❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سه‌ردانێک بۆشاری دڵه‌کان////

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2013-07-17 16:34:17

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2019-08-07
په‌یامه‌كان: 731
WindowsXPFirefox

سه‌ردانێک بۆشاری دڵه‌کان////

دڵه‌کانتان ..شاری پاک و بێگه‌ردو جوانن ، پارێزگاری بکه‌ن له‌ پاک و خاوێن ڕاگرتنی !!!ده‌رگاکانی مه‌که‌نه‌وه‌ ..

ته‌نها به‌ڕوی ئه‌و کاسانه‌دا نه‌بێت که‌ دڵسۆزن بۆ ئه‌و شاره‌ ،به‌ڵێ دڵی سپیتان ....نیشتیمانه‌ ...

خه‌ونه‌ سه‌وزه‌کانتان شاره‌ .. شار ..

ڕێگاکانی پاک بکه‌نه‌وه‌ له‌شوێن پێکانیان ،ئه‌گه‌ر ڕۆژێک هه‌ستان کرد .. یان بۆتان ده‌رکه‌وت که‌ئه‌مانه‌ ،

خاوه‌ن هه‌ق نین باوه‌ڕیان پێمه‌که‌ن ..هه‌رجه‌نده‌ هه‌وڵ بده‌ن باوه‌ڕتان پێ بێنن که‌ :-

له‌ناو دڵدا ته‌نها یه‌ک ژوور هه‌یه‌ و به‌س که‌ته‌نها که‌سێک له‌خۆ ئه‌گرێت که‌ ئه‌بێت .. خۆشه‌ویستی بێت ...

خه‌ون بێت ...ژیان بێت .

ئه‌گه‌ر ڕۆژێک ئه‌و مرۆفه‌ له‌به‌ر جاومان نه‌ما !!!ئایا؟؟ کاتژمێره‌کانی زه‌مه‌ن ئه‌وه‌ستن ؟

ئایا ژیان ئه‌وه‌ستێت له‌دوای ئه‌و ؟

نه‌خێر ...له‌شاری دڵدا ژووری زۆر هه‌یه‌ ، که‌ژماره‌یه‌کی زۆر له‌خه‌ڵکی تیایه‌ ، ئه‌وانه‌ی که‌پێیان گه‌یشتوین ،

وه‌ ژیان پێکه‌وه‌ی کۆکردوینه‌ته‌وه‌ له‌کات وساتی جیاوازدا ..دابه‌شی کردوین بنه‌ماکانی ژیان ...ڕۆیشتن ..

له‌دوای خۆیان زۆر شتیان به‌جێهێشتوه‌ !

هه‌ندێکیان له‌دوای خۆیان گوڵی سوریان به‌جێهێشتوه‌ ، به‌ڵام به‌تێپه‌ڕبوونی کات ڕه‌ونه‌قه‌که‌ی ،

له‌ده‌ست ئه‌دات گوڵی سوور ..

هه‌ندێکی که‌ خه‌ونێکی ناته‌واو به‌جێده‌هێڵن له‌دوای خۆیان ..هه‌ناسه‌کانیان ئه‌گرێت به‌تێپه‌ڕبوونی کات ،

هه‌ندێکی که‌ زامێکی به‌ئازار به‌جێده‌هێڵن له‌دوای خۆیان ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ڕۆیشتنی ڕۆژه‌کاندا ...

زامه‌کان ساڕێژ ده‌بن ،

هه‌ندێکی که‌ هه‌ستی په‌شیمانی به‌فرمێسکی په‌شیمانی و تۆبه‌وه‌ به‌جێده‌هێڵن له‌دوای خۆیان ،

ئای ..... ئای !!ئائه‌مه‌یه‌ یاری له‌بیرجونه‌وه‌ ئه‌و یاریه‌ی کات پیاده‌ی ئه‌کات له‌گه‌ڵمانداو ...

ئێمه‌ش موماره‌سه‌ی ئه‌که‌ین له‌سه‌ر دڵه‌کانمان ، به‌ناجاری کاتێ هه‌ست ئه‌که‌ین که‌یادگاریه‌کان بونه‌ته‌ ،

کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ له‌به‌رده‌م هه‌نگاوه‌ جێگیره‌کانمان له‌سه‌ر ژیان !!

کاتێ ئه‌و یاریه‌ هه‌ڵده‌بژێرین ..که‌بیرجونه‌وه‌یه‌ له‌ناخماندا یاری ئه‌کات و هه‌ر بیرمان ئه‌جێته‌وه‌ ،

به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ کاتێ سه‌ردانی شاری دڵمان ئه‌که‌ین به‌که‌سانێکی زۆر ئه‌گه‌ین ، ئه‌وکه‌سانه‌ی له‌ناخی ،

دیواره‌کانی دڵماندا هه‌ڵمانگرتون ...ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌پ و تۆزی زه‌مانه‌ نه‌یتوانیوه‌ ، ڕه‌وشت و خه‌سڵه‌ت و ،

تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیان وون بکات ، به‌شه‌وقه‌وه‌ لێیان ئه‌ڕوانین ، به‌سۆزه‌وه‌ له‌ئامێزیان ئه‌گرین ....ئای که‌به‌ئازاره‌ ،

یادگاریه‌کانیان ! جوانه‌ که‌خۆشمان بوێن هه‌تا کۆتای ... به‌ڵام جوانتره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ بگۆڕینه‌وه‌ هه‌تا دوا هه‌ناسه‌ ،

بۆ ئه‌وه‌ی هه‌سته‌ جوانه‌کانمان نه‌گۆڕێت به‌رامبه‌ریان به‌جۆرێک له‌ عه‌زاب .....

ئازاری گه‌وره‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ که‌سێکت خۆش ئه‌وێت به‌ڵام ئه‌و تۆی خۆش ناوێت !!!گه‌وره‌تر له‌وئازاره‌ ئه‌و که‌سه‌ ،

که‌سێکی تری خۆش ئه‌وێت !

به‌تێپه‌ڕبونی کات هه‌سته‌کانت ئه‌تخه‌نه‌ گۆڕێکی تاریکه‌وه‌ به‌ته‌نیای ئه‌ژیت .. به‌ته‌نیای ئه‌مریت تێیدا ...

که‌س هه‌ستت پێناکات ته‌نها خۆت نه‌بێت .

داوای لێبوردن له‌دڵه‌کانتان بکه‌ن ...ئه‌گه‌ر ڕۆژێک هه‌ڵه‌تان کردبێت له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانیدا !!

ئاگاداری هیواو ئاواته‌ جوانه‌کانتان بن جونکه‌ !

((( ئه‌م زه‌مانه‌ هه‌سته‌ جوانه‌کان ئه‌کوژێت ، تواناکانمان ناهێڵێت له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی و به‌هاکانی خۆشه‌ویستی )))




                                                  ((( تایبه‌ته‌ به‌ماڵپه‌ڕو یانه‌ی کوردژینم )))



داوین

به‌هیوای جوانتر

کاتتان شاد

له‌گه‌ڵ ڕێزی Dawin .

Kurdzhin
0386

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2013-07-28 13:34:00

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2019-08-07
په‌یامه‌كان: 731
WindowsXPFirefox

Re: سه‌ردانێک بۆشاری دڵه‌کان////

سڵاوتا ن لێبێت به‌ڕێز نیان :-

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت و بۆ ئه‌و ووشه‌ جوانانه‌ت ، منیش هیوای به‌رده‌وامی و،

سه‌رکه‌وتن و له‌ش ساغیتان بۆ ده‌خوازم ..

شادبییت به‌ڕێز
.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.83.192.109
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net