.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447724242223) .
چۆن بزانین توشی خەمۆكی بووین ؟ نیشانەكانی خەمۆكی كامانەن ؟ زاناكانی پەیمانگای ماكس بلانك تاقیكردنەوەیەكی خێرایان داناوە بۆ ئەوەی بزانن ئایا ژن تووشی نەخۆشی خەمۆكی بووە یان نا , ئەمەش بە وەڵامدانەوەی 4 پرسیاردەبێت و ئەگەر وەڵامەكانیشی هەموویان "بەڵێ" بوون ئەوا دەبێت سەردانی پزیشكی تایبەت بكات یان چارەسەری دەروونی وەربگرێ .
نیشانەكانی خەمۆكیش هەستكردن بە خەم و خۆ ونكردن و ماندوی و نیگەتیڤی و چەند نیشانەیەكی دیكەش دەگرێتەوە , لە ئەڵمانیا یەك لەسەر 4 ی ژنان و یەك لەسەر 8ی پیاوان توشی خەمۆكی بوون لە ماوەیەك لە ژیانیانداو، ساڵانەش 9 هەزار كەس بەو هۆیەوە خۆیان دەكوژن كە ئەمەش بەرزترین رێژەی مردنە دوای رووداوی هاتووچۆ لەو وڵاتە، ئەو كەسانەش كە بەو هۆیەوە خۆیان دەكوژن تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 35 ساڵە .
چەندین تاقیكردنەوە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بۆ دەرخستی خەمۆكی هەن كە پرسیارەكان پەیوەستن بەو نیشانانەی كە لە ماوەی 2 هەفتەی رابردوو كەسەكە هەستیان پێدەكات , كە ئەوانیش خەم , نێگەتیڤی , هەستكردن بە دۆڕان , هەست نەمان بە خۆشی , هەستكردن بە تاوانباری , بوونی بیرۆكەی خۆكوژی , خەو لێنەكەوتن , زوو هەڵچوون , ماندوو بوون و لەدەستدانی حەزی سێكسی , وەڵامەكانیش دەبێ یان " هەمیشە" یان " هەرگیز" بن , لە كۆتای تاقیكردنەوەكەشدا كەسەكە دەزانێ تا چ رادەیەك توشی خەمۆكی بووە .
ئەمانەش 4 پرسیارەكەن : ئایا لە هەفتەی رابردوودا چەن جار گریاویت، ژمارەی گریانەكانت زیادی كردووە ؟ ئایا هیوات بەخۆت نەماوە یان رقت لەخۆت بۆتەوە لەم هەفتەیەدا ؟ ئایا لەم هەفتەیەدا هەستت بە بێئومێدی كردووە ؟ ئایا هەستت بەوە كردووە كە تۆ كەسێكی دۆڕاوی لەم هەفتەیەدا ؟ ئەم لێكۆڵینەوەیەش تەنها لەسەر ژنان ئەنجامدراوە و , ئەگەر بۆ پیاوانیش بێ ئەوا دەبێ پرسیارەكان چاكبكرێن بەتایبەت ئەوەی كە پەیوەندی بە گریانەوە هەیە، لەبەر ئەوەی زۆربەی پیاوان دان بە گریانی خۆیان نانێن .
ئاوێزه
لهسهر هێڵ نییه