❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سورێن میوانی ساباته‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#21 2010-02-21 19:26:56

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2020-02-20
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPMSIE

Re: سورێن میوانی ساباته‌

نما‌خان پرسی

1 چـۆن ئه‌روانیته‌ ئاستی ڕۆشنبیری ئه‌مڕۆی گه‌نج له‌کوردستان،له‌کاتێکا که‌ئافره‌تێك به‌لایا تێپه‌ر ئه‌بێت وه‌ك ئه‌زانین و زۆربه‌شمان بینیومانه‌
چۆن وبه‌چ شێوه‌یه‌ك توانجی لێده‌دات و بێزاری ئه‌کات،ئایا به‌ڕێزت بۆچونت چــۆنه‌ له‌سه‌ر ئه‌م یارده‌یه‌؟

به‌گشتی من گه‌نجانی کورد به‌ خراپ نازانم چونکه‌ هه‌تا گه‌نجانی تاران وشونان نه‌بنی نازانی گه‌نجی کورد چه‌ند باشه‌ له‌ڕوی ڕه‌وشته‌وه‌،به‌ڵام له‌ڕوی ڕۆشنبیرییه‌وه‌ که‌م ته‌رخه‌من.تێڕوانینی من بۆ ئه‌م دایارده‌یه‌ چه‌ند هۆکارێکی هه‌یه‌ وه‌ک تێکه‌ڵ نه‌بونی کچ و کوڕ له‌ قۆناغه‌کانی خوێندن ئه‌مه‌ش واده‌کات که‌مێک نامۆ بن به‌یه‌ک،ئه‌ پاڵنه‌ره‌ ده‌رونیانه‌ی گه‌نج، که‌واده‌کات حه‌ز به‌خۆ ده‌رخستن بکات به‌ هه‌ر ڕێگایه‌ک بێت یه‌کێک له‌وانه‌ش توانجه‌.ناڕێکی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی که‌ ئه‌و که‌سه‌ی تێدا ژیاوه‌.نزمی ئاستی ڕۆشنبیری ،........

2 جوانترین ووشـــه‌ لای کاك سورێن چــیه‌؟

بڕوا به‌خۆبوون

3 ئایا لای کاك سورێن پێناســه‌ی که‌سێکی هونه‌رمه‌ند چــۆنه‌؟ هه‌روه‌ك که‌ســه‌کانی تر یاخود ئه‌بێ جیاواز بێ گه‌رجیاواز بێ بؤ هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌وه‌..

مرۆڤی ئاسایی وه‌ک مێروله‌ به‌ شه‌قامه‌کانی ژیاندا گوزه‌ر ده‌کات ڕێگره‌کانی ژیان به‌ گه‌وره‌یی ده‌بینێت (ئه‌گه‌ر بچوکیش بن)و ته‌نها پێشی خۆیان ده‌بینن.به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی به‌مانای ووشه‌ هونه‌رمه‌نده‌ وه‌ک باڵنده‌ به‌سه‌ر ژیاندا ده‌فڕێت و ژیان و گرێ کوێره‌کان له‌خوار خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌رز تر بفرن بۆ ئه‌وه‌ی فراوانتر خواره‌وه‌ی خۆیانن ببینن

4 ئه‌توانی به‌ 6 ووشـــه‌ پێناسه‌ی سوڕێنم بــۆ بکه‌یت؟

زۆر ساده‌،زو توره‌ ئه‌بم.ڕقم له‌مجامه‌له‌یه‌.ڕوخۆش.گرجوگۆڵ.خاوه‌ن مه‌وقیف.

5 ئایا کاك سورێن سه‌ردانی بابه‌ته‌کانی منی کردووه‌ گه‌رنا بۆ ئه‌گه‌ر به‌ڵێ کام بابه‌تم جێی سه‌رنجی به‌ڕێزتان بــووه‌؟

به‌ڵێ سه‌ردانم کردوه ‌و زۆریش موعجیبم پێیان زۆریش حه‌ز ده‌که‌م بیان که‌یت به‌ په‌رتوک،زۆر ئه‌و که‌سانه‌م خۆش ده‌وێت که‌خۆیان ئه‌سه‌لمێنن و په‌ره‌ به‌تواناکانیان ئه‌ده‌ن.به‌تایبه‌تی شیرینه‌ مه‌نیه‌کان زۆر به‌ دیقه‌ته‌وه‌ ئه‌یان خوێنمه‌وه‌

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن سورێن 88 (2010-02-21 19:36:50)

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#22 2010-02-22 08:17:20

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2020-02-20
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: سورێن میوانی ساباته‌

کاک سیروان پرسی

1- له‌ یه‌کێک له‌ دێره‌ هۆنراوه‌کانم ده‌لێم

   ( ژیان گوڵه‌
ژیان هه‌ناره‌ ئۆخه‌ى
نێو ده‌ستى پیره‌ژنێكه‌
ژیان
شه‌ونمێكى سه‌ر گه‌ڵاكانى هه‌قیقه‌ته‌
ژیان هه‌ناسه‌یه‌
ژیان جه‌نگێکی ئه‌به‌دیه‌ بۆ فه‌نابوون )

خوێندنه‌وه‌ت بۆ ئه‌م ژیانه‌ چییه‌ که‌ له‌م کۆپله‌ییه‌دا وێنه‌ی بۆ کراوه‌ ؟

له‌یه‌ک کاتدا ژیان بۆنی خۆشه‌ و جوانه‌ به‌ڵام دڕکیشی هه‌یه‌.وه‌ک هه‌نار له‌چه‌نداها پێچ و په‌ناو گرێ پێک هاتووه‌.به‌ڵام چێژیشی هه‌یه‌،ئه‌کرێت له‌ کۆتای ته‌مه‌نیشدابێت ئۆخه‌یه‌ک‌ بکه‌ین بۆ ئه‌و ئامانجه‌ی کۆڵمان لێی نه‌داوه،‌هه‌موومان به‌دوای ژیاندا راده‌که‌ین بۆیه‌ فریا ناکه‌و‌ین بژین.ژیان مه‌ته‌ڵێکه‌ کاتێک ئاشکرا ده‌بێت که‌ له‌سه‌ره‌مه‌رگداین

2- رۆمان ، یه‌کێکه‌ له‌ قورسترین ژانری ئه‌ده‌ب ، چۆن ده‌روانیته‌ ئاستی رۆمان نوسینی ئێستا  له‌ ناو کوردا ؟

به‌بڕوای من و بڕیاردانی سه‌رجه‌م ڕوناکبیره‌کان و ڕۆمان نووسه‌ ناوداره‌کانی کورد ،ڕۆمانی کوردی ته‌نها له‌ هیچ باشتره‌

