❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / حه‌وت سه‌رنجراكێشه‌ سروشتییه‌كه‌ی زه‌وی.........

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2015-07-04 20:53:00

D.B bawanoori
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: باوەنور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2014-04-09
دواترین سه‌ردان: 2016-07-18
په‌یامه‌كان: 118
ویبگه‌
WindowsSafari

حه‌وت سه‌رنجراكێشه‌ سروشتییه‌كه‌ی زه‌وی.........

حه‌وت سه‌رنجراكێشه‌ سروشتییه‌كه‌ی زه‌وی......    : -

یه‌كه‌م : تاڤگه‌ی لگوازو (lguazu) :

ئه‌م تاڤگه‌ جوانه‌ ، له‌سه‌ر سنوری به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتیینه‌ له‌ ئه‌مریكای باشوردایه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ حه‌وت سه‌رنجراكێشه‌ سروشتییه‌كه‌ی زه‌وی ، تاڤگه‌ی (لگوازو) یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین تاڤگه‌كانی جیهان ، كه‌ له‌ روانگه‌ی گه‌شتیاریه‌وه‌ هاوتای تاڤگه‌ی (نیاگارا) و (تاج محه‌ل) ی هندستانه‌ ، (تونی گیلز) گه‌شتیارێكی نابیناییه‌ و بۆ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان سه‌فه‌ری كردووه‌ ، له‌م باره‌وه‌ ده‌ڵێت (بۆ تێگه‌شتن له‌جوانی ئه‌م تاڤگه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ بچیته‌ نزیكی و گوێ بۆ سه‌مفۆنییه‌كه‌ی رابگریت) ........

http://www.webchinupload.com/f/2015-07/91d570939b11739e54540427028b638c.JPG

دووه‌م :  كه‌نداوی هالۆنگ :

له‌م وێنه‌دا وێنه‌ی پاپۆره‌ داریینه‌كانی گه‌شتیاران ده‌بینن كه‌ بۆ سه‌یركردنی كه‌نداوی جوانی (هالۆنگ) و (ماسیگرتن) له‌م ناوچه‌دا هاتوون ، ئه‌م كه‌نداوه‌ زۆر جوانه‌ به‌ ئاسانی گه‌شتیاران ده‌یگه‌نێ ، هه‌ربۆیه‌ به‌هۆی زۆری ژماره‌ی گه‌شتیاره‌كان و پیسی ژینگه‌ و په‌ره‌سه‌ندنی بێبه‌رنامه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌ (هالۆنگ) به‌ته‌واوه‌تی كه‌وتووته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ . هه‌ر بۆیه‌ حكومه‌تی ڤێتنام ده‌یه‌وێت ئه‌م ناوچه‌یه‌ باشتر بكات ، به‌لام لایه‌نگرانی ژینگه‌ نیگه‌رانن ، له‌وانه‌یه‌ گه‌شتیاری زۆرتر روویتێبكه‌ن و هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی زیاتر پیسبوونی ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌....

http://www.webchinupload.com/f/2015-07/670cf9526b6f25e008a364c24dc29f10.JPG

سێیه‌م :  كێوی ته‌یبل :

ئه‌م وێنه‌یه‌ شه‌وه‌ رووناكه‌كانی شاری (كیپ تاون) ه‌ ، له‌وڵاتی ئه‌فریقای باشور ، له‌ دامێنی كێوه‌كانی (ته‌یبل) (Table Mountain) پێشانده‌دات ، ئه‌م كێوه‌ به‌شێكه‌ له‌ ژیان و سه‌یرانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ . له‌نیوان 10 بۆ 20 خوله‌كدا ته‌له‌فه‌رییكێك به‌ره‌و ئه‌م كێوه‌ ده‌چێت ، سه‌ردانكردنی ئه‌م كێوه‌ ، یه‌كه‌م شته‌ كه‌ خه‌ڵك به‌گه‌شتیاره‌كانی پێشنیار ده‌كه‌ن....

http://www.webchinupload.com/f/2015-07/dc8df0933b72f0c3b983ab56d3d1bce6.JPG

چواره‌م :  دارستانه‌ باراناوییه‌كانی ئه‌مازۆن :

