❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کاک ♫ Hemn Zanko ♫ میوانی ساباته‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#21 2009-12-31 19:18:32

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2019-10-06
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: کاک ♫ Hemn Zanko ♫ میوانی ساباته‌

کاکه‌ هێمن گیان سلاو زۆر به‌خێر بێیت منیش وه‌ک ئه‌ندامێکی یانه‌ی کوردژین حه‌زم کرد به‌شداری پرسیاره‌کان بکه‌م  با زۆری نه‌لێم ههههههه پرسیاره‌کانم

1- کاکه‌ هێمن چۆن پێناسه‌ی دایک و میوزیک ده‌کات ؟
2- ئه‌و کاتانه‌ی کاکه‌ هێمن حه‌زو ئاره‌زووه‌کانی به‌لای ژه‌نینی ئامێری که‌مانجه‌ ده‌چێت و پارچه‌ییه‌ک له‌ به‌یات ده‌ژه‌نێت چۆن ناخی ده‌هه‌ژێت له‌گه‌لیدا ؟
3- ئه‌گه‌ر کوردژین نه‌بوو با کاکه‌ هێمن رووی له‌ کوێ ده‌کرد مه‌به‌ستم له‌ نێته‌ ؟
4- ئه‌و کاتانه‌ی کاکه‌ هێمن ته‌نیایه‌ ؟ کاردانه‌وه‌ی له‌گه‌ل ته‌نیای دا چۆنه‌ ؟
5- کارێک که‌ کاکه‌ هێمنی بێزار کردبێت و نه‌گه‌یشتبێته‌ ئه‌نجام ؟

چاوت ماچ ده‌که‌م

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#22 2009-12-31 22:18:18

cendrella
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 1220
WindowsVistaFirefox

Re: کاک ♫ Hemn Zanko ♫ میوانی ساباته‌

ohhhh zor supriseky cwana kaka hemn gian miwanmana!
pirozbaiiaky garmy sary saly nwet le dakam hiway sarkawtn u lash saghit bo axwazm
mn hich prsiareky awtom nia tanha dast xoshi karakant le akam ba rasty iana ba towa cwana
lash sagh u baxtawar bzhy
....

Kurdzhin
xwaia nury ma7abat basar mnda bbarena
dargay ra7mm le bkarawa ba agrt mamsutena

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#23 2009-12-31 22:57:21

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

Re: کاک ♫ Hemn Zanko ♫ میوانی ساباته‌

سه‌ره‌تا به‌خێرهاتنی کاک هێمنی خۆشه‌ویست ئه‌که‌م  بۆ ئه‌م به‌شه‌ نوێ و ڕازاوه‌یه‌ی یانه‌ خؤشه‌ویسته‌کامان به‌شی ساباتی ئه‌زیزانی کوردژین چاوه‌ ماندوه‌کانت ماچ ئه‌که‌م براکه‌م سه‌رکه‌وت و سه‌رفرازبیت له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ت براکه‌م هیوای له‌ش ساخی ه‌ به‌خته‌وه‌ری و ته‌مه‌نی درێژت بۆ ئه‌خوازم  ،
من سێ پرسیاری بچوکم هه‌ یه‌  ئه‌گه‌ر کاتت هه‌بێت بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌

1_ چی شتێک له‌ ژیاندا کاک هێمن زۆر بیزار ئه‌کات
2_ چی شتێک کاک هێمن زۆر دڵ خۆش و ئاسوده‌ ئه‌کات
3_ چی کاتێک کاک هێمن به‌ گونجاو ترین کات ئه‌زانێت بۆ ژه‌نینی مۆزیک


دوباره‌ به‌خێربێت هیوام وایه‌ هه‌میشه‌ له‌ خۆشی و ئاسوده‌یدابیت
کاتێکی خۆش،،،،،،،،،

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#24 2009-12-31 23:34:00

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: کاک ♫ Hemn Zanko ♫ میوانی ساباته‌

ده‌ست خۆش بۆ ماندووبوونی کاک سیروانی خۆشه‌ویست که‌هه‌میشه‌ خه‌مخۆرێکی بێ هاووتای یانه‌که‌مانه‌ ته‌مه‌ن درێژبیت
سڵاوئه‌م کاته‌وهه‌مووکاته‌کانت باش کاک هێمن
سه‌ره‌تان خۆشحاڵ بووم که‌توانیم دوای کاتژمێرێ له‌هاتنی ساڵی نوێ وله‌م به‌رواره‌جووانه‌داپێ شووازی له‌ میوانێکی خۆشه‌ویست وماندونه‌ناسی ئازیزم
کاک(هێمن زانکۆ)ی به‌ڕێز بکه‌م جوانترین وڕازاوه‌ترین چه‌پکه‌گووڵی پیرۆزباتی ئاڕاسته‌ده‌که‌م هیوادارم ساڵی نوێ هاتنه‌دی خه‌وته‌کانت و ڕه‌وینه‌وه‌ی خه‌مه‌کانت بێت وهیوادارم هه‌رگیزلێمان دانه‌بڕێیت وهه‌میشه‌ سه‌رکه‌وتووبیت له‌کاره‌کانتا.....
کاک هێمنی خۆشه‌ویست ئه‌مه‌وێ چه‌ندپرسیارێک له‌تۆی به‌ڕێز بکه‌م
1.که‌سی سه‌رکه‌وتوو لای به‌ڕێزت کێ یه‌ له‌ژیاندا ؟؟
2.(دایک)چی ئه‌گه‌یه‌نێت لای به‌ڕێزت؟؟
هیوادارم ئاسووده‌وبه‌خته‌وه‌ر بیت له‌سه‌رجه‌م بوواره‌کانی ژیاندا

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#25 2010-01-01 09:41:47

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: Blue barewabari
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2019-11-14
په‌یامه‌كان: 2357
WindowsXPFirefox

Re: کاک ♫ Hemn Zanko ♫ میوانی ساباته‌

sirwan


1- کاکه‌ هێمن چۆن پێناسه‌ی دایک و میوزیک ده‌کات ؟
2- ئه‌و کاتانه‌ی کاکه‌ هێمن حه‌زو ئاره‌زووه‌کانی به‌لای ژه‌نینی ئامێری که‌مانجه‌ ده‌چێت و پارچه‌ییه‌ک له‌ به‌یات ده‌ژه‌نێت چۆن ناخی ده‌هه‌ژێت له‌گه‌لیدا ؟
3- ئه‌گه‌ر کوردژین نه‌بوو با کاکه‌ هێمن رووی له‌ کوێ ده‌کرد مه‌به‌ستم له‌ نێته‌ ؟
4- ئه‌و کاتانه‌ی کاکه‌ هێمن ته‌نیایه‌ ؟ کاردانه‌وه‌ی له‌گه‌ل ته‌نیای دا چۆنه‌ ؟
5- کارێک که‌ کاکه‌ هێمنی بێزار کردبێت و نه‌گه‌یشتبێته‌ ئه‌نجام ؟



1_  دایک و میوزیک دوو وشه‌ی پیرۆزن له‌ ژیاندا ، له‌وانه‌یه‌ لای زۆر که‌س دوو وشه‌ی له‌یه‌ک دوور بن ، به‌ڵام له‌ ناوه‌رۆک دا
      دووجمکن ، دوو هه‌ست و سۆزی ئارام به‌خشن به‌ ڕووحی مرۆڤ .
      دایک ؟؟ کێ توانیویه‌تی تا ئێستا پێناسه‌ی ئه‌و مرۆڤه‌ گه‌وره‌یه‌ بکات و بتوانێ کاڵای پڕ به‌ باڵای پێ ببه‌خشێ ؟؟
      ته‌نها ئه‌توانم بڵێم دایک نازو نیعمه‌ت و موحیببه‌تی خواوه‌نده‌ بۆ مرۆڤه‌کان و به‌رده‌وامیان له‌ ژیانا .
      موزیک خۆراکی ڕووح و بوژێنه‌ره‌وه‌ی هه‌ست و سۆزی مرۆڤ و ڕازێنه‌ره‌وه‌ی دیمه‌نی جوان و ڕاسته‌قینه‌ی پشته‌وه‌ی
      سروشته‌ .
2_  هه‌ندێک له‌ مه‌قامه‌ ڕه‌سه‌نه‌کانی کورد هه‌ستێکی سه‌یر ئه‌به‌خشن به‌ مرۆڤ به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌ زمانی موزیک
       تێ ئه‌گه‌ن ، مه‌قامی به‌یات یه‌کێکه‌ له‌و مه‌قامانه‌ و ده‌گمه‌ن ڕێکه‌وتوه‌ سه‌ره‌تای هه‌موو ژوانێکم له‌گه‌ڵ که‌مانچه‌دا
       به‌ به‌یات ده‌ست پێ نه‌که‌م ، له‌یادم نیه‌ کاتێ ئێوه‌ هاتنه‌لام ئایا به‌و شێوه‌یه‌ ده‌ستم پێ کرد یان نا به‌ڵام دڵنیام
       هه‌روا بوه‌ ، مه‌قامی به‌یات ناخم ئه‌هه‌ژێنێت و به‌ره‌و مێرگ و هه‌واره‌کانی قه‌ندیلم ئه‌باته‌وه‌و دیمه‌نی مێرگ و
       سه‌وزایی  بناری قه‌ندیل و باعه‌ باعی مه‌ڕه‌کان و شمشاڵی شوان و چریکه‌ی کیژه‌ بێریان و ............ ناخم ئه‌هه‌ژێنێ و
       ڕووح ه‌ جه‌سته‌م له‌یه‌ک جیا ئه‌کاته‌وه‌ .
       ئا لێره‌دا ئه‌وه‌ستم و دوای‌ مه‌قامێکی به‌یات وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ترت ئه‌ده‌مه‌وه‌ .
3_  ئه‌گه‌ر کوردژین نه‌بوایه‌ دیاره‌ چاره‌نووسێکی تر پێشوازی لێ ئه‌کردم و که‌سیش ناتوانێ ئه‌و گریمانه‌یه‌ بخه‌مڵێنێ .
4_  ئاسووده‌ترین کاته‌کانی ژیانم کاتی ته‌نهاییمه‌ ، چونکه‌ له‌گه‌ڵناخی خۆما به‌سه‌ربه‌ستی ئه‌دوێم ، هه‌رگیز گۆشه‌گیر
      نه‌بووم له‌ ژیانما و ناوه‌ندێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ربڵاوو پته‌وم دروست کردوه‌ له‌ ژیانما ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر حه‌ز به‌ته‌نهایی
      ئه‌که‌م و هه‌ندێک له‌ڕه‌فتاره‌کانی واقیعی کۆمه‌ڵگا ئه‌و دیارده‌یه‌م بۆ دروست ئه‌کات . نامه‌وێ له‌ واقیعه‌کان ڕابکه‌م
      ئه‌گه‌ر هه‌ندێک وا تێ بگه‌ن ، چونکه‌ کاته‌کانی ته‌نهاییشم ته‌نها بۆ سه‌ربه‌ستیمه‌ له‌ بیرکردنه‌وه‌ له‌و واقیعانه‌ .
5_  زۆر کار له‌ ژیاندا بێزاری کردووم ، به‌ڵام هیچ کارێک نه‌بوه‌ تیایدا نه‌گه‌مه‌ ئه‌نجام ته‌نها کارێک نه‌بێ ، ئه‌ویش خه‌بات
      له‌ پێناوی ئازادی و سه‌ربه‌ستیه‌کانی گه‌له‌که‌م دا .