3-  کۆمه‌لناسی بوارێکی گرنگ که‌ هه‌موو دام و ده‌زگاکانی حکومه‌ت پێویستی به‌ که‌سێک هه‌یه‌ که‌ له‌ بواری کۆمه‌لناسی شاره‌زایی هه‌بێت .تۆ چۆن ئاره‌زووی هه‌لبژاردنی ئه‌م به‌شه‌ت هه‌بوو ؟ ئایا ئاره‌زووت بوو ؟ یان قه‌ده‌ر وای کرد ناوت له‌ویا ده‌ربچێت ؟

خۆم زۆر حه‌زم له‌ ده‌رونناسی و کۆمه‌ڵناسی بوو،به‌ڵام ناوم له‌ مێژوو هاته‌وه‌ پاشان دام به‌زاند بۆ کۆمه‌ڵناسی

4- گوتیان منالێکی بزێو بوویت به‌لام له‌ گه‌وره‌یی وا نه‌بوویت به‌لکو که‌سێکی هێمن و له‌ سه‌رخۆ ، ئه‌ی بۆ ده‌لێن ته‌مه‌نی گه‌وره‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی ته‌مه‌نی مناله‌ییه‌   ؟ ئایا سۆرین ئه‌مه‌ چۆن لێک ده‌داته‌وه‌ ؟

*گۆڕانی هه‌لومه‌رجی ژیان و ژینگه‌ی مرۆڤ کاری گه‌ری زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر که‌سایه‌تیه‌که‌ی، ئه‌مه‌ش واده‌کات مرۆڤ له‌ قۆناغێکه‌وه ‌بگوازرێته‌وه‌ بۆ قۆناغێکی که‌،به‌ڵام که‌م تازۆر هه‌ندێک ئاسه‌واری منداڵی هه‌ر به‌ که‌سه‌که‌وه‌ ده‌مێنێت

5- دیل کارنگی ده‌لێت ( بیر له‌ رابردوو مه‌که‌ره‌وه‌ ، سبه‌ینێت نادیار ، ئه‌مرۆکه‌ت داهاتوو ه‌ ) خوێندنه‌وه‌ت بۆ ئه‌م وته‌ییه‌ چییه‌ ؟

ڕابردوو هه‌رچۆن بوو ،هه‌ڕچی بوو په‌رتوکێک بوو خوێندته‌وه‌ ،فیلمێک بوو بینیت ته‌واو تێپه‌ڕی.گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مڕۆ چی ده‌که‌یت .چۆن ده‌یکه‌یت.گرنگ ئه‌وه‌نیه‌ تۆ له‌کوێدایت گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌ته‌وێت به‌ کوێ بگه‌یت.ئه‌مڕۆ ده‌ست پێبکه‌ سبه‌یێ ڕۆژێک له‌ژیانت که‌متر بۆته‌وه‌

6- ئاستی سه‌نته‌ره‌کانی لاوان و گه‌نجان چۆن هه‌لده‌سه‌نگێنیت له‌ بره‌ودان به‌ ئاستی زانیاری و معریفی گه‌نجانمان له‌ کۆمه‌لگه‌ی کورده‌واری ؟

به‌ته‌حه‌داوه‌ ئه‌ڵێم جگه‌ له‌ په‌یکه‌رێکی وشک هیچ شتکی تر نین.کۆمه‌ڵێک پاره‌یان تێدا سه‌رف ئه‌کرێت کۆمه‌ڵێک کادری گه‌نده‌ڵی دواڕۆژ به‌هه‌م ئه‌هێنن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#23 2010-02-22 15:26:14

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: سورێن میوانی ساباته‌

به‌خێر بێت هاورێ به‌رێزه‌که‌ی نێو یانه‌ی کوردژین خۆشحاڵین که‌ له‌م ماڵه‌ جوانه‌دا له‌گه‌ڵ که‌سێکی وه‌کو به‌رێزتان میواندریه‌ک رێک ده‌خه‌ین ، هیوای له‌ش ساغ و ته‌مه‌ن درێژیت له‌سه‌رجه‌م بوراه‌کانی ژیاندا بۆ ده‌خوازم ، انشالله‌ سه‌رکه‌وتوو ده‌بیت له‌ کاره‌کانی رۆژانه‌ی خۆتدا . دووباره‌ زۆر به‌خێر بێت هاورێ گیان ،

منیش حه‌زم کرد به‌ چه‌ند پرسیارێک له‌ به‌رێزتان به‌شادری بکه‌م له‌م ساباته‌دا.

1- ئه‌ڵێن گرانه‌ باوه‌ر به‌ که‌سێک بکه‌یت نه‌یناسیت ئه‌مه‌ تا چه‌ند راسته‌،؟ئاستی هاورێیه‌تی له‌ نێت چۆن ده‌بینیت ؟ تا چه‌ند له‌م جۆره‌ هاورێیه‌تیه‌دا راستگۆیی هه‌یه‌ ؟ چی به‌وانه‌ ده‌ڵێت که‌ وێنه‌یه‌کی ناشرینیان به‌خشیوه‌ به‌ هاورێیه‌تی له‌ نێت ؟

2- جل و به‌رگ پۆشین مافێکی تایبه‌تی تاکه‌ که‌سه به‌ڵام هه‌ر له‌و رۆژه‌وه‌ی له‌ دایک ده‌بین ، خێزان ، کلتور ، ئاین، رێساکانی ناو کۆمه‌ڵ برایار ده‌ده‌ن ئێمه‌ چ جۆره‌ جل و به‌رگێک بپۆشین، ئایا به‌رای کاکه‌ سورێن مرۆڤ ده‌توانێت له‌ هه‌ر شوێنێک و له‌هه‌ر کاتێکدا

3- ئه‌و سیفه‌تانه‌ی کاکه‌ سورێن چیه‌ که‌ حه‌ز ناکه‌یت هیچ که‌س له‌ ئه‌ندامانی یانه‌ بزانن‌ تۆ ئه‌و جۆره‌ سیفه‌تانه‌ت هه‌یه‌؟   

4- هه‌ندێک جار به‌ هه‌ندێک کاری مرۆڤ ده‌گوترێت هه‌ڵه‌، چۆن ده‌زانین کارێک هه‌ڵه‌یه‌ یان راسته‌ گه‌ر که‌سانی ده‌وروبه‌رت هه‌ڵه‌یان کرد ئاگاداریان ده‌که‌یته‌وه‌ ؟ ئه‌ی تۆ حه‌ز ده‌که‌یت ئه‌وانیش له‌هه‌ڵه‌کانت ئاگادارت بکه‌نه‌وه‌؟ بۆچی؟

5- پێناسه‌ی سورێن بۆ توره‌ بوون چیه‌؟ له‌ پێناسه‌کردنی خۆتدا خۆت ده‌ڵێت زوو توره‌ ده‌بم  !!هیچ کات روویداوه‌ ئه‌وه‌نده‌ توره‌ بوبێتی کۆنترۆڵی خۆت له‌ ده‌ست دابێت ؟ به‌ کوردیه‌که‌ی خۆمان دۆۆ و دۆشاوت تێکه‌ڵ به‌یه‌ک کردبێت له‌ کاتی توره‌ بووندا ههههههههههه.،

6- کاکه‌ سورێن تاکو ئێستا وه‌کو که‌سێکی نوسه‌ر و رۆشنبیر به‌شداری له‌ هیچ کۆرێکدا کردووه ؟ یان به‌ نیاز نیت شتی له‌م جۆره‌ ئه‌نجام بده‌یت ‌ ؟.

له‌ کۆتایدا رێزو خۆشه‌ویستیم هه‌یه‌ بۆت ، ببوره‌ له‌ زۆری پرسیاره‌کانم ،

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#24 2010-02-22 17:25:16

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2020-02-20
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: سورێن میوانی ساباته‌

کاک یادگار پرسی

1- ئه‌ڵێن گرانه‌ باوه‌ر به‌ که‌سێک بکه‌یت نه‌یناسیت ئه‌مه‌ تا چه‌ند راسته‌،؟ئاستی هاورێیه‌تی له‌ نێت چۆن ده‌بینیت ؟ تا چه‌ند له‌م جۆره‌ هاورێیه‌تیه‌دا راستگۆیی هه‌یه‌ ؟ چی به‌وانه‌ ده‌ڵێت که‌ وێنه‌یه‌کی ناشرینیان به‌خشیوه‌ به‌ هاورێیه‌تی له‌ نێت ؟

به‌داخه‌وه‌ که‌وتوینه‌ته‌ هه‌لومه‌رجێک ئه‌که‌وێته‌ چوارچێوه‌ی نه‌زانیه‌وه‌ ئه‌گه‌ر متمانه‌ به‌ هه‌موو که‌س بکه‌یت.ئه‌گه‌ر که‌سه‌کان باشبن ئه‌توانن به‌باشی به‌کاری بهێنن و هاوڕێی باش بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه‌ وه‌ به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌،راستگۆیی به‌پێی که‌سه‌کان ئه‌گۆڕێت واته‌ ڕێژه‌یه‌کی جێگیر نیه‌،به ‌ته‌هنا که‌سێک ناتوانیت حوکمی شتێکی گشتی بگۆڕێت جگه‌ له‌ نیشاندانی که‌سایه‌تی خۆی

2- جل و به‌رگ پۆشین مافێکی تایبه‌تی تاکه‌ که‌سه به‌ڵام هه‌ر له‌و رۆژه‌وه‌ی له‌ دایک ده‌بین ، خێزان ، کلتور ، ئاین، رێساکانی ناو کۆمه‌ڵ برایار ده‌ده‌ن ئێمه‌ چ جۆره‌ جل و به‌رگێک بپۆشین، ئایا به‌رای کاکه‌ سورێن مرۆڤ ده‌توانێت له‌ هه‌ر شوێنێک و له‌هه‌ر کاتێکدا

ببوره‌ براگیان باش له‌ پرسیاره‌که‌ت تێنه‌گه‌شتم به‌ڵام دیدی من بۆ بڕیاردانم له‌جل و به‌رگی که‌سه‌کان حه‌زده‌که‌م ئه‌و جله‌ بپؤشێت که‌ حه‌زی پێده‌کات نه‌ک ئه‌و جله‌ی که‌حه‌زی پێده‌که‌م

3- ئه‌و سیفه‌تانه‌ی کاکه‌ سورێن چیه‌ که‌ حه‌ز ناکه‌یت هیچ که‌س له‌ ئه‌ندامانی یانه‌ بزانن‌ تۆ ئه‌و جۆره‌ سیفه‌تانه‌ت هه‌یه‌؟

کاکه‌گیان ئه‌گه‌ر ئاشکرام کرد واته‌ هیچ شتێکئ نهێنی نامێنێته‌وه‌ ههههههه،حه‌ز ناکه‌م بزانن که‌ چه‌ند میزاجیم ‌

4- هه‌ندێک جار به‌ هه‌ندێک کاری مرۆڤ ده‌گوترێت هه‌ڵه‌، چۆن ده‌زانین کارێک هه‌ڵه‌یه‌ یان راسته‌ گه‌ر که‌سانی ده‌وروبه‌رت هه‌ڵه‌یان کرد ئاگاداریان ده‌که‌یته‌وه‌ ؟ ئه‌ی تۆ حه‌ز ده‌که‌یت ئه‌وانیش له‌هه‌ڵه‌کانت ئاگادارت بکه‌نه‌وه‌؟ بۆچی؟

هیچ مرۆڤیک نیه‌ هه‌ڵه‌ نه‌کات و هه‌ڵه‌ش به‌رامبه‌ری نه‌کرێت،به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و هه‌ڵه‌ ببێته‌ وانه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی دوباره‌ نه‌بێته‌وه‌.ئه‌گه‌ر هۆکاری هه‌ڵه‌مان زانی نیوه‌ی هه‌ڵه‌که‌مان چاره‌سه‌ر کردووه‌،به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌یه‌که‌م هه‌نگاویدا ئاگاداری ئه‌که‌مه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌سنوری خۆی ده‌رنه‌چێت،زۆر زیاتر حه‌زده‌که‌م له‌ هه‌ڵه‌کانم ئاگادار بکرێمه‌وه‌ به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌ک نیازی ئه‌وه‌ی بێت بیه‌وێت چاره‌سه‌ری هه‌ڵه‌م پێ بکات نه‌ک هه‌ڵه‌یه‌کی که‌ چونکه‌ مرۆڤ هه‌رچه‌ند تێگه‌یشتوبێت ناگاته‌ پله‌ی که‌ماڵی

5- پێناسه‌ی سورێن بۆ توره‌ بوون چیه‌؟ له‌ پێناسه‌کردنی خۆتدا خۆت ده‌ڵێت زوو توره‌ ده‌بم  !!هیچ کات روویداوه‌ ئه‌وه‌نده‌ توره‌ بوبێتی کۆنترۆڵی خۆت له‌ ده‌ست دابێت ؟ به‌ کوردیه‌که‌ی خۆمان دۆۆ و دۆشاوت تێکه‌ڵ به‌یه‌ک کردبێت له‌ کاتی توره‌ بووندا ههههههههههه.،


هه‌ستێک و هه‌ڵوێستێکی تایبه‌تیه‌ مرؤڤ ناتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر خۆیدا بگرێت ئه‌مه‌ش به‌رامبه‌ر به‌ شتێک یان دیمه‌نێک و ڕوداوێک ڕوده‌دات.ههههههه وه‌ڵا کاکه‌گیان ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره‌ توره‌بونانه‌ بژمیرم پێویستی به‌ حاسیبه‌یه‌ک ئه‌بێت


