❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / شازاده‌ شه‌نێ میوانی ساباته‌

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07736993749 )

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447724242223) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#21 2010-05-04 11:12:57

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: شازاده‌ شه‌نێ میوانی ساباته‌

به‌خێر هاتیت بۆ ساباتی کوردژین خوشکه‌ جوانه‌که‌م  ...
قوربانی دڵه‌که‌م زۆر سوپاس بۆتۆ .

منیش چه‌ن پرسیارێک لێئه‌که‌م ...
فه‌رموو وه‌ڵامی پرسیاره‌کانت هیوادارم به‌دڵی تۆ بێت.

1.ڕقت له‌ چی شتێکی منه‌ ؟ یانی له‌هه‌لسوکه‌وتما هیهـ ، به‌خوا من زۆر ئاقڵم هههههها
وه‌ڵلا ڕقم له‌ هیچ شتێکی تۆ نییه‌ کێ دڵێ یه‌ت رقی له‌ خوشکی خۆی بێت هاا ناسه‌لین .

2.حه‌زه‌که‌یت له‌دوا رۆژا ببیت به‌چی ؟ و بۆش حه‌ز ئه‌که‌یت ببیته‌ ئه‌وشته‌؟
- حه‌ز حه‌ز .. حه‌زم له‌ زۆر شته‌ به‌تایبه‌ت (محامی) چونکه‌ خولایه‌کی مناڵیمه‌ و به‌ڵکو له‌ ڕێیه‌وه‌ بتوانم خزمه‌تێک به‌ گه‌له‌که‌م بکه‌م.

3.کوردژین لای تۆ چی ئه‌گه‌ینێت؟ ئه‌گه‌ر هات و یانه‌ی کوردژین داخرا و نه‌ما تۆ چی ئه‌که‌یت ؟
- له‌ پرسیاری تینا وه‌ڵلامم یاوه‌ته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر هات و دووربا کوردین داخرا و نه‌ما منیش سه‌ریخۆم هه‌ڵه‌گرم چونکه‌ بڕواکه‌م ناتوانم بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک زیاتر لێی داببڕێم خۆشت ئه‌زانی .

4.ئه‌م وشانه‌ بناسێنه‌ :
*کچه‌ ئه‌کته‌ری کۆری ناسراو به‌ (جۆنگۆما) هاهاها چۆنکه‌ زۆر ئاقڵه‌

- وه‌ی زۆرم خؤس ئه‌وێت زۆر نه‌رم و نیان و سه‌لاره‌ زۆر زیره‌ک و لێهاتووه‌ خستنه‌ گه‌ڕی تواناکانیدا زۆر به‌ئه‌زموونه‌ .
*ئه‌نته‌رنێت
- ئه‌نته‌رنێت هۆکارێکه‌ بۆ تێکه‌ڵ بوون به‌ چه‌ندان شتی باش فێربوونی چه‌ندین زانیاری به‌که‌ڵک و پڕ سود ، تێکه‌ڵ بوون به‌ که‌سایه‌تییه‌ جیاوازه‌کان .
*من و ئاوێنه‌ بکه‌ ، چۆنکه‌ ناتوانم بێ ئاوێنه‌ بژیم ههههها
تۆو ئاوێنه‌ دوو ئامڕازی تێکهه‌ڵکێشن بێ ئاوێنه‌ ناتوانی ڕۆژێک له‌ژیان به‌سه‌ربه‌ریت ، دامناوه‌ رۆژێک شێت ببیت ئه‌وه‌نه‌ له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌یا قسه‌ئه‌که‌یت له‌گه‌ڵ خۆت ههههههههها کوبانی بم.
*کوردستان
- کوردستان لانه‌ی ئاژداوم دوور له‌تۆ مه‌حاڵه‌ هه‌ڵهاتنی چاوانم .
*گریان
- گریان پاککردنه‌وه‌ی بیرو مێشکه‌ ئاسوده‌کردنی ڕۆحه و گیانه‌.

5.ئه‌و شته‌ چیه‌ که‌ له‌ ده‌ست یاوه‌ حه‌زه‌که‌ی بۆت بگه‌رێته‌وه‌ ؟
همم هه‌رچییه‌کم له‌ده‌ست یابێت تازه‌به‌وشێوه‌یه‌ که‌ ڕۆشتووه‌ بۆم ناگه‌ڕێته‌وه‌ ، بۆیه‌ ئه‌و حه‌زه‌م نییه‌ شته‌کانم بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌.

6.حه‌ز به‌ خوێندنه‌وه‌ ئه‌که‌یت ئه‌گه‌ر ئم حه‌ز له‌ چی کتێبێک ئه‌که‌یت ؟
به‌ڵێ به‌دڵنیایه‌وه‌ زۆر حه‌ز به‌ خوێندنه‌وه‌ ئه‌که‌م به‌تایبه‌ت ئه‌و کتێبانه‌ی که‌ سوودی هه‌یه‌ ئاینی و زانستی و ڕۆمان  ...

7.به‌که‌سایه‌تی کامه‌ ئه‌ندام سه‌رسامیت؟
ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ی که‌ ڕێک و بێ سه‌رپێچین زۆر پێیان سه‌رسامم ئه‌ جۆره‌ که‌سایاتیانه‌ش زۆۆرن.

8.حه‌زه‌که‌یت مناڵ بیته‌وه؟بۆ؟
- همم حه‌ز ئه‌که‌م هه‌ندێ کات چونکه‌ ژیانی مناڵی زۆر خۆشه‌و دووره‌ له‌ ههڵگرتنی مه‌سولیاته‌کان

9.حه‌ز به‌ده‌نگی کامه‌ هونه‌رمه‌ند ئه‌که‌یت؟
زیاد ئه‌سعه‌د ، george meachil , Enrique Iglesias  , موحسینه‌که‌ی تۆش

ئیتر هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌خوازم ...
قوربانی خۆشحاڵبووم به‌ به‌ژداری تۆی گوڵیش .. سه‌رکه‌وتوبیت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#22 2010-05-04 11:22:06

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2017-08-30
په‌یامه‌كان: 4398
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: شازاده‌ شه‌نێ میوانی ساباته‌

سڵاو به‌خێر بێت شازاده‌ شه‌نێ گیان بۆ ژێر ئه‌م ساباته‌ی یانه‌ی کوردژین ، خۆشحاڵین که‌ ده‌بینین هاورێیه‌کی ئازیزمان ئه‌مرۆکه‌ له‌م میوانداریه‌ له‌گه‌ڵماندا به‌شداره‌ ، وه‌کو سه‌رجه‌م هاورێێان منیش حه‌زم کرد چه‌ند پرسیارێک ئاراسته‌ی به‌رێزتان بکه‌م ،،،،

1 - ژیان دوو رۆژه‌ رۆژێک له‌گه‌ڵ تۆ رۆرژێک دژ به‌تۆ ، ئه‌و رۆژه‌ی له‌گه‌ڵ تۆیه‌ له‌خۆ بایی مه‌به‌ ئه‌و رۆژه‌ی دژبه‌تۆیه‌ نائومێد مه‌به‌، لێکدانه‌وه‌ی به‌رێزتان له‌سه‌ر ئه‌م وته‌یه‌ چیه‌؟

2 - وه‌کو ده‌زانین شازاده‌ شه‌نێ زۆر حه‌زی له‌ گفتوگۆ کردنه‌ له‌سه‌ر هه‌موو بواره‌‌کان ، ده‌مه‌وێت بپرسم ئایا قه‌ت رۆژێک روویداوه‌ له‌کاتی گفتوگۆ کردندا له‌گه‌ڵ که‌سی به‌رامبه‌ر توره‌ بووبێتن ؟ یاخود که‌سی به‌رامبه‌ر توره‌ بووه‌ له‌گه‌ڵ تۆدا له‌کاتی گفتوگۆکردندا ؟؟

3 - به‌چی زۆر تووره‌ ده‌بێت و به‌ چی زۆر دڵ خۆش ده‌بێت؟

4 - شازاده‌ شه‌نێ  تاکو ئێستا له‌ یانه‌ له‌گه‌ڵ که‌س توشی کێشه‌ بووه‌ ؟؟چۆن ده‌روانیه‌ ئاستی  ئه‌ندامانی کوردژین ؟


5 - ئایا شه‌نێ خان گوێ له‌بۆچوونی خه‌ڵک ده‌گرێت؟


6 - کاتێک پێیان وتیت تۆ دیاری کراویت بۆ نێو ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ستت چۆن بوو؟


هیوام وایه‌ ماندوونه‌بیت له‌ کاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کاندا ،دووباره‌ زۆر به‌خێر بێت هاورێ گیان ، کاتێکی خۆش بۆ تۆ ...