*********************************************************** 

cendrella

   
ohhhh zor supriseky cwana kaka hemn gian miwanmana!
pirozbaiiaky garmy sary saly nwet le dakam hiway sarkawtn u lash saghit bo axwazm
mn hich prsiareky awtom nia tanha dast xoshi karakant le akam ba rasty iana ba towa cwana
lash sagh u baxtawar bzhy....



پیرۆزبایی له‌ تۆی ئازیزو هه‌موو ئه‌ندامان ئه‌که‌م و ده‌ستی ماندووبوونتان ئه‌گوشم .
ئه‌زیزه‌که‌م :
له‌ ئاستی ڕێزو حورمه‌تی ئێوه‌ و گه‌وره‌ییتان چۆک دائه‌ده‌م و ناتوانم به‌ هیچ وشه‌یه‌ک که‌ شایسته‌ی ئێوه‌ بێت بتوانم
ته‌عبیر له‌ خۆشه‌ویستیم بکه‌م به‌رامبه‌رتان ، له‌ ئاستی دڵسۆزی و وه‌فاتان ده‌سته‌ وه‌ستانم ، یانه‌ به‌ ئێوه‌وه‌ جوانه‌ و کوردژین ماسی و ده‌ریایه‌ ، بێ یه‌کتر جوانیه‌کان له‌ ده‌ست ئه‌ده‌ین ، هیوادارم هه‌رده‌م په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوانمان وه‌ک په‌یوه‌ندی نێوان خێزانه‌که‌مان بێت و یانه‌که‌مان له‌ده‌ستی ناحه‌زان بپارێزین و به‌رده‌وام بین له‌ خزمه‌تی یه‌کتر .
دووباره‌ سوپاس بۆ هه‌ستی پڕ له‌ وه‌فاو خۆشه‌ویستیتان ، ساڵی نوێتان ساڵی کۆتایی خه‌مه‌کان و هاتنه‌دی ئاواته‌کانتان
بێت و سه‌ربه‌رز و سه‌رفراز بن .


****************************************************** 

namo_rose

1_ چی شتێک له‌ ژیاندا کاک هێمن زۆر بیزار ئه‌کات
2_ چی شتێک کاک هێمن زۆر دڵ خۆش و ئاسوده‌ ئه‌کات
3_ چی کاتێک کاک هێمن به‌ گونجاو ترین کات ئه‌زانێت بۆ ژه‌نینی مۆزیک



1_  دووباره‌بوونه‌وه‌ی نه‌خوزراوه‌کان ، ده‌نگه‌ ده‌نگی بێ مانا و زیاد له‌ پێویست ، قسه‌ کردن له‌کاتی نان خواردن ،
      ئازاری ڕووح . بینینی دوو دیمه‌نی پێچه‌وانه‌ی یه‌ک .
2_  گوێ گرتن له‌ مۆسیقا ، ڕازی بوونی به‌رامبه‌رم له‌ کردار و ڕه‌فتاره‌کانم ، هونه‌ر به‌ گشتی ، دیمه‌نه‌کانی سروشت
      گه‌شت و گوزار ، دڵسۆزی هاوڕێیه‌تی .............
3_   ئه‌وکاته‌ی که‌ ڕووحی مرۆڤ له‌ده‌ست برسێتی مانی گرت .


***********************************************************   

daryan_1987

1.که‌سی سه‌رکه‌وتوو لای به‌ڕێزت کێ یه‌ له‌ژیاندا ؟؟
2.(دایک)چی ئه‌گه‌یه‌نێت لای به‌ڕێزت؟؟



1_  مرۆڤی سه‌رکه‌وتوو له‌ ژیاندا ئه‌و‌ که‌سه‌یه‌ که‌ ژیان له‌ده‌ستی بێزار بێت نه‌وه‌ک خۆی له‌ ژیان بێزار بێت .
2_  هه‌مان وه‌ڵامی پرسیارێکی کاک سیروان .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#26 2010-01-01 12:01:18

چێنه‌ر
سونبولی یانه
شوێن: Shary Halmat w Qwrbany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-08-07
په‌یامه‌كان: 1906
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: کاک ♫ Hemn Zanko ♫ میوانی ساباته‌

سلاو کاکه‌ هێمن گیان به‌خێر هاتنێکی گه‌رمت ده‌که‌م که‌ یه‌که‌م میوانی ئه‌م به‌شه‌ جوانه‌بویت وه‌ پیرۆزبای ساڵی تازه‌ت لێده‌که‌م . دوای ڕێزو سڵاوی بێ پایانم بۆ به‌ڕێززتان وه‌ ده‌س خۆشی بۆ ئه‌و هاوڕێخۆشه‌ویستانه‌ چه‌ن پرسیارێکم هه‌بوو حه‌زم کرد له‌جه‌نابتانی بکه‌م .

1- وه‌ک که‌سێکی ڕۆشنبیر ڕوه‌شی ئێستای کوردستان چۆن ده‌بینی؟ وه‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌بواره‌ گشتێکان نراوه‌ به‌ڕای تۆ باشن یان خراپ ؟

2- جوانترین بابه‌ت که‌له‌کوردژین خوێندبێته‌وه‌ و کاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی جه‌نابتان هه‌بوبێت چ بابه‌تێک بوه‌ ؟

3- بێجگه‌ له‌کاری موزیک ڕۆژانه‌به‌چ کارێکه‌ی تره‌وه‌ سه‌رقاڵیت ؟

4- ئه‌وته‌مه‌نه‌ جوانه‌ی که‌به‌خزمه‌تی وڵاته‌که‌ت سه‌رفت کردوا دڵ خۆشت ده‌کات یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌؟

5- ئاینده‌ی کوردستانی خۆشه‌ویست له‌روانگه‌ی به‌ڕێزتانه‌وه‌ چۆن ده‌بینیت؟

6- سه‌روه‌ت و سامان لای جه‌ناتان چی ده‌گه‌یه‌نێت ؟

له‌ به‌شی خۆناسساندنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران ئه‌م دێره‌ت نوسیوه‌ " ئه‌مه‌وێ ببم به‌ مه‌لیک بۆ ئه‌وه‌ی له‌ وشه‌ی کش تێ بگه‌م " که‌ لای من یه‌کێکه‌ له‌ ڕسته‌ جوانه‌کانی ژیانم که‌ بیستبێتم به‌س ئه‌توانیت که‌مێک ڕونی بکه‌یته‌وه‌ ؟ زۆر سوپاس

له‌کۆتای ڕێزو خۆشه‌ویستیم بۆ به‌ڕیزتان هیوای ژیانێکی خۆش و سه‌رفرازیت بۆ ده‌خوازم  بمێنیت بۆ کوردژین . کاتت شــــــــــــــــــــاد

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ♫ Hemn Zanko ♫ (2010-01-05 17:15:36)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#27 2010-01-01 15:02:32

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2017-03-07
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: کاک ♫ Hemn Zanko ♫ میوانی ساباته‌

پێشەکی به‌خێر هاتنێکی گه‌رمت ده‌که‌م  ... خوازیارم پرسیارەکانم نەبێتە ھۆی ماندوبونت لەکات وەڵام دانەوەت دا .......


دەمەوێت بپرسم


1.ئەوشتە چیە لەژیانت دا خەیاڵەکانت ئەدزێ ؟
2.زۆۆربەی کاتەکان ئەتبینم لەخەتی ئەکرێت بزانم کاتەکانی کارکردنت دیاری کراوە...؟
3.رۆژانە چەند کاتژمێر ئەنوویت..؟
4.وەک خوێندمەوە ھێمن زانکۆ رقی لەخیانەتە..ئەگەر کەسێک خیانەتی لێبکات کاردانەوەی چۆن دەبێت؟
5.زۆر لێیان پرسیت دەربارەی دایک .... ئەی پێناسەت بۆ باوک چییە؟
6.کێن ئەوانەی شایستەی ئەوەن وشەی دایە و بابەیان پێببەخشرێت؟؟
7.زانکۆ منداڵی خۆشەوێت؟
8.جیاوازی ھاورێیەتی کردن لەنێت و لەدەرەوەی نێت چییە .. پێت وایە ھاورێکانی نێتمان دەتوانن وەک ھاورێکانی دەرەوەمان بن ؟
9.ھێمن زانکۆ نوسەرێکی لێھاتوە لەبواری ھۆنراوە نوسیندا ھۆکار چییە ماوەیەکە لەو بوارەدا دابراوە؟
10.قه‌ڵه‌مێك بده‌مه‌ ده‌ستت چیم بۆ ده‌نوسی؟
11.ئه‌ی ئه‌گه‌ر موساحه‌یه‌كت پێ بده‌م چی ڕابردووی خۆت ده‌سڕیته‌وه‌؟
12.له‌گه‌ڵ ئه‌ركه‌ ئاینییه‌كان چۆنیت؟
13.چ ئامۆژگارییه‌كت بۆمن هه‌یه‌؟
14.له‌ چی په‌شیمانی؟
15.دڵت به‌چی ژیان خۆشه‌؟


ئەگەر پرسیارێکی دیکەم ھەبوو دێمەوە .....كـاتيكى ئـاسوده.

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#28 2010-01-01 16:32:25

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: Blue barewabari
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2019-11-14
په‌یامه‌كان: 2357
WindowsXPFirefox

Re: کاک ♫ Hemn Zanko ♫ میوانی ساباته‌

dark soul


1- وه‌ک که‌سێکی ڕۆشنبیر ڕوه‌شی ئێستای کوردستان چۆن ده‌بینی؟ وه‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌بواره‌ گشتێکان نراوه‌ به‌ڕای تۆ باشن یان خراپ ؟

2- جوانترین بابه‌ت که‌له‌کوردژین خوێندبێته‌وه‌ و کاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی جه‌نابتان هه‌بوبێت چ بابه‌تێک بوه‌ ؟

3- بێجگه‌ له‌کاری موزیک ڕۆژانه‌به‌چ کارێکه‌ی تره‌وه‌ سه‌رقاڵیت ؟

4- ئه‌وته‌مه‌نه‌ جوانه‌ی که‌به‌خزمه‌تی وڵاته‌که‌ت سه‌رفت کردوا دڵ خۆشت ده‌کات یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌؟

5- ئاینده‌ی کوردستانی خۆشه‌ویست له‌روانگه‌ی به‌ڕێزتانه‌وه‌ چۆن ده‌بینیت؟

6- سه‌روه‌ت و سامان لای جه‌ناتان چی ده‌گه‌یه‌نێت ؟

له‌ به‌شی خۆناسساندنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران ئه‌م دێره‌ت نوسیوه‌ " ئه‌مه‌وێ ببم به‌ مه‌لیک بۆ ئه‌وه‌ی له‌ وشه‌ی کش تێ بگه‌م " که‌ لای من یه‌کێکه‌ له‌ ڕسته‌ جوانه‌کانی ژیانم که‌ بیستبێتم به‌س ئه‌توانیت که‌مێک ڕونی بکه‌یته‌وه‌ ؟ زۆر سوپاس



