❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تینا خان میوانی ساباته‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2010-02-27 19:48:04

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2020-02-25
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

تینا خان میوانی ساباته‌

سلاو رێزی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بۆ گشت ئه‌ندامانی خۆشه‌ویست

بۆ ئه‌مجاره‌ی ساباته‌که‌مان ئه‌ندامێکی روح سوک و خۆشه‌ویست  و ده‌ست ره‌نگین  میوانه‌ی ئێوه‌ی خۆشه‌ویسته‌
تینا خان ئه‌و مرۆڤه‌ هه‌ست ناسکه‌ و ده‌ست ره‌نگینه‌ی که‌ زۆربه‌ی کات به‌ هه‌سته‌ ناسکه‌کانی ده‌مانباته‌وه‌نێو ئاقاره‌ عه‌شقیاکانی ته‌مه‌ن و به‌ وشه‌ و په‌یڤه‌ ناسکه‌کانی هه‌رده‌م له‌ دلی ئێمه‌ دایه‌ ، تینا خان جگه‌ له‌ هۆنینه‌وه‌ی هۆنراوه‌ ده‌ستێکی بالای هه‌یه‌ له‌ وێنه‌ دروست کردن  که‌ تا ئیستا کۆمه‌لێک تابلۆی جوانی نه‌خشاندووه‌ که‌ هه‌لقولاوی نێو ناخی خۆیه‌تی ئه‌مه‌ و جگه‌له‌ کاری ده‌ستی ، ده‌ست ره‌نگینه‌ له‌ ژه‌نینی ئامێره‌ میوزیکیه‌کان ، تینا له‌ شاری سلێمانی له‌ دایک بوو ه‌و  ئێستاش له‌ ولاتی تورکیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات ، به‌ هیوای ته‌مه‌ن درێژی و به‌خته‌وه‌ری بۆ تینا خانی گوڵ له‌ هه‌موو کارو چالاکیه‌کانی نێو یانه‌و ده‌ره‌وه‌ی یانه‌ ، به‌ هیوای سه‌رکوتن و خۆشگوزه‌رانی بۆ تینا خان ، لێره‌وه‌ ئێمه‌ش ده‌رگای پرسیاره‌کان والا ده‌که‌ین به‌ ده‌م ئیوه‌ی خۆشه‌ویسته‌وه‌ بۆ ئاراسته‌ کردنی پرسیاره‌کانتان بۆ میوانی خۆتان به‌ ره‌چاو کردنی خال و یاساکانی به‌شی میوانداری .



له‌گه‌ل خۆشه‌ویستی و رێزی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کوردژین بۆ ئێوه‌ی گوڵ

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2010-02-28 05:48:13

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

ده‌ست خۆشیبۆکاک سیروانی به‌ڕێز
به‌خێرهاتنێکی گه‌رمی هاووڕێ ی به‌ڕێزم خووشکی خۆشه‌ویستم(تینا)گیان ده‌که‌م یانه‌ت ئاووه‌دان کرده‌وه‌ هیوادارم سه‌رکه‌وتووبیت
له‌سه‌رجه‌م بوواره‌کانت ژیاندا خۆشحاڵم که‌تانیم یه‌که‌م که‌س پێشوازیت لێ بکه‌م
چه‌ندپرسیارێکم هه‌یه‌ هیوادارم نه‌بێته‌هۆکاری ماندووبوونی چاووه‌کانت

1.شعرپێناسه‌ی وه‌رزێکه‌ یاخوود نووسێنی دڵێکی خه‌مبار یاخوود گریانی لاوێکی بێکه‌س یاخوود گۆچانێکی ده‌ستی ڕۆژگاره‌ به‌ده‌ست شآعیرانه‌وه‌؟؟
2.جگه له‌‌ کۆتاچرکه‌ی مرۆڤه‌کان که‌هه‌موویان چاووه‌کانیان تیا لێک ئه‌نێن میوانێكی کاتی جێگه‌ی خه‌وه‌کانیانن به‌ڕێزتان پێتان ووایه‌ چ شوێنێکی تر ئارامی مرۆڤ ده‌سته‌به‌رده‌کات و ئاسووده‌ی ئه‌بێته‌ میوانی ناخی؟؟
3.گۆشه‌گیری پێناسه‌یه‌ بۆ وون بونی که‌سایه‌تی مرۆڤ؟؟
4.ئه گه‌رداوات لێ بکه‌م هۆنراووه‌یه‌کی (دایک)م پێشکه‌ش بکه‌ی نه‌ک له‌لایه‌نی سۆزه‌وه‌ له‌لایه‌نی ناخته‌وه‌ چ هه‌ستێك هه‌یه‌ بۆئه‌وشعره‌؟؟

5.کوردژین دره‌ختێکه‌ سێبه‌ری ماندووێتی هاووڕێیانه‌ ؟؟یاخوود یانه‌یه‌که‌ ته‌نها کاته‌کانمانی تیابه‌ڕێ ده‌که‌ین؟؟کامیانه‌ وه‌ بۆچی؟؟
6.چ کاتێك بێزاری په‌ی به‌ناخت ئه‌بات؟؟کاردانه‌وه‌ت چی یه‌؟؟
7.غووربه‌ت جه‌نگێکی کاتییه‌؟؟یاخوود ئه‌وشووێنه‌یه‌ که‌به‌هاجوانه‌کانی مرۆڤایه‌تی تیابه‌دی ده‌کرێت؟؟
8.تاچ ئه‌ندازه‌یه‌ک خۆت به‌خاووه‌نی یانه‌ وهاووڕێ یانی یانه‌ ده‌زانیت وه‌ بۆچی؟؟

له‌کۆتایداهیوادارم چاووه‌کانتم ماندوونه‌کردبێت کاتێکی خۆش باوانم

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2010-02-28 07:07:56

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2020-02-20
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

ده‌ست خۆشی بۆکاک سیروانی به‌ڕێز
به‌خێرهاتنێکی گه‌رمی هاووڕێ ی به‌ڕێزم خووشکی خۆشه‌ویستم(تینا)گیان ده‌که‌م یانه‌ت ئاووه‌دان کرده‌وه‌ هیوادارم سه‌رکه‌وتووبیت له‌سه‌رجه‌م بوواره‌کانت ژیاندا

چه‌ندپرسیارێکم هه‌یه‌ هیوادارم نه‌بێته‌هۆکاری ماندووبوونی چاووه‌کانت...

1-ناخت داوای هۆنینه‌وه‌ی هۆنراوه‌ی لێده‌کردیت یان هۆنراوه‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر ناخت هه‌بوو ڕه‌نگدانه‌وه‌که‌ی له‌نوسین بوو؟

2-تینا ناوێکی زۆر خۆشه‌ کێ ناوینایت؟

3-به‌ چ شتێک زۆر په‌ست ئه‌بیت و به‌ چ شتێک زۆر ئاسوده‌ ئه‌بیت؟

5-غوربه‌ت به‌چشتێکی ئاشنا کردیت و چی فێر کردیت و چی لێسه‌ندیته‌وه‌؟

6-ئه‌گه‌ر که‌سێک بڵێت ئامۆژگاریه‌کم بکه‌ چ شتێکی پێده‌ڵێیت؟

7-مرۆڤ ئه‌بێت به‌رزبێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌بێت یان گه‌وره‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رزبێت؟

8-ئه‌گه‌ر له‌ قه‌راغ روبارێک بیت .زۆرت برسی بێت و زۆر یش دوربیت له‌ئاوه‌دانی.که‌سێک له‌وێدا بێت بیه‌وه‌ێت یارمه‌تیت بدات به‌یه‌ک ڕێگا (خواردنی ژه‌مێکی ئاماده‌کراو یان فێری ڕاوه‌ ماسیت بکات) کامیان هه‌ڵئه‌بژێریت؟

ڕیزو خۆشه‌ویستیم قبوڵ بفه‌رموو

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن سورێن 88 (2010-02-28 07:10:57)

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2010-02-28 07:53:53

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

ئه‌وکاتانه‌ی جه‌سته‌ ده‌بێته‌ تابلۆیه‌ک و مۆسیقا ده‌بێته‌ زمانی ڕه‌نگه‌کان
تینای وێنه‌ کێش دێت و به‌ په‌نجه‌ جوانه‌کانی وێنه‌ی ژیانمان پێ ده‌دات
ئه‌م جاره‌یان به‌ زمانی شعر په‌نجه‌ره‌ی رامانمان لێڵ ئه‌کات و
ئاسۆی خوێندنه‌وه‌مان  پڕ ئه‌کات له‌غموظ

له‌ ناخی دڵمه‌وه‌ به‌خێرهاتنی په‌پوله‌ ناسک و نازدارو ماندوو رۆح سوک و
خۆشه‌ویست و ئازیزو به‌ئه‌زمون و ده‌ست ره‌نگین و دڵسۆزو به‌ وه‌فاکه‌ی کوردژین
تینا گیان ئه‌که‌م  ئه‌و که‌سه‌ی به‌ته‌مه‌نێکی که‌مه‌وه‌ خه‌زێنه‌ی زانیاریه‌کانی پره‌ له‌ گه‌وهه‌ر

گه‌ر ده‌رگای پرسیارم لێ واڵا بکه‌یت .....سارایه‌ک له‌ بزه‌ی ئه‌وین و
پر به‌ روانینێک عاطیفه‌ی شیرینم بۆ هێناویت !!!


