❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌باره‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ بیخوێنه‌وه‌ گرنگه‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2009-08-14 23:12:30

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2019-10-06
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

له‌باره‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ بیخوێنه‌وه‌ گرنگه‌

مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز
نوسینی/ مامۆستا مه‌لا کامه‌ران شاکر// پێش نوێژ و وتارخوێن له‌ مزگه‌وتی ئازادی  له‌  شه‌قلاوه‌
بسم الله الرحمن الرحيم // به‌رێزان به‌ بۆنه‌ی نزيك بونه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پيۆز به‌ باشم زانی كه‌ ئه‌م چه‌ند ئاگاداريه‌ بخه‌مه‌ روو به‌ هيوای سود وه‌رگرتن..

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و ميهره‌بان
چه‌ند تێبينی گرنگ ده‌رباره‌ی مانگی ره‌مه‌زان
-----------------------------------------------------
١- پێناسه‌ی رۆژو:- له‌روی زمانه‌وه‌ به‌مانای گرتن دێت وه‌ له‌شه‌رعه‌وه‌ به‌مانای خۆگرتن له‌و شتانه‌ی كه‌ رۆژو به‌تال ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ كاتی به‌يانی دا هه‌تا رۆژ ئاوابون به‌ نيه‌ت .
٢- كۆی زانايان له‌سه‌ر ئه‌وه‌يه‌ كه‌ رۆژی مانگی ره‌مه‌زان فه‌رزه‌ ئه‌وه‌ی به‌بێ عوزر رۆژی بشكێنێ يه‌كێك له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌كانی ئه‌نجام داوه‌ .
٣- پاداشی رۆژو خوا بۆخۆی داناوه‌ واته‌ دياری نه‌كردووه‌ پاداشه‌كه‌ی به‌لكو خۆی زيادی ده‌كات به‌بێژمار ، وه‌ دوعاو پارانه‌وه‌ی رۆژوه‌وان ره‌ت ناكرێته‌وه‌ ، وه‌ رۆژو له‌ رۆژی قيامه‌تدا شه‌فاعه‌ت بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كات ، وه‌ بۆنی ده‌می رۆژوه‌وان خۆشتره‌ له‌لای خوا له‌ بۆنی ميسك ، وه‌ رۆژو پارێزه‌ره‌ له‌ ئاگری دۆزه‌خ، وه‌ ئه‌وه‌ی رۆژێك له‌ پێناوی خوا به‌رۆژو بێت خوا حه‌فتا پايز روی له‌ ئاگری دۆزه‌خ دوور ده‌كاته‌وه‌ ، وه‌ له‌ به‌هه‌شت دا ده‌رگايه‌ك هه‌يه‌ به‌ ناوی ره‌يان رۆژوه‌وانان له‌م ده‌رگايه‌دا ده‌چنه‌ ژوره‌وه‌ .وه‌ ده‌بێ بزانين كه‌ رۆژوی مانگی ره‌مه‌زان روكنه‌كه‌ له‌ روكنه‌كانی ئيسلام قورئان له‌و مانگه‌دا دابه‌زيوه‌ وه‌ شه‌وێكی تێدايه‌ عيباده‌ت تێدا خێرتره‌ له‌ هه‌زار مانگ وه‌ كه‌ مانگی ره‌مه‌زان دادێت ده‌رگاكانی به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه‌ و ده‌رگاكانی دۆزه‌خ داده‌خرێن، وه‌ شه‌يتانه‌كان ده‌به‌سترێنه‌وه‌ له‌و مانگه‌دا.

٤- به‌رۆژو بون زۆر سودی هه‌يه‌ وه‌كو زال بون به‌سه‌ر شه‌يتان و شكاندنی شه‌هوه‌ت و پاراستنی ئه‌ندامه‌كان و دور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ گوناهه‌كان و ئاماژه‌كردن به‌ يه‌ك مه‌بده‌ئی گشت موسلمانان .