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#23 2010-05-04 13:42:54

Sarwar Qaradaxi
سونبولی یانه
شوێن: ☆به‌ریتانیا★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-01
دواترین سه‌ردان: 2020-04-05
په‌یامه‌كان: 1496
ویبگه‌
WindowsVistaFirefox

Re: شازاده‌ شه‌نێ میوانی ساباته‌

ئه‌ك به‌خێربێیت شه‌نێ خان خزمه‌ ئازیزه‌که‌م خۆم وتم سابات فێنك تر ئه‌که‌یته‌وه‌،
یاخوا به‌خێربێیت ئازیزم هه‌رده‌م ده‌م به‌ خه‌نده‌و به‌خته‌وه‌ر بژیت،

پرسیاره‌کانی من بۆتۆی که‌سم

یه‌که‌م:- ئه‌و که‌سه‌ کێیه‌ لای شه‌نێ خان خۆشه‌ویستی گه‌شتوه‌ به‌و ئاسته‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی هه‌ته‌ بۆ دایــــکت؟؟

دوه‌م:- پێم خۆشه‌ بپرسم یه‌که‌م هه‌نگاوت بۆ نزیك بونه‌وه‌ت له‌ که‌سێك تا ببیته‌ هاورێی چیه‌ چی ئه‌که‌یت؟ تۆ که‌سێکیت هه‌روا ئاسانی بۆ تێكه‌ڵ بوونت به‌ کاسانێك که‌ نه‌زانیت کێن یاخو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌ته‌وێت له‌ ناخی که‌سه‌کان بگه‌یت پاشان هاورێیه‌تی له‌گه‌ڵ ببه‌ستیت؟؟ وه‌ ئایا به‌ چی رێگه‌یه‌ك هه‌وڵ ئه‌ده‌ییت تا بزانیت که‌سایه‌تی چۆنه‌؟؟

سێیه‌م:- له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ براده‌رانه‌ چه‌ند گاڵته‌و سوپئه‌تێکمان کرد وه‌ سۆزی خانیش به‌شدار بوو منیش خه‌ریبوو ئاگره‌که‌م خۆش ئه‌کرد هاهاهاها ئایا شه‌نێی خزمم لێم ئاجیز نه‌بوه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌؟؟ ئومێد ده‌که‌م به‌ دڵه‌ گه‌وره‌که‌ی خۆت لێێمان ببوریت هاهاهاها،

چواره‌م:- ده‌لێن مردن کۆتایی ژیانه‌ ئه‌ی ئه‌گه‌ر خوێن نه‌مێنێت چ شتێک جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌ ؟؟
هیوام به‌خته‌وه‌ری تۆیه‌ به‌ساقه‌ ئومێد ده‌که‌م هه‌رده‌م شادو لێو به‌ خه‌نده‌ بیت

Kurdzhin
ژیـــــان لای هه‌موو کـــــه‌س خۆشه‌ویسته‌،
بــــه‌ڵام شه‌ره‌ف لای مه‌ردخۆشه‌ویــــستره‌،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#24 2010-05-04 14:16:24

rodan-17
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Finland
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-10
دواترین سه‌ردان: 2013-05-29
په‌یامه‌كان: 504
WindowsVistaMSIE7

Re: شازاده‌ شه‌نێ میوانی ساباته‌

سه‌ره‌تا به‌خێر هاتنت ده‌که‌م شازاده‌ به‌راستی ساباته‌که‌ت فێنکۆکه‌ کرده‌وه‌ هیوای ته‌مه‌ن درێژی بۆ تۆی دڵو گوڵو ئازیز ده‌خوازم

1-ئایا که‌سێکی توره‌یت
2-حه‌ز به‌ چ سیفاتێکی کور ده‌کی
3-رقت له‌ چ سیفاتێکی کور ده‌بێته‌وه‌
4-حه‌ز به‌ گه‌ران ده‌که‌ی واتا چونه‌ ده‌ره‌وه‌و سه‌فره‌
5-چ هه‌ستێکت هه‌یه‌ که‌ ئێستا میوانی ساباتی کورد ژینی
6-بروات به‌ خۆشه‌وه‌یستی هه‌یه‌
7-باوه‌ر به‌ کور ده‌که‌ی بۆ خۆشه‌ویستی
8-کابانێکی باشی له‌ شێو لێنان
9-ئایا من که‌سێکی چۆن ده‌بینی باشم یان خراپم
10-ئایا بابه‌ته‌کانم سودی هه‌یه‌ یان بێ سوودن

ئیتر سوپاس دوباره‌ به‌خێر بێیت بۆ ساباتی کوردژین

Kurdzhin
http://www.iraqup.com/up/20110126/HqJy6-o42X_946515838.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#25 2010-05-05 09:11:32

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: شازاده‌ شه‌نێ میوانی ساباته‌

سلاو شازاده كيان جؤنى
سڵاو سه‌رچاوانم برا چاوکاڵه‌که‌م ..

فه‌رموو ئازیزم بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانت ..

هاوريى برسيارةكانيان هةموى كردوه بةس من دةبرسم وينةى وازوةكةت تا جةند له خؤت نزيكه
- وێنه‌ی واژۆکه‌م تاڕاده‌یه‌کی که‌م له‌ خۆمه‌وه‌ نزیکه‌ ، به‌س قژی منیش عه‌ینه‌ن قژی واژۆکه‌مه‌ .

ئةى لةكةل خةو جؤنى
- کۆسۆڤی گیان زۆر حه‌ز به‌خه‌و ناکه‌م ، ئه‌گه‌ر هیلاک بم  مه‌جبوره‌بم به‌خه‌وم .

هةروةها ئةليم كام شارى كوردستانت نةديوه
- به‌منماڵی چومه‌ته‌ دهۆک و تورکیا و ئێران ، وه‌ ساڵی پاری چومه‌ هه‌ولێر ، خۆشم له‌ سلێمانی ئه‌ژیم ، ته‌نها ئه‌و شارانه‌م بینیوه‌ ئه‌وه‌ی مایه‌وه‌ هێشتا نه‌مبینیوه‌.

هةر ئةوةنده هيواى زيانيكى خؤش
خۆشحاڵبووم له‌گه‌ڵ تۆشدا به‌ژداریم کرد له‌م ساباته‌ فێنکه‌دا .. ژیانێکی ئاسوده‌ بۆتۆ ..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#26 2010-05-05 10:02:55

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: شازاده‌ شه‌نێ میوانی ساباته‌

سڵاو شازاده‌ شه‌نێ به‌خێر بێیت بۆ ساباتی كورد ژین.
سڵاو سه‌رچاوانی من هاورێ ، زۆر سوپاس بۆتۆ کاک موسلیم گیان ..

فه‌رموو وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی به‌ڕێزت ..
پرسیاره‌كانم:1-پێناسه‌ت چی یه‌ بۆ خۆشه‌ویستی؟
- خۆشه‌ویستی جۆری زۆره‌ ، به‌ڵام هه‌موویان یه‌ک واتایان هه‌یه‌ ، ئه‌ویش  پێدانی هه‌ست و وه‌فایه‌که‌ بۆ که‌سی به‌رامبه‌ر که‌ بۆ هه‌تا هه‌تایی کاریگه‌ری له‌سه‌ر دڵ و ده‌روونی که‌سی به‌رامبه‌ر ئه‌مێنێته‌وه.

2-چ ئاره‌زوویه‌كت هه‌یه‌له‌ژیان و په‌ره‌ به‌چ شتێك زۆر ده‌ده‌ی؟
- ته‌نها ئاره‌زووم ئه‌وه‌یه‌ خۆشه‌ویسته‌کانم هه‌میشه‌ له‌خۆشیدا بن و خوێندنه‌که‌م به‌سه‌رکه‌وتووی ته‌واو بکه‌م ، وه‌ له‌ ئێستادا ته‌نها په‌ره‌ به‌ بواری خوێندنم ئه‌یه‌م.

3- ئایا په‌رتووك یا هه‌ر شتێك كه‌په‌یوه‌ندی به‌ وانه‌كانته‌وه‌ نه‌بێت ده‌یخوێنیته‌وه‌؟
- به‌ڵی به‌ دڵنیایه‌وه‌ زۆر به‌رتوکیش ئه‌خوێنمه‌وه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ خوێندنه‌که‌مه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ زانیاری گشتی.

4- له‌ژیانا دڵت زۆر به‌چی خۆشه‌؟
- ته‌نها دڵم به‌ بوونی دایکم خۆشه‌ که‌ له‌هه‌مان کاتدا ڕۆڵی باوکیش ئه‌بینێت بۆمان .

5- له‌ چ ئاستێكی خوێندنت دای؟
- له‌ پرسیاری هانا گیان وه‌ڵلامی هه‌مان پرسیارم یاوه‌ته‌وه‌ ، له‌ 5 زانستیم.

له‌گه‌ڵ رێزم بۆت.
هیوام وایه‌ وه‌ڵامه‌کان به‌دڵی به‌رێزت بێت .. به‌خته‌وه‌ر بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#27 2010-05-05 10:09:14

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsMSIE7

Re: شازاده‌ شه‌نێ میوانی ساباته‌

سلاو شازاده شه نى كيان زور خوش حال بوم كه بينيم بوى به ميوانى ساباته فينكه كه ى كوردزيت
هيوام به خته وه ريته له زيانتا ته مه ن دريزبيت به ساقه هه ربزيت
فه رموو ئه مه ش برسياره كانى من به س ته ركى تيا نيه ههههههه
1_خوشترين و ناخوشترين روزى زيانت كه ى  بو ه وه جى بووه؟
2ـ ئه كه ر بكرى بكرى به سه رهاتيكى خوشى خوتمان بو بكيريته وه به س نه ليى ئيستا هيجم له بيرنيه؟
3_ئه و وشه يه جيه كه كويت لى ئه بى دلته نك ئه بيت وه بوجى وه به بيجه وانه شه وه به ج وشه يه ك دلخوش ئه بيت هه ر بوجى؟
4_ئه كه ر بليم  كورانى يه كيك له هونه رمه نده كورده كانم بيشكه ش بكه ج كورانيه كم بيشكه ش ده كه يت ؟؟ئه ى ئه كه ر بليم يه كيك له جيروكه كانى خوتم بيشكه ش بكه كامه يانم بيشكه ش ده كه يت؟؟؟
4_به كي ده ليى زورت بير ده كه م؟
5_جوانترين ديارى كه بو هاتوه جى بوه وه هى كى بوو؟
ئه كه ر برسياره كانم ته ركى تيا بووه  هه رجه نده تياى نيه ههههههه كام برسياره مت ته رك ده كرد؟؟؟\
ببوره ئه كه ر برسياره كانم هيلا كى كردبيت دوباره هه ربزيت و بمينيت بو يانه ى كور دزين

Kurdzhin
شار خامۆشه‌ کش و ماته‌ کۆڵان که‌سی لێوه‌ نایه‌ت
مه‌ره‌ گیان  ئاره‌ گیان برا جوانه‌ مه‌رگه‌کانم بیرتانه‌که م  ئاخر  ناتوانم باوه ر به خوم بينم كه ئيوه مردون  نائيوه نه مردون
ده‌ وه‌رنه‌وه‌ توخوا وه‌رنه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#28 2010-05-05 10:56:02

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: شازاده‌ شه‌نێ میوانی ساباته‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ee9afbb19f.gif



شه‌نی گیان شازاده‌ خوێن شیرین و وردیله‌که‌ی یانه‌،،
خۆشحاڵم به‌ میوانداری کردنت له‌ ساباته‌ فێنکه‌که‌ی کوردژین..