1- ژیان سه‌رابستانێکه‌ له‌ جوانی و خۆشی و هیوا له‌به‌ر کورتی باڵای ته‌مه‌ن
ده‌ستمان به‌ هه‌ناره‌کانی خۆزگه‌ ناگات 
ئایا پێناسه‌ی تینای ئازیز بۆ ته‌مه‌ن  چی یه‌ ؟؟؟

2- ژیان وه‌ک که‌شتی یه‌که‌ نازانین که‌ی و له‌ کوێ دا له‌نگه‌ر ده‌گرێت
به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و کاتانه‌ی له‌ناو که‌شتی یه‌که‌داین به‌چی یه‌وه‌ به‌رێ ی ئه‌که‌ین
ئه‌ی پێناسه‌ی تینا گوڵ بۆ ژیان چی یه‌ ؟؟

3-تینا تا چه‌ند گه‌ش بینه‌ به‌ داهاتوی خۆی له‌ کاتێک دا تینا له‌ئاینده‌یه‌کی نزیک دا
به‌ته‌مای سه‌فه‌رێکی دوره‌ به‌ره‌و ئه‌مه‌ریکا ؟؟ ئایا پێ ی وایه‌ له‌وێ زیاتر ئه‌توانێت
خه‌ونه‌ ره‌نگاڵه‌کانی به‌دی بێنێت ؟؟  وه‌ک په‌ره‌دان به‌ بواری خوێندن و هۆنراوه‌و وێنه‌کێشان

4-وه‌ک ئه‌زانین تینا زۆر حه‌زی له‌بواری ده‌رونی یه‌ ئایا تینا خان ج شتێک به‌ ‌هۆکار ئه‌زانێت بۆ
دروست بونی ئه‌و حه‌زه‌ لای تینا ؟؟ هه‌ستی خه‌م خۆری بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ کێشه‌یه‌ک یان هه‌یه‌و
تینا ئه‌یه‌وێت له‌ روی ده‌رونه‌وه‌ هاوکاریان بێت ؟؟

5- نوسه‌رێک ئه‌ڵێ : {دایکم له‌ماڵێکی ته‌ڕ ته‌ڕا ئه‌ژی و ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌و دیواره‌کانیشی
به‌شێکن له‌ ئاو  .... کۆڵانه‌که‌مان روباره‌و شار بۆته‌ ده‌ریا .... که‌چی من ئه‌بم به‌ تابلۆیه‌ک له‌ سه‌حرا
باوکم به‌ تف ته‌رم ئه‌کات  ...}
ئایا تینا خان پێ ی وانی یه‌ ئه‌مه‌ بۆ ئێستای کوردستان پراو پره‌
له‌و نازو نیعمه‌ته‌ی کوردستان دا هێشتا زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ تامه‌زرۆی خوانێکی گه‌رمن

ببوره‌ تینا گیان به‌راستی وابزانم ماندو ئه‌بیت به‌ پرسیاره‌کانم
به‌لام ئه‌وه‌نه‌ ئازیزی لام بۆیا حه‌زم کرد ئه‌م ووشانه‌ت ئاراسته‌ بکه‌م
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم له‌ گشت بواره‌کانی ژیانت وه‌ به‌دی هاتنی ئاواته‌کانت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ea95d9f356.jpg

نامۆبون حه‌سره‌تێکه‌ له‌ روئیا گۆرانیه‌که‌ مه‌رگی پێ ڕائه‌هێنرێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2010-02-28 07:57:14

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsFirefox

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

سڵاو
پێشه‌کی ده‌ست خۆش بۆ کاک سیروانی به‌ڕێز
به‌خێرهاتنی گه‌رمی تینا خان ئه‌که‌م بۆ سایایه‌ی ساباته‌ رازاوه‌که‌ی کوردژین سه‌رکه‌وتوبیت له‌ کاره‌کانتدا هاوڕێ گیان هیوای له‌ش ساخی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم هه‌میش له‌ ده‌ست ره‌نگینیدا به‌ره‌و پێش برۆیت ،،
منیش چه‌ند پرسیارێکی بچوکم هه‌یه‌



ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1- چی وای له‌ تینا خان کرد هۆنراوه‌ بنوسێت؟
2- ئایا چۆن وه‌سفی هۆنراوه‌ ئه‌که‌یت کاتێک لێت بپرسن؟
3- هه‌مومان ئه‌زانیت ووشه‌ی دابران ووشیه‌کی زۆر نامۆیه‌ چۆن له‌ دابران ئه‌روانیت یاخود چۆن له‌ دابران گه‌یشتویت؟
4- چه‌ند جۆر ئامیری مۆسیک ئه‌زانیت یان خۆت خولیات کام جۆره‌ی ئامێره‌کان بۆ ژه‌نین؟
5- وه‌ک کاک سیروان نوسیویه‌تی ده‌ست ره‌نگینیه‌کی باشت هه‌یه‌ خۆت له‌ کامیان زیاتر ئه‌دۆزیته‌وه‌ له‌ ئه‌و بوارانه‌دا که‌ کاکه‌ سیروان ئاماژی پێ کردوه‌؟


ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
له‌کۆتیدا هیوام خۆش گوزه‌رانیته‌ هه‌میشه‌ خۆشیو شادیه‌کان میونی ماڵت بێت هاوێ گیان،،

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#6 2010-02-28 11:39:23

xhambar
پڕشنگی یانە
شوێن: Sulimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-15
دواترین سه‌ردان: 2015-08-04
په‌یامه‌كان: 1331
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

dastw chawt xhosh bet kaka sarwar


rezw xhoshawestem bo hawrey zor azezw xhoshawest  xhwshka tina  gean
mn hech prsearekm nea tanha dast xhoshe leakam  bo aw xhzmata gawraeay ka bam eana xhyoshawestae krdwa  heway taman drezhe bo axhwazmw  hamesha sarkawtw bet hawrey aziz

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-b043ae5d7d.jpg

هه‌موو جیهان به‌ من پێده‌كه‌نی كه‌چی من به‌ قه‌د هه‌موو پێكه‌نینی ئه‌وان گریاوم...!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#7 2010-02-28 12:02:47

چێنه‌ر
سونبولی یانه
شوێن: Shary Halmat w Qwrbany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-08-07
په‌یامه‌كان: 1906
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

Zor baxer bet tina gyan bo am sabata jwan daste kaka derwanesh xoshbet  Chan prsyarekm haya bo baeztan

Tina la shara jwanakai sulemane ladik dabet w dwatr koch dakait bo twrkia hokare baje heshtne kurdsta che bww ?

awatt awaya bgaretawa bo sulaimane ? 7az dakait ka garaitawa sardani kam shwene shar bkait ? i

la bware sh3rda dasteke balat haya hiwai sarkawtn bo bareztan aya Sh3rt haya bo kurdstan ?

yakam sh3r ka blawt krdawa la kurdzhin ch sh3rek bwww ?

lakotai da hywai sarkawtne bardawam bo bareztan hywadarm har xosh7al bet   katt shad

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#8 2010-02-28 12:48:02

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

سڵاو له‌ گوڵه‌جوانه‌که‌ی کوردژین تینا گیان .

زۆر خۆشحاڵ بووم که‌ئه‌مجاره‌ له‌گه‌ڵ گوڵێکی باخچه‌که‌م ئازادانه‌ پرسیاری ئاراسته‌ ئه‌که‌م ..
هیوای ته‌مه‌نێکی پڕبه‌خته‌وه‌ریت بۆئه‌خوازم و ئیشه‌ڵلا سه‌ربه‌رزو ته‌مه‌ن درێژبیت گوڵ و دڵ ..

ببوره‌ هیوام وایه‌ به‌ پرسیاره‌کانم نه‌بمه‌ هۆی ماندووکردنی چاوه‌کانت .. فه‌رمــوو له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسیارێکی مندا ..

