❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تینا خان میوانی ساباته‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#21 2010-02-28 22:23:27

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ پرسیاره‌کانی به‌ڕێز کاکا

ده‌ستو په‌نجاکانت خۆش بێت کاکه‌ سیروان گیان
به‌خێرهاتنێکی گه‌رمی زۆر به‌رێز (تینا)خان ئه‌که‌م بۆ ناو سه‌باته‌ جوانه‌که‌ی کوردژین

چه‌ند پرسیارێک !!


دنیایه‌ک سوپاس بۆ پێشوازیه‌ جوانه‌که‌ت زۆر سوپاسته‌که‌م له‌ خزمه‌تتام فه‌رموو

1-چۆن یانه‌ی کوردژینت ناسی ؟؟

ههههههههههههههههه به‌سه‌رهاتێکی زۆر خۆشبوو هههههههه من له‌ خواردنا زۆۆۆۆۆر حه‌ز به‌ یاپراخی گه‌ڵامێو ئه‌که‌م به‌جۆرێک هه‌مو ڕۆژ بیخۆم لێی بێزار نابم زۆۆرم حه‌ز لێیه‌تی ڕۆژێک زۆرم برسیبوو هههههههههههه زۆرم حه‌زم لێبو کاتی گه‌ڵامێویش نه‌بو زستان بوو هههههههه له‌ گۆگڵ نوسیم یاپراخی گه‌ڵامێو کۆمه‌ڵێک لینکی زۆری یامێ یه‌کێک له‌وانه‌ کوردژین بوو چۆنیه‌تی دروستکردنی یاپراخی گه‌ڵامێوی تیا ڕونکرابۆوه‌ خوێندمه‌وه‌ کلیکی سه‌ره‌تام کرد سه‌یری به‌شه‌کانم کرد زۆرم لا خۆشبوو بوم به‌ ئه‌ندام ئیتر به‌رده‌وام بوم تا ئێستا ههههههههههههه به‌و جۆره‌ له‌ ڕێی یاپراخی گه‌ڵامێوه‌وه‌ کوردژینم ناسی

2-به‌چی تووه‌ ئه‌بی ئه‌و شته‌ چییه‌ وا له‌تۆ ده‌كات بێزارت بكات، له‌كاتی تووڕه‌ بووندا كاردانه‌وه‌ت چۆنه‌ ؟؟

به‌ سوبعه‌تی له‌ سنور ده‌رجو به‌ درۆ به‌ شتشاردنه‌وه‌ به‌ بێده‌نگی و مۆنکردن به‌ قسه‌ی ڕه‌ق و ناخۆش به‌ فشه‌کردن به‌ ته‌داخولکردن له‌ ئیشه‌ تایبه‌تیه‌کانما به‌ ده‌نگ به‌رزکردنه‌وه‌ به‌م شتانه‌ زۆر توڕه‌ئه‌بم هههههههه له‌کاتی توڕه‌بونا بێده‌نگ ئه‌بم به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ره‌که‌م هه‌ر به‌رده‌وام بێت هه‌ر بڵێ و وازنه‌هێنێت و نه‌یبڕێته‌وه‌ هههههههههههه ئه‌وه‌ زۆۆر خراپ لێی توڕه‌ئه‌بم هه‌رچی قسه‌شم هه‌بو پیێ ئه‌ڵێم هههههههههههه

3-حه‌زت به‌ ژه‌نینی چ جۆره‌ ئامێرێکی مۆزیک هه‌یه‌؟

وه‌ک و وتم گیتـــار

4-قورسترین کات که‌ هه‌رگیز ناتوانیت له‌ بیری بکه‌یت چ کاتێکه ‌؟؟

ناخۆشترن کاتی ته‌مه‌نم که‌ هه‌رگیز ناتوانم له‌بیریکه‌م و ئێستاش خه‌می ئه‌وکاته‌م هه‌یه‌ ئه‌و کاته‌ بوو که‌ 2 برای زۆۆۆۆۆر ئازیزمم له‌ ده‌ستدا ناخۆشترین کاتی ژیانم بوو هه‌رگیزیش بۆم له‌بیرناکرێت

5- هاوڕێیه‌تیت له‌گه‌ڵ كام له‌ ئه‌ندامانی یانه‌ زۆر پته‌وه‌ ؟؟

هه‌مو ئه‌ندامان هاوڕێی به‌ڕێزمن هه‌موشیان به‌ ئاستی خۆیان لێمه‌وه‌ نزیکن به‌ڵام نزیکترینیان کاک دیدار نما خان کاک هێمن زانکۆ

6-ئایا حه‌ز به‌وه‌رزش ئه‌که‌یت، و چ جۆرێک ؟؟

ته‌نها وه‌رزشی ڕۆحی ئه‌که‌م و حه‌زم لێیته‌ی ئه‌ویش یۆگا

7-ئه‌گه‌ر مالێک و سه‌یارێیه‌کیان داپێت و وتیان وه‌ره‌ له‌ که‌رکو‌ک بژێ ئه‌وه‌ کاره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌یت ههههه ؟؟

له‌ ئێستایا گه‌ر خۆشترن ڤێللام به‌نێ له‌ ناو سلێمانیشا نه‌ک له‌ که‌رکوک هههههههههه نایه‌مه‌وه‌ جارێ چونکه‌ کاری ترم هه‌یه‌ بیکه‌م به‌ڵام کاتێک که‌ بۆم گونجا نه‌ک خانویه‌کی خۆش ته‌نها خێمه‌یه‌کم به‌نێ یاخود کوخێکی بچکۆلانه‌م به‌نێ له‌ هه‌ر شوێنێکی کوردوستانا بێت هێم

8-ئه‌توانی هۆنراوه‌یه‌کی کۆمیدی کورت بنوسیت بۆمان هههههه ؟؟

وه‌لله‌ له‌ ئێستایا هیچی وام به‌ خه‌یاڵا نایه‌ت ههههههههههه تا بینوسم به‌لام کورته‌ شعرێکی کۆمیدیم لایه‌ ئه‌وه‌ت بۆ ئه‌نوسم
بەیانیش هاتمە دەرگاکەی ماڵتان

پڕ بە مەنجەڵێ فرمێسکم هەڵڕشت

براکەت پێ ی وابوو منیش کەناسم

ووتی ببورە خۆڵەکەمان ڕشت

هههههههههههههه ئه‌مه‌م زۆر لا خۆشه‌ هه‌میشه‌ ئه‌یڵێمه‌وه‌ پێشکه‌ش به‌ ئێوه‌


هیوادارم ماندوو نه‌بیت له‌ وه‌لام دانه‌وه‌
هیوادارم هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتو بیت


نه‌وه‌لله‌ ماندوبونی چی خۆ کۆڵکێشیم نه‌کردوه‌ زۆر خۆشحاڵبوم

هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#22 2010-02-28 22:47:55

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ پرسیاره‌کانی کاکه‌ بروا

سلاو تينا كيان زؤر بةخير بيت بؤ ئةم ساباتة جوا نو رةنكينة هيوادارم سةركةوتوو بيت و برسيارة كانمان نة بنة هؤى ئةنديشة بؤ ت

سه‌رجاوان کاکه‌ بروا زۆر سوپاسته‌که‌م به‌ڕیزم به‌هیوای سه‌رکه‌وتن له‌ هه‌مو بوارێکی ژیانا بۆ به‌ڕێزیشت له‌ خزه‌متتام فه‌رموو

- ئايا تينا لة كاتى هؤنيةوة هؤنراوة ج هة ستيكى هةية ؟

له‌ کاتی نوسینی هۆنراوه‌یا له‌ شوێنێکی زۆر بێده‌نگ دائه‌نیشم هه‌مو خه‌یاڵم لای وشه‌کانه‌و هه‌ستێکی زۆر نامۆم هه‌یه‌

- يةكةم هؤنراوة كة نوسيت  كةى بوو هؤى نوسينةكةى جى بوو ؟

یه‌که‌مین هۆنراوه‌م له‌ 6/8/2009 یا بوو هۆکاره‌که‌ی وه‌لله‌ بڵێم چیبو هههههههههه سه‌یری ئاسمانم ئه‌کردو بیرم ئه‌کرده‌وه‌ که‌ چه‌نه‌ جوانه‌ کۆمه‌ڵه‌ وشه‌یه‌کی ناسک هات به‌ مێشکماو ورده‌ ورده‌ کردمه‌ هۆنراوه‌یه‌ک هۆکاره‌که‌ی شتێکی دیاریکراو نه‌بو

