❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2010-03-25 20:07:41

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2019-10-06
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsFirefox

کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

سلاو رێزی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بۆ گشت ئه‌ندامانی خۆشه‌ویست

بۆ ئه‌مجاره‌ی ساباته‌که‌مان ئه‌ندامێکی روح سوک و خۆشه‌ویست   میوانه‌ی ئێوه‌ی خۆشه‌ویسته‌
کاکه‌ یادگار  ئه‌و که‌سه‌ی  که‌ هه‌رده‌م له‌ خزمه‌تی ئه‌ندامان دابووه‌ و دنیایه‌ک خۆشه‌ویستی هه‌یه‌ له‌ نێو روحی ئێمه‌دا ،له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌بێته‌ میوانی سابات . کاکه‌ یادگار ئێستا دانیشتووی شاری که‌رکوکی خۆشه‌ویسته‌ ،  هیوای به‌خته‌وه‌ری و سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازین له‌ هه‌موو کارو چالاکیه‌کانی نێو یانه‌و ده‌ره‌وه‌ی یانه‌ ، به‌ هیوای سه‌رکوتن و خۆشگوزه‌رانی بۆ کاکه‌ یادگار ، لێره‌وه‌ ئێمه‌ش ده‌رگای پرسیاره‌کان والا ده‌که‌ین به‌ ده‌م ئیوه‌ی خۆشه‌ویسته‌وه‌ بۆ ئاراسته‌ کردنی پرسیاره‌کانتان بۆ میوانی خۆتان به‌ ره‌چاو کردنی خال و یاساکانی به‌شی میوانداری
.


له‌گه‌ل خۆشه‌ویستی و رێزی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کوردژین بۆ ئێوه‌ی گوڵ

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#2 2010-03-25 20:26:43

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاک سیروان بۆ ئاماده‌کردنی بابه‌ته‌که‌
به‌خێرهاتنی کاکه‌ یادگار ئه‌که‌م بۆ ئه‌م ساباته‌ جوانه‌ی کوردژین
هه‌نێک پرسیارم هه‌یه‌ هیوادارم ماندوت نه‌که‌م

1_ کاک یادگار چۆن باسی ته‌نیایی ئه‌کات ؟ تا چه‌ند حه‌ز به‌ ته‌نیایی ئه‌کات ؟

2_ بێزاربون له‌ ژیان ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بێده‌سه‌ڵاتی خود ؟

3_ خوێندنه‌وه‌ت چیه‌ بۆ مناڵ ، گه‌نج ، پیر ؟

4_ تاچه‌ند حه‌زت له‌ موفاجه‌ئه‌یه‌ ؟

5_ تا چه‌ند بروات به‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ داهاتو ئه‌بینن له‌ زۆر ڕێگه‌ی جیاوازه‌وه‌ ؟

6_ حه‌ز به‌ یاریه‌ فیکریه‌کان ئه‌که‌یت وه‌ک شه‌طرنج ..... هتد ؟

7_ له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌یا به‌ینت چۆنه‌ ؟ تا چه‌ند خوێندنه‌وه‌ به‌ پێویست ئه‌زانیت ؟

8_ حه‌ز به‌ ئیشکردن له‌ چ بوارێکی ژیانا ئه‌که‌یت ؟

9_ بابه‌تی کام ئه‌ندامی یانه‌ زۆر سه‌رنجی ڕاکێشاویت ؟

10_ به‌ که‌سایه‌تی چ ئه‌ندامێک سه‌رسامیت له‌ یانه‌یا ؟

هیوادارم ماندوم نه‌کردبیت به‌ هیوای ژیانێکی خۆش هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#3 2010-03-25 20:42:15

هه‌ڤاڵ-2009
خونچەی نوێ
شوێن: هه‌ولیر/بنصڵاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-18
دواترین سه‌ردان: 2014-02-15
په‌یامه‌كان: 20
WindowsXPFirefox

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

سڵاو بۆكاك یادگار خۆشحاڵم بتوانم چه‌ند پرسیارێك بكه‌م .
كاك یادگار ته‌مه‌نی چه‌نده‌و چه‌ند ساڵه‌ له‌ نێت كار ده‌كات ؟
كاك یادگار رای به‌رامبه‌ر خۆشه‌ویستی ئیستای كچ وكوری ئه‌م زه‌مانه‌ چۆنه‌ ؟
ئایا كاك یادگار ژیانی هاوسه‌ری پێك هیناوه‌ ؟
ئایا حه‌زی به‌ هۆنراوه‌ هه‌یه‌ گه‌ر به‌لی  له‌ چ بوارێكهدا حه‌زی لێیه‌ ؟
به‌ هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ كاك یادگاری خۆشه‌ویست .
سوپاس ....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#4 2010-03-26 07:02:36

Bervan
کازیوەی یانە
شوێن: كه ركــوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-12-18
په‌یامه‌كان: 1753
WindowsXPMSIE

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

سلاو  و خؤشةويستيم بؤ كاك يادكار ى به ريز ...

منش برسيارم هةبوو له تؤ ..

1-قؤناغى منداليت جؤن بوو؟

2-تا ئيستا جةند هاوريت هةيه ؟

3-حةزت به ج سيفةتيكى خؤته ؟

4-ئةكةر كةسيك يان هاوريةكت سيفةتيكى تؤى به دل نةبوو بيتى وت وا مةكه تؤ كاردانةوةت جى دةبيت؟

5-كام خوارن به لاى تؤ خؤشه؟

6-حةز به دةنكى كى دةكةى ؟

7-ج رةنكيكت به لاوه جوانه ؟بؤ؟
هيوادارم  ماندووتم نه كردبيت تةمةن دريز بيت ..

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c3bbba4176.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#5 2010-03-26 15:40:12

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

ده‌ست خۆشی بۆ کاک سیروانی ماندوونه‌ناس
سه‌ره‌تاسڵاوکاکه‌یادگایر خۆشه‌ویست ئه‌م کاته‌و هه‌مووکاته‌کانت گووڵ باران ئه‌زیزم به‌خێرهاتنێکی گه‌رمت ئاراسته‌ ده‌که‌م وهیوادارم ته‌مه‌ن درێژووئاسووده‌بیت
له‌سه‌رجه‌م بواره‌کانی ژیاندا یانه‌ت ئاوه‌دان کرده‌وه‌ ئه‌زیزم هیوادارم کاتێکی خۆش به‌سه‌ر ببه‌یت چه‌ندپرسیارێکم هه‌یه‌ هیوادارم ماندووت نه‌که‌م

1.خاوه‌نی چ هه‌ستێکیت ئه‌گه‌ر لێت بپرم ده‌ربڕینیت بۆئه‌م دێڕه‌ چی یه‌(چۆن فێری زمانی جه‌سته‌ ده‌بیت)؟؟
2.زاڵ بوون به‌سه‌ردوودڵی ونیگه‌رانیدا هێزی مرۆڤ ده‌رده‌خات یاخوون خۆڕزگار کردنه‌ له‌ناچاری؟؟
3.مرۆڤی شه‌رمن لای کاک یادگار کێ یه‌؟؟ یاخوود شه‌رم چ واتاییه‌کی هه‌یه‌؟؟

4.چۆن خۆت له بیرکردنه‌وه یه‌کی ئاڵۆز ‌ڕزگار ده‌که‌یت له‌کاتێکدا بیرکردنه‌وه‌ به‌شێک بێت له‌هه‌نگاووه‌کانی ژیانت؟؟
5.مرۆڤی ڕۆشنبیر کێ یه‌؟؟مرۆڤی نه‌زان کێ یه‌؟؟ کێ یه‌ ئه‌وکه‌سه‌ی که‌ دواکه‌وتوله‌کاروانی ژیان وبێ ئاگای ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیووه‌ له‌ئه‌هواوئاره‌زوات‌؟؟
6.چۆن خه‌وشی که‌سایه‌تی خۆت ده‌دۆزیته‌وه‌له‌ژیاندا؟؟