قوربانی گوڵه‌ گیان ، زۆر سوپاس من خۆشحاڵتر بووم ، هیوای ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ خۆشیدا بیت به‌ساقه‌..

ئه‌مه‌وێت بپرسم:

ئه‌و سیفه‌ته‌ی شه‌نی چییه‌ که‌ له‌ خۆیدا بوونی هه‌یه‌و زۆری خۆش ده‌وێت؟؟
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b87c93605a.jpg
زۆر  به‌ دره‌نگ که‌سه‌کان ئه‌چنه‌ دڵمه‌وه‌ ، وه‌ زۆر دره‌نگیش له‌دڵم ده‌ره‌چن .

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f0f6ed4b2d.gif
 

ئایا شه‌نی به‌ چ شێوه‌یه‌ک سزای ئه‌و که‌سانه‌ ده‌دات که‌ خیانه‌تی به‌رامبه‌ر ده‌که‌ن؟
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-729e6ecc69.jpg
- سۆزی گیان هیچ کات کاردانه‌وه‌ی ناشرینم  نییه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ هه‌ر ڕه‌وشتێکی نه‌شیاو به‌رامبه‌رم بنوێنێت  ، ناتوانم کارێکی وه‌هاناخۆش به‌رامبه‌ر که‌سێک بکه‌م ئه‌گه‌ر خیانه‌تیشم لێبکات یه‌عنی هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کم نابێت . ئه‌وه‌ش هۆکاری خۆی هه‌یه‌ ..

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f0f6ed4b2d.gif

ژیان زۆر شتی پێ به‌خشین و زۆرشتی لێ وه‌رگرتینه‌وه‌،،ئایا ژیان چی به‌ شه‌نی به‌ خشی و چی لێ وه‌رگرته‌وه‌؟؟
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-8cec800ab4.jpg
- ژیان باوکمی لێسه‌ندمه‌وه‌ ، به‌ڵام دایکێکی وه‌های پێبه‌خشیم که‌ وه‌ک باوکیشه‌ که‌ له‌هه‌مان کاتدا دایکیشه‌.‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f0f6ed4b2d.gif

راسته‌ ئه‌ڵین شه‌نی هیچ له‌ کارو باری مطبخ نازانێت؟هاهاها
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-9e889dae59.jpg
- ئه‌مه‌ت له‌ کوێوه‌ زانی ههههههه ، به‌ڵێ ڕاسته13

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f0f6ed4b2d.gif

رویداوه‌ شه‌نی  زۆر زۆر په‌شیمان بێت له‌ شتێکی دیاری کراو له‌ ژیانی تایبه‌تی خۆت؟
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-e797ff68bd.bmp
- به‌ڵی سۆزی گیان ڕوویداوه‌ به‌دڵنیایه‌وه‌ ..!

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f0f6ed4b2d.gif

جیاوازی چییه‌ له‌ نێوان خۆشه‌ویستی و هاورێیه‌تی؟
- جیاوازی زۆره‌ ، من ته‌نها جیاوزییه‌کت بۆ ئه‌که‌م ..
خۆشه‌ویستی : واته ‌هه‌ستی  نێوان دوو ڕه‌گه‌زی جیاواز که‌ به‌و هه‌سته‌ ده‌وترێت (خۆشه‌ویستی خۆشه‌ویست).
به‌ڵام
هاورێیه‌تی : هه‌ستێک له‌ نێوان دوو ڕه‌گه‌زدا ئه‌گه‌ر ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر بێت یان هه‌مان ڕه‌گه‌ز جیاوازی نییه‌،  به‌و هه‌سته‌ ده‌وترێت ( خۆشه‌ویستی هاورێیه‌تی).

 
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f0f6ed4b2d.gif

که‌ی بوویته‌ چاودێر له‌ کوردژین؟چۆن بوو بویته‌چاودێر؟؟پاشان سه‌رپه‌رشتیار؟
- (6-9-2009) بوومه‌ چاودێر ، ده‌سته‌ی به‌ڕیوبه‌رایه‌تی په‌سه‌ندیان کردم و کردیانمه‌  چاودێر ، وه‌ (15-1-2010) بوومه‌ سه‌رپه‌رشتیار .

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f0f6ed4b2d.gif

ده‌ربرینی ئه‌م رستانه‌ ئاراسته‌ی کام ئه‌ندامای کوردژین ئه‌که‌یت؟

*ئه‌و ئه‌ندامه‌ی زۆر خوین شیرینه‌ لات؟
- جگه‌ له‌ده‌سته‌ی به‌ڕیوبه‌رایه‌تی باشه‌ سۆزی گیان ههه ( نــما خان ، سورێن ، داریان ، چێنه‌ر ، فریشته‌ی جوانی ، رۆژه‌ خان ، سه‌راب ........... هتد).
*ئه‌و ئه‌ندامه‌ی زۆر بیری ئه‌که‌یت و زۆر ده‌مێکه‌ نه‌تبینیوه‌ له‌ یانه‌؟
- کاک بێستون گۆران ،  کاک ڕێکان ، ئانیا
*ئه‌و ئه‌ندامه‌ی هه‌ست به‌ چۆڵی یانه‌ ئه‌که‌یت له‌ دوری؟
[b]- همم نابێت ته‌رکی که‌م  ، سۆزی خۆت ، کاک سیروان کاک یادگار ، کاک هێمن ، به‌ساقه‌ هه‌مووتان

*ئه‌و ئه‌ندامه‌ی زۆر حه‌ز به‌ بینینی ئه‌که‌یت؟
وه‌ڵلا هه‌رهه‌مووتان خۆزگه‌ خۆزگه‌ نه‌مردمایه‌و هه‌موو ئه‌ندامانی یانه‌م ببینیایه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f0f6ed4b2d.gif

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نزیک ئه‌بینه‌وه‌ له‌ تاقی کردنه‌وه‌ی کۆتای ساڵ قه‌یناکا زۆر ناپرسم ههههه
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم،،هیوام وایه‌ ماندوم نه‌کردبیت...

زۆر خۆشحاڵت کردم سۆزی گیان به‌ پرسیاره‌ خۆشه‌کانت ههه ، سه‌یرم لیهات که‌ پرسیاره‌کانت که‌م بوو ، ئه‌مه‌ خاترت گرتووم له‌به‌ر نزیکبوونه‌وه‌ له‌ ئیمتیحانات ده‌ی ماڵ ئاوابێت .. سه‌فراز و ئاسوده‌بیت چاوکاڵه‌که‌م.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#29 2010-05-05 12:29:22

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: شازاده‌ شه‌نێ میوانی ساباته‌

ده‌ست خۆشی بۆ کاکه‌ سیروانی خۆشه‌ویست بۆ ماندووبوونی هیوادارم بتوانین سه‌رجه‌م هاوڕێیان خاووه‌نی وه‌فابین له‌ئاستی خه‌مخۆری وماندووبونیدا
شه‌نی گیان خووشکه‌ به‌ڕێزه‌که‌م ئاسووده‌م به‌ بینینی ناووه‌که‌ت له‌یانه‌جوانه‌که‌مانداپڕبه‌دڵ به‌خێرهاتنت ئه‌که‌م هاوڕێ گیان هیوای سه‌رکه‌وتن وته‌مه‌ن درێژیت بۆئه‌خوازم له‌سه‌رجه‌م بواره‌کانی ژیانداله‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بوونت له‌به‌به‌خشینی زانیارییه‌کانت به‌ئێمه‌


زۆۆر زۆۆر سوپاس کاک داریان گیان هاورێی شیرینم ، به‌خته‌وه‌رم به‌ وشه‌ ڕه‌نگینه‌کانت دڵخۆشت کردم .. هیوای سه‌رکه‌وتن بۆتۆش ته‌،ه‌مت درێژ بێت به‌ خۆشی ..

چه‌ندپرسیارێکم هه‌یه‌ هیوادارم چاووه‌کانت ماندوونه‌که‌م
به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ فه‌رموو بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانت ..

1.خه‌ون وخه‌یاڵ وێنه‌یه‌ بۆ سه‌رکه‌وتن؟؟
- به‌ڵی له‌ زۆر کاتدا خه‌یاڵه‌کان به‌ خه‌ونه‌وه‌ به‌ره‌و ئاقاری سه‌رکه‌وتنمان ئه‌بات.