- بة هؤنراوة نوسين دلت خؤش ئة بيت ؟ 

به‌ڵێ بێگومان

- هونةرى شيَوة كارى بةراى تؤ جى دةكةيةنيت ؟

باش تێناگه‌م له‌ پرسیاره‌که‌ت ببوره‌ ‌

- ئايا حةز ناكةيت بيَيتةوة كوردستان ؟ يان بة تةما نيت بيَيت لة كوردستان زيان بةسةر ببةيت ؟

بێگومان زۆر حه‌زه‌که‌م بگه‌ڕێمه‌وه‌ کوردوستان به‌ڵام شێوازی ژیانم و نسیب ئه‌یزانێک که‌ که‌ی و چۆن ئه‌گه‌ڕێمه‌وه‌

- كةورةترين ئاواتت جية لة زيان ؟ ئايا لة وباوةرةداى هيوايةتةكةت بيَتة دى ؟

گه‌وره‌ترین ئاواتی ژیانم بینینه‌وه‌ دوو که‌سی زۆۆۆۆر ئازیزمه‌ هیوادارم که‌ بێته‌ دی ئه‌و ئاواته‌م

- نيشتمان جى دةكةيةنيت بةلاى تؤوة ؟

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ کلاسیکه‌ هه‌رچی ده‌رباره‌ بڵێیت هه‌ر دوباره‌یه‌ و هه‌ر هه‌مان شته‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌ که‌ نیشتمان دایکی دوه‌م مانه‌و هه‌رچی بۆ بکه‌ین هه‌ر که‌مه‌وه‌ تا دور نه‌بین لێی هه‌ستی پیناکه‌ین و قه‌دری نازانین به‌ڵام که‌ دورئه‌که‌وینه‌وه‌ لیی ئه‌و کات تێئه‌گه‌ین که‌ نیشتمان پارجه‌یه‌که‌ له‌ ئێمه‌ له‌ نه‌بوینیا هه‌ستی پێئه‌که‌ین

له‌که‌موکوڕی وه‌ڵامه‌کانم ببوره‌ هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#23 2010-02-28 22:53:20

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

وه‌لام بۆ سه‌راب خانی گوڵ

mnesh  wak aw  hawrey  barezane  yane kurd zhin  baxer hatny xatu  tina  aken  bo  miwandare sabty am jara   xoshy azize mn    bar la hamw  sht  dast  xoshy  aw  babta  jwanana  let akm  ka  hamesha  swd  baxsh  bwa bo  andamny  hawreany   u  la hamn   kat  la hamw   grngtr  nasndne  hawreany  bo  andamakny  tr  ba shewy  rasta  u xo  ka    penasey  kasetre  bka  la nzekwa   

dast  xoshet  le akm  hiwe  sarkwtun  sarfraze  bwt axwazm  mn hich  prsreky  wam neya  ka arasty  bareztan  bkam  la rezu   xoshwesty  chonka  wbzanm  hawrean   hamn  prsrean  krdwa u  duptean  krdwa  chawrey  babte  jwan  u qshangen  la twey  xoshwest  katt shad  xoshky  mn



ئاسمانێک سوپاس بۆ وته‌ شیرینه‌کانت خوشکی ئازیزم سه‌راب گیان خۆشحاڵبوم به‌ په‌یامه‌ جوانه‌که‌ت و به‌ وشه‌ ناسک و پڕ هه‌سته‌کانت هیوادارم هه‌میشه‌ خۆشحاڵ و لیو به‌خه‌نده‌بیت و هه‌میسه‌ له‌ هه‌مو بواه‌کانی ژیانتا سه‌رکه‌وتوبیت
هه‌ر له‌ خۆشیا بیت خوشکه‌ جوانه‌که‌م ته‌مه‌ن درێژبیت گوڵه‌ گیان


کاتت گــــــوڵ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#24 2010-03-01 11:17:14

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2019-10-06
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

سلاو ورێز تینا خان زۆر به‌خێر بێت
هیوای به‌خته‌وه‌ری و سه‌لامه‌تیت بۆ ده‌خوازم له‌ کاره‌کانت

1- وێنه‌کێشان دنیایه‌کی سیحری و پڕ فه‌نابوون له‌ نێو ره‌نگ و ئه‌ندێشه‌ی وێنه‌ ، ئه‌و دیمه‌نه‌ی که‌ بێزارت ده‌کات چییه‌ له‌ وێنه‌کێشان ؟
2- له‌ ناوچوونی عه‌شق چی ده‌گه‌ینێت لای به‌رێزتان چۆن پێناسه‌ی ده‌که‌یت ؟
3- ئه‌و کاته‌ی هۆنراوه‌یه‌ک ده‌تگریێنێ چ کاتێکه‌ ؟ بۆ چی ؟

له‌گه‌ل خۆشه‌ویستیم بۆ خوشکه‌ جوانه‌که‌م کاتت به‌خته‌وه‌ری بێت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#25 2010-03-01 15:01:06

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

به‌خێر بێت هاورێی به‌رێزو ئازیزمان تینا خان بۆ ژێر ساباتی میوانداری کوردژین ، خۆشحاڵێن به‌ میوانداری به‌رێزتان له‌م یانه‌ جوانه‌دا ،

له‌ رێگه‌ی ئه‌م میوانداریه‌وه‌ حه‌ز ده‌که‌م چه‌ند پرسیارێکت ئاراسته‌ بکه‌م ،

یه‌که‌م : ئه‌ڵێن تینا خان به‌ منداڵی گۆرانی وتووه‌ ئایا ئێستاش گۆرانی ده‌ڵێت ؟ ئه‌گه‌ر نا بۆچی وازت هێناوه‌؟

دووه‌م: راسته‌ ده‌ڵێن ئاسانترین ئامێر بۆ فێر بوونی مۆزیک ئامێری گیتاره‌؟

سێ یه‌م : ئایا تینا خان که‌سێکی تر هه‌یه‌ له‌ خێزانه‌که‌ی خۆی له‌ یانه‌ی کوردژین ئه‌ندام بێت ؟

چواره‌م: ئایا تینا خان له‌ کاتی نوسینی شیعردا له‌ خیاڵه‌وه‌ وشه‌ وه‌رده‌گرێت یاخود ئه‌وه‌ی ده‌ینوسێت له‌واقعه‌وه‌یه‌ ؟

له‌ کۆتایدا رێزم هه‌یه‌ بۆت هه‌میشه‌ له‌ خۆشی ژیاندا بیت .

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#26 2010-03-01 16:15:56

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

[وه‌ڵام بۆ پرسیاره‌کانی کاک سیروان

سلاو ورێز تینا خان زۆر به‌خێر بێت
هیوای به‌خته‌وه‌ری و سه‌لامه‌تیت بۆ ده‌خوازم له‌ کاره‌کانت


سه‌رچاوان کاکه‌ سیروان زۆر سوپاسته‌که‌م هه‌ر له‌ خۆشیابیت


1- وێنه‌کێشان دنیایه‌کی سیحری و پڕ فه‌نابوون له‌ نێو ره‌نگ و ئه‌ندێشه‌ی وێنه‌ ، ئه‌و دیمه‌نه‌ی که‌ بێزارت ده‌کات چییه‌ له‌ وێنه‌کێشان ؟


وێنه‌ گه‌وره‌ترین ڕاستیه‌ که‌ شانۆی ژیان نمایش ئه‌کات بۆیه‌ بێزاربون له‌ وێنه‌ ڕاکردنه‌ له‌ واقعی ژیان



2- له‌ ناوچوونی عه‌شق چی ده‌گه‌ینێت لای به‌رێزتان چۆن پێناسه‌ی ده‌که‌یت ؟

ته‌جروبه‌م نیه‌ له‌سه‌ری به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتوم لێی له‌ دوای ونبون له‌ عاشیقه‌که‌ت و له‌داستادانی عاشیقه‌که‌ت
له‌ دوای ئه‌وه‌ ئیتر له‌ خۆشاردنه‌وه‌ بێزار ئه‌بیت خۆت ته‌سلیمی قه‌ده‌ری فه‌وتان ئه‌که‌یت که‌چی له‌ جاوه‌ڕوانی قه‌ت ته‌ری نابیت
به‌و دله‌ شکسته‌شه‌وه‌ به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌مو عاطیفه‌ گه‌وره‌یه‌ ناگریت و پێش ئه‌وه‌ی دوباره‌ بیدۆزیته‌وه‌ خۆشت به‌ ونبویی ئه‌مریت دێڕه‌کانی ته‌نیایت بۆ موتاڵاناکرێت و به‌و هه‌ناسه‌ پڕ حوزنانه‌ته‌وه‌ ناتوانیت عیقاعێک دانێیت بۆ ژیان بۆیه‌ هه‌میشه‌ نامۆیی له‌ ڕوخسارتدا به‌دیئه‌کرێت به‌ڵام عه‌شقی ڕاسته‌قینه‌ هه‌رگیز له‌ خه‌یاڵی خۆتا و له‌ دڵی خۆتا له‌ده‌ستی ناده‌یت گه‌ر له‌ ژیانیشا له‌ ده‌ستی ده‌یت ئه‌گه‌ر هات و له‌ناوچو له‌ قوڵایی دڵتا که‌واته‌ ئه‌و عه‌شقی ڕاسته‌قینه‌ نه‌بوه‌ ......