7.تاچ ئاستێک داهێنه‌ری له‌کاره‌که‌ی خۆتدا؟؟
8.خۆشترین یادگاری کاک یادگار چ یه‌؟؟
9.چۆن له‌ئاینده‌ی خۆت ئه‌ڕوانی گه‌شبینی؟؟یاخوود ڕه‌شبینیت؟؟

سه‌رکه‌وتووبیت براگیان دووباره‌ به‌خێرهاتیت سه‌رچاوان گیانه‌که‌م

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#6 2010-03-26 16:49:52

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

سه‌ره‌تا رێزو خۆشه‌ویستی بێ پایانم هه‌یه‌ بۆ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بۆ سازدانی ئه‌م میواندارییه‌ ، جێگه‌ی خۆشحاڵی من که‌ وه‌کو ئه‌ندامێک له‌م یانه‌یه‌دا ئه‌م میواندارییان بۆ ساز کردووم بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌گه‌ڵ ئه‌نداماندا ساتێکی خۆش به‌سه‌ر به‌رین ، هیوای سه‌رکه‌وتنی زیاتر بۆ یانه‌ی کوردژین و به‌ هیوای ئه‌وه‌ی مه‌هیشه‌ له‌ کاری جواندا ده‌ست پێشخه‌ر بێت و له‌خزمه‌تی ئه‌ندامانی یانه‌دا بێت ،،
به‌ هیوای ئه‌وه‌ی میوانێکی قبوڵکرام بم له‌ لایه‌ن ئه‌ندمانی به‌رێزه‌وه‌ له‌م ساباته‌دا ، انشالله‌ به‌ پێ توانا له‌ جوابی سه‌رجه‌م پرسیاره‌کانتان درێغی ناکه‌م به‌و په‌ری سه‌راحه‌ته‌وه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانتان بده‌مه‌وه‌ ،،

رێزی بێ پایانم بۆ هه‌موو لایه‌ک
بـــرای بــچــوکــی خـــۆتـــان یــــــــــادگــــــار

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#7 2010-03-26 17:16:28

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2015-06-16
په‌یامه‌كان: 3662
WindowsXPMSIE

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

slaw am  katt  bash  kak  yadagre  barez  am  jara  xosh  7alen  bo  miwandry  bareztan  bo    yanakmn    xosh  7aly xwman  drabren  barmbrt  barasty  harjnda  blen   base  kasety ewa bka  heshta kama  kak yadagr  gyan la hamn  kata  mnesh  wak  har  hawreky  am  yana  xosh  7al  abm  agr  arasty  bareztan  bkm  ba jand  prserek  hiwm  weya  jey  negranet  nabe

begwman dast xoshet  ley aken  bo aw babta  bahezany  ka peshkashy  yane akey  la hamn  kata  dast xoshy  aw  hawkret aken   ka handy  jar  wak  mn  pewstem  pe bwa u hawkaret  krdom

1.. kak  yadagr  wshey la  yak  dabran  chy ageny  laley  bareztan?

2..  ka ba kak  yadagr alen  to  jewazy ch  rad  f3leky  abe  barmbr am  wsheya?

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن SaRaB1 (2010-03-26 17:22:44)

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#8 2010-03-26 18:29:20

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2015-07-27
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsXPFirefox

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

بةخير بيت بةريزم كاك يادكار   ,,, 

1____  كاك يادكار كةسيكى لـــــيبوردةيية  !؟

2____ كاك يادكار  وشةى كريان جون بيناسة دةكات!؟

3ــــــــ كاك يادكار بة بةيامةكانيا وا ديارة زور لةسةر خويية  ؟ ئايا ئةمة راستة  .... ؟

4ــــــــ  ئايا  لة دواى  انتيخابات  كةشبينى بة شارى كةركوكـــ   ,,,  كةركوك ناوجةيةكى جةوساوةبووة!!  كةشبنى بة داهاتوى كةركوك.؟؟

5_____ شــــــــــارى سليمانى  جى ئةكةيةنى لة لاى تو  ,,,  لاى تو شاريكى خوشة؟! 


هةميشة سةركةوتوبيت كاك يادكار

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#9 2010-03-26 20:43:50

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کانی تینا خان:

1_ کاک یادگار چۆن باسی ته‌نیایی ئه‌کات ؟ تا چه‌ند حه‌ز به‌ ته‌نیایی ئه‌کات ؟

ته‌نیایی ئه‌وساتانه‌ن که‌ مرۆڤه‌کان ئه‌توانن به‌ راشکاوی قسه‌ بکات له‌گه‌ڵ خودی خۆیدا وه‌ له‌هه‌مان کات ته‌نیایی بریتی له‌ پشت به‌ستنی  مرۆڤ به‌ خودی خۆی له‌ هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا هه‌رچه‌نده‌ ژیانی ته‌نیای تا راده‌یه‌ک ئاسته‌مه‌ به‌ڵام به‌رای خۆم مرۆڤ له‌ ته‌نیایدا تواناکانی خۆی بۆ ده‌رده‌که‌وێتبه‌رامبه‌ر به‌ ژیان ،
وه‌ خودی خۆشم به‌ راده‌یه‌کی زۆر باش چێژ له‌ ته‌نایی وه‌رده‌گرم وه‌ زۆریش حه‌ز به‌ ژیانی ته‌نیایی ده‌که‌م



2_ بێزاربون له‌ ژیان ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بێده‌سه‌ڵاتی خود ؟

بێزاربوون له‌ ژیاندا هۆکار گه‌لێک هه‌ن وا له‌ مرۆڤه‌کان ده‌که‌ن که‌ هه‌ست به‌ بێزاری بکه‌ن ،

یه‌که‌م : جۆری ئه‌و ژینگه‌ی که‌ مرۆڤه‌که‌ی تێدا ده‌ژیت ،

دووه‌م: جۆری سیسته‌می  به‌رێوه‌بردنی  وڵات که‌ ئه‌مه‌ به‌ راده‌یه‌کی زۆر کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر بێزاری مرۆڤ .
وه‌له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ناشه‌دا بێ ده‌سه‌ڵاتی خودی مرۆڤه‌که‌ش کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر بێزاری مرۆڤ له‌ ژیان له‌وانه‌یه‌ زۆرجار مرۆڤه‌کان ئاوات بخوازن بۆ ژیانێک به‌ڵام ئه‌و مرۆڤه‌ هیچ ئاماده‌کاریه‌کی تێدا نیه‌ بۆ دروست کردنی ئه‌و ژیانه‌ی خۆی مه‌به‌ستێتی له‌ بێده‌سه‌ڵاتی خۆی ئینجا هاوری لێ هه‌ڵده‌ستێت و ئه‌ڵێت ئه‌مه‌که‌ی ژیانه‌ هه‌ستی بێزاری خۆی ده‌رده‌برێت بۆ که‌اسانی تر ، به‌ڵام هۆکاری سه‌رکی بێزاری مرۆڤ به‌ ده‌رجه‌ی یه‌که‌م خراپی سیسته‌می وڵاته‌



3_ خوێندنه‌وه‌ت چیه‌ بۆ مناڵ ، گه‌نج ، پیر ؟

منداڵ ؛ پره‌ له‌ جوانی و بێ تاوانی له‌و‌ ته‌مه‌ندا خودی منداڵ مژده‌ به‌خشه‌ بۆ خۆشی ژیان،،

گه‌نج: که‌رسته‌یه‌کی ئاماده‌کراوه‌ بۆ جوانتر کردنی وڵات له‌ هه‌موو بوراه‌کاندا.

