❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هاوسەرگیرییەك Ù„Û• پاییزی تەمەنا

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07824521572 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

#1 2007-11-28 18:33:48

zryan_jojo
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-03
دواترین سه‌ردان: 2013-01-05
په‌یامه‌كان: 297

هاوسەرگیرییەك لە پاییزی تەمەنا

ئەو هاوسەرگیرییەی لە پاییزی تەمەندا ئەنجامدرا

بەدواداچوونی: تارا محەمەد لە رۆژی بە ساڵاچووانی ئەمساڵدا لە هەولێر و لە خانەی بە ساڵاچووان، رۆژێكی جیابوو لە هەمان رۆژی ساڵانی رابردوو، چونكە ئەمساڵ دوو كەسیان لە پاییزی تەمەندا چوونە نێو قەفەسی زێڕین و پەیمانی هاوسەرگیرییان گرێدا. سەیر بوونی ئەم پرۆسەیە لەوەدا نەبوو كە ئەو بووك و زاوایە لە تەمەنی خەزاندان، بەڵكو تاكە ئاهەنگی بووك و گواستنەوە بوو كە چەندین بەرپرسی باڵا و دەزگاكانی راگەیاندن ئامادەی بوون. لە زۆربەی شوێنەكان گەر باسی دوو عاشق بكرێت یەكسەر وێنەی دوو لاوی خوێنگەرم دێتە بەرچاو، كەچی ئەمجارە دوو كەس لەتەمەنی پیریدا عاشق دەبن و بڕیاری هاوسەرگیری دەدەن و بناغەی ژیانی هاوبەشیان دادەمەزرێنن. (عەبدوڵڵا موراد جاف)ی تەمەن (73) ساڵ و (نارنج)ی تەمەن (76) ساڵ ئەو دوو كەسە بەساڵاچووەن كە دوای بەستنی پەیوەندی خۆشەویستی لە رۆژی 1/ 10 كە رۆژی جیهانی بەساڵاچووانە لە بۆنەیەكی تایبەتدا ئەڵقەی دەزگیرانیان گۆڕیەوە. لە ئاهەنگەكەشیاندا هەر یەك لە وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەری چاودێری كۆمەڵایەتی و ئەندام و كارمەندانی خانەی بەساڵاچووان و ژمارەیەك لە میوان و كەسوكاری بەساڵاچووان و هەروەها زۆربەی دەزگاكانی راگەیاندن لەم بۆنەیە كەم وێنەیەدا ئامادەبوون. ئەم ئەڵقە گۆڕینەوەیە لەگەڵ یادكردنەوەی رۆژی بەساڵاچووان هەر لە خانەی بەساڵاچووانی هەولێر بەڕێوەچوو، دوای مانگێك بەسەر ئەلقە گۆڕینەوە لە ئەنتیكەخانەی قەڵای هەولێر ئاهەنگی بووك گواستنەوەیان كرد و چوونە نێو قەفەزی زێڕین، وا بڕیاریش بوو وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی هەر لەناو خانەی بەساڵاچووان ژوورێكیان بۆ دروستبكات و هاوكات هەندێك لە كۆمپانیاكانیش بەڵێنی زۆریان پێدان، بەڵام ئەو بووك و زاوایە ئاماژە بەوە دەكەن كە هیچكام لە بەڵێنەكانیان جێبەجێنەكردووە. سەبارەت بە دروست بوونی بیرۆكەی ئەم هاوسەرگیرییەی نێو خانەی بەساڵاچووان (ئومێد محەمەد)ی بەڕێوەبەری خانەی بەساڵاچووان رایگەیاند كە ئەو بیرۆكەیە لەلایەن خۆیەوە سەری هەڵداوە، و گوتی “پیرەكانیش وەكو هەر كەسێكی دیكەی ئاسایی پێویستیان بە كەسێك هەیە خۆشیانی بوێت و نازیان هەڵبگرێت، چونكە ئەو توێژە لە قۆناغی كۆتایی تەمەندان و باری دەروونی هەریەكەیان بە جۆرێك شێواوە، دیارە هۆكارەكەشی بۆ تەنیایی و دووری كەسوكاریان دەگەڕێتەوە”. ئەوەشی خستەڕوو كە هێنانە دی ئەم بیرۆكەیە تا رادەیەك گوشاریان دەخاتە سەر بەهۆی