3- ئه‌و کاته‌ی هۆنراوه‌یه‌ک ده‌تگریێنێ چ کاتێکه‌ ؟ بۆ چی ؟


هیچ کاتێک هۆنراوه‌ نه‌یگریاندوم کاتێک هۆنراوه‌ش ئه‌نوسم  له‌ وشه‌کانا ونئه‌بم به‌ڵام نامگریه‌نێت

له‌گه‌ل خۆشه‌ویستیم بۆ خوشکه‌ جوانه‌که‌م کاتت به‌خته‌وه‌ری بێت


زۆر سوپاسته‌که‌م ڕیزی تایبه‌تت هه‌یه‌ کاکه‌ سیروان له‌ که‌موکوڕی وه‌ڵامه‌کان ببوره‌

هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیـــــــــــــت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#27 2010-03-01 16:48:01

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

وه‌لام بۆ پرسیاره‌کانی کاک یادگار

به‌خێر بێت هاورێی به‌رێزو ئازیزمان تینا خان بۆ ژێر ساباتی میوانداری کوردژین ، خۆشحاڵێن به‌ میوانداری به‌رێزتان له‌م یانه‌ جوانه‌دا ،

له‌ رێگه‌ی ئه‌م میوانداریه‌وه‌ حه‌ز ده‌که‌م چه‌ند پرسیارێکت ئاراسته‌ بکه‌م ،


ئاسمانێک ڕێزو سوپاس بۆ پێشوازیه‌که‌ت بۆ وشه‌کانت کاکه‌یادگار من خۆشحاڵترم له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی به‌ڕێز گفتوگۆ ئه‌که‌م
سه‌رجاوان پرسیاره‌کانت فه‌رمووو



یه‌که‌م : ئه‌ڵێن تینا خان به‌ منداڵی گۆرانی وتووه‌ ئایا ئێستاش گۆرانی ده‌ڵێت ؟ ئه‌گه‌ر نا بۆچی وازت هێناوه‌؟

به‌ڵێ له‌ مناڵیه‌وه‌ تا ته‌مه‌نی 12 ساڵی گۆرانیبێژێکی باشبوم هههههههههه هه‌مو ساڵێک چه‌نه‌ها ڤیستیڤاڵا به‌شداریم ئه‌کرد ته‌مه‌نێکی خۆشبو به‌ڵام هێنده‌ش سه‌رقاڵ ئه‌بوم چونکه‌ کاتێک له‌ ڤیستیڤاڵێکا به‌ژداریم ئه‌کرد به‌ وێنه‌ و ئیشی ده‌ست به‌ژداریم ئه‌کرد و وه‌ک سه‌رپه‌رشتێکی هاوڕێکانی ترم به‌ژداریم ئه‌کردو گۆرانیشم ئه‌وت بۆیه‌ زۆر سه‌رم قاڵ ئه‌بو هههههههههههه مامۆستاکانیشم گۆرانی زۆریان ئه‌یا به‌ من تا بیڵێم چونکه‌ ده‌نگم زۆر خۆشبو هههههههه به‌ڵام کاتێک گه‌یشتمه‌ ته‌مه‌نی 11 ساڵی خوێندنم قورستر بوو کاتم که‌متر بۆوه‌ قوڵتر بومه‌وه‌ له‌ دینا بۆیه‌ وازم له‌ گۆرانیوتن هێنا


دووه‌م: راسته‌ ده‌ڵێن ئاسانترین ئامێر بۆ فێر بوونی مۆزیک ئامێری گیتاره‌؟

بۆ ئاسانی به‌ڵێ ئاسانه‌ ئامێری گیتار زو فێر ئه‌بیت به‌ڵام ته‌پڵ و ده‌ف ئاسانتره‌ له‌ گیتار ، گیتار که‌مێک قورستره‌ له‌وان

سێ یه‌م : ئایا تینا خان که‌سێکی تر هه‌یه‌ له‌ خێزانه‌که‌ی خۆی له‌ یانه‌ی کوردژین ئه‌ندام بێت ؟

به‌ڵێ کیدوینی برام به‌ڵام که‌م هێته‌ یانه‌ هه‌روه‌ها له‌نیای خوشکم ئه‌ویش سه‌ردانی که‌مه‌ چونکه‌ به‌ ژیان و مناڵه‌وه‌ مه‌شغوڵه‌ ههههههههههه کاتی زۆر نیه‌ بێته‌ یانه‌


چواره‌م: ئایا تینا خان له‌ کاتی نوسینی شیعردا له‌ خیاڵه‌وه‌ وشه‌ وه‌رده‌گرێت یاخود ئه‌وه‌ی ده‌ینوسێت له‌واقعه‌وه‌یه‌ ؟

کاتێک شعرێک ئه‌نوسم شتێک سه‌رنجم ڕائه‌کێشیت بینینی شتێک بیستنی به‌سه‌رهاتی هاوڕێیه‌ک شتێکی له‌و جۆره‌ ئه‌بیستم و شعرێکی بۆ ئه‌نوسم وشه‌کانیش هه‌نێکیان له‌ واقعه‌وه‌و هه‌نێکیشاین له‌ خه‌یاڵه‌وه‌ به‌ڵام زۆرتریان خه‌یاڵن چونکه‌ خه‌یاڵه‌کانی من جوانترن له‌ ژیان ههههههه


له‌ کۆتایدا رێزم هه‌یه‌ بۆت هه‌میشه‌ له‌ خۆشی ژیاندا بیت .

زۆر سوپاسته‌که‌م به‌ڕیزی ببوره‌ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌کانم پراوپڕی پرسیاره‌کانت نه‌بوبێت


هه‌ر له‌ خۆشیا بیــــــــــــــــــت]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#28 2010-03-01 18:08:56

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-05
په‌یامه‌كان: 5239
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

http://i39.tinypic.com/30c3wbd.gif


تیان گیان میوانێکی ئازیمانیت به‌خێر بێت بۆ ساباته‌ ره‌نگاڵه‌که‌ی کوردژین،،
ببوره‌ که‌ دواکه‌وتم چونکه‌ دوو رۆژی پێشو زۆر مه‌شغوڵ بووم..
چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌ به‌هیوای ئه‌وه‌ی ماندوو نه‌بیت به‌ پرسیاره‌کانمه‌وه‌..

***
1.تینا کام له‌ هۆنراوه‌کانی خۆی زۆر لا خۆشه‌ویسته‌؟هۆی نوسینی چی بوو؟
2.چ هه‌ستێکی هه‌بوو کاتێک سلێمانیت جێ هێشت؟
3.جگه‌له‌ گیتار حه‌ز ده‌که‌یت شاره‌زایت له‌ چ ئامێرێکی مۆسیقیدا هه‌بێت؟
4.تینا تا چه‌ند منداڵی خۆش ده‌وێت؟
5. تینا ئه‌گه‌ر داوات لێ بکه‌م وه‌سفی شێوه‌ و شکڵی منداڵی خۆتم بۆ بکه‌یت چم پێ ده‌ڵێیت؟هههه
6.ئه‌ڵێن تینا کچه‌ بچوکه‌و نازێکی زۆری هه‌بووه‌ به‌ منداڵی و زۆر عه‌جول بووه‌ ههههههه ئه‌مه‌ تاچه‌ند راسته‌؟
7.ئه‌و که‌سه‌ کێیه‌ که‌ تینا هه‌موو نهێنییه‌کی خۆی لا باست ده‌کات؟
8.کۆتا پرسیارم حه‌ز ده‌که‌م نوێترین هۆنراوه‌تم پێشکه‌ش بکه‌یت...

هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم و سه‌رکه‌وتوو بیت...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#29 2010-03-01 18:41:06

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ پرسیاره‌کانی سۆزی خانی گوڵ

تیان گیان میوانێکی ئازیمانیت به‌خێر بێت بۆ ساباته‌ ره‌نگاڵه‌که‌ی کوردژین،،
ببوره‌ که‌ دواکه‌وتم چونکه‌ دوو رۆژی پێشو زۆر مه‌شغوڵ بووم..
چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌ به‌هیوای ئه‌وه‌ی ماندوو نه‌بیت به‌ پرسیاره‌کانمه‌وه‌..


باوه‌شێک گوڵ بۆ تۆی ئازیز سوپاس به‌قوربان بوراویت گیانی من زۆر ئاساییه‌ خوشکه‌ جوانه‌که‌م له‌ خزمه‌تتام فه‌رموو گوڵه‌ گیان

1.تینا کام له‌ هۆنراوه‌کانی خۆی زۆر لا خۆشه‌ویسته‌؟هۆی نوسینی چی بوو؟


ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ی که‌ زۆر لام خۆشه‌ویسته‌ هۆنراوه‌ی ( فرمێسکه‌کانی من بۆ تۆ ) یه‌ زۆۆۆر لام خۆشه‌ویسته‌ دایم ئه‌یڵێمه‌وه‌
هۆکاره‌که‌ی زۆر گریانی خۆم بۆ که‌سێکی زۆر ئازیزم بوو


2.چ هه‌ستێکی هه‌بوو کاتێک سلێمانیت جێ هێشت؟

کاتێک له‌ مه‌تاڕا هاتوچۆم ئه‌کرد هه‌ستێکی زۆر ئاسایم هه‌بو به‌ڵام که‌ ورده‌ ورده‌ کاتی ڕۆشتنه‌که‌ نزیک ئه‌بۆوه‌ زیاتر مات ئه‌بوم که‌ چومه‌ ناو ته‌یاره‌که‌وه‌ زۆۆر بێتاقه‌ت بوم که‌ هێواش هێواش له‌ ئاسمان نزیک بومه‌وه‌ له‌ سلێمانی دورکه‌وتمه‌وه‌ به‌ ته‌واوی زۆۆر گریام ههههههههه زۆۆۆرم هه‌ستێکی ناخۆشم هه‌بو چونکه‌ سه‌فه‌رێکی کورت نه‌بو که‌ دوای ماوه‌یه‌ک بگه‌ڕێمه‌وه‌ زانیم که‌ تا ماوه‌یه‌کی زۆر ناتوانم بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆیه‌ زۆر ناخۆشبوو لام هه‌ستێکی زۆۆر ناخۆشم هه‌بوو



3.جگه‌له‌ گیتار حه‌ز ده‌که‌یت شاره‌زایت له‌ چ ئامێرێکی مۆسیقیدا هه‌بێت؟

جگه‌ له‌ گیتار سه‌نتور و ئۆرگ

4.تینا تا چه‌ند منداڵی خۆش ده‌وێت؟

مناڵم زۆۆۆر خۆشئه‌وێت کاتێک که‌ 3 مانگ و 4 مانگه‌ ههههههههه زۆر فه‌قیرو داماوه‌ هههههههههههه زۆرم خۆشئه‌وێت له‌و کاته‌یا کاتێکیش ئه‌بێت به‌ 3 ساڵ هه‌ست به‌شت ئه‌کات و شتت به‌ قسه‌ ئه‌کات له‌و کاته‌یا زۆۆر خۆشه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ که‌یت


5. تینا ئه‌گه‌ر داوات لێ بکه‌م وه‌سفی شێوه‌ و شکڵی منداڵی خۆتم بۆ بکه‌یت چم پێ ده‌ڵێیت؟هههه

ههههههههههههههههه شکڵ و شێوه‌ی مناڵیم ههههههههههههه ئینجا سۆزی گیان بڵێم چۆنبوم هههههههه مناڵێکی سپی بوم قژم و چاوم قاوه‌یی بوو چاوم زۆر گه‌وره‌ بوو پێیان ئه‌وتم چاو جوان ههههههه وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌ڵێن مناڵێکی زۆر جوان بوم به‌ڵام هاریه‌که‌شم بێحه‌د بوه‌ ههههههههه


6.ئه‌ڵێن تینا کچه‌ بچوکه‌و نازێکی زۆری هه‌بووه‌ به‌ منداڵی و زۆر عه‌جول بووه‌ ههههههه ئه‌مه‌ تاچه‌ند راسته‌؟

هههههههههههههههه کێ ئه‌مه‌ی پێوتویت ههههههه %100 راسته‌ کجه‌بچوکبوم زۆۆۆر عه‌یاربوم زۆر ساخته‌چیبوم نازدار بوم به‌ڵام هه‌نێک مناڵی نازدار هه‌یه‌ زۆر بێده‌نگ و گۆشه‌گیر ده‌ره‌چن به‌ڵام من به‌ عه‌کسه‌وه‌بوم هه‌م زۆۆۆر نازدار بوم هه‌م زۆۆریش وریابوم ماڵه‌وه‌مان هه‌مویان ئه‌ڵێن به‌ مناڵی زۆۆۆر عه‌جول بویت ههههههههه له‌ ئێستاشما که‌مێک ڕه‌نگدانه‌وه‌ی تیایه‌ هههههههههه هاوڕێکانم ئه‌ڵێن زۆۆۆر عه‌جولیت به‌ڵام خۆم واهه‌ستناکه‌م

7.ئه‌و که‌سه‌ کێیه‌ که‌ تینا هه‌موو نهێنییه‌کی خۆی لا باست ده‌کات؟

هه‌رجه‌ندا نهێنی وام نیه‌ له‌ ژیانما به‌ڵام هه‌مو شتێکی خۆم خۆشیه‌کانم ناخۆشیه‌کانم کێشه‌کانم هه‌مو شته‌کانم بۆ له‌نیای خوشکم باسئه‌که‌م


8.کۆتا پرسیارم حه‌ز ده‌که‌م نوێترین هۆنراوه‌تم پێشکه‌ش بکه‌یت...

به‌چاوان گوڵی ئه‌میش تازه‌ترین هۆنراوه‌م

دڵم لایدیلکراوه‌ تۆ

ئازیز ئه‌و ڕۆژه‌ت به‌ بیره‌
هاتیته‌ لام و پێتوتم خۆشم ئه‌وێیت به‌ قه‌دبونی ئه‌م دنیایه‌
ئه‌ڕوانمه‌ هه‌ر جێگه‌یه‌ک شێوه‌ی ڕوخساری تۆی تیایه‌
بویته‌ خه‌ون و خه‌یاڵی من
شیرینترین ئاواتی من
بیرته‌ هیچم نه‌وت ڕۆشتم
ئاخر هه‌ستم کرد نه‌خۆشم
چومه‌ لای دکتۆر پێی وتم دڵت له‌ جێی خۆی نه‌ماوه‌
یه‌کسه‌ر زانیم که‌ له‌لای تۆ دیلکراوه‌
گه‌ڕامه‌وه‌ هه‌تاوه‌ک و دڵم له‌گه‌ڵ خۆم به‌رمه‌وه‌
که‌چی بۆخۆشم مامه‌وه‌
ئاخر دڵم وڕکی گرت و وتی من قه‌ت نایه‌مه‌وه‌
ئێستا هه‌میشه‌ له‌لاتم
گه‌ر به‌ خاتری تۆش نه‌بێت خۆ ئه‌بێت له‌لای دڵم بم



هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم و سه‌رکه‌وتوو بیت...