1_  به‌ڕای من ڕه‌وشی ئێستای کوردستان به‌ره‌و چاره‌نووسێکی نادیار هه‌نگاو ئه‌نێت و ڕه‌ش بینی له‌ دڵی خه‌ڵکی
     کوردستان دا دروست ئه‌کات ، ئه‌وه‌ش به‌ هۆی ڕه‌فتاری نامه‌سئولانه‌ی لێپرسراوان و حیزبه‌کان و ته‌ماشاکردنی
     ئۆپۆزسیۆن وه‌ک دوژمنێکی سیاسی و گوێ نه‌دان به‌ خواسته‌کانی جه‌ماوه‌ری کوردستان . کێبڕکێی حیزبی له‌پێناوی
     کورسی ده‌سه‌ڵات و فراوان کردنی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وایی و کۆکردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی
     حیزب له‌ پێناوی پێشبڕکێی سه‌رکردایه‌تی کردن و گرتنه‌ ده‌ستی ده‌سه‌ڵات .
2_  بابه‌ته‌کانی کوردژین جێگای شانازین به‌ گشتی و بابه‌تی جوانیان تیایه‌ ، به‌ڵام به‌ گشتی لای من بابه‌تی ساده‌بوون
      پێشتر به‌سه‌ریاندا گوزه‌رم کردوه‌ .
3_  به‌ هیچ کارێکی تره‌وه‌ سه‌رقاڵنیم که‌ بۆ بژێوی ژیان بێت ، به‌ڵام به‌رده‌وام هاوکاری خوێندکاران ئه‌ده‌م بۆ ڕاڤه‌کردنی
     وانه‌کان . هاوکاری کردنی که‌سانی ئاره‌زوومه‌ندی بواره‌ هونه‌ریه‌کان .
4_   ڕابووردووم که‌سایه‌تیه‌کی بۆ دروست کردم که‌ هه‌تا هه‌تایه‌ جێگای شانازیمه‌ ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ زۆر جار به‌هۆی
      ڕه‌فتار و کاری نه‌گونجاو و دوور له‌ مرۆڤایه‌تی به‌رپرسانی حیزب و حکوومه‌ت دژ به‌ جه‌ماوه‌ری کورد وام لێ ئه‌کات
      نه‌فره‌ت له‌ ڕابووردوو بکه‌م زۆر زۆر به‌داخه‌وه‌ .
5_  هه‌ر وه‌ک وتم ئاینده‌ی کوردستان ئاینده‌یه‌کی نادیاره‌و هیچ گه‌شبینیه‌کی تیا به‌دی ناکرێت ، چونکه‌ پشتی به‌ستوه‌‌
      به‌ سوێندی سه‌رکرده‌ عه‌ره‌بیه‌کان بۆ خواست و داوا ڕه‌واکانی گه‌لی کورد ، به‌ڵام ئاخۆ سوێندی سرکرده‌یه‌کی
      سیاسی تا کوێ بڕ ئه‌کات ؟!!!
6_  جێگای داخه‌ بۆ مرۆڤ کاتێک ئه‌بێته‌ به‌نده‌ی ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی که‌ مرۆڤ به‌ده‌ستی خۆی درووستی کردووه‌
      بۆیه‌ به‌لای منه‌وه‌ سه‌روه‌ت و سامان هیچ که‌سایه‌تیه‌کی ڕاسته‌قینه‌ بۆ مرۆڤ درووست ناکات و ئاسووده‌ییه‌کی
      نه‌مر تا سه‌ر بۆ هیچ که‌سێک دابین ناکات .

هه‌ر کاتێک مه‌لیک له‌ یاری شه‌تره‌نج دا بکه‌وێته‌ ژێر فشاری یه‌کێک له‌ هێزه‌کانی به‌رامبه‌ره‌که‌ی ، کشی لێ ئه‌کرێت و
به‌ هێزێک به‌رگری لێ ئه‌کرێت یا به‌ جووڵانی خودی مه‌لیک خۆی ئه‌پارێزێت له‌ هێرشه‌که‌ .
کش له‌ خه‌ڵکانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ به‌ پێی پێگه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ......... ماناکه‌ی و کاریگه‌ریه‌که‌ی ئه‌گۆڕێت ،
له‌ پێگه‌ی خۆما کشم زۆر لێکراوه‌ به‌ڵام هه‌رگیز ئاماده‌ نه‌بووم مل که‌چ بکه‌م و هه‌رگیز ئاماده‌نه‌بووم به‌ هێزێکی ده‌ره‌کی
به‌رگری له‌ خۆم بکه‌م ، ده‌سته‌وه‌ستانیش دانه‌نیشتووم و به‌رگریم له‌ خۆم کردوه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ عه‌قڵیه‌تی خۆم .
به‌ڵام وه‌ک که‌سێکی ساده‌ نه‌وه‌ک وه‌ک مه‌لیکێکی ده‌ست ڕۆیشتووی گه‌وره‌و سه‌رکرده‌ .
به‌ڵام ئاخۆ لای گه‌وره‌پیاوانی سیاسی و ...... کش چ مانایه‌ک ئه‌به‌خشێت ؟؟؟ حه‌زم ئه‌کرد ببم به‌ مه‌لیک به‌ مانای
مه‌لیک و له‌پێگه‌یه‌کی به‌رزی کۆمه‌ڵایه‌تی یا سیاسی یا ....... بۆ ئه‌وه‌ی بزانم :
ئاخۆ هۆی چیه‌ که‌ ڕۆژانه‌ به‌ ده‌یان و سه‌دان جار کشیان لێ ئه‌کرێت له‌ میدیاکان و ڕاگه‌یاندنه‌کان دا به‌ هۆی که‌چ ڕه‌فتاری و
گوێ نه‌دان به‌ داواو خواسته‌کانی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان ؟؟
ئاخۆ کش چ مانایه‌ک ئه‌به‌خشێت لای ئه‌وان ؟؟
ئاخۆ تاکه‌ی به‌ هێزه‌ به‌کرێگیراوه‌کانی چوارده‌وریان به‌رگری له‌ خۆیان ئه‌که‌ن و خۆیان ناجوڵێن بۆ به‌رگریکردن له‌ خۆیان ؟

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ♫ Hemn Zanko ♫ (2010-01-05 17:10:36)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#29 2010-01-01 18:42:31

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-05
په‌یامه‌كان: 5239
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: کاک ♫ Hemn Zanko ♫ میوانی ساباته‌

کاک هێمن میوانێکی ئه‌زیزمانیت به‌خێر بێیت سه‌ر چاوانمان ،،،،
هاورێیان پرسیاری باشیان کردووه‌ به‌س ئه‌و پرسیارانه‌ی لای من دروست بوون نه‌کراو،،
ئه‌مه‌ش پرسیاره‌کانمه‌:
1.هه‌موان ده‌زانین به‌رێزت ژماره‌ مۆبایلی شه‌خسی خۆت بڵاو کرده‌وه‌ له‌ یانه‌،،
ئایا تا ئێستا روویداوه‌ ئه‌ندام تێڵت بۆ بکات بێزارت بکات یاخود هه‌ره‌شه‌ت لێ بکات؟؟؟
2.ئه‌توانیت باسێکی ئه‌و ساته‌مان بۆ بکه‌یت که‌ ته‌له‌فۆنیان بۆ کردیت وتیان توشی روداو بویت و کاتێک هاتیته‌ یانه‌ هه‌واڵی مردنی خۆت بینی چ هه‌ستێکت هه‌بوو؟؟
3.په‌یامت چییه‌ بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی کار بۆ پله‌ ده‌که‌ن؟؟
4.با ئه‌م پرسیاره‌م دوور بێت له‌ یانه‌،،خۆشترین قۆناغی ژیان قۆناغی مناڵییه‌،،ئه‌توانیت خۆشترین رووداوی مناڵیت بگێریته‌وه‌ بۆمان؟؟؟نه‌ڵێیت هیچم له‌ یاد نییه‌ کاتت له‌ به‌ر ده‌ستایه‌و بیری لێ بکه‌ره‌وه‌ هههههه

له‌گه‌ڵ رێزو خۆشه‌ویستیم بۆ تۆ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#30 2010-01-02 00:14:36

Sarwar Qaradaxi
سونبولی یانه
شوێن: ☆به‌ریتانیا★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-01
دواترین سه‌ردان: 2017-11-24
په‌یامه‌كان: 1494
ویبگه‌
WindowsVistaFirefox

Re: کاک ♫ Hemn Zanko ♫ میوانی ساباته‌

سڵاوی منیش بۆ هه‌موو لایه‌کتان، وه‌ زۆر ده‌ست خۆشی له‌ کاك هێمن ده‌که‌م بۆ ئه‌و وه‌ڵامه‌ جوان و دروستانه‌ هه‌ر بژیت بۆ گه‌له‌که‌مان نمونه‌ت زۆر بێت کاك هێمن گیان،
منیش چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌ بر به‌ڕێزه‌که‌م،

یه‌که‌م :- من هه‌تاکوو کردنه‌وه‌ی ئه‌م ساباته‌ ئازیزه‌و خوێندنه‌وه‌ی پرسیاری هاورێیان و خوێندنه‌وه‌ی وه‌ڵامی تۆی به‌ڕیز نه‌مزانیبوو که‌ به‌ڕیزتان شاره‌زاییه‌کی باشتان هه‌یه‌ له‌ بواری مویزیك ژه‌نی دا هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت، ئایا ئامۆژگاری کاك هێمن چیه‌ بۆ فێربوونی ژه‌نینی ئاله‌تی میوزیكی چۆن بتوانین خۆمان فێر بکه‌یین به‌ ئاله‌تێک گه‌ر هیوایه‌تێکمان بێتوو بمانه‌وێت فێر بین وه‌ك ئاله‌تی گیتار؟؟
دووه‌م :- کاك هێمن تێکه‌ڵاوی خه‌ڵکی زۆر ده‌بێت هاوێی زۆری هه‌یه‌ له‌ دونیا ئه‌ڵێت چی سه‌باره‌ت به‌م په‌نده‌ کوردیه‌ی که‌ هه‌مانه‌ " دوو هاورێ زۆره‌و 1 هاورێ که‌مه‌" تا جه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م قسه‌یه‌دایت؟؟
سێیه‌م :- وه‌ك ئه‌وه‌ی کاك هێمن باوکی مناڵه چاو گه‌شێکه‌ چۆن پێناسه‌ی جه‌رگمان بۆ ئه‌کات ئایا تا چه‌ند جه‌رگ شیرینه‌ تا چه‌ند ئیشوکاری خۆت واز لێناهێنیت که‌ بزانیت مناڵه‌که‌ت پیویستی به‌ باوکێتی؟؟
چواره‌م :- کاك هێمن چۆن پێناسه‌ی هه‌ژاری ده‌کات؟ ئه‌گه‌ر کاك هێمن که‌سێکی باڵا ده‌ست بوایه‌و موڵکو سامانێکی زۆری هه‌بوایه‌ له‌م زروفه‌ی ئێستای کوردستاندا بۆ خۆت ئه‌ژیاییت یاخود سه‌یرێکی ده‌وروبه‌ره‌که‌ی خۆشت ئه‌کرد؟؟


هیوادارم هه‌ر شادوو به‌خته‌وه‌ربیت کاکه‌ گیان

Kurdzhin
ژیـــــان لای هه‌موو کـــــه‌س خۆشه‌ویسته‌،
بــــه‌ڵام شه‌ره‌ف لای مه‌ردخۆشه‌ویــــستره‌،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#31 2010-01-02 08:02:46

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: Blue barewabari
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2019-11-14
په‌یامه‌كان: 2357
WindowsXPFirefox

