❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زیاتر له‌ 20 هه‌زار ژن و منداڵی پاشماوه‌ی داعش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ عێراق

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2019-03-13 19:42:50

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2019-12-10
په‌یامه‌كان: 507
WindowsFirefox

زیاتر له‌ 20 هه‌زار ژن و منداڵی پاشماوه‌ی داعش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ عێراق

ئەوەی کە زۆر ڕوون وئاشکرایە داعش ووردە ووردە بەرەو نەمان ئەچێت و هەموو سەرکردەکانی خۆیان ڕزگارکردوەو هەر خوای گەورە ئەزانێت بەرەو کوێوە ڕۆیشتون وهەروەها ماڵ ومناڵی خۆشیان بۆ کۆی بردوە یان ناردوە. ئەوانەی کە ماونەتەوە نەزانەکانن کە باوڕیان بەهەموو درۆکان کردبوو وهەتاکو ئێستاش هەر دوای ئەو بیرە سووکە کەوتون لەبەر ئەوەی کە هیچ زانیاریەکیان نەبوە بەرانبەر ئاینی ئیسلام وشەریعەتەکەی کە ئەڵێن پەیڕەوی ئەکەن. ژمارەیەکی زۆر لەو خێزانانە گەڕاونەتەوە بۆ عێراق وخۆیان بەردەستی هێزەکان کردوە وهەتاکو ئێستاش ژمارەیەکی زۆر دەور دراون لە ناوچەی باغوز لە سوریا وبێگوومانە هێزە چەکدارە کوردەکانی ناوچەکە زۆر بە ڕێزەوە پێشوازیان لێ ئەکەن بەڵام پیاوەکانیان هەرخۆیان ئەزانن چیان کردوەو چەند خراپەکارایان لەگەڵ دانیشتوانی ناوچەکە کردوە ودەست درێژیان لەچەند بێتاوان کردوە. ئەم هەنگاوانەی کە ئێستا پێی هەڵساون لێکیان ئەکات و سەرگەردانیان ئەکات بەڵام وەکو بەکوردی ئەڵێن "لەجێی سندان قوزەڵقورتە" وپاش ئەو هەمووخراپەکاریە کە پێی هەڵساون ئومێدی لێبوردنیان نیە!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2019-03-13 19:44:28

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2019-12-10
په‌یامه‌كان: 507
WindowsFirefox

Re: زیاتر له‌ 20 هه‌زار ژن و منداڵی پاشماوه‌ی داعش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ عێراق

زیاتر له‌ 20 هه‌زار ژن و منداڵی پاشماوه‌ی داعش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ عێراق
به‌رپرسێكی باڵای لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕێكخراوی خاچی سوور پێشبینی كرد كه‌ زیاتر له‌ 20 هه‌زار هاووڵاتی عێراق له‌ سووریاوه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه‌، كه‌ منداڵ و ئافره‌تیش له‌ ڕیزه‌كانیان بوونی هه‌یه‌، ئه‌مه‌یش دوای به‌رده‌وامی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر دوا مۆڵگه‌ی داعش له‌ سووریا.

http://www.wishe.net/imgnews3/1232019648800_10624.jpg

ئه‌و هه‌زاران هاووڵاتییه‌ عێراقییه‌ كه‌ زۆرینه‌یان هاوسه‌ری چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشن، یان منداڵ و نه‌وه‌ی تیرۆریستانن، له‌ دوا مۆڵگه‌ی چه‌كداران له‌ شاره‌دێی باغوزی سووریا ماوه‌یه‌كی زۆره‌ گیریان خواردووه‌، به‌ڵام هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به‌رده‌وامن له‌ پێشڕه‌وی و به‌ ته‌واوی گه‌مارۆیان داون.

زۆرینه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ به‌ره‌و كه‌مپی ئه‌لهوولی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا گوازراونه‌ته‌وه‌، كه‌ ئێسته‌ زیاتر له‌ 65 هه‌زار كه‌س له‌و كه‌مپه‌ نیشته‌جێن، هاووڵاتییانی عێراق پێشتر له‌ شاره‌ سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و سووریاوه‌ چوونه‌ته‌ دیوی سووریا پاش ئه‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق له‌ تیرۆریستان پاككرایه‌وه‌.

دوای پاككردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی سووریایش له‌ چه‌كداران، سه‌رجه‌میان ڕوویان له‌ باغوز كرد و ئێسته‌ ئه‌و ژن و منداڵانه‌ به‌ گوێره‌ی ڕێككه‌وتنێك له‌ نێوان عێراق و هه‌سه‌ده‌، ڕاده‌ستی حكوومه‌تی عێراق ده‌كرێنه‌وه‌.

فابریزیو كاربونی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ڕێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرای كرد، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر خه‌ڵكی عێراق گه‌یشتوونه‌ته‌ كه‌مپی ئه‌لهول، به‌ وردی ژماره‌كه‌ یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 20 هه‌زار كه‌س ده‌بن كه‌ زۆرینه‌ی ڕه‌هایان ئافره‌ت و منداڵن.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.81.29.254
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net