2.پێشبینی کردن رێگایه‌ بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و واقیع؟؟
- هه‌ندێ کات ڕاسته‌ ، به‌ڵام کاتی واهه‌یه‌بۆ هه‌ندێ شت پێشبینی ئه‌که‌ین  واقیع ده‌رناچێت

3.جۆرج به‌رناردشۆده‌ڵێت(ئه‌ندێشه‌ سه‌ره‌تای داهێنانه‌)
خاووه‌نی چ ده‌ربڕینێکی گه‌رپێت بڵێم(ئه‌ندێشه‌ چه‌پڵه‌یه‌کی لێدراووه‌ یاخوود ئاماده‌کارییه‌ بۆخه‌ونێکی به‌نینراوی مرۆڤ)؟؟

-  بیرکردنه‌وه‌ سه‌ره‌تای داهێنانه‌ زۆر ڕاسته‌ ، چونکه‌ کاتێک بیرده‌که‌یته‌وه‌ بۆ داهێنانی شتێک وه‌ک چه‌پڵه‌یه‌کی لیدراوه‌ ، واته‌ ئاماده‌کارییه‌ بۆ ئه‌و خه‌ونه‌ی مرۆڤ ده‌یه‌وێت .

4.مرۆڤ چۆن ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌کی باش ودروست له‌خۆی تێ بگات؟؟
- هه‌ر مرۆڤێک بیه‌وێت له‌ خۆی تیبگات ئه‌بێت لێپرسینه‌وه‌و گفتو گۆ له‌گه‌ڵ خۆیدا بکات ، بۆ ڕووداوه‌کانی ژیان .

5.جوانترین وێنه‌ بۆکه‌سایه‌تی چ وێنه‌یه‌ک  لای خاتووشه‌نی؟؟
- وێنه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که‌ باڵاترین هه‌موو  ڕه‌وشته‌ جوانه‌کانی مرۆڤایه‌تی هه‌بێت ، ئیتر هه‌موو ڕه‌وشته‌کان ، ئه‌و جۆره‌ که‌سانه‌ لای من جوانترین مرۆڤه‌.

6.شه‌نی ئه‌وکه‌سایه‌تییه‌یه‌ که‌خۆی ئه‌یه‌وێت؟؟
- به‌ڵی تاڕاده‌یه‌کی زۆۆر .

7.کاردانه‌وه‌ت جی یه‌ بۆکه‌سێک که‌ڕابردووی به‌رامبه‌رت سه‌رتاپاهاوکاری ویاریده‌ده‌ری هه‌نگاووه‌کانت بوو بێت له‌هه‌مان کاتداداهاتوی پێچه‌وانه‌ بێت ببێته‌دڕکێک وبیه‌وێت ئازارت بدات؟؟
- کاک داریان گیان ڕاسته‌ شتی وا ڕوویداوه‌ له‌ ژیانمدا ، به‌ڵام هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی ناشرین یان خراپ به‌هیچ جۆرێک نه‌بووه‌ به‌رامبه‌ری وه‌ک له‌ پرسیاره‌که‌ی سۆزیشدا وه‌ڵلامم یاوه‌ته‌وه‌ هه‌ر بۆ هه‌موو جۆره‌ کارێک به‌رامبه‌رم، کاردانه‌وه‌ی خراپم نییه.

8.گریان چ کاریگه‌رییه‌کی هه‌یه‌ له‌بوونتا یاخوودچ جێگه‌یه‌کی له‌ژیانتا داگیرکرووه‌؟؟
- کاریگه‌ری ئه‌وتۆی نه‌بووه‌ بۆسه‌رم ، به‌ڵام گریان بۆ زۆربه‌ی شت پیشه‌مه جێگه‌ی گه‌وره‌ی داگیرکردووه‌ له‌ ژیانمدا‌ ، وه‌ که‌سێکی زۆۆۆۆۆر عاتفیم.

9.چ شتێک بێزارت ئه‌کات؟؟خۆشترین کات که‌هه‌ست به‌ئاسووده‌ی بکه‌یت چ کاتێکه‌؟؟
- زۆر که‌م بێزارئه‌بم ، مه‌گه‌ر شتێکی ئه‌وتۆ بێت بێزارم بکات ، ئه‌گه‌رنا بێزارنابم ، به‌س به‌ گریان و ده‌نگه‌ ده‌نگی زۆر که‌مێک ئیزعاجم ، له‌کاتێکدا دایکم ته‌ندروست و دڵخۆش بێت من هه‌ست به‌ ئاسوده‌یی ئه‌که‌م ، وه‌ کاتێک نمره‌ی به‌رز به‌ده‌ست ئه‌هێنم به‌هه‌مان شێوه‌.

10.تاچ ئه‌ندازه‌یه‌ک بۆچوارده‌ورئه‌ژیت؟؟کارییگه‌ری کۆمه‌ڵگات له‌سه‌ره‌؟؟
- هیچ ڕاده‌یه‌ک بۆ چوارده‌ورم ناژیم ته‌نها بۆ خودی خۆم ئه‌ژیم ، هیچ شتێکی کۆمه‌ڵگه‌ کارم تێناکات نه‌خێر.

11.تانهای چی ئه‌گه‌یه‌نێت لای به‌ڕێزت نه‌ک وه‌ک پێناسه‌ وه‌ک یاساییه‌کی ژیان؟؟
- ته‌نهای له‌ هه‌ندێک کاتدا بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ خودی خۆتدا لێپرسینه‌وه‌ی خۆت بۆ کاره‌کانی ژیان من به‌ یاسای ژیانی دائه‌نێم .

خووشکه‌جووانه‌که‌م هیوادارم ماندووم نه‌کردبی به‌پرسییاره‌کانم سه‌ربه‌ستی له‌وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی هه‌رپرسیارێکم که‌ ئاراسته‌م کردوویت
نا به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ ئاماده‌م بۆ وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌کانتان ، هه‌ر پرسیارێک له‌ بیری ئێوه‌ بێت من به‌ خۆشحاڵییوه‌ ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌یم ..

له‌کۆتایدا دوای چه‌ند دێڕه‌ پێت ئه‌ڵێم
هه‌میشه‌باله‌یادت بێت
ئه‌وچرکه‌ساته‌ی که‌تیایداده‌ژیت..وابزانه‌دواچرکه‌ساتی ژیانته‌
به‌باوه‌ڕه‌وه‌بژی.....به‌هیواوه‌بژی
به‌خۆشه‌ویستییه‌وه‌بژی....به‌تێکۆشانه‌وه‌بژی
نرخی ژیان بزانه‌ چوونه‌تۆمرۆڤی خاووه‌نی به‌ڕی کردنی ئه‌ویت


ده‌ست و په‌نجه‌کانت خۆش بێت و هه‌میشه‌ ساغبێت ، زۆۆۆر سوپاسی هه‌ستی به‌رز و جوانت ئه‌که‌م ، سوپاس بۆ ده‌ربڕینی ئه‌و هه‌موو وشه‌ ناسکه‌ خۆشحاڵتکردم.. دوباره‌ سوپاس
(ماڵئاوا)
ماڵئاوا و ته‌مه‌ن درێژبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#30 2010-05-05 12:31:09

Shad-1980
سونبولی یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: هــه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-23
دواترین سه‌ردان: 2012-09-13
په‌یامه‌كان: 853
WindowsMSIE7

Re: شازاده‌ شه‌نێ میوانی ساباته‌

به‌خێربێیت بۆ سه‌ر میمبه‌ری میوانداری یانه‌ی کوردژین ئه‌وه‌ش جورئه‌تێکه‌ هه‌ر بژیت..
هه‌نده‌ پرسیارم هه‌یه‌ ئه‌منیش ئه‌گه‌ر مه‌جالی وه‌ڵامیش لۆمه‌ ماوه‌ ئه‌وه‌ پێمان خۆش ده‌بێت..
زۆر گه‌مه‌ به‌ وشه‌ نـــاکه‌م و پێچ و په‌نای ناده‌مێ پرسیارکان ده‌که‌م.. هه‌وڵ ده‌ده‌م پرسیاری شه‌خصی و شـــاعرانه‌ نوسه‌رانه‌ نه‌بێت چونکه‌ نازانم رێکی بێخم هههههه...

1- ئێســـتا ئه‌لحـــه‌مدوولله‌ ئه‌توو سه‌رپه‌رشتیاریت. ئایه‌ چ بیرۆکه‌یه‌کی تازه‌ت پێیه‌ بۆ یانه‌ وه‌ ده‌ته‌وێت لێره‌ له‌م میوان داریه‌ وه‌ک دیاری به‌ ئێمه‌ی ڕابگه‌یه‌نیت و له‌ داهــاتوو پێشکه‌شی  بکه‌یت..

2- ئێســـتا من وا داده‌نێم تۆ به‌رێوه‌به‌ری یانه‌یت... هه‌ست ناکه‌ی یاساکانی یانه‌ زۆر په‌شۆکی پێوه‌ دیاره‌ و زۆر شپرزه‌یه‌؟ له‌هه‌ر به‌شه‌ کۆمه‌ڵی یاسا جگه‌ له‌ یاسا سه‌ره‌کیه‌کان..!
چاره‌سه‌ر لای تۆ بۆ ئه‌م قه‌ره‌ بالغیه‌ چیه‌؟

3- سه‌ر‌په‌رشتیارێک ئه‌گه‌ر 2 مانگ نه‌هات بۆ یانه‌ به‌ بێی هیچ سه‌به‌بێک؟ چی ڵێبکرێت باشه‌؟

4- دواهه‌مین پرسیارم 5 سیفات بژمێره‌ له‌که‌سێک داهه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به‌ سه‌ر په‌رشتیار له‌ یانه‌ و شایه‌نی ئه‌م سقه‌یه‌ بێت..