زۆر سوپاس به‌قوربان گه‌ر وه‌ڵامه‌کان له‌ جێی خۆیدا نه‌بون ببوره‌

شاد بیـــــــــت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#30 2010-03-01 20:04:38

lawk88
خونچەی نوێ
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-23
دواترین سه‌ردان: 2011-04-04
په‌یامه‌كان: 118
WindowsXPOpera

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

سه‌ره‌تا زۆر به‌خێرهاتنی خوشکی ئازیزم ئه‌که‌م
منیش وه‌کو هاورێیان چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌



1- تینا تا چه‌ند حه‌زی له‌ گفتوگۆی سیاسی هه‌یه‌ ؟

2- تنۆکی ئاو چه‌ند بێگه‌رد و جوانه‌
    گا به‌رد ، ئه‌کاته‌‌ په‌ندی زامانه‌
     هه‌ر که‌س باوه‌ڕی گه‌ل بدۆڕێنێ
     پۆڵا بێ قه‌ڵای هه‌ر هه‌ره‌س دێنێ


ئه‌مه‌ پارچه‌ شیعرێکه‌ که‌ بۆ ئه‌م واقیعه‌ی کوردستان وتراوه‌
ئایا ته‌چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دایت پێت وایه‌ حکومه‌ت متمانه‌ی میله‌تی له‌ده‌ست داوه‌ ؟
پێت وایه‌ ئه‌م بارودۆخه‌ نا هه‌مواره‌ی کوردستان پێویستی به‌ گۆڕانی سه‌رتاسه‌ری هه‌یه‌ ؟

3- تینا له‌ چه‌ند جۆر خواردن ئه‌زانێ

4-پێناسه‌یه‌کت بۆ وه‌رزی خه‌زان؟

5-تاچه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و وته‌یه‌دای که‌ ده‌ڵێ
(هه‌موومان خاوه‌ن دادگاییه‌کین ئه‌ویش ویژدانه‌ )
پێت وایه‌ هه‌موو که‌س خاوه‌نی ویژدانه‌ ؟

هیوادارم ماندوت نه‌که‌م به‌ وه‌لامه‌کانه‌وه‌
له‌گه‌ڵدونیایه‌ رێزده‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#31 2010-03-01 20:37:44

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ پرسیاره‌کانی کاک لاوک

سه‌ره‌تا زۆر به‌خێرهاتنی خوشکی ئازیزم ئه‌که‌م
منیش وه‌کو هاورێیان چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه‌


زۆر سوپاسته‌که‌م کاکه‌ لاوک برای به‌ڕێزی فه‌رموو

1- تینا تا چه‌ند حه‌زی له‌ گفتوگۆی سیاسی هه‌یه‌ ؟

سیــــــــــــــاسه‌ت زۆر ڕقم له‌ سیاسه‌ته‌ هیچ کاتێک حه‌ز به‌ سیاسه‌ت و ئیشکردن له‌ سیاسه‌تا ناکه‌م به‌ڵام زۆر جاریش خۆم پێناگیرێت و ناحه‌قی و گه‌نده‌ڵی و ناپاکی و خراپی حکومه‌تی ئێستا باسئه‌که‌م و زۆر قسه‌ی له‌سه‌رئه‌که‌م و له‌گه‌ڵ زۆرکه‌سا گفتوگۆی له‌سه‌رئه‌که‌م له‌وه‌وه‌ زۆرینه‌ی هاوڕێکانم پێم ئه‌ڵێن تۆ چه‌نه‌ حه‌زت له‌ سیاسه‌ته‌وه‌ چه‌نه‌ قسه‌له‌سه‌ر سیاسه‌ت ئه‌که‌یت ههههههههههه به‌ڵام وانیم زۆر رقم له‌ سیاسه‌ته‌ به‌ڵام له‌ ناحه‌قی و خراپه‌کاریه‌کانیانا خۆم پێناگیرێت قسه‌نه‌که‌م و بێده‌نگ بم

2- تنۆکی ئاو چه‌ند بێگه‌رد و جوانه‌
    گا به‌رد ، ئه‌کاته‌‌ په‌ندی زامانه‌
     هه‌ر که‌س باوه‌ڕی گه‌ل بدۆڕێنێ
     پۆڵا بێ قه‌ڵای هه‌ر هه‌ره‌س دێنێ


ئه‌مه‌ پارچه‌ شیعرێکه‌ که‌ بۆ ئه‌م واقیعه‌ی کوردستان وتراوه‌
ئایا ته‌چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دایت پێت وایه‌ حکومه‌ت متمانه‌ی میله‌تی له‌ده‌ست داوه‌ ؟
پێت وایه‌ ئه‌م بارودۆخه‌ نا هه‌مواره‌ی کوردستان پێویستی به‌ گۆڕانی سه‌رتاسه‌ری هه‌یه‌ ؟


ده‌ستی نوسه‌ره‌که‌ی خۆشبێت پراوپڕی ئێستایا به‌ڵێ بێگومان حوکمه‌ت زۆۆۆر متمانه‌ی میله‌تی له‌ده‌ستیاوه‌ ئه‌و هه‌مو هیوایه‌ی میله‌تی کورد به‌م حوکمه‌ته‌ هه‌یبوو به‌داخه‌وه‌ هه‌موی به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌رچوو ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانیان نه‌ئه‌کرد له‌ ئه‌م حوکمه‌ته‌یان بینی خه‌باتیان زۆر کرد بۆ له‌ناوچونی ڕژێم بۆ سه‌رکه‌وتنی حوکمه‌تی کوردوستان به‌ڵام هیچ خێرێکیان لێنه‌بینی له‌ ئازارو مه‌ینه‌تی و خراپه‌کاری زیاتر ،،، بێگومان پێویستی به‌ گۆڕانکاریه‌کی سه‌رتاسه‌ری هه‌یه‌ وه‌ک چۆن له‌ 7/3/1991 ڕاپه‌ڕینێکی سه‌رتاسه‌ریان کرد پێویسته‌ ئه‌م جاره‌ش به‌هه‌مان شیوه‌بکه‌ن هه‌مو شتێک به‌ده‌ست میله‌ته‌ هه‌مو شتێک له‌ ده‌ست میله‌تایه‌ گه‌ر هه‌مویان هاوده‌نگ بون هاوقسه‌بون هاوبڕیاری یه‌ک بون سه‌رئه‌که‌ون ڕژێمی به‌عس چه‌نه‌ به‌قوه‌تبوو له‌ ئاست میله‌تا هیچی پێنه‌ماو توانای نه‌ما له‌به‌ر ئه‌وه‌ گه‌ر میله‌ت بیه‌وێت ئه‌توانێت چاککاریه‌کی ته‌واو له‌ بارودۆخی کوردوستانا بکه‌ن حه‌زناکه‌م زیاتر قسه‌ی له‌سه‌رکه‌م چونکه له‌وانه‌یه‌ بکه‌وێته‌ قاڵبی ڕیکلامکردن بۆ لیسته‌کانی تر و خراپکردنی لیستی ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌مه‌ش به‌ پێی یاساکان ڕێپێدراو نیه‌ هههههه بۆیه‌ حه‌زناکه‌م زیاتر قسه‌ی له‌سه‌رکه‌م

3- تینا له‌ چه‌ند جۆر خواردن ئه‌زانێ ؟

زۆر جۆری خواردن ئه‌زانم هه‌ڵبه‌ته‌ هه‌مو خواردنێک که‌ بته‌وێت دروستی که‌یت هه‌ر ئه‌یکه‌یت گه‌ر نه‌شی زانیت که‌مێک سه‌ری لیده‌رئه‌که‌یت و ئه‌توانی دروستی که‌یت به‌ڵام ئه‌که‌وێته‌وه‌ سه‌ر تام و له‌زه‌ته‌که‌ی که‌ ئایا هه‌ر وه‌ک خواردنی ده‌ستی کابانێکی ته‌واو خۆش ئه‌بێت یان هه‌ر به‌ ناو ئه‌و جۆره‌ خواردنه‌یه‌ هههههههه وه‌ک خواردن دروست کردن باشم خراپ نیم که‌م کات بۆ خواردن دروست کردن ته‌رخان ئه‌که‌م به‌ڵام کاتێک دروستی ئه‌که‌م شتی خۆش و به‌تام دروست ئه‌که‌م ههههههه



4-پێناسه‌یه‌کت بۆ وه‌رزی خه‌زان؟

وه‌رزی ماڵئاوایی په‌پوله‌کان که‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ باخچه‌ ڕازاوه‌کانی موحیبه‌ت ئه‌که‌ین و گه‌ڵا پیره‌ زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان له‌ ئامێز ئه‌گرین

