❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ماناو چه‌مکه‌که‌نی چه‌ندزاراوه‌یه‌ک

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2010-01-02 08:47:51

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2019-11-09
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

ماناو چه‌مکه‌که‌نی چه‌ندزاراوه‌یه‌ک


جه‌نگی دووه‌می جیهان
وێرانکاری و کاولکاری زۆری لێکه‌وته‌وه‌ سه‌خت ترین و کاولکارترین جه‌نگه‌ له‌مێژوی مرۆڤایه‌تیدا،له‌ ساڵی 1939 وه‌ک ململانێیه‌ک له‌نێوان ئه‌ڵمانیاو هاوپه‌یمانی ئینگلیزی -فه‌ره‌نسیدا گهه‌ڵگیرسا ،به‌ڵام سه‌رئه‌نجام به‌رین بوو زۆربه‌ی ولاتانی جیهانی گرته‌وه‌ له‌ساڵی 1940 دا کۆترای هات ؛ه‌دوای خۆی جیهانێکیت کاولکاری به‌جێهیشت دو ه‌جمسه‌ری دروست کرد ئه‌مریکا و ڕوسیا

یاساکانی حامو رابی
سه‌رجه‌م ئه‌و یاسایانه‌ن که‌ حامورابی وه‌ک ده‌ستور ده‌یڕشتووه‌ به‌یه‌که‌مین ده‌ستوری مرۆڤایه‌تی داده‌نرێت یاسایه‌که‌ به‌نوسراوه‌ی مابێته‌وه‌،کۆپیه‌ک له‌و یاسایه‌ له‌سه‌ر به ردێکی بازلت هه‌ڵکۆڵراوه‌ ،به‌رزیه‌که‌ی دومه‌ترو چهاره‌کێک ده‌بێ له‌ساڵی 1910و 1902 تیمێکی فه‌ره‌نسی له‌ناوچه‌ی عێلامی دێرین ئه‌ه‌و به‌رده‌یان دۆزیه‌وه‌ به‌رده‌که‌ ببووه‌ سێ پارچه‌ ئێستا چاک لکراوه‌ته‌وه‌ و له‌مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ری پاریس دانراوه‌

میتۆد
بریتیه‌ له‌ڕێگای ئه‌نجام دانئی شتێک یان جێبه‌جێکردنی ستیک به‌پێی پلانێکی دیاری کراو یان بریتیه‌ له‌ سیسته‌می بیرکردنه‌وه‌ یاخود ته‌کنیک داڕشتن به‌سه‌رکه‌وتن

زلهێزه‌کان
دوای جه‌نگی جیهانی ئه‌م ناوه‌ دانرا به‌تایبه‌تی به‌ ده‌وله‌ته‌ به‌‌زو به‌تواناکان ده‌گوترێت وه‌ک ئه‌مریکاو ڕوسیا

ئیمپریالیزم
بریتیه‌ له‌ سیاسه‌تی بینا کردن و به‌ڕێوه‌ بردنی ئیمپراتۆر که‌تیایدا حوکم رانی چه‌ندین ناوچه‌و ولات بکات له‌م شێوازه‌ حوکمرانیه‌دا ده‌وله‌ته‌ به‌هێزه‌کان کۆنترۆڵی ده‌وله‌به‌ بچوکه‌کان ده‌که‌ن .

سوریالیزم
جوڵانه‌وه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی و هونه‌ریه‌ که‌جیهانی له‌ خه‌ونو نیگارو نه‌سته‌کانیدا وه‌سف کردوه‌ به‌ه‌رسمی له‌سالی 1924 له‌ فه‌ره‌نسا راگه‌یانرا (ئه‌ندرێ بریتۆن) مه‌نه‌فێستی یه‌که‌می بۆ نوسیوه‌

باستێل
زیندانیکی ناوداری فه‌ره‌نسا بوو به‌ زیندانی تۆقێنه‌ر ناسرابوو له‌ 14 ته‌موزی 1789 جه‌ماوه‌رێکی روره‌ له‌ سیسته‌می مۆناریشییانه‌ی فه‌ره‌نسا هێرشیان کرده‌ سه‌ریان شکاندیان