Re: کاک ♫ Hemn Zanko ♫ میوانی ساباته‌

ڕۆژه‌ خان


1.ئەوشتە چیە لەژیانت دا خەیاڵەکانت ئەدزێ ؟
2.زۆۆربەی کاتەکان ئەتبینم لەخەتی ئەکرێت بزانم کاتەکانی کارکردنت دیاری کراوە...؟
3.رۆژانە چەند کاتژمێر ئەنوویت..؟
4.وەک خوێندمەوە ھێمن زانکۆ رقی لەخیانەتە..ئەگەر کەسێک خیانەتی لێبکات کاردانەوەی چۆن دەبێت؟
5.زۆر لێیان پرسیت دەربارەی دایک .... ئەی پێناسەت بۆ باوک چییە؟
6.کێن ئەوانەی شایستەی ئەوەن وشەی دایە و بابەیان پێببەخشرێت؟؟
7.زانکۆ منداڵی خۆشەوێت؟
8.جیاوازی ھاورێیەتی کردن لەنێت و لەدەرەوەی نێت چییە .. پێت وایە ھاورێکانی نێتمان دەتوانن وەک ھاورێکانی دەرەوەمان بن ؟
9.ھێمن زانکۆ نوسەرێکی لێھاتوە لەبواری ھۆنراوە نوسیندا ھۆکار چییە ماوەیەکە لەو بوارەدا دابراوە؟
10.قه‌ڵه‌مێك بده‌مه‌ ده‌ستت چیم بۆ ده‌نوسی؟
11.ئه‌ی ئه‌گه‌ر موساحه‌یه‌كت پێ بده‌م چی ڕابردووی خۆت ده‌سڕیته‌وه‌؟
12.له‌گه‌ڵ ئه‌ركه‌ ئاینییه‌كان چۆنیت؟
13.چ ئامۆژگارییه‌كت بۆمن هه‌یه‌؟
14.له‌ چی په‌شیمانی؟
15.دڵت به‌چی ژیان خۆشه‌؟



1_  خۆشه‌ویستی ( به‌ هه‌موو ماناو گوزارشته‌کانیه‌وه‌ ) .
2_  وڵاتی ئێمه‌ پێچه‌وانه‌ی وڵاته‌ پێشکه‌وتوه‌کانی جیهانه‌ ، له‌ وڵاتاندا هه‌موو شتێک زۆره‌ بۆ مرۆڤ ته‌نها کات که‌مه‌ .
      له‌ وڵاتی ئێمه‌دا هه‌موو شتێ که‌مه‌ ته‌نها کاتمان به‌ لێشاوه‌ !!!
      ئه‌وان کاریان زۆر زۆره‌و کاتیان زۆر که‌مه‌ ، ئێمه‌ کارمان زۆر که‌مه‌و کاتمان زۆر زۆره‌ .
      بۆیه‌ پێویست ناکات کات دیاری بکه‌ین بۆ کاره‌کانمان به‌ڵکو ئه‌بێ کار دابین بکه‌ین بۆ کاته‌کانمان .
3_  زۆر ڕقم له‌خه‌و ئه‌بێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر پێویستی ڕووح و جه‌سته‌ی مرۆڤ نه‌بوایه‌ بۆ خه‌و هه‌رگیز کاتی خۆم به‌ خه‌و
      نه‌ئه‌کوشت ، تێکڕایی خه‌وم له‌ شه‌و و ڕۆژێکدا هه‌رگیز له‌ 6 کاتژمێر تێ نه‌په‌ڕیوه‌ ، ئه‌گه‌ر شه‌و نه‌خه‌وتبم
     ناچاربووم به‌ ڕۆژ که‌مێک بخه‌وم ئه‌گینا له‌ هیچ وه‌رزێکدا به‌ ڕۆژ نه‌خه‌وتووم .
4_  هه‌رتگیز له‌ ژیانمدا نه‌متوانیوه‌ مریشکێک سه‌ربڕم له‌ ماڵه‌که‌ی خۆما ، به‌ڵکو که‌سێکی تر بانگ ئه‌که‌م بۆ سه‌ربڕینی
      ناتوانم سه‌ریشی بکه‌م ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک خیانه‌تم لێ بکات زۆر ئاساییه‌ به‌ لامه‌وه‌ سه‌ریبڕم ئه‌گه‌ر تاوانه‌که‌ی
      شایانی ئه‌وه‌ بێت .
5_  ئافه‌رین ڕۆژه‌خان ......  ئێمه‌ له‌ ژیان دا زۆر باسی دایک ئه‌که‌ین و پێناسه‌ی زۆری ئه‌که‌ین ... به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌مان
      له‌ یاد کردوه‌ که‌ ئه‌وی کرد به‌دایک !! ئه‌گه‌ر به‌هه‌شتی مناڵ له‌ ژێر پێی دایک بێت ، به‌هه‌شتی دایکیش له‌ ژێر باڵی
      باوکدایه‌ !! .
6_  ئه‌وانه‌ی که‌ نه‌وه‌یه‌کی نوێ ئه‌خه‌نه‌وه‌ و بۆ تێربوونی ئاره‌زوه‌کانی خۆیان دروستیان ناکه‌ن . ئه‌وانه‌ی که‌ مناڵه‌کانیان
      بۆ خزمه‌تی کۆمه‌ڵگاکه‌یان په‌روه‌رده‌ ئه‌که‌ن و مێژووی خۆیانی پێ ئه‌ڕه‌نگێنن .
7_  لێم ببوره‌ که‌ ناتوانم به‌ هیچ وشه‌یه‌ک ته‌عبیر له‌ خۆشه‌ویستیم بکه‌م بۆ مناڵ .
8_  نێت جیهانێکی پڕ له‌ ته‌زویره‌ له‌ هاوڕێیه‌تیدا !!! نێت جیهانێکی دوور له‌ واقیعه‌ بۆ پیوه‌ندیه‌کان !! کێ له‌ ئێمه‌ ناوی
      هاوڕێکه‌ی ئازانێت له‌ نێت ؟ کێ له‌ ئێمه‌ له‌ ناخی هاوڕێکه‌ی گه‌یشتوه‌ له‌ نێت ؟؟ ئاخۆ که‌ به‌ وشه‌ی بریقه‌دارو
      ڕه‌نگاوڕه‌نگ لێره‌وه‌ خۆم ئه‌که‌م به‌ میوانی خه‌یڵه‌کانتان ، له‌ واقیعیشدا ئه‌و که‌سه‌م ؟!! یا ته‌نها زمانێکی فه‌لسه‌فیه‌و
      بۆ ڕووکه‌ش کردن و سپی کردنه‌وه‌ی ڕووی ناوه‌وه‌ی خۆم به‌ کاری ئه‌هێنم ؟؟!!
      بۆیه‌ پێم وانیه‌ هه‌رگیز هاوڕێیه‌تی نێت بگاته‌ هاوڕێیه‌تی ده‌ره‌وه‌و هه‌مان هه‌ست و سۆزمان لا دروست بکات به‌رامبه‌ر
      یه‌کتر ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ناخ و ده‌روونمان وه‌ک خۆی بۆ یه‌کتر ئاشکرا بکه‌ین ( که‌ ئه‌مه‌ زۆر ئه‌سته‌مه‌ )
      ئه‌و کاته‌ پێم وایه‌ هاوڕێیه‌تی نێت زۆر جیاوازتر ئه‌بێت و سه‌ر هاوڕێیه‌تی ده‌ره‌وه‌ش ئه‌که‌وێت .
      من ئه‌گه‌رچی ئه‌و ڕایه‌م هه‌یه‌ ، به‌ڵام به‌ش به‌حالی خۆم له‌ هاوڕێیه‌تی نێت دا زۆر سه‌رکه‌وتوو بووم و خۆشه‌ویست
      ترین و ئازیزترین هاوڕێیانم له‌ نێت دۆزیه‌وه‌و هه‌رده‌م شانازیان پێوه‌ ئه‌که‌م .
9_  به‌ هۆی زرووفی تایبه‌تی ژیانمه‌وه‌ چه‌ندین جار کتێب و نوسراوه‌کانم له‌ده‌ست دا ، ئه‌وه‌ش بێزاری و گۆشه‌گیریه‌کی
      زۆریان لا درووست کردم ، ئه‌گه‌رچی دابڕاوم به‌ڵام ئێستاش له‌ ناخمدا زیندووه‌و زۆر جار خه‌یاڵه‌کانم ئه‌که‌م به‌
      ئیلهامی هۆنراوه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی فرمێسکه‌کانم ئه‌و ئیلهامه‌ نه‌کوژن .
10_له‌ ڕابوردوه‌کانت مه‌کۆڵه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بێنه‌وه‌ یادت ، لێیان بکۆڵه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی داهاتووی له‌سه‌ربکێشیت .
      له‌ داهاتوه‌کانت مه‌کۆله‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به‌ ڕابوردوه‌کانت بهێنیت ، لێیان بکۆڵه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانی چۆن ده‌ست
      ده‌ست پێ ئه‌که‌یت .
11_ ئه‌و کاتانه‌ی که‌ به‌ بێ ئیشی و به‌ خه‌و کوشتوومه‌ .
12_هه‌رچی له‌ پێناوی خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی دا بێت پشتی لێ ناکه‌م .
13_به‌رده‌وامی ، زاڵ بوون به‌سه‌ر بۆچوونه‌ عاتیفیه‌کانتا که‌ وا هه‌ست ئه‌که‌م به‌ره‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه‌ت ئه‌بات ،
      دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ خۆشه‌ویستیی خه‌یاڵی بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ت ، گۆڕینی ناورۆکی شیعره‌کانت له‌ جیهانی ته‌سکی
      یه‌ک ته‌وه‌ره‌ییدا بۆ جیهانێکی تری هه‌مه‌ڕه‌نگی به‌ربڵاو له‌ ڕووی ماناو وشه‌گه‌ریه‌وه‌ .
14_له‌ وشه‌ی په‌شیمانی . چونکه‌ په‌شیمانی دادمان نادات .
15_که‌ کۆتایی هه‌یه‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#32 2010-01-02 09:27:43

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: Blue barewabari
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2019-11-14
په‌یامه‌كان: 2357
WindowsXPFirefox

Re: کاک ♫ Hemn Zanko ♫ میوانی ساباته‌

SoZi


1.هه‌موان ده‌زانین به‌رێزت ژماره‌ مۆبایلی شه‌خسی خۆت بڵاو کرده‌وه‌ له‌ یانه‌،،
ئایا تا ئێستا روویداوه‌ ئه‌ندام تێڵت بۆ بکات بێزارت بکات یاخود هه‌ره‌شه‌ت لێ بکات؟؟؟
2.ئه‌توانیت باسێکی ئه‌و ساته‌مان بۆ بکه‌یت که‌ ته‌له‌فۆنیان بۆ کردیت وتیان توشی روداو بویت و کاتێک هاتیته‌ یانه‌ هه‌واڵی مردنی خۆت بینی چ هه‌ستێکت هه‌بوو؟؟
3.په‌یامت چییه‌ بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی کار بۆ پله‌ ده‌که‌ن؟؟
4.با ئه‌م پرسیاره‌م دوور بێت له‌ یانه‌،،خۆشترین قۆناغی ژیان قۆناغی مناڵییه‌،،ئه‌توانیت خۆشترین رووداوی مناڵیت بگێریته‌وه‌ بۆمان؟؟؟نه‌ڵێیت هیچم له‌ یاد نییه‌ کاتت له‌ به‌ر ده‌ستایه‌و بیری لێ بکه‌ره‌وه‌ هههههه