5-تاچه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و وته‌یه‌دای که‌ ده‌ڵێ
(هه‌موومان خاوه‌ن دادگاییه‌کین ئه‌ویش ویژدانه‌ )
پێت وایه‌ هه‌موو که‌س خاوه‌نی ویژدانه‌ ؟


پابه‌نده‌ به‌ عیباده‌ته‌وه‌ تا چه‌ند خوای گه‌ره‌ بناسیت ئه‌وه‌نده‌ش خاوه‌ن ویژدانێکی به‌هێز ئه‌بیت


هیوادارم ماندوت نه‌که‌م به‌ وه‌لامه‌کانه‌وه‌
له‌گه‌ڵدونیایه‌ رێزده‌


خۆشحاڵبوم کاکه‌ لاوکی به‌ڕێز له‌ که‌موکوڕی وه‌ڵامه‌کان ببوره‌

هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیــــــــــت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#32 2010-03-01 21:48:23

DaLiaN
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-30
دواترین سه‌ردان: 2010-06-11
په‌یامه‌كان: 25
WindowsFirefox

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

زۆر ماندوت ناکه‌م

ته‌مه‌نی منالیت له‌کوێ به‌سه‌ر بردوه‌ ئیستا له‌کوێیت

ته‌مه‌نت چه‌نده‌ بسال و رۆژ و مانگ گه‌ر بکرێ

له‌گه‌ل گۆرانی ئینگلیزی راپ چۆنه‌ به‌ینت 2

له‌فه‌یس بووک هه‌یت

سه‌رکه‌وتو بیت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن DaLiaN (2010-03-01 21:49:25)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#33 2010-03-02 11:59:11

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

های تینا گیان به خێربێی بۆ ساباتی ئازیزان

چه ند پرسیارێکم له تۆی گوڵ هه یه :

1. ئه و خه ونه ی بیرت ناچێته وه هیچ کات کامه یه؟
2. خۆشه ویستیت بۆ شاره خۆشه ویسته که مان (سلێمانی) به ته نها 5 وشه ده رببره
3. چی ئه ڵێی به کوردژین
4. پێناسه ی هاوڕێیه تی نێوانمان چۆن ئه که ی

شادی و خۆشی بۆ تۆ خوشکه جوانه که م

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#34 2010-03-02 13:04:29

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ پرسیاره‌کانی به‌ڕێز دالیان

زۆر ماندوت ناکه‌م

ته‌مه‌نی منالیت له‌کوێ به‌سه‌ر بردوه‌ ئیستا له‌کوێیت


سوپاسته‌م مه‌منون ههههههههه ته‌مه‌نی مناڵیم له‌ ساری سلێمانی به‌سه‌ردبردوه‌

ته‌مه‌نت چه‌نده‌ بسال و رۆژ و مانگ گه‌ر بکرێ

له‌ 31/8/1993 له‌ شاره‌ جوانه‌که‌ی سلێمانی له‌دایکبوم


له‌گه‌ل گۆرانی ئینگلیزی راپ چۆنه‌ به‌ینت

حه‌زم له‌ ڕاپ نیه‌ ئی هیچ زمانێک

له‌فه‌یس بووک هه‌یت

هه‌رچی ئه‌بینم ئه‌م پرسیاره‌م لیئه‌کات هههههههههههه نه‌خێر هیچ کات لینکه‌که‌شیم نه‌کردۆته‌وه‌

هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیــــــت به‌ڕێزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#35 2010-03-02 13:37:22

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

وه‌ڵام بۆ پرسیاره‌کانی فریشته‌جوانه‌که‌ی کوردژین فریشته‌ی جوانی گوڵ

های تینا گیان به خێربێی بۆ ساباتی ئازیزان

چه ند پرسیارێکم له تۆی گوڵ هه یه :


سه‌رجاوانی من خوشکه‌ جوانه‌که‌م زۆر سوپاسته‌که‌م گوڵی من فه‌رموو گیان

1. ئه و خه ونه ی بیرت ناچێته وه هیچ کات کامه یه؟

زۆر خه‌و هه‌ن که‌ قه‌ت بیرمناچنه‌وه‌و هه‌میشه‌ له‌ خه‌یاڵمان به‌ڵام خه‌وێکیان که‌ زۆر کاریتێکردم و زۆر کاریگه‌ری هه‌بو له‌سه‌رم و قه‌تیش بیرمناچێته‌وه‌ خه‌وێک بوو له‌ شه‌وی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانا بینیم ئه‌و شه‌وه‌ی بۆ به‌یانی جه‌ژن بوو له‌ خه‌وما به‌ ڕێگه‌یه‌کا ئه‌ڕۆشتم ڕێگه‌که‌ زۆر ناخۆشبوو زۆر سه‌خت بوو ههههههه زۆریش ئه‌ترسام چونکه‌ به‌ته‌نیا بوم هههههههه به‌ڵام ده‌نگێک له‌ غه‌یبه‌وه‌ پێی ئه‌وتم مه‌ترسه‌ بڕۆ ئه‌وه‌نه‌ت نه‌ماوه‌ ته‌واو بگه‌یت ئیتر ورده‌ ورده‌ ڕێگه‌که‌ سه‌ختتر ئه‌بو ئه‌بو بگه‌یشتمایه‌ لوتکه‌یه‌ک زۆر به‌ زه‌حمه‌ت گه‌یشتمه‌ لوتکه‌که‌ به‌ڵام کاتێک گه‌یشتمه‌ سه‌ر لوتکه‌که‌ شوێنێکی زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر خۆشم بینی به‌ جۆرێک ناتوانم ابس له‌ جوانی و له‌ خۆشیه‌که‌ی بکه‌م چونکه‌ زۆۆۆۆۆر جوان بوو زۆۆر خۆشبوو پێیا وتم ئه‌مه‌ به‌هه‌شته‌ ئه‌مه‌ جێگه‌ی تۆیه‌ ئیتر به‌ گریانه‌وه‌ خه‌به‌رم بۆوه‌ تا 2 سه‌عاتیش قسه‌م بۆ نه‌ئه‌کرا هههههههههه له‌ دوای ئه‌و خه‌وه‌ یه‌کسه‌ر له‌چکم کرد له‌ ته‌مه‌نێکی مناڵیسابوم به‌ڵام یه‌کسه‌ر له‌چکم کردو زۆۆۆر زیاتریش په‌یوه‌ست بوم به‌ دینه‌وه‌ ئه‌و خه‌وه‌ قه‌ت بیرم ناچێت و زۆریش کاری تێکردم


2. خۆشه ویستیت بۆ شاره خۆشه ویسته که مان (سلێمانی) به ته نها 5 وشه ده رببره

کچێ فریشته‌ گیان 5 وشه‌ زۆر که‌مه‌ هه‌ر بڵێم سلێمانی زۆرم خۆشه‌وێی 5 وشه‌که‌ ته‌واو ئه‌بێت خۆشه‌ویستیم هێنده‌ زۆره‌ بۆ سلێمانی به‌ هه‌زاران وشه‌ ته‌واونابێت سلێمانی ئه‌و شاره‌ی که‌ پڕه‌ له‌ یادگاریه‌ شیرینه‌کانم که‌ پڕه‌ له‌ خه‌ونه‌ ڕه‌نگاڵه‌کانی مناڵیم که‌ پڕه‌ له‌ پێکه‌نینه‌کانی ئازیزانم هه‌رچی بلێم بۆ سلێمانی که‌مه‌
3. چی ئه ڵێی به کوردژین

کوردژین ئه‌و ماڵه‌ی که‌ تیایا زۆر هه‌ست به‌ ئارامی ئه‌که‌م ئه‌و باخه‌ جوانه‌ی که‌ چه‌نه‌ها په‌پوله‌ی پڕ هه‌ستم تیا ناسی ئه‌و فێرگه‌یه‌ی که‌ جوانترین وانه‌کانی ژیانی تیا فێربوم ئه‌گه‌ر ڕۆژێک سه‌ردانی نه‌که‌م وائه‌زانم شتێکم لێون بوه‌ تا بتوانم خزمه‌ت ئه‌که‌م به‌ کوردژین سه‌رکه‌وتن بۆ کوردژیــــــن