پیر :ئه‌رشیفی رابردووی ژیانه‌ که‌ زۆرجار مرۆڤه‌کان ئه‌توانن پشتی پێ ببه‌ستن له‌ به‌رێوه‌بردنی به‌شێک له‌ کاره‌کانی ژیان،


4_ تاچه‌ند حه‌زت له‌ موفاجه‌ئه‌یه‌ ؟

ئه‌توانین موفاجه‌ئه‌ بکه‌ین به‌ دوو جۆره‌وه‌ ، خۆش و ناخۆش

ئه‌گه‌ر موفاجه‌ئه‌یه‌کی خۆش بوو ئه‌وه‌ ئه‌وه‌ ئه‌رۆژه‌ ئه‌بێت به‌ یادگاریه‌کی جوان بۆ خودی مرۆڤ ،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناخۆش بێت ئه‌بێته‌ هۆی زیاترکردن و قوڵتر کردنی خه‌مه‌کانی مرۆڤ،
وه‌ بۆ خۆم وه‌لله‌ حه‌ز ئه‌که‌م هه‌موو رۆژێک توشی موفاجه‌ئه‌یه‌کی خۆش بم هههههههههههه



5_ تا چه‌ند بروات به‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ داهاتو ئه‌بینن له‌ زۆر ڕێگه‌ی جیاوازه‌وه‌ ؟

زۆر دڵخۆشم به‌ مرۆڤی گه‌ش بین وه‌ براو بوون به‌وکه‌سانه‌ش ئه که‌وێته‌ سه‌رخودی که‌سه‌که‌ ئایا تاچه‌ند ئه‌وکه‌سه‌ شیاوه‌ و به‌ توانایه‌ له‌ بواره‌کانی ژیاندا ، وه‌ زیاتر به‌و که‌سانه‌ گه‌ش بینم که‌ جدیاتن له‌ ژیاندا چونکه‌ ئه‌و که‌سانه‌ ئه‌گه‌ر ویستایان له‌ کارێک بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ر به‌ کاتێکی زۆریش بێت ئاماده‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی خه‌ونه‌کانیان


6_ حه‌ز به‌ یاریه‌ فیکریه‌کان ئه‌که‌یت وه‌ک شه‌طرنج ..... هتد ؟

وه‌لله‌ تینا خان ئه‌وه‌ی راستی بێت له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی یارییه‌ فکریه‌کاندا به‌ینم باشه‌ به‌س له گه‌ڵ‌ شه‌تره‌نج باش نیم بگره‌ هه‌ر لێشی نازانم زۆر جار ئه‌گه‌ر یه‌کێک داوام لێ بکات یاری شه‌تره‌نجی له‌گه‌ڵ بکه‌م ئه‌ڵم ناوه‌لله‌ با هه‌ر به‌ شه‌تره‌نجه‌که‌ یاره‌ی دامه‌ بکه‌ین چونکه‌ هه‌ر به‌شه‌تره‌نج یاری دامه‌شی پێ ده‌کرێت هههههههههههه.
به‌ڵام بۆ یارییه‌کانی تر ئه‌وه‌ سه‌رم پێوه‌ نیه‌ وه‌کو یاری کۆنکێن و دۆمینه‌ و تاوڵی .....هتد...



7_ له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌یا به‌ینت چۆنه‌ ؟ تا چه‌ند خوێندنه‌وه‌ به‌ پێویست ئه‌زانیت ؟

بێگومان خوێندنه‌وه‌ش جۆرێکه‌ له‌ چاره‌سه‌ر بۆ مرۆڤ: چۆن مرۆڤ کاتێک نه‌خۆش بێت پێویستی به‌ لای دکتۆر هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ر وه‌ له‌ هه‌مان کات ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیه‌وێت له‌ ژیان و مانای ژیان تێبگات و رزگاری بێت له‌ نه‌زانی ئه‌وه‌ ئه‌وه‌ پێویسته‌ بخوێنێته‌وه‌ بۆیه‌ خوێندن ده‌رمانی هۆشیاری مرۆڤه‌ به‌ پێویستی ده‌زانم هه‌موو مرۆڤێک رۆژانه‌ شتێک بخوێنێته‌وه‌ جا ئه‌گه‌ر کتێب بێت یان گۆڤار بێت یان وتارێک بێت .....هتد .
خۆشم به‌پێ کات شت ده‌خوێنمه‌وه‌ وه‌ ئه‌وه‌نده‌ی بزانم کاتم هه‌یه‌ ئه‌وه‌ شتێک ده‌خوێنمه‌وه‌



8_ حه‌ز به‌ ئیشکردن له‌ چ بوارێکی ژیانا ئه‌که‌یت ؟

زۆر حه‌ز ده‌که‌م له‌ بواری کۆمه‌ڵاتی و ده‌روناسیدا ئیش بکه‌م ،،


9_ بابه‌تی کام ئه‌ندامی یانه‌ زۆر سه‌رنجی ڕاکێشاویت ؟

وه‌کو بابه‌ت به‌راستی ئێستا کۆمه‌ڵێک ئه‌ندام له‌ یانه‌دا بوونیان هه‌یه‌ به‌راستی بابه‌تی زۆر جوان ئاماده‌ ده‌که‌ن وه‌ زۆر سه‌رسامم پێیان به‌ تایبه‌تی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی که‌ بابه‌ته‌کانیان به‌رهه‌می ده‌ستی خۆیانه‌ زۆر دڵخۆشم به‌ بینینی بابه‌تێک که‌ ئه‌ندام خۆی ئاماده‌ی کردووه‌ بۆیه‌ سه‌رسامم به‌و بابه‌تانه‌ که‌ئه‌ندام خۆی ئاماده‌ی ده‌کات، هیوادارم سه‌رجه‌م ئه‌ندامان بتوانن تواناکانی خۆیان بخه‌نه‌ گه‌ر بۆ ئاماده‌ کردنی بابه‌ت له‌ سه‌ر توانای خۆیان و پشت به‌ستن به‌ خۆیان


10_ به‌ که‌سایه‌تی چ ئه‌ندامێک سه‌رسامیت له‌ یانه‌یا ؟

سه‌رسامم به‌ که‌سایه‌تی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی که‌ تاکو ئێستا بچوکترین گرفتیان نه‌بووه‌ له‌ یانه‌ و نه‌ بوونه‌ته‌ مایه‌یه‌ی سه‌رئێشه‌ بۆ یانه‌ و بۆ ئه‌ندامان ، وه‌ له‌ خوا به‌زیاد بێت به‌راستی له‌ کوردژین کۆمه‌ڵه‌ ئه‌ندامێکی زۆر باش و زۆر رێزداری له‌ خۆ گرتووه‌ هیوادارم هه‌میشه‌ نمونه‌یان له‌ زیاد بوون دا بێت ،،

هیوادارم ماندوم نه‌کردبیت به‌ هیوای ژیانێکی خۆش هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

سوپاس بۆ پرسیاره‌کانی به‌رێزتان به‌  هیوای ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌کان جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی به‌رێزتان بوو بێت ،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#10 2010-03-26 20:52:46

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی کاک هه‌ڤاڵ

سڵاو بۆكاك یادگار خۆشحاڵم بتوانم چه‌ند پرسیارێك بكه‌م .

سڵاو بۆ تۆش ئه‌زیزم ده‌ستت خۆش بێت بۆ پرسیاره‌کانت ،

1- كاك یادگار ته‌مه‌نی چه‌نده‌و چه‌ند ساڵه‌ له‌ نێت كارده‌كات ؟

به‌رێزم ته‌مه‌نم 25/6/1982 ئه‌کاته‌ 28 ساڵ وه‌ له‌ساڵی 2003 به‌شێوه‌ی پچر پچر له‌گه‌ڵ ئه‌نته‌ر نێت ئاشنایم دروست کردووه‌  وه‌ له‌ساڵی 2007 ه‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام به‌کاری ده‌هێنم ..