٥- هه‌ندێ له‌ ئادابه‌كانی رۆژو وه‌ سونه‌ته‌كانی:- رشت بون له‌سه‌ر خواردن و تاخير كردنی پارشێو ، كه‌ رۆژئاوابوو په‌له‌كردن له‌ به‌ربانگ كردنه‌وه‌ هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم فه‌رمويه‌تی(( لا يزال الناس بخير ما عجّلوا الفطر)) خه‌لك هه‌ر له‌ له‌ش ساغی و چاكه‌دان هه‌تا كاتی رۆژ ئاوابون به‌ربانگ زوو بكه‌نه‌وه‌ . ، وه‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم پێش ئه‌وه‌ی نوێژی مه‌غريبی كردبا له‌سه‌ر چه‌ند ده‌نكه‌ خورماێيك به‌ربانگی ده‌كرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌با چه‌ند قومه‌ ئاوی ده‌خوارده‌وه‌.وه‌ پاش به‌ربانگه‌كه‌ی ده‌پاراوه‌و ده‌يفه‌رموو(( ذهب الظمأ وابتلت العروق وثبت الأجر ان شاء الله)) تێنواتيه‌كه‌مان شكا و ده‌ماره‌كان ته‌ربونه‌وه‌و پاداشه‌كه‌ش نوسراوه‌ ان شاء الله . وه‌ دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ كه‌وتنه‌ ناو تۆری گوناهان وه‌ ئه‌و شتانه‌ی پادشی رۆژو كه‌م ده‌كاته‌وه‌ خۆ خه‌ريك كردن به‌ گه‌مه‌و گالته‌و و كات رابواردن به‌ ته‌له‌فزێون و دانيشتنی بێ سودو گه‌ران و كات به‌ فيرۆدان به‌ ياری وه‌كو دامه‌و دۆمينه‌و سنيانێ و قومار كردن .... چونكه‌ ئه‌م مانگه‌ بۆ تاعه‌ته‌ نه‌وه‌ك كات به‌سه‌ربردن و رۆژ ئاوا كردن به‌ شتی بێ سود. هه‌تا بكرێ خۆی به‌ دوور بگرێ له‌ زۆر خواردن و خواردنه‌وه‌. وه‌ سه‌خاوه‌تی زياتر بێ له‌م مانگه‌ جا به‌مال به‌خشين ، يان فێركردنی زانست . به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ته‌راويح كردن و سست نه‌بون له‌سه‌ر خواپه‌رستی به‌ تايبه‌تی له‌ پاش پازده‌ی دووه‌م. زۆر چونه‌ مزگه‌وت و مانه‌وه‌ تيادا وه‌ گه‌ران به‌ دوای شه‌وی قه‌در و خۆماندوكردن له‌ تاكه‌كان به‌ تايبه‌تی .

٦- واجبه‌ له‌ مانگی ره‌مه‌زان رۆژووه‌كان له‌سه‌ر يه‌كتر بێ به‌لام له‌ قه‌زا كردنه‌وه‌ واجب نيه‌ له‌سه‌ر يه‌ك بێت .

٧- رۆژی سونه‌ت كه‌م و كوريه‌كانی رۆژی فه‌رز پرده‌كاته‌وه‌ له‌ قيامه‌تدا .

٨- نه‌هی كراوه‌ واته‌ په‌سه‌ند نيه‌ له‌رۆژی سونه‌ت تايبه‌ت كردنی رۆژی هه‌ينی وه‌يان شه‌ممه‌ به‌ ته‌نيا به‌ رۆژو بێت . هه‌روه‌ها نه‌هی كراوه‌ سال هه‌موی له‌سه‌ريه‌ك به‌رۆژو بێت هه‌روه‌ها رۆژی شك كه‌ نازانرێ نه‌(٣٠) شعبانه‌ يان يه‌كی ره‌مه‌زان.


٩- زانينی مانگی ره‌مه‌زان و جێگير بونی به‌ هۆی بينينی مانگه‌ واته‌ مانگی ره‌مه‌زان ئه‌گه‌ر نا به‌ته‌واو كردنی شعبان (٣٠) رۆژ ئينجا رۆژی دواتر ده‌بێ به‌ ره‌مه‌زان .

١٠- منال فه‌رمانی پێ ده‌كرێ به‌ به‌رۆژو بون پاش ته‌واو بونی ته‌مه‌نی حه‌وت سالی ئه‌گه‌ر توانای هه‌بێ .