زۆررر سپاس به‌رله‌وه‌ڵام دانه‌وه‌ت... خوشکی ئه‌زیزی ئێمــــه‌یت له‌شت ساغ و سه‌لامه‌ت بیت

Kurdzhin
[center]http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2338466&c=7015711

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#31 2010-05-05 12:53:21

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: شازاده‌ شه‌نێ میوانی ساباته‌

سڵاو...هاورێی به‌رێز به‌خێر هاتی بۆ ئه‌م ساباته‌
سڵاو سه‌رچاوانم .. زۆر سوپاس کچه‌ مرواری خان ئازیزم چاوه‌کانت ماچه‌که‌م ، خۆشحاڵ بووم به‌ بینی پرسیاره‌کانی تۆ..

فه‌رموو وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی تۆی به‌رێز..

تا چه‌ند حه‌ز به‌ ته‌نیای ئه‌کات شازاده‌  ؟تاچه‌ندێک که‌سێکی کۆمه‌ڵایه‌تیت؟
- زۆر حه‌ز به‌ ته‌نیای ناکه‌م ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته‌ بۆ پرسینه‌وه‌ له‌ شه‌خسی خۆمان ، تاڕاده‌یه‌ک کۆمه‌ڵایه‌تیم  به‌س زۆر نا .

شازاده‌ کاتێک سه‌ یری جوانی ئه‌کات؟سه‌یری جوانی روخسار ئه‌کات یان ناوه‌رۆک؟
به‌دڵنیایه‌وه‌ سه‌یری جوانی ناوه‌ڕۆک ئه‌که‌م ، چونکه‌ جوانی ڕووخسار شتێکی کاتییه‌ جوانی ڕووخسار تا سه‌ر مۆڵکی هیچ مرۆڤێک نییه‌، به‌س ناوه‌ڕۆک شتێکی به‌رده‌وامه‌ تا له‌ژیان بیت  ناوه‌ڕۆک له‌گه‌لت به‌رده‌وامه‌بێت.

هه‌بوه‌ رۆژێک ئه‌وه‌نده‌ بێزار بیت ئاوات به‌مردن بخوازیت؟
- نه‌وه‌ڵلا له‌خوا به‌زیابێت تا ئێستا بێزاری وا ڕوویتێنه‌کردوم هێنده‌ بێده‌سه‌ڵاتبم ئاوات به‌مردن بخوازم .


له‌ کۆتایدا‌ چاوه‌ جوانه‌کانت ماچ ئه‌که‌م هیوا خوازم ته‌مه‌ن درێژو سه‌رکه‌وتوبیت
زۆر سوپاس به‌قوربان ، هیواخوازم  وه‌ڵامه‌که‌ن به‌دڵی به‌ڕیزت بێت .. شادو به‌خته‌وه‌ربیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#32 2010-05-05 15:42:16

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2020-01-10
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsXPFirefox

Re: شازاده‌ شه‌نێ میوانی ساباته‌

بةخير بيت  شـــازادةى كوردزين

بـةهيواى ماندووت نةكةم لة برسيارةكانما  هةرجةنةبرسيار بو منيش نةماوة

1_ تاجةند  حةز بة بوونى شازادة ئةكةيت؟

2ــ جى شوينيكى شارى سليمانيت بى خوشـــة؟ بةجى شوينيكى ئاراميت؟

3ــ بيناسةت بو دايكت جيية  ... وةك لة وةلامةكانتا ديارة شوينى باوكتى بو كرتويتةتةوة ؟؟؟

4ــ تا جةند رازيت  بةبوونى زيانى خوت؟

5_ هيج كات كرياويت بة بى ويستى خوت؟

بة هيواى تةمةنيكى بر خوشى و زيانيكى سةركةوتو  كامةران

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#33 2010-05-05 18:46:01

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: شازاده‌ شه‌نێ میوانی ساباته‌

سڵاو به‌خێر بێت شازاده‌ شه‌نێ گیان بۆ ژێر ئه‌م ساباته‌ی یانه‌ی کوردژین ، خۆشحاڵین که‌ ده‌بینین هاورێیه‌کی ئازیزمان ئه‌مرۆکه‌ له‌م میوانداریه‌ له‌گه‌ڵماندا به‌شداره‌ ، وه‌کو سه‌رجه‌م هاورێێان منیش حه‌زم کرد چه‌ند پرسیارێک ئاراسته‌ی به‌رێزتان بکه‌م ،،،،
سڵاو له‌تۆش کاک یادگاری گوڵ .. یاخوا هه‌میشه‌ له‌خۆشیدا بیت منیش خۆشحاڵتربووم  زۆر سوپاس بۆ به‌ژداری کردن له‌ ئه‌سنای پرسیاره‌کانت شادبووم ..
فه‌رموو وه‌ڵامی من بۆتۆی به‌ڕێز ..



1 - ژیان دوو رۆژه‌ رۆژێک له‌گه‌ڵ تۆ رۆرژێک دژ به‌تۆ ، ئه‌و رۆژه‌ی له‌گه‌ڵ تۆیه‌ له‌خۆ بایی مه‌به‌ ئه‌و رۆژه‌ی دژبه‌تۆیه‌ نائومێد مه‌به‌، لێکدانه‌وه‌ی به‌رێزتان له‌سه‌ر ئه‌م وته‌یه‌ چیه‌؟
- کاک یادگار ئه‌م په‌نده‌ له‌ زۆربه‌ی کاتدا له‌سه‌رده‌ممه‌و ئه‌یڵیمه‌وه‌ بۆ زۆرمه‌به‌ست ، وره‌م زۆر پێی به‌رز ئه‌بێته‌وه‌ ، زۆۆر په‌ندێکی جوانه‌ ، ئه‌ڵیت ( ژیان (یان خۆشه‌ یان ناخۆشه‌)  ، ئه‌گه‌ر هاتوو ڕۆژێکی ژیانت ناخۆشبوو نائومێد مه‌به‌ و وره‌تبڕوخێ ڕۆژه‌ خۆشه‌کان له‌یاد بکه‌یت و بڵێی هه‌موو ژیانم ناخۆشه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر ڕۆژێکیشت خۆش بوو ئیتر بفڕیت له‌خۆشیدا ، واتا نابێت له‌ رۆژه‌ ناخۆشه‌کاندا ڕوخاوبیت و رۆژه‌ خۆشه‌کان له‌به‌رچاو ون که‌یت چونکه‌ ژیان به‌ خۆشی و ناخۆشی واتای هه‌یه‌).

2 - وه‌کو ده‌زانین شازاده‌ شه‌نێ زۆر حه‌زی له‌ گفتوگۆ کردنه‌ له‌سه‌ر هه‌موو بواره‌‌کان ، ده‌مه‌وێت بپرسم ئایا قه‌ت رۆژێک روویداوه‌ له‌کاتی گفتوگۆ کردندا له‌گه‌ڵ که‌سی به‌رامبه‌ر توره‌ بووبێتن ؟ یاخود که‌سی به‌رامبه‌ر توره‌ بووه‌ له‌گه‌ڵ تۆدا له‌کاتی گفتوگۆکردندا ؟؟
- ڕاسته‌ کاک یاده‌ گیان خۆت باشه‌زانیت ، به‌ڵام نا سوپاس بۆخوا تا ئێستا شتی وا ڕووی نه‌یاوه‌ ، نه‌وه‌ڵلا شکور ئه‌وه‌شیان ڕووی نه‌یاوه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر حه‌زم له‌ گتوگۆکردنه‌ خۆشترین که‌ش بۆخۆم ئه‌ره‌خسێنم تا بتوانم توڕه‌بوون له‌کارداناوه‌مدا ده‌رنه‌که‌وێت.

3 - به‌چی زۆر تووره‌ ده‌بێت و به‌ چی زۆر دڵ خۆش ده‌بێت؟
-  به‌ هیچ شتێک توڕه‌ نابم هههه ،  ، به‌ له‌ش ساغی و دڵخۆشی خۆشه‌ویسته‌کانم دڵ خۆشه‌بم.

4 - شازاده‌ شه‌نێ  تاکو ئێستا له‌ یانه‌ له‌گه‌ڵ که‌س توشی کێشه‌ بووه‌ ؟؟چۆن ده‌روانیه‌ ئاستی  ئه‌ندامانی کوردژین ؟
نا له‌خوا به‌زیابێت تا ئێستا له‌گه‌ڵ هیچ کام له‌ئه‌ندامان توشی کێشه‌ نه‌بووم ، ئه‌ندامانیش له‌ئاستێکی زۆر باشدان ڕوشنبیرن زۆربه‌ی زۆریان .


5 - ئایا شه‌نێ خان گوێ له‌بۆچوونی خه‌ڵک ده‌گرێت؟
- به‌ڵێ به‌دڵنیایه‌وه‌

6-  کاتێک پێیان وتیت تۆ دیاری کراویت بۆ نێو ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ستت چۆن بوو؟؟
- بڕوام نه‌کرد له‌ ڕاستیا هیچ کاتێک چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌م نه‌کردبوو ، زۆۆۆۆۆۆۆۆر دڵخۆشبووم  به‌ پێدانی ئه‌و سیقه‌ گه‌وره‌یه‌ .