4. پێناسه ی هاوڕێیه تی نێوانمان چۆن ئه که ی

هاوڕێیه‌تی من و تۆ هاوڕێیه‌تیه‌کی پاک بێمه‌به‌ست هاوڕێیه‌تیه‌کی پڕ له‌وه‌فا خۆشه‌ویستیه‌کی بێسنور هه‌م هاوڕێیه‌تی هه‌م خوشکایه‌تی هه‌رچی ڵێم ده‌رباره‌ی هاوڕێیه‌تی تۆی گوڵ هێشتا نه‌متوانیوه‌ هیچ بڵێم

هه‌ر له‌ خۆشیا بیت ئازیزی من

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#36 2010-03-03 13:20:49

Ashqi_Mn
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: رِانيـــــــــه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-31
دواترین سه‌ردان: 2015-02-20
په‌یامه‌كان: 543
WindowsMSIE7

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

slaw   destan xosh  ka amjara l lagal kaseki sha3r sabat sabatan saz krd   mn  wak  xom  hich prsyarekm nya tanha rez u  xoshawistim haya   honrawakant wayan lekrdm  ka  xom fery farsy bkam   chunka   ba rasty  honrawakant  zor  karigar bun   et  spas   hiwam sarkautnta   la zhyani amro u dwa  roj

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#37 2010-03-03 13:27:16

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

slaw   destan xosh  ka amjara l lagal kaseki sha3r sabat sabatan saz krd   mn  wak  xom  hich prsyarekm nya tanha rez u  xoshawistim haya   honrawakant wayan lekrdm  ka  xom fery farsy bkam   chunka   ba rasty  honrawakant  zor  karigar bun   et  spas   hiwam sarkautnta   la zhyani amro u dwa  roj


سه‌رجاوان کاکه‌ هیوا زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌ جوانه‌که‌ت سوپاس بۆ وشه‌کانت
زۆر خۆشحاڵم که‌ هۆنراوه‌کانم جێی ڕه‌زامه‌ندی به‌ڕێزتانه‌
خۆشحاڵم هۆنراوه‌کانم جێگه‌یه‌کی بجوکی له‌ دڵی به‌ڕێزتانا کردۆته‌وه‌
زمانی فارسی خۆشترین زمانی قسه‌کردنه‌ لام بۆیه‌ هه‌نێک له‌ هۆنراوه‌کانم
وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی فارسی خۆشحاڵم به‌ دڵی ئێوه‌ی به‌ڕیز بێت
دوباره‌ سوپاس بۆ وشه‌ جوانه‌کانت هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت به‌ڕێزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#38 2010-03-03 13:56:43

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2015-04-05
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

slaw la tinai gyan xwshkm
baxer hatit bo sabati kurdzhin
xwshki aziz w xoshawisti mni tinw min gyan
mnish 7azm am chand pirsearat le bkam:


1:tina gyan shi3r chi pe baxshiwt w chi le sandwit?

2:tina 7az la warzish dakat?

3: tina sarsama ba chi aktarek?

4:nawi 10 hawrei zor nizkt la yana bile?

5:basar hateki xoshi xotman bo bgerawa bas taza beat hhhhh

6:tina zor 7az dakat qsa lagal hawrei mnalyakani xoida bkat aea hastt ba chi krd kateak qsat lagal (chawan)krd?

7:tina ba zori sai3ri kam tvi akat?

8:tina bo chi zori 7az la gryana hhhhhhhh?

9:tina kaseaki kamyak sharminisha waea?

10:tina gyan daea w baba kamyant zor xosh awe?

11:agar dawat le bkam shi3reki xotm pekash bka kam shi3rai xot peshkashi mn akait?

12:penasai am kaseatyana bka(kak hemn zanko,, kak sirwan ,, nma xan ,,, mn ,, xot)

tina gyan pirsearakanishm kam bwn hhhh chwnka xot wtt zeatr bka hhhhhhh
balam ba zor hilak nabit
tina gyan hiwai sarkaw tw tin w taman drezhit bo daxwazim xwshkakam
tina gyan hawrei w xwshki azizi mnit malakam

ba hiwai kateki xosh bo to tina gyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#39 2010-03-03 15:26:31

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی نوا گیان

slaw la tinai gyan xwshkm
baxer hatit bo sabati kurdzhin
xwshki aziz w xoshawisti mni tinw min gyan
mnish 7azm am chand pirsearat le bkam:


سه‌رچاوانی من به‌قوربان زۆر سوپاس ئازیزم خوشکی ئازیزی منی پرسیاره‌کانت سه‌رچاوان فه‌رموو


1:tina gyan shi3r chi pe baxshiwt w chi le sandwit?

شعر سۆزو خۆشه‌ویستی پێبه‌خشیم و ڕق و کینه‌ی لیسه‌ندوم

2:tina 7az la warzish dakat?

وه‌ک وتم ته‌نیا وه‌رزشی ڕۆحی یۆگا


3: tina sarsama ba chi aktarek?

زیاتر به‌ ئه‌کته‌ره‌ ئیرانیه‌کان به‌ تایبه‌ت مهناز افشار

4:nawi 10 hawrei zor nizkt la yana bile?

هه‌مویان هاوڕێی به‌ڕیزو ئازیزی منن به‌ڵام نزیکترینیان  کاک هێمن زانکۆ  کاک دیدار نما خان فریشته‌ی جوانی سویت گێڵ کاک سیروان نوا شازاده‌ شه‌نێ سۆزی خان باخان گیان زۆری تریش به‌س هه‌ر ئه‌م 10م له‌ خه‌یاڵه‌ جارێ ههههههههه

5:basar hateki xoshi xotman bo bgerawa bas taza beat hhhhh

هههههههههه به‌سه‌رهاتی خۆش له‌م ڕۆژانه‌یا له‌ دوکانێک شتم ئه‌کڕی ژنێکی لێبو پرسیاری کرد وتی خه‌ڵکی کوێێت ههههههههه وتم خه‌ڵکی سلێمانیم وتی ئااااه من کوردی ئه‌زانم وتم چاکه‌ ئافه‌رین وتی ئه‌ی چۆن تورکی فێربویت وتم ماوه‌یه‌کی زۆره‌ لێره‌م ئیتر هه‌ر به‌ تورکی قسه‌مان ئه‌کرد و باسی کوردوستانمان ئه‌کرد ساحێبی دوکانه‌که‌ش له‌ ته‌نیشتیه‌وه‌ بوو هههههههههههههه ژنه‌که‌ به‌ ساحێب دوکانه‌که‌ی ئه‌وت من بۆو ته‌رجومه‌ ئه‌که‌م قسه‌کانی زمانی ئه‌مان ئه‌زانم هههههههههههههه من به‌ تورکی ئه‌موت ئه‌ویش به‌ تورکی به‌ کابرای ئه‌وته‌وه‌ هههههههههههههههههههههههه
زۆۆۆۆۆۆۆر پێکه‌نیم وتم شازی ته‌رجومه‌ تورکی بۆ تورکی




6:tina zor 7az dakat qsa lagal hawrei mnalyakani xoida bkat aea hastt ba chi krd kateak qsat lagal (chawan)krd?


بێگومان زۆۆر حه‌ز به‌ قسه‌کردن له‌گه‌ڵ هاوڕێکانما ئه‌که‌م زۆر خۆشحاڵئه‌بم کاتێک هاوڕێیه‌کی منالیم ئه‌ناسمه‌وه‌و قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌که‌م چونکه‌ هه‌میشه‌ هاوڕێکانمم له‌ خه‌یاڵه‌ و هه‌میشه‌ له‌ یادمن له‌گه‌ڵ جاوان ههههههههه زۆر خۆشحاڵبوم کاتێک قسه‌م له‌گه‌ل کرد وامه‌زانی هه‌ر له‌و ڕۆژانه‌یام که‌ به‌یه‌که‌وه‌ قسه‌مان ئه‌کرد و یاریمان ئه‌کرد هههههه


7:tina ba zori sai3ri kam tvi akat?

زۆر به‌ که‌می سه‌یری تڤ ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر سه‌یری که‌م knn و هه‌نێک جاریش kanal4 زۆۆریش سه‌یری الطیور الجنة ئه‌که‌م

8:tina bo chi zori 7az la gryana hhhhhhhh?