١١- واجبه‌ به‌رۆژو بونی مانگی ره‌مه‌زان له‌سه‌ر هه‌ر موسلمانێكی بالغ و عاقل نێر بێ يان مێ ئه‌گه‌ر عوزره‌كانی كه‌باس ده‌كرێ نه‌يبێ . 
١٢- ئه‌گه‌ر كافر له‌ ناو ئه‌و مانگه‌دا موسلمان بو يان منال بالغع بوو له‌سه‌ريه‌تی ئه‌گه‌ر رۆژ بوو ئه‌وه‌ی ماوه‌ نه‌خوات و نه‌خواته‌وه‌ وه‌ ئه‌و رۆژانه‌ی پێش موسلمان بونی يان پێش بالغ بونی قه‌زا كردنه‌وه‌ی ناوێت.

١٣- شێت رۆژوی له‌سه‌ر نيه‌ به‌لام ئه‌وه‌ی هه‌ندێ جار شێته‌ وه‌ هه‌ندێ جار چاك ده‌بێته‌وه‌ ئه‌وا له‌و حاله‌تانه‌ی باشه‌ ده‌بێ به‌رۆژو بێت به‌لام كه‌ شێت بێ رۆژوی له‌سه‌ر نيه‌.ئه‌م جۆره‌ كه‌سه‌ وه‌كو كه‌سێكی(صرع) ی هه‌بێ وايه‌.

١٤-ئگه‌ر كه‌سێك له‌ناو مانگی ره‌مه‌زاندا مرد ئه‌وا هيچی له‌سه‌ر نامينێ واته‌ ئه‌ونهده‌ رۆژه‌ی كه‌ مابو نه‌فديه‌و نه‌گرتنه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتياری مردوه‌كه‌.

١٥- كه‌سێك تازه‌ موسلمان ببو يان دوره‌ له‌ناو موسلمانان وزانايانی ئاينی ئه‌گه‌ر هاتو نه‌يزانی خواردن حه‌رامه‌ به‌رۆژی ره‌مه‌زان ه‌يان جيماع كردن ئه‌وا بۆ به‌ عوزر دائه‌نرێ به‌لام ئه‌وه‌ی ده‌توانێ پرسياربكات و له‌ ولاتی موسلمانانه‌ ئه‌وه‌ بۆی به‌ عوزر دانانرێ .

١٦- ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ سه‌فه‌ردايه‌ تا به‌رۆژونه‌بێ مه‌رجی وايه‌ سه‌فه‌ره‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ بێت كه‌ پێی بگوترێ سه‌فه‌ر وه‌هه‌ندێ له‌زانايان وه‌كو بۆ كورت كردنه‌وه‌ی نوێژ ماوه‌ی (٨٠)كم داناوه‌ وه‌ مه‌رجێكی تر سه‌فه‌ره‌كه‌ی بۆ گوناهكردن نه‌بێ .

١٧- دروسته‌ ئه‌وه‌ی له‌سه‌فه‌ردابێ به‌رۆژو نه‌بێ جياوازی نيه‌ چ به‌ توانا بێت يان بێ توانا واته‌سه‌فه‌ره‌كه‌ كار له‌رۆژوه‌كه‌ی بكات يان نا وه‌ بێ تاقه‌تی بكات يان نا ده‌توانێ به‌رۆژو نه‌بێ چونكه‌ سه‌فه‌ريه‌.

١٨- كه‌سێك عه‌زمی وابێ كه‌ به‌سه‌فه‌ر ده‌چێ له‌ره‌مه‌زان نابێ به‌رۆژونه‌بێ به‌لكو تا سه‌فه‌ر ده‌كات ئينجا بۆی هه‌يه‌ رۆژوه‌كه‌ی بشكێنێت وه‌ هه‌تا له‌ سنوری شاره‌كه‌ی يان ئاوه‌دانی شاره‌كه‌ی ده‌رنه‌چێ بۆی نيه‌ رۆژوه‌كه‌ی بشكێنێ.