2- كاك یادگار رای به‌رامبه‌ر خۆشه‌ویستی ئیستای كچ وكوری ئه‌م زه‌مانه‌ چۆنه‌ ؟

ناتوانم له‌ خۆمه‌وه‌ هه‌موو خۆشه‌ویستیه‌کی ئه‌م زه‌مانه‌ زه‌ربی سفر بکه‌م به‌ڵام خۆشه‌ویستی ده‌گه‌رێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌و دوو دڵه‌ی که‌ یه‌کتر قبوڵ ده‌که‌ن . وه‌ له‌سه‌ر چ ئه‌ساسێک برایاری به‌ یه‌ک گه‌یشتنی دوو دڵ ده‌ده‌ن ئه‌و دوو که‌سه‌ ، راسته‌ ئه‌م زه‌مانه‌ خۆشه‌ویستی به‌ره‌و ئاقرێکی خراپ ده‌روات به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا خۆشه‌ویستی نمونه‌ی جوانی خۆی له‌ ده‌ست نه‌داوه‌ به‌تایبه‌تی لای ئه‌وانی قه‌دری ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ ده‌زانن ، به‌هیوای ئه‌وه‌ی هه‌موولایه‌ک جه‌وێکی ته‌ندروست به‌رێ بکه‌ن له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیدا ،،

3- ئایا كاك یادگار ژیانی هاوسه‌ری پێك هیناوه‌ ؟

نه‌خێر به‌رێزم هێشتا ژیانی هاوسه‌ریم پێک نه‌هێباوه‌ کورد وته‌نی هێشتا بوخچه‌ی نه‌کراوه‌ین ههههههههه

4- ئایا حه‌زی به‌ هۆنراوه‌ هه‌یه‌ گه‌ر به‌لی  له‌ چ بوارێكهدا حه‌زی لێیه‌ ؟

به‌ڵێ زۆرم حه‌ز به‌ هۆنراوه‌ هه‌یه‌ له‌ زۆربه‌ی بوراه‌کانی ژیاندا،، دڵداری، سیاسی، جوانی، سروشت .

به‌ هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ كاك یادگاری خۆشه‌ویست .
سوپاس


سوپاس بۆ پرسیاره‌کانت ، سه‌رکه‌وتن بۆ تۆی ئازیزیش ،،،به‌ هیوای ئه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌کان جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی به‌رێزتان بووبێت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#11 2010-03-26 21:21:47

-hawraz-
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-11
دواترین سه‌ردان: 2011-05-14
په‌یامه‌كان: 462
WindowsVistaSafari

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

ئەندامی بەرێزو خۆشەویستی یانە کاکە یادگار بەخێر هاتی بۆ ساباتی یانەی کوردژین

١- تا چەند لێبوردەی لە ژیاندا
٢-کاک یادگار ئێستا کاری چیە

سەرکەوتووی لە ژیاندا

Kurdzhin
http://www.g-ksa.net/vb/Picture/22.gif
This time was different felt like, i was just a victim
and
it cut me like a knife  when you walked out of my life

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#12 2010-03-27 09:26:24

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی سازی خان..

سلاو  و خؤشةويستيم بؤ كاك يادكار ى به ريز ...
منش برسيارم هةبوو له تؤ ..


سوپاس به‌رێزم ده‌ستت خۆش بێت بۆ به‌شداری کردنت له‌م ساباته‌ به‌ چه‌ند پرسیارێک



1-قؤناغى منداليت جؤن بوو؟

باوه‌ریت هه‌بێت سازی خان خۆشم نه‌مزانی قۆناغی  منداڵیم چۆن به‌سه‌ر بردووه‌ ههههههههه چونکه‌ ساڵانی زوو له‌ که‌رکوک تاراده‌یه‌ک ژیانی کورده‌کانی ئه‌و شاره‌ ناخۆش بووه‌ ئه‌ویش به‌ هۆی سیاسه‌تی راگواستن و ته‌رحیل کردن و ئه‌مشتانه‌ ،هه‌تاوه‌کو دوای راپه‌رین نه‌مزانی چۆن ژیاین واته‌ له‌ ساڵی 1992 به‌ دواوه‌ که‌مێک هه‌ستمان به‌ ئارامی کرد ئێ ئه‌وکاته‌ش بووم به‌ 10 ساڵان ، بۆیه‌ له‌ 10 ساڵانه‌وه‌ هه‌ستم به‌ بوونی خۆم کرد ،بۆیه‌ ئه‌توانم بڵێم یه‌کێک له‌ قۆناغه‌کانی ژیانم نیه‌ که‌ ئه‌ویش منداڵیه‌،،


2-تا ئيستا جةند هاوريت هةيه ؟

وه‌کو هاورێی به‌رێژه‌یه‌کی زۆر هاورێیم هه‌یه‌ که‌ به‌شێوه‌یه‌کی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ناوچه‌کانی کوردستادا بڵاو بوونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام داخه‌که‌م رۆژگاری ئه‌مرۆمان وای لێ کردووین تاراده‌یه‌ک ساردوو سوریه‌ک هه‌بێت له‌ په‌یوه‌ندیه‌کان نه‌توانین وه‌کو پێویست ئه‌رکی هاورێیه‌تی به‌مانای وشه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کدا به‌سه‌ر به‌رین ئه‌مه‌ مه‌به‌ستم له‌ هاورێی دوور له‌شاره‌کانی خۆم ، وه‌ له‌ شاری که‌رکوک  کۆمه‌ڵه‌ هاورێیه‌کی باشم هه‌یه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ نێو زانکۆ و په‌یمانگادا ،،





3-حةزت به ج سيفةتيكى خؤته ؟

وه‌لله‌ بڵێم چی نه‌ بێت به‌ مه‌دح که‌سێکی له‌سه‌رخۆم واته‌ ئه‌و سیفه‌ته‌ی خۆمم به‌ دڵه‌


4-ئةكةر كةسيك يان هاوريةكت سيفةتيكى تؤى به دل نةبوو بيتى وت وا مةكه تؤ كاردانةوةت جى دةبيت؟

زۆر راسته‌ زۆرجار هه‌یه‌ هه‌موو که‌سێک 100% هه‌موو سیفه‌ته‌کانی به‌دڵی که‌سی به‌رامبه‌ری نابێت ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر که‌سێک پێم بڵێت ئه‌م سیفه‌ته‌ی تۆم به‌دڵ نیه‌ منیش بیری لێده‌که‌مه‌وه‌ وه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێک خۆشه‌ویستی خۆم ئه‌م پرس و رایه‌ ده‌که‌م ده‌ڵێم که‌سێک پێ وتوم فڵانه‌ سیفه‌تی تۆم به‌دڵ نیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش وتیان ئه‌و سیفه‌ته‌ باش نیه‌ ئه‌وه‌ ناچارم وازی لێ بێنم به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ به‌ غه‌ره‌ز شه‌خسی وای پێ وتم ئه‌وه‌ با بۆ خۆی هه‌ر بڵێت هههههههه،


5-كام خوارن به لاى تؤ خؤشه؟

له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی خواردنێک به‌ینم باشه‌ به‌ڵام بریانیم زۆر لا خۆشه‌


6-حةز به دةنكى كى دةكةى ؟

حه‌زم زۆر به‌ گۆرانیه‌کانی ، عه‌دنان که‌ریم ، به‌هجه‌ت یه‌حیا ، دیاری قه‌ره‌داخی ، ئه‌ژده‌ر وه‌هبی ، زیاد ئه‌سعد، که‌مال محمد ، عه‌باسی که‌مه‌ندی،

له‌ عه‌ربیشدا گوێ له‌ ئه‌لیسا و محمد فواد و راغب علامه‌  ده‌گرم



7-ج رةنكيكت به لاوه جوانه ؟بؤ؟

ره‌ش  له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاتێک له‌ به‌ری ده‌که‌م تا راده‌یه‌ک ئارامیم پێ ده‌به‌خشێت


هيوادارم  ماندووتم نه كردبيت تةمةن دريز بيت

نا زۆر ئاساییه‌ و هیوادارم وه‌ڵامه‌کان جێگه‌ی ره‌زامه‌نی به‌رێزتان بوو بێت ، دووباره‌ ده‌ستت خۆش بێت هاورێ گیان ،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#13 2010-03-27 15:53:28

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2018-11-05
په‌یامه‌كان: 5239
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

به‌خێرهاتنێکی گه‌رمت ده‌که‌م
ღღ کاک یادگار ღღ
http://i41.tinypic.com/v2yakp.jpg
میوانێکی به‌رێز و خۆشه‌ویست و رۆح سوکی یانه‌که‌مانیت،،
سوپاس بۆ ئه‌و کاته‌ی که‌ به‌خشت بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانمان..


