.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
قســـە '٢'
قسە خۆشە کردار خۆشترە!
ترس لێ نیشتن بۆ جێبەجێ کردنی ئەو قسە و بڕیارانەی داوتە بوونی دەبێت، بەتایبەت کاتێک قسە و بڕیارت جێبەجێ کردنێکی گەورەتری هەڵگرتبێ وەیان پێشبینی بوونە کرداری قسەکەتت نەکردبێت، یان هەندێ جار قسەیەک ئەکەیت، ئەگەر لەو قسەیەت وردبیتەوە، ئەم قسەیەت (وعد-بەڵێن)ێکی لەخۆ گرتووە، لەوانەیە تۆ سەرەتا هەستت بە قورسی قسەکەت نەکردبێت، بەڵام هەر کە کاتی هات، هەستەکەی ئەگەرچی ئەم قسەیەت کاتی خۆی خۆشبووە، کەچی ئەمڕۆ دەبینیت توانای زۆری ئەوێت، یان ئەوەتا تۆ تەمبەڵی لە جێبەجێ کردنی. بەڵام تۆ لەوە مەترسە چون تۆ لەمە جوانیێکی هەستپێکراو یان پێنەکراو دەچێنیت.. بەڵام ئەمەش هەیە کە مەرج نیە دەممان قسەی درووست و بڕیاری درووستی لێوە دەربچێت، ئیتر کە کاتی جێبەجێ کردنی هات و هەستت پێی کرد، مەترسە و مەیکە، چون تۆ ئەوسا هەرچەندە وەڕەزی و بێزاری لەوانەیە دات بگرێت، وەلێ دڵت زیندوو ئەبێت..
زۆر جار لەوانەیە هەر بۆخۆشی لەگەڵ منداڵەکان یان هەر کەسێک قسەیەک بکەیت و پێی بڵێیت کە دیاریەکی بۆ ئەکڕیت، کەچی کە کاتی هات تۆ ئەمە ناکەیت، بەوەی هەست ئەکەی کە لەوانەیە توانات نەبێ یا تاقەتت نەبێت و شتەکە بە گرنگ دانەنێی، ئەمە خۆی واتە قسەت یەکی نەگرتەوە لەگەڵ کردارت و مایەی خراپی و ناخۆشیە، جا ئەم ناخۆشیە با تەنها بۆ منداڵەکەیا کەسەکە بێت بەتەنها. وەلێ کە قسەکەت ئەبەیتە سەر و دیاری بۆ منداڵەکە یا کەسەکە ئەکڕیت خۆشت هەست بەوە ئەکەیت کە چەندە هەستێکی خۆش دات ئەگرێت، ئەم هەستە هەستی دلخۆشکردنی منداڵەکە و یەکبوونی قسە و کردارتە..
لەوانەیە بتوانیت بە قسە دەوروبەر خۆشحاڵ بکەیت، بەڵام کاتێک دەتوانیت ئەو قسەیە بەکردار جێ بەجێ بکەیت، بەرهەمەکەی زۆر لەو قسانە دڵخۆشکەر ترن.. قسە خۆشەویستی درووست دەکات، بەڵام ئەوکاتەی دەیکەیتە کردار، ئەوا وەفاو سۆزت درووست کرد..
کە لەدڵەوە هەست و سۆزت بۆ بەرامبەر نیشاندا، و بەکردەوە کردتە راستی، ئەوا تۆ دڵسۆزیت درووست کرد.. کاتێ تۆ پاکانە ئەدوێیت و کردارت ئەمەی سەلماند، ئیتر تۆ ڕاستەقیینەییت درووست کرد.. بەقسە ئەتوانیت دنیایەکی خەیاڵی بۆخۆت بکێشیت، بەڵام کە ڕاستبوویت، ئیدی تۆ بەهەشتێکی زەمینی درووست دەکەیت..
هەندێ جار قسە کردارە! چون زۆر جار ئێمە پێویستمان بە دەم هەیە تا بتوانین ئارامی بپارێزین، لەدڵەوە قسەکردن بۆ ئەوکاتانەی قسە پیویستە، ئەتوانێت ئاسوودەت بکات، یا هەر نەبێت بێتاقەتیت بڕەوێنێتەوە..
