❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / رابردوویــه‌كى ســه‌وز له‌زمـانى ئـه‌ده‌بى كــوردی دا

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2009-08-14 11:35:45

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2016-09-23
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

رابردوویــه‌كى ســه‌وز له‌زمـانى ئـه‌ده‌بى كــوردی دا

رابردوویــه‌كى ســه‌وز له‌زمـانى ئـه‌ده‌بى كــوردی دا

عه‌لى حسێن فه‌یلی
كۆنگـره‌ى هــه‌ورامان ناسى، ئایـا هـه‌ڵبژاردنى وه‌هــا ناوێــك دروســـته‌؟!
پرسیار له‌ شووره‌ییه‌كانى سه‌ده‌كانى رابردوو بوو، ئه‌م شێوه‌ ناو لىَ نانه‌ به‌و واتایه‌ كه‌ تا ئێستا هه‌ورامان نه‌ناسراوه‌ یان ناسینه‌كه‌ى لێلڕء ته‌مء مژاویه‌، هه‌ورامان وه‌ك سروشتء جوگرافیا، فه‌رهه‌نگء دابء نه‌ریت شوێنێكى جیاوازو ده‌گمه‌نه‌ له‌ناوچه‌یه‌كى كورد نشینى دێریندا هه‌ڵكه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ هیچى نوآ نییه‌، به‌ڵام ئایا ده‌توانین بڵێین زاینگه‌ى زمانى ئایینى كۆنى كوردانه‌ له‌كاتێكدا هه‌ورامى زمانه‌كانى سه‌رده‌م سه‌رجه‌م موسڵمانن؟! له‌رِاستیدا باسى هه‌ورامان به‌ڵگه‌گه‌لى متمانه‌ پآكراوى ده‌وآ، مخابن كه‌منء هه‌ورامى ناسه‌كان له‌ویش كه‌متر.
زۆر له‌مێژ نییه‌ به‌شه‌ ئه‌ده‌بیه‌كه‌ى زاراوه‌ى (گۆران) كه‌ بنچینه‌كه‌ى هه‌ورامیه‌ له‌ناوچه‌كه‌ماندا بره‌وو تینء تاوى جارانى نه‌ماوه‌و زاراوه‌یه‌كى تر شوێنى گرتووه‌ بۆ شیعرو نووسین، ئیدى زمانى ئه‌ده‌بى سه‌رده‌م، زمانى شیعرى مه‌وله‌وىو بێسارانى نییه‌ له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك هۆى سیاسی، هۆى سه‌ربازى، هۆى ئابوورىو هۆى بیروباوه‌رِو مه‌زهه‌ب، یان تایبه‌تمه‌ندى خودى زمانه‌كه‌و ئه‌و هۆیه‌ شاراوانه‌ى كه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌رگیز باس نه‌كرابنء باسى زۆر هه‌ڵده‌گرن، ئه‌م گۆرِانه‌ له‌چىو له‌به‌رچىء چۆن روویدا؟ بنه‌ماكانى چى بوونء شوێنه‌وارو مێژووى دروست بوونى ره‌وته‌كه‌و قۆناغه‌كانى كامانه‌ن سه‌ر له‌به‌رپرسیارنء ئاراسته‌ى بیریارانى كورد ده‌كرێن؟
گه‌له‌كه‌مان وه‌ك زمان، ره‌گه‌ز، نیشتمانء مێژوو، كاره‌ساتء نه‌هامه‌تى زۆرى دیوه‌، به‌خۆشىو له‌به‌ر نیازى خۆى، به‌ناخۆشىو له‌به‌ر زۆرى زۆردار، یان له‌به‌ر گۆرِانى بارودۆخء نیازى زه‌مان كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان پارامترێكن.
هه‌رچه‌ند سروشتى سه‌ختى ناوچه‌كه‌و دانیشتووه‌ خۆرِاگره‌كانى ته‌سلیمى جه‌ورى زه‌مانء زۆردار نه‌ده‌بوون، به‌ڵام دیسان هه‌ورامانى كۆن سه‌ره‌ رِمى شاڵاوى بێگانه‌و نووكى خه‌نجه‌رى زه‌مان پێكاویه‌تى، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بزانین ئه‌و هه‌ورامانه‌ى باسى ده‌كه‌ین جه‌مسه‌رێك بووه‌ كه‌:
