❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌شی دوانزه‌هه‌م ئه‌شقی باوان

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2007-10-16 23:16:29

په یوه ندخیام
ئه‌ ندام
شوێن: swed
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-26
دواترین سه‌ردان: 2008-09-13
په‌یامه‌كان: 229
ویبگه‌

به‌شی دوانزه‌هه‌م ئه‌شقی باوان

چاوه‌رێی هه‌واڵێکی خۆشم ئه‌کرد له‌ ماڵه‌وه‌ که‌ بگه‌رێنه‌وه‌و پیرۆزبایم لێبکه‌ن بڵین پیرۆزتبێت بوکی تازه‌و به‌خۆشی بێت ژیانی نوێ
چرکه‌کانی کاتم ئه‌ژمارد بۆ گه‌رانه‌وه‌ی براکه‌م و دایکم زۆر به‌ په‌رۆش بوم چونکه‌ ژیانم به‌و هه‌واڵه‌ی ئه‌وان به‌سترابوو که‌بزانم له‌دوای حه‌وت جار خوازبێنی شۆخان ئه‌گه‌م به‌ ئاوات یان نا!!!
له‌وبروایه‌دابوم که‌ ئه‌م جاره‌ دواجاره‌و شۆخان ئه‌یه‌ن به‌من و باوکی رازی ئه‌بێت...
به‌ڵام به‌بروای من هیچ نابێت وا چاک بو چاوه‌رێی ماڵه‌وه‌ بکه‌م که‌ گه‌رانه‌وه‌ ئه‌وان هه‌موو ستێکم پێئه‌ڵێن
چه‌ند کاتژمێرێک من له‌چاوه‌روانیا بوم وه‌ک دیلێکی بێتاوان خۆم ئه‌بینیه‌وه‌
نه‌مه‌زانی له‌سێداره‌ ئه‌درێم یاخود ئازاد ئه‌کرێم نه‌مه‌زانی عه‌شقی باوان ئه‌گات به‌ئاواته‌کانی یاخود نائومێد ئه‌بێت .......عه‌شقی باوان به‌ خۆشه‌ویسته‌ چاو گه‌شه‌که‌ی ئه‌گات.یاخود په‌پوله‌ی رۆعی ئه‌سوتێنن
کاتێکم زانی ماڵه‌وه‌ هاتنه‌وه‌ ئه‌مجاره‌ش وه‌ک چه‌ند جاره‌ روخساریان په‌شۆکاو بوو
نه‌مویست پرسیار بکه‌م شۆخانیان دابه‌من یان نا چونکه‌ زانیم ئه‌مجاره‌ش وه‌کو جارانی که‌یه‌
براکه‌م ده‌ستی کرد به‌ پرته‌و بۆڵه‌ هاواری کرد کچ نه‌ما خۆشت بوێت کچی ئه‌م پیاوه‌ نابه‌رێزه‌ نه‌بێت ئاخر ئه‌گه‌ر تۆنه‌بیت ئه‌مه‌ که‌ی پیاوه‌ من حه‌وت جار بچمه‌ ماڵیان تا داواکاریه‌که‌م بشکێنێ!!!!!!،.
من ماڵی خۆمان به‌تاوان بار نه‌ ئه‌زانی چونکه‌ هه‌وڵی زۆریان دا بۆ ئه‌وه‌ی شۆخان بده‌ن به‌من
بۆیه‌ هه‌رچیه‌کیان بوتایه‌ راستو عه‌ق بوو.....
له‌دوای حه‌وجار شۆخان هه‌ر بۆ من نه‌بوو
ئه‌بێت چاوه‌رێی چیکه‌ بکه‌م ...........!!!خۆم بکوژم!!؟
نا ئه‌مه‌ کارێکی هه‌ڵه‌یه‌ چونکه‌ تازه‌ من شۆخانم کردوه‌ به‌ژن په‌رده‌ی کچێنی له‌ده‌ست داوه‌ ....ئه‌وه‌ کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌
ئه‌ی چیبکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی من به‌ شۆخان بگه‌م؟؟!!!!هیچ چاره‌یه‌کم نه‌مابوو
چراکان خامۆشنو  ده‌ریاکان به‌بێ شه‌پۆلن هیواکان دورن هه‌تا بڵێت دورن ........به‌ڵام عه‌شقی باوان به‌ ئاسانی له‌جوانترین خۆشه‌ویستی خۆشنابێت
بۆیه‌ فرمێسکه‌کانی ئه‌کات به‌روبار و که‌تونی بو له‌فرمێسکه‌کانی ئه‌خواته‌وه‌
بۆیه‌ ئاگر ئه‌کات به‌جوانترین هاورێ تا له‌کاتی نا ئومێدی دا خۆی پێ بسوتێنێ و گر له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ربدات....
عه‌شقی باوان له‌تاریکی سڵناکاته‌وه‌ هانا بۆ شه‌وه تاریکه‌کان ئه‌بات..........عه‌شقی باوان له‌ مه‌رگ ناترسێت هانا بۆ لافاوێک ئه‌بات که‌ بیخنکێنێ و له‌ناوی ببات ..هه‌مو ئازاره‌کانی ژیان ئه‌کێشێ به‌رده‌وام بیرم ئه‌کرده‌وه‌ ئاخر خۆ به‌ناحه‌ق ئاشق نه‌بوم خۆ من مرۆڤ بوم من ویستومه‌ ژیانێکی نوێ هه‌ڵبژێرم له‌گه‌ڵ شۆخانه‌ .......ئیتر بۆچی تاوانه‌ من به‌شۆخان بگه‌م
من ئه‌مه‌وێت بێشه‌ی کۆرپه‌که‌م راژێنم و شۆخانیش بکه‌م به‌دایک ی ساواکه‌م ئاخر بۆ باوکی شۆخان تۆ ناهیڵیت من ویستم یه‌که‌م کۆرپه‌م ناوبنێم خۆشه‌ویستیو دوامیش ناوبنیم عه‌شق
نه‌مزانی هه‌ردوو کۆرپه‌که‌م زینده‌ باچاڵ ئه‌کرێت......
به‌ڵام په‌یمان ئه‌ده‌م هه‌رپێت بگه‌م شۆخان هه‌رگیز له‌بیرت ناکه‌م گه‌ر به‌هه‌نگاوێک به‌تۆ نه‌گه‌یشتم خۆ به‌هه‌زاران هه‌نگاو به‌تۆ ئه‌گه‌م .......دوا بریارم دا یان به‌مه‌رگ ئه‌گه‌م یا به‌ ئه‌شقی تۆ!شاد ئه‌بم
زۆر بێزار بوم له‌خۆمو له‌چوارده‌وره‌که‌م بیرم کرده‌وه‌ ئه‌بێت شتێک بکه‌م براکه‌م بریاری دا چیکه‌ نه‌چێته‌وه‌ بۆ مالی شۆخان چونکه‌ دوای حه‌وت جار قسه‌ی براکه‌مو چه‌نده‌ها ناسیاویان شکاند
دایکیشم بێزار بوو به‌هه‌مان شێوه‌ی براکه‌م
خوای ئه‌شقیش هیجی بۆ نه‌کردم شۆخانی به‌من نه‌به‌خشی ئێستا ته‌نها خۆم ماوم که‌شتێ بکه‌م..بۆیه‌ بریارم دا هه‌ر ئه‌مشه‌وه‌ بچمه‌ سه‌رماڵی شۆخان به‌هه‌مویان بڵیم من شۆخانم خۆشده‌وێ ..یا ئه‌وه‌تا شۆخانم بده‌نێ یان ئه‌وه‌تا ئه‌یفرینم................هاورێتان په‌یوه‌ند
چاوه‌رێی به‌شی سیازده‌هه‌م بن