هیوام وایه‌ ماندوونه‌بیت له‌ کاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کاندا ،دووباره‌ زۆر به‌خێر بێت هاورێ گیان ، کاتێکی خۆش بۆ تۆ ..
نا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خۆشحاڵت کردم ،هیوام وایه‌ وه‌ڵامه‌کان جێگای ڕه‌زامه‌ندبونتان بێت.. شاد و ئاسوده‌بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#34 2010-05-05 21:18:38

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: شازاده‌ شه‌نێ میوانی ساباته‌

ئه‌ك به‌خێربێیت شه‌نێ خان خزمه‌ ئازیزه‌که‌م خۆم وتم سابات فێنك تر ئه‌که‌یته‌وه‌،
یاخوا به‌خێربێیت ئازیزم هه‌رده‌م ده‌م به‌ خه‌نده‌و به‌خته‌وه‌ر بژیت،


زۆر سوپاس خزمی شیرینم ، به‌ به‌ژداریه‌که‌ی تۆش ئه‌وه‌ هه‌ر فێنکتر بۆوه‌ .. یاخوا ته‌مه‌ن درێژبیت ..

پرسیاره‌کانی من بۆتۆی که‌سم
فه‌رمو وه‌ڵامی من بۆتۆی به‌ڕێز

یه‌که‌م:- ئه‌و که‌سه‌ کێیه‌ لای شه‌نێ خان خۆشه‌ویستی گه‌شتوه‌ به‌و ئاسته‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی هه‌ته‌ بۆ دایــــکت؟؟
- کاک سه‌روه‌ر گیان هه‌موو که‌سێکم خۆسه‌وێت به‌س خۆشه‌ویستی دایکم زۆر جیاوازه‌ ، هیچ که‌سێک ناگاته‌ ئاست خۆشه‌ویستی دایکم

دوه‌م:- پێم خۆشه‌ بپرسم یه‌که‌م هه‌نگاوت بۆ نزیك بونه‌وه‌ت له‌ که‌سێك تا ببیته‌ هاورێی چیه‌ چی ئه‌که‌یت؟ تۆ که‌سێکیت هه‌روا ئاسانی بۆ تێكه‌ڵ بوونت به‌ کاسانێك که‌ نه‌زانیت کێن یاخو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌ته‌وێت له‌ ناخی که‌سه‌کان بگه‌یت پاشان هاورێیه‌تی له‌گه‌ڵ ببه‌ستیت؟؟ وه‌ ئایا به‌ چی رێگه‌یه‌ك هه‌وڵ ئه‌ده‌ییت تا بزانیت که‌سایه‌تی چۆنه‌؟؟
- کاکه‌ گیان ، زۆر دره‌نگ له‌گه‌ڵ که‌سه‌کان تێکه‌ڵ ئه‌بم بۆیه‌ ، ئه‌و ته‌بیعه‌ته‌م زۆر له‌که‌سه‌کان وائه‌زانن که‌ (فیزم هه‌یه‌ و ئه‌و شته‌ ناخۆشانه‌) هه‌تا له‌گه‌ڵ که‌سه‌کان ده‌بمه‌ هاورێ پێی ئه‌چێت چونکه‌ له‌زۆر ڕووه‌وه‌ تاقی ئه‌که‌مه‌وه‌ تا بۆم ده‌ره‌که‌وێت خاوه‌نی چۆن شه‌خسه‌یه‌تێکه‌ . چونکه‌ تێکه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ که‌سه‌کان شتێکی هه‌روا ئاسان نییه‌

سێیه‌م:- له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ براده‌رانه‌ چه‌ند گاڵته‌و سوپئه‌تێکمان کرد وه‌ سۆزی خانیش به‌شدار بوو منیش خه‌ریبوو ئاگره‌که‌م خۆش ئه‌کرد هاهاهاها ئایا شه‌نێی خزمم لێم ئاجیز نه‌بوه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌؟؟ ئومێد ده‌که‌م به‌ دڵه‌ گه‌وره‌که‌ی خۆت لێێمان ببوریت هاهاهاها،
- نانااا بێگومان نه‌خێر بۆ چرکه‌یه‌کیش دڵم له‌ هیچ کامێکتان عاجز نه‌بووه‌ ههههههها  ، هیوم وایه‌ تۆ من ببوریت ، هیمیشه‌ تۆ بوراویت لای منه‌وه‌ ...

چواره‌م:- ده‌لێن مردن کۆتایی ژیانه‌ ئه‌ی ئه‌گه‌ر خوێن نه‌مێنێت چ شتێک جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌ ؟؟
-  ئه‌گه‌ر  خوێن نه‌ما هیچ شتێک نییه‌ جێگای بگرێته‌وه‌ ،ته‌نها مردن جێگای ئه‌گرێته‌وه.

هیوام به‌خته‌وه‌ری تۆیه‌ به‌ساقه‌ ئومێد ده‌که‌م هه‌رده‌م شادو لێو به‌ خه‌نده‌ بیت
سپاسته‌که‌م هیوادارم وه‌ڵامه‌کان به‌دڵی تۆ بوبێت خزمه‌که‌م .. شاد و کامه‌ران بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#35 2010-05-06 16:16:58

Rebeen S.M
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
شوێن: Sulaymanyiah
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-23
دواترین سه‌ردان: 2018-09-03
په‌یامه‌كان: 2219
WindowsXPMSIE

Re: شازاده‌ شه‌نێ میوانی ساباته‌

سڵاو

به‌خێرهاتنت ده‌که‌م شه‌نێ خان خۆشحاڵم که‌یه‌که‌مین په‌یامم له‌ مه‌کۆی ساباتی کوردژین ئه‌نوسم خۆشحاڵم میوانداری به‌ڕێزتان کراوه‌

1.ئایا هیچ کات خوێندن بۆته‌ هۆی ده‌رس وه‌رگرتن له‌ چه‌رخی ژیانتدا

2.هیچ کاتێک ناخت پێی وتویت که‌ کارێکی خراپ بکه‌یت (مه‌به‌ستم درۆکردن یان خیانه‌ت به‌رامبه‌ر بچوکه‌کان و گه‌وره‌کان)

3.کوردژین مانای چیه‌ له‌لای تۆ؟؟

4.حه‌ز ده‌که‌یت به‌و که‌سه‌ بگه‌یت که‌ساڵانێکه‌ لێت دوره‌و له‌ناودڵتایه‌

سوپاس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#36 2010-05-07 14:09:14

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2020-02-20
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPMSIE7

Re: شازاده‌ شه‌نێ میوانی ساباته‌

ده‌سته‌کانت خۆسبێت کاک سیروان گیان
زۆر به‌خێرهاتنی شازاده‌ شه‌نیی گوڵ ئه‌که‌م بۆ ساباته‌ جوانه‌که‌ی کوردژین چه‌ن پرسیارێک ئه‌که‌م
هیوادارم به‌ وه‌ڵام نوسین ماندوت نه‌که‌م ئازیزم

1-چ هه‌ستێکت هه‌یه‌ له‌ کاتێکدا که‌سێک موجامه‌له‌یه‌کی زۆرت ده‌کات

2-ئه‌گه‌ر رۆژیك ببیت به‌ نه‌وره‌سی په‌یامی مرۆڤایه‌تی حه‌زده‌که‌یت چ په‌یامێک بهێنیت؟

3-ئه‌گه‌ر که‌سێک بڵێت ئامۆژگاریه‌کم بکه‌ چ شتێکی پێده‌ڵێیت؟

4-ئه‌گه‌ر له‌ قه‌راغ روبارێک بیت .زۆرت برسی بێت و زۆر یش دوربیت له‌ئاوه‌دانی.که‌سێک له‌وێدا بێت بیه‌وه‌ێت یارمه‌تیت بدات به‌یه‌ک ڕێگا (خواردنی ژه‌مێکی ئاماده‌کراو یان فێری ڕاوه‌ ماسیت بکات) کامیان هه‌ڵئه‌بژێریت؟

5-ئه‌گه‌ر خاوه‌ن که‌ناڵێکی tv داوای لێکردیت به‌رنامه‌یه‌ک له‌ که‌ناڵه‌که‌ی پێشکه‌ش بکه‌یت،تۆش داواکه‌ت قبوڵ کرد ،حه‌ز ده‌که‌یت به‌رنامه‌که‌ت له‌سه‌ر چ لایه‌نێک و بوارێکی ژیان بێت

6-که‌سێکی ئازیزت ئه‌گه‌ر سه‌فه‌رێک بکات و بزانیت نایبینیته‌وه‌ حه‌ز ئه‌که‌یت دوا وته‌ی چی بێت که‌گوێت لێی بێت

ڕێزوخۆشه‌ویستیم قبوڵ بفه‌رموو

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن سورێن 88 (2010-05-07 14:17:11)

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#37 2010-05-07 14:35:23

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: شازاده‌ شه‌نێ میوانی ساباته‌

سه‌ره‌تا به‌خێر هاتنت ده‌که‌م شازاده‌ به‌راستی ساباته‌که‌ت فێنکۆکه‌ کرده‌وه‌ هیوای ته‌مه‌ن درێژی بۆ تۆی دڵو گوڵو ئازیز ده‌خوازم
زۆر زۆر سوپاس بۆتۆ کاک ڕۆدانی به‌ڕیز ، پرسیاره‌کانی تۆش ساباتی فێنکتری کرده‌وه‌ هاورێم ، به‌خته‌وه‌ر و سه‌رفرازبیت...

فه‌رموو وه‌ڵامی من بۆتۆی به‌رێز


1-ئایا که‌سێکی توره‌یت
- تاڕاده‌یه‌کی که‌م ، زۆرنا باشم .

