❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / من هیچترین پیاوی سەر زەمینم، تفم لێ کەن

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2017-07-19 17:01:08

Arkan Salah
پڕشنگی یانە
Kurdistan
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: كوردستان=بەهەشت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2016-01-29
دواترین سه‌ردان: 2019-06-20
په‌یامه‌كان: 441
SymbianOSunknown

من هیچترین پیاوی سەر زەمینم، تفم لێ کەن

من هیچترین پیاوی سەر زەمینم، تفم لێ کەن .
تەمەنم بیست و یەک ساڵ بو، حەزم بە کچێ بو، شەوێکی زستان بە دیار مۆمێکەوە دانیشتبوم نامەم بۆ ئەنوسی، دوای تەواو کردنی نامەکەم، مۆمەکەم کوژاندەوەو خەوتم .
لە نامەکەیا بۆم نوسیبو، ببورە ئەی گوڵ عاشقت بوم ، نەمئەزانی عاشق بون پارەی دەوێ، کە من نیمە. نەمئەزانی کچانی وڵاتی من زێڕی زۆر داوا دەکەن، نەمئەزانی تاوانە کوڕی هەژار دڵداری کا، من جگە لە دایکێکی ڕەنجبەرو کەلاوەیەکی جێماوی باوکم هیچی ترم پێ شک نایە لەم ژیانە، بۆیە تکا ئەکەم بمبەخشەو لێرەوە ئازاد بژی.
سبەی کە هەڵسام، دایکم چاوەکانی تەواو ئاوسا بون، دیار بو نامەکەی خوێندبوەوەو ، زۆر بە دیاریەوە گریا بو . وتی کوڕم خەم مەخۆ ئەم کەلاوەیە ئەفرۆشین و دڵی شکاوی تۆی پێ چاک ئەکەین. کەلاوەکەمان فرۆشت و توانیم زەواجی پێ کەم و، ڕۆشتین بۆ کرێ خانو، بەڵام دوای چەند مانگێک غەزورم خانویەکی بۆ کڕین و چوینە ناوی، منیشی لە کۆمپانیاکەی خستە سەر کارو بوژاینەوە. بەڵام لە ژێر فشاری خەسوم و هاوسەرەکەم ناچار بوم دایکم لە ماڵ دەرکەم .
پاش ماوەیەک خێزانم وتی کاروان ، حەزم بە نانی تیریە، دراوسێکەمان ژنێ ئەناسن نانی زۆر جوان ئەکا، منیش وتم باشە تەلەفونێکی بۆ بکەو با نانمان بۆ بکات، ئێوارە کە هاتمەوە خێزانم وتی نانەکە حازرەو بڕۆ بیهێنەوە. منیش ماڵی ئەو ژنەم نە ئەزانی ، مناڵێکی دراوسێکەمان لە گەڵ خۆما بردو ڕۆیشتم ، کە چوم سەیرمکرد ئەو ژنە دایکم بو، دیار بو دەوڵەمەندێ غورفەیەکی لە مەزرەعەکەی پێ دابو، تا هەم تێیدا بژی و هەم خزمەتی باغ و حەوشەکەی بکا، کە حاڵیم بینی لە ڕووم نەهات نانەکەی لێوەرگرم ، هەنێ سەیرم کرد زۆر کفت دیار بو، ئیتر گەڕامەوەو تەنانەت لە ڕوم نەهات چاکو چۆنیشی لە گەڵ بکەم.
ناچار چومەوە پیتزایەکم لە گەڵ خۆما بردەوەو بە خێزانم وت نانەکەی ئامادە نەبو.
پاش ماوەیەک بڕیار وابو ماڵی غەزورم داوەتی من بن لە باشترین چێشتخانەی شار. هەمومان ڕۆیشتین و لە سەر مێز دانیشتین، من پشتم لە دەرگا بو و سەیری مۆبایلەکەم ئەکرد، کاتێ بە ئاگا هاتم خەسوم ئەیوت لاچۆ دایە، ئیسراحەتمان لێ تێک مەدەو بڕۆ با کەسێکی تر خێرت پێ کات، سەرم هەڵبڕی دایکم بو، داوای نانی ئەکرد، جەستەی هێندە لاواز ببو، بە حاڵ بە پێوە خۆی ئەگرت، کە منی بینی و ناسیمیەوە شەرمی کرد و لێیدا ڕۆیشت، منیش هێندە سەرم کز بو ، هیچم نەوت. پاش چەند دەقەیەک لە دەرەوە گوێم لە زیکەی ستۆپی سەیارەیەک بو، گوێم لێ بو یەکێ لە گارسۆنەکان وتی ئەرەوەڵا کوشتی، منیش هەڵسام و چومە دەرەوە ، دایکم خەڵتانی خوێن بو، بەڵام هێشتا نەمردبو، چومە دیاری و سەریم خستە سەر ڕانم، ویستم دەستی بخەمە سەر سینەم و ماچی بکەم، دەستەکانی نوقاندبو ، کە کردمەوە چەند هەزارێکی لولدراو لەنێویا بون، دەرم هێناو بەناڵەیەکەوە وتی کوڕم تینومە ، دەبەیە ئاویان دایە دەستم و خستمە سەر لێوی ، بەڵام ئاخ نەیخواردەوە مرد ، بەڵێ مرد .
گوێم لێ بو کابرای خاوەن سەیارەکە هاواری ئەکرد و ئەیوت من کوشتم، منیش وتم نا خەتای من بو لێی بێ ئاگا بوم ، ئای دایکە چەندە شەرمندەم ، چەندە ڕوو ڕەش و خاڵی لە شەڕەفم ، کەچی بەو حاڵەشەوە خەسوم ئەیوت؛ لێی گەڕێ وازی لێبێنە با بڕۆن بینێژن، منیش لە گەڵیا ڕۆیشتم و ناشتمان، بەڵام نەمتوانی بچمەوەو جارێکی تر لەگەڵ خێزانما بژیم ، چونکە تا ئەو پەڕی نەبونی ویژدان، خاڵی بون لەسۆز ... ئیتر چیم پێ دەڵێن من شایستەم ، چونکە ئەخڵاق لە مندا وشکی کردوەو، وەفای دایک لە لام خاڵی بوە .
من نامەردم .!

Kurdzhin

http://www.webchinupload.com/f/2017-09/9e776c4beaa552ce6026711040bdd910.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.229.122.166
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net