❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / راپۆرت لەسەر سەکتەی دڵ

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2017-02-08 18:42:25

zirakkoyi
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2017-02-08
دواترین سه‌ردان: 2017-02-08
په‌یامه‌كان: 1
WindowsSafari

راپۆرت لەسەر سەکتەی دڵ

پێشەکی:
بەپێی راگە یاندنی رێکخراوی بێهداشتی جیهانی'' لە هەر (چرکە) ساتێکدا، لە جیهاندا نەفەرێک توشی سەکتەی دڵ دەبێ،ساڵانە پتر لە یەک میلیۆن کەس لە ئەمریکا،وە 180 هەزار نەفەر لە بەریتانیاو نزیک بە 250 هەزار کەس لە ئە‌ڵمانیا  توشی سەکتەی دڵ دەبن.30تا40 لە سەدی ئەم نەخۆشانە لە ماوەی یەک تا 4 ‌‌‌‌هەوتەی ئەوە ڵدا دەمرن.
بە بەسترانی خوێنبەری کڕۆنێریی ونەگەیشتنی خوێن بە بەشێک لە ‌ماسولکەی دڵ کە دەبێتە ھۆی مردنی تان‌و پۆی دیواری دڵ - سەکتەی دڵ دەگوترێت
سەکتەی دڵ
بە بەسترانی خوێنبەری کڕۆنێریی ونەگەیشتنی خوێن بە بەشێک لە ‌ماسولکەی دڵ کە دەبێتە ھۆی مردنی تان‌و پۆی دیواری دڵ - سەکتەی دڵ دەکوترێ، ئاکامی سەکتەی دڵ بە پێ پانایی بێ بەش بونی ماسولکەی دڵ لە ئۆکسجین و رادەی تەنگبوونەوەی خوێن بەرەکانی کرۆنێری جیا وازە ،
ئەگەر رەگی خوێنبەری سەرەکی دڵ بەسترابێ، بەشێکی گەورە لە ماسولکەی دڵ تووشی ئا زار دەبێ و ئیمکانی ئەوە هەیە نەخۆشی دوای چەند دەقیقەیەک بمرێ، بەڵام ئەگەررادەی تەنگ بوونە وەی خوێنبەر کەمتر لە ماسولکەی دڵ زیان دەبێنی ئیمکانی زیندوو مانەوەی نەخۆش زۆرترە.

ھۆیەکانی سەکتەی دڵ کامانەن؟
ئەستوور‌و ڕەق‌بوونی خوێنبەری کڕۆنێریی،
گرژیی خوێنبەری کڕۆنێریی،
ئەمبۆلی کڕۆنێریی (بۆ ۆێنە ‌جیا‌بوونەوەی دەڵەمەی خوێن لە ‌دیوارەی ڕەگەکان‌و ڕۆیشتنی بەرەو دڵ دەتوانێ ببێتە ھۆی بەستنی خوێنبەری کڕۆنێریی)،
ھەوی خوێنبەری کڕۆنێریی،
بەرزبوونەوەی خەستیی خوێن‌و پێکھاتنی دەڵەمەی خوێن.