١٩- ئه‌گه‌ر رۆژ ئاوابوو به‌ربانگی كرده‌وه‌ پاشان سواری فرۆكه‌بوو به‌ره‌و ئاسمان به‌رزبۆوه‌ و خۆری ديت له‌سه‌ری نيه‌ خۆی بگرێله‌ خواردن چونكه‌ رۆژوی خۆی ته‌واو كردوه‌ و له‌ كاتی خۆی به‌ربانگی كردوه‌ .

٢٠- ئه‌گه‌ر له‌سه‌فه‌ركه‌ی گه‌يشته‌ شارێك جگه‌ له‌ شاری خۆی وه‌ نيه‌تی وابوو زياتر له‌ چوار رۆژ بمێنێته‌وه‌ ئه‌وا له‌ لای جمهوری زانايان رۆژوی له‌سه‌ر واجب ده‌بێ .

٢١- ئه‌گه‌ر به‌رۆژو بوو سه‌فه‌ری نه‌بوو پاشان سه‌فه‌رێكی هاته‌ پێش بۆی هه‌يه‌ رۆژوه‌كه‌ی بشكێنێ .

٢٢- ئه‌گه‌ر له‌سه‌فه‌ره‌كه‌ی هاته‌وه‌ شاری خۆی هێشتا رۆژ مابوو ئه‌ويش به‌رۆژو نه‌بوو ئه‌وا ئه‌وه‌نده‌ی ماوه‌ با نه‌خواو نه‌خواته‌وه‌ تا رۆژ ئاوا ده‌بێ وه‌كو ئيحتياط وه‌رگرتن ، به‌لام گرتنه‌وه‌ی هه‌ر له‌سه‌ره‌ بخوا يان نه‌خوات ئه‌ونده‌ی ماوه‌ له‌ رۆژه‌كه‌ی كه‌ هاتۆته‌وه‌.



٢٣- ئه‌گه‌ر له‌شارێك ره‌مه‌زان بوو ده‌ستی كرد به‌سه‌فه‌ر گه‌يشته‌ شارێكی تر رۆژێك پێشی ئه‌وان به‌رۆژو بون يان پاشی ئه‌وان ئه‌وا حوكمی ئه‌و شاره‌ی هه‌يه‌ كه‌ سه‌فه‌ری بۆ كردوه‌.

٢٤- هه‌ر نه‌خۆشيه‌ك كه‌  مرۆڤ له‌ سنوری له‌ش ساغی ده‌رچوێنێت بۆی هه‌يه‌ رۆژوه‌كه‌ی بشكێنێ به‌لام نه‌ساغی سوك وه‌كو هه‌لامه‌ت و كۆكينه‌كی سوك و ژانه‌ سه‌رێكی سوك نابنه‌ هۆ بۆ شكاندنی رۆژو. وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ زانياری يان به‌ ئيسپاتی برياری دكتۆری موسلمانی عه‌داله‌ت زاندرا رۆژو كار له‌م كه‌سه‌ ده‌كات يان نه‌خۆشيه‌كه‌ی ده‌رنگ چاك ده‌بێته‌وه‌ ئه‌وا بۆی هه‌يه‌ به‌رۆژو نه‌بێت به‌لكو به‌لای هه‌ندێ له‌زانايان مه‌كروهه‌ به‌رۆژوبونی ئه‌و كه‌سه‌.

٢٥- ئه‌گه‌ر هاتو به‌هۆی به‌رۆژوبونه‌كه‌ی بێهۆش بوو ئه‌وا ده‌يشكێنێ و قه‌زا ده‌كاته‌وه‌ ، ئه‌گه‌رهاتو له‌ كاتی به‌رۆژو بونه‌كه‌ی بيهۆش كه‌وت پاشان پێش مه‌غريب به‌ خۆهاته‌وه يان پاشی مه‌غريب رۆژوه‌كه‌ی دروسته‌ چونكه‌ پێش بێهۆش بونه‌كه‌ی به‌رۆژو بوه‌ ونه‌يشكاندوه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ نوێژی به‌يانی تا مه‌غريب بێهۆش كه‌وت له‌خۆچو ئه‌وا كۆی زانايان له‌سه‌ر ئه‌وه‌يه‌ رۆژوه‌كه‌ی دروست نيه‌ و ده‌بێ قه‌زا بكاته‌وه‌ .