ღღ
ღღღღ
ღღ

ئه‌مه‌وێت بپرسم:

*ئه‌گه‌ر رووبه‌ رووی کێشه‌یه‌ک ببیته‌وه‌ هیچ چاره‌سه‌رێکی نه‌بێت ته‌نها له‌ نێوان 4 دیواردا خۆت ببینیت واته‌ له‌ بێ ده‌سه‌ڵاتترین وه‌ختی خۆتدا بیت چی ده‌که‌یت؟؟چۆن مامه‌ڵه‌ ده‌که‌یت؟
http://i39.tinypic.com/2rbzfwo.jpg


ღღ
ღღღღ
ღღ

*ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کت کردبێت له‌ رابردوودا،،هه‌مان مه‌وقیفت توش ببێته‌وه‌ له‌دوای چه‌ند ساڵێک،،هه‌ست به‌ چێ ده‌که‌یت و چی به‌ ناخی خۆت ده‌ڵێیت؟
http://i40.tinypic.com/27ywl07.jpg


ღღ
ღღღღ
ღღ

*تا چه‌ند ئه‌م که‌سایه‌تیه‌ی هه‌ته‌ له‌ یانه‌ نزیکه‌ له‌ که‌سایه‌تی خۆته‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یانه‌؟
http://i47.tinypic.com/2mnorw5.jpg


ღღ
ღღღღ
ღღ

*تا چه‌ند گه‌شبینیت به‌و بروانامه‌یه‌ی له‌ زانکۆ وه‌رتگرت؟
ئه‌و ئامانجه‌ی که‌له‌ زانکۆ بۆت ئه‌خوێند توانیت بیهێنیته‌ دی؟
http://i41.tinypic.com/5ai1hg.jpg


ღღ
ღღღღ
ღღ

*کاک یادگار چی به‌ که‌سانی بێ به‌ڵین  ئه‌ڵێت؟

ღღ
ღღღღ
ღღ

*هیچ لێک دانه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تت هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ گه‌وره‌کردنی منداڵ ،،
چ ئامۆژگارییه‌کت هه‌یه‌ بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی تازه‌ ده‌بنه‌ باوک؟
http://i43.tinypic.com/10f96pt.jpg


ღღ
ღღღღ
ღღ

*روویداوه‌ کاک یادگار له‌به‌ر خۆشه‌ویستی بۆ که‌سێک جلی ره‌ش بپۆشێت؟
http://i41.tinypic.com/2n8vfwg.jpg


ღღ
ღღღღ
ღღ

*ئه‌و وشه‌یه‌ چییه‌ که‌ گوێت لێ بووه‌ و زۆر کاری تێ کردوویت؟؟وه‌ کێ پێی وتیت؟

ღღ
ღღღღ
ღღ

*کاک یادگار چۆن گوزارشت له‌ کچانی بێ وه‌فا ده‌کات؟
http://i44.tinypic.com/a14e2h.jpg


ღღ
ღღღღ
ღღ

*راسته‌ ئه‌ڵێن کاک یادگار زۆر ته‌مه‌ڵه‌ له‌ ئیش و کاری ناوماڵ؟هاهاها

ღღ
ღღღღ
ღღ

*ئه‌تونیت 3 سیفاتی (فارس احلام)ه‌که‌تمان پێ بڵێیت؟

ღღ
ღღღღ
ღღ

*ئه‌م وشه‌یه‌ ئاراسته‌ی کێ ده‌که‌یت:
(دڵم هه‌رگیز له‌ بیرت ناکات).


ღღ
ღღღღ
ღღ

*یادگار له‌ ژیانی دا خاوه‌نی چ حیکمه‌تێکه‌ که‌ شانازی پێوه‌ بکات؟

ღღ
ღღღღ
ღღ

*کاک یادگار به‌ چ ئه‌ندامێک ئه‌ڵێت ئه‌ندامی چالاک؟

ღღ
ღღღღ
ღღ

*ئه‌م وشانه‌ لای تۆ چی ئه‌گه‌یه‌نێت:
خیانه‌ت
http://i39.tinypic.com/11m9wdi.jpg

نیگای خۆشه‌ویستی
http://i42.tinypic.com/29w27t3.jpg

نازی کچان
http://i44.tinypic.com/fjf1v6.gif

منداڵ
http://i42.tinypic.com/14x12lk.jpg

بێ هیوای
http://i44.tinypic.com/1zea5u9.jpg


ღღ
ღღღღ
ღღ

*ئه‌م چه‌ند پرسیاره‌م تایبه‌ته‌ به‌ یانه‌:
تکایه‌ ته‌نها ناوی 1 ئه‌ندام بنوسه‌
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی حه‌ز ئه‌که‌یت له‌ جێگه‌ی تۆ دابنیشێت و وه‌ڵامه‌کانی بخوێنیته‌وه‌؟
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی که‌ زۆر حه‌ز ده‌که‌یت بیبینیت؟
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی متابه‌عه‌ی بابه‌ته‌کانی ده‌که‌یت؟
کام له‌ ئه‌ندامانی یانه‌ زۆر نزیکه‌ لێته‌وه‌؟


ღღ
ღღღღ
ღღ

*خۆشترین یادگاری مناڵیت چییه‌؟
نه‌ڵێیت نیمه‌ چونکه‌ هه‌موومان خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک یادگارین که‌ هه‌رگیز له‌بیری ناکه‌ین..
http://i42.tinypic.com/2wphw60.jpg


ღღ
ღღღღ
ღღ

پرسیاری کۆتایم:
بیرم که‌ مناڵ بووم کاک یادگار به‌ڵێنی پێ دام بوکه‌ شو‌شه‌یه‌کم بۆ بکرێت به‌ڵام تا ئێستا به‌ڵێنه‌که‌ی نه‌بردووه‌ته‌سه‌ر!!!
http://i40.tinypic.com/15d5iyq.jpg
ئه‌توانیت پێم بڵێیت بۆ بێ ده‌نگ بویت له‌ ئاست ئه‌و به‌ڵێنه‌ت؟؟هههههههه


ღღ
ღღღღ
ღღ

هیوادارم هه‌موو پرسیاره‌کانم وه‌ڵام بده‌یته‌وه‌ به‌بێ ته‌رک،،
چونکه‌ خۆت زیره‌کیت پێویستت به‌ ته‌رک نییه‌ هاهاها
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم له‌ ژیاندا،
باوه‌شێک گوڵ بۆ تۆ..

ღღ
ღღღღ
ღღ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#14 2010-03-27 17:53:59

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2019-11-09
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاک سیروان بۆ ئاماده‌کردنی بابه‌ته‌که‌
به‌خێرهاتنی کاکه‌ یادگار ئه‌که‌م بۆ ئه‌م ساباته‌ جوانه‌ی کوردژین
هه‌نێک پرسیارم هه‌یه‌ هیوادارم ماندوت نه‌که‌م



1-کاک یادگار ‌ ته‌مه‌نت هه‌زارساڵ بێت و هیوای ته‌مه‌نێکی به‌ختیارت بۆ ده‌خوازم به‌ڵام خوانه‌خواسته‌ ئه‌گه‌ر پێت بڵێن به‌یانی ده‌مردت یه‌که‌م شت چیه‌ که‌ بیکه‌یت و له‌و ماوه‌ی ژیانتدا چی ده‌که‌یت

2-به‌ڕێزت ئه‌سوتێیت بۆ ئه‌وه‌ی ڕوناکی بده‌یت یان ڕوناک ئه‌بیت بۆئه‌وه‌ی سوتاوه‌کانی میحنه‌تی ژیان ده‌رخه‌یت

3-مرۆڤ ئه‌بێت بگۆڕێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌بێت یان ئه‌بێت هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بگۆڕێت

4-که‌سێکی ئازیزت ئه‌گه‌ر سه‌فه‌رێک بکات و بزانیت نایبینیته‌وه‌ حه‌ز ئه‌که‌یت دوا وته‌ی چی بێت که‌گوێت لێی بێت

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#15 2010-03-27 18:17:09

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2019-10-06
په‌یامه‌كان: 3747
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

سلاو کاکه‌ یادگار  برای ئازیزم زۆر به‌خێر بێیت بۆ ژێر ساباته‌ فێنکه‌که‌ی کوردژین به‌م به‌هارو خۆشیه‌ ئێره‌ش خۆشه‌ ئاوی سارد و چایه‌شمان هه‌یه‌ ههه دله‌که‌می کاکه‌ یادگار