1_  وه‌ک بێزارکردن هرگیز بێزاریان نه‌کردووم چونکه‌ به‌ زه‌حمه‌ت ئه‌توانن بێزارم بکه‌ن ، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌ی زۆرم لێ کراوه‌ ،
      زۆر له‌و ئه‌ندامانه‌ی ده‌رکراون له‌ یانه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان لێ کردووم به‌ڵام بۆیان نه‌چۆته‌سه‌ر و گوێم له‌هه‌ڕه‌شه‌ نیه‌ چونکه‌
      له‌پێناوی خزمه‌تی یانه‌و ئه‌ندامانی ئه‌م یانه‌یه‌ ئاماده‌ی هه‌موو  ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌ک .
      هه‌ر له‌ هه‌فته‌ی ڕابووردوا هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌یان لێ کردووم ، ئه‌گه‌ر له‌ پڕ دیار نه‌مام له‌ یانه‌ ئه‌وا بزانن قه‌وماوه‌
      ههههههههه .
2_  کاتێ ڕووداوه‌که‌ ڕوویدا مۆبایله‌که‌م کوژانده‌وه‌ ، شه‌و هاتمه‌وه‌و مۆبایله‌که‌م کرده‌وه‌ په‌یوه‌ندی زۆرم بۆ هاتبوو ، ژماره‌کان
      دووباره‌ نه‌بوون و ناسراو نه‌بوون لام ، ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ کاتێکی که‌مدا ، کاتی بیرکردنه‌وه‌م نه‌بوو چونکه‌ دوای چه‌ند
      چرکه‌یه‌ک په‌یوه‌ندیه‌کی تر هات و ناوه‌کانم له‌ یاد نیه‌ به‌ڵام ئه‌ندامێکی یانه‌ بوو ، دوای هه‌واڵ پرسین هیچ قسه‌ی
      نه‌کرد و وتی ته‌نها بۆ هه‌واڵ پرسینم بوه‌ ، له‌ کاتی قسه‌کردندا په‌یوه‌ندیه‌کیترم بۆ هات ، دوای ئه‌ویش ئه‌ندامێکی
      تربوو به‌ هه‌مان شێوه‌ وتی بۆ هه‌واڵ پرسینم بوه‌ ، له‌وه‌ گومانم په‌یا کردو زانیم شتێک بوه‌ به‌ڵام نه‌مزانی چیه‌ ، هه‌ر
     دوای ئه‌و کاک سیروان په‌یوه‌ندی پێوه‌ کردم ، گومانم نه‌ما که‌ شتێک ڕووی داوه‌ ، به‌ڵام کاک سیروانیش ویستی
      به‌هه‌مان ئاواز به‌ڕێم بکات ، وازم لێ نه‌هێناو پێم وت چی ڕووی داوه‌ چونکه‌ په‌یوه‌ندیه‌کان ئاسایی نین ، ئه‌وکاته‌
      تێگه‌یشتم چی ڕووی دابوو ، چه‌ند هاوڕێیه‌کم له‌گه‌ڵ بوو نه‌متوانی بێمه‌نێت ، کاتێ هاتم نووسینه‌کانم بینی ته‌نها
      ئه‌و هه‌سته‌لام درووست بوو که‌ به‌ڕاستی ماڵێکه‌و یه‌ک خێزانه‌ ، بناغه‌که‌ی ڕێز و خۆشه‌ویستی و وه‌فایه‌ ، هه‌رگیز
      ڕێز و خۆشه‌ویستی ئه‌ندامان له‌ یادناکه‌م و تا له‌یانه‌ بمێنمه‌وه‌ کاته‌کانم بۆ خزمه‌تی ئه‌وان ته‌رخان ئه‌که‌م .
      هه‌ستم کرد دابڕانی یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی یانه‌ کاریگه‌ریه‌کی سه‌خت درووست ئه‌کات له‌سه‌ر هه‌ست و ویژدانی
      ئه‌ندامان .
3_  پله‌کانی یانه‌ ته‌نها پله‌یه‌کی ڕووکه‌شه‌و هیچ له‌ واقیعی که‌سه‌کان ناگۆڕێت ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ دوای پله‌یه‌کی خه‌یاڵی
      کوردژینه‌وه‌ بێت ، ئاخۆ ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته‌ پله‌یه‌کی سیاسی له‌ کۆمه‌ڵگاکه‌ی پێ بدرێت ئه‌بێ چی به‌سه‌رمان بێنێت
      ( والله اعلم ) ؟؟!!!
      پله‌کانی کوردژین ته‌نها بۆ ڕێزلێنانی ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ خزمه‌تی یانه‌و ئه‌ندامان ئه‌که‌ن ، تا ئه‌ندام هه‌ست به‌وه‌ بکات
      که‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاگادارن و هه‌ست به‌ ماندووبوون و ئه‌رکه‌کانیان ئه‌کات ، بۆیه‌ ئه‌ندام ئه‌گه‌ر دڵیشی پێ خۆش بێت
      یا چاوی له‌ پله‌وه‌ بێت حه‌قی خۆیه‌تی تا بزانێ ماندووبوونی به‌ فیڕۆ نه‌چوه‌ ، خۆشم ئه‌ندام بووم نکوڵی له‌وه‌ ناکه‌م
      کاتێ پله‌یه‌کم پێ ئه‌به‌خشرا زیاتر دڵم به‌ کاره‌که‌م خۆش ئه‌بوو ، له‌یادمه‌ که‌ کاک ڕێکان په‌یامی بۆ ناردم و پیرۆزبایی
      لێ کردم به‌ به‌خشینی پله‌ی ئه‌ندامی باوه‌ڕپێکراو ، وام هه‌ست کرد تا ئه‌و ده‌قه‌یه‌ هیچ بڕوایان پێم نه‌بوه‌ هههههههه
      بۆیه‌ ئه‌و پله‌یه‌م زۆر لا گه‌وره‌بوو زۆر دڵم پێی خۆش بوو ، به‌خوا ئه‌زانم خۆشت ئه‌و شه‌وه‌ی پله‌ی چاودێریت پێ
      به‌خشرا نه‌خه‌وتی تا به‌یانی  ده‌بڵێ وانیه‌ ؟؟ هههههههه .
      به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که‌ ته‌نها کار ئه‌که‌ن بۆ پله‌ هیوادارم تێ بگه‌ن که‌ بیرکردنه‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه‌یه‌و چاکتر وایه‌ کار بکه‌ین بۆ
      خزمه‌ت کردن .
4_  وه‌ڵڵا زۆرم له‌یاده‌ و قه‌ت له‌ یادم ده‌رناچن هههههه .
      قۆناغی سه‌ره‌تاییم له‌یاده‌ و له‌ خوێندنا زۆر زیره‌ک بووم ، هه‌مووساڵه‌کانم به‌ پله‌ی یه‌که‌م به‌ڕێکرد ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
      باوکم هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ هیچ نازانم و ئه‌بێ زیاتر فێربم ، هاندانی باوکانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش زیاتر
      یا هه‌ڕه‌شه‌ی لێدان بوو یا هه‌ڵخه‌ڵه‌تان بوو ، من هه‌ردوکیانم مسۆگه‌ر کردبوو ، له‌یادمه‌ له‌ پۆلی 5 ی سه‌ره‌تایی
      پێش تاقی کردنه‌وه‌کانی کۆتایی ساڵ باوکم پێی وتم ئه‌گه‌ر به‌یه‌که‌م ده‌رنه‌چم دارکاریه‌کی باشم ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر
      یه‌که‌میش بووم سه‌عاتێکی پیاوانه‌م بۆ ئه‌کڕێت ، مناڵانی تر هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌رنه‌چونیان لێ ئه‌کرا ، به‌ڵام من هه‌ڕه‌شه‌ی
      یه‌که‌م بوون ، ترسم له‌ یه‌که‌م بوونم نه‌بوو به‌ڵام کات نه‌ئه‌ڕۆیشت تا خێرا کارتی یه‌که‌م بوونم به‌رمه‌وه‌ بۆ باوکم و
      سه‌عاته‌که‌م مسۆگه‌ر بکه‌م ، ئه‌و ڕۆژه‌ی کارتم وه‌رگرت هه‌ر له‌یادمه‌ هه‌موو ده‌رسه‌کانم ( 10 ) بوو یه‌که‌م بووم ،
      منیش خێرا هاوڕێیه‌کی نزیکم بانگ کرد که‌ به‌رده‌وام به‌یه‌که‌وه‌ بوین ، وتم وه‌ره‌ له‌گه‌ڵما با بچین بۆ لای باوکم چونکه‌  سه‌عاتم بۆ ئه‌کڕێ ( من به‌حیسابی خۆم له‌به‌رچاوی هاوڕێکه‌م خۆم ئه‌نواند ) ، کاتێ به‌یه‌که‌وه‌ چوین بۆ لای باوکم له‌ یادمه‌
      زستان بوو به‌ڵام ڕۆژێکی خۆش بوو له‌به‌ر هه‌تاو له‌ پاڵ دیوارێک دانیشتبوو . به‌خێرایی و زۆر زاڵیی چومه‌ به‌رده‌می و
      کارته‌که‌م دایه‌ ده‌ستی و پێم وت ( بابه‌ گیان ئێستا سه‌عاته‌که‌م بۆ بکڕه‌ ) ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م خۆش بوو تا قسه‌که‌م ته‌واو
      ته‌واو کرد ، پێشتر زۆر جار جه‌هه‌ننه‌می به‌ ڕه‌ش و سپی نیشان دابووم ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به‌ زلله‌یه‌ک جه‌هه‌ننه‌می
      به‌ مله‌وه‌نی خسته‌ به‌رچاوم و پێی وتم :
      ( وه‌ڵڵا هه‌ر له‌مه‌مان که‌م بوو ، تۆ خۆت هه‌یت تا سه‌عاتی پیاوانه‌ت بۆ بکڕم !! حه‌قی ئه‌وه‌ی به‌ یه‌که‌م ده‌رچویت بڕۆ
      به‌دایکت بڵێ نیوه‌ڕۆ برنج و شله‌و گۆشتمان بۆ لێ بنێت ) ، ئه‌وه‌م به‌لاوه‌ ناخۆش نه‌بوو که‌ سه‌عاتم بۆ ناکڕێ یا
      لێی داوم ، به‌ڵکوو  ئه‌وه‌م به‌لاوه‌ ناخۆش بوو که‌ له‌به‌رچاوی هاوڕێکه‌م فش بوومه‌وه‌ ههههههههه .
      له‌وه‌ش ناخۆشتر ئه‌وه‌ بوو تا نزیکه‌ی ساڵێکیش ئه‌م به‌ڵایه‌م له‌کۆڵ نه‌بۆوه‌و به‌رده‌وام باجه‌که‌یم ئه‌دا ، هه‌ر شتێکی
      نه‌گونجاوم بکردایه‌ ، یا به‌ قسه‌یم نه‌کردایه‌ ، یا دایکم شکاتی لێ بکردمایه‌ ، باوکم لێدانێکی باشی ئه‌کردم و ئه‌یوت :
      ( داوای سه‌عاتیشمان لێ ئه‌کات ) هههههههه .
      بۆیه‌ ئێستا ئه‌گه‌ر خه‌ندی کچم بڵێ باوکه‌ ڕوحی تۆم ئه‌وێ، بێ دوودڵی پێی ئه‌به‌خشم .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#33 2010-01-02 10:55:04

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: Blue barewabari
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2019-11-14
په‌یامه‌كان: 2357
WindowsXPFirefox

