.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447724242223) .
له‌کاتی .......... فه‌شه‌لدا ..لهکۆجکردنا ، له‌کاتی هه‌ست به‌ئازار کردنا..له‌کۆتایی هه‌موو شتێکدا....
له‌کاتێکداکه ژیان وه‌ک خۆی نابینی ، کاتێک ژیان عنادیت له‌گه‌ڵ ده‌کات ..کاتێک حه‌زه‌کانمان بهئارهزومان نابێ ،
له‌کاتی له‌ده‌ستدانی ئه‌و که‌سه‌ی خۆشمان ده‌وێت ...بۆ؟؟هه‌میشه هیوا بڕاو ئه‌بیین !!!
خۆمان ئه‌ده‌ینه ده‌ست خه‌م و دڵته‌نگی ، خه‌ونه‌کانمان له‌بیر ئهجێتهوه و ئه‌بینه هاوده‌می خه‌یاڵه‌کان ..بۆ ؟؟
دوای هه‌موو فرمێسکێک زه‌رده‌خه‌نه نی یه ؟؟.....ئه‌ی دوایی دابڕان یه‌کتر بینینه‌وه نی یه ؟؟
ئائه‌مه‌یه ژیان ..پێویسته خۆشمان بوێت به‌خۆشیه‌کانی و بهناخۆشیهکانیهوه ...به‌سه‌رکه‌وتن و بهفهشهلیهوه ،
به‌فرمێسک و بهزهردهخهنهیهوه ....ئه‌بێ تام و جێژی فرمێسک بجێژیت ، هه‌تا هه‌ست به‌ئاسوده‌یی و ،
سازگاری زه‌رده‌خه‌نه بکه‌ی !!!
ئه‌بێت ماندوو بییت ، هه‌تا نرخی پشویه‌کی هێمن بزانیت ...ئه‌بێت فه‌شه‌ل بناسیت ...هه‌تا فێرت بکات ،
جۆن ئه‌گه‌یته لووتکه‌ی سه‌رکه‌وتن ........
له‌کاتی کهوتنهکانتدا !!! ڕاوهستهرهوه له‌سه‌ر پێیه‌کانت ...به‌رده‌وام به له‌سه‌ر ڕێگاکه‌ت ..ئه‌گه‌ر پڕیش بێت ،
له‌دڕک ، هه‌نگاوه‌کانت خێراتر بکه‌و ... له‌شوێنیان گوڵ بڕوێنه ....به‌رهه‌مه‌که‌ت خۆشه‌ویستی و سه‌رکه‌وتن ،
ئه‌بێت ........گیروگرفته‌کانی ژیان زۆرن ، گریان و ته‌سلیم بوون دادی نادات !!!
ئه‌گه‌ر که‌سێکی ئازیزت لێڕۆیشت !! یادی بکه‌ره‌وه‌و سڵاوی بۆ بنێره ....
ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویسته‌که‌ت بهجێیهێشتیت !له‌بیری بکه ، ئاگاداری بکه‌ره‌وه که‌ئه‌و دۆڕاوه ....
ئه‌گه‌ر ڕۆژێک ڕۆژگار گریانیتی ..فرمێسکی پێڕشتی ، نیشانه‌ی بێهێزیت نی یه !به‌ڵکو تێده‌گه‌یت ،
که ئه‌و فرمێسکانه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ........که‌که‌سێکی خاوه‌ن هه‌ستی !!
شه‌رمه‌زارت نه‌کات ڕۆژێک فرمێسکه‌کانت ، به‌ڵام بۆکه‌سێک نا که‌شایه‌نی نه‌بێت .....
ئه‌گه‌ر ئێش و ئازار ڕێگه‌یان پێگرتی .... به‌هه‌موو هێزت هاوار بکه !!!
من به‌هێزم .. من به‌هێزم ئه‌ی ژیان !!!!!!ئه‌توانم ڕێگاکه‌م ببڕم ،
له‌کاتی فرمێسک ڕشتنی جاوهکانتا ....بازهردهخهنهش میوانی لێوه‌کانت بێت ، جونکه گه‌وره‌ی مرۆف ،
له‌و فرمێسک و زهردهخهنهیهدایه ،
ژیان ڕێگه‌یه‌که پڕه له هه‌ڵجون و داجون ،پێویسته ڕێگای ڕاست بگریت ، هه‌تا بگه‌یته ئه‌و شوێنه‌ی ...
کهئاسودهیی و خۆشبه‌ختیت بۆ دابیین ده‌کات .
هیج کات هیوا بڕاو مه‌به !!!...دڵنیابه دوای تاریکی ڕووناکیه ...ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆت ڕه‌ش بوو !!
به‌هیواوه بڕوانهره به‌یانییت سپی ئه‌بێت ...
ڕێگه به‌هیج که‌س مه‌ده بێهێزت بکه‌ن !!
ئه‌گه‌ر هه‌ستت کرد ئاره‌زوته بگریت بگری !!!ئه‌گه‌ر ویستت هاوار بکه‌یت هاوار بکه !!!
