❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نوشته‌و خۆشه‌ویستی‌.............

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2008-10-29 04:20:52

جاوشين
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-20
دواترین سه‌ردان: 2017-03-22
په‌یامه‌كان: 73
WindowsXPMSIE7

نوشته‌و خۆشه‌ویستی‌.............

ده‌مه‌‌و ئیواره‌ كاتێك ئه‌چوین بۆ كرینی‌ پێداویستی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌، ته‌نها بیرم له‌و ساتانه‌ ده‌كرده‌وه‌ كه‌ هۆگر باسی‌ رۆژانی‌ خۆشه‌ویستی‌ خۆی‌ بۆ ده‌كردم به‌ڵام ئێستا كه‌ وا ئاهه‌نگی‌ ئه‌وه‌و پێكه‌وه‌نانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌ری‌ له‌گه‌ڵ‌ كه‌سێكی‌ تر ئه‌وه‌م به‌لاوه‌ سه‌یربوو، شته‌كان تا ده‌هات ئاڵۆزتر ده‌بوو بۆیه‌ بڕیارم دا بیری‌ لێنه‌كه‌مه‌وه‌ ئه‌وه‌بوو كاتێك شته‌كانمان كڕی‌ گه‌ڕاینه‌وه‌ بۆ ماڵی‌ بووكه‌، دوای‌ چه‌ند خوله‌كێك كه‌م شیرینی‌ هۆگری‌ ئاشق ده‌خورێته‌وه‌، منیش بێ‌ گوێ‌ دانه‌ ئه‌و ڕووداوانه‌ی‌ كه‌ ڕوویدابوو پێشتر مه‌به‌ستم قسه‌كان‌و به‌سه‌رهاته‌كانی‌ كاك هۆگره‌ وه‌ك هاوڕێیه‌كی‌ له‌و شاییه‌دا خزمه‌تم ده‌كرد، شه‌كراو خواردنه‌وه‌ ته‌واو بوو مامۆستا هه‌ستاو بوو به‌ شای‌و هه‌ڵپه‌ڕكی‌‌و هه‌ل هه‌له‌ی‌ ژنان منداڵی‌ له‌ ناو شیرینی‌ خه‌و هه‌ڵه‌ستان، دوای‌ چه‌ند رۆژێك له‌ یه‌كی‌ له‌ كۆڵانه‌كانی‌ لای‌ ماڵی‌ خۆمان چاوم به‌ هۆگر كه‌وت به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌وه‌ نه‌بوو كه‌ من سڵانێك بوو ده‌مناسی‌ چونكه‌ به‌ڕاستی‌ زۆر گۆڕابوو بۆیه‌ ئه‌و كات هه‌ستم كرد كه‌ ئه‌م كوڕه‌ شتێكی‌ لێ به‌سه‌ر هاتووه‌، دوای‌ كه‌مێك وه‌ستان‌و قسه‌ پرسیاری‌ ئه‌وه‌م لێ كرد كه‌ ئایا كه‌ی‌ ئاهه‌نگ ده‌گێڕێ‌، بۆیه‌ هه‌ر زۆر به‌ په‌له‌وه‌ ووتی‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌م رۆژی‌ هه‌ینیه‌‌و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی‌ وت‌و ماڵ ئاواری‌ لێكردم، هه‌ڵس‌و كه‌وتی‌ زۆ گومانی‌ لا دروست كردم، ئه‌و رۆژه‌ زۆر بێ‌ تاقه‌ت بووم بۆ یه‌ بڕیارم دا بچمه‌ ماڵی‌ نه‌نكم، كاتێك هه‌ستام چووم جامێ‌ ئاو بۆ نه‌نكم بێنم له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا باسی‌ ئه‌و به‌سه‌ر هاته‌ی‌ هۆگرم بۆی‌ ده‌گێڕایه‌وه‌، ئه‌وه‌ بوو هه‌ر زوو نه‌نكم پێشم كه‌وت‌و ووتی‌ كوڕم ئه‌و جۆره‌ی‌ تۆ باسی‌ لێ ده‌كه‌ی‌ ته‌نها له‌وه‌ ده‌چێت كه‌ نوشته‌و جادوی‌ لێ‌ كرابێ‌، قسه‌كه‌ی‌ نه‌نكم زۆر به‌لاوه‌ سه‌یر بوو به‌ڵام ئه‌و گۆڕانه‌ی‌ به‌سه‌ر هۆگر هاتبوو له‌و ساته‌ هه‌ڵس‌و كه‌وت‌و قسه‌كردنه‌كه‌یم هاته‌وه‌ به‌رچاو بۆیه‌ هه‌ر زوو باوڕم كرد، ئه‌وه‌بوو نه‌نكم ووتی‌ بزانه‌ كێ‌ ناحه‌زیه‌تی‌ وا ئه‌و كاره‌ی‌ به‌سه‌ر هێناوه‌.......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2016-11-16 05:59:53

جاوشين
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-20
دواترین سه‌ردان: 2017-03-22
په‌یامه‌كان: 73
WindowsFirefox

Re: نوشته‌و خۆشه‌ویستی‌.............

يادي ئةم جيروكة بةخير سوباس بؤ مةكو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.210.23.15
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net