6- کاکه‌ سورێن تاکو ئێستا وه‌کو که‌سێکی نوسه‌ر و رۆشنبیر به‌شداری له‌ هیچ کۆرێکدا کردووه ؟ یان به‌ نیاز نیت شتی له‌م جۆره‌ ئه‌نجام بده‌یت ‌ ؟

.
وه‌ک گوێگرو ئاماده‌بوو له‌چه‌ندین کۆڕ و ۆرک شۆپ به‌شداریم کردووه‌ به‌ڵام وه‌ک کۆڕگێر ته‌نها یه‌ک کۆڕم گێراوه‌ له‌سه‌ر (گرنگی و هۆکاری دروست بونی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌جیهاندا)

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن سورێن 88 (2010-02-22 17:51:30)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#25 2010-02-23 07:51:02

hawnaz
کازیوەی یانە
شوێن: ♫سلێمانی♫
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2014-09-15
په‌یامه‌كان: 1237
WindowsXPMSIE7

Re: سورێن میوانی ساباته‌

سلاوووووووووووو

ته نها دوو برسيار

1.يه كه م كه س كى بوو كه ليره ناسيت؟
2.خؤشه و يسترين هاوريت كييه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#26 2010-02-23 08:14:06

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2020-02-20
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: سورێن میوانی ساباته‌

هاونازخان پرسی

1.يه كه م كه س كى بوو كه ليره ناسيت؟

وه‌ک بینین و تێکه‌ڵی کاک سیروان

2.خؤشه و يسترين هاوريت كييه؟

له‌ده‌ره‌وه‌ی یانه ملازم سه‌میر

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#27 2010-02-23 13:23:50

KcHa..MrWaRi
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: share halamtw qwrbani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-08
دواترین سه‌ردان: 2013-07-23
په‌یامه‌كان: 735
WindowsXPMSIE

Re: سورێن میوانی ساباته‌

slaw hawrey barez
baxer hate bosabatakaman
yanha aprsm
mnal lae to chy agayanyt?


hawreyan  prseare zorean krd mn pem basha  lam katada tanha  hewae zhyaneki pr zoshyt bo bxwazm
hewaxwazm hamesha bozhyan pebkanyt
taman drezh byt
kastt shad

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن KcHa..MrWaRi (2010-02-23 13:24:59)

Kurdzhin
~~کاتێک زمان کراوه‌یه‌~~
~~ناکرێت ده‌رگای دڵمان دابخه‌ین~~


http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13042836961.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#28 2010-02-23 17:14:24

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: سورێن میوانی ساباته‌

سڵاو له‌ کاک سورینی گوڵ و خۆشه‌ویست ..

زۆر خۆشحاڵم که‌ له‌گه‌ڵ به‌ریزت له‌سابه‌تی کوردژین به‌چه‌ند پرسیاریک که‌ له‌لام گه‌ڵاڵه‌ بووه‌ به‌رامبه‌رت به‌ژدار بم..

هیوام وایه‌ به‌ پرسیاره‌کانم نه‌بمه‌ هۆی ئازاردانی چاوه‌کانت و هیلاک کردنت ..

1- سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت بپرسم له‌ کاک سورێن کاتێک پێی وترا تۆ میوانی ساباتی کوردژینت هه‌ستت چۆن بوو؟

2- بڕوا به‌ قسه‌ی که‌سێک ده‌که‌یت که‌ شتێکت پێبڵێت له‌هه‌مان کاتدا خۆت  شته‌که‌ت نه‌بینی بێت؟ ئه‌گه‌ر که‌سه‌که‌ ئازیزترین که‌ست بیت شتێکت پێبڵیت به‌ڵام خۆت به‌چاوی خۆت سته‌که‌ت نه‌بینی بێت ؟ ئه‌گه‌ر ئا بۆچی بڕوا ئه‌که‌یت له‌ کاتیکدا خۆت نه‌تبینیوه‌ به‌چاوی خۆت ؟ ئه‌گه‌ر نا بۆچی؟

3- کاک سورێن  چۆن پێناسه‌ی ئازیزترین که‌سی ئه‌کات؟

4- پێناسه‌ت بۆ (خۆشی) چییه‌؟

5- گه‌ر که‌سێک لێت بپرسێت (شازاده‌ شه‌نێ ) پێناسه‌ بکه‌ ، وه‌ڵامت چی ئه‌بێت بۆ ئه‌و که‌سه‌ ، وای دابنێ خۆم نیم ئه‌م پرسیاره‌ت ئاراسته‌ ئه‌که‌م ..

6- وه‌ک ئه‌زانین خاوه‌نی دوو ڕۆمانیت و رۆمانێکی تریشت له‌به‌رده‌ستدایه‌ ، ئه‌توانم بپرسم لێت ناوی ڕۆمانه‌کانت چییه‌؟  چۆن ئه‌م ناوانه‌ک هه‌ڵبژاردووه‌؟

7- له‌لای کاک سورێن چۆن که‌سایه‌تییه‌ک یه‌که‌مینه‌؟ له‌ناو نێتدا مه‌به‌ستم ؟

8- ڕوونکرده‌وه‌نت بۆ ئه‌م وته‌یه‌ چییه‌ ؟ من زۆر موعجیبی بووم سه‌ره‌تا که‌ بیستم  ( له‌بیرته‌ تۆ له‌دایک بویت خۆت ئه‌گریای خه‌ڵک پێده‌که‌نی ، وابژی که‌مردیت تۆ پێبکه‌نیت خه‌ڵک بۆتبگری )

9- ئایا راسته‌ (ئه‌وه‌ی له‌ڕاستی تێ نه‌گات گێله‌)؟

10- دوواهه‌مین پرسیارم بۆ کاک سورێن ( ئایا گرانترین پرسیار له‌لای به‌رێزت کام پرسیاری کام ئه‌ندام بوو)؟ له‌ کۆتایدا ده‌رده‌که‌وێت ..

هیوام سه‌رکه‌وتنته‌ له‌گشت بواری ژیانت شادو سه‌رفرازبیت..

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#29 2010-02-23 18:20:08

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2020-02-20
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: سورێن میوانی ساباته‌

کچه‌مرواری پرسی

tanha aprsm
mnal lae to chy agayanyt?

