده‌ڵێن: باشه بۆ ده‌گری؟ ده‌ڵێ ئاخر خه‌می گۆرانی بێژهكهیمه، فه‌قیره لاڵ بووه!
ـ نه‌فه‌رێك ده‌كه‌وێته چاڵێكه‌وه و یه‌ك به‌خۆی هاوار ده‌كات: یارمه‌تیم بكه‌ن، له‌رێگای خوا یارمه‌تیم بكه‌ن! نهفهرێكیش كه به‌وێدا تێپه‌ڕ ده‌بێ ده‌چێته سه‌ر چاڵه‌كه و ملی شۆڕ ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ: باشه كوڕی باش، ئاخر ئه‌وێ جێی سواڵ كردنه؟!
ـ نه‌فه‌ری یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر جوان سه‌رنج بده‌ی چاوه‌كانم قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن! نه‌فه‌ری دووهه‌م: باشه به‌ڵام ئه‌وه‌نده چاو مهترووكێنه با ده‌نگت جوان بێ!
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ههههههههه دةست خؤش بةريزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه
واو...واو...زؤر خؤش بو بةراستى...
له‌سه‌ر هێڵ نییه
zor supas dlan xan daste tosh xosh bet
@@@@@@@@@@@@@@@@@@@
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ★شـــوان★ (2012-11-08 06:38:49)
له‌سه‌ر هێڵ نییه
har hich nabwn
له‌سه‌ر هێڵ نییه
dast xosh sarkawtw be produces
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1