❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / 11 september

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2016-09-15 13:57:19

Arkan Salah
پڕشنگی یانە
Kurdistan
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: كوردستان=بەهەشت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2016-01-29
دواترین سه‌ردان: 2019-09-18
په‌یامه‌كان: 442
unknownOpera

11 september

ڕووداوەکانی 11ی سێپتەمبەر کۆمەڵێک ھێرش بوون کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەخۆیەوە بینی لە ڕۆژی سێ شەممە بەرواری 11ی سێبتەمبەری ساڵی 2001 ، بە پێی بەیانی فه‌رمی حکومەتی ئەمریکا ڕوداوەکە گۆڕینی ئاڕاستەی چوار فڕۆکەی نەفەر ھەڵگر و وە ئاڕاستە کردنیان بۆ پێدا کێشانی چەند ئامانجێکی دیاریکراو ، کە تێیدا سێ فڕۆکەیان سەرکەوتو بوو، ئامانجەکانیش بریتی بوون لە دوو تاوەری سەنتەری بازرگانی جیھانی لە مانھاتان و بنکەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە پنتاگۆن. لە ئەنجامی ئەمەشدا 2973 کەس بونە قوربانی و 24 کەسیش بێ سەروشوێن بون لەگەڵ ھەزاران بریندار و توش بوو بە نەخۆشی لە کاتی ھەڵمژینی دوکەڵی ئاگر و دوکەڵی ژەھراوی تەقینەوەکان .

پاش ئەمە چەند ڕایەک دەرکەوت کە ئاماژە بون بۆ بونی پیلان گێری بۆ سەر گەلی ئەمریکا لە لایەن دروستکەران و جی بەجێ کاران بریارەکان ، له‌ ناویاندا خودی ئه‌مریكا خۆی ، ئەم بیرو ڕایانەش ڕوبەڕوی چەند پەرچەکردارێکی بەھێز و لاواز بونەوە ، بەڵام دەرکەوتنی ڕاپۆرتێک یارمەتی دەربوون بۆ بەھێز بونی بیردۆزی پیلانگێڕی. ئه‌مه‌ش هه‌ندێ له‌و ڕاستیانه‌ :

1- ھێزی بەرگری ئاسمانی ئەمریکای باکور ، پێش دوو ساڵ لە ڕوداوەکە ھەستابون بە مانۆڕێکی سەربازی و راھێنانی خەیاڵی بۆ لێدان لە دوو تاوەرە بازرگانیەکە و بینای وەزارەتی بەرگری ، چەند بۆچونێک ھەیە کە ھێزی بەرگری ئاسمانی لە ھەمان ئەو رۆژەدا ئەو ڕاھێنانەی ئەنجام داوە کە ڕوداوەکە پاش دوو ساڵ بە راستی ڕوویدا .

2- لە مانگی سێپتەمبەری ساڵی 2000 دا پێش ئەوەی جۆرج بۆش دەسەڵات بگرێتە دەست ، ڕاپۆرتێک بڵاو بویەوە لەلایەن گروپی ھزریەوە ئامادە کرابوو کە لە پرۆژەی New American Century کاریان دەکرد ، گرنگترین ئەو کەسانەی پشکیان ھەبووە تێیدا " دیک چینی ، دۆناڵد رامسفێڵد ، جێب بۆش ، پاوڵ وۆلفاویتز " . ئەم راپۆرتە ناونرا بە " دوبارە بنیاد نانەوەی بەرگری ئەمریکا " ، تێیدا ئاماژە بەوە کرابوو کە کرداری گٶڕانی داواکراو زۆر خاو دەبێت بەبێ بونی ڕوداوی گەورە و گرنگ بە شێوەی ڕوداوی وەک پێرل ھاربەر.