-پیرشالیاریه‌كانى ره‌مزو هێماى فه‌لسه‌فه‌و حیكمه‌تء قودسیه‌ت بوون.
-شوراكانى گوندو شارى چه‌شنه‌ پارلمانێك بوون كه‌ دیموكراسی راسته‌قینه‌ باڵى به‌سه‌ردا ده‌كێشاو ئه‌ندامانى به‌ ده‌نگدانى راسته‌وخۆى خه‌ڵكء له‌سه‌ر بنه‌ماى لێهاتووییء فام هۆش هه‌ڵده‌بژێردران.
-له‌زۆر رووه‌وه‌ ژنانى ئه‌م هه‌رێمه‌ سه‌دان سالڕ به‌ر له‌ئێستا به‌شێوه‌ى راسته‌قینه‌ له‌و مافانه‌ به‌ر به‌ش بوون كه‌تا ئێستاش ژنانى خۆراوا به‌خولیاین، وه‌ك (مافى هه‌ڵبژاردن- ده‌نگدانء خۆكاندید كردن).
باسى ئه‌و شوێنه‌ى خۆ بژێو بووه‌و درۆو خیانه‌تء دزى هه‌ره‌سى به‌شووره‌ى باوه‌رِى دانیشتوانى ده‌س ره‌نگینء هونه‌رمه‌ندى نه‌هێناوه‌ باسى (مدینه‌ فاچله‌)ى ئه‌فلاتوون نییه‌، باسى گۆشه‌یه‌كى خاكى پیرۆزى كورده‌ كه‌ قاتء قرِىء برسیه‌تى روخسار دزێو و دنیا داگر نامۆترین وشه‌كانى ناو هه‌گبه‌ى ژیانى دانیشتوانى بووه‌.
له‌باسى زمانه‌وانیدا ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ شاعیره‌كانمان به‌زاراوه‌ى گۆرانى ئه‌و شاكارانه‌یان نه‌خوڵقاندایه‌ ئایا ده‌بوو هانا بۆ چ زاراوه‌یه‌كى دیكه‌ى كوردى به‌رن؟
مه‌وله‌وى، میرزا شه‌فیع، بێسارانى، ێیدى هه‌ورامىو.. چه‌ندانى دیكه‌ كه‌ ئاشناى دێرینى باسه‌كه‌ن نا، به‌ڵكو غولام ره‌زاخانى ئه‌ركه‌وازى، مه‌لا مه‌نوچهرى كولیوه‌ند، مه‌لا حه‌ق عه‌لى سیا پوشء سه‌ى یاقووى مایشتى و.. چه‌ند قه‌رن له‌مه‌وبه‌ر به‌زاراوه‌یه‌ك شیعریان وتووه‌ كه‌ له‌جوگرافیاى ژیانیان دووره‌و ئێستاش ناچێته‌ خانى جوگرافیا ناسراوه‌كه‌ى هه‌ورامان.
به‌شایه‌تى به‌ڵگه‌نامه‌كانء به‌ئاورِدانه‌وه‌ له‌شیعرو ده‌ستنووسء به‌یازه‌ جآماوه‌كان له‌باشوورى كوردستانء ناوه‌رِاستى دا بۆ سه‌دان سالڕ هه‌ر هه‌موو به‌و زاراوه‌یه‌ شیعریان وتووه‌ كه‌ ریشه‌و هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیێكى له‌زاراوه‌ى ئێستاى ناوچه‌كه‌دا پارێزراوه‌.
زاراوه‌ى هه‌ورامى بۆ پایه‌دار نه‌ماو له‌ناوچوو، وه‌ك زمانى شیعر؟ هه‌ڵبه‌ت گۆرِان و نیاز، زمان ده‌گۆرِآ، به‌ڵام به‌یه‌كجار ژێراو ژوورى ناكات (كوده‌تا) له‌زماندا ته‌مه‌نێكى دوورو درێژ هه‌ڵده‌گرآ؟
زاراوه‌ى گۆرانى یا هه‌ورامى ته‌نیا زاراوه‌یه‌كه‌ له‌ناو كورددا پێناسه‌ى مه‌زهه‌بى وه‌ك زاراوه‌كانى دیكه‌ى كوردى هه‌ڵناگرآو سنوورى فراوانه‌؟! ده‌زانین ناوچه‌ى سۆرانء سۆرانى زمانى سه‌رده‌م له‌بارى مه‌زهه‌به‌وه‌ سه‌رله‌به‌ر موسڵمانى شافعى مه‌زهه‌بن، هه‌رچى له‌كء لورِو فه‌یلىو كه‌لـهورِو.. هه‌یه‌ موسڵمانى شیعه‌نء گۆرانء قه‌ڵخانىء.. ئه‌هلى  حه‌قن، به‌ڵام زاراوه‌ى گۆران زمانى ئه‌ده‌بى هه‌موویان بووه‌ ته‌نانه‌ت زمانى شیعرو هه‌ڵبه‌ستء ئاوازى ئه‌و ئایینه‌ كۆنانه‌یه‌ كه‌ ریشه‌ى ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ به‌ر له‌ ئیسلامء هێشتا به‌شێكى پارێزراوه‌.