1- ئه‌و کاره‌ چییه‌ که‌ تینا به‌ گرانی داده‌نێت ؟

2- چ شتێکی له‌لای تینا گیان ، شایه‌نی دووباره‌ کردنه‌وه‌یه رۆژانه‌ ‌ تا کۆتایی مردن ؟

3- تینا پێناسه‌ی بۆ (ئه‌شق) چییه‌؟ و به‌ چی که‌سێک ده‌ڵێیت ئاشق تۆ؟

4- تینا گیان ڕاسته‌ ( ئامۆژگاری کردن وه‌ک یارمه‌تیدان وایه‌)؟

5- ماوه‌ی چه‌نده‌ ئاشنا بویت به‌ ئامیره‌ میوزیکییه‌کان؟

6- تینا گیان چۆن ئه‌م وته‌یه‌ی ناپلیۆن لێکده‌داته‌وه‌ ( سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر نه‌زانیندا له‌هه‌موو سه‌رکه‌وتنێک خۆشتر و به‌رزترو په‌شیمانی له‌دوانییه‌)؟

7- چی شتێک فێری هۆنراوه‌ نوسینی کردیت؟

8- دواهه‌مین پرسیارم بۆ تینای گوڵ ( ئایا گرانترین پرسیار له‌لای به‌رێزت کام پرسیاری کام ئه‌ندام بوو)؟ له‌ کۆتایدا ده‌رده‌که‌وێت ..

به‌هیوای ئه‌وه‌ی به‌زووی بگه‌یته‌ ئامانجه‌کانت ..

شادبیت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#9 2010-02-28 13:24:00

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2020-01-10
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsXPFirefox

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

زور بةخير بيت تينة خـــــــــان   بةختةوةربيت...

جةن برسياريكم هـــةية ...

1-  شـــــــــارى سليمانى لةلاى تو جى ئةكةيةنى كة لى دووريت ّّ!؟؟؟

2-  زيانى تـــــــــــــةنياى لةلات  جى ئةكةيةنيت؟؟ يان حةزت لة تةنيايية يان لة ناو كومةل؟؟

3- وشةى كريان  جى مانايةكى هةية .. تـــــــا جةند دل ناسكى  ... كة يةكسةر بكريت ؟؟

4- تاجةند بةيوةستتيت بة نويزةكانتةوة؟؟؟

5-  داهاتووى ميللةتى كورد هةر بةم شيوة ئةبينيت يـــــــا خود بة ئاراستةيةكى تر ....

ببورة كةر برسيارةكانم هةر شتيكى هةبى ...
سةركةوتوبيت ....................

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#10 2010-02-28 13:25:21

Hamwar A.Ali
کازیوەی یانە
شوێن: ☻ کوردستان☺
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-16
دواترین سه‌ردان: 2017-01-15
په‌یامه‌كان: 2538
WindowsXPMSIE

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

ده‌ستو په‌نجاکانت خۆش بێت کاکه‌ سیروان گیان
به‌خێرهاتنێکی گه‌رمی زۆر به‌رێز (تینا)خان ئه‌که‌م بۆ ناو سه‌باته‌ جوانه‌که‌ی کوردژین

چه‌ند پرسیارێک !!

1-چۆن یانه‌ی کوردژینت ناسی ؟؟
2-به‌چی تووه‌ ئه‌بی ئه‌و شته‌ چییه‌ وا له‌تۆ ده‌كات بێزارت بكات، له‌كاتی تووڕه‌ بووندا كاردانه‌وه‌ت چۆنه‌ ؟؟
3-حه‌زت به‌ ژه‌نینی چ جۆره‌ ئامێرێکی مۆزیک هه‌یه‌؟
4-قورسترین کات که‌ هه‌رگیز ناتوانیت له‌ بیری بکه‌یت چ کاتێکه ‌؟؟
5- هاوڕێیه‌تیت له‌گه‌ڵ كام له‌ ئه‌ندامانی یانه‌ زۆر پته‌وه‌ ؟؟
6-ئایا حه‌ز به‌وه‌رزش ئه‌که‌یت، و چ جۆرێک ؟؟
7-ئه‌گه‌ر مالێک و سه‌یارێیه‌کیان داپێت و وتیان وه‌ره‌ له‌ که‌رکو‌ک بژێ ئه‌وه‌ کاره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌یت ههههه ؟؟
8-ئه‌توانی هۆنراوه‌یه‌کی کۆمیدی کورت بنوسیت بۆمان هههههه ؟؟


هیوادارم ماندوو نه‌بیت له‌ وه‌لام دانه‌وه‌
هیوادارم هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتو بیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-d60e1e0a34.jpg
♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#11 2010-02-28 13:53:29

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

سڵاو ڕێز له‌ هاوڕێ ئازیزو خۆشه‌ویست و به‌ڕێزه‌کانم
ئاسمانێک ڕێزو سوپاس بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران بۆ هه‌ڵبژداردنی من بۆ میوانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سابه‌ته‌ جوان و ڕازاوه‌که‌ی کوردژین زۆر سوپاس بۆ کاکه‌ سیروان بۆ ئاماده‌کردنی بابه‌ته‌که‌ خۆم به‌ خۆشحاڵ ئه‌زانم که‌ بومه‌ته‌ میوانی ئێوه‌ی ئازیزو خۆشه‌ویست هیوادارم بتوانم به پێی توانا وه‌ڵامی گونجاوی پرسیارو هه‌سته‌ ناسکه‌کانی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست به‌مه‌وه‌
له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی ڕیزم بۆ ئێوه‌ت خۆشه‌ویست ....

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#12 2010-02-28 14:50:59

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ پرسیاره‌کانی برای به‌ڕیزم کاکه‌ داریان

به‌خێرهاتنێکی گه‌رمی هاووڕێ ی به‌ڕێزم خووشکی خۆشه‌ویستم(تینا)گیان ده‌که‌م یانه‌ت ئاووه‌دان کرده‌وه‌ هیوادارم سه‌رکه‌وتووبیت
له‌سه‌رجه‌م بوواره‌کانت ژیاندا خۆشحاڵم که‌تانیم یه‌که‌م که‌س پێشوازیت لێ بکه‌م
چه‌ندپرسیارێکم هه‌یه‌ هیوادارم نه‌بێته‌هۆکاری ماندووبوونی چاووه‌کانت


زۆر سوپاسی هه‌ستت ئه‌که‌م کاکه‌ داریان خۆشحاڵبوم به‌ وشه‌ جوانه‌کانت پێم خۆشه‌ چاوم کوێر بێت به‌ڵام به‌ په‌یڤه‌ پڕ ماناکانی هاوڕێ به‌ڕیزه‌کانم ماندو نه‌بێت فه‌رمو ئه‌میش وه‌ڵام پرسیاره‌کان

.شعرپێناسه‌ی وه‌رزێکه‌ یاخوود نووسێنی دڵێکی خه‌مبار یاخوود گریانی لاوێکی بێکه‌س یاخوود گۆچانێکی ده‌ستی ڕۆژگاره‌ به‌ده‌ست شآعیرانه‌وه‌؟؟


شعر ڕاستیه‌کی بێ ئاگایه‌ به‌ بێده‌نگی هێت و به‌ بێده‌نگی ئه‌ڕوات شعر پێکه‌نینی وه‌رزه‌کان و گریانی دڵ و خه‌می لاوه‌ دڵشکاوه‌کان و قه‌ڵغانی ده‌ستی شاعیرانه‌

2.جگه له‌‌ کۆتاچرکه‌ی مرۆڤه‌کان که‌هه‌موویان چاووه‌کانیان تیا لێک ئه‌نێن میوانێكی کاتی جێگه‌ی خه‌وه‌کانیانن به‌ڕێزتان پێتان ووایه‌ چ شوێنێکی تر ئارامی مرۆڤ ده‌سته‌به‌رده‌کات و ئاسووده‌ی ئه‌بێته‌ میوانی ناخی؟؟

کاتێک ڕۆژ ماڵئاوایی ئه‌کات و شه‌و باڵ به‌سه‌ر دنیادا ئه‌کێشێت و به‌ هێمنی به‌ره‌وه‌ ماڵی خه‌ون ئه‌ڕۆیت و له‌ ئاسمانی خه‌یاڵدا ئه‌فڕیت ئه‌و کاته‌ ناخ ته‌واو ئارام ئه‌بێت و له‌گه‌ڵ ئاسوده‌یدا ئه‌بییته‌ هاوڕێ

3.گۆشه‌گیری پێناسه‌یه‌ بۆ وون بونی که‌سایه‌تی مرۆڤ؟؟

مرۆڤ له‌ پێکهاته‌یه‌کی سروشیتدا دروستکراوه‌ که‌ حه‌ز به‌ ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌کات و ناسینی ده‌وروبه‌ری ده‌وێت و ده‌یه‌وێت له‌ هه‌مو شتێک بپرسێت و بپرسێته‌وه‌ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌نێک که‌س ده‌ره‌که‌وێت که‌ حه‌ز به‌ ژیانی هێمن و دور له‌ خه‌ڵکی بکه‌ن ئه‌مه‌ تا سنورێک که‌ نه‌بێته‌ دابرانی ته‌واو له‌ کۆمه‌ڵگه‌ گه‌ر گه‌یشته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ ئه‌بێته‌ خاوه‌ن که‌سایه‌تیه‌کی ونبوو له‌ کۆمه‌ڵگاو بلیمه‌ت له‌ ناخی خۆیدا