3- لە 24 ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2000 دا پنتاگۆن دەستی کرد بە ئەنجامدانی راھێنانێکی زەبەلاح لە ژێر ناوی ماسکاڵ ، لە ناو راھێنانەکاندا راھێنان بۆ پێدا کشانی فڕۆکەی بۆینگ 757 بە بینای پنتاگۆندا بونی ھەبوو .

4- لە 1ی جونی 2001 دا چەند ڕێنماییەکی نوێ بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو دەرکرا لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپاوە ، کە تێیدا قەدەغەی کرد لە ھەر بەڕێوەبەرایەتیەک و ھێزی سەربازی کە ڕاستەوخۆ چوونه‌ ژووره‌وه‌ بکەن لە حاڵەتی دیار نەمانی فڕۆکە ، پێش ئەوەی داوا پێشکەشی وەزیری بەرگری بکەن وە بڕیاری کۆتای سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لەو حاڵەتانە لەلای ئەو دەردەکرێت .

5- لەگەڵ ئەوەی ئەمریکا بەردەوام ڕەتی ئەوە دەداتەوە بەڵام دەستگای ھەواڵگری فەرەنسا ئاماژەی بەوە داوە کە ئوسامە بن لادن لە 4یۆلیۆی 2001 سەردانی نەخۆشخانەی ئەمریکی کردووە لە دووبەی ، وە یەکێک لە کارمەندانی دەستگای ھەواڵگری ناوەندیش سەردانی ھەمان نەخۆشخانەی کردووەو پاش ئەوە راستەوخۆ بانگ کراوەتەوە بۆ واشنتن.

6- لە 24 ی جولای 2001 دا پیاوی بازرگانی یەھوودی " لاری سیلڤرستن " ھەستا بە بەکرێ گرتنی ھەردوو تاوەری بازرگانی لە شاری نیویۆرک بۆ ماوەی 99 ساڵ بە بەڵێننامەیەک کە بەھاکەی 3.2 ملیار دۆلار بوو ، لە بەڵێن نامەکەدا بڕی دڵنیای بە 3.5 ملیار دۆلار پێشکەش بە لاری دەکرا لە کاتی ھەر ڕوداوێکی تیرۆرستی بۆ سەر تاوەرەکان .

7- لە 6 ی سێبتەمبەری ھەمان ساڵدا ھەموو ئەو سەگانەی کە ڕاھێنراوبون بۆ ئاشکرا کردنی بونی ھەر تەقینەوەیەک لە تاوەرەکاندا کێشرانەوە ، وە کرادری پاراستنی توندو تۆڵ لەلایەن پیاوانی پۆلیسەوە وەستێنرا سەرەڕای بونی ئاگادار کردنەوەی دوبارە لە بارەی ئاسایشی شوێنەکە .

8-  لە ڕۆژی 6 ی سێبتەمبەردا ئاستی فرۆشتن و ڕزگار بون لە پشکەکانی کۆمپانیای فڕۆکەوانیە ئەمریکیەکان بەرز بویەوە بۆ چوار ھێندەی کاتی ئاسایی بۆ ئەم پشکانە ، وە لە 7 ی مانگدا ئاستی فرۆشتن و رزگار بون لە پشکەکانی کۆمپانیای بۆینگی ئەمریکا 5 ھێندەی کاتی ئاسایی بەرز بویەوە ، وە بۆ ڕۆژی دواتر ئاستی فرۆشتن و ڕزگار بون لە پشکەکانی کۆمپانیایی American airlines بەرز بویەوە بۆ یانزە ھێندەی کاتی ئاسایی ، گروپی کڕین و فرۆشتن پاش روداوەکەک ڕایان گەیاند کەقازانجەکان گەشتووەتە 1.7 ملیار دۆلار.

9- لە 10 ی سێبته‌مبه‌ر دا زۆرێک لە بەرپرسەکان لە بینای پنتاگۆن ھەستان بە ھەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانیەکانیان بە شآوەیەکی کتوپڕ بۆ ڕۆژی 11ی سێپتەمبەر .