ته‌نها ئه‌پرسم مناڵ لای تۆ چی ئه‌گه‌یه‌نێت

مناڵ په‌پوله‌یه‌ .مناڵ فریشته‌یه‌.ببوره‌ نازانم و ناتوانم جوان و پر به‌ماناکه‌ی و پیرۆزیه‌که‌ی ووشه‌ی جوانی بۆ دابڕێژم .زۆر سوپاس هاوڕێی به‌ڕێزم سوپاس بۆ هه‌ستی جوانت خۆشحاڵت کردم هیوادارم سه‌ره‌فرازو دڵشادبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#30 2010-02-23 19:13:50

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2020-02-20
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: سورێن میوانی ساباته‌

1- سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت بپرسم له‌ کاک سورێن کاتێک پێی وترا تۆ میوانی ساباتی کوردژینت هه‌ستت چۆن بوو؟

به‌دڵنیاییه‌وه‌  جێگای خۆشحاڵی وشانازیم بوو له‌ له‌کۆشکێکی پڕ سه‌روه‌ری و به‌رائه‌تی وادا میوانداری بکرێم

2- بڕوا به‌ قسه‌ی که‌سێک ده‌که‌یت که‌ شتێکت پێبڵێت له‌هه‌مان کاتدا خۆت  شته‌که‌ت نه‌بینی بێت؟ ئه‌گه‌ر که‌سه‌که‌ ئازیزترین که‌ست بیت شتێکت پێبڵیت به‌ڵام خۆت به‌چاوی خۆت سته‌که‌ت نه‌بینی بێت ؟ ئه‌گه‌ر ئا بۆچی بڕوا ئه‌که‌یت له‌ کاتیکدا خۆت نه‌تبینیوه‌ به‌چاوی خۆت ؟ ئه‌گه‌ر نا بۆچی؟

به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به‌هیچ شتێک باوه‌ڕ به‌هیچ که‌سێک ناکه‌م (هیچ که‌س)ئه‌گه‌ر شتێکم بۆ باس بکات که‌ به‌چاوی خۆم نه‌م دیبێت شته‌که‌ش ئه‌گه‌ر به‌ وێنه‌ یان ڤیدیۆ بێت هه‌ر باوه‌ڕ ناکه‌م ئه‌گه‌ر به‌چاوی خۆم نه‌م دیبێت.چونکه‌ خۆم ده‌زانم وێنه‌ و قسه‌ و ڤیدیۆ خه‌ریک بووه‌ چ غه‌ڵه‌تێک به‌ هاوڕی یه‌کی نزیکم بکات

3- کاک سورێن  چۆن پێناسه‌ی ئازیزترین که‌سی ئه‌کات؟

ئازیزم تۆ دڵمی بۆیه‌ حه‌زم له‌ ژیانه‌
تۆ خۆشه‌ویستمی بۆیه‌ حه‌زم له‌جێ ژوانه‌
تۆ وه‌فاداری بۆیه‌ وه‌فام لاجوانه‌
تۆ گوڵی بۆیه‌ بۆنی گوڵ لام ئاواته‌ گیانه‌
تۆ شیرینی بۆیه‌ ڕقم له‌تاڵی گشت جیهانه‌
تۆ شه‌می بۆیه‌ بوم به‌ دێوانه‌
تۆ به‌هاری بۆیه‌ حه‌زم له‌ چرۆ کردن و سه‌یرانه‌
منیش جه‌ژنت بۆ دروس ئه‌که‌م ده‌ تۆش ببه‌ به‌ جه‌ژنانه‌


4- پێناسه‌ت بۆ (خۆشی) چییه‌؟

ژیان کاتێک جوانه‌ خۆشه‌ویستی تێدابێت،خۆشه‌ویستی کاتێک جوانه‌ که‌ راستگۆی تیابێت،راستگۆی کاتێک جوانه‌ له‌ دڵه‌وه‌ بێت،دڵیش کاتێک جوانه‌ خۆشی تێدابیت

5- گه‌ر که‌سێک لێت بپرسێت (شازاده‌ شه‌نێ ) پێناسه‌ بکه‌ ، وه‌ڵامت چی ئه‌بێت بۆ ئه‌و که‌سه‌ ، وای دابنێ خۆم نیم ئه‌م پرسیاره‌ت ئاراسته‌ ئه‌که‌م ..‌

جوانترین ده‌ریا ئه‌و ده‌ریایه‌ مه‌له‌ی نه‌دیوه‌ ،جوانتری ساوا ئه‌و ساوایه‌ لێوی گه‌وره‌ی پێنه‌گه‌یوه‌ جوانترین وشه‌ش  که‌ به‌ تۆ بڵێم ئه‌و وشه‌یه‌ که‌له‌ده‌م هه‌ڵنه‌وه‌ریوه‌
شازاده‌یه‌،قه‌ڵایه‌.په‌پوله‌یه‌ ڕۆمانێکی پڕ ئه‌ندێشه‌یه‌.پایه‌یه‌کی کۆشکی شادمانیه‌


6- وه‌ک ئه‌زانین خاوه‌نی دوو ڕۆمانیت و رۆمانێکی تریشت له‌به‌رده‌ستدایه‌ ، ئه‌توانم بپرسم لێت ناوی ڕۆمانه‌کانت چییه‌؟  چۆن ئه‌م ناوانه‌ک هه‌ڵبژاردووه‌؟

یه‌که‌میان ته‌مه‌نم نۆزده‌ ساڵ بوو که‌ بلاوم کرده‌وه‌ ناوی (عاشقێکی به‌خته‌وه‌ر)بوو دووه‌م ناوی (چاره‌نوس) بوو.ئه‌مه‌ی ئێستاش ناوی (من کێم)ه‌،ناوه‌کان واقع بڕیاری له‌سه‌ر داوه‌ نه‌ک خواست واته‌ له‌ناوه‌ڕۆکه‌وه‌ هه‌ڵقوڵاوه‌ نه‌ک له‌ویست
شانۆکانیش ناوی (هاواری پێشکه‌وتن،خۆڵه‌مێشی یاده‌کانت،پف له‌م ته‌کنه‌لۆژیایه،سێبه‌ری زانکۆ‌،پێشکه‌وتنی پێچه‌وانه‌،پێکه‌نینی فرمێسکاوی،پرشنگی گزنگ)که‌ سه‌رجه‌میان نمایش کراون


7- له‌لای کاک سورێن چۆن که‌سایه‌تییه‌ک یه‌که‌مینه‌؟ له‌ناو نێتدا مه‌به‌ستم ؟

ئه‌و که‌سه‌ی پڕ به‌پڕی گرنگیه‌که‌ی له‌ ماناکه‌ی تێبگات و بزانیت چی پێده‌کرێت و بۆ دروست کراوه‌

8- ڕوونکرده‌وه‌نت بۆ ئه‌م وته‌یه‌ چییه‌ ؟ من زۆر موعجیبی بووم سه‌ره‌تا که‌ بیستم  ( له‌بیرته‌ تۆ له‌دایک بویت خۆت ئه‌گریای خه‌ڵک پێده‌که‌نی ، وابژی که‌مردیت تۆ پێبکه‌نیت خه‌ڵک بۆتبگری )

گه‌ر هه‌ڵه‌ نه‌بم ئه‌م وته‌ هی جبران خلیل جبرانه‌.ته‌نها ئه‌ڵێم ئه‌گه‌ر به‌ته‌وای له‌م وته‌ تێبگه‌ین له‌ حیکمه‌تی بونمان تێده‌گه‌ین،له‌ وونی و بێ ئامانجی ڕزگارمان ئه‌بیت.