1- ئه‌گه‌ر ژیان ئاوێنه‌ییه‌کی روون بێت ئه‌ی مرۆڤه‌کان له‌م روووه‌وه‌ به‌ روونی ده‌رناکه‌ون ؟ لێکدانه‌وه‌ت بۆ ئه‌م ده‌سته‌ واژه‌ییه‌ چییه‌ ؟
2- سیروان ده‌لێت ( ژیان چییه‌ جگه‌ له‌ ئاشنابوونی دوو بێگانه‌و بێگانه‌ بوونی دوو ئاشنا ) ئه‌ی کاکه‌ یادگار بۆ ئه‌مه‌ چی ده‌لێت ؟  ژیان چۆن له‌م دێره‌ ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ بیرێکی تر که‌ هه‌لقولاوی ناخی خۆی بێت ؟
3- کۆتای ژیان مردنه‌ ، کۆتایی برین سارێژ بوونه‌ ، دوای سارێژبوونی برین نه‌مانی ئاساواره‌که‌یه‌تی .ئه‌مه‌ وته‌یه‌کی جوانه‌ی ئه‌ی ئه‌و برینه‌ چییه‌ لای کاکه‌ یادگار که‌ هه‌رگیز سارێژبوونی بۆ نیه‌ ؟
4- چوار سال زانکۆ کۆمه‌لێک یادگاری و بیری جوان و هه‌لس و که‌وت که‌ ره‌نگه‌ تا مردن بیریان نه‌که‌یت ئایا زانکۆ لای کاکه‌ یادگار چ پێناسه‌ییه‌کی هه‌یه‌ ؟ ئایا هه‌لگری ئه‌و گوتاره‌ییه‌ که‌ خه‌لکی پێش ئه‌وه‌ی بۆی بچن خه‌ونی پێوه‌ ده‌بینن ؟ ئایا راسته‌ ئه‌گه‌ر پێت بلێن زانکۆ ته‌نها ناوه‌که‌ی خۆشه‌ وه‌لامت چیه‌ بۆ ئه‌مه‌ ؟
5- با که‌مێک ده‌ربچین له‌ پرسیاره‌کان هههه به‌ دوو وشه‌ پێناسه‌ی ئه‌مانه‌م بۆ بکه‌
- گه‌رماو گوڕ
- نان
- برسیه‌تی
- پیری و هه‌زار عه‌یب


دووباره‌ به‌خێر بێیت کاکه‌ یادگار ببوره‌ ئه‌گه‌ر پرسیاره‌کانم زۆر بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#16 2010-03-27 19:59:02

چێنه‌ر
سونبولی یانه
شوێن: Shary Halmat w Qwrbany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-08-07
په‌یامه‌كان: 1906
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

yaxwa baxer bet kaka yadgar gyan bo sabata razawakai kwrdzhin hiwadarm am katat lera lera ba xoshe teparenet

Parsiarakanm bo hwrre xoshawestakam

1" bo che nawe Yadgar la janabtan nrawa ? m
2" 7az dakai agar gwnja safar bkai bo ch walatek jga la kwrdstan ? m
3" agar beta sar net w zor xawbet krdawt chon abet ? m
4" ai agar 7aftaiak naiaita kurdzhin hastt chona ? m

Dastakani kak sirwan xosh bet bo aw miwandaria ... hiwai zhianeke shadt bo daxwazm kaka yadgar gian hiwadarm sarm naeshanbet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#17 2010-03-27 20:49:04

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی کاکه‌ داریان گیان

ده‌ست خۆشی بۆ کاک سیروانی ماندوونه‌ناس
سه‌ره‌تاسڵاوکاکه‌یادگار خۆشه‌ویست ئه‌م کاته‌و هه‌مووکاته‌کانت گووڵ باران ئه‌زیزم به‌خێرهاتنێکی گه‌رمت ئاراسته‌ ده‌که‌م وهیوادارم ته‌مه‌ن درێژووئاسووده‌بیت
له‌سه‌رجه‌م بواره‌کانی ژیاندا یانه‌ت ئاوه‌دان کرده‌وه‌ ئه‌زیزم هیوادارم کاتێکی خۆش به‌سه‌ر ببه‌یت چه‌ندپرسیارێکم هه‌یه‌ هیوادارم ماندووت نه‌که‌م،


سوپاس کاکه‌ داریانی خۆشه‌ویست بۆ هه‌سته‌ جوانه‌ت که‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئێمه‌ هه‌تانه‌ ته‌مه‌ن درێژ و له‌ش ساغ بیت ئه‌زیزم له‌ ژیاندا ،،

1.خاوه‌نی چ هه‌ستێکیت ئه‌گه‌ر لێت بپرم ده‌ربڕینیت بۆئه‌م دێڕه‌ چی یه‌(چۆن فێری زمانی جه‌سته‌ ده‌بیت)؟؟

به‌راستی زمانی جه‌سته‌ یه‌کێکه‌ له‌ زمانه‌ جوانه‌کانی ئاخاوتنی دوو جه‌سته‌ی به‌رامبه‌ر به‌یه‌کتر بێ ئه‌وه‌ی زمان هیچ قسه‌یه‌ک بکات ، وه‌ بۆ فێربوونیشی ئه‌گه‌ر ویست هه‌بێت ئه‌وا ئاسانه‌ فێربوونی ، وه‌ ئه‌م زمانه‌ تاراده‌یه‌ک به‌ پێویستی ده‌زانم که‌ مرۆڤه‌کان شاره‌زاییان هه‌بێت لێی له‌وانیه‌ له‌ زۆربه‌ی شوێنه‌کاندا ته‌نها بتوانیت به‌ زمانی جه‌سته‌ که‌سی به‌رامبه‌ر له‌ مه‌به‌ستی خۆت تێبگه‌یه‌نیت بێ ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌ک بێته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ زارت،،،

2.زاڵ بوون به‌سه‌ردوودڵی ونیگه‌رانیدا هێزی مرۆڤ ده‌رده‌خات یاخوون خۆڕزگار کردنه‌ له‌ناچاری؟؟

بێگومان کاتێک مرۆڤ توانای زاڵ بوونی هه‌بێت به‌سه‌ر کێشه‌کانی خۆیدا ئه‌مه‌ بریتی یه‌ له‌ ده‌رخستنی توانای مرۆڤ و به‌ هیزی مرۆڤ بۆ زاڵ بون و به‌سه‌ر گرفته‌کانیدا ، وه‌ هه‌ر مرۆڤێک توانی زاڵ بێت به‌ سه‌ر دوودڵی و نیگه‌رانی خۆیدا به‌راستی له‌و په‌ری به‌هێزیدایه‌


3.مرۆڤی شه‌رمن لای کاک یادگار کێ یه‌؟؟ یاخوود شه‌رم چ واتاییه‌کی هه‌یه‌؟؟

شه‌رمن بریتی له‌و که‌سه‌ی که‌ زۆرجار له‌ داواکردنی مافه‌ تایبه‌تیه‌کانی خۆی شه‌رم ده‌کات ، به‌ڵام بێده‌نگی مرۆڤ ئه‌وه‌ شه‌رمنی ناگه‌یه‌نێت له‌وانه‌یه‌ زۆر جار ئه‌و بێده‌نگیه‌ رێز بێت بۆ که‌سی به‌رامبه‌ر ، وه‌ هاورێیه‌کم هه‌یه‌ ده‌ڵێت پیاوی شه‌رمن شانه‌یه‌ک ده‌هێنێت نرخه‌که‌ی به‌ 250 له‌م ته‌بعه‌یه‌ ههههههههههههه وه‌ ئافه‌رتی شه‌رمنیش شارێک ده‌هێنێت ،  به‌ڵام وه‌کو وتم ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ داواکردنی مافی خۆیان شه‌رم ده‌که‌ن ،


4.چۆن خۆت له بیرکردنه‌وه یه‌کی ئاڵۆز ‌ڕزگار ده‌که‌یت له‌کاتێکدا بیرکردنه‌وه‌ به‌شێک بێت له‌هه‌نگاووه‌کانی ژیانت؟؟