کاتێک قسەیەک ئەکەیت و لە جێ بەجێ کردنەکەی ئەترسیت، ئەمە چ سوودێکی هەیە؟ هەم نا ئاسوودەیی بۆخۆت و هەم خۆ دەرخستنە.. لەمانەوە ئیدی دیارە کە کردارەکە خۆشیێکی تایبەتتر و سەنگینتری هەڵگرتووە، چونکە ڕاستیێکی قورسترە.. قسە خۆشە کردار خۆشترە!
نووسینی: موسلیم چۆمانی
تایبەت بە: کـــوردژیـن
لهسهر هێڵ نییه
دەست خۆش کاکە موسلیم گیان
هیوام بەردەوامیتە ان شاء الله هەر سەرکەوتوو بیت
لهسهر هێڵ نییه
dastt xosh bet ba raste jwana sarkawtu bet gyan
کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
لهسهر هێڵ نییه
جگه له وه ی له نووسینه کانتا په یامێكمان ئاراستا ده که یت له گه ڵ ئه وه شه من وه ك خوێنه ڕێك شتێك له نووسینه کانتا هه ست پێده که م ئه ویش توانای به ڕێزتانه له نووسینه ، کاتێك که سێك بییه وێت ڕێگا یه ك بگڕیته به ر له ژیانه ئینجا ئه و ڕێگای نووسین بێت واته نووسه رێك یان هه ر کارێکی تر من به گرنگی ده زانم پێش ئه وه ی کاره که هه ڵبژێرێت و بیکات دووشت ڕه چاو بکات یه که میان توانه واته : تاچه ند توانای هه یه له کاره که دووه میان ئاره زوو واته : تاچه ند کاره که ی خۆش ده وێت بۆ ئه وه ی سه رکه وتووبێت له کاره که یدا، له ڕێگه ی نووسینه کانته وه ده توانم بڵێم تۆ ده توانی شتی زۆر باشتر پێش که ش بکه یت وه توانای له نووسینه کانی تۆ دا هه ستپێده که م به هیوام به رده وام بیت و له داهاتووه بیبیت به نووسه رێکی زۆر به توانه میله تی کورد شانازیت پێوه بکات ان شاء لله ، چه ند بابه تێكت بڵاو کرده وه له و ماوه یه وه ك کێ ئەکەیت بە هاوڕێت؟ و باشه مرۆڤ خوێنهر بێت یا نووسهر؟ ،وه قسە خۆشە، کردار مەرجە! ، هه روه ها ئه م بابه ته شت که ته واوکه ره به ڕاستی سه رنج ڕاکێشن، یاخوا ماندوو نه بیت له نووسینه ، پێنووسه که ت گه شترو جوانتر بێت.
لهسهر هێڵ نییه
dast xosh sarkawtubi
لهسهر هێڵ نییه
سەرەتا داوای لێبوردنم لە هەمووتان هەیە هاوڕێیان، کە نەمتووانی زنجیرەکە تەواو لێرە دابنێم
بێگومان سەرقاڵی ئامادەکردنی زنجیرەیەکی تری بابەتی بووم بۆ یانە، بەڵام ئەوکات ئەمیش نەکرا..
وە زۆر سوپاس بۆ پەیامەکەت کاکە هێژا سوپاس براکەم، هەمیشە سەرکەوتوو بیت.
دادە SaRaB زۆر سوپاس بۆ وشەکانت خۆشحاڵ بووم بە پەیامەکەت، سەرکەوتوو بیت.
زۆر زۆر سوپاس دادە نیان، سوپاس بۆ وشەکانت و هەستی بەرزت، خۆشحاڵ بووم هاوڕێ گیان، إن شآءالله لە ئاسوودەیی و سەرکەوتنا بیت هەمیشە.
سوپاس هاوڕێ گیان بەڕێز Kurdistan سەرکەوتوو بیت.
لهسهر هێڵ نییه