.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447724242223) .
سلاو ورێز و خۆشه‌ویستی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یانه بۆ گشت ئازیزانی کوردژین
بۆ ئه‌مجاره‌ی سابات میوانداری ئه‌ندامی خۆشه‌ویستمان کاکه (سورێن88 ) ده‌که‌ین . کاکه سۆرین ئه‌کره‌م له دایک بووی سالی 24/07/1988 له شاری سلێمانی له دایک بووه ، په‌یمانگه‌ی ته‌کنیکی به‌شی کارگێری یاسای ته‌واو کردووه و ئێستاش قوتابی قۆناغی یه‌که‌می کۆلێژی ئاداب له به‌شی کۆمه‌لناسی زانکۆی سه‌لاحه‌دین له هه‌ولێر . کاکه سورێن وه‌ک نوسه‌رێکی گه‌نج تا ئێستا 2 رۆمانی له چاپ داوه و رۆمانی 3 یه‌می له به‌رده‌سته و خه‌ریکی ته‌واو بوونه و 2 کتێبی ئاماده‌یه بۆ چاپ،هه‌روه‌ها ده‌ستی نوسینی شانۆی هه‌یه و تا ئێستا 7 شانۆی نوسیوه و بڵاو کراوه‌ته‌وه،، جگه له‌وه‌ی که رۆژانه بۆ مالپه‌ری کوردژین بابه‌ت ئاماده ده‌کات و ده‌ستێکی چاکی هه‌یه له نوسین .
جا لێره‌دا ده‌رگای پرسیاره‌کانمان والا ده‌که‌ین به ده‌م خۆشه‌ویستان و ئازیزانی کوردژین بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاره‌کانیان ئاراسته‌ی میوانی خۆیان بکه‌ن به ره‌چاو کردنی یاسا‌و رێساکانی ئه‌م به‌شه .
له‌گه‌ل رێز‌و خۆشه‌ویستی ده‌سته‌ی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی کوردژین
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆشی بۆکاک سیروان به‌ڕێز
به‌خێرهاتنێکی گه‌رمی هاووڕێ وبرای زێده‌ئازیزم کاکه سوورێن گیان ده‌که‌م
هیوادارم ته‌مه‌ن درێژووسه‌رکه‌وتووبێت له‌سه‌رجه‌م بوواره‌کانی ژیاندا ئه‌خوازم بێ به‌شمان نه‌که‌ی له‌بابه‌ته‌ڕه‌نگینه‌کانت که‌هه‌میشه یانه‌ت ڕازاندۆته‌وه‌به‌ووته‌جووانه‌کانت چه‌ندپرسیارێكم هه‌یه ته‌مه‌نناده‌که‌م نه‌بمه‌هۆکاری ماندووبوونی چاووه‌کانت
1.چ شتێكی یانه ئه‌بێته‌هۆکاری بێزاربوونت؟؟
2.چاووی عاشق یاخوود گر‌یانی دایک سۆزی باوک کامیان هۆکاری نووێ بوونه‌وه‌یاخوود وون بوونی واتاجوانه‌کانی ژیانن؟؟
3.یاکه‌م ئاواتت که هاته‌دی کامه بوو؟؟ئه‌ی ئه‌وئاواته‌ی له‌ده‌ستت چوو کامه بوو؟؟
4.خاووه‌نی چ بۆچوونێکیت گه‌رلێت بپرسم ((مرۆڤی هه‌ژار به‌کێ ده‌ڵێن))؟؟
5.چ کاتێک بایه‌خ وگرنگی خۆت ئاراسته‌ی که‌سانی ده‌وروبه‌رت ده‌که‌یت؟؟
6.(له‌نێووان سه‌دان خانه‌داخانه‌یه‌ک هه‌یه که‌له‌توانایدایه‌ژیانی مرۆڤ بگۆڕێت ئه‌ویش پارچه‌گۆشتێکه پێی ده‌وتێ دڵ)
ئه‌توانم پرسم کاریگه‌ری دڵ بۆژیانی تاکه‌که‌سی مرۆڤه‌کان چۆن ئه‌بینیت جاهه‌نگاونان بێت بۆ ڕووناکی یاخوود میوانی بێت بۆ تارمای؟؟
7.پێنووس چی پێ به‌خشیت؟؟ نووسین چی لێ سه‌ندیته‌وه؟؟
8.ئه‌وکه‌سانه‌کێن که‌پێناسه‌ی ئازیزترینیان هه‌ڵگرتووه له‌فه‌رهه‌نگی بیری تۆدا؟؟
9.ناخۆشترین کاتی ته‌مه‌نت که‌ی بوو وه‌بۆچی؟؟
10.پێت ئه‌ڵێم ماڵئاوا تۆش خاووه‌نی چ هه‌ستێكیت بۆماڵئاوای؟؟
هیوادارم ماندووم نه‌کردبیت سه‌رکه‌وتوبیت ئه‌زیزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه سیروان گیان هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت
زۆر به‌خێرهاتنی هاوڕێی به‌ڕێزمان کاکه سورێن ئه‌که‌م خۆشحاڵبوم به میوانداری به‌ڕیزت
چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه هیوام وایه بێزارت نه‌که‌م به پرسیاره‌کان
1_ به‌ڕیزت چۆن باسی ئه‌و که‌سانه ئه‌که‌یت که شت ئه‌شارنه‌وه واته هه‌میشه ڕۆڵی که‌سایه‌تیه‌کی تر ئه‌بینن دور له که‌سایه‌تی دروستی خۆیان ؟
2_ مه‌رگ واته چی لای به‌ڕێزت ؟
3_ وته‌یه‌ک هه‌یه ئه‌ڵێ ( سه‌ره‌تا خۆشه‌ویستی کۆتایی ئه‌قڵه ) لای به‌ڕیزیشتان هه‌مان مانای هه‌یه ؟
هه‌ر ئه‌وه‌نه‌م پرسیار هه‌بو هیوادارم ماندوت نه‌که‌م به پرسیاره‌کان هه‌ر ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سەرەتا
سڵاوتان لێبێت ئازیزانم زۆۆرخۆم بەخۆشحاڵ دەزانم کەمیوانی ساباتەرازاوەکەی کوردژینم خوازیارم تەمەن باقیبێت کەبتوانم وەڵامی پەیڤە جوانەکانتان و پرسیارەکانتان بدەمەوە خوازیارم میوانێکی روح سوک بم زۆر سوپاسی هه‌وڵ و ماندوبوونی ده‌سته‌ی بەرێوبەرایەتی دەکەم سوپاس بۆ لیژنەی خۆشەویست سوپاس بۆ ئەو پەیڤەناسکانەی کە ئاراستەی منتان کردوە زۆر خۆشحاڵم بە وتە زێرینەکانتان دەستی ماندوبونتان دەگوشم
ھەر پرسیارێکتان ھەیە بەخۆشحاڵییەوە ئامادەم بۆ وەڵام دانەوەتان
چاوەروانی وەڵامەکانم بن
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه سیروان گیان هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت
زۆر به‌خێرهاتنی هاوڕێی به‌ڕێزمان کاکه سورێن ئه‌که‌م خۆشحاڵبوم به میوانداری به‌ڕیزت..
