❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خۆشه‌ویستییه‌كی‌ بێ ئه‌نجام!

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2007-11-26 21:02:45

MeR
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2018-01-21
په‌یامه‌كان: 34

خۆشه‌ویستییه‌كی‌ بێ ئه‌نجام!

سلاو/سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ بزانن من ئه‌و به‌سه‌ر هاته‌م وه‌ر گرتوه‌ له‌ مالپه‌ری زانكۆ كورد بۆ زانیاریتان
**********************************
ته‌مه‌نم 19 ساڵ‌ بوو كاتێك من‌و كه‌یوان له‌یه‌ك شوێندا كارمان ده‌كرد، كه‌یوان كوڕێكی‌ زۆر به‌ئه‌ده‌ب بوو، له‌هه‌مان كاتیشدا شه‌رمن. سه‌ره‌تای یه‌كتر ناسینمان ئه‌وه‌ بوو كه‌ به‌بۆنه‌ی‌ كاره‌كه‌مانه‌وه‌ ده‌بوو قسه‌ له‌گه‌ڵ‌ یه‌ك بكه‌ین، زۆر جار ڕووبه‌ڕوو نه‌مان ده‌توانی‌ قسه‌ بكه‌ین، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی‌ ته‌له‌فۆنه‌وه‌ قسه‌مان ده‌كردو له‌كاره‌كه‌ماندا ڕاوێژمان به‌یه‌ك ده‌كرد، زۆر هۆگری‌ بووبووم، ئه‌وكاتانه‌ی‌ زۆر بیرم ده‌كرد هه‌وڵم ده‌دا كارێك بدۆزمه‌وه‌‌و به‌وهۆیه‌وه‌ قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ بكه‌م، به‌ڵام هه‌میشه‌ هه‌وڵم ده‌دا كه‌یوان نه‌زانێت كه‌ خۆشم ده‌وێت، وام لێهاتبوو هه‌زم نه‌ده‌كرد قسه‌ له‌گه‌ڵ‌ كه‌س بكه‌م كه‌یوان نه‌بێت، وه‌ هه‌میشه‌ ته‌نیاییم هه‌ڵده‌بژارد، كاتێك خێزانه‌كه‌م سه‌فه‌رێكیان ده‌كرد، حه‌زم نه‌ده‌كرد له‌گه‌ڵیان بچم، چونكه‌ بۆم سه‌خت بوو له‌وشاره‌ دوور بكه‌ومه‌وه‌ كه‌(كه‌یوان) ی‌ لێیه‌. هه‌رچه‌ند ئه‌و له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بوو، وه‌زۆر جوانیش نه‌بوو، به‌ڵام دڵێكی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند‌و پڕ له‌نووری‌ خوا‌و ڕه‌وشتێكی‌ جوانی‌ هه‌بوو، كه‌ڕوخساریشی‌ جوانكردبوو. هه‌رچه‌ند من قوتابی‌ بووم به‌ڵام سه‌رقاڵیش بووم به‌كاری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ خوێندنگه‌. كاتێك كه‌یوانم ناسی‌ هه‌ستم كرد له‌خوێندنگه‌دا لاواز بووم، به‌ڵام گوێم پێنه‌دا، چونكه‌ كه‌یوانم هه‌بوو ئاماده‌بووم واز له‌ خوێندنه‌كه‌شم بهێنم بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و به‌خته‌وه‌ر كه‌م.بیرم ده‌كرده‌وه‌ كه‌ده‌بێت به‌مشێوه‌یه‌و بــه وجۆره‌ هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌رگیز به‌غه‌مباری‌ نه‌یبینم، چونكه‌ ئه‌و هه‌ركاتێك له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك ناڕه‌حه‌ت بوایه‌ یان گریانم لێ‌ به‌دی‌ كردایه‌ منیش ناڕه‌حه‌ت ده‌بووم‌و ده‌گریام به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئاگاداری‌ هه‌ستی‌ من بێت. ڕۆژێك له‌خوێندنگه‌ ده‌گه‌ڕامه‌وه‌ هاوڕێكه‌م پێی‌ وتم: (ئه‌شكان) ده‌یوێت بێته‌ خوازبێنیت، حه‌زده‌كات پێش ئه‌وه‌ی‌ بێت بۆلای‌ خانه‌واده‌كه‌ت قسه‌ له‌گه‌ڵ‌ خۆت بكات، منیش خێرا كه‌یوانم بیركه‌وته‌وه‌‌و ڕه‌نگم تێكچوو، زۆر به‌شڵه‌ژاوییه‌وه‌ وتم: من جارێ‌ خوێندنم ته‌واو نه‌كردووه‌، پاشان حه‌زناكه‌م بێت بۆلای‌ خانه‌واده‌كه‌م ئاماده‌ش نیم قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ بكه‌م. هه‌رچه‌ند هاوڕێكه‌م جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌ كه‌قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ بكه‌م به‌ڵام من ڕه‌تم ده‌كرده‌وه‌.