❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سۆزی یادگاریه‌کان ////

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2013-04-03 00:01:30

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2019-10-04
په‌یامه‌كان: 731
WindowsXPSafari

سۆزی یادگاریه‌کان ////

له‌سه‌ر جێگاکه‌م ڕاکشابووم ....جاوه‌کانم له‌به‌ره‌نگاری دوو دڵۆپه‌ فرمێسکدا بوون ، که‌ئه‌یان ویست دابارێنه‌ ،

سه‌ر ڕومه‌ته‌کانم ...که‌به‌ئاهێکی سارده‌وه‌ گڕو کڵپه‌یان گرتبوو ، دڵم ئه‌ناڵێنێ به‌ده‌م ئازاره‌وه‌ ، هه‌تا حه‌زو ئاره‌زوه‌کانیش ،

ناتوانن ڕه‌وشه‌نی بکه‌نه‌وه‌ .....

ئا‌ی .....بۆفریاد ڕه‌سێک ، له‌نگه‌رو داوێنم بگرێت !!! ئه‌ی نوری فریادڕه‌س ............

فریادڕه‌سم ، ته‌نها پێنووسه‌ سه‌رشێته‌که‌مه‌ ...که‌هه‌ندێ له‌خه‌م و ئازاره‌کانمی هه‌ڵگرتووه‌ !!

ئه‌وه‌ ئه‌وه‌ یاخی یه‌ له‌ووشک بونه‌وه‌ی مه‌ره‌که‌به‌که‌ی ، له‌سه‌ر لێوی ڕۆژگار ......خۆشیه‌کانم له‌ده‌ستدان ،

له‌نێو ئامێزه‌ ئاسووده‌کاندا !!! ڕۆیشت .....سووتا له‌تاراوگه‌ به‌ڵێنه‌کان ، ته‌نها خۆڵه‌مێشه‌که‌ی ماوه‌ته‌وه‌ ، ئه‌ویش ،

جاوه‌ڕوانی ڕه‌شه‌باکه‌ی ساڵانه‌ بیگه‌یه‌نێته‌وه‌ به‌ڕێگاکه‌ی !!!

ته‌نها یادگاریه‌کانی ڕابوردوه‌ ، دێنه‌وه‌ به‌ر دوو جاوی به‌دبینی من ............به‌ڵام به‌حه‌سره‌ته‌وه‌م هه‌میشه‌ خودی خۆتم ،

له‌پێش جاوه‌کانمدا ببینیایه‌ ،

یادگاریه‌کانم به‌سه‌ر جون مه‌حاڵه‌ ، دووباره‌بونه‌وه‌یان ، بونه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌کی زیندوو !!! یادگاریه‌کانت به‌ئازارن ....ئای ج ،

ئازارێکیان هه‌یه‌ ... پیر بووم به‌هه‌ڵگرتنیانه‌وه‌ ، له‌به‌ر جاومه‌ ئه‌و ڕابوردوه‌ی ڕابورد له‌ته‌مه‌نم ... نامه‌وێ ده‌رجێ ،

له‌گۆڕه‌پانی سه‌فه‌رم ....هیواکانم بجوڵێنێت که‌جاوه‌ڕوانیم ، ئازارم ئه‌ده‌ن وه‌کو منداڵێکی بێتاوان !

که‌جاوه‌ڕوانی دایکه‌ وونبوه‌که‌یه‌تی ........

                                                       یادگاریه‌کانت ..

هه‌موو شه‌ێ جاوه‌ڕوانن .. تاتاریکی باڵ به‌سه‌ر جێگاکه‌مدا ئه‌کێشێ .......شه‌ڕ به‌جاوه‌کانم ئه‌فرۆشن ، دڵۆپه‌ فرمێسکیان ،

پێ ئه‌ڕێژن !!!

                                                ئه‌ی یادگاریه‌کان !!!

بۆجی واله‌جاوانم ئه‌که‌ن ؟؟! ئه‌و جاوانه‌تان نه‌دیوه‌ ؟فرمێسکیان پێ مه‌ڕێژن !!ڕۆژگاڕێک بوو ئه‌م جاوانه‌ ....

پرشنگ و دڵی ئازیزتان بوو .


                                                               (((تایبه‌ته‌ به‌کوردژینه‌که‌م )))


نووسینی ////  داوین .

Kurdzhin
0386

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2013-04-04 13:37:06

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: سۆزی یادگاریه‌کان ////

دةستةكانت خوش بيت كاكة داوين كيان بةراستي جوانت هؤنيوةتةوة
وشةكانت برن لة هةست و سؤزي جوان و رازاوة
هةموو سات خوشي وةردةكرم لة نوسينةكانت زؤر حةز بة بينيني خامةي رةنكينت دةكةم
لة خواي كةورة داواكارم هةميشة لةش ساغ و سةلامةت بيت لة زياندا
جاوةكانت ماج دةكةم

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2013-04-11 21:47:57

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2019-10-04
په‌یامه‌كان: 731
WindowsXPSafari

Re: سۆزی یادگاریه‌کان ////

سڵاو کاکه‌ یادگار :-

خۆشحاڵ بووم به‌په‌یامی به‌ڕێزت ... هه‌رده‌م هانده‌رێکی به‌وه‌فابویت بۆ داوین ...\

هیوادارم که‌ هه‌میشه‌ شادو ئاسوده‌بییت ...

به‌ڕێزییت له‌له‌ی داوین
.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2013-04-12 10:35:35

دایکی هانۆ
کازیوەی یانە
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-01
دواترین سه‌ردان: 2013-08-13
په‌یامه‌كان: 1831
ویبگه‌
WindowsOpera

Re: سۆزی یادگاریه‌کان ////

یاخوا ئەو دەستەنات خۆش بێت کاکە داواێن  هەربژیت
بەراستی بابەتێکی زۆر نایاب بوو ، هیوام سەرکەوتنتە
دوبارە دەستت خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2013-05-07 20:54:41

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2019-10-04
په‌یامه‌كان: 731
WindowsXPFirefox

Re: سۆزی یادگاریه‌کان ////

ئه‌م کاته‌ت باش به‌ڕیز دایکی هانو :-

ده‌سته‌کانی به‌ڕێزت خۆش ، زۆر سوپاس بۆ به‌ڕێزتان ، که‌ کاتی جوانی خۆتان به‌خشی به‌خوێندنه‌وه‌ی ..

نووسینه‌که‌م ، منیش هیوای به‌رده‌وامی و له‌ش ساغی بۆ به‌ڕێزتان ده‌خوازم ..

سه‌رکه‌وتوبییت به‌ڕێزم
.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.214.184.196
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net