هیوادارم بە پرسیارەکانم بێزار نەبیت!
1- ئایا تا ئێستا بابەتێکت ئامادە کردووە بۆ کوردژین بەڵام پێش بڵاوکردنەوە لێی پەشیمان بوبیتەوە و بڵاوت نەکردبێتەوە؟
2- خۆشترین بەشەکانی یانەی کوردژین لای بەڕێزت کامەن؟
3- بەڕێزت زیاتر حەزت لە خوێندنەوەیە یاخود نوسینەوە؟
4 - خۆشترین کات لە ژیانت چ کاتێک بوو؟
هیوادارم هەمیشە سەرکەوتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
slaw
chonn hawreyan zor xosh7al bwm ba mewane aziztan
kak soren prsyarekm lit haya bo che barnamakae CJ DJ la korak.tv nma
hewadarm walamm bayawa
....
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پورزا گیان میوانێکی ئازیز و به‌رێز و زۆر خۆشه‌ویستیت به‌خێر بێیت بۆ ساباته فێنکه‌که‌ی کوردژین...
چه‌ند پرسیارێکی بچوکم هه‌یه:
*
**
*
*سورێن حه‌ز ده‌کات مرۆڤ چ که‌سایه‌تیاکی تێدا بێت و چ که‌سایه‌تیاکی تێدا نه‌بێت؟؟
*
**
*
*ئه‌گه‌ر سورێن بکرێت به ده‌رهێنه‌ری شانۆی ژیان چ ده‌ورێک ناهێڵێت؟
*
**
*
*وه‌ک ده‌زانم به‌رده‌وام په‌رتووک ده‌کریت و کتێبخانه‌ی ماڵه‌وه‌ت پر په‌رتووکی به‌سوده،،ئایا چ په‌رتووکێکیانت له هه‌موویان زیاتر خۆش ده‌وێت و هه‌رگیز ناهێڵێت له ده‌ستت بچێت؟؟
*
**
*
*چ شتێکت زۆر لا گرنگه ئاواتی له ده‌ست نه‌دانی بۆ ده‌خوازیت؟
*
**
*
*ئه‌و شانۆیانه‌ی که نوسیوته زیاتر باس له چی ده‌که‌ن؟
*
**
*
*هۆی چی بوو و چۆن بوو بریارت دا رۆمان بنوسیت؟
*
**
*
*ئه‌گه‌ر داوات لێ بکه‌م top5 ی ئه‌ندامانی کوردژین دیاری بکه‌یت،،کێ هه‌ڵئه‌بژێریت؟؟
*
**
*
*ئه‌و پرسیاره چییه که‌خۆت ده‌پرسیت و هیچ وه‌ڵامێکت نییه بۆی؟
*
**
*
*له‌کاک سیروانم پرسی چ هه‌ستێکت هه‌یه کاتێک فرمێسک به چاوی ئافره‌ته‌وه ده‌بینیت،،به‌ڵام ئه‌مرۆ له تۆ ئه‌پرسم چ هه‌سستێکت هه‌یه کاتێک فرمێسک به‌چاوی پیاوانه‌وه ده‌بینیت؟
*
**
*
*چ هه‌ستێکت هه‌بوو کاتێک بۆ یه‌که‌مجار کاک سیروانت بینی له نزیکه‌وه؟چ په‌یامیکت هه‌یه بۆ کاک سیروان؟
*
**
*
*سورێن یه‌کێک بوو له‌ومنالانه‌ی که ئێجگار عه‌جول و بزێو بوو به مناڵی،،خۆشترین یادگاری مناڵیت چییه که تا ئێستاله‌یادت نه‌کردووه؟؟
*
**
*
*له چ شتێکی من زۆر ره‌نجاویت؟
*
**
*
*کۆتا پرسیارم ئه‌ڵێن سورێن بریاری داوه سه‌یری فیلمی هندی نه‌کات بۆ؟؟هههههههههه
*
**
*
هیوادارم ماندوو نه‌بیت به وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان ههههههههه
له‌سه‌ر هێڵ نییه
1.چ شتێكی یانه ئه‌بێته‌هۆکاری بێزاربوونت؟؟
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م یانه جوانه بۆته جێگای شانازی و ماڵی دووه‌مان به‌ڵام چه‌ند شتێک هه‌یه حه‌ز ناکه‌م بیان بینم وه‌ک بابه‌تی دووباره چونکه ئه‌ندام هه‌یه بابه‌تی جوان وبه‌سود ئاماده ده‌کات که‌چی دوای ته‌نها دوو کاتژمێر سه‌یر ده‌که‌ی به ده‌یان بابه‌تی کۆن و دوباره ده‌که‌وێت به‌سه‌ریدا به‌مه‌ش گرنگی بابه‌ت و ماندو بونی نوسه‌ره‌که‌ی زو وون ده‌بێت جا لێره‌وه وه‌ک پێشنیارێک داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڕێز ده‌که‌م به‌شێک بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی که (تایبه‌تن به کوردژین) ئه‌مه‌ش واده‌کات گرنگی بابه‌ته‌کان زو وون نه‌بن و ده‌بێته هانده‌رێکیش بۆ ئه‌وی ئه‌ندامان بابه‌ته‌کانیان ته‌رخان بکه‌ن به‌کوردژین و خوێنه‌ریش به‌ئاسانی بابه‌تی جوانی ده‌ست ده‌که‌وێت،هه‌روه‌ها به‌وه بێزا ده‌بم و جێگای داخه که که‌سانێک چه‌ندین جاره هه‌وڵی حهزانهیان دژی کوردژین ده‌خه‌ن گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی کارێکی ناپه‌سه‌ندنه‌ی هاوشێوه‌ی خۆیان بکه‌ن
2.چاووی عاشق یاخوود گر‌یانی دایک سۆزی باوک کامیان هۆکاری نووێ بوونه‌وه‌یاخوود وون بوونی واتاجوانه‌کانی ژیانن؟؟
چاوی عاشق ئاوێنه‌ی بینی به‌رائه‌ته.سۆزی باوک شنه‌بای سه‌حه‌ری ژیانێکی پڕ ئه‌ندێشه‌یه.گر‌یانی دایک نۆته‌ی سه‌مفۆنیای سرودی که‌ماڵیه.هه‌ر یه‌که‌یان له گۆشه‌نیگای خۆیه‌وه ده‌بێته کڵاو رۆژنه‌یه‌ک بۆ ڕوناک کردنه‌وه‌و جوانتر کردنی ژیان چونکه زۆر گر‌یانی ئێستا پێکه‌نینێکی ڕاستگۆییانه‌ی داهاتووه
3.یاکه‌م ئاواتت که هاته‌دی کامه بوو؟؟ئه‌ی ئه‌وئاواته‌ی له‌ده‌ستت چوو کامه بوو؟؟
یه‌که‌م ئاواتم ئه‌وه‌بوو که‌سیک بم بچمه هه‌رجێگایه‌ک بۆشاییه‌ک پر بکه‌مه‌وه نه‌ک قورسایبم ،ئاسه‌وارێکی چاکه‌و سه‌روه‌ری به‌جێ بهێلم نه‌ک که‌سایه‌تیه‌کی نابوتم هه‌بێت،خاوه‌نی خۆم بم نه‌ک کۆپی کراوی که‌سی تر....ئه‌و ئاواته‌ی که له‌ده‌ستم چوو ئه‌وه‌بوو پاش ساڵک و دومانگ چاوه‌ڕوانی و معمه‌لات سه‌رئه‌نجام وه‌رنه‌گیرام له کۆلێژی پۆلیس
4.خاووه‌نی چ بۆچوونێکیت گه‌رلێت بپرسم ((مرۆڤی هه‌ژار به‌کێ ده‌ڵێن))؟؟
هه‌ژار ئه‌و که‌سه‌یه دڵی هه‌ژاره ئه‌و که‌سه‌یه که بیرکردنه‌وه‌ی هه‌ژاره ئه‌وه‌ی که ویژن و هه‌ستی هه‌ژاره نه‌ک ئه‌و که‌سه‌ی گیرفانی هه‌ژاره،ئه‌دیسۆن سه‌ره‌تا هه‌ژار بوو قانع و مامۆستا هێمن هه‌ژار بوون حه‌سه‌ن زیره‌ک هه‌ژاربوو ،جا ئه‌و که‌ڵه‌پیاوانه‌ی ئه‌مڕۆ مرۆڤایه‌تی شانازین پێوه ده‌کات کێیان هه‌ژار نه‌بوون
5.چ کاتێک بایه‌خ وگرنگی خۆت ئاراسته‌ی که‌سانی ده‌وروبه‌رت ده‌که‌یت؟؟
بزانم شایسته‌ی بایه‌خ پێدانه .بزانم که سروشتی ژیان وای کردوه که‌ده‌بێت بایه‌خ به‌و که‌سه بدرێت و هاوکاری بکرێت.کاتێک گرنگی و نرخی ئه‌و بایه‌خ پێدانه بزانرێت
6.(له‌نێووان سه‌دان خانه‌داخانه‌یه‌ک هه‌یه که‌له‌توانایدایه‌ژیانی مرۆڤ بگۆڕێت ئه‌ویش پارچه‌گۆشتێکه پێی ده‌وتێ دڵ)
ئه‌توانم پرسم کاریگه‌ری دڵ بۆژیانی تاکه‌که‌سی مرۆڤه‌کان چۆن ئه‌بینیت جاهه‌نگاونان بێت بۆ ڕووناکی یاخوود میوانی بێت بۆ تارمای؟؟
دڵ کۆنترۆڵی ژیانی مرۆڤه چۆن کرته له‌سه‌ر دوگمه‌کانی بکه‌یت شانۆی ژیانت به‌وشێوه نمایش ده‌کرێت
7.پێنووس چی پێ به‌خشیت؟؟ نووسین چی لێ سه‌ندیته‌وه؟؟
تێگه‌شتن له‌وه‌ی ژیان زۆر له‌وه بچوکتره که خه‌فه‌تی گه‌وره‌ی بۆ بخۆیت،ژیان هیچ نیه جگه له ده‌قێکی داڕێژراو که مرۆڤه‌کان خۆیان ده‌تونن سیناریۆکه‌ی دابڕێژن.نوسین بێ ئامانجی و وونی لێسه‌ندمه‌وه
