❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / میوانی سابات شاعیر جه‌وهه‌ر میراوده‌لی

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2010-01-16 12:22:10

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2019-10-06
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

میوانی سابات شاعیر جه‌وهه‌ر میراوده‌لی

سلاو ورێزی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بۆ گشت ئه‌ندامانی خۆشه‌ویست

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-93f1bf0cf5.gif

ئه‌‌‌زیزانم میوانی ئه‌مجاره‌ی ساباتی کوردژین به‌رێز نوسه‌رو شاعیر (جه‌وهه‌ر میراوده‌لی ) یه‌ که‌ ناسراوه‌ به‌ miran 9  کاکه‌ جه‌وهه‌ر له‌ رێکه‌وتی 1 / 5 / 1968 له‌ شآری قه‌لادزی له‌دایک بووه‌ له‌ ناوه‌راستی هه‌شتاکانه‌وه‌ نوسینه‌کانی بلاو کردۆته‌وه‌ و له‌ سه‌ره‌تای نه‌وته‌کانه‌وه‌ په‌راگه‌نده‌ی هه‌نده‌ران بووه‌ و له‌ کوردستان  زانکۆی ته‌واو کردووه‌ ،کولیژی زمان ، به‌شی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی له‌ نه‌مساش زانکۆی ته‌واو کردوه‌ به پله‌ی ماجستیر له‌ كؤمه‌لناسی ،ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی نوسه‌رانی کورده‌ ، وه‌ له‌ هه‌مان کاتدا ئه‌ندامی سه‌ندیکای رۆژنامه‌نوسانی جیهانی یه‌ ، خاوه‌نی جه‌ندین کتیب و نامیلکه‌ی چاپکراوه‌ و ئێستاش دانیشتوی شاری ڤیه‌ناییه‌ له‌ نه‌مسا ، ئێمه‌ش هیوای به‌خته‌وه‌ری سه‌رکه‌وتن بۆ برای ئازیزمان ده‌خوازین هیوادارین که‌ له‌ خۆشی دا بژیت ، لێره‌وه‌ ده‌رگای پرسیاره‌کان والا ده‌که‌ین به‌ رووی ئه‌ندامانی خۆشه‌ویستمان بۆ میوانی خۆیان به‌ ره‌چاوکردنی یاساکانی ئه‌م به‌شه‌


له‌گه‌ل رێزماندا

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2010-01-16 15:10:38

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: میوانی سابات شاعیر جه‌وهه‌ر میراوده‌لی

به‌ خێر بێت کاک جه‌وهه‌ر میراوده‌لی گیان ، بۆ میواناداری ساباتی کوردژین ، ئێمه‌ لێره‌دا زۆر خۆشحاڵین به‌ هاتنی به‌رێزتان ، هیوای ته‌مه‌ن درێژی له‌ ش ساغیت بۆ ده‌خوازم له‌ ژیاندا ،

چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌ که‌ئاراسته‌ی به‌رێزتانی بکه‌م ،

یه‌که‌م: ژیانی تاراوگه‌ چی پێ به‌خشیت و چی لێ سه‌ندیته‌وه‌؟؟

دووه‌م: هۆکار چی بوو میراوده‌لی کوردستانی به‌ جێهێشت؟ به‌ نیاز نیت به‌ یه‌کجاری بگه‌رێته‌وه‌‌ بۆ کوردستان؟

سێ یه‌م: ئاستی نوسینی ئه‌مرۆی کوردی چۆن ده‌بینیت؟

چواره‌م: له‌ رێگه‌ی کێه‌وه‌ بوویته‌ ئه‌ندام له‌ کوردژین یاخود کێ کوردژینی پێ ناساندیت؟ کوردژین چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟

پێنجه‌م: لایه‌نی سیاسی میرواده‌لی چیه‌ واته‌ پاڵپشتی چ هێزێکی سیاسی ده‌که‌یت له‌ کوردستان؟

شه‌شه‌م: میرواده‌لی شیعر بۆ کێ ده‌نوسێت؟

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2010-01-16 16:29:08

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: میوانی سابات شاعیر جه‌وهه‌ر میراوده‌لی

سڵاو

سه‌ره‌تا به‌خێر هاتنی به‌رێز (جه‌وهه‌ر میراوده‌لی) ئه‌که‌ین بۆ میوانداری یانه‌که‌مان ..
هیواخوازین ته‌مه‌ن درێژ بیت و ئاسوده‌بیت..

چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌ ، بۆ جه‌نابت..

1 * چی بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ، شیعر بنوسیت؟
2 * ڕاسته‌ هه‌ر که‌سێک شاعیر بێت عاشقیشه‌؟  ئه‌گه‌ر ئا یان نا بۆچی؟
3* چۆن ده‌ڕوانیته‌ ژیانی داهاتووی کوردستان؟ به‌ چاوێکی ڕه‌شبینانه‌ یاخود گه‌شتبینی بۆ داهاتووی کوردستان؟ بۆچی؟
4* کێیه‌ ئه‌و جۆره‌ که‌سانه‌ی حه‌زه‌که‌ی لێیان نزیک بیته‌وه‌ ؟
5 * ئه‌یگه‌ڕێنیته‌وه‌ بۆ چی هۆکارێک که‌ خۆشه‌ویستی له‌سه‌رده‌می ئێستا که‌ماندا سه‌رکه‌وتو نابێت؟

ببوره‌ گه‌ر پرسیاره‌کانم له‌لای به‌ڕێزت وه‌ڵامه‌که‌ی گرانبێت ..
هیوای ژیانێکی ئاسوده‌ بۆ به‌رێزت..
ئاسوده‌و به‌خته‌وه‌ر بیت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2010-01-16 17:02:52

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2019-10-06
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: میوانی سابات شاعیر جه‌وهه‌ر میراوده‌لی

سلاو کاکه‌ میران گیان به‌خێر بێیت بحۆ ژێر ساباته‌که‌ی کوردژین ئه‌زیزم

ماوه‌ییه‌که‌ چه‌ند پرسیارێکم له‌لا دروست بووه‌ چاوه‌رێی ئه‌م دیداره‌ بووم

1- قه‌لادزێ بۆن و به‌رامه‌ی سه‌رگه‌ردانی و کاولکاری بۆ هۆنراوه‌ی (قه‌ڵادزێ له‌ بۆنی هه‌ناسه‌مان دا ) ؟

2- زۆر جار له‌ که‌ناله‌ راگه‌یاندنه‌کانی نه‌مسا دیمه‌نی به‌رێزتانم به‌رچاو که‌وتووه‌ به‌رێزتان له‌م دیمه‌نانه‌ تا چه‌ند توانیوتانه‌ کورد بناسێنن به‌ نه‌مساو جیهان ؟

3- ژن ئه‌و ئاقاره‌ مه‌زنه‌ی ئێستا به‌لام کۆمه‌لێک غه‌درو ناحه‌قیه‌ک که‌ ده‌رژه‌ق به‌ ژن ده‌کرێت به‌رێزتان چۆن ده‌رواننه‌ ئه‌م دیارده‌ ناشارستانیانه‌ ؟

4- له‌ کاتی به‌شداریت له‌ سمیناری نه‌ته‌وه‌ ژیرده‌سته‌کان تا چه‌ند توانیت له‌ کاره‌کانی نێو سمیناره‌که‌ ده‌نگی کورد بگه‌ینێته ئه‌و شوێنه‌ی که‌ به‌رێزتان مه‌به‌ستان بوو ؟

5- هۆنراوه‌ ئه‌و هه‌سته‌ له‌ بن نه‌هاتووه‌ی که‌ هه‌رگیز شاعیر لێی تێر نابێت ئایا میرانی تا که‌ی ده‌توانێت له‌م هه‌سته‌ بروانێت ؟

6- ڤیه‌نا چ چ ماناییه‌ک ده‌به‌خشێت بۆ به‌رێزتان ئایا هه‌ست ده‌که‌م تاراوگه‌یی ڤیه‌نا بالا ده‌سته‌ به‌سه‌ر حه‌زه‌کانی میرانی ئه‌مه‌ تا چه‌ند واقیعیانه‌ییه‌ ؟


هیوای سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم کاکه‌ میرانی

کاتت به‌خته‌وه‌ری بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2010-01-16 19:46:07

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2015-10-25
په‌یامه‌كان: 2201
WindowsXPFirefox

Re: میوانی سابات شاعیر جه‌وهه‌ر میراوده‌لی

له ناخى دلمه وه به خير هاتنيكى كه رمى به ريز شاعيرو نوسه رى كورد  جه وهه ر ميراوده لى ده كه م
هه نديك برسارم هه يه كه رماندووت نه كه م وه لامم بدهه يه وه
_جؤن بيناسه ى شيعر ئه كه ى
_ئايا تاجه ند كاكه جه وهه ر له نئو شيعردا خؤى دؤزيوه ته وة
_جؤن بيناسه ى دايك ئه كه ى
ّجؤن ئه روانيته ئاينده ى كوردستان به كشتى  دووباره زور زور به خير بيت

Kurdzhin
گـــوڵێك بــده‌ لــه‌یــه‌خه‌ی هــاوڕێكه‌ت باشتره‌لـه‌وه‌ی دوای مـردنی گومــه‌زێكی زێــڕی بۆبــكه‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#6 2010-01-17 10:53:11

peryzad
خونچەی نوێ
شوێن: قه‌لادزێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-19
دواترین سه‌ردان: 2011-03-03
په‌یامه‌كان: 60
WindowsXPMSIE

Re: میوانی سابات شاعیر جه‌وهه‌ر میراوده‌لی

سوپاس بۆ به‌ریوه‌به‌رانی کوردژین بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی که‌ بۆیان ره‌خساندین که‌ بتوانین له‌گه‌ل به‌ریز مامۆستا جه‌وهه‌ر میراوده‌لی
به‌یه‌ک بگه‌ین و له‌ نزیکه‌وه‌ پرسیاری ئاراسته‌ بکه‌ین .


مامۆستای به‌ریزم سلاو
زۆر تامه‌زرۆی ئه‌وه‌ بوم له‌نزیکه‌وه‌ پرسیارت ئاراسته‌ بکه‌م ، ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر له‌ رۆژتیڤی له‌ به‌رنامه‌ میوان بویت هه‌ولمدا
به‌ ته‌له‌فۆن سلاو و پرسیارت ئاراسته‌ بکه‌م به‌لام به‌داخه‌وه‌ په‌یوه‌ندیه‌که‌م وه‌رگیرا به‌لام سه‌ره‌م نه‌هات ، من چه‌ند جاریکیش
‌هۆنراوه‌کانتم له‌ مالپه‌ره‌کان و میدیاکانه‌وه‌ گواستۆته‌وه‌ ئیره‌ نه‌مزانیبوو به‌ریزیشت لیره‌ ئه‌ندامیت هیوای ته‌مه‌ن دریژیت بۆ ده‌خوازم  ، وه‌ به‌ ئه‌رک نه‌بیت من ئه‌و چه‌ند پرسیاره‌م هه‌یه‌

1. یه‌که‌م نوسینی به‌ریزت له‌ کام سال وه‌ چ بابه‌تیک بوو..

