❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ١٥٠ چەکداری کوردی نێو داعش خۆیان ڕادەستی ھەرێم کردووەتەوە

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2019-05-22 21:27:25

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2019-12-02
په‌یامه‌كان: 505
WindowsFirefox

١٥٠ چەکداری کوردی نێو داعش خۆیان ڕادەستی ھەرێم کردووەتەوە

زۆر بەداخەوە باسی ئەوە ئەکەین کە ژمارەیەك کورد جوبونە ناو داعشەوە وبەبێ زانینی تەواو لە ئاینە پیرۆزەکەمان ولە ڕێ وشوێنە ڕاستیەکانی دەستیان لەگەڵ ئەو کۆمەڵە ڕێ هەڵەکردوە تێکەڵ کردبوو. گومانی تیا نیە کە زۆربەیان پەشیمان و ڕوو ڕوشی بنەماڵەکانیان و میللەتەکەیان ونیشتمانەکەیان بوون ئەوەش بەوەدا دەر ئەکەوێت کە پاش کۆتایی پێهێنانی داعش لە باغوز چونەتە ناو هیئەی تحریری شام کە پێیان ئەوتن جەبهەی نوصرە لەمەوبەر وڕوویان نەهاتوە بگەڕێنەوە بۆ ووڵاتەکەیان یان ترساون لە گەڕاندنەوە لەونەیە ئیشی زۆر ناڕەوایان پێکردبن وخۆشیان ئەو ڕاستیە باش بزانن.
باوەڕم وایە ئەوانەی کە خۆیان ڕادەستی هێزەکانی هەریم کردوە زۆر سوود زیاتر وەرئەگرن لەوانەی کەنەهاتونەتەوە بۆ ووڵاتەکەی خۆیان لەبەر ئەوەی پەشیمانی لە خراپەکاری وداوای لێبوردن خوای گەورە قبوڵی ئەکات ولێیان ئەبورێت کەواتە گومانی تیا نیە کە حکومەتی هەرێمیش دڵ نەرم ئەبێت لەگەڵیان وخێزانەکانیشیان یارمەتیان ئەدەن کە بگەڕێنەوە سەر ڕێگای ڕاست، ئومێد ئەکەین کە ئەمە دەرسێکی باش بێت بۆ ئەوانەی کەجارێکی کە بیر لەوە بکەنەوە واز لەهەموو شتێك بهێنن و بچنە ناو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ئاوا.   

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2019-05-22 21:31:54

ئارام عارف
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2015-05-21
دواترین سه‌ردان: 2019-12-02
په‌یامه‌كان: 505
WindowsFirefox

Re: ١٥٠ چەکداری کوردی نێو داعش خۆیان ڕادەستی ھەرێم کردووەتەوە

مەریوان نەقشبەندی: ١٥٠ چەکداری کوردی نێو داعش خۆیان ڕادەستی ھەرێم کردووەتەوە
WED, 22 MAY 2019 19:10 |


هەولێر-KDP.info-  لە سەرەتای دەرکەوتنی گرووپی تیرۆریستیی داعشدا ژمارەیەک ھاووڵاتیی ھەرێمی کوردستان پەیوەندییان بە داعشەوە کرد و بەرپرسێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش زانیاریی نوێ لەبارەی داعشە کوردەکانەوە ئاشکرا دەکات و دەڵێ، زۆربەیان کوژراون و ژمارەیەکیشیان خۆیان ڕادەستی ھەرێمی کوردستان کردووەتەوە، بەڵام نزیکەی ٢٠ کەسیان چوونەتە نێو ڕیزەکانی بەرەی نوسرەوە.

مەریوان نەقشبەندی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقاف، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە سەرەتای ھاتنی گرووپی تیرۆریستیی داعشدا خەڵکێک لە ھەرێمی کوردستانەوە پەیوەندییان بەو گرووپەوە کرد و ژمارەی کوردانی ھەرێمی کوردستان لەنێو داعش گەیشتە ٥٠٠ کەس، بەڵام دوای دوو ساڵی یەکەم، پەیوەندیکردن بە داعشەوە بەرەو کەمبوونەوە و دواتر نەمان چوو، زۆربەی ئەو کوردانەی لەنێو داعش بوون کوژراون و بەپێی ئاماری بەردەستی ئێمە نزیکەی ٣٥٠ چەکداری کوردی نێو داعش کوژراون."

بەرپرسەکەی وەزارەتی ئەوقاف، کە پێشتر ئەندامی لیژنەی کۆکردنەوەی بەڵگەنامە و بەرەنگاربوونەوەی بیری توندڕۆیی بوو، دەڵێت: "لەو کوردانەی لەنێو داعش نەکوژرابوون، بەشێکی زۆریان خۆیان ڕادەستی دەزگا ئەمنییەکانی ھەرێمی کوردستان کردەوە، کە ژمارەیان ١٥٠ کەسێک دەبوو، بەپێی یاسا مامەلەیان لەگەڵ دەکرێت."

لەبارەی ئەو داعشە کوردانەی ماون، نەقشبەندی گوتی: "چەکداری کورد لەنێو داعش نەماوە، لەبەر ئەوەی دوای شکستی داعش لە باغۆز و ناوچەکانی دیکەی سووریا ھیچ کوردێک دەستگیر نەکراوە کە لەگەڵ چەکدارانی داعش بووبێت، ھەتا لەو ٩٠٠ چەکدارەی ڕادەستی عێراق کراونەتەوە ھیچ کوردێکیان تێدا نییە، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کورد لەنێو داعش نەماوە."

بەرپرسەکەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ژمارەی ئەو کوردانەی لە سووریا لەنێو ڕیزەکانی داعش مابوون، ھەمووی ٢٠ چەکدارێک دەبێت، بەڵام زانیاری ھەیە ئەوانە داعشیان بەجێ ھێشتووە و لە سووریا پەیوەندییان بە گرووپی بەرەی نوسرەوە کردووە، ئەوەش بە گوتەی خێزانە داعشەکان."

پەیوەست بەو لیژنەیەی بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەنامە و بەگژداچوونەوەی بیری توندڕۆیی پێک ھاتبوو، مەریوان نەقشبەندی گوتی: "لیژنەکە بە ھاوبەشی لە نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و فیدڕاڵدا پێک ھاتبوو، بەڵام ئێمە لە ساڵی ٢٠١٧ کۆتاڕاپۆرتی خۆمان وەک لیژنە ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی عێراق کرد و کۆتاییمان بە کارەکانمان ھێنا، بەتایبەتی مەلەفی کوردانی نێو داعش داخراوە و شتێک نەماوە بەو ناوەوە."


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.234.214.179
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net