٢٦- ئه‌گه‌ر كه‌سێك برسياتی يان تێنواتی زۆر كاری لێكرد به‌ توندی وه‌ ترسا تۆشی هه‌لاكه‌ت بێ يان توشی فه‌وتانی هه‌ستياره‌كانی بێت وه‌ك چاو يان هه‌ر هه‌ستيارێكی تر به‌لام گومانه‌كه‌ی له‌ جێگای خۆی بێ نه‌وه‌ك ته‌نها به‌ كه‌مه‌ ترسێك . وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ كاره‌كانيان زۆر زه‌حمه‌ت و گرانه‌ نابێ رۆژوه‌كه‌يان بشكێنن به‌لام ئه‌گه‌ر بێتو رۆژوه‌كه‌ ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ كاره‌كه‌ی له‌ست بدات و هيچ ئيش و كاری تری ده‌ست ناكه‌وێ به‌رۆژ ئه‌وا بۆيان هه‌يه‌ به‌رۆژو نه‌بن و پاشان قه‌زا بكه‌نه‌وه‌ . به‌لام تاقی كردنه‌وه‌ی قوتابيان به‌ عوزر دانانرێ وه‌ به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك نابنه‌ عوزر بۆ به‌رۆژو نه‌بون.

٢٧- ئه‌گه‌ر نه‌خۆشيه‌كه‌ (درێژخايه‌ن نه‌بێ) واته‌ ئومێدی چابونه‌وه‌ی هه‌يه‌ ئه‌وا نا√ي فديه‌ بدات به‌لكه‌ ده‌بێ كه‌ چاك بۆه‌ رۆژوه‌كه‌ قه‌زا بكاته‌وه‌. به‌لام نه‌خۆشی موزمن واته‌ درێژ خايه‌ن وه‌ كه‌سی به‌سالا چوو به‌ته‌مه‌ن كه‌ناتوانێ به‌رۆژو بيت ئه‌وا بۆيان هه‌يه‌ له‌ بری هه‌ر رۆژێك فديه‌ بده‌ن.

٢٨- ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه‌ چاك بۆوه‌و رۆژوه‌ فه‌وتاوه‌كه‌ی قه‌زا نه‌كرده‌وه‌ تامرد ئه‌وا چه‌ند رۆژی مابوو نه‌يگرتبو له‌ بری ئه‌و رۆژانه‌ فديه‌ ده‌درێ . يان يه‌ك له‌ خزمه‌كانی ده‌توانی رۆژوه‌كانی بۆ قه‌زا بكاته‌وه‌ .

٢٩- پير و به‌سالا چو كه‌ هێزو توانای رۆژويان نه‌ماوه‌ له‌سه‌ريان واجب نيه‌ به‌ رۆژو بن به‌لكو فديه‌يان له‌سه‌ر واجب ده‌بێ . وه‌ ئه‌گه‌ر گه‌يشتنه‌ راده‌يه‌كی ئه‌وتۆ بيرو هۆشيان نه‌مابوو ته‌كليفيان له‌سه‌ر نه‌ماوه‌و هيچيان له‌سه‌ر نيه‌ وه‌ له‌سه‌ر كه‌س و كاره‌كه‌شی چونكه‌ ته‌كليف نه‌ماوه‌.

٣٠- بۆ رۆژوی واجب وه‌كو ره‌مه‌زان و كه‌فاره‌ت و قه‌زاو نه‌زر ئه‌مانه‌ نيه‌ت هێنان واجبه‌ به‌شه‌و با به‌چه‌ند خولوكێك پێشی به‌يانی بێت گرنگ ئه‌وه‌يه‌ له‌شه‌و بێت ، وه‌ به‌ زمان واجب نيه‌ به‌لكو واجب بونه‌كه‌ی نيه‌ت به‌ دله‌. وه‌ به‌رو بۆچونی هه‌ندێ زانايان دروسته‌ كه‌ سه‌ره‌تا داخلی ناو مانگی ره‌مه‌زان بو نيه‌تی به‌رۆژوبونی ئه‌ومانگه‌ی هێنا پێويست ناكا هه‌مو شه‌وێ نيه‌ت بهێنێ.