8.ئه‌وکه‌سانه‌کێن که‌پێناسه‌ی ئازیزترینیان هه‌ڵگرتووه له‌فه‌رهه‌نگی بیری تۆدا؟؟
جگه له‌و سیفه‌ته باشانه‌ی که هه‌موکه‌س حه‌ز ده‌کات له‌به‌رامبه‌ریدا به‌دی بکرێت به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی که خاوه‌ن مهوقیفن (مه‌ردن)،خۆیان خاوه‌نی خۆیانن .ساده‌ن،دورن له‌منجامه‌له،دورن چاوچنۆکی و دۆڕانی خۆیان ،ئه‌وکه‌سانه ئازیزن له‌لام
9.ناخۆشترین کاتی ته‌مه‌نت که‌ی بوو وه‌بۆچی؟؟
ساڵی رابردوو.چونکه واقیع وای لێکردبوم که به‌شێوه‌یه‌ک بژیم که‌ناخم ئیمانی پێی نه‌بوو،هه‌ستم ده‌کرد که جگه تۆز له‌سه‌ر نیشتنی هیواکانم و چاوه‌ڕوانی هیچی دیکه له ده‌فه‌تی یاده‌وه‌ریمدا نه‌نوسراوه
10.پێت ئه‌ڵێم ماڵئاوا تۆش خاووه‌نی چ هه‌ستێكیت بۆماڵئاوای؟؟
ماڵئاوای کۆتایی هه‌مو شتێکه،ژیانیش به ماڵئاوای کۆتای دێت.ته‌نهاشتێکه که ده‌ره‌قه‌تی ئازاره‌کانی نایه‌م
له‌سه‌ر هێڵ نییه
تیناخان نوسی
1_ به‌ڕیزت چۆن باسی ئه‌و که‌سانه ئه‌که‌یت که شت ئه‌شارنه‌وه واته هه‌میشه ڕۆڵی که‌سایه‌تیه‌کی تر ئه‌بینن دور له که‌سایه‌تی دروستی خۆیان ؟
هه‌ریه‌ک له‌ئێمه وه‌ک ئه‌کته‌ر واین له‌ژیانماندا ڕۆڵێک ده‌بینین ئه‌و که‌سه‌ی به‌دروستی ده‌وره‌که ببینێت ده‌بێته پاڵه‌وانی درامایه‌ک ئه‌وکه‌سه‌ی نه‌زانێت بۆ ده‌ژی و حیکمه‌تی بونی چیه ،وه‌ک گه‌وره ڕۆمان نوسی فارس بزورگی عه‌له‌وی ده‌ڵێت (به پێکه‌نینێکی گاڵته جاڕیه‌هوه پێی ده‌ڵێم بڕۆ ببه به‌مرۆڤ)
2_ مه‌رگ واته چی لای به‌ڕێزت ؟
هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که له‌دایک نه‌بوون ده‌بێت بمرن که‌واته مه‌رگ زه‌ره‌رێکی زه‌روره
3_ وته‌یه‌ک هه‌یه ئه‌ڵێ ( سه‌ره‌تا خۆشه‌ویستی کۆتایی ئه‌قڵه ) لای به‌ڕیزیشتان هه‌مان مانای هه‌یه ؟
راسته به‌ڵام چ ئه‌قڵێک ؟ئه‌قڵێک بیری لای کاری ناپاکانه بێت، چ خۆشه‌ویستیک ؟خۆشه‌ویستیه‌ک توانه‌وه‌ی ڕۆح بێت،له‌سه‌ره‌تای ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌دا کۆتای ئه‌قڵێکی چڵکنه
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن سورێن 88 (2010-02-20 20:45:32)
له‌سه‌ر هێڵ نییه
په‌پوله_uk خان پرسی
1- ئایا تا ئێستا بابەتێکت ئامادە کردووە بۆ کوردژین بەڵام پێش بڵاوکردنەوە لێی پەشیمان بوبیتەوە و بڵاوت نەکردبێتەوە؟
به‌ڵێ چه‌ندین جار بابه‌تم نوسیوه و ئاماده‌م کردووه بۆ بڵاو کردنه‌وه به‌ڵام زانیومه سودی زۆری نیه یان کاتێکی زۆری ده‌وێت خوێنه‌ر بیخوێنێتوه بۆیه دام نه‌ناوه
2- خۆشترین بەشەکانی یانەی کوردژین لای بەڕێزت کامەن؟
هه‌مه‌ره‌نگ و ده‌رونناسی
3- بەڕێزت زیاتر حەزت لە خوێندنەوەیە یاخود نوسینەوە؟
به‌دڵنیایه‌وه زۆر زیاتر خوێندنه‌وه به‌تایبه‌تی نوسه‌ره‌کانی ئه‌ڵمانیا وفه‌ره‌نسا
4 - خۆشترین کات لە ژیانت چ کاتێک بوو؟
شه‌ش مانگی یه‌که‌می 2008 ئێستاش که‌بیرم ده‌که‌وێته‌وه تاسه‌یه‌ک به‌مێشکمدا دێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
slaw
chonn hawreyan zor xosh7al bwm ba mewane aziztan