نیشانەکانی سەکتەی دڵ کامانەن؟
ئێش. سەتا٦٠ ھەتا ٦٥ی نەخۆشەکان دوای کاری بەدەنیی‌و لە کاتی پشووداندا تووشی ژانێکی کتوپڕ لە پشت چەلەمەی سینگ دەبن. ئەم ئێشە بۆ ماوەی پتر لە نیو کاتژمێر دڕێژە پەیدا دەکات و بە خواردنی نیترۆگڵیسرین کۆتایی پێ‌نایە.
                              4
سینگ دەبن. ئەم ئێشە بۆ ماوەی پتر لە نیو کاتژمێر دڕێژە پەیدا دەکات و بە خواردنی نیترۆگڵیسرین کۆتایی پێ‌نایە.
ئیش دەتوانێ بەرەو نێوان دەفەی دوو شان، ھەر دوو دەست، مل، شەویلکەی خوارێ، پشت‌و گەدە تەشەنە بکا.
دڵ تێکەڵاتن،
ڕشانەوە،
پشووسواریی،
دڵەکوتە،
سەڕەگێژە،
یاو،
بێ‌ھۆش بوون،
ئاڕەقە،ھەروەھا دڵە ‌ڕاوکەو ترس لە مردن، لە نیشانەکانی سەکتەی دڵن.
سەتا ٢٠ی ئەو کەسانەی کە تووشی سەکتەی دڵ دەبن ھەست بە ئێش ناکەن، بە تایبەتیی ئەوانەی کە ‌نەخۆشیی شەکریان ھەیە. لە سەتا ١٥ی نەخۆشەکاندا ھیچ نیشانەیک نابیندرێ. ئەم حالەتە ‌لە ‌ژناندا زۆرترە.
سەکتەی دڵ بە پێی نیشانەکان، گۆڕانکاریی نەواری دڵ وەکو بەرزبوونەوی سیگمێنتی ST و چوونەسەرێی ترۆپۆنین و کراتێنین فۆسفۆکیناز ئەم ب لە خوێندا دەسنیشان‌دەکرێ.
تێبینی/
فۆسفۆکیناز CPK-MB, چەشنێک ئانزیمی دڵە
ترۆپۆنین  (Troponin) چەشنە پرۆتێینی ماسولکەی دڵە کە ‌لە کاتی مردنی خانەکانی ماسولکەی دڵدا دەڕێژێتە ‌نێو خوێن.
                            5

سەکتەی دڵ چۆن دەرمان دەکرێ؟
ئەو کارانە لە لایەن دوکتوری پسپۆڕەوە بە خێرایی ئەنجام دەدرێ:
پێدان یان لێدانی ئاسپرین لە ڕێگای خوێنھێنەرەوە بۆ کەم‌کردنەوەی خەستیی خوێن‌و پێشگیریی لە پێک‌ھاتنی زۆرتری دەلەمەی خوێن،
گەیاندنی ئوکسیژێن لە ڕێگای لوتەوە،
بەکارھێنانی نیترۆگڵیسیرین بۆ کەم‌کردنەوەی ژان‌وگرژیی خوێنبەری کرونێریی‌و گەیاندنی ئۆکسیژێنی زۆرتر بە دڵ،
لێدانی ئازارشکێنی بە ھێز وەکو مۆرفین،
لێدانی ھێپارین بۆ ماوەی چەند ڕۆژ بۆ پێشگیریی لە پێکھاتنی دەڵەمەی خوێن،
بەکارھێنانی کاپتۆپریل بۆ والاکردنەوەی خوێنبەرو گەیاندنی خوێنی پێویست بە دڵ، کەم‌کردنەوەی فشاری خوێن‌وھێنانەخوارەوەی ڕێژەی مردنی نەخۆش
ھێنانەخوارەوەی  پێداویستیی دڵ بە ئوکسیژێن‌و ڕێکوپێک‌کردنی کاری دڵ. بۆ وێنە، کەڵک‌وەرگرتن لە مێتوپڕۆڵول،
لە ‌نێوبردنی دەڵەمەی خوێن‌و کردنەوەی ڕێگای خۆێنبەر بە لێدانی دەواگەلێک وەکو سترێپتۆکیناز ،
ئانژیۆپلاستیی بۆ پێشگریی ‌بەسترانی خوێنبەری کڕۆنێریی‌و لە ‌نێوبردنی دەڵەمەی خوێن.
تێبینی/
لە ئانژیوپلاستیی‌دا (Angioplasty) لە ڕێگای
                           6
خوێنبەڕێکی دەست یان لاڕان (گەڵ) کاتێتڕێکی بالۆن‌دار دەکرێتە نێو خوێنبەری کڕۆنێریی و بە با‌کردنی باڵۆنەکە ‌ئەم  ڕێگایە دەکرێتەوە.
بۆ پێشگیریی لە سەکتەی دڵ پێویست بە چ کارێکە؟
گۆڕانی شێوەی ژیانی نەخۆش، ھەروەھا ئەو کەسانەی کە نایانەوێ لە ‌داھاتودا تووشی نەخۆشیی دڵ بن دەتوانێ دەوڕێکی بەرچاو بۆ پاڕاستنی ساغ‌و سڵامەتیی بگێڕێ. لەمەر ئەمەش لە ‌بەرچاو گرتنی خالەکانی خوارەوە جووڵان‌و ھەڵسوران بەتایبەتیی وەرزش کردنی بێپسانەوە،
کۆنتڕۆڵی قورسایی لەش،
وەلانانی جگەرە،
کۆنتڕۆڵی فشاری خوێن،
کۆنتڕۆڵی قەندی خوێن،
کۆنتڕۆڵی سترێس،
خواردنی حەبی ھێنانەخوارێی کۆلسترۆڵ.

كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ هه‌یه‌ كه‌ كه‌ ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تووشی سه‌كته‌ی دڵ بوویت
، بۆیه‌ هه‌ر یه‌كێك له‌ ئێمه‌ پێویسته‌ ئه‌م نیشانانه‌ بناسێته‌وه‌ تاكو به‌ زووترین كات فریای خۆمان بكه‌وین و ژیانی خۆمان ڕزگار بكه‌ین.
له‌ هه‌مان كاتدا مه‌رج نییه‌ هه‌موو نه‌خۆشییه‌كانی دڵ نیشانه‌ بده‌ن به‌ ده‌سته‌وه‌، هه‌رچۆنێك بێت ئه‌گه‌ر نیشانه‌كان ده‌ركه‌وتن پێویسته‌ بیانناسیته‌وه‌ و مه‌رج نییه‌ هه‌موو نیشانه‌كان له‌ ناوچه‌ی سنگدا بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی Stethnews ئەمانە كۆمه‌ڵێك له‌ نیشانه‌كانن                                                                                                                                                                                                           7                                                         
ئاره‌قكردنه‌وه‌ی سارد:
سه‌كته‌ی دڵ له‌لایه‌ن له‌شه‌وه‌ به‌وه‌ ده‌ناسرێته‌وه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا تووشی سترێست ده‌كات، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ له‌شت وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی بۆ ئه‌م بارودۆخه‌ هه‌بێت، سه‌ره‌نجام ئه‌و كه‌سه‌ی تووشی سه‌كته‌ی دڵ بووه‌ له‌شی ده‌ست ده‌كات به‌ ئاره‌قكردنه‌وه‌یه‌كی سارد.
دڵ تێكه‌ڵهاتن:
دڵ تێكه‌ڵهاتنێكی له‌ ناكاو به‌ بێ هۆ، چونكه‌ دڵ تێكه‌ڵهاتن ئه‌نجامی زۆر كاركردنی سیستمی ده‌ماری "پاراسیمپاسیتیك"ه‌ ، كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر ته‌ندروستیت باش بێت ئه‌وا نابێت تووشی ئه‌م حاڵه‌ته‌ بیت.
دڵه‌ كزێ:
دڵه‌كزێ زۆربه‌ی كات نابێته‌ كێشه‌یه‌كی مه‌ترسیدار، چونكه‌ ڕه‌نگه‌ به‌هۆی هه‌ندێك حاڵه‌تی تره‌وه‌ بێت وه‌ك قووتدانی بڕێكی زۆر هه‌وا له‌كاتی خواردن و خواردنه‌وه‌دا، به‌لاَم سه‌كته‌ی دڵ ته‌وژمی خوێن به‌ره‌و خوێنبه‌ره‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌، ده‌بێته‌ هۆی ده‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵَێك نیشانه‌ی هاوشێوه‌ی دڵه‌كزێ، وه‌ك ئه‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه‌:
سووتانه‌وه‌ی سنگ
سووتانه‌وه‌ی قوڕگ
كێشه‌ و زه‌حمه‌تی له‌ كاتی قووتدان
ناڕه‌حه‌تی
دڵه‌كزێ ڕه‌نگه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان چاودێری بكرێت و ئاسایی بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نیشانه‌ی تری له‌گه‌ڵدا بوو ئه‌وا ده‌بێت زوو به‌ هانایه‌وه‌ بچیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.210.22.132
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net