مرۆڤ له‌ ژیاندا بێ بیرکردنه‌وه‌ نابێت ئه‌گه‌ر ئاڵۆز بێت یاخود سانا بێت ، بۆیه‌ مرۆڤ کاتێک توشی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ئاڵۆز ده‌بێت پێویسته‌ شوێنێکی چۆڵ و ته‌نیایی هه‌ڵبژێرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ قوڵایی بتوانێت بچێته‌ ناو ناخی خۆیه‌وه‌ بۆ گفتوگۆ کردن له‌گه‌ڵ خودی خۆیدا بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر گرفته‌که‌ی


5.مرۆڤی ڕۆشنبیر کێ یه‌؟؟مرۆڤی نه‌زان کێ یه‌؟؟ کێ یه‌ ئه‌وکه‌سه‌ی که‌ دواکه‌وتوله‌کاروانی ژیان وبێ ئاگای ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیووه‌ له‌ئه‌هواوئاره‌زوات‌؟؟

مرۆڤی رۆشنبیر ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ هه‌میشه‌ توانای خۆ گونجانی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو باردۆخێکدا وه‌ رێز له‌ هه‌موو بۆچونێکی جیاوازی که‌سی به‌رامبه‌ر ده‌گرێت وه‌ توانای خۆ راگری هه‌یه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئاڵۆزیه‌کانی ژیان  ، به‌ڵام که‌سی نه‌زانی تا راده‌یه‌ک پێچه‌وانه‌ی که‌سی رۆشنبیره‌ چونکه‌ نه‌زان ته‌نیا بۆچونی خۆی لا په‌سه‌نده‌ و هه‌موو بۆ چونێکی به‌رامبه‌ر ره‌ت ده‌کاته‌وه‌ وه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی نه‌زانه‌کان مرۆڤی خۆ په‌رستن چونکه‌ ئه‌وه‌ی خۆی ئه‌یزانێت ئه‌وه‌ به‌راست ده‌زانێت !!!!!! که‌سی دواکه‌وتووش له‌ ژیاندا ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ به‌ ته‌نیا دوای هه‌واو ئاره‌زووی نه‌فسی خۆیان که‌وتوون بێ گوێدانه‌ یاسا و رێساکانی ژیانی مرۆڤایه‌تی،


6.چۆن خه‌وشی که‌سایه‌تی خۆت ده‌دۆزیته‌وه‌له‌ژیاندا؟؟

تا راده‌یه‌ک که‌سێکی دڵخۆشم به‌ ژیان وه‌ گه‌شبینم به‌ داهاتووتا راده‌یه‌ک،


7.تاچ ئاستێک داهێنه‌ری له‌کاره‌که‌ی خۆتدا؟؟

ئه‌م پرسیاره‌ ناتوانم به‌ خۆم بڵێم من وام کردووه‌ له‌ بواری خۆمدا ئه‌وه‌ زیاتر ئه‌و که‌سانه‌ ده‌توانن تواناکانی که‌سی به‌رامبه‌ر ده‌ربخه‌ن که‌ له‌گه‌ڵتدا کار ده‌که‌ن که‌ له‌و جێگایه‌ی من مماره‌سه‌ی پیشه‌که‌ی خۆم ده‌که‌م به‌ڵام پێم وا بێت ئه‌وه‌ی له‌ توانام دابووه‌ له‌ بواره‌که‌ی خۆمدا درێخیم نه‌کردووه‌ 


8.خۆشترین یادگاری کاک یادگار چ یه‌؟؟

هه‌رچه‌ند مرۆڤ که‌ دێته‌ ژیان کۆمه‌ڵێک یادگاری خۆش و ناخۆشی دێته‌ رێ ، خۆشترین یادگاریم که‌ زۆر به‌لامه‌وه‌ خۆشه‌ له‌ یادکردنی که‌مێک ئه‌سته‌مه‌ ساڵێک به‌ر له‌ ئێستا به‌رێز کاک هێمن زانکۆ تێلی بۆ کردم و وتی به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی کاک رێکان له‌ ئه‌وروپا ده‌مه‌وێت له‌ جێگایه‌ک دانشتنێک ئه‌نجام بده‌ین ئه‌وه‌بوو هه‌ر له‌ دوکان لای کاک هێمن ئه‌م دانیشتنه‌ ئه‌نجامدرا بۆ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی که‌ بریتی بوون له‌ ( کاکه‌ هێمن ، کاک رێکان ، کاکه‌ سیروان ، کاکه‌ شاد ، کاکه‌ دیدار یادی به‌خێر و خۆم) هه‌رچه‌نده‌ من تازه‌ چوبومه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کوردژین به‌ڵام به‌راستی کاتێک یه‌کترمان بینی هه‌ستت نه‌ده‌کرد که‌ ئه‌ یه‌کمجاره‌ یه‌کتر ده‌بینین ، بۆیه‌ ئه‌وه‌ یاداگاریه‌کی زۆر خۆشه‌ له‌ ژیانی مندا ،


9.چۆن له‌ئاینده‌ی خۆت ئه‌ڕوانی گه‌شبینی؟؟یاخوود ڕه‌شبینیت؟؟


له‌ ژیاندا که‌سێکی ره‌ش بین نیم به‌ڵام زۆریش گه‌ش بین نیم به‌ ژیان به‌ تایبه‌تی له‌م وڵاته‌ی خۆماندا به‌ڵام وه‌کو خۆم هه‌میشه‌ بۆ دوا رۆژێکی پرشنگدار هه‌وڵ ئه‌ده‌م له‌ هه‌ر جێگایه‌ک بێت انشالله‌ دوا رۆژی هه‌موو لایه‌ک بریتی ئه‌بێت له‌ گه‌شبینی و دوور بێت له‌ خه‌م و ئازاری ژیان .


سه‌رکه‌وتووبیت براگیان دووباره‌ به‌خێرهاتیت سه‌رچاوان گیانه‌که‌م

سوپاس کاکه‌ داریانی خۆشه‌ویست بۆ پرسیاره‌کانت ده‌ستت خۆش بێت ئه‌زیزم هیوادارم وه‌ڵامه‌کان جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی به‌رێزتان بووبێت ،،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#18 2010-03-27 21:53:18

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی سه‌راب خان،،

slaw am  katt  bash  kak  yadagre  barez  am  jara  xosh  7alen  bo  miwandry  bareztan  bo    yanakmn    xosh  7aly xwman  drabren  barmbrt  barasty  harjnda  blen   base  kasety ewa bka  heshta kama  kak yadagr  gyan la hamn  kata  mnesh  wak  har  hawreky  am  yana  xosh  7al  abm  agr  arasty  bareztan  bkm  ba jand  prserek  hiwm  weya  jey  negranet  nabe

begwman dast xoshet  ley aken  bo aw babta  bahezany  ka peshkashy  yane akey  la hamn  kata  dast xoshy  aw  hawkret aken   ka handy  jar  wak  mn  pewstem  pe bwa u hawkaret  krdom


سه‌ره‌تا ده‌ستت خۆش بێت سه‌راب گیان بۆ ئه‌و هه‌سته‌ جوانه‌ و ئه‌و ده‌ربرینه‌ جوانانه‌ت هاورێ گیان که‌ به‌رێزتان به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی کوردژین و به‌ من هه‌تانه‌ ، هیوادارم کاره‌کانم له‌ ئاست ئه‌و ده‌ست خۆشیانه‌ی تۆ و ئه‌و ئه‌ندامه‌ به‌رێزانه‌ بێت که‌ هه‌مان بیرو بۆ چونی به‌رێزتیان هه‌یه‌ ، جێگه‌ی خۆشحاڵی من کاتێک ده‌بینم بابه‌ته‌کانم جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی ئێوه‌ی به‌رێزه‌ ، دووباره‌ سوپاس بۆ وته‌کانت و بۆ به‌شداریه‌که‌ت له‌ ته‌وه‌ره‌یه‌دا ،،

1.. kak  yadagr  wshey la  yak  dabran  chy ageny  laley  bareztan?