kak soren prsyarekm lit haya bo che barnamakae CJ DJ la korak.tv nma
hewadarm walamm bayawa
گوڵی هه‌ولێری
سڵاو چۆنن هاوڕێیان زۆر خۆشحاڵبام به میوانی ئه‌زیزتان،کاک سورێن پرسیارێکم لیت هه‌یه بۆچی به‌رنامه‌که‌ی djو cj له کۆره‌ک tv نه‌ما،هیوادارم وه‌ڵامم بده‌یته‌وه؟
-هاوڕێی به‌ڕێزو خۆشه‌ویستم گوڵی هه‌ولێری،من سورێنی پێشکه‌شکار نیم (سورێن)ێکی دیکه‌م وابزانم به‌ڕێزتان به‌هه‌ڵه منتان ناسیوه ،سه‌باره‌ت به‌راگیرانه‌که‌ش به‌چاوی تۆ منیش وه‌ک تۆ ده‌زانم ئاگادار نیم!؟
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سۆزی پرسی
*سورێن حه‌ز ده‌کات مرۆڤ چ که‌سایه‌تیاکی تێدا بێت و چ که‌سایه‌تیاکی تێدا نه‌بێت؟؟
هه‌مو سیفه‌تێک باش هه‌موو که‌سێک حه‌ز به‌بونی ده‌کات هه‌موو سیفه‌تێکی خراپ هه‌موو که‌سێک ڕقی لێیه‌تی ته‌نانه‌ت درۆزن ڕقی له‌وه‌یه درۆی له‌گه‌ڵ بکرێت ،دز ڕقی له‌وه‌یه دزی لێ بکرێت،خائین ڕقی له‌وه‌یه خیانه‌تی لێبکرێت........سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه من حه‌ز ده‌که‌م ئه‌وانی ده‌یان ناسم که‌سێکی گرج‌وگۆڵ،ساده،دورله‌مجامه‌له.دور له توند ڕه‌وی.مه‌ردو خاوه‌ن مه‌وقیف بن
*ئه‌گه‌ر سورێن بکرێت به ده‌رهێنه‌ری شانۆی ژیان چ ده‌ورێک ناهێڵێت؟
ئه‌و ده‌وری که واده‌کات که‌سه‌کان ده‌وری خۆیان نه‌بینن
*وه‌ک ده‌زانم به‌رده‌وام په‌رتووک ده‌کریت و کتێبخانه‌ی ماڵه‌وه‌ت پر په‌رتووکی به‌سوده،،ئایا چ په‌رتووکێکیانت له هه‌موویان زیاتر خۆش ده‌وێت و هه‌رگیز ناهێڵێت له ده‌ستت بچێت؟؟
یه‌کێک له‌و شتانه‌ی که‌زۆر حه‌زی پێده‌که‌م وهه‌ست ده‌که‌م ناخم ده‌شوات خوێندنه‌وه‌یه،جوانترین دیاریش به‌لامه‌وه په‌رتوکه.سه‌رجه‌م په‌رتوکه‌کانم خۆشده‌وێت به‌ڵام دانه‌یه‌کیان زیاتر ئازیزه له‌لام ،د.ئیبرهیم فه‌قێ نوسیویه‌تی نوسه‌رێکی مسرییه به‌ناوی (ژیانت کۆنترۆڵ بکه)تائێستا زیاتر له شه‌ش جار خوێندومه‌ته‌وه،ئه‌و په‌رتوکه زۆر خۆشه‌ویسته له‌لام
*چ شتێکت زۆر لا گرنگه ئاواتی له ده‌ست نه‌دانی بۆ ده‌خوازیت؟
ئه‌و ژینگه‌یه‌ی ئێستا تیایدا ده‌ژیم ،ئه‌و ئامانجه‌ی له ئێستاوه تا پێنج ساڵی که هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌م
*ئه‌و شانۆیانه‌ی که نوسیوته زیاتر باس له چی ده‌که‌ن؟
ئازاره‌کانی گه‌نج له‌کۆمه‌ڵگا،کۆته‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌سه‌ر تاکه‌کانه‌و،بێباکی ده‌سه‌ڵات له‌ئاست به‌رپرسیایه‌که‌ی
*هۆی چی بوو و چۆن بوو بریارت دا رۆمان بنوسیت؟
هه‌یشه ده‌مه‌وێت کار بکه‌م بۆ ئه‌وی بژیم نه‌ک بژیم بۆ ئه‌وه‌ی کار بکه‌م بۆیه وام هه‌ست کرد ده‌بێت له‌دوای خۆم شتێک به‌جێ بهێڵم.ئه‌مه له‌لایه‌ک له‌لایه‌کی که‌وه ئاشکرایه هه‌موو مرۆڤێک به‌هره‌یه‌کی تێدایه یان زیاتر بۆیه له‌و بڕوایه‌دابووم نوسینی ڕۆمان. حه‌زێک و به‌هره‌یه‌که هه‌ست به‌بونیان ده‌که‌م
*ئه‌گه‌ر داوات لێ بکه‌م top5 ی ئه‌ندامانی کوردژین دیاری بکه‌یت،،کێ هه‌ڵئه‌بژێریت؟؟
کاک سیروان،کاک یادگار،سۆزی،ڕۆژه‌خان،شازاده شێنێ،کاک داریان
.