9- ئایا راسته‌ (ئه‌وه‌ی له‌ڕاستی تێ نه‌گات گێله‌)؟

هه‌ندێک له‌سه‌ره‌تادا له‌ بێ ئه‌قڵیدا ئاقڵ دیارن و هه‌ندێکیش له‌ ئاقڵیدا بێ ئه‌قڵ دیارن چونکه‌ زۆر ڕاستی هه‌ن واقیعێک ئه‌یکات به‌ ناڕاست زۆر ناڕاستیش هه‌ن هه‌ل و مه‌رج ئه‌یکات به‌ ڕاست

10- دوواهه‌مین پرسیارم بۆ کاک سورێن ( ئایا گرانترین پرسیار له‌لای به‌رێزت کام پرسیاری کام ئه‌ندام بوو)؟ له‌ کۆتایدا ده‌رده‌که‌وێت .

تا ئێستا پرسیاری یه‌که‌می کاک سیروان.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن سورێن 88 (2010-02-25 18:44:25)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#31 2010-02-25 00:07:29

Sarwar Qaradaxi
سونبولی یانه
شوێن: ☆به‌ریتانیا★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-01
دواترین سه‌ردان: 2020-04-05
په‌یامه‌كان: 1496
ویبگه‌
WindowsVistaFirefox

Re: سورێن میوانی ساباته‌

زۆر به‌خێربێیت هاورێ ئازیزه‌که‌مان کاکه‌ سورێن، خۆشحاڵم که‌ ئه‌دبینم له‌ ساباتی یانه‌ زۆر به‌خێربێیت برا گیان
ده‌ست خۆشیت لێده‌که‌م بۆ وه‌ڵامه‌ جوانه‌کانت بۆ هاورێیانوو ئازیزانمان هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوبیت،

خۆشحاڵم که‌ بتوانم جه‌ند پرسیارێك ئاراسته‌ی تۆی به‌رێز بکه‌م......

یه‌که‌م:- ئایا کــــاردانه‌وه‌ی یان هه‌ستی کاك سورێن  چۆن ئه‌بێت بۆ که‌سی به‌رامبه‌ر که‌ له‌ کاتێکدا پێکه‌وه‌ ده‌وام بکه‌ن و له‌ هه‌مان کاتیشدا به‌ چاوه‌کانی خۆت بیبینێ که‌‌ ئه‌یه‌وێت ده‌گه‌ت لێبدات یاخود  له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ناوت پیس بکات لای که‌سانی چوارده‌ورت؟؟

دوه‌م:- که‌سایه‌تی خۆتت لا چۆنه‌؟ حه‌زت ئه‌کرد که‌سایه‌تی که‌سێکی تر هه‌بێت ئایا هیچ شتێك هه‌یه‌ پێت خۆشبێت‌ له‌ که‌سایه‌تیت بیان گۆریت گه‌ر ئا چین وه‌ حه‌زت ئه‌کرد چۆنبویتایه‌؟

سێیه‌م:- له‌ کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ئه‌یبه‌ وای کردوه‌ که‌ هه‌ندێ شتی زۆر زۆر ئاسایش لای که‌سانیك هه‌ر ئه‌یبه‌ ته‌نانه‌ت گه‌ر جۆری جلو به‌رگ یان چۆنێتی ستایه‌ڵی قژو هتد..... پێم خۆشبو بزانم به‌رێزتان وه‌ك گه‌نجێك گوێ ئه‌ده‌ن به‌ قسه‌و قسه‌ڵکۆی خه‌ڵکی یان وه‌ك گه‌نجیك حه‌ز به‌ شتی جوان و سه‌رده‌م ده‌که‌ییت گرنگ نیه‌ خه‌ڵك چۆن ئه‌دوێن و چی ئه‌ڵێن؟؟

چواره‌م:- خۆشترین به‌سه‌رهاتی کاك سورێن چی بوو له‌ ماوه‌ی 2مانگی رابوردودا گه‌ر بتوانیت بۆمان باس بکه‌ییت هاهاها شتێکمان بیستوه‌ برا گیان خۆت ئه‌بێت بۆمان باس بکه‌ییت هاهاهاها؟؟



پێنجه‌م :- هاهاها،هیوای ته‌مه‌نێکی گه‌ش بۆتۆ ئه‌خوازم ئومێد ده‌که‌م سه‌رکه‌وتوبیت له‌ هه‌موو بواره‌کانی ژیانت به‌ تایبه‌تی نوسینی رۆمان و کار کردن له‌ نوسینی شانۆو،
شادو کامه‌ران بیت

Kurdzhin
ژیـــــان لای هه‌موو کـــــه‌س خۆشه‌ویسته‌،
بــــه‌ڵام شه‌ره‌ف لای مه‌ردخۆشه‌ویــــستره‌،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#32 2010-02-25 08:07:22

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: سورێن میوانی ساباته‌

به‌خێر بێت هاورێ به‌رێزه‌که‌ی نێو یانه‌ی کوردژین خۆشحاڵین که‌ له‌م ماڵه‌ جوانه‌دا له‌گه‌ڵ که‌سێکی وه‌کو به‌رێزتان میواندریه‌ک رێک ده‌خه‌ین ، هیوای له‌ش ساغ و ته‌مه‌ن درێژیت له‌سه‌رجه‌م بوراه‌کانی ژیاندا بۆ ده‌خوازم ، انشالله‌ سه‌رکه‌وتوو ده‌بیت له‌ کاره‌کانی رۆژانه‌ی خۆتدا . دووباره‌ زۆر به‌خێر بێت هاورێ گیان ،

منیش حه‌زم کرد به‌ چه‌ند پرسیارێک له‌ به‌رێزتان به‌شادری بکه‌م له‌م ساباته‌دا.




1.خه‌ڵکی  چ شارێکی کوردستانی ؟
2.حه‌ز به‌ گه‌شت کردن ئه‌که‌یت ؟
3.حه‌ز به‌ وه‌رزش ئه‌که‌یت ؟
4.ئیش و کارت چییه‌ ؟
5.زۆرتین کات سه‌ردانی کام ماڵپه‌ر ده‌که‌یت ؟
6.به‌زۆری بینه‌ری کام که‌ناڵی ئاسمانی کوردیت ؟
7.حه‌ز ئه‌که‌یت سه‌ردانی کام وڵات بکه‌ی ؟
8.دراما کوردیه‌کان چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌ ؟
9چ به‌رواڕێک له‌ دایک بوویت ؟


هیوای ژیانێکی ئاسووده‌ بۆ تۆ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#33 2010-02-25 11:45:15

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2020-02-20
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: سورێن میوانی ساباته‌

سیتاخان پرسی

1.خه‌ڵکی  چ شارێکی کوردستانی ؟

سلێمانی

2.حه‌ز به‌ گه‌شت کردن ئه‌که‌یت ؟

زۆر زۆر

3.حه‌ز به‌ وه‌رزش ئه‌که‌یت ؟

به‌ڵێ به‌شێکه‌ له‌ژیانم

4.ئیش و کارت چییه‌ ؟

قوتابی کۆلێژ به‌شی کۆمه‌ڵناسی

5.زۆرتین کات سه‌ردانی کام ماڵپه‌ر ده‌که‌یت ؟

جگه‌ له‌کوردژین به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کسان سه‌ردانی ماڵپه‌ره‌کان ده‌که‌م زیاتر له‌هه‌موویان ده‌رونناسی

6.به‌زۆری بینه‌ری کام که‌ناڵی ئاسمانی کوردیت ؟

ناشیۆنه‌ڵ جێۆگرافیک ئه‌بو زه‌بی.mbs4.که‌ناڵ فۆڕ.

7.حه‌ز ئه‌که‌یت سه‌ردانی کام وڵات بکه‌ی ؟

لبنان

8.دراما کوردیه‌کان چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌ ؟

له‌نه‌بوون باشترن

9چ به‌رواڕێک له‌ دایک بوویت ؟

24/7/1988

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#34 2010-02-25 12:16:12

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2020-02-20
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: سورێن میوانی ساباته‌

یه‌که‌م:- ئایا کــــاردانه‌وه‌ی یان هه‌ستی کاك سورێن  چۆن ئه‌بێت بۆ که‌سی به‌رامبه‌ر که‌ له‌ کاتێکدا پێکه‌وه‌ ده‌وام بکه‌ن و له‌ هه‌مان کاتیشدا به‌ چاوه‌کانی خۆت بیبینێ که‌‌ ئه‌یه‌وێت ده‌گه‌ت لێبدات یاخود  له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ناوت پیس بکات لای که‌سانی چوارده‌ورت؟؟

هه‌موو ڕه‌خنه‌ گرتنێک و ده‌گه‌ لێدانێک به‌ره‌و ڕوت ده‌بێته‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ شێوه‌یه‌که‌ له‌ پیاهه‌ڵدانت چونکه‌ ئه‌گه‌ر دیار نه‌بیت و حسابت بۆ نه‌کرێت ئه‌وه‌ جێگای بایه‌خ نیت به‌لای ده‌ورو به‌رته‌وه‌.‌وه‌ک ته‌بێعه‌تی خۆم بچوکترین شتم له‌بیر ناچێت به‌رامبه‌رم بکرێت له‌چاکه‌ وله‌خراپه‌ .شتێکی واشم به‌رامبه‌ر بکرێت به‌ئامۆژگاریه‌ک وا برینداری ئه‌که‌م ساڕێژ نه‌بێت تا چاک ئه‌بێت

دوه‌م:- که‌سایه‌تی خۆتت لا چۆنه‌؟ حه‌زت ئه‌کرد که‌سایه‌تی که‌سێکی تر هه‌بێت ئایا هیچ شتێك هه‌یه‌ پێت خۆشبێت‌ له‌ که‌سایه‌تیت بیان گۆریت گه‌ر ئا چین وه‌ حه‌زت ئه‌کرد چۆنبویتایه‌؟

ئه‌م که‌سایه‌تیه‌ی خۆم ئه‌گه‌ر زۆر باشیش نه‌بێت به‌لامه‌وه‌ خراپ نیه‌.به‌ڵێ ئه‌وه‌یه‌ که‌ که‌سێکم خۆشویست هه‌رچه‌ند خراپه‌م له‌گه‌ڵ بکات ناتوانم ڕقم لێی بێت و که‌سێکم خۆشنه‌ویست هه‌رچه‌ند چاکه‌م له‌گه‌ڵ بکات  ناتوانم خۆشم بوێت

سێیه‌م:- له‌ کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ئه‌یبه‌ وای کردوه‌ که‌ هه‌ندێ شتی زۆر زۆر ئاسایش لای که‌سانیك هه‌ر ئه‌یبه‌ ته‌نانه‌ت گه‌ر جۆری جلو به‌رگ یان چۆنێتی ستایه‌ڵی قژو هتد..... پێم خۆشبو بزانم به‌رێزتان وه‌ك گه‌نجێك گوێ ئه‌ده‌ن به‌ قسه‌و قسه‌ڵکۆی خه‌ڵکی یان وه‌ك گه‌نجیك حه‌ز به‌ شتی جوان و سه‌رده‌م ده‌که‌ییت گرنگ نیه‌ خه‌ڵك چۆن ئه‌دوێن و چی ئه‌ڵێن؟؟

یه‌کێک له‌و شتانه‌ی که‌ شانازی پێوه‌ ده‌که‌م ئه‌وه‌یه‌ که‌ کۆپی کراوی که‌س نیم و وه‌ک خۆم بیر ده‌که‌مه‌وه‌ نه‌ک وه‌ک که‌سێکی که‌ .ئازادی ئه‌وه‌یه‌ که‌ خۆت هه‌ستی پێ بکه‌یت نه‌ک خه‌ڵکی دانی پێدا بنێت  که‌خۆشم هه‌ستم پێکرد وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆم ده‌مه‌وێت ده‌ی که‌م نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ویستیان له‌سه‌ریه‌تی.نه‌خێر نه‌ک هه‌ر گوێی پێناده‌م به‌ڵکو گوێی لێناگرم .به‌ڵێ زۆر ڕقم له‌شتی دووباره‌یه‌ و هه‌میشه‌ حه‌زم له‌گۆڕانکاری و ستایلی تازه‌یه‌ خه‌ڵکیش هه‌رچی ئه‌ڵیت باسه‌ری له‌دیواردات ههههههه

چواره‌م:- خۆشترین به‌سه‌رهاتی کاك سورێن چی بوو له‌ ماوه‌ی 2مانگی رابوردودا گه‌ر بتوانیت بۆمان باس بکه‌ییت هاهاها شتێکمان بیستوه‌ برا گیان خۆت ئه‌بێت بۆمان باس بکه‌ییت هاهاهاها؟؟

وه‌ڵا براگیان ئێسته‌ هیچم له‌بیر نیه‌ به‌س له‌جیاتی ئه‌وه‌ نوکته‌یه‌کت بۆ ئه‌ڵیم

کابرایه‌ک ئه‌چیت بۆ خوازبینی کچێک لێی ئه‌پرسن ئیشت چیه‌ ؟ئه‌ویس پێی عه‌یبه‌ بڵیت شوانم ئه‌ڵێت وه‌ڵا مه‌عره‌زی بزنم هه‌یه‌