Re: کاک ♫ Hemn Zanko ♫ میوانی ساباته‌

Sarwar Qaradaxi


یه‌که‌م :- من هه‌تاکوو کردنه‌وه‌ی ئه‌م ساباته‌ ئازیزه‌و خوێندنه‌وه‌ی پرسیاری هاورێیان و خوێندنه‌وه‌ی وه‌ڵامی تۆی به‌ڕیز نه‌مزانیبوو که‌ به‌ڕیزتان شاره‌زاییه‌کی باشتان هه‌یه‌ له‌ بواری مویزیك ژه‌نی دا هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت، ئایا ئامۆژگاری کاك هێمن چیه‌ بۆ فێربوونی ژه‌نینی ئاله‌تی میوزیكی چۆن بتوانین خۆمان فێر بکه‌یین به‌ ئاله‌تێک گه‌ر هیوایه‌تێکمان بێتوو بمانه‌وێت فێر بین وه‌ك ئاله‌تی گیتار؟؟
دووه‌م :- کاك هێمن تێکه‌ڵاوی خه‌ڵکی زۆر ده‌بێت هاوێی زۆری هه‌یه‌ له‌ دونیا ئه‌ڵێت چی سه‌باره‌ت به‌م په‌نده‌ کوردیه‌ی که‌ هه‌مانه‌ " دوو هاورێ زۆره‌و 1 هاورێ که‌مه‌" تا جه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م قسه‌یه‌دایت؟؟
سێیه‌م :- وه‌ك ئه‌وه‌ی کاك هێمن باوکی مناڵه چاو گه‌شێکه‌ چۆن پێناسه‌ی جه‌رگمان بۆ ئه‌کات ئایا تا چه‌ند جه‌رگ شیرینه‌ تا چه‌ند ئیشوکاری خۆت واز لێناهێنیت که‌ بزانیت مناڵه‌که‌ت پیویستی به‌ باوکێتی؟؟
چواره‌م :- کاك هێمن چۆن پێناسه‌ی هه‌ژاری ده‌کات؟ ئه‌گه‌ر کاك هێمن که‌سێکی باڵا ده‌ست بوایه‌و موڵکو سامانێکی زۆری هه‌بوایه‌ له‌م زروفه‌ی ئێستای کوردستاندا بۆ خۆت ئه‌ژیاییت یاخود سه‌یرێکی ده‌وروبه‌ره‌که‌ی خۆشت ئه‌کرد؟؟



1_  هیچ شتێک له‌ ژیاندا مه‌حاڵ نیه‌ جگه‌ له‌ وشه‌ی مه‌حاڵ خۆی ، به‌ڵام ڕاستیه‌ک هه‌یه‌ له‌ فێربوونی موزیک دا ئه‌ویش
      ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ر له‌ ته‌مه‌نێکی گوره‌ییدا بته‌وێ فێری ئه‌و هونه‌ره‌ بیت هه‌رگیز ناگه‌یته‌ ئه‌و ئاسته‌ی که‌ بته‌وێ ببیته‌
      موزیک ژه‌نێکی سه‌رکه‌وتوو و لێهاتوو ، بۆیه‌ ئه‌وانه‌ی که‌ به‌ مناڵی ده‌ست به‌م هونه‌ره‌ ئه‌که‌ن سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست
      زیاتر به‌ده‌ست ئه‌هێنن . په‌نجه‌کانیان زیاتر گونجاوه‌ بۆ ڕاهاتن له‌ سه‌ر جوڵه‌کان و خه‌یاڵیان پاکه‌و دووره‌ له‌ بیرکردنه‌وه‌ ،
      گوێیان پاکتره‌ بۆ بیستن و وه‌رگرتنی تۆنه‌کان . به‌ڵام هه‌موومان ئه‌توانین بۆ ئاره‌زووی خۆمان و به‌سه‌ربردنی کاتێکی
      خۆش له‌گه‌ڵ ئه‌م هونه‌ره‌ تا ڕاده‌یه‌ک خۆمان ڕابهێنین و شاره‌زاییه‌ک به‌ ده‌ست بهێنین . بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش
      پێویسته‌ :
      *  پێش ده‌ست پێ کردن به‌ڕاهێنان له‌سه‌ر ئامێره‌کان به‌ گشتی ، زانیاری وه‌ربگرین له‌سه‌ر تیۆریه‌کانی موزیک و
      شاره‌زابوونمان له‌سه‌ر ده‌نگه‌کان و تۆنه‌کانی موزیک
      *  دیراسه‌ کردنی سکێڵه‌کان و شاره‌زابوونمان به‌ شێوه‌ی به‌کارهێنانیان .
     *  ده‌ست پێ کردنی ڕاهێنانه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی زانستیانه‌و له‌سه‌ر بنچینه‌ی خوێندنه‌وه‌ی نۆته‌کان ، ده‌ست پێکردن
      به‌ شێوه‌یه‌کی گوێ بیستانه‌ ( سماعی ) هه‌نگاوه‌کانم له‌  سه‌ره‌تاوه‌ خێرا ئه‌کات ، به‌ڵام له‌ کۆتاییدا سستمان
      ئه‌کاته‌وه‌و زۆر زیاتر دوامان ئه‌خات و له‌ جێگایه‌کدا ئه‌وه‌ستین به‌ ناچاری .
      * ئامێری گیتار تا ڕاده‌یه‌ک ئاسانتره‌ له‌ زۆر ئامێره‌کانی تر چونکه‌ جێگا په‌نجه‌ی تۆنه‌کان دیاری کراوه‌و پێویست ناکات
      به‌ دوایانا بگه‌ڕێیت و هه‌ڵه‌ ناکه‌یت له‌ دیاری کردنی تۆنه‌کان دا له‌ کاتی جووڵه‌ی په‌نجه‌کان . ئامێری گیتار ئامێرێکی
      ڕۆژئاواییه‌و چاره‌که‌ تۆنی تیا دیاری نه‌کراوه‌ ، بۆیه‌ هیچ مه‌قامێکی ڕۆژئاوایی به‌ گشتی به‌م ئامێره‌ ناژه‌ندرێ . ئه‌مه‌ش
      کارئاسانیه‌کی زۆر ئه‌کات بۆ زووتر فێربوون ، ئامێرێکی ڕیتمیه‌ ( ایقاعی ) ئه‌توانی به‌ ته‌نها به‌ کاری بهێنیت و
       ئاوازه‌کانی پێ بڕازێنیته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ش خۆی له‌ خۆیدا کارئاسانیه‌کی تره‌ بۆ فێربوون .
2_   پێم وایه‌ هه‌موو په‌نده‌ کوردیه‌کان بۆ سه‌رده‌می خۆیان گونجاو بوون و ئێستا ژیان به‌ شێوه‌یه‌کی تره‌ و پێویستی
       به‌ تازه‌گه‌ری و نوێ بوونه‌وه‌ هه‌یه‌ ، ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ که‌س پێویستی به‌ هاوڕێیه‌تی نه‌بووه‌ و خه‌ڵک سه‌رقاڵی کاری
       ڕۆژانه‌ی خۆیان بوون و که‌مترین کێشه‌ی ژیانیان هه‌بووه‌ به‌ هۆی که‌می وه‌سیله‌کانی خۆشگوزه‌رانی و ڕاکردن
       به‌ دوایاندا ، بۆیه‌ پێویستیان به‌ هاوڕێ نه‌بوه‌ تا هاوکاریان بکه‌ن و کۆمه‌ڵکاری ئه‌نجام بده‌ن ، بوونی هاوڕێی زۆر له‌و
      سه‌رده‌مه‌دا به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ کاتی گرتوون و له‌ کاره‌کانیان دوای خستوون ، بۆیه‌ دوو هاوڕێیان پێ زیاد بووه‌ .
      له‌م سه‌رده‌مه‌دا کاره‌کان زۆر به‌ یه‌که‌وه‌ گرێ دراون و بێ یه‌کتر ئه‌نجام نادرێن ، خواست و ئاره‌زوه‌کانی ژیان زۆر
      زیاتر بووه‌ و ماندوو بوونێکی زۆری ئه‌وێ بۆ به‌ده‌ست هێنانیان ، کاری تاکه‌ که‌سی نه‌ماوه‌و هه‌موو کاره‌کان به‌ کۆمه‌ڵ
      ئه‌نجام ئه‌درێن ، بۆیه‌ به‌ڕای من له‌ سه‌رده‌می ئێستادا تا هاوڕێ زیاتر بێت کاره‌کان باشتر ئه‌نجام ئه‌درێن و ژیانیش
      چالاک تر ئه‌بێت ، به‌ڵام کاتێ ئه‌ڵێم هاوڕێ مه‌به‌ستم له‌ هاوڕێیه‌تیه‌ پڕ به‌ مانای وشه‌که‌ .
3_   هه‌موو شتێک بۆ ئه‌و واز لێ ئه‌هێنم به‌ مه‌رجێک بزانم به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وی تیایه‌ .
4_   پێغه‌مبه‌ر ( ص )  فه‌رموویه‌تی :
       ( لو کان الفقر رجلا لقتلته ) ........  ئه‌گه‌ر هه‌ژاری ته‌نها پیاوێک بوایه‌ ئه‌مکوشت .
      هه‌ژاری ده‌ردێکی کوشنده‌یه‌ و یه‌خه‌ی هه‌رکه‌سێکی گرت کانسڵی ئه‌کاته‌وه‌ له‌ هه‌موو مانا جوانه‌کانی ژیان ،
      له‌ هه‌موو به‌ها پیرۆزه‌کانی ژیان .
       له‌ هه‌موو ژیانمدا ئه‌وه‌نده‌ی بۆ خه‌ڵک ژیاوم ئه‌وه‌نده‌ بۆ خۆم نه‌ژیاوم بۆیه‌ دڵنیام هه‌رگیز ئه‌و ڕۆژه‌ به‌ چاوی خۆم نابینم
      ئه‌گه‌ر واش بوایه‌ ( خوانه‌خواسته‌ ) هه‌ر ئامادا نه‌بووم بۆ خۆم بژیم . ئه‌وانه‌ی بۆ خه‌ڵک بژین و ویژدانیان
      ئاسووده‌ بکه‌ن له‌ژیاندا هه‌رگیز سه‌روه‌ت و سامان به‌ چاوی خۆیان نابینن . 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#34 2010-01-02 22:39:36

-hawraz-
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-11
دواترین سه‌ردان: 2011-05-14
په‌یامه‌كان: 462
WindowsVistaSafari

Re: کاک ♫ Hemn Zanko ♫ میوانی ساباته‌

slaw kak hemn gean    zor baxer haty

 

mn ka payamy andamanm xwendawa wa baw prsyaranay ka  la bareztian krdwa 
wa aw wshanaay ka bareztan bo walamdanawa bakartan henawa 
wata many aw shtanay ka walam tandawatawa manayaky tawa tan dawa ba hamw wshakanw razandwtanawa
ka katek axwenitawa sarnjt ra akeshe ba jorek ka awat axwazy baw jora btwany
katek many wshayakt le aprsn wak bareztan btawany  many wshakan lek bdaitawa


mn tanha prsyarekm la drwst bw ka la bareztan bkam

bareztan ta qonaxy chantan xwendwa
wa esta kartan chya   

wa hiway sarkawtntan bo daxwazm

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن -hawraz- (2010-01-03 13:53:05)

Kurdzhin
http://www.g-ksa.net/vb/Picture/22.gif
This time was different felt like, i was just a victim
and
it cut me like a knife  when you walked out of my life