*ئه‌و پرسیاره چییه که‌خۆت ده‌پرسیت و هیچ وه‌ڵامێکت نییه بۆی؟
ئێمه له‌شانۆگه‌ریه‌کدا ده‌ژین گشت ژیانمان دڵ شکانه ،ئه‌گه‌ر که‌سێکمان خۆشبوێت ئایه خۆشه‌ویستی تاوانه؟؟!!
*
له‌کاک سیروانم پرسی چ هه‌ستێکت هه‌یه کاتێک فرمێسک به چاوی ئافره‌ته‌وه ده‌بینیت،،به‌ڵام ئه‌مرۆ له تۆ ئه‌پرسم چ هه‌سستێکت هه‌یه کاتێک فرمێسک به‌چاوی پیاوانه‌وه ده‌بینیت؟
هه‌ست به ژیانه‌وه‌ی ژیان ئه‌که‌م ،هه‌ست ئه‌که‌م هیچ که‌سێک له‌خراپه‌دا نه‌گه‌شتۆته ئاستێک چاکه‌ی پێ نه‌کرێت،دڵنیاده‌بم له‌وه‌ی کۆتای هه‌موو خراپیه‌ک فرمێسک ڕشنه بۆ بکه‌ره‌که‌ی،ئه‌گه‌ر فرمێسکی شادیش بێت هیچ شتێک محاڵنیه که‌مرۆڤ بیه‌وێت پێی بگات
*چ هه‌ستێکت هه‌بوو کاتێک بۆ یه‌که‌مجار کاک سیروانت بینی له نزیکه‌وه؟چ په‌یامیکت هه‌یه بۆ کاک سیروان؟
بێ موجامه‌له به‌مانای وشه خۆشحاڵبوم هه‌ستم کرد که‌سێکم ناسیوه که‌ده‌بوا زوتر بمناسیایه ،مامۆستایه‌کم ناسیوه که‌ده‌بوا زوتر وانه‌ی ژیان لێوه‌ی فێربوومایه،سه‌رکرده‌یه‌کم ناسیوه که مرۆڤ ده‌بێت قوربانی بدات تاده‌گاته ئاستی خزمه‌تکاری ئه‌و که‌سانه،پێی ده‌ڵێم به‌سه‌ربه‌رزیه‌وه ده‌وانیت بڵێیت من خزمه‌تکاری گه‌ل و نیشتمانی خۆمم
*سورێن یه‌کێک بوو له‌ومنالانه‌ی که ئێجگار عه‌جول و بزێو بوو به مناڵی،،خۆشترین یادگاری مناڵیت چییه که تا ئێستاله‌یادت نه‌کردووه؟؟
هه‌تا ئێستا نه‌دیومه له خوێندومه‌ته‌وه نه بۆم باس کراوه نه ئه‌بێت که‌سێک به‌قه‌د منداڵی من بزێو و هار بوبێت ههههههه،هیوایه‌تم شت شکاندن بوو رۆژی له ده منداڵم ئه‌دا،سێ کۆڵان گیری خواربوو به‌ده‌ستمه‌وه
باش بیرم دێت له پۆلی یه‌کی سه‌ه‌تایی بووم بیرم کرده‌وه گوتم ده‌بێت له قوڕ ته‌له‌فزیۆنێک دروست بکه‌م ڕۆشتم تۆپه‌ڵێک قوڕم گرته‌وه .چوار گۆشه‌یه‌کی خواروخێچم دروست کرد هه‌ر لایه‌کی پێنج سانتیمێک ده‌بوو ناوه‌راسته‌که‌یم چاڵ کرد ،دوو مێروله له عه‌سکه‌ریه هاره‌کانم تێ کرد .وا له‌بیرمدا بوو ئه‌مانه ئه‌بن به به‌ته‌ڵی فیلم ،دوای پارچه شوشه‌یه‌کی ئاماده‌کراوم خسته سه‌ر ئه‌و بۆشایه‌ی که‌مێروله‌کانی تیا‌بوو به‌حساب شاشه‌ی tv یه‌که‌بوو،پاشان دوو وایه‌رم هێنا سه‌ره‌کانیان ڕوت بوو دام له‌پشتی قوڕه‌که و پلاکی کاره‌با ،قوره‌که ته‌ربوو سه‌ری وایه‌ره‌کانی له‌ناویابوو کاره‌باش هه‌بوو کاتێکم زای شڵقه هه‌ستا و کاره‌با شۆرتی کرد ،هه‌رچی وایه‌ر و پلاک به‌دیواره‌وه‌بوو گڕی لێ هه‌ڵئه‌ستا ماڵه‌که‌مان وه‌ک خه‌تی دامه‌ی لێهات،منیش چه‌پڵه‌م لێئه‌دا به پێکه‌نینه‌وه ئه‌م گوت ئه‌روڵا قه‌وما
ئه‌مه یه‌کێک بوو له هه‌زاره‌ها که‌تنه‌کانی منداڵیم
*له چ شتێکی من زۆر ره‌نجاویت؟
له پۆلی سێی سه‌ره‌تایی بووم هاتم بۆ ماڵتان شتێکم شکاند دوایی لای دایکم باست کرد خواهه‌ڵناگرێ ئه‌ویش باشی کوتام ههههههههههه
*کۆتا پرسیارم ئه‌ڵێن سورێن بریاری داوه سه‌یری فیلمی هندی نه‌کات بۆ؟؟هههههههههه
له‌دوای سه‌یر کردنی فیلمی pyar tune kya kya بووله‌دوای فیلمه‌که زۆۆۆۆۆۆۆر خه‌فه‌تم خوار ئیتر گوتم ئه‌م بێنه‌و به‌رده به‌من ناکرێ بائه‌وه‌ن له هندیا نه‌کوڵێم
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن سورێن 88 (2010-02-21 09:24:47)
له‌سه‌ر هێڵ نییه
زور زور بةخيربيت بـــــــةريزم ســورين ..