له‌م وێنه‌دا روباره‌ لێل و پێچاوپێچه‌كانی ئه‌مازۆن ده‌بینرێن كه‌ به‌ پاڵ دارستانه‌ سه‌وز و دڵرفێنه‌كاندا ده‌ڕوات ، دارستانه‌ باراناوییه‌كانی ئه‌مازۆن (Amazon Rain Forest) ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانه‌ به‌ پانتایی (14) ملیۆن كم چوارگۆشه‌ و نیوه‌ی هه‌موو دارستانه‌ باراناوییه‌كانی سه‌رگۆی زه‌وییه‌ ، شاره‌زایان ده‌ڵێن ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی سه‌ردانی ئه‌مازۆن ده‌كه‌ن سه‌ریان سوڕده‌مێنێت ، ئه‌وان چاوه‌روانن لێره‌وه‌ له‌وێ گیانله‌به‌ری كێوی ببینن ، به‌ڵام ته‌جروبه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ئه‌مازۆن و تێپه‌ربوون له‌و دارستان و رووبارانه‌ زۆر جیاوازه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌ فیلم و كارتۆنه‌كاندا ده‌بینرێت ...

http://www.webchinupload.com/f/2015-07/d4cd56af282847979b959452ca095d35.JPG

پێنجه‌م : پاركی نه‌ته‌وه‌یی كومودو :

پاركی نه‌ته‌وه‌ی كومودو (Komodo National Park) له‌ ئه‌نده‌نۆزیا له‌ ئێستادا ناوچه‌ی پارێزراوه‌ بۆ ئه‌و گیانله‌به‌ره‌ ئاوییانه‌ی كه‌ به‌ره‌و له‌ ناوچوون ده‌چن ....

http://www.webchinupload.com/f/2015-07/2615189eeb8b806c27db18206583890a.JPG

شه‌شه‌م :دورگه‌ی ججو :

هه‌روه‌ك ده‌بینن به‌فه‌ر بوركانی هالای له‌ دورگه‌ی ججو (Jeju Island) له‌ كۆریای باشور داپۆشیوه‌ ..

http://www.webchinupload.com/f/2015-07/4bbc842f32c8848c4fda8f62b6e7e8e0.JPG

حه‌وته‌م : پورتۆپرنس :

گه‌مییه‌كان له‌به‌رده‌م ده‌رگای سه‌ره‌كی ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا چاوه‌روانی ئه‌م گه‌شتییارانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ درێژایی روباری ژێر ئاوی پورتۆپرنس (Puerto Princesa) له‌وڵاتی فلیپین سه‌فه‌ر بكه‌ن ، ئه‌م روباره‌ به‌ ژێر زه‌وییدا تێپه‌رده‌بێت و چه‌ندین كه‌ناڵی لێده‌بێته‌وه‌ ، ئه‌م كه‌ناڵانه‌ به‌ستالاكتیته‌كان و ستالاگمیته‌كان گه‌مارۆ دراون و له‌ كۆتاییدا ده‌گاته‌وه‌ به‌ ده‌ریایی چینی باشور ، لێره‌ش رێكخراوه‌كانی ژینگه‌پارێز نیگه‌رانی پیسبوونی ژینگه‌ن ، به‌هۆی قه‌ره‌باڵفی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر و ره‌خنه‌ له‌م پێشبركێیه‌ ده‌گرن ، له‌وانه‌یه‌ زیانی زۆر به‌ ئیكۆسیستمی ناوچه‌كه‌ بگه‌یه‌نێت .....

http://www.webchinupload.com/f/2015-07/0ded75a3f5bbe4254c13a8754a42ab7c.JPG


تێبینی : هاورێیان بۆ سه‌یركردنی وێنه‌ی زیاتری هه‌ر یه‌ك له‌م سروشته جوانانه‌ ئه‌توانن له‌ گۆگلدا ئه‌م ناوانه‌ بنوسن ....

یه‌كه‌م : lguazu
دووه‌م : Halong bay
سێیه‌م: Table Mountain
چواره‌م: Amazon Rain Forest
پێنجه‌م: Komodo National Park
شه‌شه‌م: Jeju Island
حه‌وته‌م: Puerto Princesa

سه‌رچاوه‌ : national geographic

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن D.B bawanoori (2015-07-04 20:54:53)

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2015-07-05 20:41:29

D I L A N
سونبولی یانه
شوێن: 🔥kirkuk🌋
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2014-10-09
دواترین سه‌ردان: 2016-07-24
په‌یامه‌كان: 1257
LinuxSafari

Re: حه‌وت سه‌رنجراكێشه‌ سروشتییه‌كه‌ی زه‌وی.........

Dist xos zor bsuda
Bzet brakm

Kurdzhin
هاورييه تيت به هه شتيكي برله نوره
     وه فاداريت خوشه ويستيه كي بي سنوره
🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2015-07-08 04:26:04

D.B bawanoori
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: باوەنور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2014-04-09
دواترین سه‌ردان: 2016-07-18
په‌یامه‌كان: 118
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: حه‌وت سه‌رنجراكێشه‌ سروشتییه‌كه‌ی زه‌وی.........

zor supas bo payamakat dast xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.208.159.25
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net