٣١- كه‌ رۆژ ئاوابوو به‌ ته‌واوی ئه‌وا ده‌توانێ رۆژوه‌كه‌ی بشكێنێ با ئاسمان ره‌نگی سۆر يان روناكی مابێ به‌مه‌رجێ رۆژ ته‌واو ئاوا بوبێ .

٣٢- كه‌ به‌يانی دا له‌سه‌ری واجب ده‌بێ واز له‌و شتانه‌ بێنێ كه‌ رۆژو به‌تال ده‌كه‌نه‌وه‌ (خواردن ، خواردنه‌وه‌....هتد) جا گوێی له‌ بانگ بێ يان نا .



٣٤- ئه‌و شتانه‌ی كه‌ رۆژو به‌تال ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌وكات رۆژوی خاوه‌نه‌كه‌ی به‌تال ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ سێ مه‌رج:- بزانێ رۆژوی پێ به‌تال ده‌بێ – وه‌ له‌بيری بێ كه‌ به‌رۆژوه‌ - وه‌ به‌خورتی لێكردنيش نه‌بێ ، وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌رۆژو به‌تال ده‌كه‌نه‌وه‌ جگه‌ له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ : جيماع كردن، رشانه‌وه‌، بێنوێژی ئافره‌تان، منال بون .

٣٥- ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ بيری نه‌بو به‌رۆژوه‌ خواردی و خوارديه‌وه‌ رۆژوه‌كه‌ی ناشكێ و دروسته‌و قه‌زاكردنه‌وه‌شی ناوێ .

٣٦ – ئه‌گه‌رهاتو رۆژوه‌كه‌ی خۆی به‌تال كرده‌وه‌ به‌ جيماع كردن ئه‌وا كه‌فاره‌ی له‌سه‌ره‌ ناندانی شه‌ست هه‌ژار يان دومانگ به‌رۆژوبون بێ پچران ئه‌مه‌ كه‌فاره‌تی يه‌ك رۆژ ئه‌گه‌ر چه‌ند جار دوباره‌ بكاته‌وه‌ كه‌فاره‌ته‌كه‌ دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌.
٣٧- ئه‌گه‌ر هاتوو جه‌نابه‌تی له‌سه‌ربێ و بانگی به‌يانی دا كار له‌ رۆژوه‌كه‌ی ناكات واته‌ رۆژوه‌كه‌ی دروسته‌.

٣٨- ئه‌گه‌ر پاش نوێژی بويانی خه‌وته‌وه‌و يان دوای نيوه‌رۆ ئيحتلامی بو رۆژوه‌كه‌ی دروسته‌و به‌تال نابێ .

٣٩-استمناء كردن به‌ده‌ست واته‌ مه‌نی هێنانه‌وه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست رۆژو به‌تال ده‌كاته‌وه‌.

٤٠- رشانه‌وه‌ گه‌ر به‌ ئه‌نقه‌ست نه‌بێ رۆژو ناشكينی .

٤١- برين و خوين لێ هاتن و چونه‌ خواره‌وه‌ی نه‌وت يان به‌نزين له‌ كاتی هه‌لكيشانی كه‌به‌ده‌ستی ئه‌و نه‌بێ رۆژوو ناشكێنێ .

٤٢- سواك كردنه‌ سونه‌ته‌ له‌هه‌موو كاته‌كانی به‌رۆژوو بون.

٤٣- جگه‌ره‌ رۆژوو به‌تال ده‌كاته‌وه‌ و عوزر نيه‌ بۆ به‌رۆژونه‌بونی.

٤٤- مه‌له‌كردن و خۆته‌ر كردن يان له‌ خۆ وه‌ردانی جلی ته‌ر به‌ناوی فێنك بونه‌وه‌ رۆژو ناشكێنێ.

٤٥- ئه‌گه‌ر له‌بيرنه‌بو به‌رۆژوه‌ خواردی و خوارديه‌وه‌ رۆژوه‌كه‌ی به‌تال نابێته‌وه‌ به‌لام كه‌ به‌بيری هاته‌وه‌ شتێكی له‌ ناو ده‌م بو ده‌بێ فره‌ی دا.