ئۆلیگارشی
له‌ فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی بریتیه‌ له‌ فۆرمی حکومه‌ت که‌تیایدا ده‌سه‌لاتی باڵاده‌ستی چه‌ند که‌سێکی که‌مه‌ ئه‌مانه‌ سه‌ده‌یه‌ک حوکم ده‌که‌ن کار بۆ خزمه‌تکردنی تاکه‌که‌س ده‌که‌ن دور له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی


کۆمۆنۆی پاریس
وه‌ک یه‌کێک له‌ به‌رئه‌نجامه‌کانی شۆڕشی فه‌ره‌نسا له‌ نێوان 10ئابی 1792 ههتا ئه‌یلولی هه‌مان سال شۆڕش گێره‌کان له‌فه‌ره‌نسا په‌ره‌یان سه‌ند و ده‌سه‌ڵات له‌ ئه‌نجومه‌نی یاسا دانانه‌وه‌ گوازرایه‌وه‌ بۆ کۆمۆنۆی پاریس ئه‌میش پێک هاتبو له‌ ئه‌نجومه‌نێک له‌ 48 نوێنه‌ری هه‌ڵبژێردراو به‌ هه‌ر ناوچیه‌کیان ده‌گوترا هه‌رێم

به‌لشه‌فیزم
په‌یره‌وێکی مارکسیانه‌یه‌ له‌سه‌ر تیۆره‌کانی کارل ماردس دامه‌زراوه‌ .به‌و شێوه‌یه‌ی لینیس دای ڕشتووه‌ ئه‌م تیۆرانه‌ له‌ کۆنگره‌ی دووه‌می سۆسیال دیمۆکرات باسکراوه‌ له‌ روسیا وله‌ساڵی 1903 له‌له‌نده‌ن به‌ستراوه‌،بونی بیرورای جیاواز له‌نێوان ئه‌و وه‌فدانه‌دا که‌ ئاماده‌ی کۆنگره‌بوون هه‌مویان بونه‌ دوبه‌ره‌ به‌شی هه‌ره‌زۆری رسته‌ی رادیکاڵه‌کان له‌گه‌ل لینیندا بوون له‌مه‌وه‌ ناویان لێنا (یۆشه‌فیکه‌کان) واته‌ زۆرینه‌ی کۆنگره‌بوون به‌کرۆکی دروستبوونی پارتی کۆمۆنیستی روسیابوون

میتا فیزییا
لقێکی فه‌لسه‌فه‌یه‌ بایه‌خ ده‌دات به‌وه‌ی چۆن چه‌شنه‌ جیایاکانی (هه‌بون له‌گه‌ردوندا) شیبکرێته‌وه‌ ،ئه‌مانه‌ ده‌رده‌که‌ون له‌گه‌ڵ میتا فیزیای بنه‌ره‌تیدا که‌بایه‌خ ده‌دات به‌ خه‌سڵه‌ته‌ گشتیه‌کانی حه‌قیقه‌ت

بونگه‌رایی
بریتیه‌ له‌ جوڵانه‌وه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی یاخود مه‌یلێکی فه‌لسه‌فی که‌ جه‌ختی ده‌کاته‌ سه‌ر بون و یازادی و هه‌ڵبژاردنی تاکه‌که‌س،کاریگه‌ری له‌سه‌ر زۆر نوسه‌رانو بیرمه‌ندانی هه‌ردو سه‌ده‌ی 19 و 20هه‌بووه‌،دیارترین رابه‌رانی ئه‌م مه‌یله‌ (سارته‌ر)ی فه‌ره‌نسی بوو و (هایدگه‌ر)ی ئه‌ڵمانیا بوو

به‌ربه‌رییزم
زاراوه‌که‌کی ئه‌‌نترۆ پۆلۆجیه‌ ،مۆرگان به‌کاری هێناوه‌ بۆده‌ستنیشان کردنی ماوه‌یه‌ک له‌ ره‌وتی په‌ره‌سه‌ندنی مرۆڤایه‌تیدا که‌ده‌که‌وێته‌ نێوان ماوه‌ی وه‌سێت وماوه‌ی ژیاریه‌وه‌