4.ئه گه‌رداوات لێ بکه‌م هۆنراووه‌یه‌کی (دایک)م پێشکه‌ش بکه‌ی نه‌ک له‌لایه‌نی سۆزه‌وه‌ له‌لایه‌نی ناخته‌وه‌ چ هه‌ستێك هه‌یه‌ بۆئه‌وشعره‌؟؟

هه‌ر چه‌نه‌ هیچ وشه‌ه‌یه‌ک نیه‌ که‌ پێناسه‌ له‌ دایک کات و هه‌ست و خۆشه‌ویستی بۆ دایک ده‌ربڕێت به‌ڵام هۆنراوه‌یه‌کی خنجیلانه‌م بۆ دایک نوسیوه‌ که‌ له‌ هه‌نێک وشه‌ی ساده‌ پێک هاتوه‌ له‌ لایه‌نی ناخمه‌وه‌ ئه‌م 4 دێڕه‌م هه‌یه‌ بۆ دایک
هه‌میشه‌ له‌ یه‌زدان داوا ئه‌که‌م

پێش مه‌رگی تۆ بخات مه‌رگم

بیکاته‌ سه‌ر ته‌مه‌نت ته‌مه‌نم

هیچ کاتێک مه‌رگت نه‌بینم


5.کوردژین دره‌ختێکه‌ سێبه‌ری ماندووێتی هاووڕێیانه‌ ؟؟یاخوود یانه‌یه‌که‌ ته‌نها کاته‌کانمانی تیابه‌ڕێ ده‌که‌ین؟؟کامیانه‌ وه‌ بۆچی؟؟

کوردژین ئاوا ساباته‌یه‌ که‌ هه‌مومان له‌ ژیریا هه‌ست به‌ ئارامی ئه‌که‌ین ئه‌و ماڵه‌یه‌ که‌ له‌ ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌کانی خێزانێکی جوانی پێک هێناوه‌ فێرگه‌یه‌که‌ که‌ به‌ جوانترین سیسته‌می خوێندن خوێندکاره‌کانی فێرئه‌کات باخچه‌یه‌که‌ که‌ خۆشترین کاته‌کانی ڕۆژانه‌مانی تیا به‌سه‌رئه‌به‌ین له‌گه‌ڵ هاوڕێ ئه‌زیزه‌کانمانا


6.چ کاتێك بێزاری په‌ی به‌ناخت ئه‌بات؟؟کاردانه‌وه‌ت چی یه‌؟؟

هههههههه ئه‌مه‌ حاڵه‌تێکه‌ که‌ زۆرینه‌ی کات ڕوبه‌ڕوی ئه‌بمه‌وه‌ کاتێک له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کما دائه‌نێشم و قسه‌ئه‌که‌ین به‌ڵام له‌ دوای که‌مێک ئیتر هیچ ناڵێت بێده‌نگ ئه‌بێت هه‌رچه‌ن قسه‌ی بۆ ئه‌که‌م و مه‌وزوعی بۆ ئه‌که‌مه‌وه‌ ئه‌و به‌ وشه‌یه‌ک ته‌واوی ئه‌کات خۆشی هیچ ناڵێت هه‌ر سه‌یرم ئه‌کات و ئه‌ڵێ ئێ ئێ ئێ هههههههههههه له‌و کاته‌یا زۆر بێزار ئه‌بم ئه‌ڵێم ده‌ی بابه‌ گیان ئێ و ئێ هیچم پێنه‌ما قسه‌ نه‌ما بۆت نه‌که‌م هیچ ناڵێی ههههههههه ئیتر به‌جێیئه‌هێڵم به‌م شته‌ زۆر بێزار ئه‌بم کاتێک که‌سێک هه‌ر سه‌یرت کات و هیچ نه‌ڵێت

7.غووربه‌ت جه‌نگێکی کاتییه‌؟؟یاخوود ئه‌وشووێنه‌یه‌ که‌به‌هاجوانه‌کانی مرۆڤایه‌تی تیابه‌دی ده‌کرێت؟؟

شه‌ڕێکی زۆر تولانیه‌ به‌ بێده‌نگی مردن ڕائه‌نوسین و که‌چی مه‌رگیش تۆقیوه‌ لێمان شه‌رم و حه‌شره‌ت له‌م نیشتمانه‌ ڕوته‌دا غه‌ریبیمان نیشان ئه‌دات

8.تاچ ئه‌ندازه‌یه‌ک خۆت به‌خاووه‌نی یانه‌ وهاووڕێ یانی یانه‌ ده‌زانیت وه‌ بۆچی؟؟
به‌ ئه‌ندازه‌یه‌کی نه‌ زۆر نه‌ که‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ زۆرینه‌ی شتا حه‌ز به‌ مامناوه‌ندی ئه‌که‌م

هیوادارم توانیبێتم وه‌ڵامێکی گونجاوی پرسیاره‌کانت به‌مه‌وه‌ له‌ که‌موکوڕیه‌کانم ببوره‌ هه‌ر له‌ خۆشیا بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#13 2010-02-28 15:17:43

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ پرسیاره‌کانی برا به‌ڕێزم کاکه‌ سورێن

ده‌ست خۆشی بۆکاک سیروانی به‌ڕێز
به‌خێرهاتنێکی گه‌رمی هاووڕێ ی به‌ڕێزم خووشکی خۆشه‌ویستم(تینا)گیان ده‌که‌م یانه‌ت ئاووه‌دان کرده‌وه‌ هیوادارم سه‌رکه‌وتووبیت له‌سه‌رجه‌م بوواره‌کانت ژیاندا

چه‌ندپرسیارێکم هه‌یه‌ هیوادارم نه‌بێته‌هۆکاری ماندووبوونی چاووه‌کانت...



زۆر سوپاس بۆ وشه‌ جوانه‌کانت یانه‌ به‌ ئێوه‌ی به‌ڕێزوه‌ ئاوه‌دانه‌ و ئیشالله‌ هه‌میشه‌ ئاوه‌دان ئه‌بێت وه‌ڵامی پرسیاره‌کانت سه‌رچاوانم فه‌رموو



1-ناخت داوای هۆنینه‌وه‌ی هۆنراوه‌ی لێده‌کردیت یان هۆنراوه‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر ناخت هه‌بوو ڕه‌نگدانه‌وه‌که‌ی له‌نوسین بوو؟

نوسینی هۆنراوه‌ له‌لایه‌ن منه‌وه‌ به‌هره‌یه‌ک بوو که‌ هه‌ر له‌ مناڵیه‌وه‌ حه‌زم به‌ نوسینی چیرۆک و هۆنراوه‌ و بابه‌ت ئه‌کرد به‌ڵام ئه‌وه‌ی وای کرد ئه‌م به‌هره‌یه‌ په‌ره‌بسه‌نێت لام غه‌ریبی و ته‌نیای بوو

2-تینا ناوێکی زۆر خۆشه‌ کێ ناوینایت؟

کاتێک له‌ دنیادا چام هه‌ڵهێنا دایک و باوکم ناویان لێنام لاڤه‌ به‌ڵام کاتێک بومه‌ 5 ساڵان خۆم حه‌زم به‌ ناو تینا کردو خۆم ناوم له‌ خۆم نا تینا هههههههه ناوه‌که‌مم گۆڕی به‌ تینا

3-به‌ چ شتێک زۆر په‌ست ئه‌بیت و به‌ چ شتێک زۆر ئاسوده‌ ئه‌بیت؟

به‌ بێده‌نگی و ماتی و مۆنی که‌سی به‌رامبه‌رم زۆر په‌ست ئه‌بم به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌و قسه‌ی خۆش و ناسکی به‌رامبه‌ره‌که‌شم زۆر ئاسوده‌ ئه‌بم به‌ گریانی خۆشم زۆۆۆر ئاسوده‌ ئه‌بم به‌ڵام گریان بۆ شتێکی ناخۆش نا گریانێک بۆ بیرکردنه‌وه‌ له‌ دروستبونی منو ژیان له‌ بونی خوای گه‌وره‌ کاتێک بیر له‌و شتانه‌ ئه‌که‌مه‌وه‌ گریانێکی زۆر هێمن ئه‌گریم و زۆریش ئاسوده‌ ئه‌بم پێی