10- لە 10 ی سێپتەمبەردا پەیوەندییەکی تەله‌فونی کرا بە ویلی براون پارێزگاری سانفرانسیسکۆ ، کە ئامۆژگاری کربوو گەشتە ئاسمانیەکی بۆ ڕۆژی دواتر ھەڵ بوەشێنێتەوە و گەشت نەکات بۆ نیویۆرک بۆ کۆبونەوەیەک کە بڕیار بووە لە 11ی مانگدا ببەسترێت ، دواتر دەرکەوتووە پەیوەندییەکە لە نوسینگەی کۆندالیزا ڕایسەوە بووە .

11- چەند بەڵگەیەک دەرکەوتن کە ئاماژەیان بەوەداوە لە شەوی 11ی سێپتەمبەردا بینراوە لە پاکستان ، لە نەخۆشخانەیەکی سەربازیدا ، لەو نەخۆشخانەدا کارمەندە مەدەنیەکانیان پشووداوه‌ لەو کاتەدا وە ھەمویان گۆڕیوون بە کارمەندی سەربازی بە پێی وتەی یەکێک لە کارمەندەکانی ئەو نەخۆشخانەیە .

12- لە 10 ی سێپتەمبەردا زۆربەی فڕۆکە سەربازییە ئەمریکیەکان گواسترانەوە بۆ کەنەدا و ئالاسکا ، لە یەکەیەکی ڕاھێناندا بە ناوی جەنگی باکور بۆ جەنگان دژی گەلە فڕۆکەی ڕوسی خەیاڵی . وە لە 11 ی سێپتەمبەردا وێنەی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی خەیاڵی لەسەر ڕاداری سەربازی دەرکەوت کە ئەمەش بووە ھۆی خەڵەتاندنی ھێزی ئاسمانی و لەو رۆژەدا جگە لە 14 فڕۆکەی سەربازی نەبێت بۆ پارێزگاری ھیچ فڕۆکەیەکی تری سەربازی نەمایەوە لە ئەمریکادا ، وە لە ھەمان رۆژدا سێ فڕۆکەی ئێف 16 کە مابونەوە نێردران بۆ کارێک بۆ کارۆلینا .

13- لە بەیاننامەی فه‌رمیدا دەڵێت : " فڕۆکەی بۆینگ 757 لە گەشتی ژمارە 77 یدا ، کە کێشاویەتی بە بینای پنتاگۆندا ، بە پێی بەیاننامەی فه‌رمی حکومەت " ، 330 پلە لە تەوەرەکەیدا خولاوەتەوە بە خێرای 530 میل لە کاتژمێریکدا وە لە ھەمان کاتدا 7000 پێ نزم بووەتەوە و کیشاویەتی بە بینای پنتاگۆندا ، کە ئەمه‌مش تەنھا لە ماوەی دوو خولەک نیودا ڕویداوە ! . بەلام ئەگەر فڕۆکە ئەم کارە بکات ئەوا دەکەوێتە دیاردەیەکە کە پێی دەوترێت STALL  واتە بە شێوەیەکی تەواوەتی فڕۆکەکە لە ژێر کۆنترۆڵدا نامێنێت .

14- لە نۆڤەمبەری ساڵی 2002 دا فڕۆکەیەک کەوتە خوارەوە ئەویش پاش ئەوەی کێشابوی بە یەکێک لە ستوونه‌كانی ڕوناک کەرەوەکان پێش ئەوەی بگاتە سەر ئەو سەکۆیەی کە دەنیشێتەوە وە بزوێنەری فڕۆکەکە تێک شکا ، ئەویش جۆرج بۆشی باوکی تێدا بوو لە گەشتێکیدا بۆ ئیکوادۆر . بەڵام بە پێی بەیانی فه‌رمی حکومەتی ئەمریکا ئەو فڕۆکەی کێشای بە پنتاگۆندا پێشتر پێنج ستوونی ڕوناک کەرەوەکانی خستووە بە بێ ئەوەی باڵەکانی یاخود بزوێنەرەکەی توشی زیان ببێت...!