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#35 2010-01-02 22:54:05

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: Blue barewabari
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2019-11-14
په‌یامه‌كان: 2357
WindowsXPFirefox

Re: کاک ♫ Hemn Zanko ♫ میوانی ساباته‌

-hawraz-


slaw kak hemn gean    zor baxer haty

mn ka payamy andamanm xwendawa wa baw prsyaranay ka  la bareztian krdwa
wa aw wshanaay ka bareztan bo walamdanawa bakartan henawa
wata many aw shtanay ka walam tandawatawa manayaky tawa tan dawa ba hamw wshakanw razandwtanawa
ka katek axwenitawa sarnjt ra akeshe ba jorek ka awat axwazy baw jora btwany
katek many wshayakt le aprsn wak bareztan btawany  many wshakan lek bdaitawa

mn tanha prsyarekm la drwst bw ka la bareztan bkam

bareztan ta qonaxy chantan xwendwa
wa esta kartan chya   

wa hiway sarkawtntan bo daxwazm



ده‌ست خۆش ئازیزم ، سوپاس بۆ هه‌ستی جوانتان که‌ تێکه‌ڵبوونتان ده‌رئه‌خات له‌گه‌ڵ وشه‌کان و تێگه‌یشتن له‌
مانای دروستی ناوه‌رۆکه‌کانیان ، ئه‌وه‌ش جێگای شانازین هه‌رده‌م که‌ ئه‌ندامانی وه‌ک به‌ڕێزتان له‌ یانه‌دا سه‌رهه‌ڵ ئه‌ده‌ن و
کوردژین به‌ره‌و یانه‌یه‌کی پڕ له‌ شانازی ئه‌به‌ن . سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌ندامان که‌ توانیان پرسیاره‌کانیان له‌ کۆت و به‌ندی
شێوازه‌ ته‌قلیدیه‌کان ڕزگار بکه‌ن و بابه‌ته‌که‌ به‌ جوانترین شێوه‌ بڕازێننه‌وه‌ .

بۆ وه‌ڵامه‌که‌ی به‌ڕێزتان :
ده‌رچووی کۆلیجی زانستیم به‌شی بیرکاری زانکۆی موسڵ وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدابوو ، ئێستا فه‌رمانبه‌ری ویستگه‌ی کاره‌بای دوکانم به‌ ناونیشانی سه‌رۆکی تێبینه‌رانی ته‌کنیکی ( رئیس الملاحضین الفنیین ) .
ڕێزو خۆشه‌ویستیم قبوڵ بفه‌رموون .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#36 2010-01-04 18:42:22

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: کاک ♫ Hemn Zanko ♫ میوانی ساباته‌

سڵاو له‌ برای گه‌وره‌و زۆۆر زۆۆر خۆشه‌ویستم کاک هێمن گیان ..

زۆر به‌داوای لێبوردنه‌وه‌ که‌ پرسیاره‌کانم دواکه‌وت پێمخۆشبوو زوو به‌ژداربم و منیش وه‌ک هه‌موو ئه‌ندامانی تر چه‌ند پرسیارێکت ئاراسته‌ بکه‌م ، به‌ڵام هیوام وایه‌ بمبوریت ..
پرسیاره‌کانم :

یه‌که‌م _ ئایا کاک هێمن ‌ چۆن  ده‌ڕوانێته‌ ژیان ؟
دووه‌م _ لاکه‌سێکی ڕۆشنبیری وه‌ک به‌ڕێزتان (فه‌لسه‌فه‌) مانای چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
سێیه‌م _ چی بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌و جۆره‌ حه‌ز به‌ میوزیک بکه‌یت؟ واته‌ حه‌زو ئاره‌زوو یان چی ؟
چواره‌م _  حه‌ز به‌ چ جۆره‌ شه‌خسیه‌تێک ده‌که‌یت ؟

هیوام وایه‌ هه‌میشه‌ سه‌ربه‌رزو سه‌رکه‌وتو بیت و ته‌مه‌ن درێژیت له‌خوا داوائه‌که‌م..

کاتێکی ئارام بۆتۆ

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#37 2010-01-04 18:48:47

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: کاک ♫ Hemn Zanko ♫ میوانی ساباته‌

زۆر به‌خێرهاتی کاکه‌ هێمن گیان

پرسیاره‌کانی منبۆ تۆی به‌ڕێز ئه‌وه‌یه‌

ئایا مه‌رگ چی ئه‌گه‌یه‌نێت لای تۆ ؟ ئایا ئاماده‌یت بۆ مردن ؟

پرسیاره‌که‌ی تریشم ئه‌وه‌یه‌ ئایا تا چه‌ن به‌ گریان مورتاح ئه‌بیت ؟ وه‌ به‌ بینینی گریانی کێ زۆر اڕه‌حه‌ت ئه‌بیت

هیوادارم سه‌رکه‌وتوبیت له‌ ژیانتا هه‌میشه‌ به‌خته‌وه‌ر بیت ته‌مه‌ندرێژ و له‌شساغبیت

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#38 2010-01-04 21:59:50

dwrjin 5weni
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-01
دواترین سه‌ردان: 2016-06-08
په‌یامه‌كان: 330
WindowsXPMSIE7

Re: کاک ♫ Hemn Zanko ♫ میوانی ساباته‌

ده‌ستان خۆش سه‌ره‌تا به‌خێرهاتنی کاک """ هێمن """ ده‌که‌م
چه‌ند پرسیارێک ؟
1- ئایا  ئاڵای کوردستان به‌لاته‌وه‌ چۆنه‌  ؟
2- ئایا هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییت چۆنه‌ ؟
3- ئایا کام سه‌رکرده‌ی ئێستا وکۆچ کردوه‌کانی کوردت خۆش ده‌وێت ؟ وه‌ هه‌ڵی سه‌نگێنه‌
زۆر سوپاس

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-9d53687da3.gif
له‌گوڵیان پرسی شوره‌ییت نایه‌ ........ له‌پێش تۆ نێرگز له‌بازاڕدایه‌
وتی عاده‌تی شاهانا وایه‌ ............. له‌ پێشدا نۆکه‌ر دواتر ئاغایه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#39 2010-01-05 10:44:24

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: Blue barewabari
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2019-11-14
په‌یامه‌كان: 2357
WindowsXPFirefox

Re: کاک ♫ Hemn Zanko ♫ میوانی ساباته‌

shazada-shane


یه‌که‌م _ ئایا کاک هێمن ‌ چۆن  ده‌ڕوانێته‌ ژیان ؟
دووه‌م _ لاکه‌سێکی ڕۆشنبیری وه‌ک به‌ڕێزتان (فه‌لسه‌فه‌) مانای چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
سێیه‌م _ چی بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌و جۆره‌ حه‌ز به‌ میوزیک بکه‌یت؟ واته‌ حه‌زو ئاره‌زوو یان چی ؟
چواره‌م _  حه‌ز به‌ چ جۆره‌ شه‌خسیه‌تێک ده‌که‌یت ؟



1_  هه‌روه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێکردوه‌ ژیان خه‌ونێکه‌و هیچی تر نیه‌ ، چاکتر وایه‌ پێش ئه‌وه‌ی کۆتایی به‌ خه‌و و خه‌ونه‌کانمان بێت
      هه‌وڵ بده‌ین خزمه‌ت بکه‌ین ، هیچ که‌س له‌ خۆمان نه‌ڕه‌نجێنین له‌سه‌ر خه‌ونێک ، دوور بین له‌ خیانه‌ت و ناپاکی ، دوای
       خۆمان مێژوویه‌کی پڕ له‌ سه‌روه‌ری بۆ خۆمان تۆمار بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ناومان به‌ نه‌مری بمێنێته‌وه‌ .
2_  فه‌لسه‌فه‌ تێکه‌ڵاو کردن و ئاوێته‌کردنی هه‌موو شته‌نادیاره‌کانی پشته‌وه‌ی سروشته‌ له‌گه‌ڵ دیمه‌نه‌ به‌رجه‌سته‌کانی
      ژیانی مرۆڤ له‌ پێناوی درووست کردنی جوانترین تابلۆی ژیان بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی .
3_  ته‌نها حه‌ز و ئاره‌زوویه‌کی سه‌رده‌می مناڵی بوو ، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بکه‌م له‌ ناخمدا سه‌ری هه‌ڵدا .
      لێره‌دا حه‌ز ئه‌که‌م به‌ قسه‌یه‌کی خۆش ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ بخه‌مه‌ پێش چاوتان که‌ وێنه‌یه‌کی واقیعی سه‌رده‌می مناڵیه‌ :

     له‌ یادم نیه‌ چ ساڵێک بوو به‌ڵام وه‌ک له‌یادم بێت له‌ ته‌مه‌نی 7 _ 8 ساڵیدا بووم ، ڕۆژانی جومعه‌ خه‌ڵک هه‌روه‌ک ئێستا
     ئه‌هاتن بۆ سه‌یران بۆ دوکان ، له‌ ڕۆژی نه‌ورۆزدا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک مناڵ چوین بۆ گه‌ڕان له‌ ناو سه‌یران که‌ران دا ، ئێمه‌
     ماڵمان له‌ دوکانی سه‌ره‌وه‌ بوو سه‌یاره‌ش زۆر که‌م بوو بۆیه‌ به‌ پێ ڕۆیشتین ، له‌ شوێنێک چاوم به‌ چه‌ند که‌سێک که‌وت
     که‌له‌سه‌ر کورسی دانیشتبوون و مۆسیقایان ئه‌ژه‌نی ، منیش وازم له‌ هاوڕێکانم هێناو به‌ دیاریانه‌وه‌ دانیشتم له‌ ناو
     هه‌موو ئامێره‌کان زۆر سه‌رسام بووم به‌ ده‌نگی که‌مانچه‌ ، هه‌وڵم دا ورده‌ ورده‌ له‌ که‌مانچه‌که‌ نزیک بمه‌وه‌ تا بزانم
     چۆن دروست کراوه‌ ، که‌وانه‌که‌ی ده‌ستیم بینی وه‌ک پارچه‌ لاسیکێکی ڕه‌ش هاته‌ پێش چاوم و ژێیه‌کانیش وه‌ک
     ته‌لی ئاسایی ، بۆیه‌ به‌ خێرایی گه‌ڕامه‌وه‌ به‌ره‌و ماڵ به‌و هیوایه‌ی که‌مانچه‌یه‌ک دروست بکه‌م ، خۆم به‌دوای
     سه‌یاره‌یه‌که‌وه‌ هه‌ڵواسی و نزیک ماڵمان خۆم فڕێدا و هه‌مو گیانم بریندار بوو به‌ڵام له‌خۆشی که‌مانچه‌که‌ هه‌ستم به‌
     ئازار نه‌کرد ، کاتێ چومه‌ ماڵه‌وه‌ پارچه‌ لاسیکێکی ڕه‌شم دۆزیه‌وه‌ و که‌وانه‌که‌م لێ دروست کرد ، ته‌له‌کانیشم له‌سه‌ر
     ته‌خته‌یه‌ک جێگیر کرد ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م خۆش بوو که‌  که‌وانه‌که‌م به‌سه‌ر ته‌له‌کاندا ڕاکێشا ، ده‌نگێکی ئه‌وه‌نده‌ ناخۆشم
     به‌رگوێ که‌وت که‌ تائێستاش ده‌گمه‌ن گوێم له‌ ده‌نگی وا ناخۆش بوه‌ ، هه‌وڵم دا فێڵ له‌ خۆم بکه‌م و له‌ دڵی خۆما
     وتم دیاره‌ یه‌که‌م جاره‌ بۆیه‌ وا ده‌رچوو ، جاری دوه‌م و سێهه‌میش دووباره‌م کرده‌وه‌ بێ سوود بوو ، به‌په‌له‌ گه‌ڕامه‌وه‌
     بۆ هه‌مان جێگه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ زۆر دره‌نگ بوو که‌سی لێ نه‌مابوو . دوای چه‌ند ساڵێک تێگه‌یشتم که‌ ئه‌و ماده‌ ڕه‌شه‌
     لاسیک نه‌بوو به‌ڵکوو شتێکی تری زۆر تایبه‌ت بوو که‌ هه‌مان ماده‌ی ( مووی کلکی ئه‌سپ ) بوو .
4_  حه‌ز له‌که‌سایه‌تیه‌که‌  بێ ده‌نگ و له‌سه‌رخۆ ، دووره‌ له‌ شه‌ڕو ئاژاوه‌ ، ساده‌و ساکار خۆ به‌زل نه‌زان ، کراوه‌ له‌
      په‌یوه‌ندیه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان دا ، ڕووخۆش ، تا ڕاده‌یه‌ک ڕۆشنبیر و شاره‌زا .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#40 2010-01-05 11:55:24