5-غوربه‌ت به‌چشتێکی ئاشنا کردیت و چی فێر کردیت و چی لێسه‌ندیته‌وه‌؟

غوربه‌ت ئاشنای کردم به‌ کلتوری وڵاتێکی تر ئاشنای کردم به‌ ته‌نیایی ئاشنای کردم به‌ خه‌م  له‌ غه‌ریبیا فێری ئه‌وه‌بوم که‌ چه‌نه‌ ژیانم خۆشئه‌وێت هێنده‌ش مه‌رگم خۆشبوێت چونکه‌ مردن و ژیان هاوڕێی یه‌کن ئه‌بێت هه‌ردوکیانم خۆشبوێت
له‌ مناڵیه‌وه‌ وته‌یه‌ک له‌ مێشکما ئه‌زرنگایه‌وه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو به‌رد له‌ جێی خۆی سه‌نگینه‌ ئه‌موت تۆ بڵێی ڕاست بێت یان نا به‌ڵام له‌ غه‌ریبیا تێگه‌یشتم که‌ نه‌خێر ڕاست نیه‌ چونکه‌ هه‌مو شوێنێک عه‌رزی خوایه‌وه‌و ئێمه‌ وه‌ک ئینسان له‌ هه‌مو شوێن قه‌دری خۆمانمان هه‌یه‌ نه‌ک ته‌نیا له‌ وڵاتی خۆمانا ئه‌وه‌ش که‌ غه‌ریبی لێی سه‌ندم ئه‌وه‌بو که‌ دوریکردمه‌وه‌ له‌ ئازیزانم و که‌سه‌ خۆشه‌ویسته‌کانمی لێسه‌ندم


6-ئه‌گه‌ر که‌سێک بڵێت ئامۆژگاریه‌کم بکه‌ چ شتێکی پێده‌ڵێیت؟

پێی ئه‌ڵێم هێنده‌ له‌ ژیاما هه‌وڵبده‌ بۆ ئامانجه‌کان و هیواکانت وابزانه‌ که‌ قه‌ت نامریت هێنده‌ش خۆت بۆ قیامه‌ت ئاماده‌ بکه‌ که‌ وابزانه‌ به‌یانی ئه‌مریت

7-مرۆڤ ئه‌بێت به‌رزبێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌بێت یان گه‌وره‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رزبێت؟

مرۆڤ ئه‌بێت که‌سایه‌تیه‌کی گه‌وره‌و ئه‌قڵێکی گه‌وره‌ی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێکی به‌رزبێت له‌ ژیان و له‌ ناو خه‌ڵکا

8-ئه‌گه‌ر له‌ قه‌راغ روبارێک بیت .زۆرت برسی بێت و زۆر یش دوربیت له‌ئاوه‌دانی.که‌سێک له‌وێدا بێت بیه‌وه‌ێت یارمه‌تیت بدات به‌یه‌ک ڕێگا (خواردنی ژه‌مێکی ئاماده‌کراو یان فێری ڕاوه‌ ماسیت بکات) کامیان هه‌ڵئه‌بژێریت؟

پێی ئه‌ڵێم گه‌ر ئه‌رک نیه‌ و کاتت هه‌یه‌ فێری ڕاوه‌ماسیم بکه‌

هیوادارم وه‌ڵامه‌کان جێی ڕه‌زامه‌ندیت بوبێت هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#14 2010-02-28 15:47:24

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ پرسیاره‌کانی ئازیزی من له‌نیا گیان


ئه‌وکاتانه‌ی جه‌سته‌ ده‌بێته‌ تابلۆیه‌ک و مۆسیقا ده‌بێته‌ زمانی ڕه‌نگه‌کان
تینای وێنه‌ کێش دێت و به‌ په‌نجه‌ جوانه‌کانی وێنه‌ی ژیانمان پێ ده‌دات
ئه‌م جاره‌یان به‌ زمانی شعر په‌نجه‌ره‌ی رامانمان لێڵ ئه‌کات و
ئاسۆی خوێندنه‌وه‌مان  پڕ ئه‌کات له‌غموظ

له‌ ناخی دڵمه‌وه‌ به‌خێرهاتنی په‌پوله‌ ناسک و نازدارو ماندوو رۆح سوک و
خۆشه‌ویست و ئازیزو به‌ئه‌زمون و ده‌ست ره‌نگین و دڵسۆزو به‌ وه‌فاکه‌ی کوردژین
تینا گیان ئه‌که‌م  ئه‌و که‌سه‌ی به‌ته‌مه‌نێکی که‌مه‌وه‌ خه‌زێنه‌ی زانیاریه‌کانی پره‌ له‌ گه‌وهه‌ر

گه‌ر ده‌رگای پرسیارم لێ واڵا بکه‌یت .....سارایه‌ک له‌ بزه‌ی ئه‌وین و
پر به‌ روانینێک عاطیفه‌ی شیرینم بۆ هێناویت !!!


ئاسمانێک سوپاس بۆ وشه‌ ناسک و پڕ له‌ هه‌سته‌کانی له‌نیا گوڵ دنیایه‌ک ڕێز بۆ قسه‌ شیرینه‌کانت ته‌مه‌نێک خۆشه‌ویستی بۆ تۆی دڵ هیوادارم بتوانم وه‌ڵامێکی گونجاوی پرسیاره‌ جوانه‌کانت به‌مه‌وه‌ ئازیزی من

1- ژیان سه‌رابستانێکه‌ له‌ جوانی و خۆشی و هیوا له‌به‌ر کورتی باڵای ته‌مه‌ن
ده‌ستمان به‌ هه‌ناره‌کانی خۆزگه‌ ناگات
ئایا پێناسه‌ی تینای ئازیز بۆ ته‌مه‌ن  چی یه‌ ؟؟؟


ته‌مه‌ن لوغضێکی زۆۆۆر غه‌ریبه‌ له‌نیا گیان


2- ژیان وه‌ک که‌شتی یه‌که‌ نازانین که‌ی و له‌ کوێ دا له‌نگه‌ر ده‌گرێت
به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و کاتانه‌ی له‌ناو که‌شتی یه‌که‌داین به‌چی یه‌وه‌ به‌رێ ی ئه‌که‌ین
ئه‌ی پێناسه‌ی تینا گوڵ بۆ ژیان چی یه‌ ؟؟


ژیان بازنه‌یه‌کی خڕه‌ هه‌وڵبده‌ تا مردن به‌ بێده‌نگی تیایا بسوڕییته‌وه‌

3-تینا تا چه‌ند گه‌ش بینه‌ به‌ داهاتوی خۆی له‌ کاتێک دا تینا له‌ئاینده‌یه‌کی نزیک دا
به‌ته‌مای سه‌فه‌رێکی دوره‌ به‌ره‌و ئه‌مه‌ریکا ؟؟ ئایا پێ ی وایه‌ له‌وێ زیاتر ئه‌توانێت
خه‌ونه‌ ره‌نگاڵه‌کانی به‌دی بێنێت ؟؟  وه‌ک په‌ره‌دان به‌ بواری خوێندن و هۆنراوه‌و وێنه‌کێشان


ئیشالله‌ هه‌ر کات سه‌فه‌رم کرد به‌ هیوام له‌ بواری ده‌رونناسیا بخوێنم و زیاتر په‌ره‌به‌م به‌ وێنه‌ کێشان و هۆنراوه‌نوسین ......... هتد هێنده‌ شت که‌ کاتی زۆری ئه‌وێت بۆ نوسین هههههههههههه چونکه‌ پڕۆژه‌م زۆره‌ بۆ ژیان حه‌ز به‌ فێربونی زۆر شت ئه‌که‌م له‌ ژیانما ئه‌مه‌وێت ساره‌زایم هه‌بێت له‌ هه‌مو بوارێکدا گه‌ر نسیب ڕێگه‌ی دا هه‌وڵئه‌ده‌م هه‌مویان ئه‌نجام به‌م

4-وه‌ک ئه‌زانین تینا زۆر حه‌زی له‌بواری ده‌رونی یه‌ ئایا تینا خان ج شتێک به‌ ‌هۆکار ئه‌زانێت بۆ
دروست بونی ئه‌و حه‌زه‌ لای تینا ؟؟ هه‌ستی خه‌م خۆری بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ کێشه‌یه‌ک یان هه‌یه‌و
تینا ئه‌یه‌وێت له‌ روی ده‌رونه‌وه‌ هاوکاریان بێت ؟؟ 