15- لەسەر چیمەنی بەردەم بینای پنتاگۆن ھیچ ئاماژەیەکی خشاندنی فڕۆکە و بەرکەوتنی پێوە دیار نەبووە..وه‌كو وایه‌ له‌ هه‌وادا و له‌ به‌رزی 2 مه‌تر یا كه‌متر خۆی پێداكێشا بێت..كه‌ هیچ مه‌نتیق نیه‌.

16- ھیچ پارچەیەکی گەورەی ئەو فڕۆکەی کە کێشابووی بە بینای پنتاگۆندا دیار نەمابوو وەک کلکەی و باڵەکانی . بە پێی بەیانی فه‌رمی حکومەت فڕۆکەکە بەھۆی بەرزی پلەی گەرمی ئاگرەکەوە تواوەتەوە ، سەرەڕای توانەوەی فڕۆکەکە لە ئاگرەکەدا توانراوە 184 کەس بناسرێتەوە لە کۆی 189 کەس کە کوژرابون ، تێیدا 64 کەسیان لە ناو ئەو فڕۆکەیەدا بون کە بووەتە ھەڵم ؟!. لەگەڵ ئەوەی بزوێنەری ئەو فڕۆکەیەی بووە ھەڵم کێشیان نزیکەی 12 تەنە کە لە تیتانیۆم پێک ھاتون وە پلەی توانەوەیان زۆرزۆر به‌رزه‌...!

17- سێ پارچەی بچووک پیشاندراوە گوایە ئەمە پاشماوەی فڕۆکەکەیە بەڵام بە ھیچ شێوەیەک پارچەکان لەگەڵ پارچەی پێک ھێنەری فڕۆکەی بۆینگ 757 یەکیان نەگرتووەتەوە...ئه‌ی كامێراكان بۆ هیچیان لێ نه‌هاتووه‌..؟




18- پێش داڕوخان و كونبوونی به‌شی پێشه‌وه‌ی دیواری سه‌ختی بینای پنتاگۆن ، هیچ وێنه‌یه‌كی بڵاو نه‌كرایه‌وه‌ كه‌ پیشانی بدات ئایا تا چ ئاستێك به‌ركه‌وتنه‌كه‌ به‌هێز بووه‌ ، ته‌نها كونێك نه‌بێت كه‌ قه‌باره‌ی كونه‌كه‌ هێنده‌ی به‌شی پێشه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ ده‌بوو ، واته‌ ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌كه‌ به‌ ته‌واوی خۆی بكێشایه‌ به‌ دیواره‌كه‌دا ئاوا ئاستی كون كردن و وێرانكاریه‌كه‌ی گه‌وره‌تر ده‌بوو ، بۆیه‌ هیچ وێنه‌یه‌كی تر بوونی نه‌بوو كه‌ پیشانی بدات تیره‌ی كونه‌كه‌ گه‌وره‌تر بێت یاخو مه‌كینه‌كانی فڕۆكه‌كه‌ پیشاندات كه‌ قه‌باره‌یان هێنده‌ی بارهه‌ڵگرێك زیاتره‌.



19- لە بینای پنتاگۆندا بە ئاشکرا بۆنی ماددەی کۆرۆدایت ھەستی پێکراوە ، کە ئەمه‌ش سوتەمەنی موشەک و قازیفەیە ، وە بەکار نایەت بۆ فڕۆکە. ( له‌ خواره‌وه باس كراوه‌ )

20- ھەر دوو تاوەرە بازرگانیەکان نەڕوخان بەڵکو بینای بازرگانی ژمارە 7 یش ڕو,خا ، کە بنکەی سی ئای ئەی و خزمەتگوزاری نھێنیشی تێدا بووە ، پاش چەند کاژمێرێک بەبێ ھیج شیکاریەکی ڕون بۆ ئەم حاڵەتە . ئەم بینایەش بە ھەمان شیوە لەلاین لاری سیلڤرستۆنەوە بە کرێ گیرابوو ، بەڵام ھیچ بینایەکی تری ناوچەکە توشی زیان نەبون ، بەیانی ڕەسمی ئەوەی تێدا باس کرابوو کە پرژی ئاگری دوو تاوەرەکە گەیشتووەتە تاوەری ژمارە حەوت و زیانێکی زۆری پێ گەیاندووە و پاشا بووەتە ھۆی داڕمانی.