2-حه‌ز به‌ چ سیفاتێکی کور ده‌کی
- حه‌ز ئه‌که‌م کوڕ به‌شه‌خسیه‌ت بێت ، چونکه‌ تا شه‌خسه‌یه‌تی به‌رز بێت هێشتا که‌مه‌.

3-رقت له‌ چ سیفاتێکی کور ده‌بێته‌وه‌
- پێچه‌وانه‌ی وه‌ڵامی سه‌ره‌وه‌ (بێشه‌خسه‌یتی ).

4-حه‌ز به‌ گه‌ران ده‌که‌ی واتا چونه‌ ده‌ره‌وه‌و سه‌فره‌
به‌ڵێ به‌ڵنیایه‌وه‌ .

5-چ هه‌ستێکت هه‌یه‌ که‌ ئێستا میوانی ساباتی کورد ژینی
- زۆۆۆر زۆۆۆر خۆشحاڵم ، هه‌ستێکی خۆش که‌ ده‌ربڕینی که‌مێک گرانه‌.

6-بروات به‌ خۆشه‌وه‌یستی هه‌یه‌
- به‌ڵی
7-باوه‌ر به‌ کور ده‌که‌ی بۆ خۆشه‌ویستی
- هێمم خۆشه‌ویستی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ له‌گه‌ڵ ڕێزم هه‌مووی ده‌ستبڕین و ڕابواردنه‌ ، به‌س هه‌موو که‌سێکیش نا ،بۆیه‌ که‌مێک گرانه‌ تا بوه‌ری پێبێنم.

8-کابانێکی باشی له‌ شێو لێنان
- نه‌وه‌ڵلا ، هیچ نازانم هههه

9-ئایا من که‌سێکی چۆن ده‌بینی باشم یان خراپم
- ڕاستی تا که‌سێک نه‌ناسم و گفتۆگۆی له‌گه‌ڵ نه‌که‌م نازانم بۆم ده‌رناکه‌وێت چۆن که‌سێکه‌ ، هێشتا باش تۆ ناناسم ، نازانم چۆن که‌سێکیت  به‌س پێموابێت ئه‌ندامێکی به‌ڕیزیت له‌ باش ده‌چیت.

10-ئایا بابه‌ته‌کانم سودی هه‌یه‌ یان بێ سوودن
- هه‌ر بابه‌تێک له‌لایه‌ن ئه‌ندام خۆیه‌وه‌ ئاماده‌برێت ، من به‌ گرنگ و به‌سودی داده‌نێم .

ئیتر سوپاس دوباره‌ به‌خێر بێیت بۆ ساباتی کوردژین

سوپاس بۆ تۆی ئازیز خۆشحاڵبووم و هیوادارم وه‌ڵامه‌کان به‌دڵی به‌رێزت بوبێت.. شاد و ته‌مه‌ن درێژبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#38 2010-05-07 19:29:52

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: شازاده‌ شه‌نێ میوانی ساباته‌

سلاو شازاده شه نى كيان زور خوش حال بوم كه بينيم بوى به ميوانى ساباته فينكه كه ى كوردزيت
هيوام به خته وه ريته له زيانتا ته مه ن دريزبيت به ساقه هه ربزيت

سڵاو سه‌رچاوانم یوجین گیان ، هه‌میشه‌ له‌و په‌ڕی خۆشحاڵیدا بیت گوڵه‌ جوان منیش خۆشحاڵتربووم .. ژیانێکی ئاسوده‌و به‌خته‌وه‌ری بۆتۆ..

فه رموو ئه مه ش برسياره كانى من به س ته ركى تيا نيه ههههههه
فه‌رموو گیان وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی تۆی به‌ڕێز ..

1_خوشترين و ناخوشترين روزى زيانت كه ى  بو ه وه جى بووه؟
- ناخۆسترین رۆژی ژیانم ئه‌و ڕۆژه‌ بوو که‌ دایکم سه‌فه‌ری کرد ، وه‌ خۆشترین رۆژیش ئه‌وه‌ بوو که‌ هاته‌وه‌ دوای 56 رۆژ .. چونکه‌ هیچ کات دایکم بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک ژیاتر به‌جێی نه‌هێشتوم بۆیه‌ زۆر لام ناخۆش بوو..

2ـ ئه كه ر بكرى بكرى به سه رهاتيكى خوشى خوتمان بو بكيريته وه به س نه ليى ئيستا هيجم له بيرنيه؟
- هیچی وام بیر نییه‌ به‌خوا ، به‌ڵام با دڵت نه‌شکێنم ، (له‌م ئێوارانه‌ی پێشودا بوو ، خه‌وتبووم ، هه‌ر خۆم و نه‌نکم له‌ماڵه‌وه‌ بووین ، ئینجا ئه‌ڵێن خراپه‌ به‌ ئێواران بخه‌ویت منیش به‌ترسه‌وه‌ خه‌وم لێکه‌وت ، خاڵم هاته‌وه‌ ، هاته‌ به‌رده‌مم یه‌ک چه‌پڵه‌ی لێیا به‌ڵام چه‌پڵه‌ چه‌پڵه‌ نه‌بوو ، داچڵه‌کیم به‌س چ داچڵه‌کینێک ، وتم به‌خوا هاتن بۆم زۆر ترسام چاوم کرده‌وه‌ سه‌یرم کرد خاڵمه‌ ، زۆۆر پێکه‌نیم شتێکی خۆشبوو هههها).


3_ئه و وشه يه جيه كه كويت لى ئه بى دلته نك ئه بيت وه بوجى وه به بيجه وانه شه وه به ج وشه يه ك دلخوش ئه بيت هه ر بوجى؟

- ماڵئاوا ، چونکه‌ وشه‌یه‌کی دابڕانه‌ و دابڕانیش زۆر ناخۆشه‌ ، شیرینه‌که‌م ، چونکه‌ واتاکه‌ی زۆر شیرینه‌ هههه

4_ئه كه ر بليم  كورانى يه كيك له هونه رمه نده كورده كانم بيشكه ش بكه ج كورانيه كم بيشكه ش ده كه يت ؟؟ئه ى ئه كه ر بليم يه كيك له جيروكه كانى خوتم بيشكه ش بكه كامه يانم بيشكه ش ده كه يت؟؟؟
- فه‌رموو ئه‌م گۆرانییه‌ پێشه‌که‌شه‌به‌تۆی گوڵ .. هیوادارم به‌دڵت بێت ..

به‌ڵام بۆ چیرۆکه‌که‌ ، چیرۆکێکم له‌به‌رده‌ستایه‌ که‌ ته‌واوم کرد له‌یانه‌ دایئه‌نێم و پێشکه‌شی ئه‌که‌م به‌تۆ..

4_به كي ده ليى زورت بير ده كه م؟
- دایکی شیرینم

5_جوانترين ديارى كه بو هاتوه جى بوه وه هى كى بوو؟
- پارچه‌یه‌ک هۆنراوه‌ی هاورێیه‌کم بوو ، له‌رۆژی له‌دایک بوونمدا ساڵی پار ، هۆنراوه‌یه‌کی زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر زۆۆۆۆۆر جوان بوو.

ئه كه ر برسياره كانم ته ركى تيا بووه  هه رجه نده تياى نيه ههههههه كام برسياره مت ته رك ده كرد؟؟؟\
هیچیان هههه ،  هه‌مووی باشبوو تاڕاده‌یه‌ک.
ببوره ئه كه ر برسياره كانم هيلا كى كردبيت دوباره هه ربزيت و بمينيت بو يانه ى كور دزين
نا به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ زۆر خۆشحاڵم به‌ پرسیاره‌کانی به‌ڕیزتان .. چاوت ماچه‌که‌م و هیوای به‌خته‌وه‌ری بۆتۆ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#39 2010-05-07 21:26:14

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: شازاده‌ شه‌نێ میوانی ساباته‌

به‌خێربێیت بۆ سه‌ر میمبه‌ری میوانداری یانه‌ی کوردژین ئه‌وه‌ش جورئه‌تێکه‌ هه‌ر بژیت..
هه‌نده‌ پرسیارم هه‌یه‌ ئه‌منیش ئه‌گه‌ر مه‌جالی وه‌ڵامیش لۆمه‌ ماوه‌ ئه‌وه‌ پێمان خۆش ده‌بێت..
زۆر گه‌مه‌ به‌ وشه‌ نـــاکه‌م و پێچ و په‌نای ناده‌مێ پرسیارکان ده‌که‌م.. هه‌وڵ ده‌ده‌م پرسیاری شه‌خصی و شـــاعرانه‌ نوسه‌رانه‌ نه‌بێت چونکه‌ نازانم رێکی بێخم هههههه...

