.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .
ماكوان، نه‌رویج : نوسيويه تى
ئه‌مڕۆ (14.1.2008)دا له‌به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌كه‌ناڵێكی فارسی ئه‌مریکا به‌ناوی (کانال جدید) که چه‌په‌کان سه‌رپه‌رشتی ده‌که‌ن باس له‌و کتێبه کرا به‌ناوی "ژن‌و سێكس له‌مێژودا" كه‌له‌ساڵی (2002) دا ئه‌م کتێبه به‌زمانی فارسی ده‌رچوه له‌ئه‌مریکا نوسه‌ره‌که‌شی ناوی (سیامه‌ك ستوده) ناوبراو ئه‌م کتێبه‌ی نوسیوه به‌ناوی (سیکس، زن، در تاریخ) وه‌ك له‌به‌رنامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێكرا . به‌ڵام مه‌ریوان هاتوه ته‌نها وشه‌ی "تاریخ"ه‌که‌ی لا بردوه کردویه‌تی به ئیسلام وه ناوی نوسه‌ره‌که‌شی گۆڕیوه به ناوی خۆی‌و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی وه‌رگێراوه‌و توانی به‌و كتێبه مافی په‌ناهه‌نده‌یی له‌وڵاتی نه‌رویج ده‌ست بكه ويت ....
ئه كه ر ئه ته وئ زياتر بؤت روون ببيته وه ئه مه ى خواره وه بخوينه وه
:
له به‌رواری(7.1.2008)دا له رۆژنامه‌ی (ئافتهنپۆستهن)ی نه‌رویجی دا له‌سه‌ر زمانی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌ی ده‌ڵێت به‌ر له دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مه‌ریوان کتێبێکی نوسی له‌ژێر ناونیشانی (سێكس و شه‌رع و ژن له ئیسلامدا)، له‌و کتێبه‌دا باس له‌وه ده‌کات که گوایه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام خاوه‌نی نۆزده ژن بووه.
وه به‌رده‌وام ده‌ڵێت به‌شدار بوه له کوشتنی ژنانداو به‌زۆری هێزو توانای له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا ڕایبواردوه واتا ئیختسابی کردوون.
جگه له‌وه‌ی له ڕاستیه‌وه دووره درۆیه‌کی باڵدارو شاخداره وه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت که گوایه موسڵمانه‌کان نه‌یان توانیوه وه‌ڵامی من بده‌نه‌وه به نوسین به‌ڕاستی ئه‌مه‌ش هه‌ر زۆر درۆیه ئه‌گه‌ر من بومایه له‌جیاتی مه‌ریوان ڕووم نه‌ده‌هات سه‌یری ئاوێنه‌ش بکه‌م.
له‌بیری چوو که کاك (عومه‌ر که‌مال ده‌روێش)له کتێبێک‌دا به‌ناونیشانی (نه‌زانیی و بێشه‌رمیی به‌شێك له چه‌واشه‌کارییه‌کانی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی له کتێبی سێکس و شه‌رع و ژن)دا که خۆی له (278)لاپه‌ڕه‌دا ده‌بینێته‌وه.
هه‌موو قسه هه‌ڵبه‌ستراو و بێ ماناکانی مه‌ریوانی به درۆ خستۆته‌وه، وه بێجگه له‌سه‌دان نوسراوه‌ی ڕۆژنامه‌وانانی تر که کردویانه به‌و فیلمه‌ی که تا ئێستاش له هالیوودیش ده‌رنه‌چووه.
به‌رده‌وام ده‌ڵێت له درۆکانیدا ده‌ڵێت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان داوای له پۆلیسی ئه‌نته‌رپول کردوه که بم گه‌ڕێنه‌وه بۆ له سێداره‌دانم له کوردستان ئاخر مه‌ریوان درۆیه‌ك بکه که ڕێگا تێی بچێت، چۆن حکومه‌تێك داوا له پۆلیسی ئه‌نته‌رپول ده‌کات بۆ ناردنه‌وی خه‌ڵك تا له سێداره‌ی بدات وه سزاکه‌ی تۆش ته‌نها شه‌ش مانگ زیندانییه نه‌ك سزای له سێداره‌دان.
هه‌روه‌ها درۆیه‌کی تریش ده‌کات به‌ده‌م لایه‌نه ئیسلامیه‌کانه‌وه که‌گوایه فتوای کوشتنی مه‌ریوان یان داوه چارم ناچاره ده‌بێت له‌مه‌شیاندا بڵێم هه‌ر درۆ ده‌که‌یت.
له کاتێکدا تۆ وێنه‌ی ده‌روێشه‌کانی (حه‌مه‌ی شێخ عبدالکریم که‌سنه‌زانی) له کاتی زیکرو ته‌هلیله‌ی خۆیاندا شمشێرو زه‌رگی خۆیان به‌کار ده‌هێنن بۆ مه‌راسیمه‌که‌یان تۆ درۆیه‌ك به‌ده‌م خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌وه بکه‌یت بڵێت گوایه ئه‌وانه خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ن و ویستویانه که من سه‌رببڕن به‌و شمشیرانه.
وه ئیسلامیه‌کانیش هه‌موویان ڕه‌دی ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که فتوای کوشتنی تۆیان دابێت وه نه‌بێت لێت بترسن، به‌ڵام ئه‌رزشی کوشتنت نییه وه مامۆستا (محمد حه‌کیم جه‌بار) به ئاشکرا ڕایگه‌یاندوه.
مه‌ریوان ده‌ڵێت گوایه ئه‌وان پێی ده‌ڵێن بۆیه ئه‌م کتێبه‌ی نوسیوه تا ئیقامه‌ی له یه‌کێک له ووڵاته ئه‌وروپیه‌کاندا پێ وه‌ربگرێت. منیش ده‌ڵێم هه‌رچیه‌کت ووتوه تا ئێستا ڕاستت نه‌وتوه به‌س ئه‌مه‌ت زۆر ڕاسته هه‌رچه‌نده خۆت ڕاستگۆ نیت.