تیرۆری سپی
ناوی بزوتنه‌وه‌یه‌کی دژ به‌راپه‌رین و توندو تیژیه‌ که‌له‌لایه‌ن هه‌وادارانی په‌یره‌وی پادشایه‌تیه‌وه‌ به‌رامبه‌ر رکابه‌ره‌کانیان له‌ ولایه‌ته‌کانی باشوری رۆژهه‌لاتی فه‌ره‌نسا به‌رێوه‌ده‌برا ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ل کوشتنی ناره‌زاکانیاندا هاوڕێبوون ،یه‌که‌م تیرۆری سپی له‌مانگی ئایاری 1795 له‌پاریس ئه‌نجام درا ،

تیرۆری سپی بازنه‌یی
له‌هه‌بژاردنی سالی 1920ئه‌ڵمانیادا حیزبه‌ پادشایی خوازه‌کانی وه‌ک (میلیۆن) له‌ ئه‌ڵمانیا پۆپۆلیسته‌کان و پارێزگاره‌ کۆنه‌کان ئه‌وده‌نگانه‌ی که‌به‌ده‌ستیان هینابوو له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌نگانه‌ی حیزبه‌ چه‌په‌کان به‌ده‌ستیا ن هێناببو یه‌کسانبو له‌ناوچه‌ی باویه‌ر .پارێزگاره‌ کۆنه‌کان ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌ده‌ست.کۆمه‌لێ خه‌ڵکی نا وئه‌م حیزبانه‌ که‌له‌وانی تر توند ره‌و تر بوون له‌کۆمه‌ڵی نهێنیدا کۆبونه‌وه‌ قۆناغێکیان له‌ تیرۆری سپی له‌ئه‌ڵمانیا دروست کرد که‌ بگه‌کوشتنی کۆمه‌ڵی سه‌رکرده‌ی حزبه‌ سۆسیالیسته‌کان کۆتایی هات وه‌ک (کوردئایزنه‌ر)1919،هاز 1920،ئارز بیگه‌ر 1921

کۆمۆنیزمی شۆڕش گێر
به‌وانه‌ ده‌گوترێت که‌ بڕوایان به‌ مارکسیزم و لینینیزم هه‌یه‌ ،پێیان وایه‌ سۆسیالیزمه‌که‌ی ئه‌وان زانستیه‌و ده‌بێ زه‌بروزه‌نگ له‌ڕێگای شه‌ری چینایه‌تیه‌وه‌ به‌هۆی دکتاتۆریه‌تی پڕۆلیتاریه‌وه‌کۆتایی بێت .کۆمۆنیزم بێته‌دی

فه‌تالیزم
بڕوابوون به‌وه‌ی که‌چاره‌نوس هه‌ر له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ دیار کراوه‌

ماسیۆشیزم
له‌زه‌ت وه‌رگرتن له‌وه‌ی له‌ له‌بواری سێکسدا ئازارو ژانت بده‌نێ زیاتر له‌ فیزکی یه‌وه‌،له‌روی ده‌رونیه‌وه‌ هه‌ستو نه‌ستت بریندار بکرێ سوکایه‌تیت پێبکرێ به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی چێژی سێکسی

شۆڕشی روسیا 1917
زنجیره‌یه‌ک روداوه‌ له‌روسیای قه‌یسه‌ریدا له‌ساڵی 1917 رویدا سه‌ره‌نجامه‌که‌ی گه‌یشته‌ دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی مۆمۆنیستی ،که‌به‌ناوی یه‌کێتی کۆماره‌ سۆسیالیسته‌کانی سۆڤێتیه‌وه‌ ناسرا ،ئه‌م جۆره‌و شۆڕشی ساڵی 1905 پێیان ده‌گوترێت شۆڕشی به‌ڵشه‌فیه‌کان

ئاماده‌کردن و کۆکردنه‌وه‌ :سورێن88
تایبه‌ت به‌کوردژین

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2010-01-24 17:44:03

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2015-06-16
په‌یامه‌كان: 3662
WindowsXPMSIE

Re: ماناو چه‌مکه‌که‌نی چه‌ندزاراوه‌یه‌ک

dastt xosh bet  kak  swren barezm

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.227.208.153
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net