ئایا ده‌توانین بڵێین هه‌ورامان، زاینگه‌ى زمانى شیعرو كوردایه‌تى، شوێنه‌ هه‌وارى مێژووه‌كه‌مانء به‌واتایه‌ك ژینگه‌ى فره‌ هه‌ستیارو بیریارانى گه‌له‌كه‌مانه‌؟
هه‌ورامان یانه‌ى ئه‌و وشانه‌یه‌ كه‌ به‌جوانترین شێوه‌ ئاوازى یه‌كتاپه‌رستىو په‌سه‌نى سروشتى پآ وتراوه‌.
زمانێك به‌ختى مانه‌وه‌ى هه‌یه‌ له‌گه‌شه‌كردنء ده‌سه‌ڵات به‌خشین به‌خاوه‌نه‌كه‌ى نه‌وه‌ستآ، تا كاتێك زمانى ئێمه‌ وه‌ك زمانى سیاسه‌تء زمانى فه‌لسه‌فه‌و زمانى بازرگانى به‌چه‌شنه‌ى ئێستا سه‌یر نه‌ده‌كرا، زاراوه‌ى هه‌ورامى ته‌نیا زمانى شیعرو هه‌ڵبه‌ستء دابێنى نیازى ئه‌و به‌شه‌ى كۆمه‌ڵگاكه‌مان نه‌بوو كه‌ هه‌میشه‌ له‌بازنه‌یه‌كى گه‌مارۆدراوى سروشتىو سیاسیدا ده‌ژیا، به‌ڵكو زمانى ژیانێكى ریشه‌دار بوو كه‌ هێشتا زیندووه‌.
زمانى یه‌كگرتووى ئه‌ده‌بى بنێینه‌ لا ناتوانین بڵێین زمانى ره‌سمى و دیوانىمان هه‌بووه‌؟ حوكمرِانى كوردستان، میرنشینه‌كان، زانایانء بنووسه‌كانء هه‌رچى په‌یوه‌ند به‌كاروبارى ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه‌ تێكرِا به‌یه‌ك زمان نه‌یان نووسیوه‌، مێژوو ده‌ڵآ له‌باشووره‌وه‌ تا دوا بستى باكوورى خاكى كورد هه‌ر میرنشینێك به‌زاراوه‌ى ناوچه‌یی خۆى ئاخاوتووه‌، به‌ڵام له‌نامه‌و كاروبارى ره‌سمىدا نووسراوه‌كان فارسیى، عه‌ره‌بىو توركى بوون!!.
ئه‌وانه‌ى به‌مشوورى رابردوون و ده‌یانه‌وآ بایه‌خه‌كانى كۆن زیندوو بكه‌نه‌وه‌ له‌و راستیه‌ ئاگادارن، زمانى ئاوێستاو په‌هله‌وىو هه‌ورامى هاوبه‌شییان زۆره‌، به‌ڵام پتر له‌هه‌زار ساڵه‌ ئاته‌شگه‌ى پاوه‌ خامۆشه‌و ئیدى هه‌رگیز وه‌ك ره‌مزى ئایینێك روشن ناكرێته‌وه‌، به‌هه‌مان چه‌شن له‌حه‌قیقه‌تدا ئێستا زاراوى (گۆران)ى به‌شێكى مێژووه‌ كه‌ ده‌یان ساڵه‌ ته‌ریكء ته‌نیایه‌، ئیدى نه‌ زمانى ره‌سمىیه‌و نه‌ زمانى شیعرى نوآ.
ساڵه‌هایه‌ ناوبه‌ناو هێندى تۆژینه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ورامان، زمانء دابء نه‌ریتى كراوه‌ بآ ئه‌وه‌ى بگوترآ مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ ئیتر له‌ بوارى فه‌رهه‌نگىدا زاراوه‌كه‌ى ته‌ریكء ته‌نیایه‌، ئیدى زمانى مه‌وله‌وىء سه‌ى یاقوو، زمانى كۆنه‌و رۆژ به‌رِۆژ تا دآ كۆنتر ده‌بآو بۆ فه‌وتانى رۆژانى سه‌روه‌رى خۆى له‌بوارى ئه‌ده‌بى كوردىدا پرسه‌ دائه‌نآ.
ئیدى ناگوترآ، ناوچه‌كه‌ خۆبژێو نییه‌و هونه‌رى ده‌س ره‌نگینى هه‌ورامان زیاتر له‌موزه‌كاندا به‌رچاو ده‌كه‌وآ تا له‌ ژیانى ئابوورىو پیشه‌ییه‌ خۆماڵیه‌كانىدا.
ره‌وایه‌ كه‌ باسى هه‌ورامان ده‌كه‌ین ته‌نیا له‌رِابردوویدا نه‌ژین.

گۆڤاری خازر

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 34.236.171.181
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net