.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .
" دۆریان پێویستە ڕێگە نەدەیت کە ئەمە تێکت بشکێنێت " ئەمە کورتە ئاخاوتنێکی نێو چیرۆکی " تابلۆکەی دوریان گرەی " نووسەری بەناوبانگ " ئۆسکار وایڵد " ە ڕەنگە ئەمە زۆر هەڵبگرێت و بەشێک بێت لە ژیانی رۆژانەمان کاتێک مرۆڤ ویستی خۆیەتی جیا لەو ئەرکانەی کە بەسەریدا سەپاوە کەلتور داب ونەریت و .....هتد بەلام ناشکرێت جیاوازییەکی ئەو تۆ لە نیوان ئەم بەشە ئاخاوتنەی نێو ئەم چیرۆکە و هەمان ئەم خالەی کە لە پەرتوکی ( ساتە ڕاستەقینەکان ) ی " د، باربارا دی ئەنجلس " هاتووە کە باس دەکات و دەلێت " کام یەک لە بەشەکانی بونم ، چ لە رابردوودا و چ لەسەردەمی ئێستادا لە ترسی ئەوەی کە لەلایەن خەلکی ترەوە پەسند نەکرێم لێم ساردوونەتەوە بگرە کام بەش لە بونایەتیم لە خۆشم شاردۆتەوە " هیچ هاوبەشیەک نەبێت ، ئەگەر بەوردی سەیری بکەین لە یەکەمدا چیرۆکە و لە دووەمدا بەشێکی کورتی خالێکە لە بابەتێکی دەروونزانی . هەمیشە مرۆڤ بەدوای ئەو خاڵانە دەگەرێت کە کۆمەلگا پەسندی دەکات نەک ئەوەی کە هێز و تواناییەکی شاراوەیی هەیە و ناتوانێت دەریبخات چ لە رابردوو و چ لە داهاتوو ، نەترسان لە دەورووبەر لەسەر بنەماییەکی پەسند کردن هیچ واتاییەکی مرۆڤی ناگۆرێت ئەمەش خۆی لە خۆیدا خۆ بەستنەوەییە بە هەندێک داب و نەریت و ڕێسای دروستکراوی نێو کۆمەلگە کە ڕەنگتە تا زۆر یان کەم هیچ گوێییان پێ نەدەین لە وەلاوەنانی چونکە ترسێک لای مرۆڤ دروست دەبێت کە رەنگە هەمان ئەو ترسە بێت کاتێک نوسەری " لینگا بوینگا " لە پەرتوکی " هاوڕێ نیگارکێشەکەم " کە لەبەشێک لە چیرۆکەکدا لە بەسەرهاتێکی کورتدا کاراکتەرێک دەلێت " تا زیاتر سەیری ئەم بەلەمەم بکردایە هەستم دەکرد کە دۆنا کلاریس درۆی لەگەل کردووم " بۆیە مرۆڤ هەموو ساتێک ناتوانێت متمانەی ئەوە بەدەست بێنێت کە هیچ شتێک مەحال نییە ، هەمیشە بیر لەوە بکە کارێک بکەیت رابردوو و داهاتووت لەبەرچاو بێت نەک تەنها ئەو ساتەی کە دەبێت بیگوزەرێنی ،
سیروان
لهسهر هێڵ نییه
ده سته کانت خۆش ₰ sîrwan ₰ سه رکه وتووبی ، بابه تێکی زۆر جواااااانه
لهسهر هێڵ نییه