2. ماسته‌ر نامه‌که‌ت له‌سه‌ر چ بابه‌تیک بوو.

3،هاوری هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ره‌کانی قه‌لادزیت چۆن پیناسه‌ ده‌که‌یت.

4،نویترین به‌رهه‌متان و نویترین پرۆژه‌تان چی یه‌ ،

له‌گه‌ل ریزی دوباره‌م بۆ تان سه‌رکه‌وتو بن

Kurdzhin
پیاوێك دەناسم هەرچى شتە
تێیدا كۆبۆتەوە
تەنیایی من نەبێت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#7 2010-01-17 11:45:20

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-05
په‌یامه‌كان: 5239
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: میوانی سابات شاعیر جه‌وهه‌ر میراوده‌لی

کاک جه‌وهه‌ر میوانی ئازیزی ساباته‌که‌مانیت،زۆر خۆشحاڵین به‌ میوانداریه‌که‌ت و سوپاس بۆ ئه‌وکاته‌ی ئه‌یبه‌خشیت به‌ پرسیاره‌کانمان هیوامان سه‌رکه‌وتنته‌...

1.بۆ به‌ جه‌وهه‌رمیراوده‌لی ده‌ڵێن دڵشکاوترین شاعیر‌؟؟
2.هۆنراوه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی  یه‌کجاری


کچه‌که‌ گیان
ئه م  شعره‌ت بۆ ئه‌نوسم و
ئێره‌ جێئه‌هێلم به‌یه‌کجاری .
ئه‌گه‌ر هه‌ر پاشایه‌ک
هه‌ر سه‌رۆکێک
هه‌واڵی ئه‌م ونبونه‌می له‌تۆ پرسی.
بڵێ ، گه‌راوه‌ته‌وه‌
بۆناو کۆلان و گه‌ره‌که‌ جوانه‌کانی مناڵی.
کچه‌که‌ گیان تۆش ئیتر
بۆ له‌مه‌و دوا
ته‌نها سنورداشێکی
به‌ره‌و، مه‌مله‌که‌تی مناڵی ئه‌ناسی.........هتد

ئه‌م هۆنراوه‌ له‌ هۆنراوه‌ نوێکانته‌ ئه‌توانیت پێمان بڵێیت هۆی نوسینی ئه‌م هۆنراوه‌ چییه‌؟؟

3.ئایا کاک جه‌وهه‌ر گوێ له‌بۆچونی خه‌ڵک ده‌گرێت؟؟

4.ئه‌و ئاواته‌گه‌وره‌ی کاک جه‌وهه‌ر چییه‌ که‌ هه‌موو کات چاوه‌رێی به‌دیهێنانیه‌تی؟؟



له‌گه‌ڵ رێزو خۆشه‌ویستیم بۆت
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#8 2010-01-17 15:11:39

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2015-07-27
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsXPMSIE

Re: میوانی سابات شاعیر جه‌وهه‌ر میراوده‌لی

زور بة خير بيت بةريزم كـــاك (جةوهةر)


خوشترين ســــاتةكانى تةمةنت ... كةى بوو ....  ناخوشترين ســـاتةكانى تةمةنت كةى بوو

خةلكى كــام شارى كوردستانى!!ّ؟؟



ســــــــةركةوتووبيت.... هــةميشــة 

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#9 2010-01-17 15:53:49

نـــــــاز
فریشته‌ی ناز
شوێن: ♥سلێمانی♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-26
دواترین سه‌ردان: 2013-01-04
په‌یامه‌كان: 1569
WindowsXPMSIE7

Re: میوانی سابات شاعیر جه‌وهه‌ر میراوده‌لی

زۆر به‌خێرهاتنی به‌ڕێز {جه‌وهه‌ر میراوده‌لی} ده‌که‌م هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم له‌ ئیش و کاره‌کانیدا ...

منیش وه‌ک هاوڕێیان چه‌ند پرسیارێکی ئاراسته‌ ئه‌که‌م ...
1.ئایا کاک جه‌وهه‌ر به‌ ئاوه‌ته‌کانی گه‌یشتوه‌؟
2.له‌و جۆره‌کارانه‌ی هه‌یه‌تی کامه‌یانی پێخۆشتره‌؟
3. حه‌زده‌که‌ی بگه‌رێیته‌وه‌ قه‌ڵادزێ؟ هه‌سته‌که‌ی له‌دوای رۆشتنی تۆ قه‌لادزێ گۆرابێت؟
4.کامه‌ هۆنروه‌ت له‌هه‌موو هۆنراوه‌کانت پێجوانتره‌ر وه‌ بۆچی؟


هیوای سه‌که‌وتن بۆتۆی به‌رێز هیوای ژیانێکی ئاسوده‌و پر خۆشی ..

Kurdzhin

1i feel lucky every day , when iam with YOU

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#10 2010-01-17 23:05:57

چێنه‌ر
سونبولی یانه
شوێن: Shary Halmat w Qwrbany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-08-07
په‌یامه‌كان: 1906
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: میوانی سابات شاعیر جه‌وهه‌ر میراوده‌لی

پاش سڵاو ڕێز و به‌خێر هاتنی شاعیر و نوسه‌ر کاک جه‌وهه‌ر میراوده‌لی وه‌ هیوای له‌شساخی بۆ جه‌نابتان ، خۆش حاڵ بوین که‌ بویته‌ میوانی ئه‌مجاره‌
منیش وه‌ک سه‌رجه‌م هاوڕیانی خۆشه‌ویستم چه‌ن پرسیارێکم هه‌بوو له‌ جه‌نابتان ..

1- وه‌ک که‌سێکی ڕۆشنبیرو شاعیرێک. ڕوشی نوسین به‌ گشتی و شعر به‌تایبه‌تی له‌ کوردستان دا له‌ناو شاعیره‌ نوێیه‌کان چۆن ده‌بینیت ؟

2- وه‌ک ده‌زانین زۆرێک له‌ شاعیران وه‌رزێک بۆ دانانی شعره‌کانیان هه‌ڵده‌بژێرن، وه‌رزی شعر لای خودی به‌ڕێزتان چ وه‌رزێکه‌ ؟

3-  به‌ڕێزتان گه‌لێک کاری جوانتان بڵاو کردۆته‌وه‌ ئایه‌ له‌و کارنه‌ت په‌شیمان نیت که‌ کردوته‌ یان خۆت ڕه‌خنه‌ت نیه‌ بۆیان ؟

4- زۆرێک له‌ شاعیران کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ ناڕاسته‌وخۆی شاعیرانی پێش خۆیان له‌سه‌ره‌، میراوده‌لی کێ کاری تێکردوه‌ وه‌ به‌ شعری کێ سه‌رسامه‌ ؟

5- ئه‌گه‌ر ڕۆژێک له‌ ڕۆژان بگه‌ڕێته‌وه‌ کوردستان پڕۆژه‌ت چی ده‌بێت له‌بواره‌که‌ی خۆتدا ؟

هیوای سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ به‌ڕێزتان له‌ش ساغ و ته‌ندروست بن   کاتت شاد .

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن dark soul (2010-01-17 23:07:08)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#11 2010-01-17 23:50:29

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

Re: میوانی سابات شاعیر جه‌وهه‌ر میراوده‌لی

له‌ ناخی دڵه‌وه‌ به‌خێرهاتنت ئه‌که‌م بۆ ماڵه‌ جوانه‌که‌ی کورد ژین نوسه‌ر و شاعیر کاک جه‌وهه‌ر میراوده‌لی به‌خێر هاتی بۆ ســایه‌ی ساباته‌ جوانه‌که‌ی یانه‌  هیوای ئاسوده‌ی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم هیوام وایه‌ قه‌له‌می ده‌ستی به‌رێزت هه‌میشه‌ پڕ وشه‌ی سۆز و محه‌به‌ت بیت بۆ خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمان هیوای له‌ش ساخی ته‌مه‌ن درێژیت بۆ ئه‌خوازم،
منیش وه‌ک هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌کانم چه‌ند پرسیارێکی بچکۆله‌م هه‌یه‌ ،

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1-  نوسینی شعر جوڵانی کام هه‌ستانه‌یه‌ که‌ شاعیر بۆ دنیایه‌کی تر ئه‌بات ،
2-  کاتێك هه‌ست به‌ ته‌نیایی ده‌که‌ییت هانا بۆ چی ئه‌به‌ییت،
3- ئه‌گه‌ر بکرێت پێناسه‌یه‌کـــی بچوکی ئه‌م وشانه‌ بکه‌یت 
1- کــــوردستان
2- خه‌م
3- ڕوناکـــی
4- کوردژیـــــن

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
له‌ کۆتایدا هیوای له‌ش ساخی و سه‌رکه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم هه‌میشه‌ له‌ ئارامی ئاسوده‌یدا بژیت
هه‌موو کاتێکت گــــــوڵ و گــــوڵزار،،

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن namo_rose (2010-01-18 18:45:11)

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#12 2010-01-18 03:56:03

miran9
شاعیری کورد
شوێن: ڤییه‌نا. نه‌مسا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-20
دواترین سه‌ردان: 2019-04-23
په‌یامه‌كان: 376
WindowsXPMSIE

Re: میوانی سابات شاعیر جه‌وهه‌ر میراوده‌لی

سلاو هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌کان ده‌ستی یه‌ک به‌یه‌کتان ده‌گوشم سوپاسیکی زۆری به‌ریوه‌به‌ره‌ به‌ڕێزه‌کانی یانه‌ی کوردژینی
ئازیز ده‌که‌م که‌ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان ره‌خسان بۆئه‌وه‌ی له‌ نزیکه‌وه‌ به‌یه‌کتریمان ئاشنا بکات . هیوادارم به‌ هه‌ولی هه‌مومان هه‌رچی زیاتر ئه‌و یانه‌ جوانه‌ پێشتر بکه‌وێت و ته‌مه‌ندریژ بێت.