زۆر زۆر سوپاس کاک شادی ئازیز و خۆشه‌ویست ، به‌ژدارییه‌که‌ی تۆ ساباته‌که‌ی کرد به‌نه‌که‌رۆز  .. زۆر زۆر چاوت مه‌چه‌که‌م کاکه‌ گیان ، ماڵت ئاوابێت تۆ دڵسۆزیت کاکه‌ پرسیاری هێنده‌ گران ناکه‌یت هه‌تاوه‌ک گه‌له‌ک بیرکردنه‌وه‌ی بوێتن.
فه‌رموو وه‌ڵامی من بۆتۆی ئازیز


1- ئێســـتا ئه‌لحـــه‌مدوولله‌ ئه‌توو سه‌رپه‌رشتیاریت. ئایه‌ چ بیرۆکه‌یه‌کی تازه‌ت پێیه‌ بۆ یانه‌ وه‌ ده‌ته‌وێت لێره‌ له‌م میوان داریه‌ وه‌ک دیاری به‌ ئێمه‌ی ڕابگه‌یه‌نیت و له‌ داهــاتوو پێشکه‌شی  بکه‌یت..
- کاک شاد گیان ، وه‌ک سه‌رپه‌رشتیارێک چه‌ند پیرۆکه‌یه‌کم هه‌یه‌ ..
* گۆڕینی ستایلی یانه‌ ، به‌شێوه‌یک که‌ جیاوازتر بێت له‌ ڕه‌نگ و شێوه‌و هه‌موو شتێک له‌ هه‌موو یانه‌کانی دیکه‌ ، ڕاسته‌ ستایلی ئێستا زۆر جوانه‌ ، به‌ڵام کاتێکی زۆره‌ که‌ ئه‌م شێوه‌یه‌ی هه‌یه‌ ، گۆڕینی ستایله‌که‌ی جوانترین ستایل  ..
* هه‌روه‌ها ئاماده‌کردنی ده‌سته‌یه‌ک له‌ چه‌ند چاودێرێک پێکهاتبێت ، چونکه‌ کاره‌کانی یانه‌ زۆر زۆره‌ و له‌خوا به‌زیابێت زیادبوونی ئه‌ندامان رۆژ به‌رۆژ له‌زیادبووندایه‌ ، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ کۆنتۆلکردنێکی زۆر پێرفێکته‌ ، هه‌روه‌ک ئه‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا ، به‌ڵام ئه‌م ده‌سته‌یه‌ که‌ چه‌ند چاودێرێکه‌ چه‌ند کارێکی تایبه‌تیان پێ بسپێرین ، جیاواز له‌ چاودێر و سه‌رپه‌رشتیاره‌کان بێت ، به‌کارێکه‌ باشی داده‌نێم  ئه‌گه‌ر بکرێت ..


2- ئێســـتا من وا داده‌نێم تۆ به‌رێوه‌به‌ری یانه‌یت... هه‌ست ناکه‌ی یاساکانی یانه‌ زۆر په‌شۆکی پێوه‌ دیاره‌ و زۆر شپرزه‌یه‌؟ له‌هه‌ر به‌شه‌ کۆمه‌ڵی یاسا جگه‌ له‌ یاسا سه‌ره‌کیه‌کان..!
چاره‌سه‌ر لای تۆ بۆ ئه‌م قه‌ره‌ بالغیه‌ چیه‌؟

- ڕاسته‌ کاک شاد گیان ، زۆر په‌شۆکی پێوه‌ دیاره‌ ، به‌و حاڵه‌شه‌وه‌ هێشتا ئه‌ندامانیش هه‌ر ڕه‌چاوی یاساکان ناکه‌ن  له‌گه‌ڵ ڕێزم ، فه‌رموو ئه‌نداممان هه‌یه‌ بۆ نمونه‌ کۆمه‌ڵێک وێنه‌ به‌چه‌ند بابه‌تێک دائه‌نێت له‌ وێنه‌ی ره‌نگا و ڕه‌نگ ، دوو جار بۆ سێ جار ئاگاری ئه‌که‌یته‌وه‌ هه‌ر هیچ سه‌یرناکات و گوێی پێنایات ، له‌هه‌ر به‌شه‌و یاسای خۆی هه‌یه‌ هیشتا ڕه‌چاوی ناکه‌ن  ، ئه‌ی ئه‌گه‌ر بێت و هه‌موو یاساکان به‌شێوه‌یه‌کی پوخت له‌ ئاگادارکردنه‌وه‌کاندا دابنرێت،  باشتره‌ ؟ یان هه‌ر زیاتر سه‌یری ناکه‌ن؟ یاساکان له‌ چه‌ند جێگه‌یه‌ک هه‌ن ، سه‌ر پێچییه‌کاندا هه‌یه‌ ، له‌ کاتێکدا ئه‌بیته‌ ئه‌ندام هه‌یه‌ ، له‌ ئاگاداریه‌کاندا ، هه‌ربه‌شه‌و یاسای تایبه‌تیش به‌خۆی هه‌یه‌ ، ئه‌مه‌ش په‌رش و بڵاوه‌ زۆۆۆر .


3- سه‌ر‌په‌رشتیارێک ئه‌گه‌ر 2 مانگ نه‌هات بۆ یانه‌ به‌ بێی هیچ سه‌به‌بێک؟ چی ڵێبکرێت باشه‌؟
- کاک شاد گیان هه‌ر ئه‌ندامێک پله‌ی سه‌رپه‌رشتیاری پێئه‌درێت ، له‌دوای دڵسۆزیه‌کی زۆر توانیویه‌تی بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌ که‌ ئه‌و سیقه‌یه‌ی بده‌نێ ، به‌ڵام که‌ ئه‌ندامێک نه‌توانێ بێته‌ یانه‌ ئیتر ماوه‌که‌ی هه‌رچه‌ندێک بێت دیاره‌ به‌بێ هۆکار نییه‌  له‌وانه‌یه‌ زڕۆفی ڕۆژگار وایلێکردبێت ماوه‌یه‌ک داببڕێت ، وه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێی خۆشنه‌بێت په‌یامی دابڕانی بنوسێت چونکه‌ شتێکی گرانه‌ که‌ ڕۆژگارێکی زۆر پێکه‌وه‌ کاریان کردبێت بڕیارێکی ناخۆشه‌ بۆ هاوڕیکانیشی .. به‌ڵام واچاکه‌ که‌ سه‌رپه‌رشتیار له‌ کاتی دابڕانیدا هۆکاره‌که‌ی بخاته‌ ڕوو بۆئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕیوبه‌رایه‌تی لێی به‌ئاگابن..

4- دواهه‌مین پرسیارم 5 سیفات بژمێره‌ له‌که‌سێک داهه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به‌ سه‌ر په‌رشتیار له‌ یانه‌ و شایه‌نی ئه‌م سقه‌یه‌ بێت..
- * بێ کێشه‌ بێت له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌ندامان.
  * له‌ هیچ یانه‌یه‌کی تر سه‌رپه‌رشتیار نه‌بێت .
  * توانای به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رکه‌کانی یانه‌ی هه‌بێت زۆر به‌باشی.
  * ئه‌ندامێکی چست و چالاک بێت
  * دڵسۆز و به‌ڕێز بێت..


زۆررر سپاس به‌رله‌وه‌ڵام دانه‌وه‌ت... خوشکی ئه‌زیزی ئێمــــه‌یت له‌شت ساغ و سه‌لامه‌ت بیت
زۆر خۆشحاڵبووم به‌ پرسیاره‌کانی به‌ڕێزت ده‌سته‌کانت خۆشیبێت کاکه‌ گیانه‌که‌م .. ته‌مه‌ندڕیژ و ژیانێکی خۆشبۆتۆ..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 

#40 2010-05-07 21:57:08

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: شازاده‌ شه‌نێ میوانی ساباته‌

بةخير بيت  شـــازادةى كوردزين
زۆر سوپاس دنا به‌قوربان چاوت ماچه‌که‌م

بـةهيواى ماندووت نةكةم لة برسيارةكانما  هةرجةنةبرسيار بو منيش نةماوة
خۆشحاڵبووم بابا ئه‌وه‌نییه‌ ماوه‌ هاورێ گیان ههها..

1_ تاجةند  حةز بة بوونى شازادة ئةكةيت؟
- حه‌زم لییه‌ به‌ز حه‌زێکی بێهیوایه‌ ههههها.

2ــ جى شوينيكى شارى سليمانيت بى خوشـــة؟ بةجى شوينيكى ئاراميت؟
- هه‌موو شاری سلێمانیم پێخۆشه‌ چونکه‌ شاره‌ خۆشه‌ویسته‌که‌ی خۆمه‌ دڵم به‌ هه‌موو کوچه‌و کۆڵانه‌کانی ئه‌کرێته‌وه‌.

3ــ بيناسةت بو دايكت جيية  ... وةك لة وةلامةكانتا ديارة شوينى باوكتى بو كرتويتةتةوة ؟؟؟
- پێناسه‌ی دایکم کردووه‌ له‌وه‌ڵامی هاورێیاندا له‌سه‌ره‌وه‌ ، به‌ڵام به‌دایکم ئه‌ڵیم ، ( ئه‌ی گه‌وره‌ترین دایک ئه‌ی دڵسۆزترین دایک ئه‌ی خۆشه‌ویسترین دایک که‌ له‌هه‌موو واتایه‌کی جوان و پاکی خۆشه‌ویستی خۆسه‌ویستریت ، هه‌موو ته‌مه‌نم له‌پێناوت فیدائه‌که‌م به‌ساقه‌ی یه‌ک چرکه‌ ساتێکی ته‌منت بم شیرینترین دایک)

4ــ تا جةند رازيت  بةبوونى زيانى خوت؟
- تا راده‌ی ڕازیبونێکی ئاسوده‌ ، هیچ عه‌یبی نییه‌ ژیانم و زۆر گه‌شبینم و خۆشبه‌ختم.

5_ هيج كات كرياويت بة بى ويستى خوت؟
- به‌ڵی

بة هيواى تةمةنيكى بر خوشى و زيانيكى سةركةوتو  كامةران
زۆر سوپاس هه‌مان هیواشم بۆتۆ هه‌یه‌ ، ته‌مه‌ن درێژ و له‌ش ساغبیت ..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 34.231.21.83
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net