21- له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆنی ڕاسته‌وخۆ ئه‌وه‌ی پیشاندا كه‌ چۆن بازرگانی ئه‌مریكی Larry Silverstein شێوازی پلانه‌كانی داته‌وه‌ بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی تاوه‌ری ژماره‌ 7 بۆ ئه‌و ڕۆژه‌. هه‌واڵه‌كه‌ ته‌نها 10 خوله‌كی پێچوو له‌ په‌خشی ڕاسته‌وخۆ ، له‌و كاته‌شدا 5 جار تووشی ته‌شویش خستنه‌ سه‌ر بوو. لاری سیلڤه‌رستاین بڕی 861 ملیۆن دۆلاری دا كه‌ نرخی پێشه‌كی بوو وه‌كو وارنتیه‌ك و وه‌ كڕینیشی 386 ملیۆن دۆلار بوو ، وه‌ نرخی ڕێكی بێ باجدان ده‌یكرده‌ 500 ملیۆن دۆلار.



22- ڕزگار بووەکان باسیان لە ڕودانی تەقینەوە دەکرد کە لە ناو تاوه‌ره‌كاندا ڕویان دەدا ، بەڵام لە لێکۆڵینەوەکاندا ئەوە پشت گوێ خرابوو.

23- ڕووخانی تاوەری باشوریان تەنھا 10 چرکەی خایاندووە ، کە ئەمەش کاتی پێویستە بۆ کەوتنی ئازاد لە سەرەوەی تاوەرەکە ، بەبێ ھیچ لەمپەر و بەرگریەک. واتە بەشی سەرەوەی تاوەرەکە بکەوێتە خوارەوە نەوەک بکەوێت بەسەر بەشەکانی تری خوارەوەی تاوەرەکە .

24- دەنگی تەقینەوە لە تاوەرەکانی بەرانبەر ئەو دوو تاوەرەوە تۆمار کراوە..

25- پیاوانی ئاگر کوژێنەوە توانیبویان بگەنە نھۆمی 78 و ئاگری ئەو نھۆمە بکوژێننەوە ، لەگەڵ ئەوەی کە ئەم نھۆمە فڕۆکەکەی بەر کەوتووە ، وە دەبوایا بەھۆی گەرمی تەقینەوەکەوە بتاوایاتەوە. دەسەڵاتدارانی ئەمریکا ڕێگریان کرد لە بڵاوبونەوەی ئەو تۆمارە دەنگییە ، بەلام دواتر دزەی کردبوو وە گەشتبووە لای ڕۆژنامە نوسان .

26- زۆربەی پیاوانی ئاگر کوژێنەوە ئەوەی کە دیبویان بە کرداری تەقاندنەوەی دوو بورجەکەیان دەزانی .

27- چەند بەڵگەیەک دەستکەوتبوو کە ئاماژەی بە ڕودانی تەقینەوە کردووە لە ژێر زەوی ھەردوو تاوەرەکەدا چەند ساتێک پێش داڕمانیان. ئەمەش لەلایەن ڕوانگەی زانکۆی کۆلۆمبیاوە تۆمار کرابوو .