بۆ وه‌لامی پرسیاره‌کانتان سه‌ره‌تا داوای بوردن ده‌که‌م که‌ به‌هۆی سه‌رقالیه‌وه‌ راسته‌وخۆ له‌گه‌لتان نه‌بوم و یه‌کسه‌ر وه‌لامم نه‌داونه‌وه‌،  هیوادارم  بتوانم له‌ ئاستی ره‌زامه‌ندی دله‌گه‌وهره‌کانتان دابم

سه‌ره‌تا له‌ پرسیاره‌کانی کاکه‌ یادگاری به‌رێزه‌وه‌ ده‌ست پێده‌که‌م.



یه‌که‌م: ژیانی تاراوگه‌ چی پێ به‌خشیت و چی لێ سه‌ندیته‌وه‌؟؟

دووه‌م: هۆکار چی بوو میراوده‌لی کوردستانی به‌ جێهێشت؟ به‌ نیاز نیت به‌ یه‌کجاری بگه‌رێته‌وه‌‌ بۆ کوردستان؟

سێ یه‌م: ئاستی نوسینی ئه‌مرۆی کوردی چۆن ده‌بینیت؟

چواره‌م: له‌ رێگه‌ی کێه‌وه‌ بوویته‌ ئه‌ندام له‌ کوردژین یاخود کێ کوردژینی پێ ناساندیت؟ کوردژین چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟

پێنجه‌م: لایه‌نی سیاسی میرواده‌لی چیه‌ واته‌ پاڵپشتی چ هێزێکی سیاسی ده‌که‌یت له‌ کوردستان؟

شه‌شه‌م: میرواده‌لی شیعر بۆ کێ ده‌نوسێت؟

ولام
1/ تاراوگه‌ پایزێک بوو ،من دره‌ختیکی  غه‌‌ریب سه‌ره‌تا له‌خاچی دام و گه‌لانی هه‌لوه‌راندم به‌لام ئه‌شقی نێشتمان و وه‌رزه‌ به‌هاریه‌کانی ئه‌وێ ، جارێکیتر سه‌وزیان کردمه‌وه‌.  من که‌ هاتمه‌ تاراوگه‌ ، هه‌گبه‌که‌م ته‌نها جریوه‌ی پاساریه‌ بیناز کوتوه‌کانی دوای سوتماک بونیی نیشتمانمی تیدابوو . تاراوگه ‌پری کردمه‌وه‌ له‌ ره‌نگه‌ رژاوه‌کانی نێشتمان  پری کردمه‌وه‌ له‌ مۆسیقا و جریوه‌ی پاساریه‌کان .

2/ که‌ من  سه‌ری خۆمم دا به‌کۆلمدا به‌ره‌و هیجره‌ت زێدی له‌ دایک بونم واتا ئه‌و پارچه‌ی نیشتمان وه‌ک په‌رۆ ده‌سوتا
شوێنیک نه‌مابوو بۆ  هه‌ناسه‌دان جگه‌ له‌ ناکامی و  گۆرستانه‌کانی نسکۆی دوای نسکۆ.ئه‌بویه‌ بلین ئیتر لیره‌ ده‌ست پێده‌که‌ینه‌وه‌.

3/ له‌گه‌ل هه‌موو که‌موکوریه‌ک من به‌ خه‌راپی نابینم به‌تایبه‌ت که‌ ئستا زۆر قه‌له‌می به‌بڕشت و زۆر ده‌نگ و ره‌نگی نوێ سه‌ریان هه‌لداوه‌..

4/ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی یانه‌ بوو هاوریه‌کی هاوشاریم له‌ سویده‌وه‌ میوانم بوو خۆی ئه‌ندام بوو  و منیشی کرد به ئیوه‌ شادکرد.

5/من که‌سیکی سه‌ربه‌خۆم و ئه‌ندامی هیچ ‌لایه‌نیکی سیاسی نیم به‌لام ئه‌وه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نیت که‌من که‌سیکی بی ئایدلۆژی بم .

من  شیعر بۆ ئاسوده‌کردنی ناخی خۆم ده‌نوسم، یا راستر بڵێم  شیعر من ده‌نوسێته‌وه
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
پرسیاره‌کانی shazada-shane ی به‌ریز

چی بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ، شیعر بنوسیت؟
2 * ڕاسته‌ هه‌ر که‌سێک شاعیر بێت عاشقیشه‌؟  ئه‌گه‌ر ئا یان نا بۆچی؟
3* چۆن ده‌ڕوانیته‌ ژیانی داهاتووی کوردستان؟ به‌ چاوێکی ڕه‌شبینانه‌ یاخود گه‌شتبینی بۆ داهاتووی کوردستان؟ بۆچی؟
4* کێیه‌ ئه‌و جۆره‌ که‌سانه‌ی حه‌زه‌که‌ی لێیان نزیک بیته‌وه‌ ؟
5 * ئه‌یگه‌ڕێنیته‌وه‌ بۆ چی هۆکارێک که‌ خۆشه‌ویستی له‌سه‌رده‌می ئێستا که‌ماندا سه‌رکه‌وتو نابێت؟

ولام. 
1/به‌هره‌مه‌ندی خۆم به‌ پله‌ی یه‌ک ،کویره‌وه‌ری  و  ئازارو  مه‌ینه‌تیه‌کانی خۆم و ده‌ور و به‌رم و نه‌ته‌وه‌که‌م.
2/مه‌رج نیه‌ ته‌نها شاعیر ئآشق بن و خه‌لکی تر هیچ . به‌لام ئه‌شقی شاعیر ره‌نگی خوینیه‌تی و شءره‌کانی پێ ره‌نگ ده‌کات
3/ئه‌و ئال و گۆرانه‌ی که‌ له‌سالانی رابوردوو له‌ جهان و ناوچه‌که‌و کوردستان رویاندا  ڵه‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردوستان و دۆزه‌ ره‌ره‌وایه‌که‌یه‌تی به‌له‌به‌ر چاوگرتنی سیاسه‌تیکی ژیرانه‌و گونجاوی ده‌سه‌لات داراندا ، ئه‌گه‌ر به‌ژیرانه و به‌رپرسانه‌‌ مامه‌له‌ له
گه‌ل روداوه‌کان بکریت کوردستان ئاسۆیه‌کی رونی له‌پێشه‌.
4/که‌سانی ساده‌ و ساکار و ره‌وشت به‌رز و دلسۆز و راستگۆ.

5/ سه‌رکه‌وتن و به‌ ئه‌نجام گه‌یشتنی خۆشه‌ویستی په‌یوه‌سته‌ به‌ که‌سه‌کان و ئاستی بوونی شتی هاوبه‌ش له‌ نێوانیاندا
سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی که‌ خۆشه‌ویستی ده‌کات ده‌بێت بزانێ بۆ ده‌یکات وه‌ له‌ پیناو چی ده‌یکات وه‌ له‌گه‌ل کێ ده‌یکات . ئه‌ینا ئه‌شق و خۆشه‌ویستی هیچ سه‌رده‌میک ناناسیت ..
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

پرسیاره‌کان کاک سیروانی به‌یز

1- قه‌لادزێ بۆن و به‌رامه‌ی سه‌رگه‌ردانی و کاولکاری بۆ هۆنراوه‌ی (قه‌ڵادزێ له‌ بۆنی هه‌ناسه‌مان دا ) ؟

2- زۆر جار له‌ که‌ناله‌ راگه‌یاندنه‌کانی نه‌مسا دیمه‌نی به‌رێزتانم به‌رچاو که‌وتووه‌ به‌رێزتان له‌م دیمه‌نانه‌ تا چه‌ند توانیوتانه‌ کورد بناسێنن به‌ نه‌مساو جیهان ؟

3- ژن ئه‌و ئاقاره‌ مه‌زنه‌ی ئێستا به‌لام کۆمه‌لێک غه‌درو ناحه‌قیه‌ک که‌ ده‌رژه‌ق به‌ ژن ده‌کرێت به‌رێزتان چۆن ده‌رواننه‌ ئه‌م دیارده‌ ناشارستانیانه‌ ؟

4- له‌ کاتی به‌شداریت له‌ سمیناری نه‌ته‌وه‌ ژیرده‌سته‌کان تا چه‌ند توانیت له‌ کاره‌کانی نێو سمیناره‌که‌ ده‌نگی کورد بگه‌ینێته ئه‌و شوێنه‌ی که‌ به‌رێزتان مه‌به‌ستان بوو ؟

5- هۆنراوه‌ ئه‌و هه‌سته‌ له‌ بن نه‌هاتووه‌ی که‌ هه‌رگیز شاعیر لێی تێر نابێت ئایا میرانی تا که‌ی ده‌توانێت له‌م هه‌سته‌ بروانێت ؟

6- ڤیه‌نا چ چ ماناییه‌ک ده‌به‌خشێت بۆ به‌رێزتان ئایا هه‌ست ده‌که‌م تاراوگه‌یی ڤیه‌نا بالا ده‌سته‌ به‌سه‌ر حه‌زه‌کانی میرانی ئه‌مه‌ تا چه‌ند واقیعیانه‌ییه‌ ؟


ولام..
1/ قه‌لادزێ له‌بۆنی هه‌نسه‌ماندا . ته‌نها هۆنره‌وم نییه‌ که‌ بۆ ئه‌و شاره‌ ئه‌زیزه‌مم نوسیبیت . قه‌سیده‌ی ،له‌ ده‌ربه‌ندی چاوه‌کانی قه‌لادزی مه‌وه‌ ، که‌ کاتی خۆی له‌یادی 24. 4 دا له‌ قه‌لادزی له‌ کۆریکدا خویندمه‌وه‌ و پاشآن له‌نامیلکه‌یه‌کدا
چاپ و بلاوکرایه‌وه‌، به‌ یه‌که‌مین هه‌ناسه‌ و لاواندنه‌وه‌ی من بۆ ناکامیه‌کانی ئه‌وشاره‌ هه‌ژمار ده‌کریت . من خه‌م بۆ هه‌موو بسته‌ خاکیکی نشتمان ده‌خۆم به‌لام قه‌لدزێ ئه‌و شوینه‌ی که‌ پره‌ له‌ یادگاره‌کانم هه‌رگیز بۆم فه‌رامۆش ناکرێت..

2/ نه‌ک هه‌رله‌ نه‌مسا له‌هه‌ر شوێنێکی جهان که‌ بۆم کرابیت و ده‌رفه‌تم هه‌بوبێت به‌ ئه‌رکی خۆم هه‌لساوم له‌پیناو خزمه‌تی گه‌له‌که‌م.