پاشان هه‌ندێك گله‌ی له حکومه‌تی نه‌رویج ده‌کات هه‌رله‌و باسه‌یدا که منداڵیش ڕووی نایه‌ت ئه‌و قسانه بکات گوایه حکومه‌تی نه‌رویجی زۆر ساویلکهیهو ئازادی ته‌واوی داوه به ئیسلامیه توند ڕه‌وه‌کان له ووڵاتهکیدا وه ئازادانه چالاکی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن له ووڵاته‌که‌یدا ئه‌مه‌ش هه‌ر جێگای تێڕامانه بۆ که‌سێك که خۆی به نوسه‌ر بزانێ وه ئاگاداری سیاسه‌تی ئه‌و ووڵاته نه‌بێت که تیایدا ده‌ژی.
له هه‌مووی خۆشترو درۆیه‌کی تازه‌تر که هه‌ڵمی لێ هه‌ڵده‌ستێت تا ئێستا وامان زانیبوو که خۆی زۆر زیره‌که‌و ئه‌و کتێبه‌ی نوسیوه ئه‌و درۆیه‌شی به‌داخه‌وه زۆر عومر کورت بوو. ئه‌مڕۆ له ڕێکه‌وتی (14.1.2008)دا له به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنیدا له کاناڵێ فارسی له ئه‌مریکا به‌ناوی (کانال جدید) که چه‌په‌کان سه‌رپه‌رشتی ده‌که‌ن باس له‌و کتێبه کرا که مه‌ریوان خۆی به‌خاوه‌نی ده‌زانێت له ساڵی (2002) دا ئه‌م کتێبه به زمانی فارسی ده‌رچوه له ئه‌مریکا نوسه‌ره‌که‌شی ناوی (سیامه‌ك ستوده) ئه‌م کتێبه‌ی نوسیوه به‌ناوی (سیکس، زن، در تاریخ) وه مه ریوان هاتوه به‌س ووشه‌ی تاریخه‌که‌ی لا بردوه کردویه‌تی به ئیسلام وه ناوی نوسه‌ره‌که‌شی گۆڕیوه به ناوی خۆی.
ئه‌گه‌ر من بومایه له‌جیاتی خه‌ڵکی کوردستان په یکهرێکم بۆ دروست ده‌کردی وه ناوی په‌یکه‌ره‌که‌م ده‌نا په‌یکه‌ری درۆ بۆ ئه‌وه‌ی تۆ ببیته یادگاری درۆ چونکه زۆر له کۆمۆنیسته‌کان داوای په‌یکه‌ر ده‌که‌ن بۆ تۆ، وه ئه‌م پێشنیاره‌شم بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه که په‌یکه‌رێك بۆ مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌ی دروست بکه‌ن وه ناوی بنێن په‌یکه‌ری درۆ، چونکه ئاواته‌خواز بووم شتێکی ئه‌م کابرایه ببینم و درۆی تێدا نه‌بێت.
هیوا خوازم که مه‌ریوان جورئه‌ت بکات و وه‌ڵامم بداته‌وه منیش ئه‌وکاته سفره‌یه‌ك له درۆکانی مه‌ریوان ده‌خه‌مه به‌رده‌ستی ئێوه‌ی خوێنه‌رو وه بیری کاك مه‌ریوانیشی ده‌خه‌مه‌وه.
به‌ڕێزان فه‌رموون سهیریئهم لیبکه بکه‌ن که ئه‌و کتێبه‌یه بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی کتێبه‌که‌ی نوسراوه.
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده ست خؤش به ريز ....
ئه مه ش نووسه ر استغفرالله.
هه ر كه زانيم ئه م كتيبه كفراويه ده رجووه سه يرم لئ هات باشه جؤن ريكايان بي ياوه..
شكور قه ده غه ش كرا
ده ريش كه وت وه ركيراوه ههههههههههههه
PaRy
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده ستت خوشبيت بوو بابه ته كه .......هه ر له سه ر مه سه له ى وه لامدا نه وه ى كتيبه كه ى مه ريوان د.عوسمان هه له بجه ى له دوو توييى كتيبى (سه رابه كان نابنه كانى ) وه لامى داواته كه (200) لا به ره يه , وه له سه ر به يامه كه ى به رى خان كتيبه كه كو نه كراوه ته وه و تا ئيستاش له با زا ردا هه يه من خومم ئه م ماوه ى بيشوو بينيم به دا خه وه ...........
له‌سه‌ر هێڵ نییه
swpas bo ewa
له‌سه‌ر هێڵ نییه
دەست خۆش هاوڕێ گیان بۆ بابەتەکەت..
بەهیوای ژیانێکی ئاسودە...
خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستان خۆش بيت
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن kawabelan (2012-08-24 00:01:27)
له‌سه‌ر هێڵ نییه
تكاية... كتابه‌كه‌ی دكتۆر عوسمان ههلَهبجهيی ده‌ست ئهكهويَت؟؟؟؟؟ كتابی (سهرابهكان نابنه كانی)
سوپاستان ئه‌كه‌م ئه‌گه‌ر هاوكاريم بكه‌ن....... كاوه
له‌سه‌ر هێڵ نییه
براگیان ئه‌م كتێبه‌ی تۆ ده‌یڵێ ی هی دكتۆر عوسمان هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌كتێبخانه‌ی مه‌حوی له‌هه‌ولێر نا و كتێب فرۆشان من بینیومه...
له‌سه‌ر هێڵ نییه
dest xosh
له‌سه‌ر هێڵ نییه