❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کاری خۆبەخشی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-06-02 17:50:06

hezha barznjy
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-06-02
دواترین سه‌ردان: 2014-02-05
په‌یامه‌كان: 336
ویبگه‌
WindowsSafari

کاری خۆبەخشی

کاری خۆبەخشی
کاری خۆبەخشی: بریتیە لە کارێکی قازانج نەویست کەسێک ئەیکات کە بێ بەرامبەرە لە هەر دەزگایەکی حکومی بێت یاخود ئەهلی کە کاری لێ دەکات یاخود قوتابخانەکان ئەم کارەش،هەندێکیش هەن لە پێناوی خودا دەیکەن و پێیان وایە پاداشت وەر دەگرن لە ڕۆژی دوای،خۆبەخشی بەواتای
لەم کاتەی ئێستادا لە کۆمەڵگای ئێمە کاری خۆبەخشی  زۆر کەمە ئەمەش بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە کە خاوەن سەرمایەکان کاری خۆبەشی ناکەن بەڵکو ئەوەشی ئەیکات ئەو کەسانەن سەرمایەکی زۆریان نیە،بە بۆچوونی من کەمی ئەم کارە بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە لەم کۆمەڵگایەی ئێمەدا ئەم کەسانە کەمن کە کاری خۆبەشی ئەکەن، دیارە کە ئەوانەی کاری خۆبەشی ئەکەن چاویان لە مووچە نیە تاکو لە بەرامبەر ئەم کارە وەری بگرن،لەگەڵ ئەوەی کاری خۆبەخشی زۆر باو نیە لە کۆمەڵگەی ئێمە بەڵام ڕێکخراوەکان خەریکن هەوڵ بۆ دروست کردنی دەدەن.
گرنگی ئەم کارە ئەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کێشەکان لە کۆمەڵگادا لێپرسرای و نەتەوایەتی و ئاینی و مرۆی کەم ئەکاتەوە گەر لە پەرلەمان یاسایەک بۆ ئەم کارە دانیت ئەوا زۆر باش ئەبیت چوونکە ئەوکات ئەو کەسانەش زۆر ئەبن کە کاری خۆبەخشی ئەنجامدەن ئەو کاتەش کێشەی کەم بوونی ئەنجام نەدانی ئەم کارە کەم ئەبیتەوە،گەر ئەم کارە لە قوتابخانەکاندا بکرێت ئەبێتە هۆی پەرەپێدانی قوتابخانە و یارمەتی دانی قوتابیان.

بۆ نموونە ساڵانە کە ئەمریکا بڕی (260) ملیار دۆلار خۆبەخشیانە دەکرێتە پڕۆژەی خێر خوازی،ساڵانەش زانکۆیەک وەک(هارفارد) بڕی (29) ملیار دۆلارر پێشکەش دەکرێت وەک بەخشیش لەلایەن خێرخوازانەوە ، ساڵانەش ئەمریکا لە (5%)پارەی باج دەداتە ڕێکخراوی خێرخوازی و خۆبەخش بۆ کاری خێرخوازی.

گرووپی زاموا هەڵسا بە بڵاوکردنەوەی پۆستەریک لەسەر گرینگی هەبوونی فلتەری خێزانی لە کەناڵ و میدیاکان کە ئەم کارەیان بە خۆبەخشانە ئەنجامدا،وەک بینیمان لە زۆربای ناوچەکانی کوردستان کەمپینێک دانرا بۆ کۆمەک کردنی ئاوارەکانی سوریا ئەمەش بە کاری خۆبەخشی هەژمار ئەکرێت.

بەڕێز عبد الرحمان بەم شێوەیە پێناسەی کاری خۆبەخسی ئەکات
کاری خۆبەخشی ئەنجامدانی چالاکیەکی بیبەرامبەرە کە تاکێک ئارەزوومەندانە پێی هەڵداستێت لە ڕێگەی بەخشینی بەشێک کە کاتی یان توانای یان پارەی یان ئەزموونی لەو نوارەی کاتیایدا شارەزایە لە دەزگایەکی حکومەتدا یان لە ڕێکخراوێکی خێرخوازیدا یان لاڕیی دەسپێشخەرییەکی تاکەکەسیدا.

Kurdzhin
هه‌موو کتێبه‌کانی جیهان بخوێنه‌وه‌، هه‌ر چی زانست هه‌یه‌ فێر به‌،به‌لام ئه‌گه‌ر هه‌لسۆکه‌وتت له‌ گه‌ل ئه‌وان رێک نه‌خه‌یت،نه‌خوێنه‌وارێك ـی مه‌ترسیداری............!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.97.9.175
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net