به‌ڵێ زۆۆۆۆرم حه‌ز له‌ بواری ده‌رونناسیه‌ هۆکاره‌که‌شی دوو شته‌
یه‌که‌میان حه‌ز ئه‌که‌م له‌ هه‌مو جۆره‌ ئینسانێک تێبگه‌م ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ زمانه‌ جیاوازه‌کان قسه‌ئه‌که‌ن له‌ ئێستا له‌ 5 زمانی جیاواز تێئه‌گه‌م هه‌وڵئه‌ده‌م زیاتریش فێربم تا بتوانم له‌ قسه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ تێبگه‌م که‌ به‌ زمانی جیاواز قسه‌ ئه‌که‌ن هه‌روه‌ها زمانی ئیشاره‌ت که‌ که‌مێک باشم تیایا ئه‌مه‌وێت باشتریش بم تاک و له‌ بێزمانه‌کانیش حاڵی بم هه‌روه‌ها زمانی ده‌رونئیش شاره‌زابم تاک و ده‌رون و ناخی هه‌مو ئینسانێک بخوێنمه‌وه‌ هۆی یه‌که‌می بۆ تێگه‌یشتنم له‌هه‌مو ئینسانێک
دوه‌میشیان زۆۆۆر جار زۆربه‌ی هاوڕیکانم باسی کێشه‌کانی خۆیانم بۆ ئه‌که‌ن منیش هه‌وڵئه‌یه‌م به‌ قسه‌ که‌مێک خه‌مه‌کانیان که‌م که‌مه‌وه بۆیه‌ حه‌زئه‌که‌م ده‌رونی خه‌ک زۆۆر ئارام که‌مه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی قسه‌کانمه‌وه‌
له‌به‌ر ئه‌م 2 هۆکاره‌ زۆر حه‌ز به‌ بواری ده‌رونناسی ئه‌که‌
م


5- نوسه‌رێک ئه‌ڵێ : {دایکم له‌ماڵێکی ته‌ڕ ته‌ڕا ئه‌ژی و ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌و دیواره‌کانیشی
به‌شێکن له‌ ئاو  .... کۆڵانه‌که‌مان روباره‌و شار بۆته‌ ده‌ریا .... که‌چی من ئه‌بم به‌ تابلۆیه‌ک له‌ سه‌حرا
باوکم به‌ تف ته‌رم ئه‌کات  ...}
ئایا تینا خان پێ ی وانی یه‌ ئه‌مه‌ بۆ ئێستای کوردستان پراو پره‌
له‌و نازو نیعمه‌ته‌ی کوردستان دا هێشتا زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ تامه‌زرۆی خوانێکی گه‌رمن


ده‌ستی ئه‌و نوسه‌ره‌ به‌ڕێزه‌ خۆشبێت بێگومان پڕاوپڕی کوردوستانه‌ ئه‌بینین له‌ وڵاتێکی پڕ داهات و سامان بیر لێئه‌یه‌ن بۆ ئاو نه‌وت هێته‌ ده‌ر به‌ڵام شه‌قامه‌کانی وڵات له‌به‌ر مناڵی ده‌ستگێڕو ئیشکه‌ر ڕێی ڕۆشتنی نیه‌ له‌به‌ر خه‌می پیره‌کانمان کاتی بیرکردنه‌وه‌ له‌ خۆشیمان نیه‌ له‌به‌ر ناڕازیبونی گه‌نجه‌کانمان له‌ کێشه‌کانیان و له‌ حوکمه‌تی ئێستایان کاتی کێشانی وێنه‌کانی خه‌یاڵیان نیه‌ به‌ڵام ئه‌بینی له‌ زۆربه‌ی وڵاتا که‌ سه‌رمایه‌که‌ی ته‌نها له‌ ڕێی سیاحه‌ته‌وه‌یه‌ به‌ڵام هاوڵاتیه‌کانی زۆر خۆشگوزه‌رانن و له‌و په‌ڕی ژیانێکی خۆشا ئه‌ژین که‌ خه‌ڵکی وڵاتی ئێمه‌ ئاواتی ڕۆژێکیان ئه‌خوازن به‌داخه‌وه‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌ پڕ سامانه‌ی که‌ هاوڵاتیه‌کانی تیایدا بێ ژیانن


ببوره‌ تینا گیان به‌راستی وابزانم ماندو ئه‌بیت به‌ پرسیاره‌کانم
به‌لام ئه‌وه‌نه‌ ئازیزی لام بۆیا حه‌زم کرد ئه‌م ووشانه‌ت ئاراسته‌ بکه‌م
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم له‌ گشت بواره‌کانی ژیانت وه‌ به‌دی هاتنی ئاواته‌کانت


ئازیزی منی له‌نیا گیان زۆر سوپاس بۆ وشه‌کانت گوڵی من هیوادارم وه‌ڵامه‌کانم له‌ ئاستی پرسیاره‌کانی تۆیا گوڵا بوبێت هه‌ربژیت گیانی من

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#15 2010-02-28 17:57:01

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ پرسیاره‌کانی کاکه‌ نامۆی به‌ڕیز



سڵاو
پێشه‌کی ده‌ست خۆش بۆ کاک سیروانی به‌ڕێز
به‌خێرهاتنی گه‌رمی تینا خان ئه‌که‌م بۆ سایایه‌ی ساباته‌ رازاوه‌که‌ی کوردژین سه‌رکه‌وتوبیت له‌ کاره‌کانتدا هاوڕێ گیان هیوای له‌ش ساخی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم هه‌میش له‌ ده‌ست ره‌نگینیدا به‌ره‌و پێش برۆیت ،،
منیش چه‌ند پرسیارێکی بچوکم هه‌یه‌



سه‌رجاوان کاکه‌ نامۆ زۆر سوپاس بۆ پێشوازیه‌که‌ت برا به‌ڕێزه‌که‌م هیوای له‌سساغی و به‌خته‌وه‌ری و هه‌میشه‌ سه‌رکه‌وتن بۆ به‌ڕیزیشت ئه‌خوازم پرسیاره‌کانت سه‌رجاوان فه‌رموو

1- چی وای له‌ تینا خان کرد هۆنراوه‌ بنوسێت؟

وه‌ک ئاماژه‌م پێیا هۆنراوه‌نوسین به‌هره‌یه‌ک بوو له‌ خۆما غه‌ریبی و ته‌نیایی وای لیکردم زیاتر ئه‌و به‌هره‌یه‌ په‌ره‌بسه‌نێت تیامدا


2- ئایا چۆن وه‌سفی هۆنراوه‌ ئه‌که‌یت کاتێک لێت بپرسن؟

له‌ وه‌ڵامدا بۆ کاک داریان باسم کرد که‌ شعر ڕاستیه‌کی بێ ئاگایه‌ به‌ بێده‌نگی هێت و به‌ بێده‌نگی ئه‌ڕوات شعر پێکه‌نینی وه‌رزه‌کان و گریانی دڵ و خه‌می لاوه‌ دڵشکاوه‌کان و قه‌ڵغانی ده‌ستی شاعیرانه‌

3- هه‌مومان ئه‌زانیت ووشه‌ی دابران ووشیه‌کی زۆر نامۆیه‌ چۆن له‌ دابران ئه‌روانیت یاخود چۆن له‌ دابران گه‌یشتویت؟


هه‌ناسه‌یه‌ک له‌ پاش مردن سلاوی ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌یه‌ که‌ پێشتر ماڵئاواییان لێکردین فرمێسکێک پێش کۆچکردن ماڵئاوای ئه‌و عه‌زیزانه‌یه‌ که‌ هێشتا جێمان نه‌هێشتون دابران خه‌مێکی بێ کۆتایی دابران ...........

4- چه‌ند جۆر ئامیری مۆسیک ئه‌زانیت یان خۆت خولیات کام جۆره‌ی ئامێره‌کان بۆ ژه‌نین؟

ته‌نها ئامێری گیتار و ته‌نهاش حه‌ز به‌ گیتار ئه‌که‌م وه‌ ته‌نهاش بۆ خۆشی دڵی خۆم ئه‌ژه‌نم

5- وه‌ک کاک سیروان نوسیویه‌تی ده‌ست ره‌نگینیه‌کی باشت هه‌یه‌ خۆت له‌ کامیان زیاتر ئه‌دۆزیته‌وه‌ له‌ ئه‌و بوارانه‌دا که‌ کاکه‌ سیروان ئاماژی پێ کردوه‌؟

زیاتر له‌ هۆنراوه‌نوسینا خۆم ئه‌بینمه‌وه‌


زۆر سوپاس بۆ به‌ژداریه‌که‌ت هیوام وایه‌ وه‌ڵامه‌کانت به‌ دڵبوبێت گه‌ر که‌موکوڕیه‌کی هه‌یه‌ بمبوره‌ هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#16 2010-02-28 18:25:08

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2020-05-15
په‌یامه‌كان: 2971
ویبگه‌
WindowsOpera

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

سلاو تينا كيان زؤر بةخير بيت بؤ ئةم ساباتة جوا نو رةنكينة هيوادارم سةركةوتوو بيت و برسيارة كانمان نة بنة هؤى ئةنديشة بؤ ت
- ئايا تينا لة كاتى هؤنيةوة هؤنراوة ج هة ستيكى هةية ؟
- يةكةم هؤنراوة كة نوسيت  كةى بوو هؤى نوسينةكةى جى بوو ؟
- بة هؤنراوة نوسين دلت خؤش ئة بيت ؟
- هونةرى شيَوة كارى بةراى تؤ جى دةكةيةنيت ؟
  - ئايا حةز ناكةيت بيَيتةوة كوردستان ؟ يان بة تةما نيت بيَيت لة كوردستان زيان بةسةر ببةيت ؟
- كةورةترين ئاواتت جية لة زيان ؟ ئايا لة وباوةرةداى هيوايةتةكةت بيَتة دى ؟
- نيشتمان جى دةكةيةنيت بةلاى تؤوة ؟