ههههههههههههههههه له‌ مه‌کۆیه‌کی کوردی 2 حه‌فته‌ له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێ گفتوگۆم له‌سه‌ر گریان کرد ئه‌یانوت یه‌که‌م که‌سی که‌ بڵێی گریان جوانترین وشه‌یه‌ له‌لام تۆ جیاوازیت هههههههههههه
زۆر حه‌ز به‌ گریان ئه‌که‌م چونکه‌ له‌ کاتی گریانا زۆۆر ئاسوده‌ ئه‌بم مێشک و ده‌رونم له‌ هه‌مو شتێک به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه‌ به‌ گریان


9:tina kaseaki kamyak sharminisha waea?

به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م ئه‌وی له‌ هه‌مو کاتێکدا نا هه‌نێک جار هۆکه‌شی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌ڵێ کوڕی شه‌رمن شانه‌یه‌ک ناهێنێت به‌ڵام کچی شه‌رمن شارێک ئه‌هێنێت ههههههههههه له‌ هه‌نێک کاتدا پێویسته‌ شه‌رمن بیت به‌ڵام هه‌مو کاتێکیش نا منیش به‌و جۆره‌م

10:tina gyan daea w baba kamyant zor xosh awe?

هههههههههههههههه نوا گیان له‌ مناڵیه‌وه‌ ڕقم له‌م پرسیاره‌ بوه‌ ههههههههههههه که‌ ئه‌م پرسیاره‌یان لێئه‌کردم ئه‌موت هیچیان ههههههههههههههه دایکم و باوکم هه‌ردوکیانم خۆشئه‌وێت به‌ ئه‌ندازه‌ی یه‌کتر نه‌ زیاتر له‌یه‌ک نه‌ که‌متر له‌ یه‌ک

11:agar dawat le bkam shi3reki xotm pekash bka kam shi3rai xot peshkashi mn akait?

کامه‌ت حه‌زلێبوو پێشکه‌شتی ئه‌که‌م له‌ ئێستاشا ئه‌م هۆنراوه‌یه‌مت پێشکه‌ش ئه‌که‌م


تۆ فریشته‌یه‌کی دڵ شوشه‌یت

چاوه‌ڕوانی هاتنی تۆ زۆر گرانه‌
هه‌رساتێکی مه‌رگ و ژانه‌
هه‌رکات چاوه‌ڕێی تۆ ئه‌بم
له‌ ڕۆحی خۆم بێزار ئه‌بم
ئاخر گوڵم واتفێرکردوم
که‌گشت ڕۆژێک له‌گه‌ڵ هاتنی ڕۆژی نوێدا بێیته‌لام
که‌یه‌ک سانیه‌دوائه‌که‌ویت ئه‌بێته‌ هه‌زار ساڵ له‌لام
زۆرئه‌شترسم کاتێک هاتی ڕوخسارت یه‌کجار خه‌مباربێت
که‌سێک فرمێسکی به‌چاوه‌کانت هێنابێت
ئاخر ئازیز هیچ که‌س وه‌ک من تۆ ناناسێت
که‌س نازانێت فریشته‌یت و دڵی شوشه‌ت زۆر زو ئه‌شکێت
من هه‌رکاتێت دڵته‌نگ بم و شعرێک بۆ دوریت بنوسم
زۆر ئه‌ترسم به‌ وشه‌کان بتتۆرێنم
ئاخر تۆ یه‌کجار ناسکی وشه‌ی ئازاردان نازانی
که‌ ناوی ئازاری دوری دێنم ئه‌تۆرێیت و لێم تێناگه‌ی
بۆیه‌ ئازیز حه‌زئه‌که‌م هه‌تاک و ئه‌مرم
وه‌ک په‌روانه‌ له‌ ده‌وری باڵات بم
به‌ڵێن ئه‌ده‌م وه‌ک په‌روانه‌ بسوتێم بۆت
هه‌روه‌ک و مۆم داگیرسێم بۆت
به‌ڵێن ئه‌ده‌م سێبه‌رێک بم هه‌میشه‌ له‌ ڕێگاتا بم
دڵێکی شێت و شه‌یدا بم هه‌مو ساتێک به‌ فیدات بم
له‌ چاوانما هه‌ڵتگرم و له‌ ناو دڵما گه‌وره‌ت بکه‌م
ماڵێکی پڕ سۆزو خۆشه‌ویستیت له‌ ناو گوڵا بۆ دروستکه‌م
په‌یمان بێت هه‌تاک و مردن تۆ ئازیزترینی من بیت
گشت ترپه‌کانی دڵم و ڕوناکی چاوه‌کانم بیت



12:penasai am kaseatyana bka(kak hemn zanko,, kak sirwan ,, nma xan ,,, mn ,, xot)


کاک هێمن زانکۆ  زۆر هێمنتر له‌ هێمنی
کاک سیروان که‌سێکی زۆر ڕوخۆش
نما خان دنیایه‌ک له‌ میهره‌بانی
نوا گیان ڕاستگۆو دڵ ناسک
خۆم ئێوه‌ ئه‌توانن پێناسه‌م که‌ن ههههههههههههه وه‌ک ئه‌وه‌ی هاوڕێیانم ئه‌لێن که‌سێکی ساده‌و عاطفی و ...........




tina gyan pirsearakanishm kam bwn hhhh chwnka xot wtt zeatr bka hhhhhhh
balam ba zor hilak nabit
tina gyan hiwai sarkaw tw tin w taman drezhit bo daxwazim xwshkakam
tina gyan hawrei w xwshki azizi mnit malakam

ba hiwai kateki xosh bo to tina gyan



ههههههههههههههه هه‌ر زۆر که‌م بون هههههههههههه زۆر سوپاس ئازیزم به‌ هیوای ته‌مه‌نێکی پڕ به‌خته‌وه‌ری بۆ تۆی گوڵ هه‌ر له‌ خۆشیا بیت به‌قوربان


هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت گوڵه‌ گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#40 2010-03-04 12:05:37

N M A-1
❤ فریشته‌ی ناز ❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-19
دواترین سه‌ردان: 2013-07-13
په‌یامه‌كان: 1733
WindowsVistaMSIE7

Re: تینا خان میوانی ساباته‌

یاخوا به‌خێر بێیت بۆ ئه‌م ساباته‌ دڵ ڕفێن و فێنکه‌ی کوردژین ئه‌ی میوانی روح سوك گوڵه‌ بــۆن خۆشــه‌که‌ تینا گیــان
منیش چــه‌ن پرسیارێکت لێ ئه‌که‌م هیوادارم ماندووت نه‌که‌م

ئه‌ڵێن تینا زۆر زۆۆری حه‌ز له‌خواردنێکه‌ که‌بیبه‌ری تونی تیا بێ وایه‌؟
هههههه

تینا گیان چی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م وته‌یه‌ من وه‌ك خــۆم زۆر جوانه‌ له‌لام وسه‌رنجی ڕاکێشام کاتێك خوێندمه‌وه‌
جوانترین شت له‌ ئافره‌ت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌توانێت ئیقناعت بكات بێ ئه‌وه‌ى یه‌ك وشه‌ش له‌ ده‌مى ده‌ربێت .. ( حكیم )

تینا چۆن ئه‌ڕوانێته‌ فه‌لسه‌فه‌ی ژیـــان؟

چی ئه‌ڵێیت به‌و که‌سانه‌ی وه‌ك ئه‌کته‌رێك ڕۆژانه‌ ده‌ورئه‌بینن به‌وجۆره‌ی ئه‌یانه‌وێ بۆبه‌ده‌س هێنانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان..؟

ئایا تینا وه‌ك کچێكی تێگه‌یشتوو دانا،بۆ داهاتوو چ جۆره‌ که‌سایه‌تیه‌ك هه‌ڵئه‌بژێرێت بۆ ژیانی هاوسه‌رگیری؟گه‌ر بیرت لێ نه‌کردۆته‌وه‌ بــۆ؟

لێره‌یا پرسیاره‌کانم کۆتایی پێ ئه‌هێنم
هیوادارم ماندووم نه‌کردبی گوڵی باخ

Kurdzhin
من گوڵێکی سیس و ژاکاوم وجودم پەڕپەڕە چەرخی سپڵەش بولبولێکە و هەر وەکو خۆی دڵ تەڕە
تۆش هاودەستی چارەنووسی و بۆ نەمانم هەوڵــتە ئێوە دوون و من یەکێکم، کەی ئەوە ڕەسمی شەڕە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.91.106.223
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net