پێنجه‌م :- هاهاها،هیوای ته‌مه‌نێکی گه‌ش بۆتۆ ئه‌خوازم ئومێد ده‌که‌م سه‌رکه‌وتوبیت له‌ هه‌موو بواره‌کانی ژیانت به‌ تایبه‌تی نوسینی رۆمان و کار کردن له‌ نوسینی شانۆو،
شادو کامه‌ران بیت

زۆر سوپاس براگیان خۆشحاڵبوم به‌ پرسیاره‌کانت جێگای شانازی و خۆشحاڵیمه‌ هاوڕییه‌تی به‌ڕیزت هیوادارم به‌ختیار و ته‌مه‌ن درێژبیت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن سورێن 88 (2010-02-25 14:10:12)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#35 2010-02-25 12:57:18

Bervan
کازیوەی یانە
شوێن: كه ركــوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-12-18
په‌یامه‌كان: 1753
WindowsXPMSIE

Re: سورێن میوانی ساباته‌

سلاو كاكه سورين

به هيــــوام برسيارةكانيى منش وةلام بدةيتةوه ....

1-له وةلامى برسياري هاوريةك وتت زؤؤر تورةم له كى توره بوويته ؟؟بؤ جى ؟؟

2-هةمــــــوو كةسيك ئاواتى هةيـه ئايه بةريزت هةولت داوه ياخود خةباتت نةكردوه بؤ هينانه دى ئاواته كانت ؟؟ئةو ئاواتةت جيه هاتؤته دى؟؟ئةوةشى نةهاتووه؟؟

3-هيج كات رةفزت وةركرتوه هههههه له لايةنى بةرامبةر ؟؟ئةكةر وةلامت بةلى يه  هةستت جؤن بوو؟؟
4-به وشةيك, بيناسة بؤ ئةم ووشانه بكه((شةو,,فرميسك ,,نيشتيمان ,,,تةمةن,,,,,دابران))؟؟


هيوادارم ماندووم نةكردبى سورين كيان
تةمةن دريز بيت  بةردةوام بيت له بابةته رازاوةكانت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c3bbba4176.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#36 2010-02-25 14:02:41

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2020-02-20
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: سورێن میوانی ساباته‌

-له وةلامى برسياري هاوريةك وتت زؤؤر تورةم له كى توره بوويته ؟؟بؤ جى ؟؟

توڕه‌بون به‌مانای عاجز بوون نه‌ به‌مانای شڵه‌ژانی ده‌رونی .له‌که‌سایه‌تی توڕه‌نابم له‌ دیمه‌ن و هه‌ڵوێست توڕه‌ئه‌بم

2-هةمــــــوو كةسيك ئاواتى هةيـه ئايه بةريزت هةولت داوه ياخود خةباتت نةكردوه بؤ هينانه دى ئاواته كانت ؟؟ئةو ئاواتةت جيه هاتؤته دى؟؟ئةوةشى نةهاتووه؟؟

به‌دڵنیاییه‌وه‌ هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت تامی ژیان بکات ئه‌بیت ئاوات و ئامانجی هه‌بێت.بۆیه‌ منیش ئاواتم هه‌یه‌ و له‌ ئێسته‌شه‌وه‌ هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌م و خولیای پێ گه‌یشتنیم هه‌یه‌.  وه‌ک پێشتر وه‌ڵامی کاک داریان م دایه‌وه‌ یه‌که‌م ئاواتم ئه‌وه‌بوو که‌سیک بم بچمه‌ هه‌رجێگایه‌ک بۆشاییه‌ک پر بکه‌مه‌وه‌ نه‌ک قورسایبم ،ئاسه‌وارێکی چاکه‌و سه‌روه‌ری به‌جێ بهێلم  نه‌ک که‌سایه‌تیه‌کی نابوتم هه‌بێت،خاوه‌نی خۆم بم نه‌ک کۆپی کراوی که‌سی تر....ئه‌و ئاواته‌ی که‌ له‌ده‌ستم چوو ئه‌وه‌بوو پاش ساڵک و دوومانگ چاوه‌ڕوانی و معمه‌لات سه‌رئه‌نجام وه‌رنه‌گیرام له‌ کۆلێژی پۆلیس

3-هيج كات رةفزت وةركرتوه هههههه له لايةنى بةرامبةر ؟؟ئةكةر وةلامت بةلى يه  هةستت جؤن بوو؟؟

هههههه سوێند به‌ هه‌رچی شتی پیرۆزه‌ له‌ پێنجی دواناوه‌ندیه‌وه‌ خۆشه‌ویستیم نه‌کردووه‌ و به‌که‌سم نه‌گوتووه‌ خۆشم ده‌وێیت بۆیه‌ ره‌فزم وه‌رنه‌گرتووه‌ چونکه‌ ته‌قدیمم نه‌کردووه‌ .پێش ئه‌وه‌ش وه‌رم نه‌گرتووه‌

4-به وشةيك, بيناسة بؤ ئةم ووشانه بكه((شةو,,فرميسك ,,نيشتيمان ,,,تةمةن,,,,,دابران))؟؟

لانکه‌ی شاعیر.هێمای به‌رائه‌ت.دایکی گه‌وره‌.مه‌ته‌ڵیکی هه‌ڵنه‌هاتوو‌.سزای ده‌رون

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#37 2010-02-25 20:45:07

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2020-02-20
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: سورێن میوانی ساباته‌

دوا وتەکانم

لەکۆتایدا زۆر زۆر سوپاسی دەستەی بەڕێوبەرایەتی دەکەم بۆ ئەم دەرفەتە زێرینە کە  بەمنیان بەخشی بۆ زیاتر ئاشنابونم بەھاورێیان زۆر  سوپاس بۆ ئەو ئەو ئەندامە زێدە ئەزیزانە کەپرسیاریان ئاراستەکردم  زۆۆر دڵخۆشب بووم کەتوانیم وەڵامەکانم ئاوێتەی پرسیارە کانتان بکەم  خوازیارم توانیبێتم وەڵامەکان بدەمەوە بەدڵی ئێوەی زێدە ئەزیز وه ئەوپرسیارەی لاتان دروست بووە سەبارەت بە من وەڵام تان دەست کەوتبێت
هيوا خوازم میوانێکی رۆحسکی ساباتە بەھار ڕەنگەکەی کوردژین بوبم
کاتێکی شاد و کامەران بۆھەموو میوانان و ئەندامانی ئەزیزی یانەی کوردژین
سەرکەوتوبن و تەمەندرێژبن لەکاروچالاکیەکانتان ئینشەئەلله

کاتێکی ئاسودە بۆسەرجەمتان

سەر کەوتنی بەردەوام و پێشکەوتن بۆ کوردژینەکەم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 34.204.193.85
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net