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#17 2010-02-28 18:25:49

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2015-06-16
په‌یامه‌كان: 3662
WindowsXPMSIE

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

mnesh  wak aw  hawrey  barezane  yane kurd zhin  baxer hatny xatu  tina  aken  bo  miwandare sabty am jara   xoshy azize mn    bar la hamw  sht  dast  xoshy  aw  babta  jwanana  let akm  ka  hamesha  swd  baxsh  bwa bo  andamny  hawreany   u  la hamn   kat  la hamw   grngtr  nasndne  hawreany  bo  andamakny  tr  ba shewy  rasta  u xo  ka    penasey  kasetre  bka  la nzekwa   

dast  xoshet  le akm  hiwe  sarkwtun  sarfraze  bwt axwazm  mn hich  prsreky  wam neya  ka arasty  bareztan  bkam  la rezu   xoshwesty  chonka  wbzanm  hawrean   hamn  prsrean  krdwa u  duptean  krdwa  chawrey  babte  jwan  u qshangen  la twey  xoshwest  katt shad  xoshky  mn

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#18 2010-02-28 20:48:38

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

dastw chawt xhosh bet kaka sarwar


rezw xhoshawestem bo hawrey zor azezw xhoshawest  xhwshka tina  gean
mn hech prsearekm nea tanha dast xhoshe leakam  bo aw xhzmata gawraeay ka bam eana xhyoshawestae krdwa  heway taman drezhe bo axhwazmw  hamesha sarkawtw bet hawrey aziz


زۆر سوپاس کاکه‌ خه‌مباری به‌ڕیز منیش هه‌روه‌ها ڕیزی تایبه‌تم هه‌یه‌ بۆت هیوادارم هه‌میشه‌ سه‌رکه‌وتوبیت له‌ ژیانتا زۆر سوپاس بۆ وشه‌ جوانه‌کانت بۆ په‌یامه‌ ڕه‌نگینه‌که‌ت خۆشحاڵبوم به‌ بینینی وشه‌کانت به‌ هیوای به‌خته‌وه‌ریت هه‌ر له‌ خۆشیا بی


وه‌ڵام بۆ پرسیاره‌کانی کاکه‌ چێنه‌ر

Zor baxer bet tina gyan bo am sabata jwan daste kaka derwanesh xoshbet  Chan prsyarekm haya bo baeztan

زۆر سوپاسته‌که‌م کاکه‌ چێنه‌ر فه‌رموو

Tina la shara jwanakai sulemane ladik dabet w dwatr koch dakait bo twrkia hokare baje heshtne kurdsta che bww ?

به‌ڵێ له‌ شاری سلێمانی ژیانێکی ساده‌و خۆشم هه‌بو به‌ڵام له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌م سه‌فه‌رمان کرد بۆ تورکیاو ماوه‌یه‌کی زۆره‌ لێره‌ ئه‌ژین به‌ نیازیشین دوای ماوه‌یه‌ک له‌ وڵاتی ئه‌مریکا نیشته‌جێبین هۆکاری به‌جێهێشتنی سلێمانی گه‌نده‌ڵی حوکومه‌تی ئێستای کوردوستان بوو نائازادی له‌ ده‌ربڕینی ڕا جیاوازه‌کانمانا بوو

awatt awaya bgaretawa bo sulaimane ? 7az dakait ka garaitawa sardani kam shwene shar bkait ?


ئه‌مه‌نده‌ به‌ئاواته‌وه‌م که‌ جارێکی تر سلیمانی ببینمه‌وه‌و بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ سلێمانی به‌جۆرێک هه‌مو شه‌وێک که‌ ئه‌خه‌وم ئه‌ڵێم خوایه‌ گیان ئه‌مشه‌ویش نه‌مرم تا ڕۆژێک بێت سلێمانی ببینمه‌وه‌ ئه‌و کات بمرم هههههههههههههه ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ حه‌زئه‌که‌م بۆی بڕۆم زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆرن به‌ڵام یه‌که‌م شوێن حه‌زه‌که‌م بچم بۆ لای مزگه‌وتی گه‌وره‌ هههههههههههههه زۆۆۆر حه‌زه‌که‌م یه‌که‌م شوێن بچمه‌ ئه‌وێ هههههههه

la bware sh3rda dasteke balat haya hiwai sarkawtn bo bareztan aya Sh3rt haya bo kurdstan

زۆر سوپاسته‌که‌م خۆشحاڵم هۆنراوه‌کانم به‌ دڵی به‌ڕیزتانه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هیچ هۆنراوه‌یه‌کم نیه‌ بۆ کوردوستان

yakam sh3r ka blawt krdawa la kurdzhin ch sh3rek bwww

شعرێکم بو به‌ ناوی ( به‌ هیوای مه‌رگ )

lakotai da hywai sarkawtne bardawam bo bareztan hywadarm har xosh7al bet   katt shad


زۆر سوپاسته‌که‌م هیوادارم له‌ که‌موکوڕی وه‌ڵامه‌کان ببوریت هه‌ر له‌ خۆشیا بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#19 2010-02-28 21:31:35

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ پرسیاره‌کانی شازاده‌ شه‌نێی گوڵ

سڵاو له‌ گوڵه‌جوانه‌که‌ی کوردژین تینا گیان .

زۆر خۆشحاڵ بووم که‌ئه‌مجاره‌ له‌گه‌ڵ گوڵێکی باخچه‌که‌م ئازادانه‌ پرسیاری ئاراسته‌ ئه‌که‌م ..
هیوای ته‌مه‌نێکی پڕبه‌خته‌وه‌ریت بۆئه‌خوازم و ئیشه‌ڵلا سه‌ربه‌رزو ته‌مه‌ن درێژبیت گوڵ و دڵ ..

ببوره‌ هیوام وایه‌ به‌ پرسیاره‌کانم نه‌بمه‌ هۆی ماندووکردنی چاوه‌کانت .. فه‌رمــوو له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسیارێکی مندا


سه‌رجاوان شازاده‌که‌ی یانه‌ من خۆشحاڵترم که‌ وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێکی تۆی گوڵ ئه‌یه‌مه‌وه‌
ئاسمانێک سوپاس بۆ وشه‌ جوانه‌کانت ئازیزم فه‌رمو ئه‌میش وه‌ڵام بۆ پرسیاره‌کانی تۆ گیانی من


1- ئه‌و کاره‌ چییه‌ که‌ تینا به‌ گرانی داده‌نێت ؟

هه‌ر کارێک بته‌وێت بیکه‌یت وه‌حه‌ز به‌کردنی بکه‌یت گران نابێت لابێت به‌ڵام هه‌نێک جار هه‌یه‌ حه‌زناکه‌م شتێک بکه‌م واته‌ تاقه‌تم نیه‌ بیکه‌م ههههههههه ئه‌ڵێمناتوانم پێمناکرێت هههههههههه ئه‌گینا توانای کردنی هه‌وم کارێکم هه‌یه‌ جگه‌ له‌ قه‌تڵ ههههههههههه

2- چ شتێکی له‌لای تینا گیان ، شایه‌نی دووباره‌ کردنه‌وه‌یه رۆژانه‌ ‌ تا کۆتایی مردن ؟
نوێــــــــژکردن


3- تینا پێناسه‌ی بۆ (ئه‌شق) چییه‌؟ و به‌ چی که‌سێک ده‌ڵێیت ئاشق تۆ؟

عه‌شق واته‌ خۆشه‌ویستی بێ سنورت بۆ شتێک واته‌ هه‌میشه‌ بیرکردنه‌وه‌ له‌و شته‌ جا ئه‌و شته‌ که‌سێک بێت یان خوای گه‌وره‌ بێت یان شتێکی ژیان بێت ..... هتد
بۆ ئه‌وه‌ش که‌ ئه‌ڵێیت به‌ کێ ئه‌وترێت عاشق  به‌ که‌سێک که‌ هێنده‌ خۆسه‌ویستی بۆ بۆ شتێک له‌ دڵا بێت که‌ هه‌میشه‌ لا یادی ئه‌وا بێت هه‌میشه‌ له‌ خه‌یاڵی ئه‌وابێت هه‌رزمانی کرده‌وه‌ ناوی ئه‌وی له‌سه‌ر ده‌م بێت شه‌وان تا به‌یانی بۆ ئه‌و خه‌وی نه‌بێت فرمێسکی چاوه‌کانی بۆ ئه‌و وه‌ستانی نه‌بێت ئاماده‌یی له‌ناوچون و نه‌مانی له‌ پێناوی ئه‌وا هه‌بێت کردنی هه‌رشتێک له‌به‌ر خاتری ئه‌و ونبون له‌کاتی بینینی ئه‌و کاتێک ........ گه‌ر خۆشه‌ویستیت بۆ شتێک یان ئینسانێک تا ئه‌م راده‌یه‌ بوو ئه‌و کاته‌ عاشقی ئه‌و شته‌یت


