❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ساڵێکی تریش تێپه‌ڕی له‌ته‌مه‌نم له‌یانه‌وماڵپه‌ڕی کوردژینم ////

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2012-12-28 00:47:24

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2019-10-04
په‌یامه‌كان: 731
WindowsXPMSIE7

ساڵێکی تریش تێپه‌ڕی له‌ته‌مه‌نم له‌یانه‌وماڵپه‌ڕی کوردژینم ////

ترسم بۆ له‌ده‌ستدانی ئازیزانم !! زۆر ئه‌ترسم ، به‌خه‌به‌ر بێم و ئازیزێکم له‌ده‌ست دابێ و نه‌یبینمه‌وه‌ ....

ئه‌مکوژن ترس و ته‌نیای ، کاتێک به‌خه‌به‌ر دێم له‌سه‌ر .....

هاواره‌کانم ...یان گریانم ...یاخود لێدانی زه‌نگی ته‌له‌فۆنی نیوه‌ شه‌و ..... یان لێدانێکی ناوه‌خت له‌ده‌رگای ،

ژووره‌که‌م ..................

ئه‌م ساڵ جه‌ند ساتێکی خۆشی ته‌مه‌ن کورت بوون .... دوا ڕۆژه‌کانی ساڵێکی پڕ دابڕان بوو له‌هاوڕێیانم ،

له‌یانه‌و ماڵپه‌ڕه‌که‌م ...(( کوردژینه‌که‌م )) جاوه‌ڕێ بووم ، پاش شه‌وێک له‌داخستنی کوردژینه‌که‌م ....

هه‌موو ئه‌سرینه‌ تۆراوه‌کانم ئاشتبکردایه‌ته‌وه‌ ...له‌پێش که‌رنه‌فاڵی دواشه‌وه‌کانی ئه‌م ساڵه‌دا ، هه‌موو

هاوڕێکانم ببینیایه‌ ...منی هه‌میشه‌ جاوه‌ڕوانی هاوڕێکانم ..نه‌گه‌یشتمه‌ جاوه‌کانتان ..نه‌گه‌یشتمه‌ دیاریه‌کانتان ،

نه‌گه‌یشتمه‌ په‌یامه‌کانتان .. به‌رده‌وام دڵه‌ پڕ حه‌سره‌ته‌که‌م به‌کوڵ ئه‌گری ......

ئه‌توانین به‌ره‌نگاری هه‌موو شته‌کان ببینه‌وه‌ ، ته‌نها مردن نه‌بێت ..هیج کات توڕه‌ مه‌بن له‌و که‌سانه‌ی ...

خۆشتان ده‌وێن ، من ئه‌ترسم جارێکی تر ڕووناکی نه‌بیننه‌وه‌ !!!

به‌ڵام سه‌رنج بده‌ جی بۆ نوسیویت ؟؟؟ پێش ماڵئاوایی و مردنی !!

گه‌یشتینه‌ مانگی 12 و ساڵێک تێپه‌ڕی ، که‌زۆر هه‌ڵوێست ڕویداوه‌ !!

ڕاست .. هه‌ڵه‌ .. خۆش .. ناخۆش ..په‌شیمانی .. گیروگرفت .

                    .. ساڵێک تێپه‌ڕی ...


له‌هاوڕێکانمی کردم ....به‌نامۆو نه‌ناسی ناساندم ... ساڵێک تێپه‌ڕی ..

ڕاستی و پاکی هه‌ندێ له‌مرۆفه‌ پاکه‌کانم بۆ ده‌رکه‌وت ،ڕو و  مه‌عده‌نی هه‌ندێ له‌مرۆفه‌ خراپه‌کانی ...

بۆ هه‌ڵماڵیم !!   ساڵێک تێپه‌ڕی...

فێری کردم خۆشه‌ویستی ڕه‌وشته‌ ، پێش ئه‌وه‌ی هه‌ست بێت ،

فێری کردم ڕێزگرتن بنجینه‌ی هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌که‌ له‌هه‌ر بوارێکی ژیان دابێت ..

فێری کردم ئه‌گه‌ر زیاد له‌پێویست ڕێگات به‌سۆز دا ئه‌وه‌ که‌سێکی نه‌زانی ..

فێری کردم ئه‌و هاوڕێیه‌ی ڕێگاکه‌م پێناگرێ ..هیج وه‌خت دڵته‌نگم ناکات ..

فێری کردم بڕیار نه‌ده‌م له‌سه‌ر هاوڕێکانم ،پێش ئه‌وه‌ی له‌کاتی توڕه‌بوندا هه‌ڵێان نه‌سه‌نگێنم ..

فێری کردم که‌جاکه‌ کردن هه‌ڵه‌یه‌ هه‌ندێ جار ..دڵه‌ پاکه‌کان زۆر ده‌گمه‌نن ....

                       ساڵێک تێپه‌ڕی...

له‌ناخی دڵمه‌وه‌ ، سوپاسی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌که‌م که‌ماونه‌ته‌وه‌ له‌ژیانمدا ..