ئه‌گه‌ر تامه‌زرۆی یادگاریه‌کانت بوی .......یادیان بکه ، گوێ به‌وانه مه‌ده که‌ده‌ڵێن ....
گریان بێهێزیه ...هاوارکردن عه‌یبه ...یادگاریه‌کان خه‌یاڵن ...
ئه‌گه‌ر بینیتن هه‌موان دژتن ، ڕه‌نگه‌کان ڕه‌نگی تۆی تیا نیه ، هه‌موو به‌پێجه‌وانه‌ی تۆوه ده‌ڕۆن !!
بڕۆ به‌دوایی دڵتدا ، په‌یوه‌ست به به مهبدهئهکانتهوه .....هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌ته‌نیا مایته‌وه .............
دوو دڵ مه‌به !!! جونکه
(((ته‌نییای باشتره له‌وه‌ی به‌پێجه‌وانه‌ی نهفستهوه بژیت بۆ ڕازی کردنی خه‌ڵکانی تر )))
(( تایبه‌ته بهکوردژینهکهم ))
نووسینی //// داوین
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ئای کاکە داوین گیان دەستانت خۆش بن یاخوا
نووسینەکانت ئەتوانن لەو غەریبیەکم کەم بکەنەوە کە بۆ بابەتەکانی کوردژین هەمبوو
بەو هیوایەم بەردەوام بیت لە نووسین و ئێمەش بتوانین بەردەوام بین
هیوا خوازم سەرفراز و خۆشبەخت و ئاسوودەبیت هەردەم..
ڕێز و خۆشەویستی برای بچووکت بۆتۆی ئەزیز. سوپاس بۆ ئەو کاتانەی پێمان دەبەخشی.
له‌سه‌ر هێڵ نییه
کاکە داوین گیان سلاو
قەلەمە جوانەکەت هەمیشە بە بڕشت بێت بەراستی لە خوێندنەوەی لەزەتێکی ئەدەبی جوانم لێ وەرگرت
هیوادارم کە هەمیشە خامەکەت بە بڕشت و رەنگین و جوان بێت و هەمیشە دەستت خۆش بێت و تەمەن درێژ بیت
بۆ نوسینی بابەتی جوان و پڕ بە پێز
بۆ زانیاریت بابەتەکەم گواستەوە ماڵپەڕ لەگەل رێزمدا
له‌سه‌ر هێڵ نییه
دەستەکانت خۆش کاک داوین بەراستی پرمانابو سەرکەوتوبی
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ئه‌م کاته‌تان باش براو هاوڕێ به‌ڕێزه‌کانم :-
*کاکه موسلیم
*کاکه سیروان
*به‌ڕێز خه‌یاڵ
کاکه موسلیم گیان به‌ڕێزیشت سه‌رفرازو ته‌مه‌ن درێژ‌و له‌ش ساغ بییت ...له‌په‌روه‌ردگارم ئه‌پاڕێمه‌وه ،
که کاکه موسلیم شاد‌و ئاسوده‌بێت .. هه‌میشه برایه‌کی ئازیزمی ..به ئومێدی به‌رده‌وامی ،
بۆ کاکه موسلیمی به‌ڕێزم .
کاکه سیروان گیان سڵاو :-
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت و بۆ گواستنه‌وه‌ی نووسینه‌که‌م بۆ ماڵپه‌ڕ .... هاوڕێ و برای ئازیزمی ، نووسینه‌کانم..
به‌ووشه‌کانی به‌ڕێزت جوانتر ئه‌بینم ، ئاسودهبییت هاوڕێ گیان ..قه‌ڵه‌مه جوانه‌که‌ی به‌ڕێزیشتان ،
هه‌میشه به‌بڕشت و پڕ جوانی بێت ....
ئاسودهبییت هاوڕێکه‌م .
به‌ڕێز خه‌یاڵ :,
زۆر سوپاس بۆ په‌یامی به‌ڕێزت .. به‌هیوای به‌رده‌وامی و ته‌مه‌ن درێژی بۆ تۆی ئازیز‌و به‌ڕێز ..
کاتت شاد .
له‌سه‌ر هێڵ نییه
گەشتی ئەمڕۆی منیش
بەناو بابەتە رەنگین ئاساکانی تۆدا بوو ، دەستەکانت خۆش خاڵە داوێن گیان
منیش ھاو بۆچونم لەگەڵ نوسراوەکەت و ئەڵێم پێویسته ژیانمان خۆشمان بوێت
به‌خۆشیه‌کانی و بهناخۆشیهکانیهوه.
زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سڵاو خوشکه‌زای به‌ڕێزم ڕۆژان :-
ده‌ست و جاوی تۆی به‌ڕێز خۆش بێت ،سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت به‌و هیوایه‌ی که‌هه‌میشه ...
گه‌شته‌کانت له‌خۆشی و کامه‌رانیدا ببه‌یته سه‌ر ......
به‌ڕێزیت له‌لای داوین
شادبییت .
له‌سه‌ر هێڵ نییه