28- ئەمریکا بن لادنی تۆمەت بار کرد بە ھێرشەکان ، دواتر بن لادن پەیامێکی گەیاند لەسەر ڕوداوەکە کە تێیدا وتویەتی : ستایشی ئەنجامدەری ئەو کارە دەکات " وە ئاماژەی بەوە نەداوە کە ئەو بەرپرسە لەو ڕوداوانە " بەڵکوو وتی من لەویلایەتێکی ئیسلامیم ، وە ناتوانم ھیچ کارێک جێ بەجێ بکەم بەبێ ئەمری ئیمامی ویلایەتەکە نەبێت .

29- ئاسمانی ویلایەتە یکگرتووەکانی ئەمریکا و زۆربەی ھەرە زۆری وڵاتانی جیھان داپۆشراوە بە تۆڕێک کە جوڵەی ھەر فڕۆکەیەک دیاری دەکات ، وە بۆچی سیستەمە کۆمپیتەرییەکان ئاماژەیان بە دیار نەمانی ھێج فڕۆکەیەک نەکرد لەو کاتەدا .

30- بۆچی ڕێکخراوەی Air traffic controller ی تایبەت بە ئاڕاستە کردنی فڕۆکە مەدەنیەکان ، ھیچ ئاماژەیەکیان نەکرد بە شوێن و دیار نەمانی فڕۆکەکان .!!

31- پێنج ئیسارئیلی لەسەر سەربانی کۆمپانیاکەیان وینەی دوو تاوەرەکەیان دەگرت و پێ دەکەنین ، پاشان دەستگیر کران بەڵام پاش 72 کاتژمێر ئازاد کران .

32- ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوای گادەست کردنی بن لادنیان کرد لە حکومەتی تالیبان ، بەڵام ئەوان مەرجیان کرد لەسەر ئەمرکا کە بەڵگەیەکیان بداتی تێیدا بیسەلمێنێت کە بن لادن ئەو ھێرشانەی ئەنجام داوە .

33- بن لادن لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا دەر دەکەوێت کە لەلایەن حکومەتی ئەمریکیەوە بڵاو کرایەوە ، تێیدا ئوسامە بن لادن قسە دەکات و کردەوەکە دەخاتە ئەستۆی خۆی. بەلام لە راستیدا ئەو کەسە نەک ئوسامە نەبوو بەڵکو لە ھاو شێوەی ئەویش نە دەچوو. وە لە کاتی وردبونەوەدا لە ڤیدیۆکەدا کەسەکە ئەڵقەیەکی زێڕ لە پەنجەیدا دەبینرێت کە ئەمه‌ش به‌ پێی بیر و باوه‌ڕی ئیسلام گونجاو نیە .

پێش ساڵی 1980 پلانی ھێرش کردنە لەسەر 2 تاوەرەکەی ئەمریکا و بینای وەزارەتی بەگری ئەمریکا دارێژرا بە نھێنی ئەویش گروپێکی دیزاینه‌ری كاردی یاری و چەند ئەندامێکی کارای CIA بەشداریان تێدا کرد ھەر لەو پلانانە ، پلانی دروست کردنی فیلمی V 4 Vendetta و دروست بوونی گروپی ئەنۆنیمۆس و جه‌نگی عێراق وێنەی صدام حسێین و نیشانه‌شكێنی ئەمریکا لە عێراق رەش پێستێک ببێ بە سەرۆکی ئەمریکا ئەویش ئۆباماو و ھەروەھا دروست بوونی ویکیلیکس و تیشکی لەیزەر بۆ دەست گرتن بەسەر مێشکی مرۆڤ وەکو تیشکی شین و نەخۆشی بەکتریا و فایرۆس و جەنگ و تەقینەوە ، ھەندێ پلانی تر نوسران و کران بە وێنە بەڵام چ وێنەیەک ؟! ئەویش بریتی بوو لە یاری كاردی ڕووناک کەرەوەکان ، ئەم یاریە لە دوای ساڵانی 1980 ەوە دارێژرا بەڵام چەند سالێکی ویست تا تەواو بکرێ کە ھەموو باس لە پلانەکانی داھاتووی دەکرد و ئەنجام دەدرێن ئەمانەی ئەم یاریەیان دروست کرد کۆمەڵێ کەسی زۆر شاره‌زا و زیرەک تایبەتی و ئەندامی کارای CIA بوون .