دابران : بریتیه‌ له‌ دابه‌ش کردنی جه‌سته‌ی مرۆڤ بۆ دووبه‌شی پر له‌ ئێش و ئازار که‌ مرۆڤه‌کان پێدا تێده‌په‌رن کاتێک توشی رووداوای دابران ده‌بن له‌ دۆستان و ئازیزانیان ،، ژینی داوای دابران ژین نیه‌ ته‌نیا به‌رێ کردنی خه‌می رۆژگاره‌ ،،

2..  ka ba kak  yadagr alen  to  jewazy ch  rad  f3leky  abe  barmbr am  wsheya?

جیاواز بوون له‌کاری باشدا جێگه‌ی دڵخۆشیه‌ بۆ هه‌ر مرۆڤێک کاتێک وای پێ ده‌ڵێن وه‌ زیاتر ئه‌بێته‌ هانده‌ر بۆ ئه‌و که‌سه‌ که‌ زیاتر له‌ هه‌وڵدان دابێت بۆ ئه‌وکاره‌ی که‌ جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی که‌سانی به‌رامبه‌ره‌ ، وه‌ ردی میش به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که‌ وام پێ ده‌ڵێت ته‌نها ده‌ربرینی خۆشحاڵی خۆمه‌ بۆ ئه‌و که‌سه‌ که‌ وای پێ وتووم،


دووباره‌ زۆر سوپاس بۆ به‌شداریه‌که‌ت سه‌راب خان هیوام وایه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌کان جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی تۆی به‌رێزت بێت ، کاتت شاد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#19 2010-03-27 22:06:37

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی  دنــــا گیان :


بةخير بيت بةريزم كاك يادكار   ,,, 

سوپاس به‌رێزم تۆش به‌خێر بێت بۆ ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه‌


1____  كاك يادكار كةسيكى لـــــيبوردةيية  !؟

به‌ڵێ هه‌رچه‌نده‌ پیاو عه‌یبه‌ مه‌دحی خۆی بکات هههههههه به‌ڵام  که‌سێکی زۆر لێبورده‌م ،


2____ كاك يادكار  وشةى كريان جون بيناسة دةكات!؟

گریان بریتی له‌ به‌تاڵ کردنه‌وه‌ی ناخی مرۆڤه‌کان له‌ کاتی دڵ ته‌نگی و زۆر خه‌میدا بۆیه‌ زۆرجار گریان ده‌بێته‌ که‌سی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ ته‌نیایدا ده‌ژین ده‌بن به‌ هاورێێه‌یه‌کی لێک دانه‌براو،


3ــــــــ كاك يادكار بة بةيامةكانيا وا ديارة زور لةسةر خويية  ؟ ئايا ئةمة راستة  .... ؟

ئه‌گه‌ر خوا کردی به‌ سوتفه‌ رۆژێک یه‌کترمان بینی ئه‌وکات راسته‌وخۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی خۆت بۆ ده‌رده‌که‌وێت ، له‌سه‌ر خۆیی به‌لای منه‌وه‌ جوانترین ره‌وشتی مرۆڤه‌کانه‌ له‌سه‌ر رووی زه‌وی هیوادارم توانی بێتم ئه‌و رێچکه‌یه‌م گرتبێت له‌ روانینی ئێوه‌ی ئازیزه‌وه‌،


4ــــــــ  ئايا  لة دواى  انتيخابات  كةشبينى بة شارى كةركوكـــ   ,,,  كةركوك ناوجةيةكى جةوساوةبووة!!  كةشبنى بة داهاتوى كةركوك.؟؟

مرۆڤ هه‌ر گه‌ش بین بێت له‌ ژیاندا باشه‌ ، زۆرجار گه‌ش بینی له‌ ناوچه‌یه‌که‌وه‌ بۆ ناوچه‌یه‌کی تر له‌وه‌ ئه‌چێت گۆرانی به‌سه‌ردا بێت ،ئه‌وه‌ی تێبینی کراوه‌ خه‌ڵکی شاره‌کانی تری کوردستان زیاتر گه‌شبین ترن له‌ شاری که‌روکوک ، چونکه‌ که‌رکوک تا راده‌یه‌ک باره‌که‌ی زۆر ئاڵۆزه‌ له‌ زۆر لاوه‌ هه‌وڵی قۆرخکردنی ئه‌م شاره‌ ده‌درێت ،ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتی کوردی وه‌کو جارانی پێشو له‌م شاره‌ په‌یره‌و بکرێت نه‌ک ئه‌وه‌ قسه‌ی من بێت به‌ڵکو قسه‌ی به‌شی زۆری کوردی ئه‌م شاره‌یه‌ گه‌ش بین نین به‌ داهاتووی شاری که‌رکوک ،
گه‌ش بینی خه‌ڵکی ئێستا له‌م شاره‌دا ئه‌وه‌یه‌ چونکه‌ پێش هه‌ڵبژاردن وه‌عدێکی زۆر دراوه‌ به‌خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌ ئه‌گه‌ر بێت و نیوه‌ی ئه‌م وه‌عدانه‌ بێته‌ دی ئه‌وه‌ به‌راستی خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌ش ئه‌توانن بڵێن ئاسوده‌ین بۆیه‌ خه‌ڵکی ئێستا له‌ چاوه‌روانی جێ به‌جێ کردنی وه‌عده‌کانی لیستی براوه‌ن ،انشالله‌ داهاتووی ئه‌م شاره‌ باش ده‌بێت و رزگاری ده‌بێت له‌م باره‌ ئاڵۆزه‌دا،



5_____ شــــــــــارى سليمانى  جى ئةكةيةنى لة لاى تو  ,,,  لاى تو شاريكى خوشة؟! 

شاری سڵێمانی خۆشه‌ویسته‌ لام چونکه‌ له‌ شاره‌دا توانیم قۆناغه‌کانی خۆێندن له‌ 1 ی ناوه‌ندیه‌وه‌ ته‌واوبکه‌م تا داو قۆناغی خوێندن که‌ زانکۆم له‌و شاره‌ ته‌واو کردووه‌ ،، هه‌رچه‌نده‌ شوێنی له‌ دایک بوونم که‌رکوکه‌ به‌ڵام په‌روه‌رده‌که‌م هی شاری سڵیمانیه‌ ئه‌مه‌ش جێگه‌ی شانازییه‌ بۆ من  ،،
شارێکه‌ به‌شێکی زۆری یادگاریه‌کانی ژیانمی لای خۆی هه‌ڵگرتووه‌ ،
بۆ خۆشیه‌که‌شی ئه‌وه‌ باسی لێوه‌ ناکرێت تا بڵێی زۆر زۆر شارێکی خۆشه‌ و شارێکی جوانه‌ ، ئاواتی هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ی بۆ ده‌خوازم که‌ به‌ جوانی و به‌خۆشی بمێنێته‌وه‌  ،،



هةميشة سةركةوتوبيت كاك یادگار،،

سوپاس به‌رێزم هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ به‌رێزتان ، به‌ هیوای ئه‌وه‌ی وه‌لامی پرسیاره‌کان جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی به‌رێزتان بووبێت،،، کاتت شاد ،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#20 2010-03-27 22:19:12

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: کاکه‌ یادگار میوانی ساباته‌

وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی هاوراز گیان

ئەندامی بەرێزو خۆشەویستی یانە کاکە یادگار بەخێر هاتی بۆ ساباتی یانەی کوردژین ،،

سوپاس به‌رێزم خۆتان خۆشه‌ویستن و رێزدارن ،سوپاس بۆ به‌شداریه‌که‌ت هاورێ گیان ،،

١- تا چەند لێبوردەی لە ژیاندا ،،

که‌سێکی زۆر لێبورده‌م بۆ هه‌موو کارێک که‌ شایه‌نی لێبوردن بێت،،


٢-کاک یادگار ئێستا کاری چیە ،،

وه‌کو پیشه‌ له‌ کاتی ئێستادا هیچ پیشه‌یه‌کم نیه‌ ،



سەرکەوتووی لە ژیاندا،،

سوپاس به‌رێزم سه‌رکه‌وتن بۆ تۆش هاورێ گیان له‌ ژیاندا ،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 3.234.214.179
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net