3/من پیم وایه‌ ئه‌و کۆمه‌لگایه‌ی ژنی تیا بچه‌وسیته‌وه‌  هه‌رگیز نابیت بیر له‌ ئازادی بکاته‌وه‌ یا خۆی به‌ ئازاد بزانیت. به‌داخه‌وه‌ ژنان له‌ کۆمه‌لگای کورده‌واری جگه‌ له‌ سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و چینایه‌تی ،سته‌می ره‌گه‌زیشیان له‌سه‌ره‌ .من ژن وه‌ک ته‌واو که‌ری کۆمه‌ل ده‌بینم ، کاتیک توند و تیژی له‌سه‌ر نیوه‌ی کۆمه‌لگا به‌ریوه‌ بچێت دیموکراتی و ئازادی هیچ واتایه‌کی نامێنێت..

4/پیکهاتنی کۆنفرانسیک بۆ نه‌ته‌وه‌ ژیرده‌سته‌کان له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڤییه‌ناو له‌ هۆلی په‌رله‌مانی ئه‌و ولاته‌ و به‌شداری من وه‌ک نوینه‌ری کورد له‌م کۆنفرانسه‌ خۆی له‌ خۆیدا گرنگیه‌کی تایبه‌تی هه‌بوو بۆ ناساندنی دۆزی نه‌ته‌وه‌یمان ،دیاره‌ من له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورد و نیشتمانی کوردستان قسه‌و باسم کرد و له‌ میدیا جهانیه‌کانیشه‌وه‌ گرنگی پیدراو بیگومان هه‌ولیکی خه‌راپ نه‌بوو بۆ هه‌رچی زیاتر ناساندنی دۆزی نه‌ته‌وه‌یمان..

5/ من به‌ هۆنراوه‌ ده‌ستم پیکردوه‌ سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئستا من له‌ بواره‌کانی کۆمه‌لناسی و لیکۆلینه‌وه‌ی سیاسی و فه‌لسه‌فه‌ و میژووش ده‌نوسم . به‌لام هیچ یه‌کیک له‌و بابه‌تانه‌ ناتوانن من له‌ هۆنراوه‌ داببرن یاخود رۆلی پیشه‌نگی هۆنراوه‌ نوسین له‌ ناخی منا که‌م بکه‌نه‌وه‌.

6/ سالانیکه‌ من په‌راگه‌نده‌ی هه‌نده‌ران بووم . وه‌ ڤییه‌نا  له‌سه‌رده‌میکی زۆر دژواری ژیانی مندا باوه‌شی بۆ خه‌مه‌کانم کرده‌وه‌ . راسته‌ من قه‌رزداری دلفراوانی زۆر رۆشه‌نبیر و که‌سایه‌تی سیاسی و مرۆڤ دۆستی ئه‌ویم که‌ چآکه‌یان بۆ من و گه‌له‌که‌شـ م هه‌بووه‌ . به‌لام باوه‌رت هه‌بیت نه‌جوانی و رازاوه‌یی ڤییه‌نا . نا ئارامی و ئاسوده‌بونی ئه‌وێ نه‌یانتوانیوه‌ هۆگری
خۆیانم بکه‌ن . من هه‌میشه‌ به‌دل و رۆح له‌ کوردستان بوم . وه‌ به‌رده‌وام جاوه‌روانی هه‌لیک بووم بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌کجاری بگه‌ریمه‌وه‌ باوه‌شی گه‌رمی نیشتمان..
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،


پرسیاره‌کانی به‌ریز فه‌نابون

جؤن بيناسه ى شيعر ئه كه ى
_ئايا تاجه ند كاكه جه وهه ر له نئو شيعردا خؤى دؤزيوه ته وة
_جؤن بيناسه ى دايك ئه كه ى
ّجؤن ئه روانيته ئاينده ى كوردستان به كشتى  دووباره زور زور به خير بيت

وڵام
1/ شيعر بیابانێکه‌ تا به‌دوای وشه‌کانی دا بگه‌رێین زیاتر له‌ناوخۆیدا ونمان ده‌کات و ره‌نگه‌کانی خۆمان له‌ بیرده‌باته‌وه‌ و به‌ره‌نگه‌کانی خۆی سه‌رله‌نوی ره‌نگینمان ده‌کات.
2/سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی تا ئستا 3 قه‌سیده‌ و زیاتر له‌ 300 هۆنراوه‌م بلاو بۆته‌وه‌ . به‌لام من وا هه‌ست ده‌که‌م هیشتاش له‌ که‌ناره‌کانی  ده‌ریای شيعر نزا ده‌که‌م خودایه‌ له‌ قولایی ئه‌و ده‌ریایه‌دا بمانکه‌ی به‌ شآءیر.
3/ هه‌موو سه‌رکرده‌کان کوری دایکیانن .دایکش ‌بۆ من هه‌م سه‌رکرده‌و پێشه‌ویه‌ ،هه‌م نیشتمان
4/3/ئه‌و ئال و گۆرانه‌ی که‌ له‌سالانی رابوردوو له‌ جهان و ناوچه‌که‌و کوردستان رویاندا  ڵه‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردوستان و دۆزه‌ ره‌ره‌وایه‌که‌یه‌تی به‌له‌به‌ر چاوگرتنی سیاسه‌تیکی ژیرانه‌و گونجاوی ده‌سه‌لات داران، ئه‌گه‌ر به‌ژیرانه و به‌رپرسانه‌‌ مامه‌له‌
له‌گه‌ل روداوه‌کان بکریت کوردستان ئاسۆیه‌کی رونی له‌پێشه‌.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

پرسیاره‌کانی په‌ریزاد خانی به‌ریز

1. یه‌که‌م نوسینی به‌ریزت له‌ کام سال وه‌ چ بابه‌تیک بوو..

2. ماسته‌ر نامه‌که‌ت له‌سه‌ر چ بابه‌تیک بوو.

3،هاوری هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ره‌کانی قه‌لادزیت چۆن پیناسه‌ ده‌که‌یت.

4،نویترین به‌رهه‌متان و نویترین پرۆژه‌تان چی یه‌ ،

له‌گه‌ل ریزی دوباره‌م بۆ تان سه‌رکه‌وتو بن

وه‌لام..
1/یه‌که‌م نوسینم لاسالی 1978  هۆنراوه‌یه‌کی ساده‌ و مندالانه‌ بوو  که‌ رۆژانی پینج شه‌ممه‌ له‌ قوتابخانه‌ له‌کاتی ریز بوندا ده‌مخوینده‌وه‌ ئه‌وکاته‌  له‌ ته‌مه‌نی 10 سالی بووم. یه‌که‌م هۆنراوه‌ش‌م له‌ سالی 1983 له‌ گۆڤاری به‌یان بلاوکرایه‌وه‌.
2/ ماسته‌ر نامه‌که‌م به‌ناونشآنی . سه‌ره‌تاکانی چاککردن بۆ کۆمه‌لگایه‌کی وه‌ک کوردستان ،
3/نمونه‌یه‌کن له‌ قه‌له‌می به‌برشت و روسور و به‌هه‌لویست و ده‌نگی زولال و نمایشی که‌موینه‌ی رۆژانی سه‌خت
4/ نویترین به‌رهه‌مم قه‌سیده‌یه‌که‌ به‌ناو نیشانی < نیشتمان بانگم ده‌کاته‌وه‌> نویترین پرۆژه‌ش  چاپ و بلاوکردنه‌وه‌ی
کۆمه‌له‌ هۆنراوه‌یه‌که‌ به‌ناونشآنی < ئاینیکی نوێ> و په‌رتوکیکی لیکۆلینه‌وه‌ی سیاسی به‌ناونشانی < بنه‌ماکانی نه‌ته‌وه‌یی شۆڕشگێڕو رادیکال وه‌رخنه‌ له‌ شۆڤینستی و بێسه‌ر و به‌ری>
,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,

پرسیاره‌کانی سۆزی خان.

1.بۆ به‌ جه‌وهه‌رمیراوده‌لی ده‌ڵێن دڵشکاوترین شاعیر‌؟؟
2.هۆنراوه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی  یه‌کجاری


کچه‌که‌ گیان
ئه م  شعره‌ت بۆ ئه‌نوسم و
ئێره‌ جێئه‌هێلم به‌یه‌کجاری .
ئه‌گه‌ر هه‌ر پاشایه‌ک
هه‌ر سه‌رۆکێک
هه‌واڵی ئه‌م ونبونه‌می له‌تۆ پرسی.
بڵێ ، گه‌راوه‌ته‌وه‌
بۆناو کۆلان و گه‌ره‌که‌ جوانه‌کانی مناڵی.
کچه‌که‌ گیان تۆش ئیتر
بۆ له‌مه‌و دوا
ته‌نها سنورداشێکی
به‌ره‌و، مه‌مله‌که‌تی مناڵی ئه‌ناسی.........هتد

ئه‌م هۆنراوه‌ له‌ هۆنراوه‌ نوێکانته‌ ئه‌توانیت پێمان بڵێیت هۆی نوسینی ئه‌م هۆنراوه‌ چییه‌؟؟

3.ئایا کاک جه‌وهه‌ر گوێ له‌بۆچونی خه‌ڵک ده‌گرێت؟؟


وه‌لام
1/ له‌وانه‌یه‌ دوای نوسینی هۆنراوه‌ی < ذڵشکاوترین شاءیر >  ئه‌و ناوه‌یان لێنابم

2/ پیاوی ده‌وله‌مه‌ند که‌ هه‌ژار بوو ده‌گه‌رێت به‌دوای ده‌فته‌ری قه‌رزه‌کۆنه‌کانیدا ،هه هه‌ هه‌ هه‌ هه‌
منیش زۆر بیری یادگاره‌کانی منالیم کردوه‌ هه‌رچه‌ند ئه‌وسه‌ر و ئه‌وسه‌ری ته‌مه‌ن و جهان ئه‌که‌م هیچ سه‌رده‌م و
یادگاریکم ئه‌وه‌نه‌ی منالی ساده‌ و جوان نه‌بوه‌و نابیت.
3/من گوێ له‌بۆچوونی هه‌موو که‌س ده‌گرم وه‌ ئاماده‌م له‌ هه‌موو ئاستیکی ته‌مه‌ن و زانستی دا ئامۆژگاریم بکریت
به‌لام هه‌میشه‌ش ‌هه‌ولی وه‌رگرتنی شته‌ به‌سوده‌کان ده‌ده‌م.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

پرسیاره‌کانی دنا خانی به‌ریز؟

خوشترين ســــاتةكانى تةمةنت ... كةى بوو ....  ناخوشترين ســـاتةكانى تةمةنت كةى بوو