کەسی یەکەم کە بیری لێ کردەوە بریتی بوو لە Steve Jackson ، وە یارمەتی دەری لە بواری دیزاین و کێشانی وێنەکان بە پێ ی بیری خۆی ئەویش Dave Martin . ستیڤ بیری کردەوە بۆیە بریاری دا یاریەک دروست بکات کە باس لە داھاتوو نھێنیەکانی پشتی ڕووناک کەرەوەکان بکات ، گروپێک دروست کرا بە نھێنی کە لەجەند کەسێکی زیرەک پێکھات بوو .سەرەتای بڵاو بوونەوەی یاریەکە لە ساڵی 1983 ەوە دەستی پێ کرد. بەڵام لە ساڵی 1995 دوای ئەوەی ستيڤ لە ناو گروپەکە دەر ئەکرێ ئەوا بریار ئەدا ھەموو نھێنیەکان ئاشکرا بکات و تا ھەواڵ بە ھەموو ئەمریکا و دەرەوە بڵاو ئەبێتەوە و لەو کارەی دوور ئەخرێتەوە ھەرچەندە ئێستاش خەلک ھەیە وا ئەزانێ ئەمە تەنھا یاریە ، به‌ڵام یاریه‌كه‌ وه‌كو پیشاندانی پلان و ئاژاوه‌كانی دوای خۆی.



مووشه‌كی USAF ، ئه‌م مووشه‌كه‌ کە تایبەت دروست کراوە تەنھا بۆ ھێرشی تایبەت بەکار یەت و زۆر بەھێزە ، بینه‌ری ئه‌م ڤیدیۆیه‌ بن :




بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ 13 ساڵە ئەم نھێنیە ته‌م و مژی له‌سه‌ره‌ ، ئەم مووشه‌كه‌ لە لایەن سوپایی ئەرسیناڵی ئەمریکا خۆیەوە ئاراستەی پنتاگۆن کرا لەو کاتە دا تەنھا ئەو سوپا و ھێزەی ئەمریکا ئەو جۆرە چەکەیان ھەبووە چونکە ئەوان دروستیان کردوە وە دوور مەوداش دەڕوات و زۆر خێرایە کە یەکەم جار دروست کرا خێرای نزیکی 800 کیلۆ مەتر بوو لە کاتژمێرێکدا بەڵام ئێستا زۆر پێشکەوتووە و دەست کاری کراوە خێرای دەکرێ لە 10000 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا تێپەڕ بکات و ئاژانسی ناساش بۆ کاری تایبەت بەکار دێنێ ، ئامانجی ئەم ھێرش و تەقینەوە یە وەکو دروست کردنی پروپاگەندە بۆ دروست کردنی جه‌نگ و داگیرکاری وڵاتانی تر بەناوی کردەوەی تیرۆرستی بوو وه‌ لەوە ئەچێ ویستبێتیان کۆتایی بە ژیانی چەند کەسێك بێنن لە ناو وەزارەتی بەرگری ئەمریکا کە لەوە ئەچێ ڕێگر بووبوون بۆ ھەندێک کار و پلان . ئەو کەسانەی لەم پلانەدا دەستیان ھەبووە ھەتا ئێستا ناویان ئاشکرا نەکراوە ئەو کەسانەشی شکیان لێیان ھەبێ ئەوە یا کوشتویانە یا ونیان کردوە وە بۆ ھەندێکیش پارەی باشیان پێ دراوە بۆ ئەوەی ھیچ شتێک نەدرکێنن.

Kurdzhin

http://www.webchinupload.com/f/2017-09/9e776c4beaa552ce6026711040bdd910.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.209.80.87
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net