٤٦- ئه‌گه‌ر به‌ربانگی كرده‌وه‌ وای زانی بانگی مه‌غريبی داوه‌و بانگيشی نه‌دابوو رۆژوه‌كه‌ی به‌تال ده‌بێ و ده‌بێ پاشان قه‌زا بكاته‌وه‌ .

والله تعالی أعلم بالصواب

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2009-08-14 23:22:02

bestun_goran
کازیوەی یانە
شوێن: قه‌زای خه‌بات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2014-04-18
په‌یامه‌كان: 841
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: له‌باره‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ بیخوێنه‌وه‌ گرنگه‌

ده‌ستت خۆشبێت برام بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سوده‌
هیوا سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم هه‌ر بژیت برام

Kurdzhin
ته‌مه‌ن كه‌ڕۆی ناگه‌رێته‌وه‌ ***یه‌كێكیش كه‌مرد ناژیێته‌وه‌***ژیان مۆمێكه‌ رۆژ له‌دوای رۆژ ده‌توێته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2009-08-15 00:03:05

Zrian
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2009-09-03
په‌یامه‌كان: 696
WindowsXPMSIE

Re: له‌باره‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ بیخوێنه‌وه‌ گرنگه‌

ده‌ستت خۆش بێت بابه‌تێکی زۆر به‌ سووده‌

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-523bdfa764.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2009-08-15 09:09:06

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: له‌باره‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ بیخوێنه‌وه‌ گرنگه‌

ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه‌ سیروان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سوده‌ هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2009-08-15 14:34:39

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2019-10-06
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: له‌باره‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ بیخوێنه‌وه‌ گرنگه‌

ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش به‌رێزانم بۆ په‌یامه‌کانتان و به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ هیوادارم که‌وا سود مه‌ند بن پێییه‌وه‌ ته‌مه‌ن درێژ و سه‌رکه‌وتوو بن ئه‌زیزانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#6 2009-08-15 15:00:14

cendrella
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 1220
WindowsVistaMSIE7

Re: له‌باره‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ بیخوێنه‌وه‌ گرنگه‌

dast xosh bo danany am babata cwana , sarkawtubyyyyyyyyyyyyyyyyyyyyyyyyyyyyyy

Kurdzhin
xwaia nury ma7abat basar mnda bbarena
dargay ra7mm le bkarawa ba agrt mamsutena

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#7 2009-08-15 18:45:55

کوره‌ هه‌ژار
پڕشنگی یانە
شوێن: Finland
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-10
دواترین سه‌ردان: 2016-05-04
په‌یامه‌كان: 1010
WindowsVistaMSIE7

Re: له‌باره‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ بیخوێنه‌وه‌ گرنگه‌

ده‌ست خۆش کاک سیروان گیان هه‌ر سه‌رکه‌وتو بیت گیان

Kurdzhin
نــاز مه‌كه‌ به‌سـه‌ر خاكا به‌هێواشی پێی لێنێ
چـونكه‌ ئه‌و خــاك وخۆڵه‌ پۆڵاش بیت ده‌ترزێنێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#8 2009-08-17 18:47:20

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2019-10-06
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: له‌باره‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ بیخوێنه‌وه‌ گرنگه‌

ده‌ستتان خۆش بۆ په‌یامه‌کانتان هیوادارم که‌وا سود مه‌ند بن به‌ زانیارییه‌کان خوا پاداشتی مامۆستای به‌رێز بداته‌وه‌ له‌و خزمه‌ته‌ی که‌ پێشکه‌شی ئێمه‌ی ده‌کات ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر بێت

وه‌ ئێوه‌ش سه‌رکه‌وتوو و به‌خته‌وه‌ر بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#9 2009-08-17 18:59:30

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-10-19
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: له‌باره‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ بیخوێنه‌وه‌ گرنگه‌

dast xosh bet her sarkawtu bit

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#10 2009-08-17 19:26:28

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2017-03-07
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: له‌باره‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ بیخوێنه‌وه‌ گرنگه‌

ده‌ستت خۆشبێت برام بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سوده‌
هیوا سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم هه‌ر بژیت

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#11 2009-08-17 19:51:30

dana_shaqlawae
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: shaqlawa
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-25
دواترین سه‌ردان: 2016-03-18
په‌یامه‌كان: 80
WindowsXPFirefox