شه‌وێك به‌ته‌له‌فۆن من‌و كه‌یوان قسه‌مان ده‌كرد‌و باسی‌ گریانی‌ خۆی‌ بۆ ده‌كردم "هه‌ركات باسی‌ ژیانی‌ خۆی‌ بكردایه‌ زیاتر خۆشم ده‌ویست چونكه‌ ڕاستگۆ بوو"له‌دوای‌ قسه‌كانی‌ وتم: نهێنیه‌ك هه‌یه‌ ناتوانم بیڵێم، ئه‌و زۆر هه‌وڵیدا كه‌پێی‌ بڵێم به‌ڵام نه‌متوانی‌، به‌ڵام من وتم: جارێ‌ زووه‌ بۆ وتنی‌، كه‌یوان وتی‌: ئه‌گه‌رنه‌یڵێیت لێت زویر ده‌بم، منیش بڕوام نه‌ده‌كرد لێم زویر بێت، چونكه‌ وام هه‌ست ده‌كرد ئه‌ویش منی‌ زۆر خۆش ده‌وێ، به‌ڵام ئه‌و به‌ڕاستی‌ عاجز بوو! كه‌ته‌له‌فۆنم ده‌كرد وه‌ڵامی‌ نه‌ده‌دایه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ زۆر بێتاقه‌ت بووم، به‌رده‌وام ته‌له‌فۆنم ده‌كرد تاوه‌ڵامی‌ دامه‌وه‌، وتم: له‌ده‌ستت زۆر توڕه‌م، بۆچی‌ وه‌ڵام ناده‌یته‌وه‌؟ كه‌یوان وتی‌: من وتم قسه‌ت له‌گه‌ڵ‌ ناكه‌م، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت قسه‌ت له‌گه‌ڵ‌ بكه‌م نهێنیه‌كه‌م پێ بڵێ‌، له‌پێناوی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌عاجز نه‌بێت به‌ڵێنم دا كه‌نهێنیه‌كه‌ی‌ پێ بڵێم، ئه‌گه‌ر چی‌ زۆر سه‌ختیش بوو به‌لامه‌وه‌. باسی‌ خۆشه‌ویستی‌ كه‌سێكم كرد كه‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌یه‌تی‌، پێم وت كه‌كه‌سێك هه‌یه‌ تۆی‌ زۆر خۆش ده‌وێت، به‌ڕاده‌یه‌ك تائێستا هه‌رداواكارێكی‌ هاتبێ‌ ڕه‌تی‌ كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و كه‌سه‌ش هاوڕێمه‌، به‌منی‌ وتوه‌ كه‌پێت بڵێم، كه‌یوان وتی‌: ناوی‌ چییه‌؟ ناپێت ناڵێم، زۆر سوور نه‌بوو له‌سه‌ر زانینی‌ ناوه‌كه‌ی‌، وتی‌: پێی‌ بڵێ‌ داوای‌ لێبوردن ده‌كه‌م چونكه‌ من كه‌سایه‌تییه‌كی‌ تر له‌ژیانمدایه‌‌و ناتوانم وازی‌ لێبێنم، "ئه‌و به‌نهێنی‌ كه‌سێكی‌ خۆش ده‌ویست، ئه‌و كه‌سه‌ش ئاگادار نه‌بوو"، پاشان وتی‌: جارێ‌ من به‌نیاز نیم زه‌واج بكه‌م، چونكه‌ توانام نیه‌، وه‌ك پیشه‌ی‌ هه‌میشه‌یی‌ خۆی‌ ڕاستگۆیانه‌ ده‌دوا.دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی‌ داخست، زۆر ناڕه‌حه‌ت بووم، چوومه‌ ژوره‌ ته‌نیاییه‌كه‌م‌و بیرم ده‌كرده‌وه‌، خه‌و له‌چاوانم تۆرابوو،كه‌زانی‌ ناڕه‌حه‌ت بووم وتی‌: پێم بڵێ‌ ئه‌و كه‌سه‌ كێیه‌؟ منیش وتم ناتوانم پێت بڵێم، به‌ڵام ئه‌و وازی‌ نه‌هێنا وتی‌: سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر پێم نه‌ڵێیت هه‌رگیز قسه‌ت له‌گه‌ڵ‌ ناكه‌م، كاتیك زانیم به‌ڵێنه‌كانی‌ ده‌باته‌ سه‌ر‌و قسه‌م له‌گه‌ڵ‌ ناكات، زۆر زیاتر ناڕه‌حه‌ت بووم,"ڕه‌نگه‌ هه‌ستی‌ كردبێ ئه‌گه‌ر ڕۆژێك قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ نه‌كه‌م، ناتوانم بژیم"، من بێده‌نگ بووم‌و ته‌له‌فۆنم بۆ نه‌كرد، به‌ڵام ئه‌و ته‌له‌فۆنی‌ كردوو وتی‌: ئه‌و كه‌سه‌ كێیه‌؟ منیش به‌شه‌رمێكی‌ زۆره‌وه‌ وتم خۆمم، خێرا ته‌له‌فۆنه‌كه‌م داخست، ئه‌ویش وتی‌ له‌مه‌جالێكدا ته‌له‌فۆنت بۆ ده‌كه‌م. ڕۆژێك دوای‌ ئه‌م نهێنی‌ دركاندنه‌ ده‌بوایه‌ سه‌ردانی‌ یه‌كێك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان بكه‌م بۆ هه‌ندێ‌ كاری‌ پێویستی‌ خۆم، بۆیه‌ ته‌له‌فۆنم بۆ كردوو داوام لێكرد بێتله‌گه‌ڵم بۆ ئه‌وه‌ی‌ ته‌نیا نه‌بم، ئه‌ویش داواكه‌ی‌ قبوڵ‌ كرد." ده‌مگوت ئه‌گه‌ر بێت له‌گه‌ڵم ئه‌وه‌ خۆشی‌ ده‌وێم"، كاتێك له‌شوێنی‌ دیاری‌ كراو یه‌كمان بینی‌ زۆر شه‌رم گرتمی‌، به‌ڵام هه و‌ڵمدا هه‌ست نه‌كات." هه‌رچه‌ند ئه‌و زۆر زوو هه‌ستی‌ كردبوو". وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كه‌هیچ نه‌بووبێت ده‌ستی‌ كرد به‌پرسیار كردن لێم ده‌رباره‌ی‌ ماڵه‌وه‌‌و خوێندنگه‌، منیش له‌كاتی‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌دا زۆر شه‌رمم ده‌كرد‌و سه‌یری‌ ئه‌ملاو ئه‌ولای‌ خۆمم ده‌كرد، خۆم سه‌رقاڵ‌ ده‌كرد. هه‌موو ئه‌و ڕۆژانه‌ من له‌خه‌یاڵدابووم‌و ئاگام له‌ده‌ور‌و به‌رم نه‌بوو، حه‌زم ده‌كرد زووتر ئه‌مكاره‌ ته‌واو بێت. كه‌یوان سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌ قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ كردم‌و وتی‌: من ڕه‌نگه‌ تا سێ‌ ساڵی‌ تر نه‌توانم زه‌واج بكه‌م، پاشان كه‌سێكی‌ ترم هه‌ڵبژاردووه‌، ئه‌گه‌ر تائه‌و كاته‌ی‌ كه‌من ده‌مه‌وێت زه‌واجی‌ نه‌كرد، ئه‌وا ده‌چم بۆ خوازبێنی‌، ئه‌گه‌ر زه‌واجیشی‌ كرد ناتوانم به‌ڵێن به‌تۆ بده‌م، چونكه‌ نامه‌وێت درۆت له‌گه‌ڵ‌ بكه‌م، له‌گه‌ڵ‌ قسه‌كانی‌ ئه‌ودا فرمێسك له‌چاوه‌كانم ده‌هاته‌ خواره‌وه‌، هه‌رچه‌ند كه‌یوان ده‌یویست قسه‌ بكه‌م به‌ڵام نه‌م ده‌توانی‌ ڕێگه‌ له‌ فرمێسكه‌كانم بگرم.كه‌یوان وتی‌: با له‌مه‌ودوا ته‌له‌فۆن بۆ یه‌ك نه‌كه‌ین تاوه‌كو من له‌بیر ده‌كه‌یت، هه‌ستم به‌شكست ده‌كرد له‌به‌رامبه‌ر قسه‌كانیدا، زۆر ڕقم له‌خۆم هه‌ستا، هه‌رچه‌ند ئه‌و ده‌یویست یارمه‌تیم بدات، به‌ڵام من وامده‌زانی‌ ڕقی‌ لێمه‌. هه‌موو ئه‌م گرفتانه‌ له‌ئه‌نجامی‌ قسه‌كردنی‌ ناشه‌رعیه‌وه‌ بوون، ئه‌و گرفتانه‌ی‌ كه‌تائێستا بووه‌ به‌به‌شێك له‌ژیانم، خۆشه‌یستی‌ كه‌یوان وای‌ لێكردم ببم به‌كه‌سێكی‌ گۆشه‌گیر، من ئێستا كه‌سێكی‌ گۆشه‌گیرم‌و دابڕاوم له‌هه‌موو ئیش‌و كاره‌كانم، چ له‌خوێندنگه‌و چ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ خوێندنگه‌. من كه‌سێكی‌ دواكه‌وتووم! بۆچی‌؟ چونكه‌ كه‌سێكی‌ گۆشه‌گیرم! بۆچی‌؟ چونكه‌ كه‌یوانم خۆش ویست! بۆچی‌؟ چونكه‌ كوڕێكی‌ دینداری‌ ڕه‌وشت جوانی‌ گفت شیرین بوو.ئێستا كه‌سێكی‌ ئاسایی نیم‌و هه‌ست به‌كه‌می‌ خۆم ده‌كه‌م، خۆزگه‌م به‌و هاوڕێیه‌م كه‌ژیانێكی‌ ئاسایی‌ قوتابیانه‌ به‌سه‌ر ده‌بات، خۆزگه‌..

Kurdzhin
زۆر خه‌می ئه‌وه‌م بوو که‌ پێڵاوم نه‌بوون ، تا ئه‌و کاته‌ی که‌سێکم بینی پێیه‌کانی نه‌بوون !

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.204.2.53
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net