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن peywand (2007-10-20 11:55:14)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2007-10-17 00:40:57

paykan
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2008-03-04
په‌یامه‌كان: 39

Re: به‌شی دوانزه‌هه‌م ئه‌شقی باوان

peshaky am katat bash hawre gyan bashy gyanakam yaxwa hamw kat la xoshyda byt barasty daqeky adaby jwana mandwbwny bareztany pewa dyra dastw chawt xosh mn la estawa chawarwany bashy sezdayamm

Kurdzhin
جاوم له ئاسمان برى             
     دلٌم هيٌنده ى ديكة كيرا
     كه ليٌك بيره وه رى كوٌنم
     له بر هاتنه وه به بيرا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2007-10-17 17:11:58

sami990
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-08
دواترین سه‌ردان: 2017-01-29
په‌یامه‌كان: 329

Re: به‌شی دوانزه‌هه‌م ئه‌شقی باوان

dastt xosh bet w mandw na bit ba hiway sar kawtnt w chawarwany bashy syanzahamin

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2007-12-09 20:10:20

azad_slimany
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-26
دواترین سه‌ردان: 2008-03-03
په‌یامه‌كان: 6

Re: به‌شی دوانزه‌هه‌م ئه‌شقی باوان

براى بةريز كاك بةيوةند سلام وة سلامم بو هاورييان,,,,وا ئةمجارةش بةردةى جاوةكانم بة ووشةكانت كرانةوة.زبةنجةكانم جاريكى تر جونة خزمةتى ئةم جيروكة جوانة....كات لاى من شةوةو  ووشةكانم شةوباشت ليدةكةن......ئيستا دلشادةكان سةرخوشى برخةى نوستنن بوية منيش بةبى جربة هةستامو ئامادةم ساتةكانى زيانم تةرخان كةم بو  بةرز كردنةوةى جيروكةكةت. بو ئةوةى بى وةفاى لة دةركاى هيج هاورييةكمان  نةدات روح بة بةرى وةفاكاندا بكةينةوة دةستخوشيت لى دةكةم بة هيوام ئازارةكانت بدريتة بةر شنةى باى ئةم بةهارةو كةرانةوةيان نةبيت سوباس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2007-12-09 20:22:03

په یوه ندخیام
ئه‌ ندام
شوێن: swed
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-26
دواترین سه‌ردان: 2008-09-13
په‌یامه‌كان: 229
ویبگه‌

Re: به‌شی دوانزه‌هه‌م ئه‌شقی باوان

زۆر سوپاس بۆ بارێزت كاك ئازاد گیان...په نجه كانت ماندو نه بن به راستی وشه كانت هینده ناسكن من نازانم چۆن پاداشتی ئه و وشه جوانانه ت بده مه وه ..به و ده سوت په نجه له رزۆكانه مه وه .......كاك ئازادی به رێز ئه وه ش به سه ر هاتێكی هاورێیه كی خۆشه ویستی ئه م مه كۆ جوانه مانه ....كاكه شیركۆی ناوه ....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.206.48.142
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net