خةلكى كــام شارى كوردستانى!!ّ؟؟

1/ منالی ، ئه‌و کاته‌ی وه‌ک ئاو ته‌ر بوم وه‌ک چیمه‌ن سه‌وز بوم.
2/ ئه‌وکاته‌ی له‌ ولات ده‌ر یانپه‌راندم و له‌ سه‌رهه‌موو گۆی زه‌وی شوینیکم شک نه‌ده‌برد و ئاسۆیه‌کم شك نه‌ده‌برد بۆی بروانم.
3/.ئه‌‌‌زیزانم .میوانی ئه‌مجاره‌ی ساباتی کوردژین به‌رێز نوسه‌رو شاعیر (جه‌وهه‌ر میراوده‌لی ) یه‌ که‌ ناسراوه‌ به‌ miran 9  کاکه‌ جه‌وهه‌ر له‌ رێکه‌وتی 1 / 5 / 1968 له‌ شآری قه‌لادزی له‌دایک بووه‌ له‌ ناوه‌راستی هه‌شتاکانه‌وه‌ نوسینه‌کانی بلاو کردۆته‌وه‌ و له‌ سه‌ره‌تای نه‌وته‌کانه‌وه‌ په‌راگه‌نده‌ی
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،


پرسیاره‌کانی چاوه‌ خانی به‌ریز ؟

1.ئایا کاک جه‌وهه‌ر به‌ ئاوه‌ته‌کانی گه‌یشتوه‌؟
2.له‌و جۆره‌کارانه‌ی هه‌یه‌تی کامه‌یانی پێخۆشتره‌؟
3. حه‌زده‌که‌ی بگه‌رێیته‌وه‌ قه‌ڵادزێ؟ هه‌سته‌که‌ی له‌دوای رۆشتنی تۆ قه‌لادزێ گۆرابێت؟
4.کامه‌ هۆنروه‌ت له‌هه‌موو هۆنراوه‌کانت پێجوانتره‌ر وه‌ بۆچی؟

وه‌لام
1/باوه‌ر ناکه‌م هیچ مرۆڤیکی به‌ ویژدان کاتیک به‌به‌ر چاویه‌وه‌ رۆژانه‌ ئازار و مه‌ینه‌تییه‌کانی گه‌له‌که‌ی ببینیت و بلی ئاواته‌کانم هاتونه‌ دی . من  له‌ژیاندا ئازادی و رزگاری گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌مم به‌ بنه‌ما وه‌رگرتووه‌ بۆ به‌دیهاتنی ئاواته‌کانم .ئستاش که‌ ئه‌وه‌ نه‌هاتۆته‌ دی .

2/ من کارمه‌ندی ریکخراویکی مرۆڤ دۆستم وه‌ک پیشه‌  ، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شا که‌ ژیانم دابین ده‌کات . وه‌ له‌ هه‌مانکاتا له‌ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی دایه‌ زۆر پیی ئاسوده‌م.
3/گه‌رانه‌وه‌ بۆ قه‌لادزی ئه‌گه‌ر خۆشم بۆم نه‌گونجابیت به‌خه‌یال و له‌ هۆنراوه‌کانما بۆته‌ خه‌ون و خۆزگه‌م.  به‌لی ئیستا زۆر گۆراوه‌ هه‌م وه‌ک جوگرافیا هه‌م وه‌ک خه‌لکه‌که‌ی به‌داخه‌وه‌ قه‌لادزێ به‌هۆی ئه‌و هه‌موو روداوه‌ ناخۆشانه‌ی که‌ به‌سه‌ری هات زۆری خه‌لکه‌که‌ی په‌راگه‌نده‌ بوه‌و نه‌گه‌راوه‌ته‌وه‌ خه‌لکانیکی زۆریش جاران له‌ گونده‌کانی ده‌روبه‌ر دژیان ئیستا هاتونه‌ته‌
ناو شاره‌که‌ .
4/ قه‌سیده‌ی< قه‌رسیلی نان و به‌رائه‌تی گوڵه‌گه‌نم >  چونکه‌ وه‌لام بوو به‌و زولمه‌ی که‌ له‌من کرابوو . وه‌کاتیک له‌ کۆریکدا خویندمه‌وه‌ ئاسوده‌یه‌کی زۆری پی به‌خشیم و ، هه‌ستم کرد ئامانجم پیکاوه‌..
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،,,,,,,,

پرسیاره‌کانی کاک dark soul به‌ریز؟

1- وه‌ک که‌سێکی ڕۆشنبیرو شاعیرێک. ڕوشی نوسین به‌ گشتی و شعر به‌تایبه‌تی له‌ کوردستان دا له‌ناو شاعیره‌ نوێیه‌کان چۆن ده‌بینیت ؟

2- وه‌ک ده‌زانین زۆرێک له‌ شاعیران وه‌رزێک بۆ دانانی شعره‌کانیان هه‌ڵده‌بژێرن، وه‌رزی شعر لای خودی به‌ڕێزتان چ وه‌رزێکه‌ ؟

3-  به‌ڕێزتان گه‌لێک کاری جوانتان بڵاو کردۆته‌وه‌ ئایه‌ له‌و کارنه‌ت په‌شیمان نیت که‌ کردوته‌ یان خۆت ڕه‌خنه‌ت نیه‌ بۆیان ؟

4- زۆرێک له‌ شاعیران کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ ناڕاسته‌وخۆی شاعیرانی پێش خۆیان له‌سه‌ره‌، میراوده‌لی کێ کاری تێکردوه‌ وه‌ به‌ شعری کێ سه‌رسامه‌ ؟

5- ئه‌گه‌ر ڕۆژێک له‌ ڕۆژان بگه‌ڕێته‌وه‌ کوردستان پڕۆژه‌ت چی ده‌بێت له‌بواره‌که‌ی خۆتدا ؟

وه‌لام..
1/له‌گه‌ل هه‌موو که‌موکوریه‌ک من به‌ خه‌راپی نابینم به‌تایبه‌ت که‌ ئستا زۆر قه‌له‌می به‌بڕشت و زۆر ده‌نگ و ره‌نگی نوێ سه‌ریان هه‌لداوه‌..
2/من کاتیک شعریکی نویم نوسیبیت ، هه‌سته‌که‌م روداویک به‌ر له‌وه‌ له‌ناو ناخما منی نوسیوه‌ و کردومی به‌شعر ،که‌وابوو بۆمن روداوه‌کان پیش وه‌رزه‌کان ده‌که‌ون..
3/بیگومان مرۆڤیش وه‌ک هه‌موو شتیکی تر سه‌ره‌تای هه‌یه‌ ، وه‌ک په‌شیمانی نا به‌لام که‌ میژوو بگه‌ریته‌وه‌ ئه‌و هۆنراوانه‌م که‌ له‌ته‌منی منالیما بلاوکراونه‌وه‌ ئیستا بلاویان ناکه‌مه‌وه‌. دیاره‌ من یه‌کیکم له‌و که‌سانه‌ی کاتی خۆی په‌له‌م کردوه‌ له‌ بلاو کردنه‌وه‌.
4/ منیش سه‌ره‌تا له‌ژیر کاریگه‌ری شاءیره‌ کۆنه‌کاندا بوم به‌لام دوای په‌یدا کردنی ئه‌زمون منیش ڕیبازیکی تایبه‌ت به‌خۆمم دروست کرد. من به‌هه‌موو ئه‌و هۆنراوانه‌ سه‌رسام ده‌بم که‌ تابلۆکانیان پرن له‌ مۆسیقا بۆ سه‌رسام بون که‌سیکی دیاری کراونیه‌ . زۆر جار ریکه‌وتووه‌ که‌سیکی تازه‌ و نه‌ناسراو به‌ هۆنراوه‌یه‌کی سه‌رسامی کردووم.
5/گه‌رانه‌وه‌ خه‌ونی هه‌موو کاتیکی منه‌و ئه‌گه‌ر رویدا ئه‌وکاته‌ که‌ بۆم بلویت ده‌مه‌ویت له‌ بواری خزمه‌ت گوزاری مرۆڤایه‌تی دا خزمه‌ت به‌ گه‌له‌که‌م بکه‌م.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

پرسیاره‌کانی به‌ریز namo_rose ؟

1-  نوسینی شعر جوڵانی کام هه‌ستانه‌یه‌ که‌ شاعیر بۆ دنیایه‌کی تر ئه‌بات ،
2-  کاتێك هه‌ست به‌ ته‌نیایی ده‌که‌ییت هانا بۆ چی ئه‌به‌ییت،
3- ئه‌گه‌ر بکرێت پێناسه‌یه‌کـــی بچوکی ئه‌م وشانه‌ بکه‌یت 
1- کــــوردستان
2- خه‌م
3- ڕوناکـــی
4- کوردژیـــــن

وه‌لام.
1/ کاتیک شآءیریک شعریک ده‌نوسیت سه‌ره‌تا ده‌بیت گره‌نتی سوتانی خۆی له‌ ئاگری ده‌رونی خۆی وه‌رگرتبیت . ئیتر له‌ویوه‌ به‌ره‌و جهانیکی تر سه‌رهه‌لده‌گری و ئاواده‌بیت . واتا ئه‌وه‌ ئه‌وکاته‌یه‌ که‌ شاءیر به‌ره‌نگه‌کانی خۆی وینامان دکاته‌وه‌..
2/ ته‌نها مۆله‌ت له‌ غه‌ریبی وه‌رده‌گرم و ده‌ستنویژیک به‌ ته‌نهایی ده‌گرم..
1/ کوردستان/ ئه‌و نیشـتمانه‌یه‌ به‌هۆی روداوه‌ تراژیدیایه‌کانیوه‌ کراوه‌ته‌ چیرۆکیکی دریژی شه‌وانی گوێ ئاگردان هه‌رکه‌سه‌ و به‌ ئاره‌زوی خۆی ده‌یگیریته‌وه‌.
2/ خه‌م /پاشـماوه‌ی قرچه‌ قرچی سوتانی دله‌کانمانه‌.
3/روناکی / سه‌رکرده‌ی باش و ، سفره‌ی راخراوی رۆژی جه‌ژنه‌.
4/ وه‌ک قتاریکی باش وایه‌ و ئیمه‌ مسافرین  ئه‌گه‌ر به‌ریکوپیکی تیایدا دانیشین و په‌له‌ نه‌که‌ین هه‌مومان ده‌گه‌یه‌نیته‌ شوێنی مه‌به‌ست ...