سوپاسی ئه‌و هاوڕێیانه‌م ده‌که‌م که‌له‌دڵه‌وه‌ ڕێزیان لێنام ..ڕێزیان گرتم له‌کاتێدا له‌لایان نه‌بووم ،

سوپاس و پێزانینم بۆ هه‌ر که‌سێک که‌ساتێکی جوانی پێدام ..

سوپاس بۆ دڵه‌ پاکه‌کان ..که‌هه‌میشه‌ ئارامیم پێده‌به‌خشن ......

سوپاس بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که‌له‌دڵیا یانه‌و ماڵپه‌ڕی کوردژینم له‌ئامێز ده‌گرێت و خۆشه‌ویستی و به‌خشینی ،

پێده‌به‌خشێت ....


              بۆ هه‌موو ئه‌ندامان به‌ڕێوه‌به‌ران سه‌رپه‌رشتیاران    و میوانانی یانه‌و ماڵپه‌ڕی کوردژینم .....


   هیوای ساڵێکتان بۆ ده‌خوازم که‌بێ ئازار بێت و پڕ بێت له‌کامه‌رانی و خۆشه‌ویستی و به‌ختیاری .

   له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن درێژی و ته‌ندروستیه‌کی باش بۆ هه‌موو لایه‌ک .



نووسینی //داوین

کاتتان شاد ، له‌گه‌ڵ ڕێزی

                  Dawin

Kurdzhin
0386

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2012-12-31 04:28:50

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2019-07-09
په‌یامه‌كان: 2252
WindowsMSIE7

Re: ساڵێکی تریش تێپه‌ڕی له‌ته‌مه‌نم له‌یانه‌وماڵپه‌ڕی کوردژینم ////

سوپاس بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که‌له‌دڵیا یانه‌و ماڵپه‌ڕی کوردژینم له‌ئامێز ده‌گرێت و خۆشه‌ویستی و به‌خشینی ،

پێده‌به‌خشێت ....


منيش زؤر زؤر سوباسي تؤ ئةكةم هةميشة بةباتة جوان و رازاوو بةسوودةكانت لة خزمةتكدرني يانةيايت خواي كةورة تؤمان بؤ بيليت هيواي تةمةن دريزو بةردةوام بوونت بؤ ئةخوازم ئيشةلا سالي بةديهاتني ئاواتةكانت ئةبيت خوازيارم  كوردزينةكةمان لةجاراني  بيشةنكتر بيتةوة

هةرشادو كامةرانبيت برا بةريزةكةم

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2013-01-27 22:23:39

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2019-10-04
په‌یامه‌كان: 731
WindowsXPMSIE7

Re: ساڵێکی تریش تێپه‌ڕی له‌ته‌مه‌نم له‌یانه‌وماڵپه‌ڕی کوردژینم ////

سڵاو ڕێزم بۆ خوشکی به‌ڕێزم ماریا :-

سوپاست ده‌که‌م بۆ ئه‌و په‌یامه‌ جوانه‌ت ، منیش هیوادارم که‌هه‌میشه‌ تۆی به‌ڕێز ، ئاسوده‌و شادبییت ،

منیش هاوده‌نگتم که‌ کوردژینه‌که‌مان وه‌کو جاران پێشه‌نگ بێته‌وه‌ ، و هه‌مو هاوڕێ به‌ڕێزه‌کانیشمان ،

وه‌کو جاران پێمان شادببنه‌وه‌ ، به‌هه‌مومان جوانیه‌کی تر ببه‌خشینه‌ یانه‌کامان ....

له‌گه‌ڵ ڕێزی برات ... داوین
.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2013-01-28 11:41:00

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2019-05-25
په‌یامه‌كان: 2971
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: ساڵێکی تریش تێپه‌ڕی له‌ته‌مه‌نم له‌یانه‌وماڵپه‌ڕی کوردژینم ////

سەرەتا سلاوێک لە غەریبیەوە کاکە داوێنی زێدە خۆشەویستم ،
بەراستی لم پەیامە جوانەت زۆر شت بەدی ئەکرێت ، لەسەر و هەمویەوە دلسۆزیت بۆ کوردژین و هاوریکانت
هیوام وایە هەرگیز و هەرگیز ناخۆشی نەبینیت و لە ئازیزانت جیا نەبیتەوە
دەستتەکانت خۆش بێت و ماندو نەبیت هیوام هەمیشە سەلامەتی و کامەرانی تۆی ئایزە ،
هەر بەختەوەر و سەر بەرز بیت

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2013-04-11 20:46:28

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2019-10-04
په‌یامه‌كان: 731
WindowsXPSafari

Re: ساڵێکی تریش تێپه‌ڕی له‌ته‌مه‌نم له‌یانه‌وماڵپه‌ڕی کوردژینم ////

سڵاو  له‌باتاس ... سڵاوم بۆ کاکه‌ بڕوا گیان :-

بمبه‌خشه‌ له‌دره‌نگ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ت برا جوان و ئازیزه‌که‌م ...خۆشه‌ویستی له‌لای داوین ،

به‌وهیوایه‌ی که‌ کاکه‌ بڕوای برا م له‌ش ساغ و ته‌مه‌ن درێژ بێت...

شادبییت هاوڕێکه‌م
.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.214.184.196
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net