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: Blue barewabari
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2019-11-14
په‌یامه‌كان: 2357
WindowsXPFirefox

Re: کاک ♫ Hemn Zanko ♫ میوانی ساباته‌

tina

ئایا مه‌رگ چی ئه‌گه‌یه‌نێت لای تۆ ؟ ئایا ئاماده‌یت بۆ مردن ؟

پرسیاره‌که‌ی تریشم ئه‌وه‌یه‌ ئایا تا چه‌ن به‌ گریان مورتاح ئه‌بیت ؟ وه‌ به‌ بینینی گریانی کێ زۆر ناڕه‌حه‌ت ئه‌بیت

1_  مه‌رگ به‌ هه‌موو ناخۆشیه‌کانیه‌وه‌ به‌رده‌وام بوونی ژیانه‌ و نوێ بوونه‌وه‌ی دیمه‌نه‌کانی ژیان و به‌ره‌وپێش چونیانه‌ ،
      له‌هه‌مان کاتیشدا له‌یه‌ک دابڕینی ئازیزانه‌ .
2_  گریان ئاسووده‌ییه‌کی بێ سنوورم پێ ئه‌به‌خشێت و ناخم له‌ خه‌مه‌کان پاک ئه‌کاته‌وه‌ ئه‌گه‌رچی بۆ ساته‌وه‌ختێکیش بێت .
      به‌گریانی پیاو  ، گریانی هه‌ژار

*********************************************8   

dwrjin 5weni


1- ئایا  ئاڵای کوردستان به‌لاته‌وه‌ چۆنه‌  ؟
2- ئایا هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییت چۆنه‌ ؟
3- ئایا کام سه‌رکرده‌ی ئێستا وکۆچ کردوه‌کانی کوردت خۆش ده‌وێت ؟ وه‌ هه‌ڵی سه‌نگێنه‌



1_  ئاڵای کوردستان پیرۆزی خۆی هه‌یه‌ چونکه‌ تاکه‌ ئاڵای نه‌ته‌وه‌ییمانه‌ ، به‌ڵام خۆزگه‌ سه‌رکرده‌ و ڕۆشنبیرانی گه‌له‌که‌مان
      هه‌وڵیان ئه‌دا بۆ دروست کردنی ئاڵایه‌کی نوێ ی سه‌رده‌م که‌ له‌گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجی سیاسی و بیرو بۆچونی
      نه‌ته‌وه‌ییمان دا بگونجێت ، حه‌ز ئه‌که‌م لێره‌دا ئه‌م ڕوون کردنه‌وه‌یه‌ بده‌م :
      له‌ کوردستان بۆ یه‌که‌مین جار  له‌ سه‌رده‌می بزوتنه‌وه‌ی " جه‌معیه‌تی ته‌عالی کوردستان " ، له‌ ساڵی 1920 دا ، ئاڵای نه‌ته‌وایه‌تی  دروستکرا. ئه‌و ئاڵایه‌ له‌ لایه‌ن که‌سێکه‌وه‌ به‌ ناوی "زه‌ینه‌لعابدین" دروستکرا که‌ نوسه‌ری گشتیی کۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی کوردستان بوو ، 
شێخ مه‌حمودی حه‌فیدیش له‌ ساڵی 1923 ، ئاڵایه‌کی بۆ کوردستان دروستکرد . سیسیل ج ئیدمۆندس له‌ لاپه‌ڕه‌ی 400 ی کتێبی " کورد و تورک و عه‌ره‌ب " دا ئاماژه‌ به‌و ئاڵایه‌ ده‌کات که‌ له‌ هێرشی هاوبه‌شی هێزه‌کانی ئینگلیز و عێراق بۆ سه‌ر شاری سلێمانی ، له‌ 16 ی مای 1923 ، له‌ ژووری کاری شێخ مه‌حمود له‌ خوێندنگه‌ی ناوه‌ندیی ئه‌و شاره‌ به‌ ده‌ستیهێناوه‌ . ناوبراو له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت:
-          ..... ئاڵایه‌کی کوردستان و تاجێکی پووله‌که‌رێزیشم دۆزییه‌وه‌ که‌ ئاماده‌ی پێکه‌وه‌دان بوون و ده‌یانویست بیکه‌ن به‌ ئاڵای ده‌وڵه‌تی شێخ مه‌حمود .
-          پارتی ژ- ک ئاڵای نه‌ته‌وایه‌تی بۆ کوردستان دروستکردووه‌ که‌ بریتییه‌ له‌ سێ ڕه‌نگ و ڕه‌نگه‌کانیشی به‌ پێچه‌وانه‌ی ئاڵای ده‌وڵه‌تی ئێرانن . ڕه‌نگی سور له‌ سه‌ره‌وه‌ ، له‌ ژێر ئه‌ودا سپییه‌ و له‌ خواره‌ش ڕه‌نگی سه‌وزه‌ و له‌ ناوه‌نده‌که‌شی هه‌تاو کێشراوه‌ .
ڕاپۆرتی 12ی ئوکتۆبه‌ری 1945 ی بالیۆزی سه‌ڤیه‌تیش له‌ ئێران ئاماژه‌ بۆ هه‌ڵکردنی ئاڵا له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کوردستان ده‌کات و ده‌ڵێت :
-          ڕۆژی 9 ی مارتی 1945 ، کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف به‌ بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی هاوپه‌یمانان به‌سه‌ر فاشیزمدا ، له‌ گۆڕه‌پانی ناوه‌ندیی شاری مهاباد ئاهه‌نگیان گێڕا . له‌و ئاهه‌نگه‌دا  ئاڵای نه‌ته‌وایه‌تی کوردیان هه‌ڵکرد  که‌ هه‌مان ئاڵا بوو  .

له‌ 17 ی دێسیمبه‌ری 1945 ، ئاڵای کوردستان له‌ لایه‌ن قازی ممحه‌مه‌د و کۆماری مه‌هاباده‌وه‌ هه‌ڵکرا که‌ هه‌مان ئاڵای دروستکراوی جه‌معیه‌تی ته‌عالی کوردستان بوو . 
لێره‌دا با سه‌رنجێک بده‌ین له‌ ئاڵای سه‌رده‌می ڕه‌زا شاو محه‌مه‌دی کوڕی و ئاڵای ئێستای جمهوری ئیسلام :

ئاڵای سه‌رده‌می شا ڕه‌زا

http://kurdzhin.org/uploads/a6f48f9207.jpg

ئاڵای سه‌رده‌می محه‌مه‌د ڕه‌زا شا

http://kurdzhin.org/uploads/54031bdc9c.jpg

ئاڵای جمهوری ئیسلامی ئێران

http://kurdzhin.org/uploads/7e5fe7b0c2.jpg

ئاڵای کوردستان

http://kurdzhin.org/uploads/3218424eb0.gif

لێره‌دا تێبینی ئه‌که‌ین که‌ ئاڵای کوردستان دووباره‌ بوونه‌وه‌ی هه‌مان ئاڵای بنه‌ماله‌کانی شاهه‌نشایی ئێران و حاکمه‌کانی
تری ئێرانه‌ ، ڕه‌نگه‌کان هه‌مان ڕه‌نگن ته‌نها جێگاکانیان گۆڕاوه‌ ، ڕۆژه‌که‌ش دووباره‌ی هه‌موو ئاڵاکانی ئێرانه‌ له‌ هه‌موو سه‌رده‌مه‌کان دا ، که‌واته‌ ئێستا کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ که‌ سه‌رکرده‌کان و ڕۆشنبیرانی گه‌له‌که‌مان هه‌وڵ بده‌ن بۆ دروست کردنی ئاڵایه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ربه‌خۆ و ده‌رباز بوون له‌ پابه‌ندبوون به‌ که‌لتوری نه‌ته‌وه‌یی ئێرانه‌وه‌ .
2_  دوور له‌ بیر و بۆچوونی شۆڤینیزم هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له‌ ناخمدا تا سه‌ر ئێسقانه‌ ، به‌ داخه‌وه‌ هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له‌ناو نه‌وه‌ی نوێی گه‌له‌که‌ماندا له‌ ئه‌وپه‌ڕی لاوازیدایه‌ به‌ هۆی ڕه‌وتی سیاسی ئه‌مڕۆی حیزبه‌ کوردیه‌کان و کێشمه‌ کێشی نێوانیان له‌ پێناوی کورسی و کۆ کردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامان و پێشبڕکێی ده‌سه‌ڵات .
3_  هه‌موو سه‌رکه‌ره‌کانی کورد له‌ سه‌رده‌می خۆیاندا خزمه‌تیان به‌ گه‌له‌که‌یان کردوه‌ که‌م تا زۆر به‌ هه‌موو که‌م و کوڕیه‌کانیانه‌وه‌ ، چونکه‌ ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه‌ ئه‌مڕۆی گه‌لی کورد نه‌ئه‌بینرا که‌ به‌رهه‌می خه‌باتی ئه‌وانه‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش له‌ یاد نه‌که‌ین هه‌موشیان  به‌ هۆی بارو دۆخه‌ ئیقلیمیه‌کان و ناوخۆکانه‌وه‌ و خواستی تاکه‌ که‌سی خۆیان و گیانی خۆپه‌رستیانه‌وه‌
زۆر هه‌ڵه‌یان کردوه‌و ڕه‌وتی خه‌باتی گه‌لی کوردیان زۆر به‌ره‌و دوا بردوه‌ ئه‌گینا ئێستا زۆر له‌ ئێستاش له‌ پێشتر بووین .
بۆیه‌ ڕقم له‌ هیچ سه‌رکرده‌یه‌کی کورد نابێته‌وه‌ بۆ ڕێز لێنان له‌ خه‌بات و تێکۆشانیان ، هیچ سه‌رکردیه‌کی کوردیش به‌ نموونه‌یی نازانم و به‌ شایانی ئه‌وه‌ی نازانم ببێته‌ ڕه‌مزێکی نه‌ته‌وه‌ییمان له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ خۆیان و خه‌بات و قوربانیه‌کانیان ، به‌ڵام قازی محه‌مه‌د خۆشه‌ویست ترین سه‌رکرده‌یه‌ لام .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 35.173.234.140
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net