.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447724242223) .
ئەو هێمایانەی پیاوان عاشقی دەبن لە ئافرەتاندا
هەرچەندە كەسایەتیت پڕ هێماتربێت، بەهێزترو سەرنج ڕاكێشتردێتە بەر چاو!
ئافرەتی پڕ هێما بەلای پیاواندا سەرنج ڕاكێشترە چونكە، هەستەكانی دەشارێتەوەو هیچ زانیارییەك دەربارەی ژیانی خۆی یاخود ژیانی كەسانی دیكە نادركێنێ، ئەمەش هەستو سۆزی پیاوان دەوروژێنێو چێژ لە شوێن كەوتنیان دەبینن بۆ پەردە هەڵماڵین لەسەر لایەنە شارەوەكانیان.
بێدەنگی یاخود كەم دوویی، خەسڵەتێكە ئافرەتان پێی ناڕەحەت دەبنو هەستی نائارمیان لادروست دەكات.
ئەوان لەگەڵ پیاوانی ڕاستو دروستدا هەست بەئارامی دەروونیو جێگیربوون دەكەن.
لێكۆڵینەوەكانی دەروونناسی ئەوەیان ئاشكرا كردووە كە پیاوان لەچاو ئافرەتاندا بێدەنگو كەم دوون، چونكە مێشكیان زیاتر لە زمانیان بەكاردەهێنن، بەڵام نوێترین لێكۆڵینەوەی كۆمەڵناسی ئەوەی ئاشكرا كردووە كە گۆڕانكارییەك لە سایكۆلۆژی ئافرەتاندا دروست بووە، ئەویش هەڵبژاردنی بێدەنگیە لەلایەن ئەو ئافرەتانەی پێیان وایە كە بێدەنگیو كەم دوویی خاڵی هێزن بۆ كەسایەتی ئافرەت !
(بێدەنگی لە زێڕە) ئەمەش ووتەیەكی زۆر باوە، ماناو سودی بزانین هەرگیز دەستبەرداری نەدەبووینو دەبووە مایەی سەركەوتنی زۆرێك لە پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانیان بەتایبەت پەیوەندی لەگەڵ ڕەگەزی نێردا.
لێكۆڵینەوەكە جەغد لەسەر ئەوە دەكاتەوە باشتر وایە بەبێ دەنگی مانیفێستی توڕەبوونەكەت بكەی، بەنیگایەكی تەنز ئامێز لە كەسانی بەرامبەر بڕوانە.
ئەو جۆرە هەڵوێستە لەلای ئەوان متمانەت پێ دەبەخشێو بەكەسێكی بەهێزو پڕ لە نهێنی لێت دەڕوانن، بەجۆرێك كە ناتوانن هیچ هەڵوێستێكت بەرامبەر وەربگرن.
بێدەنگی وابەستەیە بە خۆ پاراستنەوە (حژر) هەردوو خەسڵەتەكەش هۆكارن بۆ سەركەوتنت لەژیان بەگشتیو لە پەیوەندی هەوسەرگیری بەتایبەتی، بەو مانایەی كاتێك ئافرەت ووشەكانی بە ئاگاییەوە هەڵدەبژێرێ، دەزانێ چی دەڵێ، هەروەها لەلایەن چواردەورەوە ڕێزو خۆشەویستی بەدەست دەهێنێ.
ئەو خانمانەی لەسەر شێوازی بێدەنگی ڕەفتار دەكەن، لەكاتی توڕە بوونیشدا پێش هەر كاردانەوەیەكی نابەجێو ناوەخت بەووردی بیری لێ دەكاتەوە، لەبەرئەوە جڵەوی لەدەستی خۆیدا دەبێتو زۆر بەمتمانەوە چارەسەری دۆخەكە دەكات.
لهسهر هێڵ نییه
دةستة كانت خؤش بت
لهسهر هێڵ نییه
Dis xos
لهسهر هێڵ نییه
زور سوباس
لهسهر هێڵ نییه