4- تینا گیان ڕاسته‌ ( ئامۆژگاری کردن وه‌ک یارمه‌تیدان وایه‌)؟


بێگومان ئامۆژگاری کردنی خێر به‌ وشه‌یه‌ک هه‌ر وه‌ک یارمه‌تیدانێکی گه‌وره‌یه‌ به‌ هه‌ر شتێکی تر له‌ شته‌کانی ژیان

5- ماوه‌ی چه‌نده‌ ئاشنا بویت به‌ ئامیره‌ میوزیکییه‌کان؟

ماوه‌ی 3 مانگه‌

6- تینا گیان چۆن ئه‌م وته‌یه‌ی ناپلیۆن لێکده‌داته‌وه‌ ( سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر نه‌زانیندا له‌هه‌موو سه‌رکه‌وتنێک خۆشتر و به‌رزترو په‌شیمانی له‌دوانییه‌)؟

وته‌یه‌کی زۆر جوانه‌ بێگومان زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌و وته‌یه‌دام ڕه‌نگه‌ گران بێت تا ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ به‌ده‌ست ئه‌هێنین به‌ڵام سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر نه‌زانیندا داگیرسانی چرایه‌کی پرشنگداره‌ له‌ تاریکی شه‌وه‌زه‌نگدا

7- چی شتێک فێری هۆنراوه‌ نوسینی کردیت؟

وه‌ک وتم به‌هره‌ بو غه‌ریبی و ته‌نیای وای کرد ئه‌و به‌هره‌یه‌ گه‌شه‌بکات

8- دواهه‌مین پرسیارم بۆ تینای گوڵ ( ئایا گرانترین پرسیار له‌لای به‌رێزت کام پرسیاری کام ئه‌ندام بوو)؟ له‌ کۆتایدا ده‌رده‌که‌وێت ..


له‌ کۆتایدا بان چاوانم

به‌هیوای ئه‌وه‌ی به‌زووی بگه‌یته‌ ئامانجه‌کانت ..


منیش هه‌مان هیوام هه‌یه‌ بۆ تۆی گوڵ هه‌ر له‌ خۆشیا بیت ئازیزی من

سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#20 2010-02-28 21:56:23

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ پرسیاره‌کانی به‌ڕێز دنــــا

زور بةخير بيت تينة خـــــــــان   بةختةوةربيت...

جةن برسياريكم هـــةية ...


زۆر سوپاسته‌که‌م سه‌لامه‌ت بیت فه‌رموو گیان

1-  شـــــــــارى سليمانى لةلاى تو جى ئةكةيةنى كة لى دووريت ّّ!؟؟؟

سلێمانی شاریێکی پڕ له‌ یادگاریم ئه‌و مه‌مله‌که‌ته‌ی که‌ له‌ خه‌یاڵما کۆشکی تیا بنیاتئه‌نێم ئه‌و ئاسمانه‌ی که‌ هه‌مو به‌یانێک تیایا ئه‌فڕم ئه‌و ئاواته‌ی هه‌مو کاتێک بیری لێئه‌که‌مه‌وه‌ سلێمانی بوکی جوانی کوردوستان خۆشترین شاری کوردوستان

2-  زيانى تـــــــــــــةنياى لةلات  جى ئةكةيةنيت؟؟ يان حةزت لة تةنيايية يان لة ناو كومةل؟؟

من ده‌ستی ته‌نیای ده‌گرم و ده‌ڕۆم تۆش ئه‌گه‌ر قومێک له‌م ته‌نیاییه‌ تاله‌ی من نۆشنه‌که‌یت له‌ باوه‌شی بێده‌نگیا له‌ژێر ئه‌م بارانه‌ مه‌حزونه‌ی چاوه‌ڕوانیدا ته‌ڕ نه‌بیت هه‌ر گیز له‌ مانای وشه‌ی ته‌نیایی تێناگه‌یت
هیچ کات حه‌ز به‌ ته‌نیای و بێده‌نگی ناکه‌م که‌سێکی زۆۆر کۆمه‌ڵایه‌تیم و زۆر حه‌ز به‌ قسه‌ گفتوگۆو قه‌ڕه‌باڵغی ئه‌که‌م هه‌میشه‌ ئه‌ڵێم خۆزگه‌ له‌ ماڵێکا ئه‌بوم 15 ئافره‌تی به‌ته‌مه‌ن و به‌ئه‌زمونی تیا ئه‌ژیاو 20 پیاوی پیرو قسه‌ خۆشی تیا ئه‌بو 20 کچی جوانکیله‌ و کۆمه‌ڵێک کوڕی زۆری تیا ئه‌بو خێزانێکی زۆۆۆر گه‌وره‌و قه‌ره‌باڵغ ئه‌بو هههههههههههههههههه هه‌میشه‌ حه‌زم به‌ ژیانی له‌و جۆره‌ قه‌ره‌باڵغی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌یه‌ هیچ کات حه‌ز به‌ ته‌نیایی ناکه‌م به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ نسیب نایه‌وێت وابێت


3- وشةى كريان  جى مانايةكى هةية .. تـــــــا جةند دل ناسكى  ... كة يةكسةر بكريت ؟؟

ئێمه‌ به‌م غه‌ریبیه‌ له‌ عاطیفه‌کانی سه‌فه‌ر نابینیه‌وه‌ بۆیه‌ هه‌میشه‌ نۆته‌یه‌کی تازه‌ فێرئه‌بیت بۆ ئاوازی گریانه‌کانی فیراق
گریان ئه‌و وشه‌یه‌یه‌ که‌ جوانترین وشه‌یه‌ لای من کاتێک ئه‌گریم زۆۆۆر ئاسوده‌ ئه‌بم  بۆ دڵ ناسکیش ههههههههه باشم زۆر جار پێم ئه‌ڵێن زۆر دڵ ناسکیت به‌ڵام خۆم وا هه‌ست ناکه‌م دڵناسکبم چونکه‌ زۆر خۆڕاگرم ههههههههه به‌ڵام زۆر شت هه‌ن که‌ هه‌ر به‌ بیستنیان یه‌کسه‌ر ئه‌گریم ئه‌ویش هێنانی ناوی برازاکه‌م و بیرکردنه‌وه‌ له‌ ئه‌وه‌ که‌ یه‌کسه‌ر به‌ بێ هیچ شتێک ئه‌گریم و توانام نامێنێت و ناتوانم خۆم ڕاگرم به‌ڵام به‌ گشتی خۆراگرم زۆر دڵ ناسک نیم


4- تاجةند بةيوةستتيت بة نويزةكانتةوة؟؟؟

له‌ نوێژه‌ فه‌ڕزه‌کانا زۆۆر په‌یوه‌ستم گه‌ر خوای گه‌وره‌ لێم قبوڵکات به‌ڵام له‌ شه‌ونوێژه‌کانما به‌داخه‌وه‌ که‌مێک سستم هه‌نێک شه‌و توانای کردنیم نیه‌ هههههه شه‌یتان ئه‌ڵێ بخه‌وه‌ وازی لێبێنه‌ وێڵیکه‌ ههههههه زۆر جار به‌ قسه‌ی ناکه‌م به‌ڵام هه‌نێ جاریش هههههههه وازی لێدێنم گه‌ر خوای یارمه‌تیم بات ئیسالله‌ له‌وه‌شا زۆر په‌یوه‌ست ئه‌بم

5-  داهاتووى ميللةتى كورد هةر بةم شيوة ئةبينيت يـــــــا خود بة ئاراستةيةكى تر ....

ئه‌وه‌ میله‌ته‌ که‌ بڕیارئه‌دات ئه‌م وه‌زعه‌ بگۆڕێت یان ئاوا بی‌ێڵێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر وه‌ک ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی 7/3/1991 به‌ ته‌واوی بیگۆڕن و ڕاپه‌ڕن بێگومان ئه‌گۆڕێت و باش ئه‌بێت به‌ڵام گه‌ر وێڵی که‌ن و ئیهمالی که‌ن هه‌ر ئاوا ئه‌مێنێته‌وه‌و بگره‌ خراپتریش ئه‌بێت

ببورة كةر برسيارةكانم هةر شتيكى هةبى ...
سةركةوتوبيت ....................


بوراویت سه‌رجاوان خۆشحاڵبوم ببوره‌ گه‌ر وه‌ڵامه‌کانم پڕاوپڕی پرسیاره‌کانت نه‌بوبێت

هه‌ربژیــــــــت 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 34.204.193.85
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net