Re: له‌باره‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ بیخوێنه‌وه‌ گرنگه‌

ده‌سته‌ کانت خۆش بێت کاکه‌ سیروان

Kurdzhin
له‌ نه‌بوونی یوسفه‌کان......
هه‌میشه‌ ئافره‌ته‌کان گیرۆده‌ی ده‌ستی گورگه‌کان ده‌بن...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#12 2009-08-17 20:06:41

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2016-09-23
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: له‌باره‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ بیخوێنه‌وه‌ گرنگه‌

ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه‌ سیروان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سوده‌ هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت خوا پاداشتی خێرت بده‌

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#13 2009-08-17 20:18:35

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2019-10-06
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: له‌باره‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ بیخوێنه‌وه‌ گرنگه‌

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت هیوادارم که‌ سود مه‌ند بن به‌ زانیارییه‌کان ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر بن ئه‌زیزانم
دووباره‌ ده‌ست خۆشی بۆ هه‌موولایه‌ک هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#14 2009-08-17 20:24:28

i love islam
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-17
دواترین سه‌ردان: 2010-07-17
په‌یامه‌كان: 306
WindowsXPMSIE

Re: له‌باره‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ بیخوێنه‌وه‌ گرنگه‌

خواباداشتت بداتةوة  براكةم سةركةوتوبيت ان شاالله

Kurdzhin
أللهم صلي على حبيبنا محمد (صلى الله عليه و سلم)و على اله و صحبه و سلم
                    muhammed (pbuh)the light of my eyes
                هیوادارم وه‌ک i love islam سوودم پئ گه‌یاندبن
                                  خواتان له‌گه‌ل`

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#15 2009-08-17 22:44:09

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2019-10-06
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: له‌باره‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ بیخوێنه‌وه‌ گرنگه‌

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ خودا پاداشتی به‌خیری نوسه‌ری بابه‌ت بداته‌وه‌ انشاءالله‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#16 2009-08-22 22:15:50

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPOpera

Re: له‌باره‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ بیخوێنه‌وه‌ گرنگه‌

ده‌ستی به‌ڕێزت و مامۆستا مه‌لا کامه‌ران خۆش بێت بۆ ئه‌م زانیارییانه‌ خوا پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌.

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#17 2009-08-23 00:00:53

Rezhna
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-22
دواترین سه‌ردان: 2011-07-16
په‌یامه‌كان: 230
WindowsXPMSIE

Re: له‌باره‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ بیخوێنه‌وه‌ گرنگه‌

ده‌سته‌کانت خۆش بیت به‌ڕاستی زانیاریه‌کان زۆر زۆر گرنگ و به‌ سوده‌...

Kurdzhin
http://kurdup.com/up/uploads/picture/80ac30da27.jpg

به‌وه چاك ده‌بى چاكى بنوێنى           نه‌ك به‌خه‌مه‌وه خه‌ڵكى بنوێنی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#18 2009-08-23 10:36:29

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2019-10-06
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: له‌باره‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ بیخوێنه‌وه‌ گرنگه‌

ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بۆ په‌یامه‌کانتان خوا پاداشتی به‌خێری مامۆستای به‌رێز بداته‌وه‌ بۆ نوسینی ئه‌م تێبینییه‌ گرنگانه‌ ده‌رباره‌ی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان
ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر بن ئه‌زیزانم

hana_sweet

Shara90

سه‌رکه‌وتوو بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#19 2009-08-23 10:45:57

شێرزاد
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-12
دواترین سه‌ردان: 2019-06-02
په‌یامه‌كان: 509
WindowsXPMSIE

Re: له‌باره‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ بیخوێنه‌وه‌ گرنگه‌

dastakant xosh bet kaka sirwan giyan bo danany am babata grnga xwa padashtt bdatawa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#20 2009-08-23 10:51:39

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2018-04-29
په‌یامه‌كان: 3740
WindowsXPFirefox

Re: له‌باره‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ بیخوێنه‌وه‌ گرنگه‌

ده‌ستت خۆش کاکه‌ سیروان بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سوودو گرنگه‌ خوا پاداشتی به‌خێرت بداته‌وه‌ هه‌ربژیت.

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.210.22.132
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net