نەبوونی جێگە و كەلوپەلی پێویست، بەڵام “ لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە بەردەوام دەبین لە سەر ئەو كارە پیرۆزە لە پێناو باشتركردنی باری دەروونی و ژیانیان”. وەك باسیكرد دەتوانن دوو بووك و زاوای تریش لەم خانەیە جێبكەنەوە و ئەوەشی ئاشكرا كرد كە “ئێستا دوو بەساڵاچووی دیكە بڕیاری هاوسەرگیرییان داوە و لەم چەند رۆژەی داهاتوودا رایدەگەینین و ناویان ئاشكرا دەكەین”. سەبارەت بە هاوسەرگیرییەكەی (عەبدوڵڵا و نارنج)ی بەساڵاچوو، گوتی “پێشتر بۆ خۆیان رێككەوتبوون، ئێمەش ئاسانكاریمان بۆ كردن و پرسی كەسوكاریانمان كرد، پاشان ژوورێكمان بۆ رێكخستوون و تەواوی پێداویستی خۆیانی تێدایە”. ئومێد محەمەد ئەوەش دەخاتەروو كە دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە خەڵكێكی زۆر لە بەرپرس و خاوەن كۆمپانیاكان بەڵێنیان بە بووك و زاوا دا كە هەریەك لەلایەن خۆیەوە دیارییان پێشكەش بكەن، بێگومان رەنگە دیاری دڵخۆشییەك بەوان ببەخشێت”، ئەوەشی نەشاردەوە كە بەڵێنەكان هێچیان نەهاتۆتەدی. بەڵام وەك خۆی گوتی وێڕای ئەوەش نەیانهێشتووە لە هیچیان كەم بێت. لەلایەكی ترەوە (عەبدوڵڵا)ی تازە زاوا جلێكی تازەی لە بەردابوو و لە روخساریدا دڵخۆشییەكی زۆر دەخوێندرایەوە، ئەو سوپاسی حكومەتی هەرێم و سەرۆكی حكومەتی دەكرد، كە لەم چەند ساڵە خزمەتی بە ساڵاچووانیان كردووە و گوتی “ئەگەر حكومەت ئەو ماڵەی بۆمان دروست نەكردایە، ئێستا لەسەر شەقامەكان رۆژمان دەكردەوە”، ئەو بە دڵخۆشییەكی زۆرەوە قسە دەكات و لەبارەی چۆنیەتی هاتنیشی بۆ خانەی بەساڵاچووان دەڵێت “وەختەكی هاتمە ئێرە، ئەوانە باوەشیان بۆ كردمەوە و بوون بە كەسوكارم، هەربۆیە هەتا دەمرم مەمنوونی حكومەت و ئەم بەرپرسانەی خانەی بەساڵاچووانم”. بۆیە داوا لە وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی دەكات “شوكر و تەقدیر ێك بدات بە بەڕێوەبەر و جێگرەكەی لەگەڵ بەرپرسی خواردەمەنی ئەو خانەیە، چونكە ئەوانە بەو پەڕی بەخشندەییەوە خزمەتمان دەكەن بێئەوەی جارێ لەجاران بێزمان لێ بكەنەوە، ئەوان نان ناخۆن تا ئێمە نان نەخۆین، بەربانگ ناكەنەوە تا ئێمە بەربانگ نەكەینەوە”. سەبارەت بە پێكهێنانی ژیانی هاوبەشی و چۆنیەتی ئاشنا بوونیان بەیەكتر، تازە زاوا باس لەوە دەكات كە لەم شوێنە یەكتریان ناسیوە و بەم شێوەیە درێژە بە باسەكە دەدات “رۆژێكیان بینیم كز و مەلوول لە باخەكە دانیشتووە و منیش پرسیارم لێی كرد، دیار بوو چاوێكی ئازاری هەبوو و كەم بینا بوو، منیش پێمگۆ من هەندەك پارەم هەیە دەیدەمە تۆ هەتا چارەسەری چاوتی پێبكەی، ئەویش دڵی بەو قسەیەم زۆر خۆشبوو، گوتی مادام ئەتۆ هێندە باشی ئەمن مێردت پێدەكەم” بە پێكەنینەوە دەستێكی بە سەری داهێنا و گوتی “ئەوەش بوو خوا كردیە قسمەت، ئێستاش ژیانێكی خۆش پێكەوە بەسەر دەبەین”.

كوردستان رابورت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 18.191.234.191
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net