❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئاوازی ئیشق

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2018-02-09 11:26:12

Sarkawt Zheen
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2018-02-08
دواترین سه‌ردان: 2018-06-27
په‌یامه‌كان: 24
LinuxSafari

ئاوازی ئیشق

لە هۆنراوەکانــــی Sarkawt Zheen
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
شازادە گیان ..
ئەی ئەو کەسەی بە ڕوناکی مانگ و ئەستێرەکانی ئاسمان ..
جلی ئەفسوناوی بۆ خۆت ئەچنی هەر کات لە بەریان بکەی
شەوی تاریکی ئاشقان ڕووناک ئەکەیتەوە
ئەی سۆزو ئەوینی من ..
پێم ناڵێی لە فەرهەنگی بێدەنگ بون
چ شتێک ئەخوێنیەوە
لەکام کاکێشان ئەم موزیکەم بۆ دێنی و ..
دواتر لێرە بۆم دەژەنیەوە
پێم ناڵێی کێ ووشەکانی ئەو گۆرانیانەی بۆت هۆنیوە
تا باڵندە نەورەسەکان فێرکەی کاتی ئێواران ..
وەک گۆرانی بۆ ئاشقان بیڵێنەوەو
ترپەی دڵتەنگەکانی پێ ئارام کەنەوە
پێم بڵێ کێ فەرمانڕەوایی حەزرەتی سولەیمانی پێداوی ..
وات لێبێت زمانی قسەکردنی هەرچی باڵندەو زیندەوەرە بزانی
کێ فەرمانڕەوایی فیرعەونی پایەداری پێداوی
باوشکێک بێنی و ..
سەرخەوێ بشکێنی
تا سەربازەکانی شەو لەکاتی بەیانی بجوڵێنی ..
فەرمانیان پێدەی دەربەدەرێکی وەک من زیندانی بکەی و
بیترسێنی
خۆ من لە پێنوس و چەند ووشەیەک زیاتر چیترم شک نەدەبرد
مەگەر شەوان نەبێت دادەنیشتم ..
دو دێر شیعرم بۆ ئاشقان دەنوسیەوە
بۆ ئەوەی ئەم دوو دێڕ شیعرەش موڵکی تۆ بێ
بۆ هیچ کچێکی تر نەبێ
لەم لاوە سەربازەکانت جوڵە پێکرد
بێ بە زەییانە هاتن ئەوانیشیان لێ سەندمەوە
شازادە گیان تخوا بەس بێ
بەزەییت پێم بێتەوە
چیبکەم ..
بەخوا بە دەست خۆم نەبو
دیارە چارەنوس وابو ..
دەبوایە ..
لە سنوری چاوت و لێوت..
ئاوا بە هەڵپەسێردراوی بمێنمەوە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــSarkawt Zheen

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Sarkawt Zheen (2018-02-12 16:14:04)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2018-02-09 17:17:10

Sarkawt Zheen
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2018-02-08
دواترین سه‌ردان: 2018-06-27
په‌یامه‌كان: 24
LinuxSafari

Re: ئاوازی ئیشق

[imgl][/imgl]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.210.22.132
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net