له‌گه‌ل ریز و خۆشه‌ویستیم بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ی به‌شی یه‌که‌می پرسیاره‌کانتان

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن miran9 (2010-01-18 18:19:01)

Kurdzhin
*************************************************
http://kurdzhin.org/uploads/547c7280f0.gif

پێویسته‌ هه‌میشه‌ ئاشق بین چونکه‌ خودا پێی به‌خشیوین ..میران

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#13 2010-01-18 12:26:52

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2015-06-16
په‌یامه‌كان: 3662
WindowsXPMSIE

Re: میوانی سابات شاعیر جه‌وهه‌ر میراوده‌لی

slaw  am  katt  bash  baxer  bet  brae  barezm  bo  lany kurd zhine xoshwesty  rezu   pezanenman  bo  twe barez  mn  hich  prsrarekm neya  tanhya awa nabe  ka  dast xoshy  la  ewy  barez  km  u  la hamn  kata  agr  wlame  am  prserm  bdetwa  xosh  7al  abm
  la  naw yanka  komala  lawey  tyea  ka  hunrawa  danwsn  aya  ray  barztan  bo  am  lwana  chi alen  u  la hman  kata  ch wtekean  pe abxshy    lagl  rez u xoshwestem.....SaRaB1..iLiaN

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#14 2010-01-18 15:30:42

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2017-03-07
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: میوانی سابات شاعیر جه‌وهه‌ر میراوده‌لی

http://kurdzhin.org/uploads/3bed406908.png

بەخێر ھاتنێکی گەرمی ھۆنراوەنوسی لێھاتوو *-.جه‌وهه‌ر میراوده‌لی.-*

منیش دەمەوێت بپرسم


1.یەکەم جار چۆن بوو بیرت لەھۆنراوە نوسین کردوە و یەکەم ھۆنراوەت کەنوسیت کام ھۆنراوەیە ؟
2.نوێترین ھۆنراوەت کام ھۆنراوەیە ؟
3.گەر گوێ لە گۆرانی ئەگریت کام گۆرانی پێتوایە بۆتۆ وترابێت واتە وشەکانی لەژیانی تۆوە نزیک بێت؟
4.موساحه‌یه‌كت پێ بده‌م چی ڕابردووی خۆت ده‌سڕیته‌وه‌؟
5.ژیانی منداڵیت خۆشە یان گەورەیت ؟
6.چ ئامۆژگارییه‌كت بۆمن هه‌یه‌؟



تەمەننای ژیانێکی ئاسودە بۆ بەڕێزتان .....كـاتيكى ئـاسوده.

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#15 2010-01-18 22:42:09

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: Blue barewabari
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2019-10-17
په‌یامه‌كان: 2357
WindowsXPOpera

Re: میوانی سابات شاعیر جه‌وهه‌ر میراوده‌لی

به‌خێرهاتنی برای ئازیزمان ئه‌که‌م و خۆشحاڵم به‌ میوانداری به‌ڕێزیان .

1_  به‌ڕای به‌ڕێزتان  زۆربوونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری شیعرو شاعیران له‌م سه‌رده‌مه‌دا بۆچی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ؟
2_  پێتان وانیه‌‌ ئازادبوونی شیعر له‌ ده‌ست کۆت و به‌ندی کێش و سه‌روا  تا ڕاده‌یه‌ک له‌ چێژی شیعری
       که‌م کردۆته‌وه‌ و شاعیرانی بێ سنوور زیاد کردوه‌ ؟
3_  به‌ده‌ر له‌ شیعر ، له‌هه‌ر که‌سێکی دووره‌وڵات بپرسیت ، ئاواته‌خوازی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ وڵاته‌که‌ی و خزمه‌ت کردنی ، به‌ڵام  هه‌لیشیان بۆ بڕه‌خسێت ناگه‌ڕێنه‌وه‌ ، کاتێکیش به‌ زۆر ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌که‌ی خۆیان ئه‌کرێنه‌وه‌ گله‌یی و گازه‌نده‌ ئه‌که‌ن له‌ حکوومه‌ت و به‌رپرسان ، به‌ڕێزتان چۆن ئه‌مه‌ لێک ئه‌ده‌نه‌وه‌ .
4_  پێناسه‌یه‌کی شێرکۆ بێکه‌س به‌ کوورتی .

له‌گه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستی بێ پایانم .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#16 2010-01-19 13:21:51

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: میوانی سابات شاعیر جه‌وهه‌ر میراوده‌لی

به‌خێرهاتنی به‌ڕێزتان ئه‌که‌م زۆر خۆشحاڵبوم به‌ میوانداری به‌ڕیزتان

1_ چۆن بو له‌ یانه‌ به‌ ناوه‌که‌ی خۆت خۆت تۆمار نه‌کرد ناوی میرانت هه‌ڵبژارد ؟
2_ ئه‌و کاتانه‌ی شعر ئه‌نوسیت زیاتر چ کاتێکی زیاتر حه‌زه‌که‌یت له‌ چ کاتێکا شعر بنوسیت ؟
3_ مناڵ به‌ چی پێناسه‌ئه‌که‌یت ؟ هه‌ستت چۆنه‌ بۆ مناڵ ؟؟

بی هوای به‌خته‌وه‌ری و سه‌رکه‌وتنت له‌ ژیانا

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#17 2010-01-19 16:11:46

Sarwar Qaradaxi
سونبولی یانه
شوێن: ☆به‌ریتانیا★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-01
دواترین سه‌ردان: 2017-11-24
په‌یامه‌كان: 1494
ویبگه‌
WindowsVistaFirefox

Re: میوانی سابات شاعیر جه‌وهه‌ر میراوده‌لی

زۆر به‌خێربێیت به‌رێزتان ئه‌که‌م زۆر خۆشحاڵین به‌ میوانداری به‌رێزتان.
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم له‌ کاره‌ جوانه‌کانتا،

یه‌که‌م :- بێجگه‌ له‌ بواری شیعرنوسین کاك (جه‌وهه‌ر میراوده‌لی )  له‌ چی بوارێکی تردا خۆی دۆزیوه‌ته‌وه‌؟
دوه‌م :- له‌و شیعرانه‌ی که‌ به‌رێتان نوسیوتانه‌ خۆشترینیان و ئه‌وه‌ی لای به‌رێتان زۆر تایبه‌ت بێت کامه‌یانه‌؟ گه‌ر بتوانیت ئاماژه‌ به‌ سه‌ردێڕی بده‌ییت!
سێیه‌م :- پێناسه‌ی ئه‌م ووشانه‌ی خواروه‌ لای تۆ چۆنه‌ چۆن پێناسه‌یان ئه‌کییت؟
دوره‌وڵات
باوك بۆ منداڵ
خاك
ته‌نیا

زۆر سوپاس هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم هه‌ر ته‌مه‌ن درێژ بیت

Kurdzhin
ژیـــــان لای هه‌موو کـــــه‌س خۆشه‌ویسته‌،
بــــه‌ڵام شه‌ره‌ف لای مه‌ردخۆشه‌ویــــستره‌،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#18 2010-01-20 02:02:29

miran9
شاعیری کورد
شوێن: ڤییه‌نا. نه‌مسا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-20
دواترین سه‌ردان: 2019-04-23
په‌یامه‌كان: 376
WindowsXPMSIE

Re: میوانی سابات شاعیر جه‌وهه‌ر میراوده‌لی

هاوری ئه‌زیزه‌کان جاریکی تر سلاو ، ئه‌وکاته‌تان باش.
فه‌رمون بۆ وه‌لامدانه‌وه‌یبه‌شێکی تر له‌ پرسیاری چه‌ند هاورییه‌کی تری زۆر به‌ریز.
به‌لام تکام له‌ خۆشه‌ویستانم هه‌یه‌ ئه‌وانه‌ی که‌ پرسیار ده‌که‌ن ، سه‌ره‌تا چاویک بخشینن به‌ پرسیار و وه‌لامه‌کانی پیش خۆیاندا  بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاره‌کان دوباره‌ نه‌بن ، له‌گه‌ل ریز و خۆشه‌ویستیمدا..
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

پرسیاره‌کانی سه‌راب خانی به‌ریز؟
la  naw yanka  komala  lawey  tyea  ka  hunrawa  danwsn  aya  ray  barztan  bo  am  lwana  chi alen  u  la hman  kata  ch wtekean  pe abxshy    lagl  rez u xoshwestem.....SaRaB1..iLiaN

وه‌لام..
سه‌راتا ده‌ستخۆشی له‌ خوشکی به‌ریز سه‌راب خان ده‌که‌م که‌ خۆشت یه‌کیکی له‌و  که‌سانه‌ی له‌ ناو یانه‌ زۆر جار هۆنراوه‌ و ، نوسینت ده‌بینم هیوادارم نمونه‌ت زۆر بیت . من ده‌ستخۆشی له‌ یه‌ک به‌یه‌کیان ده‌که‌م هه‌ست ده‌که‌م هه‌ریه‌کیک له‌وانه‌ هه‌ستیکی تایبه‌تی هه‌یه‌ بۆ نوسین و ئاره‌زومه‌نده‌ ئه‌گه‌ر بۆ ساتیکیش بیت بچێته‌ ئه‌و جهانه‌ جوانه‌ ، جا به‌تایبه‌ت هۆنراوه‌ . هه‌وله‌کان سه‌ره‌تاین و هه‌موشتیکیش له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌ستپیده‌کات ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن زۆرتان ئاسۆیه‌کی رونتان هه‌یه‌و دلنیام له‌دوارۆژا ئه‌بنه‌ ده‌نگیکی زیندوو ، به‌له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌وه‌ی که‌ ده‌بیت زۆر بخوینه‌وه‌ و هه‌ولبده‌ن ئه‌زمون له‌ که‌سانی پیش خۆیان وه‌ربگرن و خۆیان به‌شتی به‌سوده‌وه‌ خه‌ریک بکه‌ن ، له‌گه‌ل هیوای سه‌رکه‌وتنم بۆ هه‌موتان....
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

پرسیاره‌کانی رۆژه‌خانی به‌ریز ؟


1.یەکەم جار چۆن بوو بیرت لەھۆنراوە نوسین کردوە و یەکەم ھۆنراوەت کەنوسیت کام ھۆنراوەیە ؟
2.نوێترین ھۆنراوەت کام ھۆنراوەیە ؟
3.گەر گوێ لە گۆرانی ئەگریت کام گۆرانی پێتوایە بۆتۆ وترابێت واتە وشەکانی لەژیانی تۆوە نزیک بێت؟
4.موساحه‌یه‌كت پێ بده‌م چی ڕابردووی خۆت ده‌سڕیته‌وه‌؟
5.ژیانی منداڵیت خۆشە یان گەورەیت ؟
6.چ ئامۆژگارییه‌كت بۆمن هه‌یه‌؟

وه‌لام
1/ رۆژه‌ خان وه‌لا خۆشم بیرم نه‌ماوه‌ چۆن بوو هههههههههههههههههه
من منال بوم که‌ خولیای زۆرم بۆ ئه‌ده‌ب و هونه‌ر لا دروست ببوو له‌ناو بنه‌ماله‌که‌شـمانا  مامۆستا که‌مال میراوده‌لی زۆر هانده‌رم بوو ، ئیر ئه‌وه‌ سه‌رتایه‌ک بوو بۆ ده‌ستپیکردنم . وه‌ سه‌باره‌ت بۆ یه‌که‌م هۆنراوه‌شم  هۆنراوه‌ نه‌بوو مۆنراوه‌ بوو ههههههههههههههههههههههههه ،
یه‌که‌م نوسینم لاسالی 1978  هۆنراوه‌یه‌کی ساده‌ و مندالانه‌ بوو  که‌ رۆژانی پینج شه‌ممه‌ له‌ قوتابخانه‌ له‌کاتی ریز بوندا ده‌مخوینده‌وه‌ ئه‌وکاته‌  له‌ ته‌مه‌نی 10 سالی بووم.  ئه‌وش كؤپله‌یه‌کیه‌تی ..
هۆ خوشکی شیرنم  ،برای به‌ڕێزم
قه‌له‌م هه‌لگرن تاقه‌ت و هیزمـــــ.
ئه‌مرۆ هیچ سودی بۆ قوتابی نیه‌
ته‌نها زانسته‌ که‌ روناکییـــــــــــــه‌.
2/ نویترین هۆنراوه‌م که‌ هیشتا مسۆده‌یه‌ و بلاو نکراوه‌ته‌وه‌  قه‌سیده‌یه‌که‌ به‌ ناونشانی < نیشتمان بانگم ده‌کاته‌وه‌ >
3/ له‌ ئیستادا زۆرتر گوێ بۆ گۆرانی رۆمانسی ده‌گرم یه‌ک له‌و ده‌نگانه‌ی سه‌رسامی کردوم خوشكی هونه‌رمه‌ندمان < کانی> وه‌ به‌تایبه‌ت گۆرانی < پیمخۆشه‌ میوانی من بیتتتتتتتتتتتتت >
4/ له‌سه‌رده‌می پێش ده‌رکه‌وتنم له‌ولات  له‌ ناوه‌راستی هه‌شتاکان ماوه‌یه‌ک  هۆگری نیچێڕڤانی ببوم واتا تیرۆر کردنی
بالنده‌ و گیانداری کیوی . چه‌ند جه‌ریک که‌وی روبه‌خال و ئاسکم شه‌هید کردون ،  ئیستا که‌ بیرم دیته‌وه‌ زۆر هه‌ست به‌بێزاری ده‌که‌م . ئه‌گه‌ر موساحه‌که‌تم به‌نسیبوو خیرا ئه‌و رابوردوه‌ ره‌ش ده‌که‌مه‌وه‌ .
5/ منداڵی ، منداڵی . ئه‌ی له‌ هۆنراوه‌ نویکه‌شآ  باسم نه‌کردبوو بیرت چۆته‌وه‌..
6/ ئامۆژگاری بۆ خوشکه‌ ژیره‌که‌م . ماشه‌لله‌ تۆ له‌ هه‌موو رویکه‌وه‌ شایانی رێز و ده‌ستخۆشیت ، ته‌نها شتیک که‌من له‌ تۆی بخوازم ئه‌وه‌یه‌ ، که‌ نابیت له‌ هه‌وله‌کانت سارد ببیته‌وه‌ و، ده‌ست به‌رداری پینوسه‌که‌ت ببیت ،چونکه‌ من ئاسۆیه‌کی زۆر رون له‌تۆدا ئه‌بینم ، هه‌ولبده‌ زۆر بخوینه‌وه‌ و ئاستی زانیاری خۆت پیشبخه‌ ، وه‌له‌ هه‌مانکاتیشآ خوینده‌که‌ت فه‌رامۆش مه‌که‌ ،هه‌ولبده‌ بۆ به‌ده‌ست هینانی بروانامه‌یه‌کی باش و به‌سود بۆ خزمه‌تی گه‌له‌که‌ت و خوای گه‌وره‌ ته‌مه‌ندریژت بکات.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

پرسیاره‌کانی کاک هێمن زانکۆی به‌ڕێز ؟
1_  به‌ڕای به‌ڕێزتان  زۆربوونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری شیعرو شاعیران له‌م سه‌رده‌مه‌دا بۆچی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ؟
2_  پێتان وانیه‌‌ ئازادبوونی شیعر له‌ ده‌ست کۆت و به‌ندی کێش و سه‌روا  تا ڕاده‌یه‌ک له‌ چێژی شیعری
       که‌م کردۆته‌وه‌ و شاعیرانی بێ سنوور زیاد کردوه‌ ؟
3_  به‌ده‌ر له‌ شیعر ، له‌هه‌ر که‌سێکی دووره‌وڵات بپرسیت ، ئاواته‌خوازی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ وڵاته‌که‌ی و خزمه‌ت کردنی ، به‌ڵام  هه‌لیشیان بۆ بڕه‌خسێت ناگه‌ڕێنه‌وه‌ ، کاتێکیش به‌ زۆر ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌که‌ی خۆیان ئه‌کرێنه‌وه‌ گله‌یی و گازه‌نده‌ ئه‌که‌ن له‌ حکوومه‌ت و به‌رپرسان ، به‌ڕێزتان چۆن ئه‌مه‌ لێک ئه‌ده‌نه‌وه‌ .
4_  پێناسه‌یه‌کی شێرکۆ بێکه‌س به‌ کوورتی .

وه‌لام .

1/ من پیم وایه‌ زۆرتر بۆ ئه‌و پێشکه‌وتنه‌ زانستی و ته‌کنه‌لۆژیایه‌ ده‌گه‌ریته‌وه‌ که‌ له‌ سه‌ده‌کانی رابورد و جهان به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینی بوو. له‌سه‌ده‌کانی رابورد و ته‌نانه‌ت ده‌کر ێ بلین له‌سالانی رابوردوش له‌ولاتی ئیمه‌دا ریژه‌یه‌کی که‌م خه‌لک خوینده‌وار بوو. جا که‌ ، که‌سیک نه‌خونده‌وار بیت چۆن بتوانیت چه‌ند وشه‌یه‌ک به‌دوای یه‌کتری دا ریز بکات و ،چ جای ئه‌وه‌ی
کۆمپیتر و  نیتی له‌به‌رده‌ست دابیت و به‌ چرکه‌یه‌ک خۆی بکات به‌ ئه‌ندامی یانه‌یه‌ک و  به‌ چرکه‌یه‌کیش ببیت به‌ شاءیر و
چه‌ند وشه‌یه‌ک به‌دوای یه‌کتری دا ریز بکات و ناوی بنیت هۆنراوه‌ و بلاوی بکاته‌وه‌،
بروات بیت کاک هیمن ئه‌وه‌ ته‌نها له‌ ناو ئه‌ده‌بی کوردیدا به‌ته‌نها روینه‌داوه‌ ئیستا بووه‌ته‌ دیارده‌یه‌کی جیهانی
به‌لام به‌دلنیایه‌وه‌ ڵه‌ هه‌موو کات و سه‌رده‌میکدا خه‌لک ئه‌وانه‌ی که‌ مه‌به‌ستیان بیت به‌ ئاسانی ده‌توانن
شیعری باش و  شاعیری خاوه‌ن به‌هره‌ له‌یه‌کتری جودا بکه‌نه‌وه‌.
.
2/ هه‌موو شیواز و جۆره‌کانی  شیعر  نوسین پیویستیان به‌ سه‌لیقه‌یی هه‌یه‌ ، به‌رای من ئه‌گه‌ر که‌سیک به‌هره‌ی نه‌بیت و
له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ به‌  شاعیری له‌ دایک نه‌بوبێت ، ئه‌وی که‌ ده‌ینوسیت هه‌رگیز ناجیته‌ قالبی شیعره‌وه‌ .

3/ئه‌وه‌ی به‌ریزت ئه‌یلیت تا راده‌یه‌کی زۆر راستی خۆی هه‌یه‌ به‌لام مه‌رج نیه‌ ئه‌وه‌ بۆ هه‌موکه‌س به‌م جۆره‌بیت ، راسته‌ ئیستا به‌شیکی کوردستان له‌لایه‌ن ده‌سالاتیکی خۆمالیه‌وه‌ به‌ریوه‌ ده‌بریت ،به‌لام له‌روانگه‌ی منه‌وه‌ ئه‌و ده‌سه‌له‌ته‌ش نه‌یتوانیوه‌ زۆرترین ئامانجه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان فه‌راهم بکات . هیشتاس پێشێل کاری مافی مرۆڤ و سه‌رکوتی سیاسی و گرتن و سه‌رگنکردنی بێ یاسایی و تیرۆر و ره‌شه‌ کوژی و زۆر کاری نایاسایی بونیان هه‌یه‌، دیاره‌ به‌ریزیشت هه‌موو ئه‌و راستیانه‌ ده‌زانیت. به‌لام ئه‌وه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نیت که‌ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ولاتیان به‌جیهیشتوه‌ و هه‌لی گه‌رانه‌وه‌یان بۆ ناره‌خسیت تا بگه‌رینه‌وه‌ ولات خزمه‌ت بکه‌ن . من وه‌ک خۆم له‌ کاتی پیویست دا گه‌رامه‌وه‌ کوردستان و ئه‌ونده‌ که‌ له‌توانامدا هه‌بوو خزمه‌تیشـ م پیشکه‌ش كرد و  ده‌شـمویست به‌رده‌وام بم و نه‌شگه‌ریمه‌وه‌ . به‌لام به‌داخه‌وه‌ که‌ بارو دۆخه‌که‌ به‌ پیچه‌وانه‌ی
ویستی من شکایه‌وه‌ و ، جاریکی تر ناچاری ئاواره‌یی و په‌راگه‌نده‌یی کرامه‌وه‌..
4/ کاک شیرکۆ وه‌ک   ده‌ریایه‌ک چۆن  هه‌موو جۆره‌ ماسیه‌کی تیدایه‌، ئه‌ویش ده‌ریایه‌که‌ له‌ وشه‌و هه‌موو جۆره‌ شیعریکی
تیدایه‌، خاوه‌نی زۆر  کاری نایابه‌ به‌لام له‌و دوایانه‌دا هه‌ست ده‌که‌م زیاده‌رۆیی کردبیت له‌ نوسین ، دیاره‌ روبه‌رو ئه‌وه‌م به‌خۆشی وتووه‌. ئه‌و بۆچونی منه‌ له‌گه‌ل ریز و خۆشه‌ویستیم بۆی..
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

پرسیاره‌کانی تینا خانی به‌ریز ؟

1_ چۆن بو له‌ یانه‌ به‌ ناوه‌که‌ی خۆت خۆت تۆمار نه‌کرد ناوی میرانت هه‌ڵبژارد ؟
2_ ئه‌و کاتانه‌ی شعر ئه‌نوسیت زیاتر چ کاتێکی زیاتر حه‌زه‌که‌یت له‌ چ کاتێکا شعر بنوسیت ؟
3_ مناڵ به‌ چی پێناسه‌ئه‌که‌یت ؟ هه‌ستت چۆنه‌ بۆ مناڵ ؟؟

وه‌لام.
1/ ئه‌وه‌ی راستی بیت سه‌ره‌تا پیشبینیم نه‌ده‌کرد به‌وجۆره‌ی ئیستا به‌رده‌وام سه‌ردانی ئیره‌ بکه‌م  به‌لام له‌گه‌ل ئه‌وپه‌ری ده‌ستخۆشیم بۆ به‌ریوه‌به‌رانی به‌ریز و، و یه‌ک به‌یه‌کی ئه‌ندامه‌ خۆشه‌ویسته‌کان به‌هۆی ئه‌وه‌ که‌ من لیره‌ له‌ غه‌ریبی کوردژینم کرده‌ مالی خۆم و   به‌شدار بوانیش  وه‌ک خیزانیکی گه‌وره‌ هۆگرتان بوم و  تا ئستا که‌ ئیتر هه‌موتان زانیتان من جه‌وهه‌ر میراوده‌لیم  به‌ میران مابومه‌وه‌ به‌لام بۆ له‌مه‌ودوا ئاساییه‌ که‌ به‌ ناوه‌که‌ی خۆشـم بانگم بکه‌ن
2/ ئه‌و کاته‌ی که‌روداویک به‌به‌رچاوما راده‌بوریت و خۆی ده‌کات به‌ ناو ناخمدا و رۆحم به‌ده‌نگ دێنێ.
3/منال وه‌ک ده‌فته‌ریکی سپی وایه‌ دایک و باوک په‌روه‌رده‌ی خۆیانی له‌سه‌ر ده‌نوسن . من ئه‌وکاته‌ دلخۆش ده‌بم ، که‌ بتوانم دلی مندالیک خۆش بکه‌م..
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

پرسیاره‌کانی کاک سه‌روه‌ر قه‌ره‌داخی ؟

یه‌که‌م :- بێجگه‌ له‌ بواری شیعرنوسین کاك (جه‌وهه‌ر میراوده‌لی )  له‌ چی بوارێکی تردا خۆی دۆزیوه‌ته‌وه‌؟
دوه‌م :- له‌و شیعرانه‌ی که‌ به‌رێتان نوسیوتانه‌ خۆشترینیان و ئه‌وه‌ی لای به‌رێتان زۆر تایبه‌ت بێت کامه‌یانه‌؟ گه‌ر بتوانیت ئاماژه‌ به‌ سه‌ردێڕی بده‌ییت!
سێیه‌م :- پێناسه‌ی ئه‌م ووشانه‌ی خواروه‌ لای تۆ چۆنه‌ چۆن پێناسه‌یان ئه‌کییت؟
دوره‌وڵات
باوك بۆ منداڵ
خاك
ته‌نیا

وه‌لام .
1/ له‌ بواره‌کانی نوسین  جگه‌ له‌ شیعر ،چیرۆک و، لیۆکۆلینه‌وه‌ی کۆمه‌لناسی و ،بابه‌تی سیاسی و،کلتوریم . نوسیوه‌ و ده‌نوسم.
له‌بواری رۆژنامه‌وانی چه‌ند جاریک به‌ریوه‌به‌ر و ده‌سته‌ی نوسه‌رانی چه‌ند رۆژنامه‌و کۆڤار و بلاوکراوه‌ بوم . له‌ ئیستاشدا
بۆ رۆژنامه‌ی ،کرۆنی چایتونگ ی نه‌مسا و، رۆژنامه‌ی زمیا، ی بولگاری  ده‌نوسم 
ئه‌گه‌ر زانیاری زیاترت ده‌وی ته‌واوی وه‌لامه‌کان و ئه‌وه‌ی درباره‌ی من نوسراوه‌  رونکردنه‌وه‌ی زۆرتری تیدایه‌،،
2/ قه‌سیده‌ی< قه‌رسیلی نان و به‌رائه‌تی گوڵه‌گه‌نم >  چونکه‌ وه‌لام بوو به‌و زولمه‌ی که‌ له‌من کرابوو . وه‌کاتیک له‌ کۆریکدا خویندمه‌وه‌ ئاسوده‌یه‌کی زۆری پی به‌خشیم و ، هه‌ستم کرد ئامانجم پیکاوه‌..
3/
1.. دوره‌ولات . یان غه‌ریبی روباریکه‌ مه‌له‌ش بزانی تیایدا ده‌خنکێیت.
2..باوک هه‌میشه‌ رۆحی له‌ جه‌سته‌ی مناله‌کانی دایه‌ ، بۆیه‌ ده‌بیت مناڵ ئاگاداری خۆیان و رۆحی باوکیشیان بن.
3..خاک، یان نیشتمان ،ئه‌ونده‌ی میوه‌ی به‌هه‌شت به‌تام و خۆشه‌.
4.. ته‌نها . یان ته‌نهایی ، خوای گه‌وره‌ بۆ ئه‌وه‌ دروستی کردوه‌ که‌ جگه‌ له‌ خۆی که‌س رویتێنه‌کات..
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن miran9 (2010-01-20 09:33:33)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#19 2010-01-20 08:51:47

باريزه
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-22
دواترین سه‌ردان: 2010-09-28
په‌یامه‌كان: 287
WindowsMSIE7

Re: میوانی سابات شاعیر جه‌وهه‌ر میراوده‌لی

سەرەتا بەخیر هاتنی بەریز کاکە جەوهەر میراودەلی دەکەم بۆ مەکۆ رەنگینەکەمان ، خۆشهالم کە میوانی ساباتی پر لەگوولی  مەکۆیە ، گەر ئەرک نەبیت ئەم جەند پرسیارەم هەیە .



1-  وولاتی نەمسا جۆن پیناس دەکەیت.؟

2-ئەگەر نیشتیمان دایکی  بەریزتان ییت جی بۆ دەکەیت؟

3-لای بەریزتان تاراوگەیەخویندنگایە یان هەر خویندکارییت؟



لەگەل دەریایەک لەریزمدا بۆ  شاعیری بەریز کاکە  میراودەلی


fenk

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن فینک (2010-01-20 08:53:55)

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/5a9c11666c.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#20 2010-01-21 06:30:39

miran9
شاعیری کورد
شوێن: ڤییه‌نا. نه‌مسا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-20
دواترین سه‌ردان: 2019-04-23
په‌یامه‌كان: 376
WindowsXPMSIE

Re: میوانی سابات شاعیر جه‌وهه‌ر میراوده‌لی

پرسیاره‌کانی  فێنک خانی به‌ریز ؟

1-  وولاتی نەمسا جۆن پیناس دەکەیت.؟

2-ئەگەر نیشتیمان دایکی  بەریزتان ییت جی بۆ دەکەیت؟

3-لای بەریزتان تاراوگەیەخویندنگایە یان هەر خویندکارییت؟

وه‌لام..

1/نه‌مسا له‌ سه‌ده‌کانی پیشودا یه‌کیک له‌ هه‌ره‌ ئیمراتۆره‌ گه‌وره‌کانی جیهان بووه‌.به‌لام دوای جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی به‌سه‌ر چه‌ند ولاتیکدا دابه‌شکرا.
له‌سالی1928بوو به‌ به‌شیک له‌ ده‌وله‌تی ده‌وله‌تی ئه‌لمانیای نازی .  له‌دوای دۆراندنی نازیزم له‌ جه‌نگی دووه‌می جیهانی له‌ سالی 1945 نه‌مسا له‌ لایه‌ن
هاوپیمانان چاوه‌دیری کراوه‌. لاسلی 1955بوه‌ته‌ ده‌وله‌تیکی سه‌ر به‌خۆ.له‌ سالی 1995 بوه‌ته‌ ئه‌ندام له‌ یه‌کیتی ئه‌وروپا.  ل1999چووه‌ته‌ ناو بازاری هاوبه‌شی
ئه‌وروپا.
نه‌مسا ده‌که‌ویته‌ ناوه‌راستی ئه‌وروپا . له‌ سه‌روی ئیتالیاو سلۆفینیایه‌، 47،20 باکورو 13،20 رۆژهه‌لات. 83،870 کیلۆمه‌تری دوجا زه‌وی و 10426نکیلۆمه‌تری دوجا ئاوه‌.
چوار ده‌وری ئه‌م ولاته‌ 2،562 کیلۆ مه‌تره‌، 362 کم له‌گه‌ل کۆماری چیک و ،784 کم له‌گه‌ل ئه‌لمانیا و، 366 کم له‌گه‌ل هه‌نگاریاو، 430 کم له‌گه‌ل ئیتالیاو،35 کم له‌گه‌ل
چێك و،91 کم له‌گه‌ل سلۆفاکیا،330کم له‌گه‌ل سلۆفینیاو، 64کم له‌گه‌ل سویسرا سنوری هاوبه‌شی هه‌یه‌..
وه‌ خاوه‌نی ئه‌م سامانه‌ سروشتیانه‌یه‌.  نه‌وت، خه‌لوز اسن، مس ، زینک، ماگنسیم، تانگشتن، خوئ.
ژماره‌ی داننیشتوانی 8،184،691 که‌سه‌.
ئه‌لمانی زمانی فه‌رمی ولاته‌،
جۆری حوکومه‌ت کۆماری، فیدرالی .
پایته‌خت فیه‌نا ...  ناسراو به‌ بوکی ئه‌وروپا
له‌ هه‌موو شاره‌کانی نه‌مسا  بنکه‌ی کۆمه‌لی کوردی هه‌یه‌ ..

2/گه‌نجی ئه‌که‌مه‌وه‌ و ده‌ستێ جلی کوردی سه‌وز و سور و زه‌رد و سپی له‌به‌رده‌که‌م و  تا کۆتایی ژیان خزمه‌تی ده‌که‌م.

3/ پرسیاری سیه‌مت رون نه‌بوو  بۆم به‌لام ئه‌وه‌نده‌ که‌ تیی گه‌یشتم وه‌لامه‌که‌ی به‌م جۆره‌ ده‌بیت.
نه‌مسا هه‌رچییه‌ک بیت بۆمن تاراوگه‌یه‌ و تا ئه‌وشوینه‌ش كه‌ توانیم سودم لیی وه‌رگرت . وه‌ من ئستا خوینکار نه‌ماوم .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.209.80.87
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net