❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بەچكە هئلکةیةک

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2017-07-19 16:48:31

Arkan Salah
پڕشنگی یانە
Kurdistan
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: كوردستان=بەهەشت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2016-01-29
دواترین سه‌ردان: 2019-06-20
په‌یامه‌كان: 441
SymbianOSunknown

بەچكە هئلکةیةک

.
بەچكە هەڵۆیەك


لەسەر كێوێكی بڵند، هێلانەی هەڵۆیەك هەبوو، چوار هێلەكەی تێدابوو.
رۆژێك بومەلەرزەیەك دای لەكێوەكە، بەهۆی بومەلەزەكەوە یەكێك لە هێلكەكان لە دامێنی كێوەكە بەربوویەوە و، كەوتە ناو كێڵگەیەكی پڕ لە مریشك و كەڵەشێر.
مریشك و كەڵَەشیێرەكان دەیانزانی دەبێت ئاگایان لەم هێلكەیەبێت، بەهەرحاڵ رێككەوتن لەسەر ئەوەی یەكێك لە مریشكە پیرەكان لەسەری بنیشێت و بەگەرمی بیپارێزێت، تا ببێت بە جوجكە.
رۆژێك هێلكەكە شكاو بەچكە هەڵۆیەك هاتە دەرەوە.
بەچكە هەڵۆكە بۆماوەیەك سەیری دەوروبەری خۆیكرد، زۆری نەبرد بروای بەخۆی هێنا كە جوجكەی كەڵەشێرە! ژیان و خێزانەكەی خۆی خۆشدەویست، بەڵام شتێك لەناخیدا پێیدەوت: تۆ لەوە زیاتریت!
تارۆژێك لەناو كێڵگەكە یاریدەكرد، بینی چەند هەڵۆیەك لە قوڵایی ئاسماندا خەریكی فڕینن. بەچكە هەڵۆكە ئاهێكی هەڵكێشاو وتی: خۆزگە منیش ئەمتوانی وەك ئەوان بفڕم.
مریشك و كەڵەشێرەكان بەم قسەیەی پێكەنین و پێیان وت: تۆ كەڵەشێری و هەرگیز كەڵەشێر ناتوانێت بفڕێت. ئەما بەچكە هەڵۆكە نیگای بریبوویە خێزانە راستەقینەكەی، كە لەقوڵایی ئاسماندا خەریكی فڕین بوون. كەچی هەركاتێك لەبارەی خەونەكانییەوە قسەیەكی دەكرد، پێیاندەوت: خەونەكانی تۆ خەیاڵین و، بەچكە هەڵۆكەش وردە وردە بروای پێكردن.
دوای ماوەیەك فڕینی لەبیر خۆی بردەوە. وەك كەڵەشێرێك درێژەی بەژیانی خۆیدا و ، پاش ساڵانێك ژیانی كەڵەشێریی، دونیای جێهێشت.
تۆ ئەی ئەوەی بیردەكەیتەوە، هەركاتێك بیرت لەوەكردەوە كەتۆ هەڵۆی بەشوێن خەونەكانت بكەوە و، گوێ  لە مریشك و كەڵەشێرەكانی دەوروبەرت مەگرە.


گابرئل گارسیا ماركیز

Kurdzhin

http://www.webchinupload.com/f/2017-09/9e776c4beaa552ce6026711040bdd910.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 35.173.48.224
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net