يانةكةت روناك كردةوة ..هةردةم سةركةوتوبيت لة كشت بوارةكانى زيان
1-تا جةند بير لة روزة نــــاخوشةكانى زيانت ئةكةيتةوة
2- زيان جى مانايةك ئةكةيةنيت لةلاى تو. ئايا ئة ماناية ئةكةيةنى كة ئيمة هةولى بو ئةيةين
3- تـــــا ج ئاسيتكت خويندووة.
4- جون كوردزينت نــــاسى
5- كريان لةلاى توو جى ئةكةيةنى .. تا جةند بةيوةستى بة كريانةوة ..
ببورة ئةكةر برسيارةكانم هةر شتيكى هةبى
تــــــــــــــةمةن دريز بيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ba naxi dilmawa baxerhatni am beraya azizam akam kak sorin baxer bit bo em sabata jowanaya mnish persiyarem haya
1 ch katak ba saxterin kati zhiyanet dadanit
2 wshay leburdn chiya lay janabetan aya bo to zor gerana katak ba kasaek alit lem bebura katak to hast bekit to em kasat berindar kerdwa
dobara baxer bit hiwam waya hemisha la asudayda bezhit hemisha lew baxandaw pekaninn bit hemisha zhiyanat her gashawa bet teman derezh bet beray azizim hemo katt shad
ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ســــــــــــــلاو ...
بةخيربيت بةريزم سؤرين
* ئاواتت جييه ئيستة؟؟؟
* حةز به خويندن دةكةيت؟؟؟
* ئامانجت جيية بؤ دوارؤزت؟؟؟
* خؤشترين بؤلى قوتابخانةت ج بؤليك بوو؟؟؟
* خؤشترين سال ج ساليك بوو وة بؤ؟؟؟
سوباس
له‌سه‌ر هێڵ نییه
1-تا جةند بير لة روزة نــــاخوشةكانى زيانت ئةكةيتةوة
هیچ مرۆڤێک نیه خۆشی و ناخۆشی نه‌بینێت.سروشتی ژیان وایه بێ ویستی خۆمان به‌سه‌رجه‌م لایه‌نکانی ژیان ئاشناده‌بین.ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه شوێنه‌واره‌کانی ئه‌و ڕوداو و سروشته‌یه که کایگه‌ری ده‌بێت له سه‌ر هزرو ره‌فتارمان،ڕۆژه ناخۆشه‌کان واقیعێکن لێمان جیانابنه‌وه،به‌ڵام من هه‌میشه ڕابردو کوژی داهاتو په‌رستم
2- زيان جى مانايةك ئةكةيةنيت لةلاى تو. ئايا ئة ماناية ئةكةيةنى كة ئيمة هةولى بو ئةيةين
له‌ڕ‌ۆمانی سێهه‌مدا نوسیومه--ژیان لای من وه‌ک ئه‌وه‌یه که‌سێک پارچه‌یه‌ک شت له‌ماڵه‌که‌ی بدزرێت ،خاوه‌ن ماڵه‌که‌ش به‌دوای دزه‌که‌یا رابکات و دوای هه‌موو شتێک بۆی نه‌گیرێت وکاتێک ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ماڵه‌که‌ی سه‌یر ده‌کات دزێکی که هه‌موو ماڵه‌که‌ی دزیووه ئێمه‌ش له‌ژیاندا واین هه‌موومان به‌دوای سه‌روه‌ت و سامان یان پله‌و پایه‌دا راده‌که‌ین کاتێ دێینه‌وه سه‌ر هۆش سه‌یر ده‌که‌ین ڕۆژگار هه‌موو ته‌مه‌نمانی دزیووه
3- تـــــا ج ئاسيتكت خويندووة.
په‌یمانگای ته‌کنیکی به‌شی کارگێی یاسام ته‌واو کردووه و ئێستاش له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین - ئاداب ،به‌شی کۆمه‌ڵناسی ده‌خوێنم
4- جون كوردزينت نــــاسى
له‌ڕێگای سۆزی پورزامه‌وه
5- كريان لةلاى توو جى ئةكةيةنى .. تا جةند بةيوةستى بة كريانةوة
گریان شۆردنی ڕۆح و هه‌سته،که‌م که‌س هه‌یه وه‌ک من زو بگریه‌ت..
له‌سه‌ر هێڵ نییه
به‌خێر هاتیت بۆ میوانداری ســاباتی ئه‌م ههفتیهی کوردژین کاك سورێن
خۆشحاڵین به‌میوانداریه‌که‌ت ئه‌زیزم
منیش وه‌ك هاورێیانم چه‌ن پرسیارێك ئاراسته‌ی به‌ڕێزت ئه‌که‌م
هیوادارم ماندووت نه‌که‌م...
1 چـۆن ئه‌روانیته ئاستی ڕۆشنبیری ئه‌مڕۆی گه‌نج له‌کوردستان،له‌کاتێکا کهئافرهتێك به‌لایا تێپه‌ر ئه‌بێت وه‌ك ئه‌زانین و زۆربه‌شمان بینیومانه
چۆن وبه‌چ شێوه‌یه‌ك توانجی لێده‌دات و بێزاری ئه‌کات،ئایا به‌ڕێزت بۆچونت چــۆنه له‌سه‌ر ئه‌م یارده‌یه؟
2 جوانترین ووشـــه لای کاك سورێن چــیه؟
3 ئایا لای کاك سورێن پێناســه‌ی که‌سێکی هونه‌رمه‌ند چــۆنه؟ هه‌روه‌ك که‌ســه‌کانی تر یاخود ئه‌بێ جیاواز بێ گه‌رجیاواز بێ بؤ هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌وه..
4 ئه‌توانی به 6 ووشـــه پێناسه‌ی سوڕێنم بــۆ بکه‌یت؟
5 ئایا کاك سورێن سه‌ردانی بابه‌ته‌کانی منی کردووه گه‌رنا بۆ ئه‌گه‌ر به‌ڵێ کام بابه‌تم جێی سه‌رنجی به‌ڕێزتان بــووه؟
هیوادارم ماندوم نه‌کردبی به‌پرسیاره‌کانم
ســه‌رکه‌توو بـــی هاوڕێێ به‌ڕێزم.....
له‌سه‌ر هێڵ نییه
1خاتو فریشته پرسی
-ch katak ba saxterin kati zhiyanet dadanit
شه‌ش مانگی یه‌که‌می 2008
2 wshay leburdn chiya lay janabetan aya bo to zor gerana katak ba kasaek alit lem bebura katak to hast bekit to em kasat berindar kerdwa
به‌دڵنیاییه‌وه زۆر ئاساییه وه‌ک واجبێکی ئه‌خلاقی و وه‌ک ئه‌رکێکی هه‌ستیم داوای لێبوردن ده‌که‌م بگره خۆم ده‌رونم ئاسوده ده‌بێت به داوای لێبوردن کردن
له‌سه‌ر هێڵ نییه
LiL DoLL پرسی
* ئاواتت جييه ئيستة؟؟؟
ته‌واو کردنی کۆمه‌ڵناسی و وه‌رگیرانم له کۆلێژی پۆلیس
* حةز به خويندن دةكةيت؟؟؟
زۆر زۆر
* ئامانجت جيية بؤ دوارؤزت؟؟؟
که‌سێک بم خه‌ڵک مانه‌وه‌م له‌ژیان به گرنگ بزانێت
* خؤشترين بؤلى قوتابخانةت ج بؤليك بوو؟؟؟
قۆناغی دووه‌می په‌یمانگا
* خؤشترين سال ج ساليك بوو وة بؤ؟؟؟
شه‌ش مانگی یه‌که‌می 2008،چونکه که‌وتبومه واقعێک هه‌ر ڕۆژێک وانه‌یه‌کی ژیان فێر ده‌بووم
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن سورێن 88 (2010-02-21 18:49:30)
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سلاو ورێز
کاکه سۆرین گیان به‌خێر بێت بۆ ژێر ساباته فێنکه‌که‌ی کوردژین
منیش وه‌ک ئه‌ندامێکی ئاسایی حه‌زم کرد چه‌ند پرسیارێکت ئاراسته بکه‌م
هیوادارم که ماندووت نه‌که‌م چاوه‌که‌م
1- له یه‌کێک له دێره هۆنراوه‌کانم ده‌لێم
( ژیان گوڵه
ژیان هه‌ناره ئۆخه‌ى
نێو ده‌ستى پیره‌ژنێكه
ژیان
شه‌ونمێكى سه‌ر گه‌ڵاكانى هه‌قیقه‌ته
ژیان هه‌ناسه‌یه
ژیان جه‌نگێکی ئه‌به‌دیه بۆ فه‌نابوون )
خوێندنه‌وه‌ت بۆ ئه‌م ژیانه چییه که له‌م کۆپله‌ییه‌دا وێنه‌ی بۆ کراوه ؟
2- رۆمان ، یه‌کێکه له قورسترین ژانری ئه‌ده‌ب ، چۆن ده‌روانیته ئاستی رۆمان نوسینی ئێستا له ناو کوردا ؟
3- کۆمه‌لناسی بوارێکی گرنگ که هه‌موو دام و ده‌زگاکانی حکومه‌ت پێویستی به که‌سێک هه‌یه که له بواری کۆمه‌لناسی شاره‌زایی هه‌بێت .تۆ چۆن ئاره‌زووی هه‌لبژاردنی ئه‌م به‌شه‌ت هه‌بوو ؟ ئایا ئاره‌زووت بوو ؟ یان قه‌ده‌ر وای کرد ناوت له‌ویا ده‌ربچێت ؟
4- گوتیان منالێکی بزێو بوویت به‌لام له گه‌وره‌یی وا نه‌بوویت به‌لکو که‌سێکی هێمن و له سه‌رخۆ ، ئه‌ی بۆ ده‌لێن ته‌مه‌نی گه‌وره ره‌نگدانه‌وه‌ی ته‌مه‌نی مناله‌ییه ؟ ئایا سۆرین ئه‌مه چۆن لێک ده‌داته‌وه ؟
5- دیل کارنگی ده‌لێت ( بیر له رابردوو مه‌که‌ره‌وه ، سبه‌ینێت نادیار ، ئه‌مرۆکه‌ت داهاتوو ه ) خوێندنه‌وه‌ت بۆ ئه‌م وته‌ییه چییه ؟
6- ئاستی سه‌نته‌ره‌کانی لاوان و گه‌نجان چۆن هه‌لده‌سه‌نگێنیت له بره‌ودان به ئاستی زانیاری و معریفی گه‌نجانمان له کۆمه‌لگه‌ی کورده‌واری ؟
ببوره ئه‌گه‌ر پرسیاره‌کانم زۆرن و ماندوو نه‌بیت له وه‌لامدانه‌وه ئه‌گه‌ر ته‌رکیشت کرد لام ئاساییه به‌س ئاگاداربه وه‌لامی 6 پرسیارم ده‌وێت ههههههههههههه چاوی منی
کاتت به‌خته‌وه‌ری بێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه