.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .
ئاگه‌داري هه‌سته‌كان به
له‌ڕۆذگاري ئه‌مڕۆماندا زۆر پێويستمان به وانه ئاگه‌داركه‌ره‌وه و هۆشياركه‌ره‌وه‌كان هه‌يه. ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ زۆربه‌ي خه‌لَك
به‌ده‌ستييه‌وه ده‌نالَێنێت نه‌زانيني چۆنيه‌تي هه‌لَس و كه‌وت كردنه له‌گه‌لَ به‌رامبه‌ر. له‌وه‌ها ڕۆذگارێكيش دا كه باو
باوي نوێكاري و گۆڕانكاري و به‌رذه‌وه‌ندي و زۆر شتي تره , ئاسان نييه كه‌ساني به‌رامبه‌ر به ئاساني بخوێنيته‌وه.
دوور مه‌بينه ئه‌و هاوڕێيه‌ي ئه‌مڕۆ له‌وانه‌كانت ده‌ستت ده‌گرێ و يارمه‌تيت ده‌دا و وه‌ك خه‌مخۆرێك خۆي نيشان
ده‌دات, به‌ياني كه بوو به دكتۆرێك و تۆش به سوتفه نه‌خۆش كه‌وتيت و سه‌ردانيت كرد , له‌ناوه‌كه‌ت بپرسێ. هه‌ر
بۆيه پێتان ده‌لَێم ڵاتان سه‌ير نه‌بێت كه ئه‌گه‌ره‌كان بووينه به بابه‌تێكي گرنگ و له‌زۆر وانه‌كاني خوێندن دووباره
ده‌كرێنه‌وه و پێويسته شيكاريشيان بكه‌ين. به كورتي ئێمه ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ين كه ئه‌و زه‌مانه تێپه‌ڕي كه هاوسێ
مالَ و منالَ و سه‌روه‌ت و سامان و هه‌موو شتێكي به ته‌ماي خوا و ئنجا راسپارده‌ي هاوسێكه‌ي ته‌نيشتي ده‌كرد , ئێستا ده‌توانين بلَێن زۆر ئاساييه به‌هۆي زۆربووني ته‌كنه‌لۆجيا و كار و گه‌ڕان و زۆربووني ئامرازه‌كاني كات
به‌سه‌ربردن , هاوسێ هاوسێيه‌كه‌ي ته‌نيشتي باش نه‌ناسێت و نه‌زانێت چه‌ند دانه كه‌سن. مه‌لَێن يه‌كجاريش وه‌هاش نا هێشتا زۆر شت ماوه له‌ده‌ستي بده‌ين, به‌لَێ له‌وانه‌يه وابێ به‌ڵام من باسي پێنج سالَي تر ده‌كه‌م. باسي پێنج سالَي تر كه پێنج سالَ له‌مه‌وبه‌ر باسي ئه‌مڕۆ كراوه. ئه‌مه‌ش مافێكي خۆمانه كه داهاتوو بهێنينه
به‌رچاو بۆ ئه‌وه‌ى كاتێك پێي گه‌ويشتين تووشي شۆك نه‌بين. به‌گستي ده‌توانين بلَێين ئه‌و شتانه‌ي باسمان كرد هێندێ له زيانه كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كاني ته‌كنه‌لۆجيا سه‌رده‌ميه‌كان بوو كه ئه‌مه‌ش كاريگه‌ر ده‌بێ له‌سه‌ر كۆمه‌لَگا به‌هۆي كاريگه‌ربووني له‌سه‌ر تاك و هه‌مووشمان ده‌زانين تاك يه‌كه‌ي بنچينه‌يي كۆمه‌لَگايه. به‌ڵام زۆربووني ته‌كنه‌لۆجيا
به‌رپرسي يه‌كه‌م نييه له ڕووداني شته نه‌خوازراوه‌كان به‌ڵام به‌رپرسي يه‌كه‌م خوودي مرۆڤه‌كانن. گرنگترين شت له‌و ڕۆذگاره كه پێويسته بيزانين ئه‌وه‌يه كه خۆمان فێري ئه‌وه بكه‌ين كه ئه‌و كه‌سانه‌ي ده‌وروپشتمان ئاره‌زووي كردني هێندێ كاريان هه‌يه و ئه‌و كه‌سانه‌شيان خۆشده‌وێت كه ئه‌و ئاواتانه‌يان بۆ به‌دي دێنن. هه‌رگيز هه‌ولَ مه‌ده ئاره‌زووه‌كاني خۆت زالَبكه‌يت به‌سه‌ر ئاواته‌كاني خۆت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتت هه‌بوو به‌سه‌ريان. ئه‌مڕۆ ئه‌و كه‌سه
خۆشه‌ويسته كه ده‌زانێت هاوڕێكه‌ي چي پێويسته و حه‌ز به چ جۆر قسه‌يه‌ك ده‌كات و ئاره‌زووي چي هه‌يه و پێويسته چۆن مامه‌لَه‌ي له‌گه‌لَ بكه‌ين. له‌بير نه‌كه‌ن ئه‌و ناره‌حه‌تيانه‌ي هه‌ستي پێده‌كه‌ن به‌رامبه‌ره‌كه‌شتان هه‌ستي پێده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌و شته‌ي به‌رامبه‌ر به تۆ كراوه به‌رامبه‌ر به ئه‌و بيكه‌يت. له كۆتايي دا پێتان ده‌لَێم (ئاگه‌داري هه‌سته‌كان بن) چونكه ناسكترين شته كه نابێت فه‌رامۆش بكرێت.
نوسيني: سه‌ركه‌وت نجم الدين صابڕ
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
دەست خۆش
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
سوپاس به‌ڕێزم
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
ھەربژیت کاکە سەرکەوت ،، زۆر ڕاستە بەراستی ئەو ڕۆژگارەی تێی کەوتووین پێویستی بەوەیە بەوردی ئاگاداری خۆمان بین و بزانین چیەکەین و چیناکەین کێ ھەڵەبژێرین و چکەسێکەو و چیبکەین باشە ، نوسراوەکەتانم خوێندەوە و بەدڵمە ، منیش ھاوبۆچونم لەگەڵ بەڕێزتان ھیوای سەرکەوتن و نوسراوی جوانترتان لێ چاوەڕێ دەکەم ...
زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
زؤر سوپاست ده‌كه‌م به‌ڕێزم .. هيوادارم سوودى هه‌بوو بێت بۆ گشت لايه‌ك و هه‌مووشمان پێويستمان به ئاگه‌داركردنه‌وه‌يه له‌وانه‌يه كه‌سێك كه شتێك ده‌نووسێت يه‌كه‌م كه‌س خۆى سوودى لێ وه‌ربگرێت ... دووباره سووپاسس
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
dast xoshh
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
zor supas
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه